...............................................
...............................................
وه‌ڵام
سكاڵایه‌كى درێژم نووسی بۆ خوا
به‌ر له خه‌ڵكى
بۆ دره‌ختێكم خوێنده‌وه
دره‌خت گریا ! ..
له په‌ناوه باڵنده‌یه‌كى پۆسته‌چی
وتى باشه كێ بۆت ئه‌با ؟
گه‌ر به ته‌ماى منى بیبه‌م
من ناگه‌مه عه‌رشی خودا ! ..
بۆ شه‌و دره‌نگ
فریشته‌ى ڕه‌شپۆشی شیعرم
وتى تۆ هیچ خه‌مت نه‌بێ
من بۆت ئه‌به‌م هه‌تا سه‌رێ
تا كه‌شكه‌ڵان
به‌ڵام به‌ڵێنت ناده‌مێ
خۆى نامه‌كه‌م لێوه‌رگرێ ! ..
خۆت ئه‌یزانى خوداى گه‌وره
كێ ئه‌یبینێ ؟!
وتم : سوپاس .. تۆ هه‌ڵفڕه
فریشته‌ى ئیلهام هه‌ڵفڕی و
له‌گه‌ڵ خۆیدا سكاڵای برد ..
رۆژی دوایی كه هاته‌وه
سكرتێرى پله چوارى نووسینگه‌ى خودا
((عوبێد )) ناوێ
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان سكاڵا‌و
له دامێندا
به‌عه‌ره‌بی بۆی نووسیبووم :
گه‌وجه بیكه به عه‌ره‌بی
كه‌س لێره كوردى نازانێ و
نایبه‌ین بۆ خوا ! ..
................................................

خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌فسوونم
باوكم شاخه و
دایكم ته‌مه
من له ساڵێكی مانگ كوژراو‌و،
له مانگیكی هه‌فته كوژراو‌و
له ڕوژێكی سه‌عات كوژراودا
دوای شه‌وێكی پشت كۆماوه‌ی هه‌وراز به كوڵ
به‌ره‌به‌یانێكی زامدار
له شه‌فه‌قێكی كه‌سكه‌وه
وه‌ك گزنگێكی خویناویی كه‌وتمه خوارێ و
داگیرسام و بووم به مۆمێك
گڕ به مل و
بووم به پرسێك
ده‌م به هاوار!!!
................................................
له كاتێكدا كه منداڵ بووم
ده‌ستی چه‌پم حه‌زی ئه‌كرد
وه‌ك ده‌ستی منداڵی پۆشته‌ی
دراوسێمان
سه‌عاتێكی تیا بێ ئه‌ویش .
وڕكم ئه‌گرت
دایكم ناچار گازی ئه‌گرت
له مه‌چه‌كم
به جێگه‌ی ـ دان ـ
سه‌عاتێكی بۆ ئه‌كردم
ئای . . . كه دڵخۆشی ئه‌كردم
................................................
شەهید نەمرە وەکوو شاخ
وەکوو بەفر، وەکوو درەخت
وەکوو بەهار و گوڵەباخ
شەهید ئاوە
تینوێتی زەوی ئەشکێنێ
پەنجە و دەستە
ئازاری خاک ڕائەژەنێ
سۆمای چاوە
کام دوا ڕۆژ دوورە ئەیبینێ
شەهید باڵای
بە قەد باڵای کوردستانە
دڵی ئازادی و بەیداخی
لووتکەی هەڵوێستی ئینسانە
................................................

ئەوەی کارژۆلەکەی تۆی خوارد
ئەوەی مراوییەکەی دزیت
ئەوەی مامزەکەی بردی
ئەوەی چیرۆکەکەی کوشتی
گورگ نەبوون،کیژۆڵە، گورگ نەبوون
ئەوە حیکایەت نەبوو بۆت بکەم
شیعر نەبوو بۆت ڕێک بخەم
ئەوە دەوالی مێژوو بوون
ئەوە وەقاص و سەعد بوون
لای خەلیفەوە هاتبوون!!
................................................

شۆخ و شه‌نگ تر
خوێن گه‌رمتر،
وڵات زۆره له کوردستان
چاوی گه‌ش تر
ئێسک سووک تر
وڵات زۆره له کوردستان
قسه‌خۆش تر
ده‌ست ره‌نگین تر
به‌ڵام ئه‌ی کوردستانه‌که‌م !
وڵات نیه هه‌رگیز له تۆ
خۆشه‌ویست تر ..
................................................

گه‌ر مانگ له تۆ
جوانتر بوایه
قه‌ت حه‌زم لێنه‌ئه‌كردی!.
گه‌ر مۆسیقا ده‌نگی له تۆ خۆشتر بووایه
هه‌رگیز گوێم لێنه‌ئه‌گرتی.
گه‌ر تاڤگه به‌ژنی له تۆ
ناسكترو ڕێكتر بووایه
قه‌ت ته‌ماشام نه‌ئه‌كردی.
ئه‌گه‌ر باخچه بۆنی له تۆ
خۆشتر بووایه
هه‌رگیز بۆنم نه‌ئه‌كردی.
گه‌ر بۆ شیعریش لێم ئه‌پرسی
با بزانی
گه‌ر ته‌واو له تۆ نه‌چووایه
نه‌م ئه‌نووسی .
................................................

