
به‌ختیار
شاوه‌یس بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
رایگه‌یاندوه: مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت په‌یوه‌ندی به‌و
دانوستانانه‌وه هه‌یه كه له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كاندا
ئهنجامدهدرێتو به‌تایبه‌تی زۆرتر ئه‌ركه‌كه له‌سه‌ر براوه‌ی
یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه، كه پارتیه.
وتیشی: یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه كه‌ده‌یه‌وێت حكومه‌تی بنكه‌فراوان پێكبهێنرێت.
"به‌ختیار
شاوه‌یس" ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌شداری حكومه‌ت بكات
ئه‌وا بێگومان به‌و شێوه‌یه به‌شداری ناكات كه له‌ڕابردوودا هه‌بووه
به‌ڵكو جه‌خت له‌سه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی
داموده‌زگاكان.