
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "چاو‌دێر"
كه‌وتون، له‌دوای ده‌رچونی برزۆ مه‌جید بۆ پارله‌مانی كوردستان، رێكخه‌ری
گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به بڕیاری خۆی كاوه موفتی وه‌ك باژێره‌وانی
هه‌ولێر ده‌ستنیشانده‌كات، ئه‌م بڕیاره‌ش ناڕه‌زایی به‌شێكی زۆری لێپرسراوی
بازنه‌و رایه‌ڵه‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی له‌شاری هه‌ولێر
لێده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه كه‌مال سه‌لیم كه له‌كۆنفرانسی
ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا له‌دوای برزۆ مه‌جید دوه‌م ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌و
خۆی به موسته‌هه‌قی ئه‌و پۆسته ده‌زانێت.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو، به "چاو‌دێر"ی
راگه‌یاند، له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و كێشه‌یه وه‌فدێكی بزوتنه‌وه‌كه
له‌شاری هه‌ولێر سه‌ردانی رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌كه‌یان كردوه له‌گردی
زه‌رگه‌ته، به‌ڵام ناوبراو وه‌ڵامی وه‌فده‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه. دوای
سه‌ردانی ئه‌و وه‌فده‌ش كه‌مال سه‌لیم ئیمزای زۆرێك له لێپرسراوی بازنه‌و
رایه‌ڵه‌كانی هه‌ولێری كۆكردۆته‌وه، بۆ لابردنی كاوه موفتی، به‌ڵام
رێكخه‌ری گشتی به توڕه‌یی وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه‌و پێی وتون "من بڕیارێك
به‌م پرس به ئێوه ده‌كه‌م؟".
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی "چاو‌دێر"
له‌سه‌ر ئه‌و ناكۆكییانه‌ی هه‌ولێر، سه‌ردار ئاغای سورچی، كه كاندیدی
گۆڕان بو بۆ پارله‌مانی كوردستان، كۆبونه‌وه‌ی به‌چه‌ندین بازنه‌و
رایه‌ڵه‌ی بزوتنه‌وه‌كه له‌هه‌ولێر كردوه‌و، دژی كاوه موفتی قسه‌ی
كردوه. ئه‌وانه‌شی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربون: جه‌مال مامك- لێپرسراوی
بازنه‌ی شۆڕش، رزگار ئه‌حمه‌د هه‌مزه- لێپرسراوی بازنه‌ی به‌ختیاری،
كامه‌ران سه‌رسپی- لێپرسراوی بازنه‌ی ته‌یراوه، سه‌لمان له‌تیف-لێپرسراوی
بازنه‌ی ئازادی، حه‌مه بابان- لێپرسراوی رایه‌ڵه‌ی خوێندكاران، هه‌ڵمه‌ت
ئه‌كره‌م- لێپرسراوی رایه‌ڵه‌ی خوێندكارانی زانكۆ، د. مسته‌فا هه‌ڵسوڕاوی
بازنه‌ی شۆڕش، ئیسماعیل ئاكۆیی- لێپرسراوی بازنه.
سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كه‌ی "چاو‌دێر"،
ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات، كه كاوه موفتی باژێره‌وانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ
سه‌رجه‌م بازنه‌و رایه‌ڵه‌كانی هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ی كردوه‌و پێی
راگه‌یاندون كه "ئه‌و رێكخه‌ری گشتی دایناوه‌و كه‌س ناتوانێت بیگۆڕێت"،
بۆیه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌بێته ده‌نگه دهنگو ئه‌و هه‌ڵسوڕاوانه‌ی
پێشتر له‌گه‌ڵ سه‌ردار ئاغای سورچی كۆبونه‌وه‌یان كردوبو، هۆڵی
كۆبونه‌وه‌كه جێده‌هێڵن.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌وه‌شی بۆ "چاو‌دێر"
خسته‌ڕو، كه لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه پێكهاتوه‌و كه‌سێك
به‌ناوی رێبین له گرده‌كه‌وه ده‌نێردرێت بۆ هه‌ولێرو لێكۆڵینه‌وه‌ی
لهحساباتو گه‌نده‌ڵی بازنه‌كان كردوه. هاوكات كاوه موفتی به
لیژنه‌كه‌ی راگه‌یاندوه كه ئه‌و هه‌ر لێپرسراوی هه‌ولێره.
له‌دوایین
پێشهاتیشدا له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كانی مه‌كۆی هه‌ولێر، كۆمه‌ڵێك لێپرسراوی
بازنه‌و رایه‌ڵه‌و هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان جارێكی دیكه چونه‌ته‌وه بۆ گردی
زه‌رگه‌ته. به‌پێی زانیارییه‌كانیش رێكخه‌ری گشتیش به ناڕازییه‌كانی
وتوه "ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆن سجنتان ده‌كه‌م". به‌ڵام دواتر رۆسته‌م بازیانی
نه‌وشیروان مسته‌فای ئارام كردۆته‌وه.