له‌كاتی
سه‌ردانیدا بۆ لای پارێزگاری سلێمانی، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌زیری
پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌گه‌ر سلێمانی پێویستی
به ئێمه بێت بیپارێزین، ئه‌وا به گلێنه‌ی چاومان ده‌یپارێزین".
كارزان
جیهان به‌خش، رایگه‌یاند: له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لای پارێزگاری
سلێمانی‌و وه‌زیری پێشمه‌رگه، دڵسۆزی‌و پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ
سلێمانی دووپات كرده‌وه.
وتیشی: پێشمه‌رگه له سه‌رده‌می دروست بوونیه‌وه تائێستا له خزمه‌تی هاووڵاتیان بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری
راگه‌یاندنی پارێزگای سلێمانی، راشیگه‌یاند: سلێمانی لای هه‌موو لایه‌ك
خۆشه‌ویسته، ئه‌و ئازادییه‌ی كه ئێستا سلێمانی تێدایه به خوێنی
پێشمه‌رگه دروست بووه، له‌به‌ر ئه‌وه پێشمه‌رگه هاتوون، ئه‌ڵێن:
"ئه‌گه‌ر سلێمانی پێویستی به ئێمه بێت بیپارێزین، ئه‌وا به گلێنه‌ی
چاومان ده‌یپارێزین، به‌س بۆ ئه‌وه هاتووین كه سلێمانیمان خۆشده‌وێت
ئاماده‌ین بۆ پاراستنی ئاسایش له سلێمانیدا چی پێویست بكات بیكهینو رێز
له سه‌روه‌ری یاساش بگرن".