ئه‌ی ئه‌وی تریان؟
11/11/2013
-هێزی ئاسمانیی عیراق به‌دوو سیاسه‌ت كورد ئه‌فه‌رۆز ئه‌كات.
+ یه‌كه‌میان چییه؟
-یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه موسته‌حیله ته‌له‌به‌یه‌ك وه‌ربگرێت ئه‌ی ره‌قیبی له‌به‌ربێت.
+ ئه‌ی ئه‌وی تریان؟.
-ئه‌وی تریان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر وه‌ریشی بگرێت یه‌كسه‌ر خلۆری ئه‌كاته‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی.
+++
+ ئه‌مشه‌و له‌ته‌له‌فزیۆن دوو زه‌لام خۆش خۆش قسه‌یان به‌یه‌كێتی ئه‌وت.
-كێ‌و كێ بوون؟
+ یه‌كێكیان له‌حه‌فتا‌وچواره‌وه رایكردۆته هه‌نده‌ران‌و به‌ردی سارد‌و گه‌رمی نه‌هاتۆته‌ڕێ.
-ئه‌ی ئه‌وی تریان؟
+ ئه‌وی تریشیان ساڵی به‌ردبارینه‌كه لای ناڵپارێزه‌وه كه‌مینی دانابوو ماڵه ئاواره‌ی یه‌كێتی رووت بكاته‌وه.
+++
+ یاحافیزه‌ڵڵا.. ئه‌رێ ئه‌و دوو زه‌لامه بۆچی ئه‌گرین؟
-مه‌ترسه هیچ نییه.. ئه‌وه‌ی ئه‌ملایان پیازی جنیووه.
+ پیازی كه‌لانه؟
-نه‌خێر پیازی سیاسه‌ت.
+ ده باشه یه‌عنی بۆ سلێمانی ناگری.. ئه‌ی ئه‌وی تریان؟
-ئه‌وی تریشیان موحه‌ڕه‌مه بۆیه.
+ بۆ حسێن ئه‌گری؟
-نه‌خێر بۆ هه‌ریسه‌كه
+++
+ ئه‌و ره‌سمه چییه به‌ئی.مه‌یڵ ناردوته؟
-شه‌ڕه كه‌ڵه‌شێرێكی موهیمه قوربان..
+ یاخوا ده‌ستت خۆش بێ.. ئه‌وه‌ی ئه‌ملایان كوردیی ئه‌سڵه؟
-به‌ڵێ به‌ڵێ.. به‌س له‌ده‌واجینا به‌خێو كراوه.
+ ئه‌ی ئه‌وی تریان؟
-ئه‌وی تریشیان عه‌ینه‌ن شته. برایه‌تی.
+ برایه‌تی؟ ئه‌ی باشه بۆچی شه‌ڕ ئه‌كه‌ن؟
-نه‌گبه‌تی ساحێبیان.
............................................................................
ته‌وقه‌كه‌مان
10/11/2013
* ئه‌و قاپه چی تیایه؟.
- خه‌یاره وردم كردووه.
* ئه‌ی ئه‌و قاپه‌ی تر؟.
- ته‌ماته‌ی جنراوه.
* عه‌جیب.. خه‌یار به‌جیاو ته‌ماته به‌جیا!! باشه بۆ تێكه‌ڵیان ناكه‌ی؟! زه‌ڵاته چۆن وا ئه‌بێ؟.
-
به قورعان به‌ده‌ست تۆوه نازانم چی بكه‌م.. دایم خه‌ریكی بۆڵه بۆڵیت
ئه‌ڵێی لێره ده‌سه‌ڵاته‌كان تێكه‌ڵ بوون.. كه جیاشیان ئه‌كه‌ینه‌وه
پێت ناخۆشه.
* یه‌عنی به‌خێرێ ته‌ماته‌و خه‌یاریش ده‌سه‌ڵاتن.
- به‌ڵێ .. ژێرخانی ئابووری مه‌تبه‌خن.
* كام مه‌تبه‌خه ؟! .. ئه‌وه‌ی پردێكیان له‌به‌رده‌مدا قوت كرده‌وه‌و قوڕیان كرد به‌سه‌ریدا..
- ره‌حمه‌ت له‌دینت.. باشبوو باسی سه‌رت كرد.. راكه سه‌ری مه‌نجه‌ڵی نیسكه‌كه هه‌ڵبده‌ره‌وه‌و جوان تێكی بده.
* تێكی بده‌م؟.
- ئا ئا .. ئه‌بێ باش تێكی بده‌ی ئه‌گینا هه‌ڵئه‌چێ‌و خه‌سار ئه‌بێ.
* نیسكێنه ئاوایه؟.
