هه‌ر
موسڵمانێك له هه‌ر شوێنێك ماڵپه‌ره سێكسییه‌كانی كردبێته‌وه، ناوی له
ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا تۆماركراوه، ئه‌مه‌ش بۆ ناوزڕاندنی ئه‌و
كه‌سایه‌تییه ئیسلامیانه‌ی له‌ده‌ره‌وه به شێوه‌یه‌كی جیاواز خۆیان
ده‌نوێنن.
ئاژانسی
هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكا، له ماوه‌ی رابردوودا به‌رده‌وام خه‌ریكی
سیخوڕی بووه به‌سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی تایبه‌تن به سێكس (پۆرن)،
به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی چالاكی‌و سه‌ردانی چه‌ند كه‌ساییه‌تییه‌كی
ناودار. مه‌به‌ست له‌هه‌وڵه‌كانی ئه‌م ئاژانسه ناوزڕاندن‌و زیان
گه‌یاندنه به ناوبانگ‌و كه‌سایه‌تی چه‌ند كه‌سانێك، كه ئاژانسه‌كه
پێیوایه ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی رادیكاڵی ره‌خنه له هاونیشتمانیانی
ئه‌مریكی ده‌گرن.
رووماڵی
ته‌واوی ئه‌م رووداوه‌ی ئه‌مجاره له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی هه‌فینگتۆن پۆست
بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێیدا نووسراوه، هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌گانی سیخوڕی
ئه‌مجاره‌ی ئاژانسی هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر زاری ئیدوارد
سنۆودن، كارمه‌ندی پێشووی ئه‌م ئاژانسه بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه گوایه
ئاژانسه‌كه ده‌یه‌وێت ناوبانگ‌و كه‌ساییه‌تی موسڵمانان‌و چه‌ند
كه‌ساییه‌تییه‌كی گرنگ بزڕێنێت.
سنۆودن
رایگه‌یاند، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا شه‌ش مه‌سه‌له‌ی گرنگن، له‌وانه
ناوزڕاندنی چه‌ند كه‌سانێك كه ده‌یانگوت " 11ی سێپتێمبه‌ر هێرشێك بوو له
لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئه‌نجامدرا".
به‌ڵگه‌نامه‌كان
به وێنه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه تێیدا نووسراوه "ئه‌م راپۆرته
ده‌رباره‌ی كه‌سانی رادیكاڵن كه له ماڵه‌وه به جۆرێكنو له نێو
خه‌ڵكیش خۆیان به‌جۆرێكی دیكه نیشانده‌ده‌ن".
له نێو
به‌ڵگه‌نامه‌كان كه ده‌ست سنۆودن كه‌وتوون، چه‌ندین نووسراوی دیكه هه‌ن
كه گوزارشت له ره‌وشتی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه ده‌كات كه گوایه ئه‌وان
به قسه‌ی خۆش كچانی ساویلكه هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.
شاون
تۆرنه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نیشتمانی بۆ كاروباری گشتی به رۆژنامه‌ی
هه‌فینگتۆن پۆستی راگه‌یاند "زۆر ئاساییه كه حكومه‌تی ئه‌مریكا به
شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌زگاكانی هه‌واڵگری به‌كارده‌هێنێت بۆ ده‌ستكه‌وتنی
زانیاری له‌سه‌ر تیرۆریست‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ زه‌ره‌ر به
نیشتمان بگهیهننو ئاژاوه بنێنه‌وه".
كۆمه‌ڵگه‌ی
تایبه‌ت به مافی مرۆڤ كه ناسراوه به "پرایڤیسی ئینته‌رناشناڵ"
سیخوڕییه‌كانی ئه‌م ئاژانسه‌ی به " مه‌ترسیدار" وه‌سفكرد.
كۆمه‌ڵگه‌كه
رایگه‌یاندووه "ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكی
سیخوڕی به‌سه‌ر زانیاری تاكه‌كه‌سی ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به ئهمنو
ئاسایشی ئه‌مریكاوه نییه، مه‌به‌ستی ئاژانسه‌كه ته‌نها به‌كارهێنانی
زانیارییه‌كانه دژ به كه‌سه‌كه".
لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، كه هه‌وڵه‌كانی ئه‌م ئاژانسه جێگای نیگه‌رانی ئه‌وانیشه.