پـرۆگـرام و په‌یـڕه‌وى نـاوخـــۆى
یـه‌كـێتیــى نیشــــتمانیـى كـــوردســـتان
په‌ســه‌ندكراوى ســـێهه‌میـن كــۆنگـــره‌ى ( ی. ن . ك )
لـــه 1 - 6 تـــــا 14- 6 - 2010
یـه‌كـێتیــى نیشــــتمانیـى كـــوردســـتان
په‌ســه‌ندكراوى ســـێهه‌میـن كــۆنگـــره‌ى ( ی. ن . ك )
لـــه 1 - 6 تـــــا 14- 6 - 2010
.........................................................................
ده‌روازه ....
ــ له‌رۆژگارى نا‌ئومێد ی‌دا , ئومێدى سه‌ركه‌وتن بژێنێته‌وه .
ــ به‌رگه‌ى كاره‌سات , كیمیاباران , ته‌رحیل , ته‌هجیر ، ته‌عریب و ته‌بعیس بگرێ.
ــ پێش جه‌نگى عێراق - ئێران و دواى رێـككه‌وتنیشیان چۆك دانه‌دا و درێژه به خه‌بات بدات .
ــ ئۆتۆنۆمی له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه بخاته چاڵه به‌فری زه‌مانه و ستراتیژى چاره‌ى خۆنوسین بكاته ئامانج .
- كاریگه‌رترین ڕۆڵى له به‌رپاكردنى ڕاپه‌ڕیندا گێڕابێ .
ــ ئه‌زمونى فید راڵى كردبێته ڕاستیه‌كى مێژووى .
ــ داینه‌مۆى روخاندنى فاشیه‌كان بوبێ
ــ له به‌رامبه‌ر میللیشیاى سه‌له‌فیه‌كاندا , مه‌ترسى له‌سه‌ر دیموكراسى نه هێشتبێ .
ــ یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ى رۆژانه‌ى ده‌ركردبێ ویه‌كه‌م كه‌ناڵى ته‌له فزیۆنى كوردستانى دامه‌زراند بێ .
ــ به‌رگه‌ى ده‌ست تێوه‌ردانه ئیقلیمیه‌كان و پیلانى گرتبێ
- كاریگه‌رترین هێزى ده‌ربه‌ستى دیموكراسى و ئازادى وسه‌ربه‌ستى بێ .
ــ یاسای بارى كه‌سێتى ژنانى گۆڕیبێــ له بونیادنانى عێراقى دیموكراتدا , هێزێكى سه‌ره‌كى بێ .
ــ له‌به‌ره‌ى كوردستانیه‌وه بۆ هاوپه‌یمانى كوردستان , یه‌كێتى هه‌ر یه‌كێتى بێ .
ــ گه‌وره‌ترین هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و چه‌واشه‌كارى ڕاى گشتی , دوچارى شكستى نه كرد بێ .
ــ ئاكامى پابه‌ندبه‌نى به دیموكراسی و ئازادى و كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى به ئه‌ندامى هه‌میشه‌یی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال, وه‌رگیرابێ .
ــ داخوازییه‌كى پیشه‌یى زۆرى هه‌تا ئێستاى سه‌ند یكاكانى به‌دیهێنا بێ .
- یه‌كێتیه‌ك له شاخ و شار نان و ئازادى بۆ نووسه‌ران دابینكرد بێ .
ــ له سێیه‌مین كۆنگره‌شدا, ( 20% ) ى ژنان و چه‌ندین لاو , متمانه‌ى سه‌ركردایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندیان وه‌رگرتبێ .. یه‌كێتیه كى ڕه‌گ دا كوتراوى ئاوه‌هاى خاوه‌ن ده‌ستكه‌وت وگۆڕانكارى مێژوویی ,بێگومان هه‌ڤاڵه‌كانى ده‌توانن بڕیار‌و به‌رنامه‌كانى , له‌ناو كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكدا, جێبه‌جێ بكه‌ن وچیش پێویسته, بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى كه‌موكوڕى , مشه‌خۆرى كه‌مته‌رخه‌مى و گه‌نده‌ڵى , بۆ باشترخزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك , ئه‌نجامى بده‌ن .
به
هیواین ...هه‌ڤاڵانى یه‌كێتى , یه‌كێتى سه‌ركه‌شى مێژووى نوێ: یه‌كێتى
به‌دیهێنه‌رى ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌كان , یه‌كێتى پارێزه‌ر و
په‌ره‌پێده‌رى دیموكراسى , یه‌كێتى . . وه كو هێزێكى به‌رده‌وامى
مێژوویی , هه‌ڤاڵه‌كانى بێ په‌روا , خه‌بات بكه‌ن و له كۆڕى خه‌باتیشدا ,
په‌یڕه‌و و پرۆگرا مى سێیه‌مین كۆنگره , بكه‌نه ڕێنوێنى خزمه‌ت و
هه‌ڵسوكه‌وت وهه‌ڵمه‌ت .. له هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك , له به‌رگریكردنی
له مافى خه‌ڵك , له شۆڕبونه‌وه بۆ ناو ڕه‌نجده‌رانى بیر‌و بازوو , بۆ
ناو گه‌ڕه‌كه‌كان و شارۆچكه‌كانى كه‌نار بۆ دێهات , هه‌تا بتوانین ,
قۆناغى گوزه‌رى دیموكراسى , وه‌كو قۆناغه سه‌خته‌كانى دیكه‌ى خه‌بات,
سه‌ركه‌وتوانه تێپه‌ڕێنین . ئیدى بۆ پێشه‌وه به‌ره و سه‌رخستنى
دیموكراسى و , سیسته‌مێكى سكولارو , كۆمه‌ڵێكى مه‌ده نى و , له
پاشه‌ڕۆژیشدا بۆ به دیهێنانى كۆمه‌ڵێكى عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى
............
مه‌كته‌بی سیاسی
مه‌كته‌بی سیاسی
.........................................................................
1- قۆناغى گوزه‌ر ...
كوردستانى عێراق , به قۆناغێكى ئیدارى , سیاسی , كۆمه‌ڵایه‌تى , ئابوورى و كلتوورى هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت , كه قۆناغى گواستنه‌وه
یه و هێشتا بنه‌ماكانى ئابورى , ڕیز به‌ندى چینایه‌تى و ئاراسته
ڕوناكبیریه‌كانى , ته‌واو پێكنه‌هاتون . به‌و پێیه‌ش هێشتا ململانێی
نێوان تێزه جۆراوجۆره‌كان , بۆ فۆرمیلاى قۆناغه‌كه به‌گه‌رمی له
ئارادایه . جیهانگیریش به لایه گه‌ش و خامۆشه‌كانیه‌وه , تێزه
زاڵه‌كه‌یه و به‌شێك له بنه‌ماكانى له كوردستاندا چه‌سپیون . ئه‌م
قۆناغه گوزه‌ره‌ى بونیادنانى ئه‌زمونى دیموكراسى له كوردستاندا ,
پێچه‌وانه‌ى سه‌رده‌مى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهان , كه كوردستان داگیر‌و
دابه‌شكرا , هه‌روه‌ها جیاواز له سه‌رده‌مى جه‌نگى دووه‌مى جیهان , كه
هیچ مافێكى دیموكراسى به كوردستان ڕه‌وا نه‌بینراو كۆمارى ڕۆژهه‌ڵاتى
كوردستانیشیان خسته ناو به‌ردا شى سه‌ره‌تاكانى ڕێكه‌وتنى جه‌مسه‌ره‌كان
جه‌نگى سارد‌و له‌سه‌رده مى جه‌نگى ساردیشدا , هیچ نه‌ته‌وه و
نیشتمانێك له ڕۆژهه‌ڵاتدا ,له سه‌ر ده‌ستى جه‌مسه‌ره‌كانى ڕۆژئاوا‌و
ڕِۆژهه‌ڵاتدا به ئه‌ندازه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد , دوچارى كاره سات نه‌كرا ,
هه‌تا زه ق زه‌ق له به‌رده‌م ڕۆژهه‌ڵا ت و ڕۆژئاوا ى جیهانداجه‌نگى
له‌ناوبردنى نه‌ته‌وه‌ى كورد گه‌یه‌ندرایه جه‌نگى جینۆساید و
كیمیاباران ئه‌زمونى ئێستا ى كوردستان , پێچه‌وانه‌ى ته‌وا وى
سه‌رده‌مه‌كانى دیكه , كه‌وتۆته سه‌رده مى جیهانگیرى وله‌م
سه‌رده‌مه‌شدا یه‌كه‌مین جاره سه‌ره‌تاكانى شه‌پۆلى دیموكراسى له
ڕۆژئاواوه بۆ ڕۆژهه‌ڵات ده‌گات . بۆ یه‌كه‌مین جاریشه , لایه‌نه
گه‌شه‌كانى سه‌رده‌مه‌كه , هاو ئاهه‌نگه له‌گه‌ڵ ستراتیژى ڕزگارى
و دیموكراسى كورد‌و كوردستان , بۆیه كوردستانى عێراق ,كه به‌شێكه
له عێراق , وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى فره نه‌ته‌وه و فره ئایین و فره
مه‌زهه‌ب ,له سه‌ر بناغه‌ى فید ڕالی و دیمو‌كراتى و په‌رله‌مانى
بناغه‌كانى بنیاتنانه‌وه‌ى داڕێژراوه‌ته‌وه . به‌ڵام له گرتنه‌به‌رى
ئاراسته‌یه‌كى ته‌واو سه‌ربه‌خۆ , له بنیاتنانى كۆمه‌ڵێكی ئه‌و تۆدا
كه به‌رجه‌سته‌كه‌رى چه‌مكى ( ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه ) بێت , ئازاد و
ده‌ستكراوه نییه . چونكه ئه‌و ڕێگه‌یه , بۆ كوردستانى عێراق , به
ده‌یان ڕێگرىسیاسی و ده‌ستوورى
به‌ستراوه‌ته‌وه , ئه‌مه‌ش وایكردووه ڕه وتى گه‌شه‌كرد نى
هه‌مه‌لایه‌نه‌و سه‌ربه‌خۆى كوردستان ,كارێكى سه‌خت و دژوار بێت و
سه‌ره‌نجام نه‌شتوانرێ پێناسه‌یه‌كى ته‌واو سه‌ربه‌خۆى بۆ بكرێت .
له‌ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه , جیاوازییه چینایه‌تییه كانى كوردستانى
عێراق , له‌ژێر كاریگه‌رى ئابوورى بازاڕ و ڕه وتى جیهانگیرى خێرا په‌ره
سه‌ندوودا ,سه‌ره‌تا ى بنه‌ماكانى ڕ یزبه‌ند یه‌كى چینایه‌تى نوێی
هێناوه ته ئاراوه و به‌مه‌ش پێكهاتنى بنه‌ما سه‌ره‌تایه‌كانى چینى نا
ڤین , بۆته جومگه‌یه‌كى گرنگى گۆڕانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له مه‌شه‌وه
له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى نوێی كورده‌واریدا بزوتنه‌وه‌یه‌كى
ڕوانه‌گه نوێی كرێـكاریش , له‌سه‌ر بنه‌ماى خه‌باتى پیشه‌یى و
سه‌ند یكایی و ڕیفۆرمى هاوچه‌رخ هه‌تا دێت , په‌ره ده‌سه‌نێت .
هه‌چه‌نده ئه‌و جیاوازییه چینایه‌تییانه , خه‌سڵه‌تى كۆمه‌ڵێكن
, هێشتا به‌ته‌واوى وه‌ك كۆمه‌ڵێكى پێناسه كراوى سه‌ربه‌خۆ
نه‌خه‌مڵیوون , چینه‌كان و جیاوازى و ململانێكانیان له هه‌ڵكشان و داكشا
ندان , بۆیه لانیكه‌م ده‌توانین بڵێین . له ڕووى ئابورى و
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه به‌ته‌واوى نه‌خه‌مڵیوون . به‌ڵام ئه‌م نه‌خه‌مڵینه
نه‌بۆته هۆى شاردنه‌وه‌ى كه‌لێنه‌كانى نێوان چینه‌كان و به‌رژوه‌ند
ییه ناكۆكه‌كانیان . ئه‌و كه‌لێنه چینایه‌تییانه‌ش سه‌ره‌ڕاى
پێویستییه ئابوور ییه مێژووییه‌كى , هه‌ر له‌ئێستاوه له
به‌رده‌م بنیاتنانى كۆمه‌ڵێكى ئاسووده و خۆشگووزه ران و سودمه‌ند
به ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى , كه یه‌كسانى ده‌رفه‌تى چونیه‌ك بڕه‌خسێنێت ,
بونه‌ته ڕێگر .
.........................................................................
.........................................................................
3- سه‌رده‌مه‌كانى سته‌مكارى :
پتر
له‌حه‌فتا ساڵ سیاسه‌تى لایه‌نه براوه‌كانى جه‌نگى یه‌كه‌م و دووه‌مى
جیهان , هه‌روه‌ها له‌سایه‌ى جه‌نگى سارددا , كوردستانى عێراقی كردبووه
به‌شێك له ده‌وڵه‌تێكى بێ بنه‌ماى ئه‌وتۆ , كه ته‌واوى ئه‌و هه‌فتا ساڵه
و به‌تایبه‌ت له دواى دووه‌مین هاتنه سه‌ركارى حزبی به‌عس (حزبی به‌عسى
عه‌ره‌بی ئیشتراكى ) له ته‌مووزى 1968 دا , به خێرایی , یان له سه‌ر
خۆیی ,به‌سیاسه‌تى چه‌واشه‌كا ری , به‌شه‌ڕو كوشت‌و بڕ و تیرۆر و
جینۆساید , یان به مانۆڕى سیاسی , به‌رده‌وام ده‌وڵه‌تى عێراق , ستراتیژى
تواندنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كوردى كردبووه ئامانج و , پێی وابوو كه ته‌نیا
به‌هۆى تواندنه‌وه‌ى ئه‌و نه‌ته‌وه یه‌وه , ئه‌توانێت ده‌وڵه‌تێك
پێـكبهێنێت , كه بتوانێت سه‌رۆكایه‌تى عه‌ره‌ب بكات , نۆهه‌مین كۆنگره‌ى
حزبی به‌عسی سۆسیالستى عه‌ره‌بی به ڕاشكاوى دیدى ئه‌و حزبه‌ى سه‌باره‌ت
به‌و نه‌ته‌وانه‌ى ئه‌وان وته‌نى كه ( له‌نیشتمانى عه‌ره‌بدا )ده‌ژین
به كوردیشه‌وه , ساغ كردووه و كردبووى به ستراتیژى حزبه
ناسیۆنالیسته هاوچه‌شنه‌كانى به‌عس . ئه‌و ستراتیژه شۆ فێنیه وا
یكردبوو كه ده‌وڵه‌تى عێراق ته‌نیا ده‌وڵه‌تێكى پۆلیسى خوێن‌ڕێژ نه‌بێت ,
به‌ڵكو بنه‌ما ئاید ۆلۆژى و سیاسییه‌كانى له سه‌ر ڕه‌گى فاشیزم ڕوا بوو
,كه ئه‌و بنه‌مایانه سه‌ره‌نجام قه‌تڵ و عامى هه‌ڵبجه و ڕاگواستن و
ئه‌نفالی لێكه‌وته‌وه . ئه‌نفال ته‌نیا بنه‌ماكانى به‌رگرى پێشمه‌رگانه‌ى
له كوردستاندا هه‌ڵنه‌ته‌كاند , به‌ڵكو ڕه‌وتى په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانه‌كانى
ناو كۆمه‌ڵیشى هه‌ڵگیڕاو داگێڕا به تایبه‌ت له دواى ئه‌نفاله‌كان , كه
زۆربه‌ى دێهاته‌كانى كوردستان و به‌شێك له شار‌و شارۆچكه‌كانى وێرانـكرد
هاوڵاتیانیشى دووچارى ئۆردووگانشینى و بڵاوبوونه‌وه به گه‌ڕه‌ك و كۆڵانى
شاره‌كاندا كرد , ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕین ,چه‌ند ساڵێك دوابكه وتایه , یان
هه‌ر ڕووى نه‌دابایه , ئه‌وا بێـگومان ئێستا باسكردن له كۆمه‌ڵى كوردستان
, قسه‌و باسێـكى تر ده‌بوو !! ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ى كه له‌ماوه‌ى نزیك به‌سێ
ساڵ له ئه‌نفاله‌وه تا ڕاپه‌ڕین له‌ئاستى كۆمه‌ڵدا ڕوویدا ,
كاریگه‌رییان به‌سه‌ر ڕه‌وتى گه‌شه‌كردنى كورده‌واریدا ترسناك بوو , كه
هێشتا شیكردنه‌وه‌ى زانستى پێویستى بۆ نه‌كراوه . ئه‌وه‌ى ده شێت به
خێرایی لێره‌دا باس بكرێت ئه‌وه‌یه ئه‌و ئاڵوگۆڕانه به‌جۆرێك كه‌وتنه‌وه
كه گه‌شه‌كردنى كۆمه‌ڵى دووچارى جۆرێك له‌شێواندن كرد , كه ئاراسته‌ى
گه‌شه‌كردنه‌كه ئاڵۆز‌و پڕ گرێ و گوڵ بوو ڕووداوه‌كانى دواى ڕاپه‌ڕین و
دواتریش شه‌ڕى ناوخۆ , بارودۆخه‌كه‌ى ئاڵۆزتر كرد و له پاڵ ئاڵۆزیی
سیاسی‌دا , ئاڵۆزى كۆمه‌ڵا یه‌تیش ببووه سیماى كۆمه‌ڵ له‌و قۆناغه‌دا , تا
له‌دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى سه‌دام و پێكهێنانى ده‌وڵه‌تى نوێی عێراق , ئه‌م
ده‌وڵه‌ته به پێچه‌وانه‌ى سه‌ره‌تاى دروستبوونى له ساڵى (1921 ) له
سایه‌ى ئه‌و بارودۆخه هه‌مه جۆره‌ى له دواى 2003 دا له جیهان و
ناوچه‌كه و عێراق هاته‌دى , كوردستان كه ئه‌وسا و ئێستاش و به‌شه هه‌ره
ئارام و پیشكه‌وتووه‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراقه , به‌شێوه‌یه‌كى ڕێژه یی
به‌رچاو ,ئارامى دڵنیا یی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تى به خۆوه بینى , كه بووه
هۆى ئه‌وه‌ى بنه‌ماكانى چینایه‌تى تا ڕاده‌یه‌ك شێواوى سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌رده مى پێشوو بڕه‌وێته‌وه و نه‌خشه‌ى چینایه‌تى كۆمه‌ڵ
باشتر خۆى بنووێنێت , به جۆرێك كه له حه‌وت ساڵی ڕابردوودا گۆڕ‌انى
بنه‌ڕه‌تى له پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵى كوردستاندا ڕوویداوه , ئێستا چینه‌كان
هه‌تا ڕاده‌یه‌ك له یه‌كتر جیائه‌كرێنه‌وه و به‌و جۆره‌ش به‌رژه‌وه‌ند
ییه چینایه‌تییه‌كانیش ده‌ركه‌وتوترن . هه‌رچه‌نده هێشتا ئه‌و چینانه
ئامانجه‌كانیان به‌و ئه‌ندازه‌یه ڕوون نین , تا ته‌عبیر له‌و سنوورانه
بكه‌ن كه له نێوان چینه‌كاندا ڕوو له دروست بوونێـكى دیارتر و
سه‌ربه‌خۆترن . به‌ڵام چینى ناڤین به حوكمى بازاڕى ئازاد‌و ئازادى ئاوێته
بوون به بازاڕه‌كانى ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه , هه‌روه‌ها به حوكمى
سه‌ره‌تاكانى سیسته‌مى بانكى و متمانه‌ى بانـكه‌كان به سه‌رمایه‌دارانى
كوردستان و هۆگه‌لێكى ئابورى دیكه له ڕووى ژماره‌وه چه‌كه‌ره‌كردنى
چینایه‌تى به‌رچاو تره و خه‌ریكه وورده وورده كاریگه‌رى به‌سه‌ر ژیانى
كۆمه‌ڵایه‌تى , سیاسی و ئابوورى كوردستانه‌وه به جێده هێڵێت . بێگومان
له ئا ینده‌شدا وه‌رچه‌رخانى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى شارستانیه‌تى سه‌رمایه‌دارى
به‌دید ێنن .
.........................................................................
4 - جیهانگیرى و كاریگه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى ...
سه‌رده‌مى
گلۆبالیزه یشنه ,له‌م سه‌رده‌مه‌دا , ئه‌گه‌ر له‌جیهانى سه‌رمایه‌دارى
پێشكه‌وتودا , چینى ناڤین هه‌تاڕاده‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر مۆنۆپۆله
جیهانگیره‌كاندا زیانبه‌خش بێ , ئه‌وا له وڵاتانى وه‌كو كوردستاندا
به‌رژه‌وه‌ندییه جیهانیه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنى سه‌رمایه بۆ وڵاتانى
دواكه‌وتوو له هه‌زاره‌ى سێیه‌مدا و هه‌تاڕده‌یه‌ك دیار , له گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندى چینى ناڤینى تازه‌چه‌كه‌ره‌كردودا , هاوبه‌رژه‌وه‌نده .
