
دكتۆره جوان ئیحسان وته‌بێژی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دووپاتیكرده‌وه: هه‌ڵویستی مه‌بده‌ئی و سیاسی یه‌كێتی رون و نه‌گۆڕه به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی لیستی گۆڕان (هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر) كه وه‌ك كه‌سێكی به‌عسی ناسیومانه‌و رامان ناگۆڕێت له‌سه‌ری و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و كه‌سه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه جێی قبوڵ نیه.
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی
حكومه‌تیش، دكتۆره جوان رایگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و
هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له رێكه‌وتنێكی نهێنی له نێوان
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وپارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجام درابێت،
سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی حكومه‌ت.
دكتۆره جوان راشیگه‌یاند:
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌هیچ جۆرێك پێویستی به‌ڕێكه‌وتنی نهێنی
نییه، به‌پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی چه‌واشه‌كاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه
رێكه‌وتنی نهێنی ئه‌نجامداو پاشان ئاشكرایكرد.
وتيشی: دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه
كه سورین له‌سه‌ر داواكارییه‌كانمان له‌چۆنیه‌تی به‌شداری كردنمان
له‌حكومه‌تی داهاتوو كه مافه راسته‌قینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستانه.