له درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستان رۆژى 21/11//2013 سه‌عات( 2:30) ده‌قیقه له یاریگاى یانه‌ى شێروانه به ئاماده‌بوونى جه‌ماوه‌رێكى وه‌رزشى زۆر له وه‌رزشكاران و وه‌رزشدۆستان یانه‌ى شێروانه میواندارى یانه‌ى كه‌ركوكى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه كرد .
له سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌وه هه‌ردوو یانه به هێرشكردن بۆ سه‌ر گۆڵى یه‌كتر ده‌ستیان به یارى كرد ، تایمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌ش ئاستێكى باشى هه‌بوو .له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشانه‌داو له ده‌قیقه‌ى( 11)دا یاریزانى یانه‌ى كه‌ركوك ( ئیبراهیم حه‌سه‌ن )گۆڵێكى بۆ یانه‌كه‌ى تۆمار كرد. هه‌ر له‌م تایمه دا‌و له ده‌قیقه‌ى( 23)دا یاریزان( عه‌دنان ره‌حیم ) گۆڵى یه‌كسانبوونى بۆ یانه‌ى شێروانه تۆمار كرد. له ده‌قیقه‌ى (37)یشدا یاریزانى یانه‌ى كه‌ركوك ( ستار یاسن ) دووه‌م گۆڵى بۆ یانه‌ى كه‌ركوك تۆماركرد ، ئه‌م تایمه ( 2 – 1 ) به سوودى یانه‌ى كه‌ركوك كۆتاییهات . له تایمى دووه‌میشدا هه‌ردوو یانه به‌رده‌وام بوون له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر گۆڵى یه‌كتر . له دواساته‌كانى یارییهكهداو له ده‌قیقه‌ى (88)دا یاریزانى یانه‌ى شێروانه (هه‌ڵۆ غه‌ریب) گۆڵى یه‌كسانبوونى بۆ یانه‌كه‌ى تۆماركرد . تیپه‌كه‌ى رزگاركرد له دۆڕاندن .سه‌ر ئه‌نجام یارییه‌كه‌ش ( 2 – 2 ) به یه‌كسانبوونى هه‌ردوو یانه به كۆتاییهات.
هادى ئه‌حمه‌د