
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه ئه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو، كه ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كراوه، پیلانێكی ئاشكرایه بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دیاله به‌ر كورد نه‌كه‌وێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی (ی.ن.ك) له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی حزبی ئیسلامی و ره‌وتی سه‌در له دوای ته‌واو بوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگانی عیراقه‌وه ، هه‌وڵێكی زۆر درا، لیستی كوردستانی راكێشرێته ناو كێشمه‌كێشه‌كانی لیسته‌كانی پارێزگای دیاله، مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین وه‌كو هه‌میشه، به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو لایه‌نه‌كان و دۆخه‌كه، به‌هێمنی هه‌نگاوی ده‌نا هه‌تا وه‌كو به‌شێكی چارسه‌ری كێشه‌كان بمێنیته‌وه.
به داخه‌وه، لستی حزبی ئیسلامی –پارێزگای دیاله، كه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌كرد و ده‌شیزانی دوا بڕیار لای مه‌كته‌بی سیاسیه،
كه‌چی لیستی ناوبراو، له‌پشتی په‌رده‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ره‌وتی سه‌در كۆبوونه‌ته‌وه و به‌بێ بریاری ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین، كاندیدێكی ده‌سه‌ڵات پێنه‌دراوی یه‌كێتی– یان به پۆستی جێگری پارێزگای دیاله قه‌ناعه‌ت پێكردووه و ئه‌مه‌ش پیلانێكی ئاشكرایه بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاله به‌ر كورد نه‌كه‌وێت.
مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین له كاتێكدا ناره‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره ده‌رده‌برێت، بیری حزبی ئیسلامی ده‌خاته‌وه كه ئه‌گه‌ر خانه‌قین و مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین نه‌بوایه، خۆیان ده‌زانن له دووساڵی رابردوودا له‌لایه‌ن پارێزگاكه دا چیان به‌سه‌ر ده‌هات، بۆیه به‌م رونكردنه‌وه‌یه رای دهگهێهنین كه وا:
یه‌كه‌م : سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله بۆ كاندیدی ره‌سمی كورد و یه‌كێتی بێ، كه له دوا كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی رۆژی ( 16\6\2013 ) په‌سه‌ند كراوه
دووه‌م : داواده‌كه‌ین، به زووترین كات حزبی ئیسلامی چاو به‌و بڕیارانه دا بخشێنێته‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی نێوان حزبی ئیسلامی عیراق و یه‌كێتی ناگونجێت
سێیه‌م : ئۆباڵی هه‌موو كێشه‌یه‌كی ئیداری و سیاسیش له قه‌زای خانه‌قین –دا ، ده‌خینه ئه‌ستۆی به‌رپرسانی حزبی ئیسلامی عیراق له پارێزگای دیاله و ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ناوی یه‌كێتی له گه‌ڵیان رێكه‌وتوه.
چاوه‌روانین ، وه‌ڵامی ره‌سمی وه‌ربگرین و به زووترین كات ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
له‌گه‌ڵ رێزماندا
مه‌ڵبه‌ندی 8ی رێكخستنی
خانه‌قینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 19\6\2013
سۆران كه‌ریم