
حاكم قادر حەمەجان، رایگەیاند: "تائێستا هیچ وەزارەتێك بۆ هیچ لایەنێكی سیاسیو كوتلە سیاسییەكان یەكلانەكراوەتەوە".
ئەو ئەندامەی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی
سیاسی یەكێتی، بە كەناڵی گەلی كوردستانی، راگەیاندووە: وەك یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان سورین لەسەر ئەوەی یەكێك لەوەزارەتەكانی وەك ناوخۆ یان
پێشمەرگە بەر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بكەوێت.
راشیگەیاند: ئێمە بەئاشكراو بەڕوونیو بێ دوودڵیو بێ سڵەمینەوە داوای یەكێك لەم وەزارەتانە دەكەین بۆ یەكێتی.