هێزه ئیسلامییه سیاسییه‌كان به‌سوودوه‌رگرتن له‌هه‌ڵبژاردن كه له‌و كه‌شه به‌راییه‌ی دیموكراسی، كه دوای به‌هاری عه‌ره‌ب له‌وڵاته‌كانیاندا فه‌راهه‌م بووبوو، توانییان زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌و ده‌نگده‌رانه به‌ده‌ستبهێنن كه چووبوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و هێزه ئیسلامییه سیاسییانه خۆیان باوه‌ڕیان به‌دیموكراسی نییه‌و دیموكراسی وه‌ك دهسكهلایهكی سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كارده‌هێنن، بۆیه ناتوانن ئه‌و هه‌نگاوه به‌راییه‌ی دیموكراسی كه له‌وڵاته‌كانیاندا فه‌راهه‌م بووبوو پهرهپێبدهنو ببن به‌هێزێكی دیموكرات، به‌ڵام به‌هۆی تێكه‌ڵبوونیان به‌فه‌زای دیموكراسی، له‌دوای له‌گۆڕنانی دیكتاتۆرییه‌ت هه‌لێكی زێڕینیان بۆ ره‌خسا. ئیدی ئه‌و هێزه ئیسلامییه سیاسییانه توانییان خۆیان وه‌ك سه‌رقافڵه‌ی كاروانی دیموكراسی نیشان بده‌ن.
به‌شێكی تر له‌هێزه ئیسلامییه سیاسییه‌كان به‌گرووپه توندڕه‌وه‌كان ناوده‌برێن، كه به‌ڕاشكاوی دژایه‌تیی خۆیان بۆ دیموكراسی ده‌ربڕیوه‌و وه‌ك بیدعه‌و سیستمێكی داهێنراوی رۆژئاوای (كافر) باسی لێوه ده‌كه‌ن.
به‌هاری عه‌ره‌ب سه‌لماندی ئایدۆلۆژیای توندڕه‌وی ئیسلامی سیاسی، كه رێكخراوی قاعیده سهرتۆپهكهیانه، به‌و شێوازی كاركردنه‌ی كه گرتوویه‌تییه‌به‌ر، له‌به‌ده‌ستهێنانی كورسیی ده‌سه‌ڵات، له‌نێو رووبه‌رێكی دیاریكراوی خاكدا، شكستی هێناوه. بۆیه وتم رووبه‌رێكی دیاریكراوی خاك‌و نه‌موت نیشتمان یان وڵات، چونكه ئیسلامییه سیاسییه توندڕه‌وه‌كان، له‌وێنه‌ی رێكخراوی قاعیده، بڕوایان به‌نیشتمان نییه‌و هه‌موو سه‌رزه‌مین وه‌ك یه‌ك ته‌ماشا ده‌كه‌ن. ئه‌وان بڕوایان وایه كه ده‌بێ ئوممه‌تی ئیسلام هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی بگرێته‌وه‌و ئه‌وانه‌ش كه موسڵمان نین، ده‌بێ به‌زه‌بری هێزو تۆقاندن بهێنرێنه سه‌ر ئایینی ئیسلام.
به‌ڵام به‌هاری عه‌ره‌بی سه‌لماندی ته‌قینه‌وه‌و توندوتیژی، ته‌نانه‌ت له‌و وڵاتانه‌شدا كه خه‌ڵكه‌كه‌ی موسڵمانن، ناتوانن گرووپه ئیسلامییه سیاسییه توندڕه‌وه‌كان بگه‌یه‌نن به‌كورسیی ده‌سه‌ڵات، هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌و خۆته‌قاندنه‌وه‌و به‌كارهێنانی توندوتیژیش ناتوانن جێگه به‌خۆپیشاندانی جهماوهریو راپه‌ڕین، بۆ له‌گۆڕنانی رژێمه دیكتاتۆره‌كان، لێژ بكه‌ن.