- به‌ڵێ ئه‌ی چۆن! .. ئه‌بێ لێزان بیت‌و موعه‌ده‌ل خه‌ریكی تێكدانی بیت ئه‌گینا كه‌ف‌وكۆڵ ئه‌كاو له‌كیسمان ئه‌چێ..
* سه‌یره به‌ڕاستی.. رێك عه‌ینه‌ن سیاسه‌ته.. وه‌زعی سیاسیش ئه‌گه‌ر ناوبه‌ناو تێكی نه‌ده‌یت نابیت به‌ساحێبی چۆڕێكی.
- ئافه‌رین.. ده كه‌واته لێی ده‌ره‌وه شه‌ریك.
* چی؟.
- ته‌وقه‌كه‌مان.
............................................................................
به‌شتێكی تره‌وه

6/11/2013
راگری كۆلیژ: قه‌راره ته‌واو... ئێمه بۆ نازانم كێش چل‌ونۆ ناكه‌ین به‌په‌نجا.
په‌رله‌مانتار: كاك دكتۆر چل‌ونۆ ملیۆنه‌كه‌ی ئێمه‌ش؟؟.
+++
مێرد: ئه‌وه‌یه رێجیم ئافره‌ت.. ئه‌وه‌تا به‌شه‌ش حه‌فته هه‌شت كیلۆ دابه‌زیم.
ئافره‌ت: رێجیمه‌كه‌ی یه‌كێتی موهیمتره.. به‌ساڵێك چل‌وپێنج هه‌زار دابه‌زی.
+++
یه‌كه‌م: ئه‌زانی براده‌ران قه‌راریان داوه چۆن ته‌كه‌تول له‌ناوبه‌رن؟.
دووه‌م: به‌ڵێ ئه‌زانم.. به‌ته‌مان ته‌كه‌تولێكی تایبه‌تی بۆ دروستبكه‌ن.
+++
ماستاوچی: له‌گۆنگره هه‌موومان ده‌ست ئه‌گرین به‌دامێنی تۆوه شتێكمان بۆ بكه‌ی قوربان.
قوربان:
به‌خوا زه‌حمه‌ته هه‌ڤاڵ.. كۆنگره وه‌كو رۆژی قیامه‌ت وایه. هه‌موومان
رووت ئه‌بین. مه‌گه‌ر ده‌ست بگرن به‌شتێكی تره‌وه.
+++
چاو‌دێر: ئه‌و رووسیایه‌ش خۆشه ها.. به‌ته‌مابوو هه‌موو دنیا بكات به‌شیوعی كه‌چی خۆی بوو به‌سه‌رمایه‌دار.
رۆشنبیر: وه‌كو ئێمه براده‌ر.. ئێمه‌ش عه‌لا ئه‌ساس هه‌موو كورد بكه‌ین به‌عەلمانی كه‌چی خۆمان بووین به‌ئیخوان.
+++
جوتیار: به‌پێی مه‌علوماتی جه‌نابتان كه‌ی په‌ڵه ده‌دات مامۆستا؟.
كه‌شناس: ببووره مه‌علوماتی په‌ڵه‌و شتمان لا نییه. به‌ڵام پێشبینی ئه‌كرێ یه‌كگرتووش بچێته حكومه‌ته‌وه.
............................................................................
زه‌مانی موعجیزه

6/11/2013
وشكه ساڵییه‌كه زوو زوو له‌په‌نجه‌ره‌كه‌وه سه‌ره‌تاتێكت لێ
ئه‌كا ئه‌ڵێ: باو. (باو) له‌ناونیشانی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌چێ،
ته‌له‌فزیۆن دائیم په‌رله‌مانتارێكی له‌سه‌ره به‌رگری له مه‌عاشه‌كه‌ی
خۆی ئه‌كا، (خۆی) یه‌عنی خوڵاصه‌ی مه‌عریفه‌ت و عه‌قڵ و خه‌بات. خه‌بات
هه‌تا ماڵیان له شاخ بوو خه‌ڵكه‌كه ده‌سته‌و نه‌زه‌ر بۆی ئه‌وه‌ستان
كه‌چی ئێستا كردوویانه به مه‌خسه‌ره. مه‌خسه‌ره وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه.
