نویسنگەی سەرۆك كۆماری عیراق لە بەیاننامەیەكدا، وێڕای ئیدانەكردنی
شەهیدكردنی شەهید سەروەت محەمەد رەشید جێگری سەرۆكی دەستەی پارێزگاری
تایبەتی سەرۆك مام جەلال، داواكارە بە زویی بەرپرسیارانو تاوانبارانی ئەو
كارە قێزەونە بدۆزرێنەوەو بدرێنە دادگا.لە بەیاننامەكەدا نوسینگەی سەرۆك مام جەلال سەرۆك كۆماری عیراق، دەڵێت: دڵتەنگی خۆمان رادەگەیەنین بە شەهیدكردنی سەروەت محەمەد رەشید جێگری سەرۆكی دەستەی پارێزگاری تایبەتی سەرۆك مام جەلال كە بەرە بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 2013/11/20، لە رێگەی چەند چەكدارێكی نە ناسراوەوە لە ماڵەكەی خۆی شەهید كرا.
نوسینگەی سەرۆك مام جەلال سەرۆك كۆماری عیراق، راشیدەگەیەنێت: بۆ ئەم كۆستە گەورەیە، لە جیاتی فەخامەتی سەرۆك كۆمار پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوەی شەهید دەكەینو لە پەروەردگاری مەزن داواكارین بیخاتە بەر رەحمەتی خۆیو بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
لە كۆتاییدا، نوسینگەی سەرۆك مام جەلال سەرۆك كۆماری عیراق، دەڵێت: داواكارین لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كە بە زویی بەرپرسیارانو تاوانبارانی ئەو كارە قێزەونە بدۆزرێنەوەو رادەستی بەردەمی یاساو دادگا بكرێن





