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئه‌م چینه به‌پێی لۆژیكى گۆڕانكارى سه‌رده‌مه‌كه و
پێویستى سه‌رمایه‌دارى په‌ره‌سه‌ندوى ڕۆژئاوا , به بازاڕى سه‌رمایه‌دارى
تازه نشونماكردووى ڕۆژهه‌ڵات , چینى ناڤین هه‌م له بازاڕى ئازاد‌دا جێگه‌ى
تۆكمه‌ى هه‌یه و هه‌م له‌ناو ئه‌زمونى نیشتمانى و دیموكراسى كوردستانیشدا
, له‌ناو كۆمه‌ڵدا هێشتا ناكۆكى بنچینه‌یی نییه . چونكه هێشتا ئه‌ركه
ڕزگاریخوازیه‌كه‌و , پرۆسه دیموكراسییه تازه بونیات نراوه‌كه ,
هه‌روه‌ها ژێرخانى بازاڕى ئازادى كوردستان , پێویستیه‌كى مێژوویى به چینى
ناڤین هه‌یه و ئه‌م چینه ده بێ ڕه‌هه‌ندى ئابورى سیاسی مێژوویى خۆی
ته‌واو بكات . چینى ناڤینى كوردستان , ئێستا چینێكه له بازاڕى كوردستان و
ناوچه‌كه و جیهانیشدا چاپوكه , سه‌نگى ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى تایبه‌تى
هه‌یه , بۆیه ده‌توانێت زۆر مه‌سه‌له به‌لادابخات , به‌تایبه‌ت له
سیستمێكى دیموكراتیك‌دا , هه‌ربۆیه ئه‌و چینه بۆته جێته‌ماعى هێزه
پێشكه‌وتنخواز و هێزه كۆنسه‌ر فاتیڤه‌كانى كوردستان و نه‌بونى
سه‌قامگیرى بونى فه‌زاى فه‌وزاى ململانێ و هه‌ڵچون و داچونى نرخى شمه‌ك و
بازاڕى ئازاد , له ڕووى بابه‌تییه‌وه بۆ ئه‌و دۆخه ئابورییه و ئه‌و
ڕیزبه‌ند ییه چینایه‌تییه ده‌گه‌ڕێته‌وه . ئه‌مه‌ش مانای وایه , له
داهاتویه‌كى نزیكدا ئه‌و چینه سه‌رهه‌ڵداوه پڕ جووڵه‌ترین چینه‌كانى
كوردستان ده‌بێت , به تایبه‌ت له چه‌ند ساڵى داهاتوودا نهێنى جووڵه‌ى
ئه‌و چینه‌ش له‌وه‌دایه كه هێزه‌كانى نوێبوونه‌وه له هه‌ناوى ئه‌و
چینه‌دان به‌ڵام ئه‌و چینه بێ مه‌ترسیش نیه چونكه چینێكه ئه‌گه‌ر چى
قورساییه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى فراوانى هه‌یه به‌ڵام ڕایه‌ڵه‌یه‌كى
كۆمه‌ڵایه‌تی و تیۆرێكى یه‌كگرتووى نیه چونكه له چه‌ند توێژێك پێكدێت و
جیاوازى داهات له نێوان توێژه باڵاكه‌ى له‌گه‌ڵ توێژى هه‌ره‌خواره‌وه‌یدا
جیاوازییه‌كى زۆره به‌واتایه‌كى دیكه ئه‌و چینه‌جارێ چینێكى سه‌قامگیرویه‌كانگیر
نییه هه‌رچه‌ندیش به‌شێك له قورسایی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌م
قۆناغه‌دا له ناو ئه‌و چینه‌دایه چونكه ئه‌م چینه هه‌م بۆ ژێرخانى
ئابورى و هه‌م بۆ رسكانى چینایه‌تى هاوكات بۆ پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵایه‌تیش
هه‌روه‌ها بۆ مامانى له‌دایكبونى گۆڕانكارییه گه‌وره‌كانى ئابورى
كۆمه‌ڵایه‌تى ته‌كنه‌لۆ ژیاش به‌ڵكو بۆ داهێنان و داهێنراوى هزرو ئه‌قڵ و
ئه‌ندێشه‌ش گرنگه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیانه‌شدا له ئێستا و بۆ
ئایده‌ش پێویسته یه‌كێتى وریای سه‌نگ و كاریگه‌رى و مافه‌كانى كرێكاران و
ڕنجده‌رانیش بێ كه نه‌بنه پێخۆرى به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكى چه‌وساندنه‌وه‌ى
چینایه‌تى . له ئه‌مڕۆى كوردستاندا داشكاندنه‌وه به‌لاى ئه‌و چینه‌دا
داشكاندنه به‌لاى كاراكته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى پێشكه‌وتن و
نوێبوونه‌وه‌دا واته پارێزگاریكردن له‌پانتای كۆمه‌ڵایه‌تى و دیمۆگرافی
ئه‌و چینه بۆ ئه‌م قۆناغه و بۆ ته‌واو كردنى پرۆسه‌ى ئابورى و
كۆمه‌ڵایه‌تى تێزێكى پێشكه‌وتنخوازى كۆمه‌ڵایه‌تییه چونكه هه‌ر گۆڕانێك
به ئاقارى به‌رته‌سك بوونه‌وه‌ى ئه‌وچینه به‌ماناى فراوانبوونى توێژه نه‌دارو
هه‌ژاره‌كانه هه‌روه‌كو ڕۆژهه‌ڵاتى ئۆروپا توێژه نه‌دارو هه‌ژاره‌كانیش
وه‌ك وتمان له هه‌بوونى به‌رفراوانى چینى ناڤین‌دا به‌هۆى چالاكى
بازاروفراوانى كۆمپانیا و بوارى كارى هه‌مه‌جۆره‌وه خه‌ڵكه هه‌ژارو
نه‌داره‌كه ئاستى ژیان و بیمه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیان باشتر ده‌بێ و كه‌مترینیان
به هه‌ژارى ده‌مێننه‌وه ئه‌ویش ئه‌وانه‌ن كه ده‌كه‌ونه ژێرهێڵى
هه‌ژارى یان برسێتییه‌وه ئه‌وانیش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه بێكار یان نیمچه
بێكارن و هه‌روه‌كو بێكارى ژیان ده‌به‌نه سه‌ر و ناتوانن داهاتێكى ئه‌وتۆى
مانگانه په‌یدا بكه‌ن كه له گه‌ڵ ئاسته‌كانى داهاتى تاك له كوردستاندا
یان له‌گه‌ڵ ستانداری جیهانى كه بانكى ده‌ولى بۆ سه‌روهێڵى هه‌ژاری دیاری
ده‌كات یه‌كبگرێته‌وه ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له ڕوانگه ى مێژووى
قۆناغه‌كه‌شه‌وه ڕێگه‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنى چینى ناڤین كه ئه‌ركه
ئابوریه‌كانى قۆناغه‌كه‌ى هێشتا نه‌بڕیووه له ڕوانگه‌ى زانستى ئابورى و
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ده‌چێته خانه‌ى كۆنه‌په‌رستیه‌وه .
.........................................................................
.........................................................................
1- ئاشتى , دیموكراسى , ئازادى , لێبورده یی , چه‌سپاندنى بنه‌ماكانى ئابورى بازاڕ , دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى , خۆشگوزه‌رانى , سه‌روه‌رى یاسا , مافی هاوڵاتیبوون , كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى , مافی چاره‌نووس , سیسته‌مى سكولار , ئازادى ویژدان , هاوكارى و پێكه‌وه ژیانى گه‌لان به ئاشتى و ئارامى له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن , له ماف و ئیراده‌ى یه‌كتر و پاراستنى ژینگه . هاوكات له‌دژى : ــ دیكتاتۆرى , جه‌نگ , داگیركردن , چه‌وساندنه‌وه , هه‌ژارى , گه‌نده‌ڵى , هه‌ڵاوێردى : نه‌ته‌وه‌یی , ڕه‌گه‌زیی , ئاینى , مه‌زهه‌بی , پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ , شۆفێنزم , كۆنه‌په‌رستى و تیرۆریزم تێده‌كۆشێت .
2- پابه‌ندبوون به‌جاڕنامه‌ى گه‌ردوونى مافی مرۆڤ و تێكڕای ڕێكه‌وتنامه و پرۆتۆكۆڵه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانى په‌یوه‌ست به مافه‌كانى مرۆڤ .
3- به‌دیهێنانى مافی چاره‌نوس بۆ گه‌لى كوردستان به شێوازێكى دیموكراسیانه .
4- پاراستن و گه‌شه‌پێدانى سیسته‌مى دیمو‌كراتى و فیدراڵى و په‌رله‌مانى عێراق .
5- گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌ركوك , خانه‌قین , شه‌نگال , مه‌خمور , مه‌نده‌لى , به‌دره‌و جه‌سان و سه‌رجه‌م ناوچه دابڕاوه‌كانى كوردستان بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.
6- جێبه‌جێكردنى سه‌رجه‌م مافه یاسایی و ده‌ستورییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان كه له ده‌ستورى عێراقدا چه‌سپێنراون .
7- پابه‌ند بوون و پشتیوانى كردن له مافه ده‌ستورییه‌كانى سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى وه‌ك( توركمان ,عه‌ره‌ب ,ئه‌رمه‌ن , كلد و ئاشورى) وئاینى و مه‌زهه‌بیه‌كانى وه‌ك (ئێزدى , مه‌سیحى, صائیبه‌ى مه‌ندانى ,كاكه‌یی و شه‌به‌ك) له كوردستان و عێراقدا .
8- پیاده كردنى پره‌نسیپ و جیهانبینى سۆسیال دیموكرات له كۆمه‌ڵدا , له پێناو بونیادنانى كۆمه‌ڵێكى مۆدێرن و خۆشگوزه‌ران .
9- چه‌سپاندنى ئاشتى و ئاسیش له كوردستان و عێراقدا به تایبه‌تى , خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهان به گشتى له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تى دۆستانه و به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و به ئاشتى پێكه‌وه ژیانى گه‌لان به پێی یاسا نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان .
10- جێبه‌جێكردنى ئه‌و ڕێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تى و ئیقلیمیانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به نه‌هێشتنى چه‌كى كۆمه‌ڵ كوژو قه‌ده‌غه‌كردنى به كارهێنانیان.
11- ناساندنى كۆمه‌ڵكوژییه‌كانى ئه‌نفال و كیمیاباران , وه‌ك تاوانى جینۆساید و پاكتاوى ڕه‌گه‌زى له كوردستاندا , له سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى زیان لێكه‌وتوانى.
12- كارئاسانیكردن بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ژیانى ئه‌و هاوڵاتییه كوردانه‌ى كه له پارچه‌كانى تر‌ى كوردستانه‌وه هاتون و له ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ژین . به‌ڕه خساندنى هه‌لى كارى زیاتر بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵیان . هه‌روه‌ها دابینكردنى خوێندن له هه‌موو قۆناغه‌كانى خوێندن بۆیان , له‌گه‌ڵ هاوكاریكردنیان بۆ چالاكى هونه‌رى و كۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌رزشى .. تا د .
13- ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى سیاسی و ئابورى و كلتورى بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵ به‌بێ جیاوازیی , تاوه‌كو تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ بتوانن ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانى خۆیان بۆ دابینكردنى ژیانێكى ئاسوده و خۆش گوزه‌ران به‌رهه‌م بهێنن .
14- گه‌شه‌دان به كه‌سایه‌تى مرۆڤى كورد وه‌كو هاوڵاتییه‌ك كه خاوه‌نى مافه ئایورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیه‌كانه له كۆمه‌ڵێكى مه‌ده‌نى و دیموكراتدا .
15- پێكه‌وه ژیانى ئاشتیانه و هێمنانه‌ى سه‌رجه‌م ئایین و مه‌زهه‌به‌كان و ڕێزگرتنیان ، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌وڵ ده‌دات بۆ پێكهێنانى سیستمێكى سیاسی له سه‌ر بنه‌ماكانى دیموكراسیه‌ت و سكولار .
16- پشتیوانى كردن له خه‌باتى سیاسی گه‌لى كوردستان له وڵاتانى دیكه‌ى ناوچه‌كه‌دا به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رییه‌كى ئاشتیانه و دیموكراتیانه‌ى گونجاو له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌دا , بۆ گه‌یشتن به مافه ڕه‌واكانیان .
17- پاككردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌به (مین ) چێندراون و ته‌قاندنه‌وه و نه‌هێشتنى كاریگه‌رى ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ى كه پاشماوه‌ى جه‌نگن هاوكات هه‌وڵ بدرێ بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به هۆى مینه‌وه زیان لێكه‌وتوون .
18- هه‌وڵدانى به‌رده‌وام بۆ چاكسازى ئابورى و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى گه‌شه‌ى ئابورى له هه‌موو بواره‌كاند .
19- ئاساییی كردنه‌وه‌ى بارودۆخى كوردستان و سڕینه‌وه‌ى ئاسه‌وارى شه‌ڕى نه‌گریسى ناوخۆ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له ڕووى سیاسی و یاسایى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه .
20- تێكۆشان بۆ نه‌هێشتنى چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ و پشتگیرى كردنى ئه‌و ڕێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ى كه هه‌وڵى بنبڕ كردنى ئه‌و جۆره چه‌كانه ئه‌دات .
21- به‌رز ڕاگرتنى خه‌باتى زیندانى سیاسی و هه‌وڵدان بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى زیان لێكه‌وتوانیان و ژیانى خۆیان منداڵانیان له چوارچێوه‌ى یاسای ژماره (4) ى 2006 دابین بكرێت .
22- رێكخستنى ژیانى سیاسی له هه‌رێمى كوردستاندا , له په‌یوه‌ندى نێوان حزب و حكومه‌ت , ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كى مۆدێرنى وا ڕێكبخرێت , كه له گه‌ڵ پێداویستیه هه‌نوكه‌ییه‌كانى كۆمه‌ڵى كوردستاندا بگونجێت .
23- هه‌وڵدان بۆ پشتیوانى كردن له ڕه شنوسی ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان , به گه‌راِندنه‌وه بۆ ناو خه‌ڵك , تا له ڕیفراندۆمێكى گشتى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستاندا بتوانێت متمانه‌ى زۆرینه به ده‌ست بهێنێت .
.........................................................................
ب – ئامانجه سیاسییه‌كان ...1- ته‌واوكردنى پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى هه‌رسێ ده‌سه‌لاتى :یاسادانان , جێبه‌جێكردن , دادوه‌رى , و پاراستنى سه‌ربه‌خۆى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هه‌روه‌ها چه‌سپاندنى ده‌سه‌ڵاتى چواره‌میش , كه ده‌سه‌ڵاتى میدیایه , كه بخرێته خزمه‌تى ئازادى و دیموكراسی ڕاسته‌قینه‌وه .
2- پابه‌ند بوون به بنه‌ما دیموكراسییه‌كانى ده‌ستاو ده‌ستكردنى ئاشیتانه‌ى ده‌سه‌ڵات , له هه‌موو ئاسته‌كان له كوردستاندا .
3- ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌ى یاسایی ژیانى دیمو‌كراتى و مه‌ده‌نى به دابینكردنى , ئازادى ئاین , مه‌زهه‌ب, بیروڕا , میدیا ,هاتوچۆ و نیشته‌جێ بوون ,ئازادى خۆڕێكخستنى سیاسی , سه‌ندیكایی , دیمو‌كراتى و پێكهێنانى ڕێكخراوى ناحكومى .
4- ده‌سته‌به‌ركردنى ئازادى ناڕه‌زایی ده‌ربڕین وه‌ك ( مانـگرتن , ڕێـپێوان و خۆپیشاندان ) بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژ و تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ و ڕێكخستنى له چوارچێوه‌ى یاسادا .
5- ڕه‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستان , له به‌ستنى هه‌ر جۆره هاوپه‌یمانییه‌كى ناوخۆیی و ناوچه‌ییى و نێوده‌وڵه‌تیدا .
.........................................................................
چاره‌سه‌رنه‌كردنى
دیموكراسیانه‌ى كێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى گه‌لى كوردستان له عێراقدا هه‌رله
سه‌ره‌تاى دروستبوونى ده‌وڵه‌تى عێراقه‌وه له (1921) دا كێشه‌یه‌كى
سه‌ره‌كى و فاكته‌رێكى سه‌قامگیر نه‌بوونى ئه‌م ده‌وڵه‌ته بووه . بۆیه
له‌وساوه تا ڕوخانى ڕ‌ژێمى سه‌دام حسێن له 9 / 4 / 2003 دا ,
چاره‌سه‌رنه‌كردنى كێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى گه‌لى كوردستان هۆكارێكى بنه‌ڕه‌تى
بشێوى و ئاڵۆ زى عێراق و په‌یوه‌ندى ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانى ئه‌م وڵاته
بووه . بۆیه ستراتیژى بزوتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى كوردستان بۆ چاره‌سه‌رى
مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وایه‌تى گه‌لى كوردستان له عێراقدا, له هه‌موو
قۆناغه‌كاندا , تێزێكى دیموكراتیانه بووه ,كه له‌به‌رامبه‌ردا
ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق هه‌میشه ستراتیژێكى نادیموكراتیانه‌یان
گرتۆته‌به‌ر.ئامانجى بزوتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى گه‌لى كوردستان له سه‌ره‌تاى
هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا , له سه‌ر ده‌ستى ( ى . ن . ك ) دا گۆڕ‌انى
ڕیشه‌یی به‌سه‌رداهات , له (( ئۆتۆنۆمى ڕاسته‌قینه )) وه گۆڕا بۆ
به‌ده‌ست هێنانى مافى چاره‌ى خۆنوسین له دواى ڕاپه‌ڕینیشه‌وه ستراتیژى
مافى چاره‌نوس له‌په‌رله‌مانى كوردستاندا بوه بڕیارێكى مێژووى له
پێكهێنانى ده‌وڵه‌تێكى دیمو‌كراتى فیدراڵى له عێراقدا .هاوكات دواى ڕوخانى
ڕ‌ژێمى دیكتاتۆرى به‌عس , له ده‌ستورى هه‌میشه‌ى عێراقدا , ئه‌و مافه
چه‌سپێندرا . (ى . ن . ك ) بڕواى وایه كه ئه‌و چاره‌سه‌ره دیموكراتییه
بۆ عێراق و بۆ كوردستان چاره‌سه‌رێكى گونجاوه بۆیه له‌م قۆناغه‌دا
پاراستن و گه‌شه‌پێدانى سیسته‌مى فیدراڵى عێراق , به ئامانجێكى ستراتیژى
خۆى ده‌زانێت و جێبه‌جێكردنى مافه ده‌ستورییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى
ناوچه دابڕاوه‌كانى كوردستان به مه‌رجێك پاشه‌كشه نه‌كردنى
سیسته‌مه‌كه و گه‌ره‌نتى به‌رده‌وامبوونى ئه‌و گرێبه‌سته ده‌ستوریه
ده‌زانێت, كه له‌نێوان كورد و لایه‌نه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كانى
تر‌ى عێراق دا هه‌یه . كه دیاره ئه‌مه‌ش ده‌سته‌به‌رى سه‌ره‌كى
سه‌قامگیرى و ئاسایش و پێكه‌وه ژیان و ئاشتیه له عێراق و ناوچه‌كه .
.........................................................................
ج - ئامانجه ئابورییه‌كان :
یه‌كێتى
نیشتمانى كوردستان , زه‌مینه‌سازى ده‌كات بۆ ڕه‌خساندنى ژینگه‌یه‌كى
له‌بار بۆ پرۆسه‌ى گواستنه‌وه بۆ سیسته‌مى ئابورى بازاڕ , به جۆرێك كه
ئه‌و سیسته‌مه به‌یاسا ڕێكبخرێت , بۆ ئه‌وه‌ى به پلان و به‌رنامه ,
ئابورى هه‌رێمى كوردستان له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى به‌ده ستیه‌وه ده‌ناڵێنێ ,
چاره‌سه‌ر بكات و ببێته مایه‌ى خۆشگوزه‌رانى بۆ هاوڵاتیانى كوردستان .
دیاره ئه‌م پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌یه‌ش پێویستى به ئیراده‌یه‌كى سیاسی
به‌هێزو ده‌ركردنى چه‌ندین یاسا‌و هه‌موواركردنى یاساكانى تره . تا وه‌كو
به‌هۆیه‌وه ژینگه‌یه‌كى له‌بار بۆ به‌ره‌وپێشبردنى كه‌رته ئابورى و
بازرگانیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بڕه‌خسێنێت .
.........................................................................
یه‌كه‌م : كه‌رتى كشتوكاڵ :به ئامانجى په‌ره‌پێدانى بوارى كشتوكاڵ له هه‌رێمى كوردستاندا به جۆرێك كه بتوانێت هاوسه‌نگى بازرگانى و ئابورى له‌نێوان ئابورى كشتوكاڵ و با قی بواره‌كانى ئابورى بێنێته كایه‌و ئه‌مه‌ش بكرێته ده‌سته‌به‌رى ئاسایشى خۆراك , هه‌رئه‌مه‌ش واده‌كات داهاتى جوتیار به‌پێی پێویستیه‌كانى ژیان و بازاڕ , قۆناغ به قۆناغ نشونما بكات , ئه‌م ئامانجه‌ش , به‌پلانى كلاسیكى كشتو‌كاڵى نایه‌ته‌دى به‌ڵكو پێویستى به پلان و نه‌خشه‌ى هاوچه‌رخى كشتوكاڵییه بۆ ئه‌وه‌ى به چه‌نداتیه‌كى پێویستى جوتیاران له بوارى كشتوكاڵ چۆنایه‌تى به‌روبومى كشتوكاڵ فه‌راهه‌م بكرێت ئه‌م چه‌ندایه‌تیه‌پێویسته‌ى ژماره‌ى جوتیارانیش بۆ چۆنایه‌تى به‌رهه‌مهێنانى كشتوكاڵ به‌دانانى بنه‌مایه‌كى ئابورى هاوچه‌رخى كشتوكاڵ دێته‌دى , هه‌ڵبه‌ته ئه‌م بنه‌مایه‌ش به بڵاو كردنه‌وه‌ى ته‌كنه‌لۆژیاى كشتوكاڵ , پرۆژه‌ى نوێی چه‌شنى ئاودێرى , پشتیوانى دارایی پێویست بۆ جوتیار و كێڵگه‌ى نوێ و ماڵى كشتو‌كاڵى شوشه‌ییه واتا پێویسته پلانى ستراتیژى نوێی ئه‌وتۆ هه‌بێ جوتیارو ئه‌رزو موڵكدارى كشتوكاڵ و به‌روبوم , ته‌نها پشت به‌ژماره‌ى زۆرى جوتیاران نه‌به‌ستێ , به‌ڵكو به‌پلانى زانستى بۆ ده‌سته‌به‌رى به‌رهه‌می كشتوكاڵ , نه‌ك هه‌ر بۆ پێویستیه‌كانى ناوخۆ , به‌ڵكو بۆ هه‌نارده ش دابین بكرێ .
بۆ هێنانه‌دى ئه‌م ئامانجانه‌ش تێده‌كۆشین له پێناوى :
1-
داڕشتنى سیاسه‌تێكى تۆكمه به‌پشتبه‌ستن به‌داتاو ئامار‌و زانیارى , كه
پرنسیپه‌كانى ئابورى بازاڕ ڕه‌چاو بكات و كه‌رتى تایبه‌ت ڕۆڵى دیار له
جێبه‌جێكردنى ئه‌و سیاسه‌ته‌دا بگێڕێت و زه‌مینه‌یه‌كى له باریش بۆ
ڕاكێشانى وه‌به‌رهێنانى بیانى بڕه‌خسێنێت . 2- چاره‌سه‌ركردنى ته‌شریعى یاسایی كێشه كشتوكاڵیه‌كان و پاراستنى مافى جوتیاران و به‌روبومى كشتو‌كاڵى له كوردستاندا و كێشه‌ى خاوه‌ندارێتى زه‌وى .
3- سوود وه‌رگرتنى ته‌واو له سه‌رچاوه‌كانى ئاوى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى داڕشتنى ستراتیژێكى هاوچه‌رخ بۆ سوود وه‌رگرتن له ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانى ( سه‌رزه‌ویی و ژێر زه‌وی ) به دروستكردنى به‌نداوى ( گه‌وره و بچوك ) و هه‌ڵبه‌ستنى ( كه‌ناڵ و جۆگه ) ى ئاودێران و پاراستن و په‌ره‌پێدانى ئه‌وانه‌ى كه دروستكراون , بۆ زیادكردنى ڕووبه‌رى زه‌وى به‌راو و كه‌مكردنه‌وه‌ى پشتبه‌ستنى جوتیاران به ئاوى باران .
4- به میكانیزمه‌كردنى بواره‌كانى كشتوكاڵ و به‌پیشه‌سازى كردنى كه‌رتى كشتو‌كاڵى له ڕێگه‌ى هاوردنى تازه‌ترین به‌رهه‌مه‌كانى ته‌كنه‌لۆجیاى كشتو‌كاڵى كردنه‌وه‌ى وه‌رشه , تاقیگه , فراوانكردنى و گه‌شه‌پێدانى ناوه‌نده‌كانى لێكۆڵینه‌وه ,په‌ره‌پێدانى كشتوكاڵ له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى كوردستان , گرێدانى ناوچه‌كانى به‌رهه‌مهێنان به‌یه‌كه‌وه و به‌ناوه‌نده‌كانى بازاڕه‌وه .
