هیچ كارگه‌یه‌كی چه‌ولم له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان مۆڵه‌تی ژینگه‌یی نییه.
به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كارگه‌ی چه‌ولم له‌سه‌ر رووباری سیروان و هه‌ڵكه‌ندنی سه‌دان دره‌خت و تێكدانی سروشتی ناوچه‌كه‌و پیسكردنی ژینگه، له‌ئێستادا بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی لای ژینگه دۆستان و پسپۆڕانی بواری ژینگه داواكارن، فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌دواداچوون بۆ كه‌موكورتییه‌كانی كارگه‌كان بكات و سنورێكیان بۆ دیاریبكرێـت و چیتر وێرانكردنی سروشتی جوانی سه‌ر رووباری سیروان به‌رده‌وامی نه‌بێت.
پیسبوونی رووباری سیروان
پسپۆرانی بواری ژینگه پێیانوایه جگه له‌وه‌ی سود له‌سروشتی رووباری سیروان وه‌رناگرێت له‌هه‌مان كاتیش‌دا ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ی پێی پیسدهكرێت، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی ئه‌و هه‌موو كارگانه‌ی كه له‌وناوچه‌یه‌دا دامه‌زراون.
به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كارگه‌ی چه‌ولم له‌سه‌ر رووباری سیروان و هه‌ڵكه‌ندنی سه‌دان دره‌خت و تێكدانی سروشتی ناوچه‌كه‌و پیسكردنی ژینگه، له‌ئێستادا بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی لای ژینگه دۆستان و پسپۆڕانی بواری ژینگه داواكارن، فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌دواداچوون بۆ كه‌موكورتییه‌كانی كارگه‌كان بكات و سنورێكیان بۆ دیاریبكرێـت و چیتر وێرانكردنی سروشتی جوانی سه‌ر رووباری سیروان به‌رده‌وامی نه‌بێت.
پیسبوونی رووباری سیروان
پسپۆرانی بواری ژینگه پێیانوایه جگه له‌وه‌ی سود له‌سروشتی رووباری سیروان وه‌رناگرێت له‌هه‌مان كاتیش‌دا ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ی پێی پیسدهكرێت، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی ئه‌و هه‌موو كارگانه‌ی كه له‌وناوچه‌یه‌دا دامه‌زراون.
ئیبراهیم زه‌ریف رێكخه‌ری رێكخراوی ژینگه پارێزی گه‌رمیان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو " راسته ئه‌و كارگانه پێویستن بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌ولم بۆ ئاوه‌دانی سنوره‌كه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا كاریگه‌ری زۆر خراپی هه‌بووه، بۆپیس بوونی ئاو و خاك و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌موو چاڵه گه‌ورانه‌ی كهتیایداكراوه كه ساڵانه چه‌ندین هاووڵاتی تیایدا ده‌خنكێت، بۆیه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی زانستی رێكبخرێنه‌وه‌و ئه‌و هه‌موو مه‌ترسیانه‌یان له‌سه‌ر كه‌مبكرێته‌وه،
بكرێت به‌ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری
له‌لایه‌كی تریشه‌وه پسپۆرانی بواری ئابوری پێیانوایه بدرێت به‌كه‌رتی تایبه‌ت و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو كارگانه‌ی لێدروستبكرێت و ژینگه‌ی پێ پیسبكرێت، ئه‌وه بكرێت به‌ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری و سود له‌دیمه‌نی سه‌ر رووباری سیروان وه‌ربگیرێت.
سار عه‌لی ئابوریناس باس له‌وه ده‌كات " له‌ئێستا بۆ ده‌ربازبوون له‌و گرفته زۆر پێویسته ئه‌و ناوچه‌یه بكرێته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سامانێكی زۆر ئاوی هه‌یه‌و جگه‌له‌وه‌ش دیمه‌نێكی سه‌رنج راكێشی له سه‌وزایی هه‌یه، بۆیه بدرێته كه‌رتی تایبه‌ت و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌توانرێت چه‌ندین هه‌لی كاری تێدا بڕه‌خسێت بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت چینی گه‌نجان.
ده‌شڵێت " ماوه‌یه‌كی زۆره به‌وشێوه‌یه ئه‌و ناوچه گرنگه پشت گوێخراوه، جگه له‌وه‌ی به‌ڵێنی دروستكردنی چه‌ند پردێكیش بۆ په‌رینه‌وه به‌سه‌ر سیروانه‌وه درابوو، به‌ڵام هیچی بۆ نه‌كراوه‌و ئه‌وه‌تا بۆته مه‌ترسی بۆ شاره‌كه .
كارگه‌كان بێ مۆڵه‌تن
لای خۆیشێوه، ئه‌كره‌م ساڵح به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌رجه‌م كارگه‌كانی چه‌ولم له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان رێنمایه ژینگه‌ییه‌كان ره‌چاوناكه‌ن و سهرپێچیدهكهن، هیچ كام له‌و كارگانه‌ش تائێستا مۆڵه‌تی ژینگه‌ییان نییه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات " به‌دواداچوونی ته‌واومان بۆ كردووه‌و له‌دوتوێی راپۆرتێكدا، ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی ئاڕاسته‌ی لایه‌نی به‌رپرسیار ده‌كه‌ین و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا مۆڵه‌تمان به‌هیچ كارگه‌یه‌كی چه‌ولم نه‌داوه‌و هه‌روه‌ها بۆشیان تازه ناكهینهوهو له‌ئاینده‌شدا هه‌ر كارگه‌یه‌ك داوای مۆڵه‌ت بكات له‌سه‌ر رووباری سیروان مۆڵه‌تی پێ‌نادرێت، چونكه كاریگه‌ری زۆر خراپی ده‌بێت بۆ ئایندهی ژینگه‌ی ناوچه‌كه.
سه‌باره‌ت به‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كارگه‌ی چه‌ولم و جێبه‌جێنه‌كردنی رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان و تێكدانی سروشت و ژینگه‌ی ناوچه‌كه .
یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان وه‌ك ئیداره‌ی سنوره‌كه كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م خاوه‌ن كارگه‌كان ئه‌نجامداوه‌و پێیان راگه‌یاندوون، له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه مۆڵه‌تی كاركردن بۆ هیچ خاوه‌ن كارگه‌یه‌ك نوێناكرێته‌وه تا رێنمایه ژینگه‌یه‌كان جێبهجێنهكات.
هه‌وره‌ها یونس ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی روونده‌كرده‌وه كه " داوامان لێكردوون پارێزگاری لهرێگهوبانهكان و سروشتی سه‌ر رووباری سیروان بكه‌ن و ده‌بێت كهساله دابنێن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وه رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه، جگه له‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆڵه‌تیان بۆ تازه ناكرێته‌وه‌و لێشیان .
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان باس له‌وه‌شده‌كات " رووباری سیروان گرنگییه‌كی زۆری بۆ سنوری گه‌رمیان هه‌یه به‌تایبه‌ت شاری كه‌لار، كه ده‌توانرێت له‌رووی گه‌شتیاری و دیمه‌نی دڵرفێنهوه كاری زۆر نایابی له‌سه‌ر ئه‌نجامبدرێت، بۆیه ده‌رگاكرایه‌وه بۆ ته‌واوی كۆمپانیاكانی بواری وه‌ربه‌رهێنان بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری تێدا ئه‌نجامبده‌ن.
سامان یاروه‌یس