
ئه‌شواق جاف بۆ چاودێرنیوز
وتی: رووداوی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ده‌زگای هه‌واڵگری عیراق له‌كه‌ركوك
سه‌لماندی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی دیجله پێویسته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه
یا لانی كه‌م پاشه‌كشه بكه‌ن، چونكه نه‌یتوانیوه به‌ره‌نگاری تیرۆر
ببێته‌وه، دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك راده‌ستی هێزی ئاسایش‌و پۆلیسی
كه‌ركوك بكرێت‌و ئه‌و هێزه‌ش رێكبخرێته‌وه.
وتیشی:
كرده تیرۆریستییه‌كه‌ی كه‌ركوك دوای ئه‌وه هات كه خورماتوو داوای كرد
بگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركوك، تا له‌م رێیه‌وه ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نن كه
ده‌زگاو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی كه‌ركوك ناتوانن هاووڵاتیانیان
بپارێزن.
له‌باره‌ی
پێویستی پارێزگاكه به‌هێزی دیكه، وتی: هێزی دژه تیرۆری كوردستان
به‌رده‌وام له‌خزمه‌تی سه‌لامه‌تیدا بوون‌و بۆ كرده‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ش
به‌ته‌نگ كه‌ركوكه‌وه هاتن، داواكارم له‌به‌رپرسانی په‌یوه‌ندار كه
هێزێكی راهێنراو به‌ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر تایبه‌ت بۆ پارێزگای
كه‌ركوك دروست بكه‌ن تا به‌شێوه‌یه‌كی وریایانه‌و ده‌موده‌ست به‌ره‌نگاری
تیرۆریستان ببنه‌وه‌و ژیان‌و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی پارێزگاكه بپارێزن.
راشیگه‌یاند:
چه‌ند جارێك چه‌ندین كه‌سایه‌تی یا لایه‌نی په‌یوه‌ندار ره‌خنه‌یان
گرتووه له‌ئه‌دای هێزه‌كانی ناوخۆ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان،
جارێكی دیكه رێگه به‌وانه نه‌درێت كه ره‌خنه له‌هێزه‌كانی ناوخۆی
كه‌ركوك بگیرێ، به‌و هۆیه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ هاووڵاتیان دهپارێزێو
به‌ره‌نگاری تیرۆریستان ده‌بێته‌وه.