5- گرنگیدان به‌بانكى كشتو‌كاڵى له ڕێگه‌ى زیادكرنى ته‌مویلكردنى ئه‌و بانكانه‌ى هه‌رێم و ده‌ركردنى ڕێنمایی پێویست , كه ئاسانـكاری زیاتر بۆ هاوكاریكردنى پرۆژه‌كانى كه‌رتى كشتوكاڵ پێشكه‌ش بكات .
6- هاندانى به‌رفراوانكردنى یه‌كه‌ى به‌رهه‌م هێنان و ده‌ربازبوون له ڕووبه‌رى بچوك به دامه‌زراندنى كۆمپانیای كشتو‌كاڵى تایبه‌ت .
7- گرێدانى به‌رنامه‌كانى خوێندنى زانكۆ , په‌یمانگا , ئاماده‌ییه كشتوكاڵییه‌كان و پزیشكى ڤێتێرنه‌رى به بازاڕى هه‌رێمى كوردستانه‌وه , بۆ ئه‌وه‌ى ببێته هانده‌رێكی باش بۆ ڕاكێشانى خۆێندكاران و په‌ره‌پێدان به كه‌رتى كشتوكاڵ .
8- ئاراسته‌كردنى جوتیاران و وه‌به‌رهێنانى كشتوكاڵ و پشتیوانى كردنیان له به‌رهه‌مهێنانى كاڵا ستراتیژییه‌كان .
9- كۆنترۆڵ كردن و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشییه هاوبه‌شه‌كانى نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵ واته ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى كه له ئاژه‌ڵه‌وه به شێوه یه‌كىڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ , ده گوێزرێته‌وه بۆ مرۆڤ و ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه .
10- گه‌شه‌پێدان و هاندانى پیشه‌ى ئاژه‌ڵدارى له هه‌رێمى كوردستاندا . چونكه به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵ وه‌ك یه‌كه‌یه‌كى ئابورى هۆكارێكه له هۆكاره‌كانى به‌ستنه‌وه‌ى جوتیاران و گوندنشینان به خاكه‌كه‌یه‌وه .
11- بایه‌خدان به په‌روه‌رده‌كردنى زانستیانه‌ى بوارى په‌له‌وه‌ریی , هه‌نگستان , ئاوه‌زێڵى به خێوكردنى ماسى ... تا د .
12- په‌ره‌پێدان و زیادكردنى بوارى باخچه‌كانى گۆڵفرۆشى , نه‌مامچاندن ... تاد .
13- كردنه‌وه و فراوانكردنى نه‌خۆشخانه‌كانى ڤێتێرنه‌رى به‌دابینكردنى هه‌موو كه‌لوپه‌لێك , به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه و دیاریكردنى ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى كه توشى ئاژه‌ڵ ده‌بن و زیان به سامانى نه‌ته‌وایه‌تیمان ده‌گه‌یه‌نن .
14- پاراستنى دارستانه سروشتیه‌كانى كوردستان و ڕێگه گرتن له ڕاوكردنى ئه‌و باڵنده و گیاندارانه‌ى كه له كوردستاندا ئه‌مڕۆ هه‌ڕه‌شه‌ى قڕكردنیان لێده‌كرێت.
.........................................................................
به
ئامانجى په‌ره‌پێدانى كه‌رتى پیشه‌سازى , كه به‌جۆرێك بتوانێت
ده‌سته‌به‌رى دابینكردنى پێداویستییه ناوخۆییه‌كان بكات له‌به‌رهه‌مى
(به‌كاربردن – الاستهلاك ) و ( به‌رهه‌مدارى – الانتاجیه ) و هاوكات
به‌شدارى كاراى له پێكهاته‌ى داهاتى نیشتمانیدا و ڕۆڵى دیارى له
ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌ته‌كانى كاردا هه‌بێت , ئه‌وا ( ى . ن . ك )
هه‌وڵده‌دات بۆ : - 1- داڕشتنى سیاسه‌تێـكى پیشه‌سازى , به هاوكارى كه‌رتى تایبه‌ت بۆ نوێكردنه‌وه‌ى كارگه‌كان و دامه‌زراندنى كارگه‌ى نوێ , به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه پشت به‌كه‌ره‌سته‌ى خاوى ناوخۆ ده‌به‌ستن .
2- گه‌شه‌پێدان به‌بانكى پیشه‌سازى بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى زیاترى سه‌رمایه گوزارى پیشه‌سازى بكات .
3- بره ودان به ناوه‌نده‌كانى توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدانى پیشه‌سازى .
4- دابینكردنى سه‌رچاوه‌كانى وزه ( كاره‌با و سوته‌مه‌نى ) بۆ چالاكییه به‌رهه‌مدارییه پیشه‌سازییه‌كان .
5- بایه‌خدان به كردنه‌وه‌ى په‌یمانگه‌و كۆلێژى تایبه‌ت به پیشه‌سازی به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه كه بتوانێت پێویستیه مرۆییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دابین بكات .
6- گه‌شه‌پێدان و پاراستنى به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌كانى ناوخۆ له ڕێگه‌ى یاسا‌و سیاسه‌ته ئابورییه‌كانه‌وه .
7- هه‌وڵدان بۆ ده‌ركردنى یاسایه‌كى تۆكمه بۆ ئه‌و كارگه و كۆمپانیانه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان كارده‌كه‌ن , تا ڕه‌چاوى ته‌واوى پاراستنى ڕێنماییه ژینگه‌ییه‌كان بكه‌ن .
8- گرنگیدان به پیشه‌سازى نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانى له كوردستان , تاببێته پاڵپشتێكى ئابورى گه‌وره بۆ حكومه‌تى هه‌رێم و گه‌لى كوردستان .
9- بایه‌خدان به‌سه‌رچاوه سروشتیه‌كانى وه‌ك (نه‌وت و كانزاكان ) و ڕوماڵ كردنیان تا به‌ته‌واوى گه‌نجینه‌ى ئه‌و سه‌رمایه ده‌ست نیشان بكرێت.
10- سوود وه‌رگرتن له‌سامانه سروشتیه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانى سه‌رچاوه‌كانى ووزه , بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت بایه‌خى تایبه‌ت به‌و سه‌رچاوانه‌ى ووزه بدرێت كه تواناى خۆ نوێكردنه‌وه‌یان هه‌یه .
.........................................................................
سێیه‌م - كه‌رتى دارایی:
1-
هه‌وڵدان بۆ فره‌سه‌رچاوه‌كردنى داهاته‌كانى هه‌رێم , له ڕێگه‌ى
هه‌مه‌ڕه‌نگ كردنى چالاكییه‌به‌رهه‌مداره‌كان و په‌ره‌دان به
سه‌رچاوه‌كانى تر‌ى داهات . 2- هه‌وڵدان بۆ گونجاندن له نێوان هه‌ردوو ئامانجى چاره‌سه‌ركردنى بێكاریی و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مداریی ده‌ستى كارى هه‌رێم , له ڕێگه‌ى گرنگیدان به گه‌شه‌پێدانى مرۆیی و به هێزكردنى توانا زانستیی و ته‌كنه‌لۆجیاكانیان .
3- هێنانه‌دى (خودبژێوی - الاكتفا‌ء الذاتي ) له هه‌ردوو بوارى به‌كاربردن و به‌رهه‌مدارییدا به دووپاتكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى , كه ده‌بێت به‌پێی به‌رهه‌مى شیاوى خۆماڵى , به‌رهه‌مدارى ناوخۆیی جێی به‌رهه‌مى بیانى بگرێته‌وه , ئه‌ویش به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى هاورده تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ى زه‌مینه‌ى گه‌شه‌پێدانێكى سه‌ربه‌خۆ دابین ده‌كات .
4- نوێـكردنه‌وه‌ى شێوازه ته‌كنه‌لۆجیا په‌یڕه‌وكراوه‌كان له كه‌رته به‌رهه‌مداره‌كان , به‌تایبه‌تى له هه‌ردوو كه‌رتى كشتوكاڵ و پیشه‌سازییدا , به جۆرێـك كه به‌رهه‌مى خۆماڵى تواناى كێبڕكێی له بازاڕه‌كانى ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا هه‌بێت .
5- هه‌وڵدان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكانى باج له هه‌رێمى كوردستان به جۆرێكى كه بتوانێت به شێوه‌یه‌كى دیار ڕۆڵى له پێشخستنى ئابورى و دابینكردنى دادوه رى كۆمه‌ڵایه‌تى له كوردستاندا هه‌بێت .
6- دامه‌زراندن و په‌ره‌پێدانى سیسته‌مى بانكى له هه‌رێى كوردستان به شێوازێكى مۆدێرن , كه تواناى دابینكردنى هه‌موو خزمه‌تگوزارییه داراییه‌كانى هه‌بێت له گشت بواره‌كان . هه‌روه‌ها هۆكارێكى كاریگه ر بێت به‌ده‌ست حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆ ڕاگرتنى باڵانسى دارایی و ئابورى له كوردستاندا . له هه‌مان كاتدا , ده‌سته‌به‌ركردنى متمانه‌ى دارایی له بانكه‌كانى جیهاندا , بۆ بانكه‌كانى كوردستان .
.........................................................................
چواره‌م - كه‌رتى كارگێڕى : یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان , هه‌وڵده دات بۆ :
1- دابینكردنى سه‌ركه‌وتنى كارگێڕى ئابوریی و گه‌یشتن به حكومڕانى دیمو‌كراتى مۆدێرن .
2- كاركردن به سیستمى لامه‌ركه‌زی ئیدارى بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین بوار بۆ دانیشتوانى ناوچه جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بڕه‌خسێنرێت , بۆ به‌شدارى كردن له داڕشتنى پلان و به‌رنامه‌ى په‌ره‌پێدانى ناوچه‌كانى خۆیان به تایبه‌ت ناوچه‌كانى كه‌نار .
3- دیاریكردنى كه‌سانى شاره‌زا و پسپۆر و ڕێكخستنى ڕه‌فتارى به‌ڕێوه به‌رو به‌رپرسه‌كارگێڕییه‌كان به‌پێی ڕێساكانى ڕه فتار و به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانى ئه‌و دامه‌زراوانه‌ى كه به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن .
4- وه‌لانانى هه‌موو چه‌شنه واسیته‌و مه‌حسوبیه‌تێك و هاوكات بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كانمان له به‌ڕێوه بردنى داموده‌زگا حكومیه‌كاندا به مۆدێرنى بڕوات به‌ڕێوه , ئه‌وا ده‌بێت له دامه‌زراندندا پێداویستیی ته‌كنیكى ناوه‌نده‌كانى ئیداره له به‌رچاو بگرین و لێهاتوویی و شاره‌زایی و دڵسۆزى بكه‌ینه تاكه پێوه‌ر .
5- داڕشتنى سیاسه‌تێكى كارگێڕی ڕوون له‌دامه‌زراوه‌كان و پێوه‌ره‌كانى ( لێپێچینه‌وه و شه‌فافیه‌ت ) به‌پشت به‌ستن به ( ئه‌ندیكه‌یته‌ره‌كانى – المؤشرات ) پێوانه‌ى ئه‌دائى ئیدارى جێبه‌جێ بكرین .
6- ناوه‌ند یی گه‌شه‌پێدانى كارگێڕى بۆ ڕاهێنان و مه‌شق پێكردنى كارمه‌ندان به شێوه‌یه‌كى هاوچه‌رخ بكرێته وه , بۆ ئه‌وه‌ى توانا كارگێڕییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم تا ئاستێكى باش به‌رز بكرێته‌وه .
7- كاركردن به سیسته‌می یه‌ك په‌نجه‌ره و كه‌مكردنه‌وه‌ى بیروكراسیی و پیاده كردنى سیسته‌مێكى مۆدێرنى حوكمڕانى (حكومه‌تى ئه‌لیكترۆنى) .
8- به‌رجه‌سته‌كردنى سیستمێكى كارای كارگێڕى و دارایی له كوردستان , به گوێره‌ى یاسا .
.........................................................................
پێنجه‌م : كه‌رتى تایبه‌ت:یه‌كێك له میكانیزمه گرنگه‌كانى پرۆسه‌ى گواستنه‌وه بۆ ئابورى بازاڕ , پێویستى به هاندانى كه‌رتى تایبه‌ت و گه‌شه‌پێدانى تواناكانیه‌تى بۆ زیادكردنى تواناكانى ڕۆڵى ئه‌و كه‌رته له ئابوریی هه‌رێمدا , بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ( ى . ن . ك ) هه‌وڵده‌دات بۆ :
1- ڕِه‌خساندنى ژینگه‌یه‌كى له بار بۆ وه‌به‌رهێنانى به هه‌مواركردنى زۆرێك له‌و یاسا په‌یڕه و كراوانه‌ى ئێستاى هه‌رێم , كه‌بونه‌ته كۆسپ له به‌رده‌م باش به‌ڕێوه‌چونى چالاكییه‌ئابورییه‌كان . وه‌ك یاساكانى ( كار , تۆماركردنى موڵكایه‌تى , پێدانى قه‌رز ,به كرێدان و پێدانى مۆڵه‌ت .. هتد ) هه‌روه‌ها دابینكردنى خزمه‌ت گوزارى پێویست .
2- دادپه‌روه‌رى له پێدانى ده‌رفه‌تى یه‌كسان بۆ كاره‌كته‌ره‌كانى كه‌رتى تا یبه‌ت , وه ڕه‌خساندنى ده رفه‌تێكى له‌بار بۆ كێبڕكێی نێوان كه‌رتى گشتیی و كه‌رتى تایبه‌ت , هه‌روه‌ها له نێوان پارێزگا وقه‌زاو ناحیه‌كانى هه‌رێم بۆ باشتر پێشكه‌شكردنى كاره‌كانیان .
3- به‌شداریپێكردنى كه‌رتى تایبه‌ت له داڕشتنى پلان و سیاسه‌ته ئابورییه‌كاندا , بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌رته باشتر له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستاندا ڕۆڵ بگێڕێت .
4- په‌ره دان به سستمى بانكیی له هه‌رێمى كوردستان , بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداریی كارای له پێشكه‌شكردنى ئاسانكاریی زیاتر بۆ كه‌رتى تایبه‌ت هه‌بێت و پێوه‌ندى توند وتۆڵ له‌گه‌ڵ بانكه عێراقى و ئیقلیمیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بنیاد بنێت .
.........................................................................
شه‌شه‌م - پرۆژه‌ى بچوك : له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پرۆژه‌ى بچوك و مامناوه‌ندى به سه‌رچاوه‌یه‌كى دیارى ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار‌و به گه‌ڕخستنى سه‌رمایه‌ى گچكه‌و به‌ره‌و پێشبردنىئاستى به‌رهه‌مهێنان ده‌ژمێردرێت , ئه‌وا ( ى . ن .ك ) هه‌وڵده‌دات بۆ دامه‌زراندنى دامه‌زراوه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌و پرۆژانه , كه‌ئه‌ركى داڕشتنى پلان و به‌رنامه‌ى سیاسه‌تى به‌ره‌وپێشبردنیان بگرێته ئه‌ستۆ . هه‌روه‌ها پێویسته سندوقێكى قه‌رزدان بۆ ئه‌و خاوه‌ن پرۆژانه بكرێته‌وه , تا وه‌كو ئاستى به‌رهه‌مداریی پرۆژه‌كانیان به‌رزتر بكه‌نه‌وه و ژماره‌یه‌كى زیاترى ده‌رفه‌تى كار بۆهاوڵاتیان بڕه‌خسێنێت .
.........................................................................
حه‌وته‌م : گه‌شت وگوزار: یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان , پشتگیرى له داڕشتنى ستراتیژێكى گه‌شتوگوزاریی پێشكه‌وتوو به هاوكارى كه‌رتى تایبه‌ت بۆ په‌ره‌پێدان به ناوچه گه‌شتیارییه‌كان و هاوكات بونیاتنانى شار‌و كۆمه‌ڵگاى گه‌شتوگوزاریی ده‌كات , به‌یه‌كێك له كاره گرنگه هه‌نوكه‌ییه‌كانى خۆی ده‌زانێت .بۆیه له‌م پێناوه‌دا به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات بۆ بوژاندنه‌وه‌ى ناوچه شوێنه‌واره و مێژوویی و ئاینییه‌كان , تا په‌ره دان به كلتورى گه‌شتوگوزاری له كوردستاندا له‌لایه‌كه‌وه ببێته ناوه‌ندێك بۆ خزمه‌تكردنى چالاكى ئابوورى و له لایه‌كى تریشه‌وه خزمه‌ت به پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدانى كلتورى و گه‌شتوگوزارى بكات .
.........................................................................
هه‌شته‌م: ژینگه: هه‌وڵدان بۆ داڕشتنى سیاسه‌تێكى به‌رنامه داڕێژراو بۆ پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى هه‌رێم و پابه‌ندبوون به په‌یماننامه و پرۆتۆكۆڵه ئیقلیمیی ونێوده‌وڵتییه‌كانى تایبه‌ت به‌ژینگه و دانانى دیسپلین بۆ دابینكردنى سه‌لامه‌تى و چاودێریكردنى جێبه‌جێكردنى ئه‌و سیاسه‌ته كه كارى ئێستا و داهاتووى ( ى . ن . ك ) ه هاوكات هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاسه‌واره‌كانى چه‌كه كۆمه‌ڵكوژ و كیمیاوییه به كارهاتووه‌كان و پاككردنه‌وه‌ى كێڵگه‌كانى كوردستان له‌مین و پاشماوه‌ى ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ى كه ژینگه‌ى هه‌رێمیان پیس كردووه , تا پاراستن و په‌ره‌پێدانى ژینگه‌ى كوردستان ببێته ئه‌ركێكى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یی .
.........................................................................
نۆیه‌م : به‌گژداچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى : به‌رپاكردنى هه‌ڵمه‌تێكى نیشتمانى هه‌مه‌لایه‌ن و هۆشیاركرنه‌وه و دانانى پلانى هه‌مه‌لایه‌نه به‌گژداچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له هه‌موو ئاست و بواره‌كاندا به‌تایبه‌تى ( حزبى , حكومى , كه‌رتى تایبه‌ت , ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده نى ....) له گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنێكى یاسایانه له هه‌مبه‌ر ئه‌و كێشه‌یه و هه‌وڵدان بۆ پابه‌ندكردنى حكومه‌ت به ڕێكه‌وتنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان , بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و له به‌رامبه‌ردا شه‌فافیه‌ت له‌سه‌رجه‌م ئه‌و بوار‌و ئاستانه‌دا ببێته سیمای هه‌ره دیارى حكومه‌ت و كۆمه‌ڵى كوردى به چالا ككردن و یه‌كخستنى ده‌زگاكانى چاودێرى دارایی و دامه‌زراندنى ده‌سته‌ى نه‌زاهه و كاراكردنى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و داواكارى گشتى له كوردستاندا .
.........................................................................
د - ئامانجه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان : په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دابونه‌رێتى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئه‌و ڕایه‌ڵانه‌ى كه ته‌ماسی نێوان ڕه‌گه‌زه‌كانى كۆمه‌ڵ له ( نێر‌و مێ , خێزان ) كه بنچینه‌ترین خانه‌ى كۆمه‌ڵن , توند‌و تۆڵتر ده‌كات . گرنگیه‌كى له ڕاده‌به‌درى له ژیانى سیاسی وكه‌شى ته‌ندروستى كۆمه‌ڵدا هه‌یه . بۆیه ( ى . ن . ك ) وه‌ك هێزێكى سیاسی كه به‌هیوایه ئاینده‌ى ئه‌م گه‌له به‌كه‌نارى ئارامى بگه‌یه‌نێت , ئه‌وا خه‌بات ده‌كات بۆ :
1- ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌ت و زه‌مینه‌ى یاسایی و ئابورى بۆ نه‌هێشتنى بێكارى , چونكه بێكارى وه‌ك فاكته‌رێكى سه‌ره‌كى هه‌ژارى به‌ده‌رئه‌نجامى ئه‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیانه ده‌زانێت كه ڕوبه‌ڕوى كۆمه‌ڵ ده‌بنه‌وه .
2- دابینكردنى بیمه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ بازاڕ و ڕێژه‌ى هه‌ڵئاوسان بۆ ئه‌وانه‌ى كه كه‌م ده‌رامه‌تن له هاوڵاتیانى بێكار ,په‌ككه‌وته, خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان , به‌ساڵاچوان و ئه‌وانه‌ى كه به‌هۆى بارودۆخێكى نائاسایی كاركردنه‌وه دووچارى په‌ك كه‌وته‌یی بوون , ئه‌مه‌ش به هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای بیمه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى .
3- چاوخشاندنه‌وه به سیسته‌مى چاكسازى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ خوڵقاندنى زه‌مینه‌ى له‌بار , بۆ سه‌رله‌نوێ تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ى زیندانیان به كۆمه‌ڵ و هاوكات دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكى گونجاو بۆ توندوتۆڵكردنى په‌یوه‌ندییه خێزانیه‌كانیان .
4- هه‌وڵدان بۆ پاراستن و به‌هێزكردن و گه‌شه‌كردنى مافى منداڵان و گه‌نجان له‌نێو كۆمه‌ڵه‌ى كوردستاندا له ڕێگه‌ى جێبه‌جێكردنى هه‌موو ڕێككه‌وتنه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان سه‌باره‌ت به‌و مافانه و دابینكردنى به‌رنامه و پرۆژه‌ى تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه .
5- به‌هره‌مه‌ندبوونى منداڵه تازه له‌دایك بووه‌كان , تا ته‌مه‌نى شانزه ساڵ به بیمه‌یه‌كى مانگانه‌ى تایبه‌ت به‌ناوى بیمه‌ى منداڵان .
6- چاوخشاندنه‌وه به‌یاسای خانه‌نشینى له كوردستاندا , به شێوه‌یه‌ك كه‌ژیانێكى شایسته بۆ خانه‌نشین كراون دابین بكات . به‌مه‌رجێك سه‌رجه‌م خانه‌نشینان لێی سوودمه‌ندبن و ده‌رفه‌ت بۆ هێزى كارى نوێ بڕه‌خسێنێت .
7- كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى پاراستن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى ژنانى كوردستان له شار‌و شارۆچكه‌كاندا .
8- به‌رپاكردنى هه‌ڵمه‌تێكى نیشتمانى به‌رده‌وام بۆ وشیاركردنه‌وه و ئاماده كردنى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ , بۆ پشتكردنه ئه‌و كه‌لتوره كۆنه پارێزه‌ى كه ژنى له كۆمه‌ڵدا په‌راوێز خستوه و قبوڵكردن و پێشوازى كردن له تێڕوانین بۆ مه‌سه‌له‌ى یه‌كسانى ژن و پیاو له سه‌رجه‌م كایه یاسایی و سیاسی و ئابورى كۆمه‌ڵایه‌تى و كلتورییه‌كاندا . ئه‌مه‌ش به پته‌وكردنى ئابورى ژنان و دامه‌زراندنیان له كه‌رتى تایبه‌ت و گشتیدا فه‌راهه‌م ده‌بێ .
9- دیاریكردنى چاره‌نوسی ئه‌نفالكراوه‌كانى كوردستان له ڕووى یاسایی سیاسییه‌وه .
10- بنه‌بڕكردنى مادده‌ى هۆشبه‌ر له ڕێگه‌ى ده‌ركردنى یاسای توند له به‌رامبه‌ر هێنان و بردن و به‌كارهێنانى ئه‌و مادده‌یه‌دا .