عه‌ره‌ب ئه‌گه‌ر چاو له‌فاوڵه‌كانمان بپۆشێت براگه‌وره چاو ره‌شه‌كه‌یه،
ئه‌گه‌ر نه‌یپۆشێت ئه‌وا پێپه‌تییه‌كی مارمێلكه خۆره. خۆر خه‌ریكه له
به‌عزه سیاسه‌تێك ئاوا ئه‌بێ. (ئاوا) كۆمه‌ڵێك مه‌عنای هه‌یه، یه‌كێكیان
یه‌عنی به‌مشێوه‌یه. به‌مشێوه‌یه وڵات ناڕوات به‌ڕێوه. رێی جاران
هه‌مووی ئه‌چووه‌وه بۆ بانه، ئێستا هه‌ر یه‌كه‌ی ئه‌چێ بۆ گردێك. گردیش
له‌كوردستاندا زۆربه‌ی زۆری توره‌كه بێژه، كه‌مێكی سروشتییه. سروشت هه‌ر
جاران جوان بوو. جاران موعجیزه هه‌بوو. موعجیزه یه‌عنی ئه‌گه‌ر
دیكتاتۆرێك باسی دیموكراسی بكردایه خوا رووی ره‌ش ده‌كردو ئه‌گه‌ر
مه‌سئولێك فایلی هه‌بوایه خوا ئه‌یكرد به به‌رد. به‌رد كه‌ره‌سته‌ی
بیناسازییه. بیناسازی پێویستی به‌كرێكاره. كرێكار له‌لای ئێمه رۆژی سیان
چوارێكیان به به‌رچاوی سه‌ندیكاوه شه‌هید ئه‌بن.
............................................................................
له خۆشه‌ویستی‌یا

5/11/2013
- تێناگه‌م، ئه‌م ته‌له‌فزیۆن‌و جه‌ریدانه بۆ وا سه‌ریان كردۆته سه‌رمان؟.
* سه‌ری چۆن یه‌عنی؟ چی‌یان كردووه؟.
- شه‌وو رۆژ باسمان ئه‌كه‌ن، ره‌خنه‌مان لێ ئه‌گرن، قسه‌مان پێ ئه‌ڵێن. عه‌زێتمان ئه‌ده‌ن .. زۆر زۆر رقیان لێمانه.
* به‌عه‌كسه‌وه كوڕم .. له‌خۆشه‌ویستی‌یا وا ئه‌كه‌ن.
- ئه‌وه خۆشه‌ویستییه؟!.
* ئه‌ی طەبعه‌ن. مه‌سه‌له‌ن تۆ ئه‌گه‌ر مناڵێكی بچكۆله‌ت زۆر زۆر خۆش بوێت چی لێ ئه‌كه‌یت؟.
- ئه‌گه‌ر زۆر زۆر زۆرم خۆش بوێت گازی لێ ئه‌گرم.
*
چاوت لێیه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆشت نه‌وێت ره‌نگه هه‌ر بۆ موجامه‌له
به‌ئه‌سپایی ماچێكی بكه‌ی .. كورد وایه رۆڵه. شته‌كانی عه‌كسه. بۆ
نموونه تۆ خۆت ئه‌گه‌ر شه‌ش حه‌وت رۆژ هه‌واڵێكی دایكت نه‌پرسیت چی
ئه‌كات؟
- ته‌له‌فۆنم بۆ ئه‌كات ئه‌ڵێ رۆڵه ده‌ك خه‌جاڵه‌ت بیت..
* به‌ڵام خه‌سوت وات پێ ئه‌ڵێ؟.
- نه‌خێر نه‌وه‌ڵڵا..
* ئه‌ی ئه‌گه‌ر كوڕ‌و كچێك عاشقی یه‌ك بن؟.
- كچه‌كه نیوه شه‌و مه‌سیجی بۆ ئه‌نێرێ ئه‌ڵێ سڵاو ناشیرین.
* وانییه ؟؟!! .. به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاره‌ی یه‌كترییان نه‌وێت هه‌ر به‌كاكه‌و خانم بانگی یه‌كتری ئه‌كه‌ن.
- مولاحه‌زه‌یه‌كی جوانه. وایه.
* له‌وه‌ش جوانتر مولاحه‌زه‌كه‌ی باوكته.
- باوكم؟.
* ئا .. كه‌س هه‌یه به‌قه‌د باوكت مه‌سڵه‌حه‌تی تۆی بوێت؟.
- بڕواناكه‌م
* باشه .. باوكت ئه‌گه‌ر ببینێ ده‌ره‌جه‌كانت نزمبۆنه‌ته‌وه چیت پێ ئه‌ڵێ؟!.
- ئه‌ڵێ هه‌مووی خه‌تای خۆته خوێڕی.
* ئه‌و «خوێڕی»یه رقه؟.
- نه‌خێر .. خۆشه‌ویسییه.
............................................................................
كه‌واته نه‌وته

4/11/2013
* مامۆستا گیان هه‌تا زووه له‌ناوی به‌رن. به قورعان ئه‌گینا وڵاته‌كه وێران ئه‌كات.
- تلیاك ئه‌ڵێی؟! كۆنترۆڵمان كردووه خه‌مت نه‌بێ.
