وەسفییە به‌نی وەیس، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی شەهیدانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە نوسینێكیدا ئاماژەی بەوە كردووە، دوای بەدواداچونم وەك لێپرسراوی دەزگای شەهیدانی یەكێتی نیشتیمانی بۆ ئەو دەنگۆیەی كە پێشتر بڵاو ببوەوە گوایە بكوژەكەی مامە ڕیشە موچەكەی لە موچەی شەهیدانەكەی مامەڕیشە زیاترە گەیشتینە ئەو راستییەی بكوژەكە موچەی نییە.
ئەو لێپرسراوەی مه‌كته‌بی شەهیدانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەوەشی نوسیوە، ئەگەر بكوژەكەی مامە ڕیشە موچەی هەبوایە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئێمە هەڵوێستی توندمان دەبوو بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ناكەین ناوی ئەو بكوژانە هەبێت لەلیستی موچەدا .
وەسفییە ئەوەشی رونكردووەتەوە،ئەو بكوژە لەلایەن حزبەكەی خۆیەوە موچەی بۆ بڕاوەتەوە.
ئەمەش دەقی نوسینەكەی وەسفییە به‌نی وەیس لە فەیسبوكەكەیەوە وەرگیراوە:
دوای بڵاو بونه‌وه و داواكاری چه‌ند به‌رێزێك ده‌رباره‌ی موچه‌و پله‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه مامه ریشه‌یان شه‌هید كردوه ئه‌مرۆ وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و یه‌كێتیانه و وه وەك وەفایەك بو خوینی شەهیدان ده‌ستم به به‌دواداچون كرد و هه ر بو ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندیم كرد به‌چه‌ن بهرێزێكهوه له‌ده‌زگای شه‌هیدان و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ئه‌وانیش له‌لای خۆیانه‌وه هه‌ستان به‌سه‌یركردنی لیستی سه‌رجه‌م شەهیدانی حیزبه‌كان وهدڵنیایان كردمه‌وه كه‌ناوی ئه‌وكه‌سانه‌ی تێدا نیه كه‌مامه ریشه‌یان شه‌هید كردوه وه‌هه‌روه‌ها پێشیان وتوم كه حزب موچه‌ی تایبەتی بۆ بریوه‌ته‌وه!!! وه وه‌ك پێشتریش به‌ڵێنم پێتان داب‌و وه‌ك یه‌كێتی و مه‌كته‌بی شه‌هیدان قبوڵی ناكه‌ین ناوی ئه‌وكه‌سانه له لیستی شههیداندابێت و هه‌ڵوێستی توندیشمان ده‌بو له ئەكەری هەبوونی ناویاندا,, بویه جارێكی تریش دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه‌ناوی ئه‌وكه‌سانه له‌لیستی شه‌هیدان دا نیه له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌ی خۆیه‌وه موچه‌ی بۆ براوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ رێزدا.
وهصفیه بنی وه‌یس
ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌کته‌بی شه‌هیدانی(ی.ن.ك)