
به
پێی راپۆرتێكی سایتی (ئه‌لمۆنیته‌ر)ی ئه‌مریكی، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
فه‌یسبووك بووه‌ته بازاڕێكی گه‌رم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ریكی بازرگانی
له‌شفرۆشین له عێراقدا، جگه له‌مه‌ش ئه‌و پۆسته سێكسیانه‌ی فه‌یسبوك
كه له عێراقه‌وه بڵاو ده‌بنه‌وه زۆرترین لایك دهكرێنو به ئاسانی
بوونه‌ته ركابه‌ری پۆسته زۆر به ناوبانگه ئاینی‌و سیاسیه‌كان.
وه‌ك
یه‌كێك له‌و په‌یجانه‌ی فه‌یسبوك كه بۆ له‌شفرۆشی به‌كار ده‌هێنرێـت،
ئه‌لمۆنیته‌ر ئاماژه‌ی به په‌یجی (ئوم سه‌لاح) داوه كه له مانگی
8/2013 ه‌وه دانراوه‌و بێ ئه‌وه‌ی هیچ ریكلامێكی بۆكرابێت ئێستا
بووه‌ته خاوه‌ن 71,000 فۆلۆوه‌ر.
جگه
له ئوم سه‌لاح، راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به په‌یجه‌كانی ئوم زه‌مان، ئوم
ساڵه‌ح، ئوم عهلیو چه‌ندین په‌یجی تر كردووه كه ئه‌ركیان ته‌نها
بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌رنجڕاكێشی ژنان‌و رێكخستنی بازرگانی سێكسیه
له‌نێوان ژنان‌و پیاوانی عێراقدا.
ئه‌وه‌شی
رونكردۆته‌وه ئه‌و په‌یجانه وێنه‌ی ژنان نیشان ده‌ده‌ن به ده‌موچاوی
داپۆشراوو جه‌سته‌ی روتهوهو له خوار وێنه‌كه‌وه ژماره ته‌له‌فۆنێكیش
دانراوه بۆ په‌یوه‌ندی كردنی كڕیارهكانو رێكخستنی شوێن‌و كاتی ئه‌و
ماوه‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون بۆ سێكسكردن.
هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا هاتووه له مانگه‌كانی ره‌مه‌زاندا نرخی سێكسكردن داده‌به‌زێت به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی داوا له سه‌ری.