*
نه‌خێر تلیاكت عه‌رز ناكه‌م. تلیاك له‌چاویا به‌قه‌ده‌ر زه‌یتون
موباره‌كه. ئه‌م له‌عنه‌تییه هه‌موو شتێك ئه‌شێوێنێ ته‌نانه‌ت ئابورییه
میراتییه‌كه‌ش.
- بازاڕی ئازاده؟.
* نه قوربان گیان .. شتێكه حه‌یای بازاڕی ئازادیشی بردووه.
- مه‌به‌ستت سیاسه‌ته؟.
* نه‌خێر سیاسه‌ت نییه. به‌ڵام سیاسییه‌كان زۆری حه‌ز لێ ئه‌كه‌ن.
- كۆبوونه‌وه ئه‌ڵێی ئه‌زانم ..
* نا كۆبوونه‌وه ناڵێم- به‌ڵام له‌هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ئاشكرا خۆی ده‌رئه‌خات.
- ده بڵێ ته‌كه‌تول‌و ئه‌ه .. ئیتر ئه‌م شێر‌و رێوییه‌ی بۆچییه؟.
* گه‌وره‌م ته‌كه‌تول نییه، به‌ڵام موهیمترین ته‌كه‌تول دروست ئه‌كات.
- شته‌كه تازه‌یه یان كۆنه؟.
* زۆر كۆنه به‌گم.. ئه‌ڵێن پاشماوه‌ی دیناسۆرو شتی وایه.
- ده كه‌واته مه‌علومه چییه .. فكری كۆنه‌په‌رستانه‌یه.
* نه‌خێر قوربان .. به‌ڵام سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی فكری كۆن زه‌ره‌ر له‌میلله‌ت ئه‌دات.
- نێرگه‌له‌یه؟.
*
شه‌ڵڵا نێرگه‌له بوایه- نێرگه‌له هه‌ر زه‌ره‌ر له‌مه‌جموعه‌یه‌ك
ئه‌دات، به‌ڵام ئه‌م ماڵی سه‌گه چاره‌نووسی مه‌سه‌له‌یه‌ك ئه‌كات
به‌خه‌ڵۆزان.
- ده‌بیڵێ شه‌قم برد.
* ئاخر عاجز ئه‌بیت.
- عاجز نابم مه‌ترسه.
* موته‌ئه‌كیدم عاجز ئه‌بیت.
- ده كه‌واته نه‌وته.
...........................................................................
له‌وێ هینه

3/11/2013
كابرا: یاشێخ گیان وا ته‌مه‌نم به‌ره‌و نه‌وه‌د ساڵ ئه‌چێ‌و
تائێستا سه‌رم به‌فه‌رزی خوادا نه‌داوه. شتێكم پێ بڵێ بیكه‌م به‌شكو خوا
عه‌فوم بكات.
یاشێخ: ئیشه‌كه‌ت زۆر قورسه به‌خوا. یان ئه‌وه‌تا ئه‌بێ نانی هه‌موو شه‌عبی چین بده‌ی..
كابرا: نانی هه‌موو شه‌عبی چین؟.
یاشێخ: ئه‌رێ وه‌ڵڵا.. یاخود هین بكه‌ی..
كابرا: چی بكه‌م؟.
یاشێخ: ته‌كه‌تول له‌یه‌كێتیدا نه‌هێڵیت.
+++
ئۆپۆزیسیۆن: دكتۆرگیان له‌هه‌ولێره‌وه هاتووم به‌قوربانه به‌شكو ئه‌و ددانه‌م بۆ بكێشیت.
پزیشكی ددان: عه‌جیب؟! له‌هه‌ولێره‌وه هاتوین بۆ ددان كێشانێك. یه‌عنی له‌وێ دكتۆری ددانی لێ نییه؟.
ئۆپۆزیسیۆن: به‌رێ وه‌ڵڵا لێیه‌تی. به‌س له‌وێ هینه.
پزیشكی ددان: چییه؟.
ئۆپۆزیسیۆن: له‌وێ كه‌س ناوێرێ ده‌م بكاته‌وه.
+++
مامۆستا: گه‌نج كه به‌ئاسانی ده‌نگ ئه‌هێنێ‌و ئه‌چێته په‌رله‌مان مه‌عنای چییه؟.
ته‌له‌به: مه‌عنای وایه سیاسه‌ت ئێستا خه‌باتی شاخی تیا نییه.
مامۆستا: ئافه‌رین.. ئه‌ی كه ئه‌بینیت جه‌ماعه‌ت خه‌ریكی ته‌كه‌تولن مه‌عنای چییه؟.
ته‌له‌به: مه‌عنای وایه سیاسه‌ت عه‌یبه‌ی تیا نییه.
............................................................................
رێی تێناچێ

30/10/2013
-تەقە تەق رۆڵە.. مێشكم چوو.
