وته‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت چوار ساڵی
داهاتووی حكومه‌ت، چوار ساڵی ئارامی بێت، به‌بڕوای رۆژنامه‌نوسان و
ته‌نانه‌ت هاووڵاتیانیش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و
لایه‌نه‌كانی تری ئۆپۆزسیۆن له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا ده‌وریان
هه‌بووه له‌نائارامی و خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت
خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات كه به‌هۆیه‌وه پشێوی دروستبوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌ی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی نێوانیاندا، نه‌وشیروان مسته‌فا رایگه‌یاند: ده‌یانه‌وێت ئه‌م چوار ساڵه‌ی داهاتووی حكومه‌ت، چوار ساڵی ئارامی بێت له هه‌موو بواره‌كاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان.
به‌بڕوای چاودێرانی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ماوه‌ی چواری ساڵی رابردودا رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له‌پشت ئه‌و نائارامی و خۆپیشاندانانه‌ی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی كراون، به‌تایبه‌ت خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات كه نزیكه‌ی دوو مانگی خایاند‌و به‌هۆیه‌وه له‌ناو شاری سلێمانی و به‌تایبه‌تیش به‌رده‌ركی سه‌رای ئه‌و شاره ئه‌ندامانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بوه بۆ هاندانی خه‌ڵك دژی حكومه‌ت و نانه‌وه‌ی پشێوی.
"گۆڕان به‌شداری له‌حكومه‌تی داهاتوو ده‌كات"
ئه‌مڕۆش به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و به‌شداریكردنی گۆڕان له‌و كابینه‌یه‌دا، نه‌وشیروان مسته‌فا له‌پیرمام سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی كرد‌و دواتریش بۆ هه‌مان ته‌وه‌ر سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی كرد.
فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه‌كرد له‌هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا باسیان له‌كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر كردوه، به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و به‌شداریكردنی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی بنكه فراوان.
وتی: ئه‌وه‌ی له‌هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه تێگه‌یشتم ئه‌وه‌بوو كه گۆڕان به‌شداری له‌حكومه‌تی داهاتوو ده‌كات.
"گۆڕان له‌پشت خۆپیشاندانه‌كانه‌وه بووه"
ئازاد تۆفیق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا گۆڕان له‌پشت هه‌موو ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه بوه كه كراون به‌تایبه‌ت له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، بهPUKmedia ی وت: له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا گۆڕان له‌پشت هه‌موو ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه بوو كه كراون، بۆیه پێموایه له‌هیچ شوێنێكی دنیا خۆپیشاندان ناكرێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات رێگه‌ی پێنه‌دات و كات و شوێنه‌كه‌ی بۆ دیاری نه‌كات؟.
ئازاد تۆفیق پێشیوایه گۆڕان ده‌یه‌وێت له‌ڕێی ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكات بڵێت كه چونه حكومه‌ت خۆپیشاندان ناكه‌ن و ئارامی ده‌پارێزن، وتی: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا شتێكی وایان نه‌ده‌ویست له‌م ده‌ڤه‌ره، كه ده‌ڤه‌ری سه‌وزه یان دیموكراسی تێیدا زۆره، وه‌ك پۆسته حكومیه‌كان یان هه‌ر پۆستیكی تر، به‌ڵام ئێستا كه ده‌ڵێن ده‌مانه‌وێت بێینه حكومه‌ت واته ئیتر ئێمه له‌م چوار ساڵه‌دا خۆپیشاندان ناكه‌ین و ئارامی ده‌پارێزین.
تۆفیق راشیگه‌یاند: دوو بۆچونم هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێنه حكومه‌ت ئه‌وان ناتوانن خۆپیشاندان بكه‌ن واته سیاسه‌تی خورمژ ناخوات، واته خورماشت بوێت و مێوژیشت بوێت، یان ده‌بێت له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا بێت یان ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن بێت، بۆچونی دوه‌میش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌چنه ناو حكومه‌ته‌وه ئه‌وانن كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م پشێوی ده‌نێنه‌وه.
"گۆڕان دانبه‌وه‌دا ده‌نێت به‌شێك بووه له‌نائارامی كوردستان"
رۆژنامه‌نوسێكیش پێیوایه ئه‌وه‌ی گۆڕان باسی لێوه‌ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت چوار ساڵی داهاتووی حكومه‌ت، چوار ساڵی ئارامی بێت، ئه‌وه دانپێدانانی خۆیانه به‌وه‌ی كه گۆڕان به‌شێك بووه له‌و نائارامییه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌وان باسی لێوه ده‌كه‌ن.