.........................................................................
یه‌كه‌م - گه‌شه‌پێدانى مرۆیی :
(ى . ن .ك ) بڕواى ته‌واوى به‌وه هه‌یه , كه پرسی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدانى ئابورى , گه‌وره‌ترین و دیارترین ته‌حه‌دایه‌كه ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێت وه‌ك وه‌رگۆڕانێكى بنه‌ڕه‌تى له پرۆسه‌ى پلاندانان بۆ ئاینده‌ى گه‌شه‌پێدانى ئابورى , بۆ گه‌یشتن به‌وه‌ش ( ى . ن . ك ) هه‌وڵى دابینكردنى ئه‌م هۆكارانه ده‌دات .
1- گرتنه‌به‌رى سیاسه‌تى گه‌شه‌پێدانى سه‌رچاوه مرۆییه‌كان , كه ڕواڵه‌ت و ئامانجه‌كانى به ڕوونى دیارى بن و له گه‌ڵ سیاسه‌ته گشتییه‌كاندا گونجاو بێت و له‌گه‌ڵ پلانى گه‌شه‌پێداندا بێته‌وه , كه خاسیه‌ت و سیما دیاره‌كانى كۆمه‌ڵى له به‌رچاو گرتبێ ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هێنانه‌دى ئامانجه‌كانى پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدانى سه‌رچاوه‌مرۆییه‌كانى كوردستان , به‌وه‌ى یه‌كێكه له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانى پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدانى ئابوریه به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى گوزه‌رانى هاوڵاتیان و دابینكردنى پێداویسییه هه‌نوكه‌یی و داهاتووه‌كانى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان .
2- زیادكردنى ڕۆڵى پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدانى مرۆیی له گه‌ڵاڵه‌كردنى ڕواڵه‌ته‌كانى پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدانى هه‌مه‌لایه‌ن , كه داخوازییه كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابورییه‌كانى هاوڵاتیان به‌دیبهێنێت و به‌وه‌ى كه ئه‌و پرۆسه‌یه , چوارچێوه یه‌كه بۆ هۆشیاركردنه‌وه به‌و پرسانه‌ى كه به پرۆسه‌ى پێشكه‌وتنه‌وه په‌یوه‌ستن .
3- په‌ره‌پێدانى سیستمى خوێندن , ڕاهێنان , مه‌شقپێـكردن و دابینكردنى چوارچێوه‌یه‌كى دامه‌زراوه یی , كه به‌ردوام بون و فراوانكردنى دابین بكات وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كى نیشتمانیی له گه‌ڵ به‌رنامه‌كانى تر‌ى گه‌شه‌كردنى هه‌رێمدا گرێ‌دراو بێت .
4- ته‌رخانكردنى بودجه‌ى زیاتر بۆ به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدانى مرۆیی له هه‌رێم .
5- هه‌ماهه‌نگى كردنى هه‌مه‌لایه‌ن له‌نێوان (سیاسه‌تى دانیشتوان – السیاسه السكانیه ) و سیاسه‌ته‌كانى به گه‌ڕخستن و هێزى كار و سیاسه‌ته‌كانى خوێندن و ستراتیژى گه‌شه‌پێدان .
6- پێكهێنانى دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنى به‌رنامه‌كانى گه‌شه‌پێدانى سه‌رچاوه‌ى مرۆیی كه ئه‌ركى جێبه‌جێكردن و به دواداچونى ئه‌و پرۆسه‌یه بكات , هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگیی له نێوان ئه‌و به‌رنامه‌و هه‌موو به رنامه‌كانى تر‌ى گه‌شه‌پێداندا بكات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئه‌دائى جێبه‌جێكردنى ئه‌و پرۆسه‌یه .
.........................................................................
دووه‌م - لاوان : لاوان سه‌رمایه‌ى هه‌ره‌گه‌وره و به‌نرخى كۆمه‌ڵ و داهاتووى كوردستانن , له‌و ڕوانگه‌یه‌وه له پێناو ئاینده یه‌كى گه‌ش و شایسته‌دا ( ى . ن . ك ) خه‌بات ده‌كات بۆ :
1- دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كاروئاماده‌كردنیان بۆ بازاڕى كار‌و خستنه‌گه‌ڕى به‌هره‌و تواناكانیان , له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا .
2- ڕه‌خساندنى هه‌لومه‌رجى فراوان بۆ په‌ره‌پێدانى ئازادانه‌ى توانا‌و به‌هره‌كانى لاوان , گه‌شه‌پێدانى كه‌سێتى كۆمه‌ڵایه‌تى و خۆدۆزینه‌وه یان له بواره جیاجیاكانى چالاكییه سیاسی , ئابورى , كۆمه‌ڵایه‌تى , كلتورى , په‌روه‌رده , خوێندن و وه‌رزشییه‌كان , له ر ِێى كردنه‌وه‌ى ده‌رفه‌ته‌كانى به‌شداربوونى لاوان له سه‌رجه‌م كایه‌كاندا .
3- دابینكردنى زه‌مینه‌ى یاسایی , ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌ربه‌ست بۆ لاوانى كوڕ و كچ له پێكهێنانى خێزان و نیشته‌جێ بووندا .
4- دروستكردنى كه‌شى ئازاد‌و فه‌راهه‌م كردنى پانتاییه‌كانى ئازادى تا لاوان بتوانن به‌شێوه یه‌كى ئه‌كـتیڤ به‌شدارى له دروستكردنى بڕیارى سیاسی , ئابورى , كۆمه‌ڵایه‌تى و ڕوناكبیریدا بكه‌ن .
5- گه‌شه‌پێدان و زیادكردنى سه‌نته‌ره‌كانى ڕاهێنان و پێگه‌یاندنى لاوان له هه‌رێمى كوردستاندا و دروستكردنى تۆڕى په‌یوه‌ندى نێوان لاوانى كوردستان و به‌ستنه‌وه‌یان به‌لاوانى ناوچه‌كه و جیهانه‌وه .
6- پراكتیك كردنى میكانیزمێكى مۆدێرن له پێكهێنانى رێكخراوه‌كانى لاوان‌دا , تابتوانن به ئازادانه گوزارشت له بیر‌و بۆچون و پێداویستیه پیشه‌ییه‌كانى خۆیان بكه‌ن .
7- په‌روه رده‌كردنى لاوان به‌گیانێكى سه‌رده‌میانه بۆ زیاتر خۆشه‌ویستى خاك و به‌هێزكردنى ئینتمایی نیشتمانیان .
.........................................................................
سێیه‌م : وه‌رزش ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تیدا وه‌رزش ڕۆڵێكى دیار و به‌رچاوى هه‌یه , چونكه گه‌لانى تازه ڕزگار بوو له وڵاتانى دواكه‌وتودا ,ده‌توانن له ڕێگاى چالاكییه وه‌رزشیه‌كانیانه‌وه هه‌م تواناى وه رزشیان و هه‌م خۆیان به گه‌لانى دونیا بناسێنن و هه‌م پرسی ڕه‌واى خۆیان بگه‌یه‌ننه‌لاى گه‌لان و وڵاتانى پێشكه‌وتوو . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ( ى . ن . ك ) هه‌وڵده‌دات بۆ :
1 - هۆشیار كردنه‌وه‌ى لاوان و گه‌نجانى وڵات بۆ به‌رده‌وام بونیان له چالاكى وه‌رزشى و پێشكه‌ش كردنى نمونه‌ى به‌رزو باڵا له‌و بواره‌دا .
2 - دامه‌زراند نى یانه‌ى وه رزشى تایبه‌ت به بواره جیاوازه‌كانى وه‌رزش له شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستاندا .
3 - بنیاتنانى ژێر خانى وه‌رزشى له شاره‌كاندا , وه‌ك یاریگا و مه‌له‌وانگه و هۆڵى داخراو .
4 - دامه‌زراندنى چه‌ند بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى وه‌رزشى بۆ چاره‌سه‌رى سروشتى و نه‌شته‌رگه‌رى وه‌رزشى له شاره گه‌وره‌كاندا .
5 - دابینكردنى بودجه‌یه‌كى گونجاو بۆ یانه و یه‌كێـتییه وه‌رزشییه‌كان بۆ ئه‌نجام دانى كارى وه‌رزشى .
6 - دامه‌زراندنى كه‌ناڵێكى ئاسمانى وه‌رزشی بۆ گرنگى دان به ڕۆڵى وه‌رزش له كوردستاندا .
7 - دابینكردنى تواناى دارایی بۆ هێنانى ڕاهێنه‌رى پسپۆڕ و ڕاهێنانى تیپه‌كان به نوێترین بنه‌ماكانى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشی .
.........................................................................
چواره‌م : ژنان ژنان له كورده‌واریدا له هه‌ردوو ڕووی چه‌ندایه‌تى و چۆنایه‌تیه‌وه ڕۆڵێكى گرنگیان هه‌یه هاوكاتیش به یه‌كێك له جومگه سه‌ره‌كیه‌كانى كۆمه‌ڵى كوردستان داده‌نرێت . بۆیه هه‌ر هێزێكى سیاسی بیه‌وێ ناسنامه‌ى مۆدێرنى خۆى نیشانى ڕاى گشتى و كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك بدات , ئه‌وا ده‌بێت كه‌یسى ژنان له‌ناو به‌رنامه‌ى سیاسی و فه‌لسه‌فه‌ى كاركردنى خۆیدا , جێگاى شایسته‌ى هه‌بێت . جا به‌و پێیه‌ى ( ى . ن . ك ) هێزێكى سیاسی پێشكه‌وتن خوازه و هه‌ڵگرى جیهانبینى سۆسیال دیموكراته , ئه‌وا بۆ ده‌سته‌به‌ركردن و به‌دیهێنانى مافه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى و كلتورییه‌كانى ژنان خه‌بات ده‌كات بۆ :
1 - سازكردنى زه‌مینه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى , یاسایی , ئابورى و ڕوناكبیرى , تا ژنان بتوانن ئازادانه موماره‌سه‌ى مافه سیاسی و مه‌ده نیه‌كانى خۆیان بكه‌ن .
2 - ڕه‌خسانى كه‌شى ئابورى شیاو , تا ژنان بتوانن به‌هۆى سه‌لیقه و تواناى كاركردنى خۆیانه‌وه , ببنه خاوه‌نى دارایی خۆیان و له ڕووى ئابورییه‌وه سه‌ربه‌ست بن .
3 - دژایه‌تى كردنى هه‌رجۆره ئایدیا و ئایدۆلۆژییه‌ك , كه بانگه‌شه بۆ به‌كه‌م سه‌یركردن , یان بچوك كردنه‌وه‌ى ژنان له كۆمه‌ڵ ده‌كات .
4 - به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى په‌روه‌رده‌یی و ڕ‌ۆشنبیرى له نێو كۆمه‌ڵدا , بۆ گه‌یشتن به‌یه‌كسانى له نێوان ژن و پیاو له‌ڕووى ئه‌ركه‌كان و مافه‌كانه‌وه له هه‌موو بواره‌كاندا و , نه‌هێشتنى سته‌مى مێژویی له دژى ژنانى كوردستان له ڕێگایی یاسای گونجاوو قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌موو جۆره توند‌و تیژییه‌ك دژى ژنان .
.........................................................................
پێنجه‌م : په‌روه‌رده و خوێندن 1 - هه‌وڵدان بۆ گه‌شه‌پێدان و مۆدێرنه‌كردنى به‌رده‌وامى سیستمى په‌روه‌رده , فێركردن و خوێندنى باڵا , په‌ره‌پێدانى پرۆگرامه‌كانى خوێندن گۆرینى سه‌راپاى فه‌لسه‌فه‌ى په‌روه‌رده بۆ ته‌واوى خوێندنگاكان بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه زانستییه‌كانى جیهاندا بگونجێ و هاوكات وه‌ڵامى پێداویستییه‌كانى كۆمه‌ڵ و ئه‌ركه زانستیه‌كان بداته‌وه .
2 - پابه‌ند بوون به سیستمى خوێندنى ته‌وزیمى بۆ منداڵانى كوردستان , تاته‌واى كردنى قۆناغى بنه‌ڕه‌تى .
3 - هه‌وڵدان بۆ په‌ره‌سه‌ند ن و گه‌شه‌كردنى په‌روه‌رده و خوێندن له هه‌موو ئاسته‌كاندا , هه‌ر له باخچه‌ى ساوایانه‌وه تا خوێندنى باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى , زیادكردنى به‌رچاوى ژماره‌ى خوێندنگه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى قوتابی له پۆله‌كاندا و دابینكردنى به‌شى ناوخۆیی گونجاوو ئامرازى هاتوچۆ , بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ى كه له گونده‌كانى خۆیان قۆناغى ئاماده‌یی لێ نییه .
4 - گه‌شه‌پێدانى زانكۆكانى كوردستان به حكومى و ئه‌هلیه‌وه و پاراستنى سه‌ربه‌خۆییان له ڕ‌وى ئه‌كادیمى , دارایی , كارگێڕییه‌وه و بایه‌خدان به لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كانیان .
5 - بایه‌خدان به خوێندنى پیشه‌یی و ته‌كنیكى له ڕووى چۆنایه‌تییه‌وه به شێوه‌یه‌ك كه له گه‌ڵ توانا‌و پێداویستیه‌كانى بازاڕى كار گونجاو بێت .
6 - گرنگیدان به ووزه و ئه‌قڵى نوێى كادیرانى ئه‌كادیمى , ئه‌ویش به هاندانى كۆچى پێچه‌وانه‌ى پسپۆران و خاوه‌ن بڕوانامه باڵاكان له ده‌ره‌وه بۆ ناوه‌وه‌ى هه‌رێم .
7 - ده‌ركردنى یاسایه‌كى تایبه‌ت بۆ ڕێگه‌گرتن له دیارده‌ى نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌وارى , ئه‌ویش به‌دانانى پلانى زانستى له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردندا .
8 - هه‌وڵدان بۆ دابینكردنى كورسى و زه‌ماله‌ى خوێندن له وڵاتانى پیشكه‌وتوو بۆ خوێندكارانى گه‌لى كوردستان و كارئاسنیكردن بۆیان , به تایبه‌ت له بوارى زانستى سروشتی‌دا .
9 - كردنه‌وه‌ى په‌یمانگاى تایبه‌ت بۆ فێربوونى زمانى كوردی , بۆ ئه‌و كه‌سه بیانیانه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستانداكارده‌كه‌ن و ده‌ژین .
.........................................................................
شه‌شه‌م : ته‌ندروستى 1 - ڕێكخستنه‌وه‌ى هاوچه‌رخانه‌ى سیسته‌مى ته‌ندروستى , به جۆرێك خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان و بیمه‌ى ته‌ندروستى بۆ هه‌موو هاوڵاتیانى كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات , به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ستانداره جیهانیه‌كان بگونجێت , به له‌به‌رچاوگرتنى ژماره‌ى دانیشتوان له ناوچه جیاجیاكاندا و ڕه‌چاوكردنى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ژنان و مناڵان .
2 - چاودێریكردنى ته‌ندروستى و یارمه‌تیدانى ژنانى دووگیان و دوور خستنه‌وه‌یان له كارى قورس .
3 - گه‌شه‌پێدانى نه‌خۆشخانه‌كانى كوردستان و هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى تر بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه ته‌ندروستیه‌كان له كۆمه‌ڵى كوردستاندا .
4 - كوالیتى كۆنترۆڵكردنى هاورده‌ى كه‌ره‌سته پزیشكیه‌كان له ده‌رمان و سه‌رجه‌م پێداویستیه ته‌ندروستیه‌كان بۆ ناو هه‌رێم .
5 - گرنگیدان به‌كردنه‌وه‌ى خولى ڕاهێنان و په‌ره‌پێدان به‌توانا پزیشكییه‌كان له‌ناوه و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان و هاوكات هه‌وڵدان بۆ هێنانى پزیشكى پسپۆر و شاره زا له سه‌رجه‌م بواره ته‌ندروستیه‌كاندا بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى كوردستان .
6 - كردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى پزیشكى له شار‌و شارۆچكه‌كاندا .
7 - هه‌وڵدان بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان و عیاده پزیشكییه‌كان به چه‌شنێ له گه‌ڵ بارى دارایی داهاتى تاكى كوردستان بگونجێ .
8 - بایه‌خ پێدان و فراوانكردنى نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت به منداڵان به جۆرێك كه بتوانێت خزمه‌تى به‌رچاوى به ته‌ندروستى منداڵانى گه‌لى كوردستان بكات .
.........................................................................
حه‌وته‌م : نیشته‌جێ بوون یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان تێده‌كۆشێت بۆ:
1 - چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى بوارى نیشته‌جێ بوون , به تایبه‌ت بۆ هاوڵاتیانى كه‌م درامه‌ت و پێداچونه‌وه و هه‌مواركردنى هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ى كه له بوارى نیشته‌جێ بووندا كاریان پێده‌كرێت و ڕێكخستنه‌وه‌یان به شێوازێك كه له به‌رژوه‌ندى گشتی دا بێت .
2 - هاندانى وه‌به‌رهێنان له پرۆژه‌كانى نیشته‌جێكردن و دروستكردنى شوقه وخانووى نیشته‌جێ بوون بۆ هاوڵاتیان له شار‌و گونده‌كانى كوردستان , به شێوه‌یه‌ك بكرێته ئه‌ركى سه‌ره‌كى تاگرفتى نیشته‌جێ بوون چاره‌سه‌ر بكات .
3 - شار , شارۆچكه شاره‌دێ و گونده‌كان به‌شێوازێك په‌ره‌پێبدرێت , كه خزمه‌تگوزارى و پێداویستییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانى ژیانى هاوچه‌رخیان بۆ دابین بكرێت , به شێوه‌یه‌ك كه بۆ ژیان و كار بێته جێگه‌ى بایه‌خ و سه‌رنجى هاوڵاتیان .
4 - چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نیشته‌جێبوونى پێشمه‌رگه , كه‌مئه‌ندامه‌كانى شۆڕش , زیندانه سیاسیه‌كان , كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان .
5 - به خاوه‌ندارێتى كردنى شوێنى نیشته‌جێبوون له كه‌رته حكومیه‌كاندا ,بۆ ئه‌و مووچه خۆرانه‌ى كه كرێچى حكومه‌تن , ئه‌ویش به‌وه‌ى ده بێت حكومه‌تى هه‌رێم كرێى مانگانه‌ى مووچه خۆره كرێچییه‌كان به بڕى تێچونى ئه‌و خانوانه بخه‌مڵێنێ و حساب بكات .
.........................................................................
هه‌شته‌م : بوارى كلتورى 1 - گه‌شه‌پێدانى بزوتنه‌وه‌ى كلتورى و دامه‌زراندنى ناوه‌ندێكى زانستى تایبه‌ت به ئامانجى نزیك كردنه‌وه‌ى شێوه‌زاره‌كانى زمانى كوردى , تا ببێته هه‌وڵێكى سه‌ره‌تایی بۆ دروستكردنى زمانى ستاندارى كوردى و هاوكات په‌ره‌پێدانى كۆڕى زانیاری كوردى .
2- دابینكردنى زه‌مینه‌ى له‌بار بۆ گه‌شه‌پێدانى بواره جیاجیاكانی میدیا , هونه‌ره جوانه‌كان , سینه‌ما , ئه‌ده‌ب و نووسینى كوردى .
3- كۆكردنه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ى فۆلكلۆر , كه‌له‌پورى كوردى و پاراستنى ئه‌رشیفى نوسراوى گه‌له‌كه‌مان له فه‌وتان و له ناوچوون .
4- گرنگیدان و ڕێزگرتن له كلتور و دابونه‌ریتى كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌ته‌وه (توركمان , عه‌ره‌ب , كلد و ئاشورى ) ئاین و مه‌زهه‌بانه‌ى ( مه‌سیحى , ئێزیدى , صائیبه‌ى مه‌ندانى , شه‌به‌ك , كاكه‌یى ) كه له كوردستاندا ده‌ژین .
5- كوردستان جێگه‌یه‌كى شارستانییه , هه‌روه‌ك له به‌ڵگه شوێنه‌واره‌كان سه‌لمێندراوه بۆیه پێویسته بایه‌خ به‌شوێنه‌واره‌كانى كوردستان بدرێت و مۆزه‌خانه‌یه‌كى نیشتمانى له پایته‌ختى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دروست بكرێت .
.........................................................................
نۆیه‌م : كه‌سوكارى شه‌هیدان و قوربانیانى ئه‌نفال و كیمیاباران 1- كاركردن بۆ دابینكردنى ژیان و گوزه‌رانێكى شایسته به كه‌سوكارى شه‌هیده نه‌مره‌كانى شۆڕش , قوربانیانى ئه‌نفال , كیمیاباران و هه‌وڵدان بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى زیان لێكه‌وتووانى ئه‌و كاره‌ساته .
2- چاودێریكردن و گرنگیدان به مناڵانى شه‌هیدانى شۆڕش و قوربانیانى ئه‌نفال , كیمیاباران و كارئاسانى كردن بۆ ته‌واوكردنى خوێندن و وه‌رگرتنى بڕوانامه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات‌دا .
3- زیند وو ڕاگرتنى ناو و یاده‌وه‌رى شه‌هیدان و قوربانیانى ئه‌نفال و كیمیاباران به‌شێوازى جۆراوجۆ ر له په‌روه‌رده و پێگه‌یاندن دا .
4- هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كان .
5- درێژه‌دان به هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان به دواى چاره‌نووسی ئه‌نفالكراوه‌كان و هێنانه‌وه‌ى ڕووفاته‌پیرۆزه‌كانیان بۆ زێدى باو‌و باپیرانیان .
6- هه‌وڵدان بۆ به‌جینۆساید ناساندنى كه‌یسى ئه‌نفال له هه‌ردوو ئاستى ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌دا .
.........................................................................
ده یه‌م : زیندانییه سیاسییه‌كان 1- بۆ چاره‌سه‌رى یه‌كجاره‌كى كێشه‌ى زیندانیانى سیاسی داواكارین به یاساى ژماره ( 4) ساڵى (2006 ) ده‌رچووى په‌رله‌مانى عێراق , تایبه‌ت به زیندانیانى سیاسی له په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ند بكرێت , به هه‌مان ماف و ئیمتیازاته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى له یاساكه‌دا هاتووه كه زیندانى سیاسی كورد هیچى كه‌متر نییه له زیندانى سیاسی پارێزگاكانى تر‌ى عێراق .
2- زیادكردنى ماده‌یه‌كى تایبه‌ت به زیندانیانى سیاسی كوردستان له ده‌ستورى ئاماده‌كراوى هه‌رێمى كوردستان تا بوونى توێژى زیندانیانى سیاسی بسه‌لمێنێت و حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند بكات به قه‌ره‌بووى زیندانییه سیاسییه‌كان و چاودێرى خۆیان و منداڵكانیان بگرێته ئه‌ستۆ وه‌ك چۆن له ده‌ستورى عێراقدا هاتووه .
3- پێدانى مه‌دالیای ڕێزلێنان به زیندانیانى سیاسی كوردستان كه جه‌نابى سكرتێرى گشتى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دابوو .
4- هه‌ژماركردن و یه‌كسان كردنى خه‌باتى زیندانى سیاسی . خه‌باتى پێشمه‌رگه‌ى سه‌نگه‌ر , كه‌مئه‌ندامى سه‌نگه‌ر و شه‌هیدى سه‌نگه‌ر له ڕووى ماف و ئیمتیازاته‌وه .
