نوسه‌رێكی
میسری، رایده‌گه‌یه‌نێت: نوێنه‌ری یه‌كێتی له قاهیره په‌یوه‌ندی پێوه
كردم‌و پێی راگه‌یاندم، كه نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌ڵمانیا ئێستا له‌گه‌ڵ
سه‌رۆك مام جه‌لال دانیشتووه‌و خه‌ریكه ئه‌و كتێبه‌ی بۆ ده‌خوێنێته‌وه‌و
كه به‌ناوی (جه‌لال تاڵه‌بانی روانینێكی میسریانه) نووسیومه.
سه‌ید
عه‌بدولفه‌تاح، له وتاره‌كه‌یدا كه‌له رۆژنامهكوردستانی نوێ به
ناونیشانی (مژده‌یه‌ك له مام جه‌لاله‌وه) بڵاوكراوه‌ته‌وه، نوسیویه‌تی:
"چه‌ند بدوێم چه‌ند زمانم بێته گۆ، ئه‌مه ئه‌و خۆشیه‌یه كه ناتوانم
وه‌سفی بكه‌م".
راشیگه‌یاندووه:
ئه‌م هه‌واڵه ده‌كه‌مه موژده بۆ هه‌موو خۆشه‌ویستانی رێبه‌ری گه‌وره،
زلهیهكیشه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گومانیان ده‌كرد له‌و راپۆرتانه‌ی باسی
باشبوونی ته‌ندروستی به‌ده‌نگه‌وه هاتنی چارهسهرییهكهیان
گه‌ڕانه‌وه‌شی نزیك بووه‌ته‌وه.
نوسه‌ر ئامۆژگاری
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌شی كردووه كه پڕوپاگه‌نده ده‌كه‌ن دژی سه‌رۆك
تاڵهبانیو، ده‌ڵێت: "واز له جووینه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌و درۆوده‌له‌سه
له‌باره‌ی ته‌ندروستی مام جه‌لال-ه‌وه بهێنن".





