+ ئەوەندەی پێوە نەماوە بابە.. دوو چەكوشی تری پیا بدەم ئەشكێ.
-كۆڵی لێ بدە كوڕم. ناشكێ.. شتی ئەم وڵاتە هەمووی ئەسڵە ناشكێ.
+ تۆ یەك دەققە تەحەمولت بێ، بزانە چۆنی ئەیشكێنم.
-ئینكاری مەكە كوڕ‌ی خۆم. شتی ئێرە ناشكێ. ئەوەتا هەموو لایەك ئەیانەوێ (یەكێتی) بڕوخێنن، بۆیان ناڕوخێ.
+ هەموو لایەك یەعنی كێ‌وكێ؟
-یەعنی هەموو لایەك. تەنانەت قیسمێك لەسەركردایەتییەكەی خۆیشی.. وەرە بۆ كوێ ئەچیت؟.
+ ئەچم بزانم ماڵی كاك ئەحمەد چەكوشێكی ئەڵمانییان نییە.
-دانیشە مەڕۆ.. ئەڵمانیا وەكو جاران نەماوە شتەكانی موهیم بن. دانیشە.
+ چۆن دڵت دێ بابە؟!.. كەرەسە نییە بەقەد كەرەسەی ئەڵمانی بیلامانێ رەق‌و چاك بن.
-ئەوە جاران وابوو كوڕم.. ئێستا فەقیرانە بەدەست ئەمریكاوە حاڵیان حەلوەلایەتی.
+ ئەم ئەمریكا جیقنەی كە لەعیراق رایكرد؟.
-ئەرێ وەڵڵا.. ماڵت بەقوڕ نەگیرێ وای لێهاتووە تەنانەت گوێ لەتەلەفۆنی رەئیسەكەشیان ئەگرێت.
+ رەئیسی ئەڵمانیا؟.
-ئەی چی.. تومەز ئەمە بۆیە هێزەكەی جارانیان نەماوە. ئەمریكا ئاگای لەهەموو قسە‌و باسێكیانە.
+ دە بەو قورعانە رەنگە ئێمەشی وا لێكردبێ.
-ئێمەی چی لێكردبێ؟.
+ رەنگە جیهازی دانابێ گوێ لەقسەی مەسئولەكانمان بگرێ.
-كوڕە كەرەكەر بێ ئەقڵ.. ئەمریكا هیچ ناكات گوێ لەقسەی مەسئولەكانی ئێمە ئەگرێ؟.
+ یەعنی رێی تێناچێ؟.
-نەخێر رێی تێناچێ.. چونكە مەسئولەكانمان خۆیان گوێ لەقسەی یەكتری ناگرن، ئیتر ئەمریكا چۆن گوێیان لێئەگرێ!.
............................................................................
بۆی سكراب بكه‌م

30/10/2013
+ ئه‌رێ له‌گه‌ڵ سه‌یاره‌كه‌تدا چۆنیت رۆڵه؟.
-بڵێم چی حاجی گیان!! ئه‌یگوزه‌رێنین.
+ ئاگات له‌خۆت بێ رۆڵه. رۆژێك له‌ده‌ستت وه‌رنه‌گرێ‌و بتاندات به‌قه‌ڵبه‌یه‌كدا.
-خه‌مت نه‌بێ، ئیشه‌ڵڵا ئاگام له‌خۆم ئه‌بێ‌و ورده ورده‌ش ده‌ستم تیایه‌تی.
+ من فیته‌ری باش ئه‌ناسم ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌كه‌ی.
-به‌خوا
ناوێرم. فیته‌ری ئێره هه‌ریه‌كه‌ی قسه‌یه‌ك ئه‌كات. شێتت ئه‌كه‌ن. یه‌كێك
ئه‌ڵێ خه‌تای دیلكۆیه، یه‌كێك ئه‌ڵێ رینگی شكاوه.. یه‌كێ ئه‌ڵێ
به‌نزینه‌كه‌ی پیسه. له‌به‌رئه‌وه سوێندم خواردووه نایبه‌مه لای
فیته‌ر.
+ ئه‌وه‌یان ئاره‌زوی خۆته، به‌ڵام ده‌غیلت بم سه‌یاره‌كه سه‌یاره‌ی چاكه.. زایه‌ی نه‌كه‌ی ئامان.
-وه‌ڵڵا به‌ینی خۆمان بێت دوو براده‌ری مه‌عره‌ز مرخیان لێ خۆش كردووه.
+ شه‌ریكن؟.
-نا.. بڕوا ناكه‌م شه‌ریك بن، چونكه هه‌ریه‌كه‌ی به‌نه‌وعێك موجامه‌له‌م ئه‌كات. وابزانم ئیشی زۆر موهیمیان پێیه‌تی.
+ به‌سه‌یاره‌كه‌ی تۆ؟.
