
ئه‌مجۆره هێرشه ئامانجدارانه بۆ سه‌ر خوشك و برا كورده‌كانمان له‌و شاره پلانێكی داڕێژراوه و پێویستیشه هه‌رچی زووه لایه‌نه ئه‌منی و ئیداریه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن و كاری جدی بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه و به سزاگه‌یاندنی ئه‌و گروپ و تاقمانه‌ی كه كاری له‌م شێوه‌یه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و رێگه‌ش بگرن له دووباره بوونه‌وه‌ی رووداوی له‌م جۆره.
جارێكی تر ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌یه به توندی ئیدانه ئه‌كه‌ین و هیوادارین ژیانی هاووڵاتیانمان له سه‌رتاسه‌ری وڵات پارێزراو بێت و دوور بن له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تیرۆریستان.
هیواخوازیشین خوای گه‌وره گیانی شه‌هیدانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و شیفای به‌په‌له‌ی بریندارانیش بدات و به‌زووترین كات به‌ته‌ندروستیه‌كی باش بگه‌ڕێنه‌وه نێو كه‌س و كاریان.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
17/10/2013