5- پێدانى سلفه‌ى تایبه‌ت به زیدانى سیاسی وه‌ك پێشمه‌رگه دێرینه‌كانى ( ى . ن . ك ) .
6- هاوكارى پێویست دابین بكرێ بۆ زیندانیانى سیاسی و منداڵه‌كانیان كه له كۆلیژه ئه‌هلیه‌كان ده‌خوێنن .
7- دابینكردن و پێدانى سه‌رف كردنى بوجه‌ى زیندانه سیاسیه‌كان به‌پێی ئه‌و بودجه‌یه‌ى كه له عێراق بۆ زیندانى سیاسی عێراق و كوردستان دیاریكراوه .
8- چاره‌سه‌ركردنى زیندانی سیاسی نه‌خۆش له ناوه وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌سه‌ر حسابی حكومه‌ت .
..............................................
یانزه یه‌م : كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر و زیندانیانى سیاسی و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان
1- جێبه‌جێكردنى یاساى ژماره (34 ) ى تایبه‌ت به خانه‌شینكردنى ( كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر) كه له ساڵى (2007 ) ده‌رچووه و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ند كراوه . به‌ڵام تائێستا له‌لایه‌ن حكومه‌ت جێبه‌جێ نه‌كراوه .
2- كردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بۆ كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه .
3- به‌خشینى مه‌دالیای ڕێزلێنان بۆ كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر و ڕێكخستنى هه‌یبه‌ت و ئیمتیازات به پێی یاسا .
4- دابینكردنى زه‌ماله‌ى خوێندن بۆ كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر و كوڕ كچیان و , سه‌رفكردنى پاره بۆ خوێندن بۆیان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات به پێى مه‌رجه‌كانى خوێندن .
5- پێدانى زه‌وى به كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر ئه‌وانه‌ى تا ئێستا زه‌ویان وه‌رنه‌گرتووه .
6- دروستكردنى چه‌ند كۆمه‌ڵگایه‌كى نیشته‌جێبوونى تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر كه پێداویستى كه‌مئه‌ندامانى تێدا ڕه‌چاو بكرێت له شار‌و شارۆچكه‌كان .
7- چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر ئه‌وانه‌ى به‌پێى ڕاپۆرتى پزیشكى چاره‌سه‌ر نه‌كراون له‌ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ى وڵات .
8- هاوكاریكردنى ته‌واوى كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر بۆ كڕینى دا‌و و ده‌رمانى پێویست بۆ ئه‌وانه‌ى كه تووشى نه‌خۆشى درێژخایه‌ن بوون كه مانگانه مووچه‌كه‌یان به‌شی دا‌و و ده‌رمان ناكات .
9- ڕ‌ێزلێنانى ڕه‌مزى له كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر و زیندانیه سیاسیه‌كان به‌دروستكردنى په‌یكه‌رو ناونانى شوێنه گشتییه‌كان وه‌ك ( شه‌قام , باخچه , هتد .. ) به ناویانه‌وه .
10- داواكارین مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر ڕێگر نه‌بێت له به‌رده‌م مووچه‌ى كاركردن له داموده‌زگاكانى حكومى و حیزبى به پێی ئستحقاقى دامه‌زراندنیان له حكومه‌تدا .
11- كردنه‌وه‌ى چه‌ند سه‌نته‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌رزشى و خۆشگوزه‌رانى و پیشه‌یی له شار‌و شارۆچكه‌كان به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌مئه‌ندامان بۆ ناو كۆمه‌ڵ و ژیانى ئاسایی .
12- له بوارى خزمه‌ت گوزارى ڕه‌چاوى هه‌لومه‌رجى كه‌مئه‌ندامان بكرێت له بوارى پرۆژه‌ى ( گشتى و تایبه‌ت ) بۆ پێدانى مۆڵه‌تى بیناسازى و دروستكردنى ڕێگاى تایبه‌ت به عه‌ره‌بانه و دابینكردنى پاسی تایبه‌ت به گواستنه‌وه و هه‌ندێ خزمه‌تگوزارى تر .
13- دابینكردنى سه‌رجه‌م سه‌رجه‌م پێداویستییه ته‌ندروستیه‌كانى كه‌مئه‌ندامان به خۆڕایی وه‌ك ( عه‌ره‌بانه , دارشه‌ق , په‌لى ده‌ستكرد , هتد ) .
14- ده‌ركردنى ڕێنمایى بۆ ئاسان كردنى ئیش‌و كاره‌كانیانى كه‌مئه‌ندامان له داموده‌زگاكانى حكومه‌ت له كاتى سه‌ردانیاندا .
15- ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌ت بۆ كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ هه‌ر بۆنه‌یه‌ك كه پێویست بكات .
16- هه‌وڵبدرێت بۆ ده‌ركردنى یاسایه‌ك له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ دابینكردنى پشتیوانى یاسایی بۆ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ى سه‌نگه‌ر كه تووشى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى بوون له ئه‌نجامى جێبه‌جێ كردنى ئه‌ركى حیزبى و پێشمه‌رگایه‌تى دا .
17- دیاری كردنى ڕۆژێك به‌ناوى ڕۆژى كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر .
18- پێدانى قه‌رزى وه‌به‌رهێنانى درێژخایه‌ن و بێ سوود وه‌رگرتن له بانكه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم به كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر .
19- كردنه‌وه‌ى فرۆشگاى تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر له شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان به نرخى گونجا و وه به قیستى مانگانه .
20- كردنه‌وه‌ى مۆزه‌خانه‌یه‌كى تایبه‌ت به فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتى كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر له شۆڕشى نوێ و تۆماركردنى بیره‌وه‌رییه‌كانیان .
21- پێدانى سه‌رجه‌م ماف و ئیمتیازاتى كه‌مئه‌ندامى سه‌نگه‌ر به وارسى له دواى كۆچ كردنى .
22- سه‌رفـكردنى موچه‌یه‌كى شایسته بۆ به خێوكه‌رى ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ى كه ڕێژه‌كه‌یان ( 1.. % ) بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له ئاست خزمه‌تى كه‌مئه‌نداماندا بن بۆ دابینكردنى ژیانێكى شایسته بۆیان .
23- هاوكارى هاوسه‌رگیرى بۆ كوڕ و كچى كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر بكرێت له‌كاتى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى .
24- دابینكردنى شوێنێكى حه‌وانه‌وه‌ى گونجاو بۆ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ى كه بێ جێگا و ڕێگان وه ناتوانن خۆیان به خێو بكه‌ن .
25- هه‌وڵدان بۆ دابینكردنى ئۆتۆمبیل به پێی پێداویستى و جۆرى كه‌مئه‌ندامى بۆ سه‌رجه‌م كه‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر .
26- كردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان بۆ سوود وه‌رگرتن له توانا مرۆییه‌كانى كه‌مئه‌ندامان بۆ سوود گه‌یاندن به ئابورى ووڵات .
..............................................
مادده‌ى 1:
1- ناو : یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كه كورتكراوه‌كه‌ى ( ى. ن . ك ) ه .
2- سنوورى هه‌ڵسوڕان و چالاكى : هه‌رێمى كوردستان , ناوچه دابڕاوه‌كان , ناوچه‌كانى تر‌ى عێراقى فیدراڵ و ده‌ره‌وه‌ى وڵات .
..............................................
مادده‌ى 2:
یه‌كێتى
نیشتمانى كوردستان حزبێكى سۆسیال دیموكراته , خه‌بات ده‌كات بۆ سه‌قامگیر
كردنى ئاشتى و پته‌وكردنى به‌هاكانى ئازادى , دیموكراسی , هاوڵاتیبوون ,
مافى مرۆڤ , مافى چاره‌نووس و بڕواى هه‌یه به كه‌لتورى یه‌كسانى و
لێبورده یی .
1- دروشمه‌كان : ئاشتى , ئازادى , دیموكراسی مافی مرۆڤ , مافى چاره‌نووس , دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تى .
2- ئاڕم : ده‌ستێك گوڵى لاله ( مێلاقه ) و چڵه زه یتوون و گوڵه گه‌نمێكى به‌رز كردۆته‌وه .
3- سروودى مه‌شخه‌ڵان سروودى فه‌رمى ( ى . ن . ك ) ه .
..............................................
مادده‌ى 3:
په‌یڕه‌وى
ناوخۆ باڵاترین ده‌ستوورى كاری ڕێكخراوه‌یی ( ى . ن . ك) ه , ئه‌ندام و
ئۆرگانه‌كان له هه‌ر پله‌یه‌كدا بن,ده بێت پێوه ى پابه‌ند بن .
..............................................
مادده‌ى 4:
له كۆمیته تا سه‌ركردایه‌تى له هه‌موو ئۆرگانه‌كاندا ڕێژه ى ژن به‌لاى كه‌مه‌وه ده‌بێت ( 20% ) بێت .
..............................................
مادده‌ى 5:
1-
كۆ بوونه‌وه‌ى ئۆرگانه‌كانى ( ى . ن . ك ) ڕێژه‌ى یاسایی ( نصابی قانوونى
) وه‌رده‌گرێت به ئاماده بوونى زۆرینه‌ى ڕه ها ( 50 + 1 ) .
2- جگه
له‌و ماددانه‌ى كه ده‌قێكى دیاریكراو ڕێژه‌یه‌كى جیاوازى بۆ دیارى
كردووه , له ئۆرگانه‌كانى ( ى . ن . ك) ده‌نگدان به زۆرینه‌ى ساده‌ى
ده‌نگه‌كان ده‌بێت .
..............................................
دووه‌م : ئه‌نــدامێتى
مادده‌ى 6 :
1- هه‌رهاوڵاتییه‌كى
كوردستان , ناوچه‌كانى تر‌ى عێرا قى فیدراڵ و ده‌ره‌وه‌ى وڵات , كه كه
باوه‌ڕی به پرۆگرام و په‌یڕه‌وى ( ى . ن . ك) هه‌بێت ده‌توانێت ببێت به
ئه‌ندام .
2-
ڕێكخستن و ئه‌ندامێتى له‌سه‌ر بنچینه‌ى جوگرافى , پیشه‌یی یان ناوه‌ندى
هه‌ڵبژاردن ده‌بێت . هه‌ر ئه‌ندامێك له كاتى گواستنه‌وه , یان ئاڵوگۆڕى
شوێنى نیشته‌جێ بوون , یاخود شوێنى پیشه‌یی , ده‌توانێت داوا له
ئۆرگانه‌كه‌ى بكات بۆ گواستنه‌وه .
..............................................
مادده‌ى 7 :
1- ئه‌ندام
ته‌مه‌نى (18) ساڵ كه‌متر نه‌بێت و هه‌ر هاوڵا تییه‌ك له (15) ساڵییه‌وه
له یه‌كێك له ڕێكخراوه‌كانى سه‌ر به (ى .ن .ك ) وه‌رده‌گیرێت .
2- داوایه‌ك به نووسراو پێشكه‌ش بكات .
3- پابه‌ندی په‌یڕه و بێت و بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆگرام تێبكۆشێت .
4- له ئۆرگانێكى ( ى . ن . ك ) دا چالاكى بن‌و ێنێت .
5- ناو و ناوبانگى باش بێت و لانى كه‌مى هۆشیارى سیاسی و نیشتمانى هه‌بێت ..6 ئابوونه بدات .
..............................................
مادده‌ى 8:
مافه‌كانى ئه‌ندام
1-
هه‌موو ئه‌ندامێك مافی هه‌یه له چوارچێوه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆدا به‌شدارى
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكات و خۆی بۆ ئۆرگانى (ى . ن . ك) بپاڵێوێت .
2-
پرسیار و پێشنیاركردن و ڕه‌خنه‌گرتن له هه‌ر ئه‌ندام و ئۆرگانێكى ( ى . ن
. ك ) به زاره‌كى یاخود به نووسین و له هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كى سیاسی و
ڕێكخراوه یی و داراییدا له ڕێگه‌ى ئۆرگانه‌كانى خۆیه‌وه و له
چوارچێوه‌ى ( ى . ن . ك ) دا .
3-
هه‌موو ئه‌ندامێكى به‌هره‌مه‌ند , له بواره‌كانى نوسین و هونه‌رى و وه
رزشیدا , له‌كاتى پێویستدا مافى خۆیه‌تى داواى هاوكارى و پشتیوانى له ( ى .
ن . ك) بكات .
4-
هه‌موو ئه‌ندامێكى یه‌كێتى له‌كاتى نه‌خۆشى , لێقه‌ومان , كاره‌سات و
ڕوداوى ناخۆشى چاوه ڕواننه‌كراودا , بۆ ی هه‌یه داواى كۆمه‌كى ماددى
له(ى . ن . ك) بكات .
5-
هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى كادرى پیشه‌یین , مووچه‌ى مانگانه‌یان به‌پێی
سروشتى كاره‌كانیان ده‌درێتێ , هه‌موو مافێكیان به پێی ڕه‌چاو كردنى
یه‌كسانى بۆ دابین ده‌كرێت و له سۆنگه‌ى ته‌مه‌ن و نه‌خۆشییه‌وه
خانه‌نشین ده‌كرێن .
6- ئه‌و
ئه‌ندامانه‌ى كه ساڵانێكى زۆره ئه‌ندامن خزمه‌تێكى زۆری ( ى . ن . ك )
یان كردووه , به‌پێى به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ت كه كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى
لێی به‌رپرسیاره , له ڕووى ماددى و مه‌عنه‌وییه‌وه ڕێزیان لێ ده گیرێت .
7- ئه‌ندام مافی به‌رگرى له خۆ كردنی هه‌یه .
...............................................
ئه‌ركه‌كانى ئه‌ندام
1- دڵسۆزانه بۆ جێبه‌جێكردنى ئامانجه‌كانى ( ى .ن . ك) تێبكۆشێت.
2- یه‌كێتى ڕیزه‌كانى ناو (ى . ن . ك) بپارێزێت .
3- دژى ده‌سته‌گه‌رى و ناوچه گه‌رى و هۆزگه‌رى بێت .
4- هه‌وڵى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى , سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی خۆى بێت .
5- نهێنه‌كانى ( ى . ن . ك) بپارێزێت و ڕاستییه‌كانى لێ نه‌شارێته‌وه .
6- به‌رگرى له به‌رنامه و سیاسه‌تى ( ى . ن . ك) و سه‌روه‌رییه‌كانى بكات .
7-
به‌رژوه‌ندى ( ى . ن . ك) بخاته سه‌روى به‌رژوه‌ندى خۆیه‌وه و
به‌رژوه‌ندى گه‌ل و نیشتمان له سه‌رووى هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كانه‌وه
ڕابگرێت .
8- هه‌وڵبدات دۆست و لایه‌نگر و ده‌نگه‌ر بۆ ( ى . ن . ك ) په‌یدا بكات .
9- پارێزگارى له سه‌روه‌رى یاسا‌و مافه‌كانى مرۆڤ و ژینگه به ئه‌ركى خۆى بزانێت .
10- ده‌بێت
هه‌موو ئه‌ندامێك مانگانه ئابوونه‌ى ئه‌ندامێتى بدات و مه‌كته‌بی ڕێكخستن
رێسایی تایبه‌ت به چۆنیه‌تى وه‌رگرتنى ده‌رده‌كات .
..............................................
له ده ستدانى ئه‌ندامێتى و سزادان
مادده‌ى 10 :
ئه‌ندام له ئه‌ندامێتى ( ى . ن . ك) ده‌كه‌وێت به هۆى : مردن , وازهێنان یان ده‌ركردنه‌وه .
..............................................
مادده‌ى 11 :
سزادان و جۆره‌كانى :
1-
سه‌رنج ڕاكێشان : كۆمیته و مه‌ڵبه‌نده‌كان له سنوورى چالاكى خۆیان ,
هه‌ریه‌ك به پێی ئاستى خۆی له كاتى پێویستدا , ده‌توانن به نووسراو
سه‌رنجى هه‌ر ئه‌ندامێك ڕابكێشن كه كه‌مته‌رخه‌مى و پێشێلكارى له
كاركردندا كردبێت , یاخود كارێكى واى كردبێت كه شیاوى ئه‌و سزایه بێت .
2-
هه‌ڵپه‌ساردن : له كاتى به‌رده‌وام بوونى ئه‌ندام كه‌مته‌رخه‌مى و
پێشێلكارى له دواى سه‌رنج ڕاكێشانى و له‌سه‌ر پێشنیارى مه‌ڵبه‌ند ,
مه‌كته‌بى ڕێكخستن ده‌توانێت بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنى بۆ ماوه‌ی ( 3-6 ) مانگ
به پێی پێشێلكارییه‌كه ده‌ربكات .
3-
پله‌داگرتن : دواى سه‌رنج ڕاكێشان و هه‌ڵپه‌ساردن له كاتى به‌رده‌وام
بوونى ئه‌ندام له‌سه‌ر پێشێلكاریه‌كانى , به پێی قه‌باره‌ى پێشێلكاریه‌كه
, مه‌ڵبه‌ند پێشنیار ده‌كات مه‌كته‌بى ڕێكخستن ده‌توانێت بڕیاری پله
داگرتن بدات .
4- ده‌ركردن وهۆیه‌كانى ده‌ركردن ، ئه‌ندام له‌م بارانه‌دا ده‌رده‌كرێت :
1- كاركردن دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى گه‌ل و نیشتمان .
2- په‌یوه‌ند ییكردن به هه‌ر لایه‌نێكى تر‌ى سیاسی .
3- كاركردن دژ به سیاسه‌تى ( ى . ن . ك ) و هه‌وڵدان بۆ تێكدانى ڕیزه‌كانى .
4- به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆى بخاته سه‌رووى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ( ى . ن . ك ) .
5- دركاندنى نهێنیه‌كانى ( ى . ن . ك ) .
6- كاركردن دژ به پاڵێوراوان و به‌رنامه‌ى ( ى . ن . ك) له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردن .
7- له په‌یڕه و و پرۆگرامى ( ى . ن . ك ) لابدات .
8- هه‌ر ئه‌ندامێك له هه‌ر پله‌یه‌كدا بێت تاوانێكى ئابڕوبه‌رى (الجرائم المخلة بالشرف ) سه‌لمێنراو به بڕیارێكى دادگایی ئه‌نجامدابێت مافی ئه‌ندامێتى لێ ده‌سه‌نرێته‌وه .
مادده‌ى 12 :
بڕیاری ده‌ركردن له كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى ده‌رده‌چێت .
..............................................1- ئه‌گه‌ر ئه‌ندام سزادانه‌كه‌ى به‌لاوه ڕه‌وا نه‌بوو , مافى داواى لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌یه له‌لاى ئۆرگانه‌كانى سه‌روترى خۆى و كۆمیسۆنى سكاڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند .
2- هه‌ر ئه‌ندامێك پێشتر وازى له ( ى .ن . ك) هێنابێت , یان مافى ئه‌ندامێتى له ده‌ستدابێت , جگه له‌وانه‌ى تاوانى ئابڕوبه‌رانه ( المخلة بالشرف ) یان ئه‌نجامدابێت , مافى داواكردنه‌وه‌ى ئه‌ندامێتیان هه‌یه .
سێیه‌م كـۆنگــره :
مادده‌ى 14 :
كۆنگره باڵاترین ده‌سه‌ڵاتى ( ى .ن .ك ) ه , كه هه‌ر (3) ساڵ جارێك ده‌به‌سترێت و كۆنگره‌ى داهاتوو پێویسته له مانگى ( 10 / 2013 ) دا ببه‌سترێت .
مادده‌ى 15 :
نابێت له هه‌ر بارێكدا كۆى گشتى ئه‌ندامانى كۆنگره له (1000) ئه‌ندام تێپه‌ڕ بكات . ئه‌ندامانى كۆنگره پێكدێن له :
أ - نوێنه‌رانى ڕێكخستن كه به هه‌ڵبژاردن ده‌بێت , به پێی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ى كه بۆیان دیارى ده‌كرێت .
ب - ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند .
ج - ئه‌ندامانى پێشووى مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى .
د - ئه‌ندامانى مه‌كته‌ب و ده‌زگاو پێشمه‌رگه‌كانى (1976 ) , پێشمه‌رگه دێرینه‌كان , زیندانه سیاسییه‌كان , ڕێكخستنه دێرینه‌كان , پارتیزانه‌كان و كه‌مئه‌ندامان به‌بێ هه‌ڵبژاردن ده‌بنه ئه‌ندام به‌پێی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ى بۆیان دیارى ده‌كرێت .
هـ - سكرتێرى گشتى به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى , (120 ) ئه‌ندامى كۆنگره دیاری ده‌كات .و. لانى كه‌م (20% ) ڕێژه‌ی ئه‌ندامانى كۆنگره له ژنان پێكد ێت .ز. كۆمسیۆنى باڵاى ئاماده‌كارى ڕێژه‌یه‌ك له ئه‌ندامانى كۆنگره دیارى ده‌كات بۆ فراكسیۆنى یه‌كێتیی له‌په‌رله‌مانى كوردستان وعێراق و ده‌ره‌وه و وه‌زیره‌كان و باڵیۆز و داموده‌زگا حكومیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانى تر .
ح - هه‌موو ئه‌ندامانى تر له ڕێگاى هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌بێت .
مادده‌ى 16:
(100 ) چاو‌دێر له كه‌سانى پسپۆرى بوارى جیاجیا ده‌كرێت بانگهێشت بكرێن به‌بڕیارى سكرتێری گشتى و به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى بۆ ڕاوێژكردنى كار‌و باره‌كانى كۆنگره , كه مافى ده‌نگدانیان نابێت .
مادده‌ى17 :
1 - كۆمیسۆنێك به‌ناوى كۆمیسیۆنى باڵاى ئاماده‌كارى كۆنگره به بڕیارى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى پێكده هێنرێت .
2 - شه‌ش مانگ به‌ر له كۆنگره , كۆمیسیۆنى باڵاى ئاماده‌كارى به هاوكارى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌ڵبژاردن , ئاماده‌كارى پێویست ده‌كات بۆ كۆنگره .
3 - كۆمیسیۆنى باڵاى ئاماده‌كارى و ده‌زگاى هه‌ڵبژاردن به‌رپرسن له ئه‌نجامدانى كارى پێداچوونه‌وه‌ى لیستى ناوى ئه‌ندامانى هه‌ڵبژێردراو و ده‌ستنیشانكردنى كۆنگره به پێی پێوانه دیاریكراوه‌كان له په‌یڕه‌ودا .
مادده‌ى 18:
له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك كۆنگره له كاتى خۆی نه‌كرا ببه‌سترێت , ته‌نها پلینیۆم ده‌توانێت بۆ ماوه‌ى ( 3- 6 ) مانگ بۆیه‌ك جار كۆنگره كه دوابخات . له‌كاتى نه‌به‌ستنى كۆنگره له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ركردایه‌تى شه‌رعیه‌تى له ده‌ست ده‌دات .
1- ئه‌گه‌ر زیاتر له نیوه‌ى سه‌رجه‌مى ژماره‌ى ئه‌ندامانى كۆنگره ئاماده‌ى كۆنگره نه‌بوون , كۆنگره ڕه‌وایی پێویست وه‌رده‌گرێت .
2 - په‌سه‌ند كردنى ڕاپۆرت و بڕیاردان له كۆنگره دا به‌زۆرینه‌ى ساده ده‌بێت .
ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانى كۆنگره
مادده‌ى 20 :
1 - هه‌ڵبژاردنى سكرتێرى گشتى .
2 - هه‌ڵبژاردنى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند .
3 - هه‌ڵسه‌نگاندن و په‌سه‌ند كردنى ڕاپۆرتى گشتى سكرتێرى گشتى .
4 - پێداچوونه‌وه‌ى ده‌ستكارى كردن و په‌سه‌ند كردنى پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆ .
5 - هه‌ڵسه‌نگاندنى سیاسه‌تى ( ى . ن . ك ) له‌نێوان دوو كۆنگره‌دا و بڕیاردان له‌سه‌ر سیاسه‌تى نوێ بۆ چه‌سپاندنى ڕێبازى ( ى . ن . ك ) .
6 - تاوتوێكردنى ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ى كه كۆنگره به پێویستى ده‌زانێت بڕیاریان له‌سه‌ر بدات .
7 - بڕیاردان له‌سه‌ر سكاڵا‌و پێشنیاره پێشكه‌شكراوه‌كان .
8 - هه‌ڵسه‌نگاندنى كار‌و باره‌كانى حكومه‌ت .
9 - ده‌ركردنى ڕاگه‌یاندنى كۆتایی .
مادده‌ى 21 :
كۆنگره‌ى نائاسایی
1 - كۆنگره‌ى نائاسایی له‌و كاته‌دا ده‌به‌سترێت كه قه‌یرانێك یان ڕووداوێك دێته پێشه‌وه .
2- له‌سه‌ر داواى سكرتێرى گشتى یان 4/3 ى ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى یان 4/3 ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند كۆنگره‌ى نائاسایی ده‌به‌سترێت .
3- لانى كه‌م مانگێك پێش به‌ستنى كۆنگره‌ى نائاسایی , كاتى به‌ستنى كۆنگره دیارى ده‌كرێت .
4 - كۆنگره‌ى نائاسایی هه‌مان ده‌سه‌ڵاته‌كانى كۆنگره‌ى ئاسایی هه‌یه .
5 - ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى ئاسایی پێشوو ده بنه ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى نائاسایی .
كۆ بونه‌وه‌ى فراوان ( پلینیۆم )
1- به مه‌به‌ستى پێداچونه‌وه‌ى كاروباره‌كانى ( ى. ن ك ) و وه‌رگرتنى بیروڕای زۆرترین ژماره‌ى ئه‌ندامانى لێپرسراو و له‌سه‌ر داواى سكرتێرى گشتى یان 3/2 ى ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى یان 3/2 ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند پلینیۆم ده‌به‌سترێت .
2 - به‌شدارانى پلینیۆم پێكدێت له سكرتێرى گشتى , كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى , ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند , ئه‌ندامانى مه‌كته‌ب , ده‌زگاكان و ئه‌نجومه‌نى مه‌ڵبه‌نده‌كان .
3 - هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكى كۆنگره‌ى هه‌یه جگه له : گۆڕینى پرۆگرام و په‌یڕه و و سكرتێرى گشتى .
4 - ده‌توانێت 3/1 ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند بگۆڕێت .
چواره‌م پێكهاته‌ى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى
(ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى )
مادده‌ى 23 :
كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى پێكدێت له سكرتێرى گشتى و ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى .
مادده‌ى 24 :
سكرتێرى گشتى ڕاسته‌وخۆ له كۆنگره هه‌ڵده‌بژێردرێت .
مادده‌ى 25:
مه‌رجه‌كانى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سكرتێرى گشتى
1 - ته‌مه‌نى له (40) ساڵ كه‌متر نه‌بێت .
2 - ناو و ناوبانگى سه‌نگین بێت و شاره‌زا بێت له جیهانى سیاسه‌تدا و خزمه‌تى گه‌ل و نیشتمان و (ى . ن . ك ) ى كردبێت .
3 - لانى كه‌م ماوه‌ى ( 10 ) ساڵ ئه‌ندامى (ى .ن . ك) بووبێت .
هه‌ڵبژاردنى سكرتێرى گشتى
2 - ئه‌گه‌ر دوو كاندید یان پتر هه‌بوو بۆ ئه‌و پۆسته , به زۆرینه‌ى ڕه‌هاى ده‌نگى ئه‌ندامانى كۆنگره هه‌ڵده‌بژێرێت , ئه‌گه‌ر هه‌ر كامێكیان زۆرینه‌ى ڕه‌هاى به‌ده‌ست نه‌هێنا (2 ) كاندید له‌وانه‌ى زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست هێناوه ده‌چنه‌وه هه‌ڵبژاردن و ئه‌وه‌ى زۆرترین ده‌نگ به ده‌ست بهێنێت داده‌نرێت به‌براوه .
ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانى سكرتێرى گشتى
مادده‌ى 27 :
1 - به‌ر پرسیاره له جێبه‌جێكردنى بڕیار و سیاسه‌ته‌كانى ( ى . ن . ك ) .
2 - له ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى جێگر بۆ خۆى دیارى ده‌كات و ده‌توانێت به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانى پێبدات .
3 - كاندیده‌كانى ده‌سته‌ى كارگێڕ پێشنیار ده‌كات بۆ كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى.
4 - نوێنه‌رایه‌تى (ى .ن . ك ) له گشت كۆڕ‌و كۆبونه‌وه سیاسیه‌كاندا ده‌كات .
5 - فه‌رمانى دانانى ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى و لێپرسراوانى ده‌زگاكان له پۆسته‌كانیان ده‌رده‌كات .
6 - به‌رپرسیاره له جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كانى كۆنگره و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى .
7 - سه‌رۆكایه‌تى كۆبونه‌وه‌كانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى ده‌كات .
8 - لێدوان به‌ناوى ( ى . ن . ك ) ده‌دات .
9 - ئه‌ندامێكى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى به‌ووته‌بێژى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى دیارى ده‌كات .
10 - به‌رپرسه له ڕێكخستنى كاروبارى دارایی , داهات , سه‌رپه‌رشتى كردنى ده‌زگاى چاودێرى دارایی و ده‌زگا تایبه‌تییه‌كان .
11 - له‌كاتى وه‌ك یه‌كى ده‌نگدا له كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى , سكرتێری گشتى له هه‌رلایه‌ك بوو , ئه‌و لایه‌نه به‌زۆرینه داده‌نرێت .
12 - سه‌رپه‌رشتى سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه كوردستانى و نیشتمانیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كات .
13 - بۆى هه‌بێت ئه‌نجومه‌نێكى راوێژكارى دابنێت له (5) كه‌س .
14 - ڕاپۆرتى گشتى بۆ كۆنگره و پلینیۆم ئاماده ده‌كات .
مادده‌ى 28 :
1 - له‌كاتى له كارنه‌مانى سكرتێرى گشتى به هه‌رهۆیه‌ك بێت , له ماوه‌ى (2 ) مانگدا ده‌بێت كۆنگره‌ى نائاسایی ببه‌سترێت .
2 - جێگرى سكرتێرى گشتى تا به‌ستنى كۆنگره‌ى نائاسایی ئه‌ركه‌كانى سكرتێرى گشتى جێبه‌جێ ده‌كات .كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى .
مادده‌ى 29:
1 - كۆنگره ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى كه پێكدێت له (50 ) ئه‌ندام هه‌ڵده‌بژێرێت , له‌وانه (45 ) ئه‌ندام به سكرتێرى گشتییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و ( 5 ) ئه‌ندامیان له‌سه‌ر داواى سكرتێرى گشتى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى دیاری‌یان ده‌كات .هه‌روه‌ها كۆنگره (5 ) ئه‌ندامى یه‌ده‌گ ( احتیاط ) به‌پێی ڕیزبه‌ندى ده‌نگه‌كانیان دیارى ده‌كات .
2 - له (20%) ى ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى ژن ده‌بن .
3 - خۆكاندید كردنى ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى به‌شێوه‌ى تاك ده‌بێت .
مادده‌ى 30 :
كاند یدى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ى تێدا بێت :
1 - ته‌مه‌نى (25 ) ساڵ كه‌متر نه‌بێت .
2 - ناو و ناوبانگى باش و پاك بێت , خوێنده‌وارى و هۆشیارى سیاسی له ئاستێكى گونجاو‌دا بێت .
3 - هاوكارى ڕ‌ژێمى پێشووى نه‌كردبێت .
مادده‌ى 31 :
كاندیدى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ى تێدا بێت :
هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى به زۆرینه‌ى ده‌نگ ده‌بێت .
مادده‌ى 32:
ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى :
1 - كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى له‌بوارى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانى ( ى. ن . ك) دا له‌نێوان دوو كۆنگره به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته .
2 - جێبه‌جێكردن و به‌دواداچونى بڕیار‌و ڕاسپارده‌كانی نێوان دوو كۆنگره .
3 - داڕشتنى سیاسه‌تى گشتى له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیی و ده‌ره‌كى و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ( ى . ن . ك) له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تردا .
4 - دانانى به‌رنامه‌و پلانى پێویست بۆ به‌شدارى كردن له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانداو چۆنیه‌تى هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تردا .
5 - دامه‌زراندنى بۆردێكى ڕاوێژكارى له كه‌سانى پسپۆر و شاره زا بۆ سوود وه‌رگرتن له تواناكانیان له كاتى پێویستدا .
6 - دانانى بودجه‌ى ساڵانه بۆ مه‌كته‌ب و ده‌زگاكان به پێی توانا و پێویستى .
7 - دیاریكردنى په‌یوه‌ندى نێوان حزب و حكومه‌ت .
8 - جگه له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ى سه‌ره‌وه , كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى تر به‌ڕێوه‌ده‌بات كه له‌م په‌یڕه‌وه‌دا پێی دراوه .
مادده‌ى 33:
1 - كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى دوو مانگ جارێك كۆبونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ده‌كات .
2 - له‌سه‌ر بانگهێشتى سكرتێرى گشتى یان له‌سه‌ر داواى لانى كه‌م نیوه‌ى ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى ده‌توانێت كۆبونه‌وه‌ى نائاسایی بكات .
مادده‌ى 34:
ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى بۆیان نیه ده‌سه‌ڵاتى خۆیان بۆ هیچ چالاكییه‌كى بازرگانى بۆ ده‌ست هێنانى قازانجى مادده‌ى به‌كاربهێنن, یان له هه‌ر چالاكییه‌كى بازرگانى یان هه‌ر پرۆژه یه‌كى ئابورى ببنه شه‌ریك .
مادده‌ى 35:
ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى , به‌ڕێژه‌ی 3/2 ی ده‌نگى ئه‌ندامه‌كانى , ده‌توانێت هه‌ر ئه‌ندامێكى هه‌ڵپه‌سێرێت (تجمید ) كه پێشێلكارى له په‌یڕه‌وى ناوخۆى ( ى . ن .ك ) و په‌یڕه‌وى كارى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیدا بكات .
مه‌كته‌بى سـیاسـی
مادده‌ى 36 :
1 - پێكهاته : مه‌كته‌بى سیاسی پێكدێت له ( 9-11) ئه‌ندامى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى كه سكرتێرى گشتى كاند ید یان ده‌كات و كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى ده‌نگیان بۆ ده‌دات .
2 - ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانى :
أ - جێبه‌جیكردنى بڕیار‌و ڕاسپارده‌كانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى له‌نێوان دوو كۆبونه‌وه‌دا .
ب - سه‌رپه‌رشتیكردن و ڕێنماییكردنى و ڕێنماییكردنى ئۆرگانى حزب , نه‌خشه‌دانان بۆ په‌ره‌پێدان و هه‌ڵسه‌نگاندنى ئۆرگانه‌كان له ڕووى ڕێكخراوه‌یی , سیاسی , فیكرى و جه‌ماوه‌رییه‌وه .
ج - په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ند ییه‌كانى (ى . ن .ك ) له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تردا .
د - سكرتاریه‌تێك له (7 ) كه‌س به‌سه‌رپه‌رشتى ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى , بۆ په‌یگیرى كاروبار‌و پۆسته و بڕیاره‌كانى مه‌كته‌بى سیاسی و ئۆرگانه‌كانى ( ى . ن . ك ) پێكدێنێ .
3 - ده‌سته‌ى كارگێڕى
أ - سكرتێرى گشتى (3) ئه‌ندامى مه‌كته‌ب سیاسی دیارى ده‌كات بۆ پێكهێنانى ده‌سته‌ى كارگێڕ , كه یه‌كێكیان ده‌بێته لێپرسراو , بۆ جێبه‌جێكردن و چاودێریكردنى بڕیاره‌كانى مه‌كته‌بى سیاسی و ڕاپه‌ڕاندنى كارى ڕۆژانه‌ى مه‌كته‌ب سیاسی .
ب - كارگێڕ نابێت هیچ پۆستێكى تر وه ربگرێت .
پێنجه‌م ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند
مادده‌ى 37:
پێـكهاته‌ى ئه‌نجومه‌ن
1 - ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند پێكد ێت له (101 ) ئه‌ندام , كه (81 ) ئه‌ندامیان به هه‌ڵبژاردن ده‌بێت و (20 ) ئه‌ندامیان له لایه‌ن سكرتێرى گشتییه‌وه دیارى ده‌كرێن , به ڕه‌چاوكردنى ناوچه جیاجیاكان و پێوانه‌كانى كه‌سایه‌تى و پسپۆرى و شاره‌زاییه جیاوازه‌كان .
2 - نابێت ڕێژه‌ى ژنان له ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند دا له (20% ) كه‌متر بێت .
3 - ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند له نێو ئه‌ندامه‌كانیدا سكرتێرێك و دوو جێگر و بڕیارده رێك هه‌ڵده‌بژێرێت .
4 - نابێت ته‌مه‌نى سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند له (40 ) ساڵ كه‌متر بێت .
5 - نابێ ته‌مه‌نى ئه‌ندامانى ناوه‌ند له (25 ) ساڵ كه‌متر بێت .
6 - نابێت سكرتێر‌و سكرتاریه‌تى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند هیچ پۆستێكى تریان هه‌بێت .
7 - نابێت ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند له هیچ ئۆرگان و ده‌زگایه‌كى تر‌ى ( ى . ن . ك ) به‌رپرسیارێتیان هه‌بێت یان كار بكه‌ن .
مادده‌ى 38 :
سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند په‌یوه‌ندیی ئۆرگانیی ڕاسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیدا ده‌بێت و له‌سه‌ر داواى سكرتێرى گشتى و له كاتى پێویستدا ده‌توانێت به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بی سیاسی بكات .
ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند:
1 - ئه‌ركى چاودێریكردنى هه‌ڵسوڕانى ئیش و كارى ئۆرگانه‌كان و ده‌ركردنى ڕێسای تایبه‌ت بۆ چۆنیه‌تى ڕێكخستنى كاروباره‌كانى له ئه‌ستۆدایه .
2 - په‌یڕه‌وى كار بۆ خۆى داده‌نێت .
3 - هیچ ئه‌ندامێك به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند نابێت به ئه‌ندام مه‌كته‌ب .
4 - به زۆرینه‌ى ده‌نگ , ده‌توانێت له‌كاتى پێویستدا هه‌ر ئه‌ندام مه‌كته‌بێك هه‌ڵپه‌سێرێت یان له كار بخات .
5 - بۆی هه‌یه به‌نوسراو داواى ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك له هه‌ر ئۆرگانێك بكات هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ى ئۆرگانه‌كانیدا بۆ هه‌یه نوێنه‌ر بۆ هه‌ر ئۆرگانێك بنێرێت .
6 - له‌سه‌ر داواى (3/2 ) ى ئه‌ندامه‌كانى لێپرسراوى هه‌ر ئۆرگانێك بۆ پرسیار لێ‌كردن و لێپێچینه‌وه بانگهێشت ده‌كات .
7 - ئه‌و ڕێكه‌وتنه گرنگانه‌ى كه په‌یوه‌ندیان به مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه چاره‌نوسسازه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى ( ى . ن . ك) و هاوپه‌یمانییه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه , كه كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی ئیمزایان ده‌كات , پاش ڕه‌زامه‌ندى 3/2 ى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند كاریان پێ ده‌كرێت .
8 - په‌سه‌ند كردنى لیستى پاڵێوراوان بۆ هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا‌و شاره‌وانى و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان .
9 - په‌سه‌ند كردنى په‌یڕه‌وى كارى مه‌كته‌ب و ده‌زگاكان .
مادده‌ى 40:
هه‌ر ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند , له چوارچێوه‌ى په‌یڕه‌وى كارى ئه‌نجومه‌ندا , ئازادیی ته‌واوى ڕاده ربڕینى هه‌یه له سۆنگه‌ى ڕاو و بۆچونه‌كانیه‌وه و هیچ لێپرسراوه‌تییه‌كى له ناو ئه‌نجومه‌ن ناكه‌وێته سه‌رشان .
مادده‌ى41 :
1 - له‌كاتى پێشێلكردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆی ( ى . ن .ك ) و په‌یڕه‌وى كارى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند , له لایه‌ن سكرتێر و ئه‌ندامانى سكرتاریه‌ت و هه‌ر ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند , به زۆرینه‌ى ده‌نگى 3/2 ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن ئه‌ندامێتى له ئه‌نجومه‌ندا هه‌ڵده په‌سێردرێت .
2 - له كاتى په‌یدابوونى بۆشایی له ژماره‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند به زۆرینه‌ى ده‌نگ له‌و كه‌سانه‌ى له كۆنگره‌دا ده‌نگیان هێناوه شوێنه‌كان پڕ ده‌كه‌نه‌وه .
ئه‌م كۆمسیۆنانه‌ى خواره‌وه , سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند ده‌بن و ڕاپۆرتى وه‌رزییان ده‌بێت .
1 - كۆمسیۆنى مافى مرۆڤ .
2 - كۆمسیۆنى ده‌ستپاكى .
3 - كۆمسیۆنى سكاڵا‌و لێكۆڵینه‌وه .
4 - كۆمسیۆنى په‌یڕه‌وى ناوخۆ .
5 - ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند بۆ ى هه‌یه به‌پێی پێویست كۆمسیۆنى پسپۆر دابمه‌زرێنێت .
مادده‌ى 43:
كۆمسیۆنى مافى مرۆڤ پێكد ێت له (5 تا 7 ) ئه‌ندام و ئه‌ركى چاودێریكردنى ڕه‌وشى مافی مرۆڤ له نێو ئۆرگانه‌كاندا ده‌گرێته ئه‌ستۆ .
مادده‌ى 44:
كۆمسیۆنى ده‌ستپاكى پێكد ێت له ( 5 تا 7 ) ئه‌ندام و ئه‌ركى چاودێریی خراپ به‌كارهێنانى پۆسته‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ و سوود له ڕاپۆرته‌كانى چاودێریی و دارایی و لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه كان وه‌رده‌گرێت .
مادده‌ى 45 :
كۆمسیۆنى سكاڵا لێكۆڵینه‌وه پێكد ێت له (3 ) ئه‌ندامى یاسایی شاره‌زا و ئه‌ركى بریتى ده‌بێت له :
1 - یه‌كلاكردنه‌وه و بڕیاردان له كێشه‌و سكاڵاكانى ئه‌ندامان .
2 - لێكۆڵینه‌وه و بڕیاردان له‌و كێشانه‌ى كه كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى , یان ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند , یا وه‌كو مه‌كته‌ب و ده‌زگاكان بۆی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه .
مادده‌ى 46 :
كۆمسیۆنى په‌یڕه‌وى ناوخۆ پێكدێت له (5) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند و ئه‌ركى بریتى ده‌بێت له :
1 - چاودێریكردنى ڕاده‌ى گونجانى بڕیار و رێسا په‌یڕه و كراوه‌كان له‌گه‌ڵ مادده‌كانى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ( ى . ن . ك ) دا .
2 - شیكردنه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ده‌گرێته ئه‌ستۆ .
3 - نوسینه‌وه‌ى ڕه‌شنووسی په‌یڕه‌وى پێشنیار كرا‌و بۆ كۆنگره‌ى داهاتوو .
4 - چاودێری كردنى ڕه‌وشى كاروبارى ئۆرگانه‌كان و به‌دواداچوونى ئیش و كاره‌كانیان و لێكۆڵینه‌وه له كه‌موكورتیه‌كانیان .
شه‌شه‌م - مه‌كته‌ب و ده‌زگاكان :
مادده‌ى 47 :
مه‌كته‌ب و ده‌زگاكان
1 - مه‌كته‌بى ڕێكخستن .
2 - مه‌كته‌بى دارایی و ئیداره‌ى گشتى .
3 - ده‌زگاى چاودێرى دارایی .
4 - مه‌كته‌بى ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كان .
5 - مه‌كته‌بی شه‌هیدان .
6 - ده‌زگاى خزمه‌تى پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان .
7 - مه‌كته‌بى په‌یوه‌ند ییه گشتیه‌كان .
8 - ده‌زگاى هه‌ڵبژاردن .
9 - مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندن .
10 - مه‌كته‌بی چاودێرى و به‌دواداچون.
11- مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تى .
12 - ئه‌كادیمیاى هۆشیارى و پێگه‌یاندنى كادیران .
مادده‌ى 48 :
1 - لێپرسراوى مه‌كته‌ب و ده‌زگاكان ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى ده‌بن .
2 - لێپرسراوى مه‌كته‌ب له كاتى پێویستدا یه‌كێك له ئه‌ندام مه‌كته‌به‌كان وه‌ك یاریده‌ده ر دیارى ده‌كات بۆ هاوكارى كردنى خۆى .
3 - نابێت لێپرسراوانى مه كته‌ب و ده‌زگاكان هیج كارێكى تریان هه‌بێت.
4 - لێپرسراوانى مه‌كته‌ب و ده زگاكان له به‌رده‌م ده‌سته‌ى كارگێڕیدا به‌رپرسیارن .
5 - هه‌ر مه‌كته‌بێك و ده‌زگایه‌ك پرۆ ژه‌ى په‌یڕه‌وى كار بۆ خۆى كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وى ناوخۆدا داده‌نێت و پێویسته له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ناوه‌نده‌وه په‌سه‌ند بكرێت.
6 - هه‌ر مه‌كته‌بێك و ده‌زگایه‌ك , بۆ تاوتوێكردنى ئه‌ركه‌كانى و دانانى نه‌خشه‌ى گونجاو بۆ پێش خستنى دام‌و ده‌زگاكانى , كۆنفڕانسی ساڵانه ده‌به‌ستێت .
7 - ئه‌گه‌ر لێپرسراوی مه‌كته‌بێك یان ده‌زگایه‌ك , ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى په‌سه‌ند كرا , تائه‌و كاته‌ى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى لێپرسراوێكى تازه بۆ مه‌كته‌ب یان ده‌زگاكه داده‌نێت , یاریده‌ده‌ره‌كه‌ى كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات .
8 - هه‌رمه‌كته‌ب و ده‌زگایه‌ك ده‌توانێت ئه‌نجومه‌نێك پێك بهێنێت .
9 - هه‌ر مه‌كته‌بێك بۆی هه‌یه له كاتى پێویستدا ڕاوێژكار دابنێت .
1 - مه‌كته‌ب یان ده‌زگا پێكدێت له چه‌ند ئه‌ندامێك كه لێپرسراوى مه‌كته‌ب ده‌یانپاڵێوێت به پێی بوارى پسپۆری .