-به‌ڵێ.. یه‌كێكیان ئه‌ڵێ با هه‌ر به‌ناوی خۆته‌وه‌بێت، به‌ڵام من خۆم لێی ئه‌خوڕم.
+ ئه‌ی گوایه بۆ نایكات به‌ناوی خۆیه‌وه؟.
-ئه‌ڵێ له‌به‌ر قسه‌ی خه‌ڵك.
+ سه‌یره ئه‌زانی. ئه‌ی ئه‌وی تریان ئه‌ڵێ چی؟.
-ئه‌وی تریان سه‌یاره‌كه‌ی به‌ساغی ناوێ.
+ ئه‌ی؟.
-ئه‌یه‌وێ بۆی سكراب بكه‌م ئینجا.
+ ئینجا چی؟.
-ئینجا ده‌زگاكان به‌جیا بكڕێ‌و مه‌كینه به‌جیاو تایه به‌جیا.
............................................................................
وەكو فنجانە

29/10/2013
بەحساب مەبەستەكە ئەوە بوو بزانن گۆرانییەكانمان بۆچی خوا بەم
رۆژەی بردون‌و بیروڕا بگۆڕنەوە تا چارەسەرێك شتێك بدۆزنەوە. كەچی هەر كە
كۆبوونەوەكەی سەندیكای گۆرانیبێژان دەستیپێكرد، سەرۆكی دانیشتنەكە رووی
كردە ئەوەی تەنیشت خۆی‌و لێی پرسی:
هاتی بۆ بۆ هاتی، ئێ بۆ هاتی بۆ بۆ؟؟
ئەویش نەیكردە نامەردی‌و دەستی خستە كەلەكەی‌و وتی:
هاتم هاتم، بە سەربەستی هاتم
لە خوارەوە یەكێك هاواری كرد:
وەرە وەرە توخوا وەرە
دەردی دنیام لەبیر بەرە
لەپڕ برادەرێكی ئەملاوە دژە لێدوانێكی فەرموو:
دەبڕۆ واز بێنە فەریدە
ئەم مەوزوعە هێشتا نەخرابوو بەلایەكدا كە ئەندامێكی كۆبوونەوەكە هاواری كرد:
ئامان لەو قژە زەردە، لەو گەردنە بێ گەردە
بەڵام خۆشبەختانە ئەندامێكی تەكەتولەكەی ئەوبەر لێی هاتە جواب‌و وتی:
سور‌وسپی بەلاشە
سەرۆكی
دانیشتەكە ئەم مەوزوعەشی بەخیسەیەك قرتاندو یەكسەر ئەندامێكی تری
كۆبوونەوەكە بابەتێكی تازەی خستە بەر باس‌و لێكۆڵینەوە‌و وتی:
ئۆخەی ئۆخەی لەو باڵایە
بەڵام خوا‌و راستان ئەندامێكی پشتی پشتەوە هاتە جواب‌و وتی:
قەت خەفەت نەخۆی سەوزە بڵێی من كوڵم
بۆ تەئیدی قسەكەی ئەم، هەڤاڵێكی هەمان تەكەتول وتی:
باڵا‌و ئەگریجە گشتی درۆیە
شەرتی كچی جوان چاو‌و برۆیە
ئیتر خەریك بوو لەسەر مەوزوعی نەوعەكانی چاو سەعاتێك چەلەحانێ بكەن، بەڵام یەكێك لەكۆبوونەوەچییەكان وتی تەئجیلی بكەن تا وەختی خۆی.
زەلامێك
لە سەروترەوە هەستا‌و وتی منیش هەمان رەئم هەیە، چونكە ئەم كۆبوونەوەیەمان
عیلاقەی بەچاوەوە نییە‌و بەرگەی چاو ناگرین. باشتر وایە كێشەكانی سنگ‌و
مەمك تاوتوێ بكەین مەسەلەن ئایا: مەمكی زەردە بەهێ، ئەوی دیكەش هەنارە؟
كۆبوونەوەچییەكە نەیهێشت نیوە بەیتی دووهەم بڵێ، لە شوێنی خۆیەوە وتی: غەڵەتیت برادەر، هەناری چی‌و تەڕەماشی چی؟ ئەڵێ:
جووتە شەمامەی سەر سینەی ناوێرم دەستیان بەرمێ
لەسەری ئەوسەرەوە زەلامێك كە تا ئێستا قسەی نەكردبوو، هاواری كرد:
هەردوكتان غەڵەتن. بەپێی پەیڕەو، مەمك وەكو فنجانە فنجان چونكە فەرموویانە:
مەمكت فنجانی گمگمە
خۆم قاوەچییم پێم لازمە
............................................................................
