
ماوه‌ی دوو رۆژه پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت
له شاری سلێمانی ده‌ست پێكردووه و دوێنێ ده‌نگی ئه‌و هاووڵاتیانه جیا
كراوه‌ته‌وه كه له ناوچه‌كانی تری عیراقه‌وه هاتوونه‌ته سلێمانی و
ده‌نگیان داوه.
ئه‌مڕۆش 7-5، له هۆڵی هه‌ڵگورد عارف پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی
ده‌نگه‌كانی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌و كارمه‌ندانی
ته‌ندروستی و زیندانیان ده‌ستیپێكردووه‌و له كۆتایی 71 هه‌زار ده‌نگی
تایبه‌ت تا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2 هه‌زارو 500 ده‌نگ جیا كراوه‌ته‌وه و له و
رێژه‌یه‌ش یه‌كێتی ده‌نگێكی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه .
نه‌وزاد ساڵح سه‌رۆكی تیمی چاودێرانی (ی.ن.ك) له هۆڵی
هه‌ڵگورد عارف رايگه‌یاند: به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و ده‌نگانه‌ی
كه جیا كراوه‌ته‌وه یه‌كێتی له پێشوه‌ی هه‌موو لیسته‌كانه‌وه به
به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی پێشووتر له هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تدا ده‌نگه‌كانی
هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگه‌كانی زیادی
كردووه.
راشیگه‌یاند: به‌پێی ده‌نگه جیا كراوه‌كان یه‌كێتی به
ڕێژه‌ی دووهێنده زیاتر له پێشوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانهوهیهو به‌رده‌وام
ده‌نگه‌كانی له زیادبوندایه‌و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ده‌نگه‌كانی هه‌ڵكشانی
زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت، راشیگه‌یاند: له بنكه‌ی هه‌ڵگورد عارف كه
تایبه‌ته به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت هه‌ردوو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و پارێزگاكانی هه‌رێم جیا ده‌كرێته‌وه و تا
ئێستا پڕۆسه‌كه به‌بێ گرفت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتیشی: دوێنێ پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له شاری سلێمانی كۆتایی هات و چاوه‌ڕوانیش
ده‌كرێت پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت نزیكه‌ی 6 رۆژ بخایه‌نێت