2 - پاڵاوتنى هه‌ر ئه‌ندامێك بۆ پۆستى ئه‌ندام مه‌كته‌ب یان ده‌زگا به نوسراوێك ده‌بێت كه لێپرسراوه‌كه‌ى ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى ده‌كات بۆ وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى .
3 - له كاتێكدا ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند پاڵاوتنه‌كه‌ى ڕه‌تكرده‌وه ,مه‌كته‌به‌كه یان ده‌زگاكه بۆى هه‌یه داواكه دووباره بكاته‌وه .
4 - ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند بۆ جارى دووه‌م داواه‌كه‌ى ڕه‌تكرده‌وه بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌ن پله‌ى كۆتایی وه‌رده‌گرێت .
مه‌كته‌بى ڕێكخستن
مادده‌ى 50:
1 - مه‌كته‌بى ڕێكخستن به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى ڕێكخستنه و ئه‌ركى به‌ڕێوه‌بردنى ئۆرگانه‌كانى ڕێكخستن و دانانى نه‌خشه‌ى گشتى ڕێكخستن ده‌گرێته ئه‌ستۆ و پێكد ێت له (9 ) ئه‌ندام له‌وانه (2) یان ژن ده‌بن .
2 - ئۆرگانه‌كانى مه‌كته‌بى ڕێكخستن بریتین له ( مه‌ڵبه‌ند , كۆمیته , كه‌رت , یان بازنه‌ى جوگرافى ) هه‌روه‌ها هه‌ر ئۆرگانێكى تر كه مه‌كته‌بی ڕێكخستن به پێویستى بزانێت .
3 - به‌شه‌كانى مه‌كته‌بى ڕێكخستن پێكد ێت له ڕێكخستن ,چاودێریی و هه‌ڵسه‌نگاندن , ئامار , به‌ڕێوه‌بردن و دارایی , ڕاگه‌یاندن وڕووناكبیرى .
مادده‌ى 51:
ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانى
1 - ڕێبه‌رایه‌تیكردنى ڕاسته‌وخۆى ڕێكخستنه‌كان له ڕووى ڕێكخراوه‌یی , سیاسی , چالاكیه جه‌ماوه‌رییه‌كان .
2 - هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕێكخستنه‌كان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه .
3 - پێشنیاركردنى كردنه‌وه‌ى مه‌ڵبه‌ندى نوێ و یه‌كخستنه‌وه‌ى مه‌ڵبه‌نده‌كان بۆ كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى .
4 - ده‌ركردنى ڕێنمایی پێویست بۆ چۆنیه‌تى پێكهێنانى كۆمیته و كه‌رت و بازنه‌كان یان هه‌ر ئۆرگانێكى پێویستى تر .
5 - پۆلێنكردنى ئه‌ندامان به‌پێی پله‌و ئه‌ركه‌كانیان .
مادده‌ى 52 :
ئه‌نجومه‌نى مه‌ڵبه‌ند
1 - ئه‌نجومه‌نى مه‌ڵبه‌ند به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له مه‌ڵبه‌ند دا ئه‌ركى جێبه‌جێكردنى نه‌خشه‌ى گشتى ڕێكخستن و چالاكییه‌كانى (ى . ن . ك ) به‌ڕێوه‌ده‌بات .
2 - ئه‌نجومه‌ن پێكدێت له لێپرسراو + جێگر + كارگێڕه‌كان + به‌رپرسی كۆمیته‌كان , جگه له لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ند ( ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى ده‌بیت ) هه‌موویان له كۆنفراسی مه‌ڵبه‌ند هه‌ڵده‌بژێردرێن .
3 - لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ند به‌رپرسه له به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى ڕێكخستن له سنوورى ده‌سه‌ڵاتى مه‌ڵبه‌ند و دانانى به‌رنامه‌ى پێویست بۆ پێشخستنى ئه‌ركه‌كانى مه‌ڵبه‌ند له ڕووى ڕێكخراوه‌یی ,سیاسی , فیكرى , جه‌ماوه‌رى و ڕووناكبیرییه‌وه .
4 - مه‌ڵبه‌ند له سنوورى چالاكى خۆیدا نوێنه‌رایه‌تى ( ى . ن . ك ) ده‌كات .
5 - ده‌سته‌ى كارگێڕى پێكدێت له (7 ) ئه‌ندام و ده‌بێت (2 ) یان ژن بێت به زۆرینه‌ى ده‌نگ له كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ند هه‌ڵده‌بژێردرێت .
6 - مه‌ڵبه‌ند پێكدێت له‌م به‌شانه ( ڕێكخستن , چاودێرى وهه‌ڵسه‌نگاندن , به‌ڕێوه‌بردن و دارایی , ئامار , په‌یوه‌ندییه‌كان , ڕووناكبیرى و ڕاگه‌یاندن .
7 - مه‌ڵبه‌ند ده‌توانێت پێشنیارى كردنه‌وه‌ى كۆمیته‌و كه‌رتى نوێ بۆ مه‌كته‌بى ڕێكخستن بكات .
مادده‌ى 53 :
1 - كۆمیته پێكدێت له چه‌ند كه‌رتێك یان له چه‌ند بازنه‌یه‌ك و ئه‌ركه‌كه‌ى سه‌رپه‌رشتیكردنى چالاكییه‌كانى (ى . ن . ك ) ه له‌سنوورى خۆیدا .
2 - كۆمیته ده‌توانێت پێشنیارى كردنه‌وه‌ى كه‌رت و بازنه‌ى نوێ بۆ مه‌ڵبه‌ند بكات .
3 - ئه‌نجومه‌نى كۆمیته پێكد ێت له لێپرسراوێك و دوو كارگێڕ و لێپرسراوانى كه‌رته‌كان یان بازنه‌كان كه به هه‌ڵبژاردن دیارى ده‌كرێت .
مه‌كته‌بى دارایی و ئیداره‌ى گشتى
مادده‌ى 54 :
1 - مه‌كته‌بی دارایی و ئیداره‌ى گشتى پێكدێت له (7) ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتى كاروباره‌كانى ئیدارى و دارایی و ئابورى ( ى . ن . ك) ده‌كات .
2 - ئه‌ركى دامه‌زراندن و په‌ره‌پێدانى پرۆژه‌ى ئابورى و سه‌رچاوه‌ى داهاته بۆ ( ى . ن . ك) .
3 - پێویسته ئاگادارى سه‌رجه‌م داهات و سه‌رفى ( ى . ن . ك ) بێت له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى ووڵات .
4 - له‌مانگى كانونى یه‌كه‌مدا ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى خۆى پێشكه‌ش به سكرتێرى گشتى ده‌كات و نوسخه‌یه‌ك له‌و ڕاپۆرته ده‌داته كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى .
ده‌زگاى چاودێریی دارایی
مادده‌ى 55:
1 - ده‌زگاى چاودێرى دارایی پێكدێت له (7) ئه‌ندام ده‌زگا به‌لێپرسراوه‌كه‌یه‌وه كه خه‌ڵكى پسپۆرن له‌و بواره‌دا .
2 - چاودێرى چۆنیه‌تى داهات و خه‌رج ده‌كات له گشت ئۆرگان و مه‌كته‌ب و ده‌زگاكانى ( ى . ن .ك) .
3 - په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆى به‌سكرتێرى گشتى ( ى . ن . ك) ه وه ده‌بێت .
4 - ڕاپۆرتى وه‌رزیی و ساڵانه پێشكه‌ش به سكرتێرى گشتى ده‌كات .
مه‌كته‌بی ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كان
مادده‌ى 56:
1 - مه‌كته‌بى ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كان پێكدێت له (7 ) ئه‌ندام .
2 - ئه‌ركى سه‌رپه‌ریشتیكردنى ڕێكخراوه پیشه‌یی و دیموكراتییه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ .
3 - هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڕێكخراووسه‌ندیكا ورێكخراوه ناحكومیه‌كان دامه‌زراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى دروستده‌كات .
4 - له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كان و لێپرسراوانى ڕێكخراوه پیشه‌ییه‌كان و ناوه‌نده دیموكراتییه‌كان ئه‌نجومه‌نێك به ناوى ئه‌نجومه‌نى ڕێكخراوه‌كان پێكده هێنێت و هه‌ر (3) مانگ جارێك به سه‌رپه‌رشتى لێپرسراوى مه‌كته‌ب كۆده‌بێته‌وه و له كاروبارى تایبه‌ت به ڕێكخراوه‌وه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه .
5 - له‌سنوورى جوگرافى هه‌ڵسوڕانى لقه‌كانى ڕێكخراوه‌كاندا كه كه‌متر نه‌بن له (6 ) لق , ناوه‌ندى ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كان پێكده‌هێنێت .
6 - ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى دیموكراسی ته‌واو له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كاندا دروست ده‌كات .
مه‌كته‌بى شه‌هیدان
مادده‌ى 57 :
1 - مه‌كته‌بى شه‌هیدان پێكدێت له (7) ئه‌ندام .
2 - ئه‌ركى سه‌رپه‌ریشتیكردنى كاروبارى په‌یوه‌ند به شه‌هیدانه .
3 - ئه‌ركى دابینكردنى مافه‌كانى شه‌هیدانه به پێى ئه‌و یاسا‌و ڕێسایانه‌ى كه له داموده‌زگاكانى ( ى . ن . ك) و حكومه‌تدا دیاریكراوه .
4 - به‌رنامه بۆ ڕاگرتنى سه‌روه‌رى یادى شه‌هیدان و تۆماركردنى مێژووی خه‌باتیان داده‌ڕێژێ و پلانى جێبه‌جێكردنیان داده‌نێت .
6 - به‌شێكى تایبه‌ت ده‌كاته‌وه بۆ سه‌رپه‌ریشتیكردنى كاروبار‌و پێداویستییه‌كانى نه‌وه‌كانى شه‌هیدان , كه له لایه‌ن نه‌وه‌كانى شه‌هیدان خۆیانه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت .
ده‌زگاى خزمه‌تى پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ره دێرینه‌هكان
مادده‌ى 58 :
1 - ده‌زگاى خزمه‌تى پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان پێكدێت له (5-7 )ئه‌ندام ده‌زگا .
2 - پێشكه‌شكردنى خزمه‌ت و ڕ‌ێزلێنانى پێویست و شایسته به پێشمه‌رگه‌و ڕێكخستنى دێرین و زیندانه سیاسییه‌كان .
3 - به‌دواداچونى داخوازییه‌كانیان له مه‌ڕ دابینكردن و ڕه‌چاوكردنى یه‌كسانى .
4 - داكۆكیكردن له سه‌روه‌رى و به‌رهه‌مى خه‌بات و تێكۆشانیان .
5 - پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان , به‌حوكمى خه‌باتیان له هه‌ر ده‌زگایه‌كدا بن , له كاتى پێشێلكردنى مافه یاساییه‌كانیان , مافى خۆیانه له ڕێگه‌ى ئه‌م ده‌زگایه‌وه به‌رگرى له خۆیات بكه‌ن .
مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان
مادده‌ى 59:
1 - مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان پێكدێت له (9 ) ئه‌ندام مه‌كته‌ب .
2 - مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌ركى ڕێكخستن و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى (ى . ن . ك) له گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ .
3 - له‌چه‌ند به‌شێك پێكدێت و هه‌ربه‌شێك ئه‌ندام مه‌كته‌بێك سه‌رپه‌رشتى ده‌كات .
مادده‌ى 60 :
1 - ده‌زگاى هه‌ڵبژاردن پێكدێت له (5-7 ) ئه‌ندام و , ئاماده‌كارى و سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هه‌موو قۆناغه‌كانیه‌وه ده‌كات , كه بریتین له ئاماده‌كردنى لیستى ده‌نگده‌ران و پاڵێوراوان , ڕاگه‌یاندنى پرنسیپ و ڕێساكانى هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردن , ڕێكخستنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان , جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان , وردبونه‌وه له تانه‌و سكاڵاكان و ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن .
2 - ده‌زگاى هه‌ڵبژاردن , سه‌رپه‌رشتى هه‌موو ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ده‌كات كه له ده‌ستورى عێراق و یاساكانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق و په‌رله‌مانى كوردستاندا ئاماژه‌یان بۆ كراوه , له گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانى ناوخۆى ( ى . ن . ك) و ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كان به هه‌موو قۆناغه‌كانییه‌وه .
3 - ده‌زگاى هه‌ڵبژاردن , له په‌یڕه‌وى كاری خۆیدا ئه‌و به‌ش و ئه‌ركانه دیاریده‌كات كه له كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردندا له كۆنگره په‌سه‌ند كراوه .
مادده‌ى 61:
ده‌بێت كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى له ڕووى ته‌كنیكى و داراییه‌وه هه‌مووپێداویستییه‌كانى كاركردنى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردن فه‌راهه‌م بكات و , پێداویستییه‌كى ڕاهێنان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى ووڵات بۆ پێگه‌یاندنى كادیره‌كانى ئه‌م ده‌زگایه دابین بكات .
مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندن
مادده‌ى62:
1 - مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندن پێكدێت له (7) ئه‌ندام .
2 - مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندن ئه‌ركى گه‌یاندنى بیروبۆچونه‌كانى یه‌كێتى و بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى و كه‌لتوورى لێبورده‌یی ( تسامح ) و مافى مرۆڤ و دیموكراسی , به جۆرێك گیانى ته‌بایی و نیشتمان سه‌روه‌رى و هه‌ستى هاوڵاتى بوون سه‌قامگیر بوون ده‌كات , له‌ڕێی هۆیه خوێندراوو بیستراو و بینراوه‌كانى ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ .
3 - سه‌رپه‌رشتى ده‌زگا ناوه‌ندییه‌كانى ڕاگه‌یاندن ده‌كات .
4 - ڕه‌وایی به جیاوازیه‌كانى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر له‌ناو ڕاى گشتیدا ده‌دات .
5 - ستراتیژى عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕۆشن ده‌كاته‌وه .
مه‌كته‌بى چاودێرى و به‌دواداچوون
مادده‌ى 63:
1 - مه‌كته‌بی چاودێرى و به‌دواداچوون پێكدێت له (7 ) ئه‌ندام مه‌كته‌ب .
2 - ئه‌ركى چاودێریكردنى ڕه‌وشى كاروبارى ئۆرگانه‌كان و به‌دواداچونى ئیشوكاره‌كانیان ده‌گرێته ئه‌ستۆ .
3 - له كه‌موكوڕی ئۆرگانه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه و ڕاپۆرت له‌و باره‌یه‌وه ئاماده ده‌كات و بۆ كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى به‌رز ده‌كاته‌وه .
مه‌كته‌بى كۆمه‌ڵایه‌تى
مادده‌ى 64:
1 - مه‌كته‌بى كۆمه‌ڵایه‌تى پێكدێت له (5-7) ئه‌ندام و ئه‌ندامێكى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى لێپرسراوى ده‌بێت .
2 - هه‌وڵده‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى نێوان توێژه جیاجیاكانى كۆمه‌ڵ به مه‌رجى ڕه‌چاوكردنى چه‌سپاندنى حوكمى یاسا و ڕێگرتن له هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك له بنه‌ماكانى یاسا .
ئه‌كادیمیاى هۆشیاری و پێگه‌یاندنى كادیران
مادده‌ى 65:
پیكهاته و ئه‌ركه‌كانى ئه‌كادیمیاى هۆشیارى و پێگه‌یاندنى كادیران :
1 - ئه‌م ئه‌كادیمیایه به‌پێی پێویست پێكدێت له چه‌ند كادیرێكى شاره‌زاو پسپۆر .
2 - كردنه‌وه‌ى خول له بوارى جیاجیادا بۆ كادیرانى ( ى . ن . ك) له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى ووڵات .
3 - ڕێكخستنى ئه‌رشیف و دۆكیومێنت كردنى مێژووی ( ى . ن . ك) .
4 - ده‌ركردنى گۆڤارێكى فیكرى .
5 - بایه‌خدان به توێژینه‌وه‌و بیر‌و ڕۆشنبیریی هاوچه‌رخ و سازكردنى كۆڕ و كۆنفراس .
6 - ئاماده‌كردنى لێكۆڵینه‌وه‌ى ناوبه‌ناو ده‌رباره‌ى ڕووداوه‌كانى ناوچه‌كه , جیهان و ئاراسته‌كانى ڕاى گشتى خۆماڵی كه تایبه‌ت به ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى و ئۆرگانه‌كان .
بنه‌ماگواستراوه‌كان ( الاحكام الانتقالیه )
مادده‌ى 66 :
ده‌رباره‌ى په‌یكه‌رى ڕێكخستنى مه‌ڵبه‌نده‌كان , ده‌سه‌ڵات ده‌درێته مه‌كته‌بی ڕێكخستن و كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى بۆ دانانى په‌یكه‌رێكى گونجا و له ماوه‌ى (6) مانگى داهاتودا , به‌ڕه‌چاوكردنى شاره‌كان و قه‌زاو ناوچه دابڕاوه‌كان و شوێنه جیاجیاكانى تر .
مادده‌ى 67: هه‌ر بڕیارێك , یان بڕگه‌یه‌ك , له بڕیاره‌كانى ئۆرگان و مه‌كته‌ب و ده‌زگاكانى پێشووتر , له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌یڕه دا گونجاو نه‌بێت , كاری پێناكرێت .
مادده‌ى 68:
ئه‌م پرۆگرام و په‌یڕه وه ناوخۆیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌سه‌ندكراوى سێیه‌مین كۆنگره‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێت .
..............................................
مادده‌ى 12 :
بڕیاری ده‌ركردن له كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى ده‌رده‌چێت .
..............................................1- ئه‌گه‌ر ئه‌ندام سزادانه‌كه‌ى به‌لاوه ڕه‌وا نه‌بوو , مافى داواى لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌یه له‌لاى ئۆرگانه‌كانى سه‌روترى خۆى و كۆمیسۆنى سكاڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند .
2- هه‌ر ئه‌ندامێك پێشتر وازى له ( ى .ن . ك) هێنابێت , یان مافى ئه‌ندامێتى له ده‌ستدابێت , جگه له‌وانه‌ى تاوانى ئابڕوبه‌رانه ( المخلة بالشرف ) یان ئه‌نجامدابێت , مافى داواكردنه‌وه‌ى ئه‌ندامێتیان هه‌یه .
..............................................
سێیه‌م كـۆنگــره :
مادده‌ى 14 :
كۆنگره باڵاترین ده‌سه‌ڵاتى ( ى .ن .ك ) ه , كه هه‌ر (3) ساڵ جارێك ده‌به‌سترێت و كۆنگره‌ى داهاتوو پێویسته له مانگى ( 10 / 2013 ) دا ببه‌سترێت .
..............................................
مادده‌ى 15 :
نابێت له هه‌ر بارێكدا كۆى گشتى ئه‌ندامانى كۆنگره له (1000) ئه‌ندام تێپه‌ڕ بكات . ئه‌ندامانى كۆنگره پێكدێن له :
أ - نوێنه‌رانى ڕێكخستن كه به هه‌ڵبژاردن ده‌بێت , به پێی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ى كه بۆیان دیارى ده‌كرێت .
ب - ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند .
ج - ئه‌ندامانى پێشووى مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى .
د - ئه‌ندامانى مه‌كته‌ب و ده‌زگاو پێشمه‌رگه‌كانى (1976 ) , پێشمه‌رگه دێرینه‌كان , زیندانه سیاسییه‌كان , ڕێكخستنه دێرینه‌كان , پارتیزانه‌كان و كه‌مئه‌ندامان به‌بێ هه‌ڵبژاردن ده‌بنه ئه‌ندام به‌پێی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ى بۆیان دیارى ده‌كرێت .
هـ - سكرتێرى گشتى به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى , (120 ) ئه‌ندامى كۆنگره دیاری ده‌كات .و. لانى كه‌م (20% ) ڕێژه‌ی ئه‌ندامانى كۆنگره له ژنان پێكد ێت .ز. كۆمسیۆنى باڵاى ئاماده‌كارى ڕێژه‌یه‌ك له ئه‌ندامانى كۆنگره دیارى ده‌كات بۆ فراكسیۆنى یه‌كێتیی له‌په‌رله‌مانى كوردستان وعێراق و ده‌ره‌وه و وه‌زیره‌كان و باڵیۆز و داموده‌زگا حكومیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانى تر .
ح - هه‌موو ئه‌ندامانى تر له ڕێگاى هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌بێت .
..............................................
مادده‌ى 16:
(100 ) چاو‌دێر له كه‌سانى پسپۆرى بوارى جیاجیا ده‌كرێت بانگهێشت بكرێن به‌بڕیارى سكرتێری گشتى و به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى بۆ ڕاوێژكردنى كار‌و باره‌كانى كۆنگره , كه مافى ده‌نگدانیان نابێت .
..............................................
مادده‌ى17 :
1 - كۆمیسۆنێك به‌ناوى كۆمیسیۆنى باڵاى ئاماده‌كارى كۆنگره به بڕیارى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى پێكده هێنرێت .
2 - شه‌ش مانگ به‌ر له كۆنگره , كۆمیسیۆنى باڵاى ئاماده‌كارى به هاوكارى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌ڵبژاردن , ئاماده‌كارى پێویست ده‌كات بۆ كۆنگره .
3 - كۆمیسیۆنى باڵاى ئاماده‌كارى و ده‌زگاى هه‌ڵبژاردن به‌رپرسن له ئه‌نجامدانى كارى پێداچوونه‌وه‌ى لیستى ناوى ئه‌ندامانى هه‌ڵبژێردراو و ده‌ستنیشانكردنى كۆنگره به پێی پێوانه دیاریكراوه‌كان له په‌یڕه‌ودا .
..............................................
مادده‌ى 18:
له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك كۆنگره له كاتى خۆی نه‌كرا ببه‌سترێت , ته‌نها پلینیۆم ده‌توانێت بۆ ماوه‌ى ( 3- 6 ) مانگ بۆیه‌ك جار كۆنگره كه دوابخات . له‌كاتى نه‌به‌ستنى كۆنگره له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ركردایه‌تى شه‌رعیه‌تى له ده‌ست ده‌دات .
..............................................
مادده‌ى 19 : 1- ئه‌گه‌ر زیاتر له نیوه‌ى سه‌رجه‌مى ژماره‌ى ئه‌ندامانى كۆنگره ئاماده‌ى كۆنگره نه‌بوون , كۆنگره ڕه‌وایی پێویست وه‌رده‌گرێت .
2 - په‌سه‌ند كردنى ڕاپۆرت و بڕیاردان له كۆنگره دا به‌زۆرینه‌ى ساده ده‌بێت .
..............................................
ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانى كۆنگره
مادده‌ى 20 :
1 - هه‌ڵبژاردنى سكرتێرى گشتى .
2 - هه‌ڵبژاردنى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند .
3 - هه‌ڵسه‌نگاندن و په‌سه‌ند كردنى ڕاپۆرتى گشتى سكرتێرى گشتى .
4 - پێداچوونه‌وه‌ى ده‌ستكارى كردن و په‌سه‌ند كردنى پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆ .
5 - هه‌ڵسه‌نگاندنى سیاسه‌تى ( ى . ن . ك ) له‌نێوان دوو كۆنگره‌دا و بڕیاردان له‌سه‌ر سیاسه‌تى نوێ بۆ چه‌سپاندنى ڕێبازى ( ى . ن . ك ) .