هێزه ئیسلامییه سیاسییه‌كان، ئه‌وانه‌ی دوای به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست، ئه‌گه‌ر له‌ڕۆژگاری ئۆپۆزسیۆن بوونیاندا توندڕه‌ویش بووبن، ئه‌وا له‌ڕۆژگاری حوكمڕانییاندا، كه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی خه‌ڵكیان كه‌وته ئه‌ستۆ، خۆیان وا خسته‌ڕوو كه دیموكراسیخوازنو كراسی توندڕه‌وییان له‌خۆیان دادڕیوه، به‌ڵام چونكه ئه‌م خۆخستنهڕووهیان وه‌ك دیموكراسیخوازێك راسته‌قینه نه‌بوو، به‌ڵكو زیاتر له‌نمایشی شانۆنامه‌یه‌كی سه‌رنه‌كه‌وتوو ده‌چوو، ئیدی خه‌ڵك زوو لێیان دڕدۆنگ بوون. ئه‌مه‌ش وایكرد جه‌ماوه‌ر چیتر نه‌توانێ تا سه‌ر بڕوا به‌م دیموكراسیخوازه ساختانه بكات، بۆیه هه‌رزوو لێیان راپهڕینو رایانگه‌یاند كه ئه‌وان بۆ ئه‌وه دۆزه‌خی دیكتاتۆریه‌تیان نه‌گۆڕی به‌به‌هار كه دیكتاتۆرێكی تر جێگه‌ی بگرێته‌وه.
رێكخراوی قاعیده، كه سه‌رتۆپی گرووپه توندڕه‌وه‌كانی ئیسلامی سیاسییه، له‌سه‌روه‌ختی به‌هاری عه‌ره‌بدا كه‌وته نێو بارێكی شلۆقه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه قاعیده به‌ته‌واوی پهكیكهوتبوو. كه‌ناڵی جه‌زیره، كه كه‌ناڵێكی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی قه‌ته‌ره‌و وایكرد له‌نێو وڵاتانی عه‌ره‌بدا پێگه‌ی سیاسیی قه‌ته‌ر به‌هێز بكات، جاران هه‌واڵی جموجۆڵی قاعیده، وتاره‌كانی سه‌رانی قاعیده، چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی قاعیده‌ی لهپهخشنامهكانی هه‌واڵدا، كردبوو به‌هه‌واڵی پله‌یه‌ك، كه‌چی له‌سه‌روه‌ختی به‌هاری عه‌ره‌بدا گۆڕانكارییه‌كانی دوای به‌هاری عه‌ره‌ب بوون به‌هه‌واڵی پله‌یه‌ك، بۆیه ئه‌وكاته قاعیده كه‌وته دۆخێكه‌وه، كه ده‌كرێ به‌باری خۆڕێكخستنه‌وه‌ی دوای شكست ناوی ببه‌ین.
له‌باری ئێستادا قاعیده له‌و شكسته خۆی دهربازكردووهو گوڕوتینێكی، لێره‌و له‌وێ، به‌به‌ر خۆیدا هێناوه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت دوای شكستی حوكمڕانیی هێزێكی خۆبهمیانڕهو نیشانده‌ری وه‌ك ئیخوان موسلمینی میسر، جۆرێك لههاوپهیمانێتییهكی رانهگهیهنراویشیان له‌نێواندا هه‌یه‌و مادام ئێستا خۆیان له‌ده‌سه‌ڵات خراون، ئیدی به‌ئه‌ركی خۆیانی ده‌زانن، ئه‌و فه‌زا دیموكراسییه شهرمنانهیهی، بۆ نموونه له‌میسر هه‌یه، شانبه‌شانی ئه‌ندامانی قاعیده‌و توندڕه‌وه‌كانی تر، پێكه‌وه بۆ له‌گۆڕنانی كاربكه‌ن.
حه‌سه‌ن یاسین