رۆژی 27/12 سەعات ( 2:30) دەقیقە لە یاریگای یانەی
شێروانە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە وەرزشكاران و وەرزشدۆستان تیپی لاوانی
یانەی شێروانە میوانداری تیپی لاوانی یانەی زێرەڤانی، كرد تایمی یەكەمی
یارییەكە ئاستێكی بەرزی هەبوو بە مەبەستی گۆڵ تۆماركردن هەردوو تیپ چەند
هێرشێكیان كردە سەر گۆڵی یەكتر لە ئەنجامی ئەو هێرشانەداو لە دەقیقەی (
39)دا یاریزانی لاوانی شێروانە (ئەحمەد عەبدولرەحمان )گۆڵێكی بۆ تیپەكەی
تۆماركرد .
ئەم تایمە بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر بە سوودی لاوانی شێروانە كۆتاییهات . بەڵام لە تایمی دووەمدا یارییەكە گۆڕاو ئاستێكی باشتری بەخۆوەبینی هەردوو لا بەردەوام بوون لە هێرشەكانیان بۆ سەر گۆڵی یەكتر ، لە دەقیقەی ( 56)دا یاریزان (جواد حكمەت ) بە لێدانی پەنالتی گۆڵی یەكسانبوونی بۆ لاوانی زێرەڤانی تۆماركرد و هەر لەم تایمەداو لە دەقیقەی ( 76)دا یاریزانی لاوانی زێرەڤانی (عەبدوڵڵا سەعدوون ) دووەم گۆڵی بۆ لاوانی زێرەڤانی تۆمار كرد . سەرئەنجام یارییەكەش ( 2 – 1 ) لە بەرژەوەندی لاوانی یانەی زێرەڤانی كۆتاییهات .
هادی ئەحمەد