سه‌میر هه‌ورامی ده‌شڵێت: به‌وپێیه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌وان بۆ چوار ساڵی داهاتووی به‌شداری ده‌كه‌ن له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاره نێچیرفان بارزانی كاندیدی پارتی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن سه‌رۆكایه‌تی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئۆقره‌یی و ئارامی بگه‌ڕێته‌وه‌و ئیتر نائارامی وه‌ك چوار ساڵی داهاتوو نه‌یگرێته‌وه، وه‌ك خۆیان ده‌یڵێن ئه‌وا ده‌توانین بڵێین ئه‌و جۆره به‌هانه بۆ به‌شداری له‌حكومه‌ت، جۆرێكه له دانپێدانان به‌وه‌ی كه گۆڕان به‌شێك بوون له‌و نائارامییه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌وان باسی لێوه ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌مه هاوكێشه‌یه‌كه هه‌ڵه قبوڵ ناكات و لهوتهكانی خۆیان ئه‌و هاوكێشه‌یه هه‌ڵقوڵاوه.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ئاماژه‌ی به‌كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد‌و پێیوابوو كۆبونه‌وه‌ی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پێویسته، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كیش بێت بێگومان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشی ئێستای هه‌رێم ده‌بێت.
وتیشی :دواجار پێموایه به‌ڕاستی یه‌كێتی و پارتی وه‌ك د.به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك رایگه‌یاند ده‌رگایان واڵایه بۆ گفتوگۆكردن له‌پێناو پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتیمانی بنكه‌فراواندا، ئه‌و دوو حیزبه ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان هه‌یه حكومه‌تێك پێكبهێنرێت نه‌ك ته‌نها گۆڕان له‌حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، به‌ڵكو یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵیش به‌شداربن تێیداو به‌هه‌موو لایه‌كیان بتوانن ئه‌و نا ئارامیه‌ی ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن چاره‌سه‌ر بكرێت و ئیدی هاووڵاتیانیش له‌ئارامیدا بژین، به‌ڵام من لێره‌دا ده‌پرسم، ئایا به به‌شداری گۆڕان لهحومهتدا، به‌ڕاستی خه‌م دهرهوێتهوهو هیچ كێشه‌یه‌كمان نابێت؟ ئه‌گه‌ر گۆڕان به‌شدار نه‌بێت له‌حكومه‌تدا ده‌بێت به‌ڕاستی خه‌ڵكی كوردستان به‌نائارامی چوار ساڵی داهاتووش به‌ڕێبكه‌ن؟ واته ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕێی ره‌حمه‌تی خوا‌و به‌شداریكردنی گۆڕان له‌كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن.
"گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن پشتیوانی خۆپیشاندانه‌كان بوون"
هیوا محه‌مه‌د كه هاووڵاتییه‌كی كاسبكاره به‌پێویستی ده‌زانێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌شداربن له حكومه‌ت، تا ئارامی و ئاسایش سه‌قامگیربێت، وتی: ئه‌گه‌ر لایه‌نێك كه نفوسی زۆربێت به‌شداری نه‌كات ئه‌وا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر نائارامی دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌موو پێوهرهكانییهوه، بۆیه باشتره هه‌موولایه‌ك به‌شداربن تاكو وڵات ئارام بێت، راسته كه له رابردودا گۆڕان به‌شداری حكومه‌تی نه‌كردووه، به‌وه‌ش چه‌ندین خۆپیشاندان و نائارامی دروستبوه‌و ئۆپۆزسیۆنیش پشتیوانی لێكردوه، ئه‌مه‌ش به‌شێك له هۆكاری نائارامی بوه له چوار ساڵی رابردوودا، به‌ڵام له‌به‌شداری نه‌كردنی نائارامی دروستده‌بێت، له داهاتوشدا ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی تر به‌شداری حكومه‌ت نه‌كات، به‌ڵام لایه‌نگرانیان زۆرتربێت ئه‌وا دیاره ده‌توانن نائارامی دروستبكه‌ن.
"ناكرێت پێیه‌كیان له‌حكومه‌ت بێت و پێیه‌كه‌ی تریان له‌ده‌ره‌وه"
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی وه‌فدی راسپێردراوی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه ئه‌گه‌ر به‌شداری له‌حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمدا بكه‌ن ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه نابێت حزبه‌كان پێیه‌كیان له‌ناو حكومه‌ت بێت و پێیه‌كه‌ی تریان له‌ده‌ره‌وه بێت، مه‌به‌ستیشی له‌و قسه‌یه زیاتر لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بوو كه ئه‌گه‌ر له‌حكومه‌ت به‌شداربن و له‌ده‌ره‌وه‌ش دژایه‌تی حكومه‌ت بكه‌ن.
بارزانی له‌دوای سه‌ردانیكردنی بۆ لای بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتی بزوتنه‌وه، له‌باره‌ی رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و به‌شداریكردنیان له‌حكومه‌ت وتی: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان رێكه‌وتین و ئالیه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی دانرا، ئه‌وا حزبه‌كانیش له روی سیاسیه‌وه تێده‌گه‌ن كه ناكرێت پێیه‌كیان له‌ناو حكومه‌ت بێت و پێیه‌كه‌ی تریان له‌ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌شمان پێخۆش نیه، چونكه په‌رله‌مان ئه‌ركی چاودێریكردنی حكومه‌ته.
