كۆمه‌ڵانی
به‌شه‌ره‌فی خه‌ڵكی كوردستان، وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كێتیی له په‌رله‌مانی
كوردستان به توندی ئیدانه‌و مه‌حكومی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس كاوه
گه‌رمیانی ده‌كه‌ین، ئه‌م رووداوه به یه‌كێك له هه‌ڕه‌شه‌كانی تری سه‌ر
ئازادی راده‌ربڕین ده‌زانین.
بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگا ئیداری و ئه‌منیه‌كانی گه‌رمیان به‌تایبه‌ت هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و راده‌ستكردنیان به دادگا، ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی كه له ئازادی و ئازادی راده‌ربڕین ده‌كرێن هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆن له‌سه‌ر ئه‌زموونی دیموكراسی حكومڕانی له كوردستاندا، به‌تایبه‌تیش ئێمه وه‌كو ئه‌ندام په‌رله‌مانانی یه‌كێتی به‌شێك ده‌بین له به‌دواداچوونی جددی بۆ ئاشكراكردنی تاوانباران جا له‌هه‌ر ئاست و شوێنێكدابن.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پره‌نسیپی ئازادییه‌كان دوانه‌یه‌كی له‌یه‌ك جیانه‌كراوه‌ن، له‌به‌رئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئازادی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر یه‌كێتی، له‌م سۆنگه‌یه‌وه پێویسته یه‌كێتی زۆر جددیتر ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان رابسپێڕێ بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و رۆژنامه‌نووسان و ئازادیخوازانی گه‌له‌كه‌مان دووربن له‌هه‌ر دڵه‌ڕاوكێ و مه‌ترسییه‌ك، پێویسته ده‌زگا ئه‌منییه‌كان رۆڵی خۆیان باشتر بگێڕن بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان متمانه‌ی ته‌واویان هه‌بێت كه ئه‌و ده‌زگایانه ده‌توانن تاوانباران بدۆزنه‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی یاسا‌و دادگاوه سزای خۆیان وه‌ربگرن.
سه‌ره‌خۆشی فراكسیۆنه‌كه‌مان بۆ كه‌سوكاری رۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی جوانه‌مه‌رگ ده‌نێرین و هیواداریشین به زوویی تاوانباران بدۆزرێنه‌وه له‌ڕێگه‌ی دادگاوه سزای خۆیان وه‌ربگرن.

فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان
6/12/2013
PUKmedia