ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی رابه‌ری
شۆڕشی ئیسلامی ئێران، له دیداری ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌رۆك
وه‌زیری عیراقدا، وێڕای هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ مام جه‌لال رایگه‌یاند:
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق، دۆستی باش و نزیكی كۆماری ئیسلامی
بووه و هیوادارم به‌زووترین كات ته‌ندروستیه‌كی باشی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.رابه‌ڕی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیشی: پانتایی هاوكارییه‌كانی نێوان ئێران و عیراق به‌رفراوانه‌و هیوادارین ئاستی هاوكارییه دووقۆڵییه‌كان به‌رزبێته‌وه‌و هیچ چه‌شنه گیروگرفت و به‌ربه‌ستێك بۆ ئه‌م گه‌شه‌كردنه نه‌یه‌ته‌دی.
نوری مالیكیش له‌م دیداره‌دا هیوای خواست رێككه‌وتن و وتووێژه‌كانی له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ تاران ببێته‌هۆی گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو وڵات.
نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 5-12 له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆمار و جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبووه‌وه‌و دوایین بارودۆخی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان هه‌ڵسه‌نگاند.
PUKmedia





