"دۆخی ئه‌منی ئارامه"
ئازاد تۆفیق ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه كه‌س لاری له‌ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان نیه، ئه‌گه‌ر به‌ڕێگه‌یه‌كی یاسایی بێت، وت: ئێمه لاریمان نیه له‌وه‌ی كه هاووڵاتیان خۆپیشاندان بكه‌ن، به‌ڵام به‌ڕێگه‌ی یاسایی، بۆیه پێموایه ئه‌وان له‌و روه‌وه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بێنه حكومه‌ت ئه‌وا خوَپیشاندان ناكه‌ن و به‌م شێوه‌یه چوار ساڵی ئاینده چوار ساڵی پڕ ئارامی ده‌بێت، یان ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆستانه‌ی كه ده‌مانه‌وێت پێمان بده‌ن ئه‌وا چوار ساڵی داهاتوو چوار ساڵی ئارامی ده‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه.
هه‌ر له‌باره‌ی بارودۆخی ئه‌منی و ئارامیشه‌وه، له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردویدا بۆ پارێزگای سلێمانی، كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند: هیچ كه‌موكورتییه‌ك له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌دا نییه‌و كاره‌كانیان زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
"ئارامی و نائارامی په‌یوه‌ندی به‌گۆڕانه‌وه نیه"
په‌رله‌مانتارێكی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان باس له‌وه‌ده‌كات ئارامی و نائارامی هیچ په‌یوه‌ندی به‌گۆڕانه‌وه نیه‌و له‌وكاته‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه دامه‌زراوه ئارامی هه‌رێم دروستنه‌بووه.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی به PUKmediaی راگه‌یاند: ئارامی و نائارامی كوردستان هیچ په‌یوه‌ندی به‌گۆڕانه‌وه نیه، چونكه ئارامی كوردستان له‌و كاته‌وه دروستنه‌بوه كه بزوتنه‌ی گۆران دروستبوه، به‌ڵكو له‌و كاته‌وه دروستبوه كه په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم دروستبوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: به‌بۆچونی خۆم ئارامی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌شه ئارامه‌ی كه‌پێشتر له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌بوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ئاینده‌دا هه‌موان حكومه‌ت پێكبێنین ئه‌وا ئه‌وسا بابه‌ته‌كه قسه‌یه‌كی تر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شداری حكومه‌ت نه‌كه‌ن ئه‌وا بێگومان ده‌توانن كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌بێت، ئه‌وه تاكه رێگایه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بتوانێ ئارامی كوردستانی پێ تێكبدات.
"به‌شداری حكومه‌ت نه‌كه‌ن ئارامی ده‌سته‌به‌ر نابێت"
به‌بڕوای رێزان محه‌مه‌د كه هاووڵاتیه‌كی شاری سلێمانیه، ئه‌و وته‌یه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێت كه رۆڵیان هه‌بوه‌و ئۆپۆزسیۆنێكی كارابون 17ی شوبات و خۆپیشاندانه‌كان و روداوه‌كانی تر به‌پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن بووه، وتی: بۆیه ئه‌گه‌ر به‌شداری راسته‌قینه له‌ده‌سه‌ڵاتدا نه‌كه‌ن ئه‌وه ئارامی سیاسی و ده‌رونی بۆ هاووڵاتیان ده‌سته‌به‌ر نابێت.
"ئارامی ده‌كه‌نه گره‌نتی بۆ به‌شداری له‌حكومه‌ت"
هێمن قادری رۆژنامه‌نوس چوار ساڵی رابردووی هه‌رێم به‌چوار ساڵی نائارامی ناوده‌بات و پێیوایه گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تری ئۆپۆزسیۆنی له‌ڕێی به‌شداریكردنیان له‌حكومه‌ت ده‌یانه‌وێت ئه‌وه بڵێن كه به‌چونی ئه‌وان بۆ ناو حكومه‌ت ئارامی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، بۆ PUKmedia وتی: كاتێك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت گره‌نتیه‌ك وه‌ربگرن له حكومه‌ت له‌لایه‌نه‌كان كه چوارساڵی داهاتوو چوار ساڵی ئارامی ده‌بێت، بۆ هه‌موو تاكێكی كورد، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن بۆ خۆیان و دواتر بهكابینهكانی تری ده‌ڵێن كه چوار ساڵی حكومرانی ئێمه چوار ساڵی ئارامی بوه، به‌پێچه‌وانه‌ی كابینه‌كانی تره‌وه، باسیشی له‌وه‌كرد هه‌ر وته‌یه‌ك كه رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یكات لێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ ده‌كرێت، بۆ له چوار ساڵی رابردوودا قسه‌یه‌كی واینه‌كردوه تاوه‌كو چوار ساڵی رابردوو چوار ساڵی ئارامی بوایه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات پێ ناچێت له‌چوار ساڵی داهاتوشدا سه‌د له‌سه‌د ئارامی بێت.

PUKmidia