له‌نامه‌که‌ی ئه‌م جاره‌تا
گیانه.. ئه‌ڵێی :
من به‌قه‌د چه‌ند خۆشم ئه‌وێی
ئازیزه‌که‌م وه‌ک چۆن به‌هار ئاسمانی شینی خۆش ئه‌وێ
یان په‌پوله‌ی هه‌رده‌و نزار
هه‌نگی دڵدار
گوڵی باخی ژینی خۆش ئه‌وێ
شیله‌ی شیرینی خۆش ئه‌وێ، خۆشم ئه‌وێی
یان چۆن به‌فری چیای کوێستان
کانی روونی ناو دارستان
تریفه‌ی مانگیان خۆش ئه‌وێ
گزنگی خۆریان خۆشئه‌وێ
خۆشم ئه‌وێی
................................................

هه‌ر جوان نییه‌و
هه‌موشیان ناویان بارانه
دارستان هه‌موو دارێکی
هه‌ر جوان نییه
هه‌مووشیان ناویان هه‌ر داره
مرۆڤی خوا
باڵنده خوا
ئاژه‌ڵی خواش
هه‌موو وه‌ک یه‌ک جوان نین و
شیعره‌کانی منیش هه‌روا
................................................

گومان گومان گومان ئه‌که‌م
نایان دۆزنه‌وه
ئه‌م حه‌فارانه بچوکن
ئه‌م حه‌فارانه ئه‌ترسن
ئێوه بڕۆن بۆ ئه‌و دونیا
حه‌فاره‌کانی خودا بێنن
ئه‌و حه‌فارانه‌ی بۆ هه‌ڵکه‌ندنی
دۆزه‌خ دانراون
له‌زاخۆوه تا فاو
سه‌ری عێراق هه‌ڵده‌نه‌وه
................................................

ئێواره‌بوو حه‌مه بچکۆلی بۆیاخچی سه‌ری ماندووی داخستبوو
له سووچێکی گۆڕه‌پانه گه‌وره‌که‌دا
له‌ناوه‌ندی دڵی شاما
له‌سه‌ر کورسیه نزمه‌که‌ی خۆی دانیشتبوو
په‌یتا په‌یتا
وه‌کو فڵچه‌ی نێوان ده‌ستی
جه‌سته‌ی له‌ڕی رائه‌ژه‌نی
حه‌مه بچکۆلی ئاواره
له‌به‌ر خۆوه به ورته ورت
ئه‌مه‌ی ئه‌وت
تۆ بازرگان قاچت دانێ
تۆ مامۆستا قاچت دانێ
تۆ پارێزه‌ر قاچت دانێ
ئه‌فسه‌ر سه‌رباز جاسوس جه‌لاد
کوڕی باش‌و هه‌رچی‌و په‌رچی
هه‌رهه‌مووتان یه‌ک له‌دوای یه‌ک
قاچتان دانێن
که‌س نه‌ماوه
هه‌ر خوا ماوه
له‌و دنیا دڵنیام
ئه‌ویش ئه‌نێرێ به‌شوێن کوردێکدا
پێڵاوه‌که‌ی بۆ بۆیاخ بکات
ره‌نگه ئه‌و کورده‌ش هه‌ر منبم
ئای دایه‌ی گیان
ئه‌وه ئه‌بێت پێڵاوی خوا چه‌ند گه‌وره بێت
ژماره چه‌ند له‌پێ بکات
ئای دایه‌ی گیان
ئه‌ی بۆ پاره خوا چه‌ند ئه‌دات
ئه‌بێت چه‌ند بات …!!!
................................................
ئــاوێنه‌که گێرایه‌وه
به‌ر له ساڵێ
هه‌ر له‌م گه‌ره‌که‌ی ئێمه‌دا
قاسه‌یه‌کی نێرینه مرد.
قاسه‌ی باوک چوار منداڵی دوای خۆی جێهێشت
سێ کچه بازن و یه‌ک کوڕه قه‌ڵه‌م بڕ
ماندووی ناو ماڵ هه‌ر بازن بوون
وه‌فای جوانی به‌رده‌م قاسه هه‌ر بازن بوون
دوێنێ دادگا
به‌پێی داد‌و قانونی پیاو
بۆ میراتی قاسه‌ی باوک
وای بڕییه‌وه‌و وای دابه‌شکرد
که قه‌ڵه‌مبڕ به‌ته‌نها خۆی
له‌و میراته
به‌قه‌د هه‌رسێکیانی به‌ر که‌وت..
................................................
ئه‌ی به گوێی خۆت گوێت لێ نه‌بوو
له‌و ئێواره به‌سامه‌دا
سه‌گه‌که‌مان که‌وته
قسه‌و به‌ڵام مه‌رد بوو مه‌رد
وتی چی ئه‌که‌ن با بیکه‌ن
به‌ڵام من نابم به به‌عسی
...............................................