6 - تاوتوێكردنى ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ى كه كۆنگره به پێویستى ده‌زانێت بڕیاریان له‌سه‌ر بدات .
7 - بڕیاردان له‌سه‌ر سكاڵا‌و پێشنیاره پێشكه‌شكراوه‌كان .
8 - هه‌ڵسه‌نگاندنى كار‌و باره‌كانى حكومه‌ت .
9 - ده‌ركردنى ڕاگه‌یاندنى كۆتایی .
..............................................
مادده‌ى 21 :
كۆنگره‌ى نائاسایی
1 - كۆنگره‌ى نائاسایی له‌و كاته‌دا ده‌به‌سترێت كه قه‌یرانێك یان ڕووداوێك دێته پێشه‌وه .
2- له‌سه‌ر داواى سكرتێرى گشتى یان 4/3 ى ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى یان 4/3 ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند كۆنگره‌ى نائاسایی ده‌به‌سترێت .
3- لانى كه‌م مانگێك پێش به‌ستنى كۆنگره‌ى نائاسایی , كاتى به‌ستنى كۆنگره دیارى ده‌كرێت .
4 - كۆنگره‌ى نائاسایی هه‌مان ده‌سه‌ڵاته‌كانى كۆنگره‌ى ئاسایی هه‌یه .
5 - ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى ئاسایی پێشوو ده بنه ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى نائاسایی .
..............................................
مادده‌ى 22 : كۆ بونه‌وه‌ى فراوان ( پلینیۆم )
1- به مه‌به‌ستى پێداچونه‌وه‌ى كاروباره‌كانى ( ى. ن ك ) و وه‌رگرتنى بیروڕای زۆرترین ژماره‌ى ئه‌ندامانى لێپرسراو و له‌سه‌ر داواى سكرتێرى گشتى یان 3/2 ى ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى یان 3/2 ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند پلینیۆم ده‌به‌سترێت .
2 - به‌شدارانى پلینیۆم پێكدێت له سكرتێرى گشتى , كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى , ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند , ئه‌ندامانى مه‌كته‌ب , ده‌زگاكان و ئه‌نجومه‌نى مه‌ڵبه‌نده‌كان .
3 - هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكى كۆنگره‌ى هه‌یه جگه له : گۆڕینى پرۆگرام و په‌یڕه و و سكرتێرى گشتى .
4 - ده‌توانێت 3/1 ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند بگۆڕێت .
..............................................
چواره‌م پێكهاته‌ى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى
(ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى )
مادده‌ى 23 :
كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى پێكدێت له سكرتێرى گشتى و ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى .
..............................................
سكرتێرى گشتى مادده‌ى 24 :
سكرتێرى گشتى ڕاسته‌وخۆ له كۆنگره هه‌ڵده‌بژێردرێت .
..............................................
مادده‌ى 25:
مه‌رجه‌كانى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سكرتێرى گشتى
1 - ته‌مه‌نى له (40) ساڵ كه‌متر نه‌بێت .
2 - ناو و ناوبانگى سه‌نگین بێت و شاره‌زا بێت له جیهانى سیاسه‌تدا و خزمه‌تى گه‌ل و نیشتمان و (ى . ن . ك ) ى كردبێت .
3 - لانى كه‌م ماوه‌ى ( 10 ) ساڵ ئه‌ندامى (ى .ن . ك) بووبێت .
..............................................
هه‌ڵبژاردنى سكرتێرى گشتى
مادده‌ى 26:
1 - ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك كاندید هه‌بوو بۆ پۆستى سكرتێرى گشتى , ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت به سكرتێرى گشتى . 2 - ئه‌گه‌ر دوو كاندید یان پتر هه‌بوو بۆ ئه‌و پۆسته , به زۆرینه‌ى ڕه‌هاى ده‌نگى ئه‌ندامانى كۆنگره هه‌ڵده‌بژێرێت , ئه‌گه‌ر هه‌ر كامێكیان زۆرینه‌ى ڕه‌هاى به‌ده‌ست نه‌هێنا (2 ) كاندید له‌وانه‌ى زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست هێناوه ده‌چنه‌وه هه‌ڵبژاردن و ئه‌وه‌ى زۆرترین ده‌نگ به ده‌ست بهێنێت داده‌نرێت به‌براوه .
..............................................
ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانى سكرتێرى گشتى
مادده‌ى 27 :
1 - به‌ر پرسیاره له جێبه‌جێكردنى بڕیار و سیاسه‌ته‌كانى ( ى . ن . ك ) .
2 - له ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى جێگر بۆ خۆى دیارى ده‌كات و ده‌توانێت به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانى پێبدات .
3 - كاندیده‌كانى ده‌سته‌ى كارگێڕ پێشنیار ده‌كات بۆ كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى.
4 - نوێنه‌رایه‌تى (ى .ن . ك ) له گشت كۆڕ‌و كۆبونه‌وه سیاسیه‌كاندا ده‌كات .
5 - فه‌رمانى دانانى ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى و لێپرسراوانى ده‌زگاكان له پۆسته‌كانیان ده‌رده‌كات .
6 - به‌رپرسیاره له جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كانى كۆنگره و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى .
7 - سه‌رۆكایه‌تى كۆبونه‌وه‌كانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى ده‌كات .
8 - لێدوان به‌ناوى ( ى . ن . ك ) ده‌دات .
9 - ئه‌ندامێكى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى به‌ووته‌بێژى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى دیارى ده‌كات .
10 - به‌رپرسه له ڕێكخستنى كاروبارى دارایی , داهات , سه‌رپه‌رشتى كردنى ده‌زگاى چاودێرى دارایی و ده‌زگا تایبه‌تییه‌كان .
11 - له‌كاتى وه‌ك یه‌كى ده‌نگدا له كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى , سكرتێری گشتى له هه‌رلایه‌ك بوو , ئه‌و لایه‌نه به‌زۆرینه داده‌نرێت .
12 - سه‌رپه‌رشتى سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه كوردستانى و نیشتمانیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كات .
13 - بۆى هه‌بێت ئه‌نجومه‌نێكى راوێژكارى دابنێت له (5) كه‌س .
14 - ڕاپۆرتى گشتى بۆ كۆنگره و پلینیۆم ئاماده ده‌كات .
..............................................
مادده‌ى 28 :
1 - له‌كاتى له كارنه‌مانى سكرتێرى گشتى به هه‌رهۆیه‌ك بێت , له ماوه‌ى (2 ) مانگدا ده‌بێت كۆنگره‌ى نائاسایی ببه‌سترێت .
2 - جێگرى سكرتێرى گشتى تا به‌ستنى كۆنگره‌ى نائاسایی ئه‌ركه‌كانى سكرتێرى گشتى جێبه‌جێ ده‌كات .كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى .
..............................................
مادده‌ى 29:
1 - كۆنگره ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى كه پێكدێت له (50 ) ئه‌ندام هه‌ڵده‌بژێرێت , له‌وانه (45 ) ئه‌ندام به سكرتێرى گشتییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و ( 5 ) ئه‌ندامیان له‌سه‌ر داواى سكرتێرى گشتى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى دیاری‌یان ده‌كات .هه‌روه‌ها كۆنگره (5 ) ئه‌ندامى یه‌ده‌گ ( احتیاط ) به‌پێی ڕیزبه‌ندى ده‌نگه‌كانیان دیارى ده‌كات .
2 - له (20%) ى ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى ژن ده‌بن .
3 - خۆكاندید كردنى ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى به‌شێوه‌ى تاك ده‌بێت .
..............................................
مادده‌ى 30 :
كاند یدى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ى تێدا بێت :
1 - ته‌مه‌نى (25 ) ساڵ كه‌متر نه‌بێت .
2 - ناو و ناوبانگى باش و پاك بێت , خوێنده‌وارى و هۆشیارى سیاسی له ئاستێكى گونجاو‌دا بێت .
3 - هاوكارى ڕ‌ژێمى پێشووى نه‌كردبێت .
..............................................
مادده‌ى 31 :
كاندیدى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ى تێدا بێت :
هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى به زۆرینه‌ى ده‌نگ ده‌بێت .
..............................................
مادده‌ى 32:
ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى :
1 - كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى له‌بوارى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانى ( ى. ن . ك) دا له‌نێوان دوو كۆنگره به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته .
2 - جێبه‌جێكردن و به‌دواداچونى بڕیار‌و ڕاسپارده‌كانی نێوان دوو كۆنگره .
3 - داڕشتنى سیاسه‌تى گشتى له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیی و ده‌ره‌كى و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ( ى . ن . ك) له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تردا .
4 - دانانى به‌رنامه‌و پلانى پێویست بۆ به‌شدارى كردن له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانداو چۆنیه‌تى هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تردا .
5 - دامه‌زراندنى بۆردێكى ڕاوێژكارى له كه‌سانى پسپۆر و شاره زا بۆ سوود وه‌رگرتن له تواناكانیان له كاتى پێویستدا .
6 - دانانى بودجه‌ى ساڵانه بۆ مه‌كته‌ب و ده‌زگاكان به پێی توانا و پێویستى .
7 - دیاریكردنى په‌یوه‌ندى نێوان حزب و حكومه‌ت .
8 - جگه له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ى سه‌ره‌وه , كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى تر به‌ڕێوه‌ده‌بات كه له‌م په‌یڕه‌وه‌دا پێی دراوه .
..............................................
مادده‌ى 33:
1 - كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى دوو مانگ جارێك كۆبونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ده‌كات .
2 - له‌سه‌ر بانگهێشتى سكرتێرى گشتى یان له‌سه‌ر داواى لانى كه‌م نیوه‌ى ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى ده‌توانێت كۆبونه‌وه‌ى نائاسایی بكات .
..............................................
مادده‌ى 34:
ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى بۆیان نیه ده‌سه‌ڵاتى خۆیان بۆ هیچ چالاكییه‌كى بازرگانى بۆ ده‌ست هێنانى قازانجى مادده‌ى به‌كاربهێنن, یان له هه‌ر چالاكییه‌كى بازرگانى یان هه‌ر پرۆژه یه‌كى ئابورى ببنه شه‌ریك .
..............................................
مادده‌ى 35:
ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى , به‌ڕێژه‌ی 3/2 ی ده‌نگى ئه‌ندامه‌كانى , ده‌توانێت هه‌ر ئه‌ندامێكى هه‌ڵپه‌سێرێت (تجمید ) كه پێشێلكارى له په‌یڕه‌وى ناوخۆى ( ى . ن .ك ) و په‌یڕه‌وى كارى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیدا بكات .
..............................................
مه‌كته‌بى سـیاسـی
مادده‌ى 36 :
1 - پێكهاته : مه‌كته‌بى سیاسی پێكدێت له ( 9-11) ئه‌ندامى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى كه سكرتێرى گشتى كاند ید یان ده‌كات و كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى ده‌نگیان بۆ ده‌دات .
2 - ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانى :
أ - جێبه‌جیكردنى بڕیار‌و ڕاسپارده‌كانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى له‌نێوان دوو كۆبونه‌وه‌دا .
ب - سه‌رپه‌رشتیكردن و ڕێنماییكردنى و ڕێنماییكردنى ئۆرگانى حزب , نه‌خشه‌دانان بۆ په‌ره‌پێدان و هه‌ڵسه‌نگاندنى ئۆرگانه‌كان له ڕووى ڕێكخراوه‌یی , سیاسی , فیكرى و جه‌ماوه‌رییه‌وه .
ج - په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ند ییه‌كانى (ى . ن .ك ) له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تردا .
د - سكرتاریه‌تێك له (7 ) كه‌س به‌سه‌رپه‌رشتى ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى , بۆ په‌یگیرى كاروبار‌و پۆسته و بڕیاره‌كانى مه‌كته‌بى سیاسی و ئۆرگانه‌كانى ( ى . ن . ك ) پێكدێنێ .
3 - ده‌سته‌ى كارگێڕى
أ - سكرتێرى گشتى (3) ئه‌ندامى مه‌كته‌ب سیاسی دیارى ده‌كات بۆ پێكهێنانى ده‌سته‌ى كارگێڕ , كه یه‌كێكیان ده‌بێته لێپرسراو , بۆ جێبه‌جێكردن و چاودێریكردنى بڕیاره‌كانى مه‌كته‌بى سیاسی و ڕاپه‌ڕاندنى كارى ڕۆژانه‌ى مه‌كته‌ب سیاسی .
ب - كارگێڕ نابێت هیچ پۆستێكى تر وه ربگرێت .
..............................................
پێنجه‌م ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند
مادده‌ى 37:
پێـكهاته‌ى ئه‌نجومه‌ن
1 - ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند پێكد ێت له (101 ) ئه‌ندام , كه (81 ) ئه‌ندامیان به هه‌ڵبژاردن ده‌بێت و (20 ) ئه‌ندامیان له لایه‌ن سكرتێرى گشتییه‌وه دیارى ده‌كرێن , به ڕه‌چاوكردنى ناوچه جیاجیاكان و پێوانه‌كانى كه‌سایه‌تى و پسپۆرى و شاره‌زاییه جیاوازه‌كان .
2 - نابێت ڕێژه‌ى ژنان له ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند دا له (20% ) كه‌متر بێت .
3 - ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند له نێو ئه‌ندامه‌كانیدا سكرتێرێك و دوو جێگر و بڕیارده رێك هه‌ڵده‌بژێرێت .
4 - نابێت ته‌مه‌نى سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند له (40 ) ساڵ كه‌متر بێت .
5 - نابێ ته‌مه‌نى ئه‌ندامانى ناوه‌ند له (25 ) ساڵ كه‌متر بێت .
6 - نابێت سكرتێر‌و سكرتاریه‌تى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند هیچ پۆستێكى تریان هه‌بێت .
7 - نابێت ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند له هیچ ئۆرگان و ده‌زگایه‌كى تر‌ى ( ى . ن . ك ) به‌رپرسیارێتیان هه‌بێت یان كار بكه‌ن .
..............................................
مادده‌ى 38 :
سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند په‌یوه‌ندیی ئۆرگانیی ڕاسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیدا ده‌بێت و له‌سه‌ر داواى سكرتێرى گشتى و له كاتى پێویستدا ده‌توانێت به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بی سیاسی بكات .
..............................................
مادده‌ى 39: ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند:
1 - ئه‌ركى چاودێریكردنى هه‌ڵسوڕانى ئیش و كارى ئۆرگانه‌كان و ده‌ركردنى ڕێسای تایبه‌ت بۆ چۆنیه‌تى ڕێكخستنى كاروباره‌كانى له ئه‌ستۆدایه .
2 - په‌یڕه‌وى كار بۆ خۆى داده‌نێت .
3 - هیچ ئه‌ندامێك به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند نابێت به ئه‌ندام مه‌كته‌ب .
4 - به زۆرینه‌ى ده‌نگ , ده‌توانێت له‌كاتى پێویستدا هه‌ر ئه‌ندام مه‌كته‌بێك هه‌ڵپه‌سێرێت یان له كار بخات .
5 - بۆی هه‌یه به‌نوسراو داواى ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك له هه‌ر ئۆرگانێك بكات هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ى ئۆرگانه‌كانیدا بۆ هه‌یه نوێنه‌ر بۆ هه‌ر ئۆرگانێك بنێرێت .
6 - له‌سه‌ر داواى (3/2 ) ى ئه‌ندامه‌كانى لێپرسراوى هه‌ر ئۆرگانێك بۆ پرسیار لێ‌كردن و لێپێچینه‌وه بانگهێشت ده‌كات .
7 - ئه‌و ڕێكه‌وتنه گرنگانه‌ى كه په‌یوه‌ندیان به مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه چاره‌نوسسازه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى ( ى . ن . ك) و هاوپه‌یمانییه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه , كه كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی ئیمزایان ده‌كات , پاش ڕه‌زامه‌ندى 3/2 ى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند كاریان پێ ده‌كرێت .
8 - په‌سه‌ند كردنى لیستى پاڵێوراوان بۆ هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا‌و شاره‌وانى و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان .
9 - په‌سه‌ند كردنى په‌یڕه‌وى كارى مه‌كته‌ب و ده‌زگاكان .
..............................................
مادده‌ى 40:
هه‌ر ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند , له چوارچێوه‌ى په‌یڕه‌وى كارى ئه‌نجومه‌ندا , ئازادیی ته‌واوى ڕاده ربڕینى هه‌یه له سۆنگه‌ى ڕاو و بۆچونه‌كانیه‌وه و هیچ لێپرسراوه‌تییه‌كى له ناو ئه‌نجومه‌ن ناكه‌وێته سه‌رشان .
..............................................
مادده‌ى41 :
1 - له‌كاتى پێشێلكردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆی ( ى . ن .ك ) و په‌یڕه‌وى كارى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند , له لایه‌ن سكرتێر و ئه‌ندامانى سكرتاریه‌ت و هه‌ر ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند , به زۆرینه‌ى ده‌نگى 3/2 ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن ئه‌ندامێتى له ئه‌نجومه‌ندا هه‌ڵده په‌سێردرێت .
2 - له كاتى په‌یدابوونى بۆشایی له ژماره‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند به زۆرینه‌ى ده‌نگ له‌و كه‌سانه‌ى له كۆنگره‌دا ده‌نگیان هێناوه شوێنه‌كان پڕ ده‌كه‌نه‌وه .
..............................................
مادده‌ى 42: ئه‌م كۆمسیۆنانه‌ى خواره‌وه , سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند ده‌بن و ڕاپۆرتى وه‌رزییان ده‌بێت .
1 - كۆمسیۆنى مافى مرۆڤ .
2 - كۆمسیۆنى ده‌ستپاكى .
3 - كۆمسیۆنى سكاڵا‌و لێكۆڵینه‌وه .
4 - كۆمسیۆنى په‌یڕه‌وى ناوخۆ .
5 - ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند بۆ ى هه‌یه به‌پێی پێویست كۆمسیۆنى پسپۆر دابمه‌زرێنێت .
..............................................
مادده‌ى 43:
كۆمسیۆنى مافى مرۆڤ پێكد ێت له (5 تا 7 ) ئه‌ندام و ئه‌ركى چاودێریكردنى ڕه‌وشى مافی مرۆڤ له نێو ئۆرگانه‌كاندا ده‌گرێته ئه‌ستۆ .
..............................................
مادده‌ى 44:
كۆمسیۆنى ده‌ستپاكى پێكد ێت له ( 5 تا 7 ) ئه‌ندام و ئه‌ركى چاودێریی خراپ به‌كارهێنانى پۆسته‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ و سوود له ڕاپۆرته‌كانى چاودێریی و دارایی و لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه كان وه‌رده‌گرێت .
..............................................
مادده‌ى 45 :
كۆمسیۆنى سكاڵا لێكۆڵینه‌وه پێكد ێت له (3 ) ئه‌ندامى یاسایی شاره‌زا و ئه‌ركى بریتى ده‌بێت له :
1 - یه‌كلاكردنه‌وه و بڕیاردان له كێشه‌و سكاڵاكانى ئه‌ندامان .
2 - لێكۆڵینه‌وه و بڕیاردان له‌و كێشانه‌ى كه كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى , یان ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند , یا وه‌كو مه‌كته‌ب و ده‌زگاكان بۆی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه .
..............................................
مادده‌ى 46 :
كۆمسیۆنى په‌یڕه‌وى ناوخۆ پێكدێت له (5) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند و ئه‌ركى بریتى ده‌بێت له :
1 - چاودێریكردنى ڕاده‌ى گونجانى بڕیار و رێسا په‌یڕه و كراوه‌كان له‌گه‌ڵ مادده‌كانى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ( ى . ن . ك ) دا .
2 - شیكردنه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ده‌گرێته ئه‌ستۆ .
3 - نوسینه‌وه‌ى ڕه‌شنووسی په‌یڕه‌وى پێشنیار كرا‌و بۆ كۆنگره‌ى داهاتوو .
4 - چاودێری كردنى ڕه‌وشى كاروبارى ئۆرگانه‌كان و به‌دواداچوونى ئیش و كاره‌كانیان و لێكۆڵینه‌وه له كه‌موكورتیه‌كانیان .
..............................................
شه‌شه‌م - مه‌كته‌ب و ده‌زگاكان :
مادده‌ى 47 :
مه‌كته‌ب و ده‌زگاكان
1 - مه‌كته‌بى ڕێكخستن .
2 - مه‌كته‌بى دارایی و ئیداره‌ى گشتى .
3 - ده‌زگاى چاودێرى دارایی .
4 - مه‌كته‌بى ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كان .
5 - مه‌كته‌بی شه‌هیدان .
6 - ده‌زگاى خزمه‌تى پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان .
7 - مه‌كته‌بى په‌یوه‌ند ییه گشتیه‌كان .
8 - ده‌زگاى هه‌ڵبژاردن .
9 - مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندن .
10 - مه‌كته‌بی چاودێرى و به‌دواداچون.
11- مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تى .
12 - ئه‌كادیمیاى هۆشیارى و پێگه‌یاندنى كادیران .
..............................................
مادده‌ى 48 :
1 - لێپرسراوى مه‌كته‌ب و ده‌زگاكان ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى ده‌بن .
2 - لێپرسراوى مه‌كته‌ب له كاتى پێویستدا یه‌كێك له ئه‌ندام مه‌كته‌به‌كان وه‌ك یاریده‌ده ر دیارى ده‌كات بۆ هاوكارى كردنى خۆى .
3 - نابێت لێپرسراوانى مه كته‌ب و ده‌زگاكان هیج كارێكى تریان هه‌بێت.
4 - لێپرسراوانى مه‌كته‌ب و ده زگاكان له به‌رده‌م ده‌سته‌ى كارگێڕیدا به‌رپرسیارن .
5 - هه‌ر مه‌كته‌بێك و ده‌زگایه‌ك پرۆ ژه‌ى په‌یڕه‌وى كار بۆ خۆى كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وى ناوخۆدا داده‌نێت و پێویسته له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ناوه‌نده‌وه په‌سه‌ند بكرێت.
6 - هه‌ر مه‌كته‌بێك و ده‌زگایه‌ك , بۆ تاوتوێكردنى ئه‌ركه‌كانى و دانانى نه‌خشه‌ى گونجاو بۆ پێش خستنى دام‌و ده‌زگاكانى , كۆنفڕانسی ساڵانه ده‌به‌ستێت .
7 - ئه‌گه‌ر لێپرسراوی مه‌كته‌بێك یان ده‌زگایه‌ك , ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى په‌سه‌ند كرا , تائه‌و كاته‌ى كۆمیته‌ى سه‌ركردایه‌تى لێپرسراوێكى تازه بۆ مه‌كته‌ب یان ده‌زگاكه داده‌نێت , یاریده‌ده‌ره‌كه‌ى كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات .
8 - هه‌رمه‌كته‌ب و ده‌زگایه‌ك ده‌توانێت ئه‌نجومه‌نێك پێك بهێنێت .
9 - هه‌ر مه‌كته‌بێك بۆی هه‌یه له كاتى پێویستدا ڕاوێژكار دابنێت .
..............................................
مادده‌ى 49 : 1 - مه‌كته‌ب یان ده‌زگا پێكدێت له چه‌ند ئه‌ندامێك كه لێپرسراوى مه‌كته‌ب ده‌یانپاڵێوێت به پێی بوارى پسپۆری .