عیلمی غه‌یبه
28/10/2013
ماچ له‌شیعرا دڵدارییه
ده‌ستی ئاغا، ناچارییه
هینی یه‌كگرتوو سێ جاره
ماچی لادێی ئاوداره
فیلم زۆری تیابێ، رووته
ماچی خلیجی به‌لووته
حه‌زت له‌ماچی كوڵم بێت
مۆدێلی كۆنیت‌و پیری
له‌پاركی ئازادی بیكه‌ی
مه‌عنای وایه رۆشنبیریی
+++
ره‌هنی شه‌رابه مێزه‌رمان
له‌به‌ر هه‌تاو سپی بووه
ریش‌و سه‌رمان
ئه‌مبه‌ر برای (كارامازۆڤ)
رێوی فێڵبازه ئه‌وبه‌رمان
+++
دیموكراسی
چاكه‌تێكی له‌نگه‌ی ده‌ڵبه
كه‌سیش ناوێرێ قارسی كا
چونكه عه‌یبه
له‌بازاڕی سیاسه‌تا
كوردایه‌تی بێ قیمه‌ته
عانه‌ی قه‌ڵبه
موسته‌قبه‌لی چاكسازییشمان
به‌شه‌ر خه‌به‌ری لێی نییه
عیلمی غه‌یبه
............................................................................
له‌مانه‌ی ئێره‌شی ببڕن

27/10/2013
* ئه‌وه چییه سه‌ركردایه‌تی ئه‌مانداتێ‌و ئێمه ئه‌یخۆین؟
خه‌فه‌ته ئافه‌رم.
* كه ئه‌ڵێت ئه‌چم بۆ كۆبوونه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری موشكیله‌كانتان، وه‌ك ئه‌وه‌یه بڵێ ئه‌چم بۆ تایلاند بۆ خواپه‌رستی.
* مانگێك له‌مه‌وبه‌ر كاكم له‌جاده‌ی ئۆرزدی ناوگه‌ڵی هه‌ڵئه‌كڕاند، ئێستا ئه‌ندام په‌رله‌مانه.
* ئینسان مه‌خلوقێكی سه‌یره. له‌یه‌ك وه‌ختدا ئه‌توانێت (گوێره‌كه)ش بێت‌و كوڕ‌ی سه‌گیش.
* یه‌كێتی گیان زۆر ته‌ده‌خول مه‌كه له‌كاروباری ناوخۆی خۆتدا. جه‌ریده ئه‌هلییه‌كان ئه‌و زه‌حمه‌ته ئه‌كێشن.
*
له‌سه‌نگه‌سه‌ر ده‌واجنێك سوتا، حه‌وت هه‌زار مریشكی تیا‌بوو به
(مه‌شوی). كه‌چی كابرای به‌رگری شارستانی ئه‌ڵێ خۆشبه‌ختانه
تیمه‌كه‌مان فه‌وره‌ن گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كه. رێوییه‌كیش كه ده‌می
خۆی ئه‌لسته‌وه وتی راست ئه‌كا.
* وتم ئه‌و نه‌وته ئاوا
خه‌سار مه‌كه‌ن گوناحه، له‌به‌رخاتری نه‌وه‌ی داهاتوو. وتی: چاوی
نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌رئه‌هات. تا ئێستا چی بۆ ئێمه كردووه؟!
* له‌وه‌تی چۆته ئه‌و خولی راهێنانه‌وه، ئیتر زه‌لامه بێ ئه‌قڵه‌كه‌ی جاران نه‌ماوه، به‌شێوازێكی تازه‌تر بێ ئه‌قڵه.
* خه‌می ئه‌وه‌م نییه موچه‌ی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتارانی عیراقیان بڕی. ئه‌ترسم له‌مانه‌ی ئێره‌شی ببڕن.
............................................................................
