.jpg)
له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی
سه‌رۆك مام جه‌لال-یش د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك و پزیشكی
رێگه‌پێدراو بۆ لێدوان له‌باره‌ی ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی رایگه‌یاند:
دۆخی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه
بینیوه‌و به‌ره‌و باشتریش ده‌چێت.
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم
راشیگه‌یاند: ساڵی 2013 لایه‌نه سیاسیه‌كانی كه‌ركوك نه‌یانتوانیوه
هه‌ماهه‌نگیه‌كی باش دروستبكه‌ن و وتیشی: هیوادارین ساڵی 2014 ساڵی
هه‌ماهه‌نگیكردنی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك بۆ پیرۆزكردنی چهژنهكانی سه‌ری ساڵ سه‌ردانی كڵێسای كه‌ركوكی كرد‌و پیرۆزبایی سه‌رۆك مام جه‌لال-ی بهمهسیحیهكان گهیاندو هیوای خواست ساڵی نوێ ساڵی به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و ئۆقره‌یی بێت بۆ هه‌موو عیراقیه‌كان و له‌سایه‌یدا ئاوات و خولیاكانی مه‌سیحیه‌كان به‌دێت.
له‌به‌رامبه‌ردا قه‌شه‌ی كڵیساكانی شاری كه‌ركوك سوپاسی پارێزگاری كه‌ركوكیان كه‌هه‌میشه به‌خه‌می برایه‌تی و پێكهوهژیانهوهیهو راشیانگه‌یاند د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم خزمه‌تێكی به‌رچاوی پێشكه‌شی كه‌ركوك كردوه كه له‌هیچ سه‌رده‌مێكدا ئه‌و خزمه‌ته پێشكه‌شی كه‌ركوك نه‌كراوه.
مه‌سیحیه‌كانی كه‌ركوك په‌رۆشی خۆیان بۆ ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ربڕی و هیوایان خواست سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه بۆ عیراق بگه‌رێته‌وه.