ئه‌چێ بۆ كۆنكه‌ن
23/10/2013
-ئێ هه‌روا بێته‌وه قه‌ره‌وێڵه‌یه‌كی دوو نه‌فه‌رییش
+ دوو نه‌فه‌ریی؟
-ئا ئا.. به‌ڵام له هه‌ره چاكه‌كان به‌قوربانت بم.. هینیشت بیر نه‌چێ له‌گه‌ڵیا سه‌رین‌و به‌تانی‌و چه‌رچه‌ف
+ به‌سه‌رچاو.. چیتر؟
-دوو نه‌وع تراكسوتیش.. یه‌كێكیان بۆ خه‌و، یه‌كێكیان بۆ ریازه‌ی به‌یانی
+ له‌خوا به‌زیادبێ، یه‌عنی ریازه‌ش ئه‌كا؟
-ده‌مێكه
شوكور.. ئا.. باش بوو بیرم كه‌وته‌وه. ئای پادێكی له‌م تازانه‌شی بۆ
بكڕه، به‌ڵام توخوا یاریی زۆر بۆ تێ بخه، با بێتاقه‌ت نه‌بێ
+ ئه‌ی مۆبایل؟
-پێیه‌تی. مۆبایلێكی زۆر باشی پێیه ئینته‌رنێتی سه‌فه‌رییشی له‌سه‌ره
+ كه‌واته بێتاقه‌ت نابێ ئیشه‌ڵڵا
-به‌رێ وه‌ڵڵا بێتاقه‌ت ئه‌بێ، مه‌گه‌ر دوو ده‌ست كاغه‌زی قومارییشی بۆ بكڕیت. به‌قوربانت بم له‌مناڵییه‌وه زۆر حه‌زی له‌پۆكه‌ره
+ پۆكه‌ر؟ ده وه‌ڵڵاهی وامزانی ئه‌چێ بۆ كۆنكه‌ن
-كۆنكه‌نی چی له‌خۆته‌وه؟! دایكی كوێربێ یاخوا كه‌ی ئه‌و به‌ته‌مای كۆنكه‌نه؟
+ ئه‌ی ئه‌چێ بۆ كوێ؟
-ی ی ی ی ی.. ی ی ی ی ی..
+پورێ گیان مه‌مانخه‌ره گریان.. تو قورعان بۆ كوێ ئه‌چێ؟
-ی ی ی ی ی.. ی ی ی ی ی
+ نه‌قڵی جنوب بووه؟
-ده‌مت بشكێ ره‌ببی.. ئه‌یه‌ڕۆ جنوبی چی؟!
+ ئه‌ی ئه‌م هه‌موو تڕ‌وتفاقه‌ی بۆچییه؟
-سجنه سجنه.. له‌دوێنێ عه‌سره‌وه گرتویانه
+ سجن‌و مۆبایل؟!!! چۆن ئه‌بێ شتی وا!
-بۆچی
نابێ؟.. جه‌مالی ئامۆزای خۆی له‌وێ مه‌سئوله ژووری تایبه‌تی بۆ
داناوه به سه‌للاجه‌و سه‌ته‌لایته‌وه.. خزم هه‌ر هه‌بێ باشه.. ئه‌ها
+ ماڵی ئاوابێ یاخوا. باشه له‌سه‌ر چی گیراوه؟
-شتێكی وا نه‌بوو.. قوڕمساغانه لێیان زل كردووه.
+ شته‌كه چییه ده پێم بڵێ
-به‌خوا هیچ رۆڵه.. كوڕه‌كه‌م له‌ئاوی شه‌و پاكتره
+ مه‌عقول نییه پورێ.. ئیللا‌وبیللا شتێكی هه‌ر كردووه
-هیچی نه‌كردووه وه‌ڵڵا.. هه‌ر ئه‌وه‌یه خوشكێكی خۆی كوشتووه
............................................................................
سه‌رپێچییه‌كانی جه‌ژن

22/10/2013
دوێنێ شه‌و له‌ئه‌خبارا، ئه‌فسه‌رێكم بینی خۆش خۆش ئه‌و
سه‌رپێچی‌و رووداوانه‌ی بۆ ئه‌ژماردین كه هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست رۆژانی
جه‌ژن له‌پیلكه‌یان ده‌رچووبوو. مه‌سه‌له‌ن ئه‌ی وت شه‌ڕه بۆكس (4)
حاڵه‌ت، چاو هه‌ڵته‌كاندن (13) حاڵه‌ت، هۆڕینی قایم (8) حاڵه‌ت. بۆیه منیش
ئه‌م شه‌فافییه‌ته پاڵی پێوه‌نام بیر بكه‌مه‌وه بڵێم ئه‌گه‌ر جوامێرێكی
دیكه‌ش هه‌ستێ‌و موخاله‌فه حزبی‌و ئیدارییه‌كان باس بكات، حه‌تمه‌ن
لێدوانه‌كه وا ده‌رده‌چێت:
پشی پشی سیاسی (3) حاڵه‌ت
وه‌عدی ئێكسپایه‌ر (17) حاڵه‌ت
شه‌ڕه‌جنێوی ئینته‌رنێتی خۆشبه‌ختانه (دوان)
پاشقولی ته‌كه‌تولی (93) حاڵه‌ت تا ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كه
ده‌ستبڕینی جه‌ماوه‌ر (23) حاڵه‌ت
سترێپتیزی رێكخستنی (8) حاڵه‌ت
تلیاكی ئایدۆلۆجی (5) حاڵه‌ت
تڕۆكردنی هه‌ڤاڵانه (19) حاڵه‌ت
ئینته‌لای فیكری (6) حاڵه‌ت
فەلاقه‌كردنی په‌یڕه‌و (4) كه‌ڕه‌ت