ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی به‌یاننامه‌ی چوار لایه‌نی سیاسی له سلێمانی
بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه، بۆ جاری دووه‌م، چوار لایه‌نی سیاسیی
به‌شداری هه‌ڵبژاردن، پارتی، كۆمه‌ڵ، گۆڕان، یه‌كگرتوو، له‌سه‌ر ئاستی
پارێزگای سلێمانی، به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ساخته‌كاری هه‌ڵده‌به‌ستن، به‌م
روونكردنه‌وه‌یه رایده‌گه‌یه‌نین كه‌وا:
یه‌كه‌م: یه‌كێتی ته‌نها چاوه‌ڕوانی راگه‌یاندنی ره‌سمی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه، ئه‌نجامه‌كه‌ی چۆن رابگه‌یه‌نرێت، قبوڵمانه. گه‌رچی له‌سه‌راپای كوردستاندا سه‌دان به‌ڵگه‌ی بچووك و گه‌وره‌مان لایه، به كۆمسیۆنی پارێزگاكانیشمان راگه‌یاندووه و سه‌لماندووه و وه‌كو سكاڵای یاسایی تۆمارمان كردووه كه چۆن ساخته‌كاری و ده‌ستكاری لیست و ده‌نگه‌كانمان كراون.
دووه‌م: ئه‌و چوار لایه‌نه، چوار به‌رامبه‌ر به یه‌كێتی به‌رپرس و چاودێریان له‌سه‌ر وێستگه و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان هه‌بووه، ده‌پرسین خێره له‌ناو هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمدا ته‌نها له سلێمانی چاودێره‌كانی ئه‌و چوار لایه‌نه چاوكراوه‌ن و له‌پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆكدا مته‌قیان له‌خۆیان بڕیوه!

سێیه‌م: له‌هه‌ولێردا ئه‌نجامی 331 محه‌ته نه‌دراوه‌ته‌وه
حزبه‌كان، یه‌كێتی شكاتی له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه كردووه، نوێنه‌ری گۆڕان و
لایه‌نه‌كانی تریش ئاگاداركراون شكات بكه‌ن، دیسان ده‌پرسین بۆ
له‌به‌رامبه‌ر رێساشكێنیی ئاوهای كۆمسیۆنی هه‌ولێر، گۆڕان و كۆمه‌ڵ و
یه‌كگرتوو بێده‌نگن، كه‌چی بۆ سلێمانی مێش ده‌كه‌نه گامێش.
له‌كۆتاییدا دهڵێنین، له هه‌ڵبژاردنی 21-9 دا یه‌كێتی دڵنیا بوو ده‌نگه‌كان سه‌نگی یه‌كێتی نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌یمان قبوڵكرد؟، له‌وه ده‌چێت ئه‌م لایه‌نانه دڵنیا بن سه‌ره‌نجامی ده‌نگه‌كانیان به‌دڵ نه‌بێت، بۆیه پێشوه‌خت ئه‌م هه‌ڵا و بگره‌یه ده‌نێنه‌وه، به‌دڵنیایشه‌وه له سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌نگی یه‌كێتی به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵكشاوه كه ره‌نگدانه‌وه‌ی سه‌نگ و قورسایی خۆی، سیاسه‌تی ژیرانه‌ی یه‌كێتییه له‌م قۆناغه‌دا. بۆیه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه بێ به‌ڵگانه‌ی ده‌نرێن بێئه‌نجام ده‌بن و وه‌ك نه‌خشی سه‌رئاو ده‌بن.

له‌گه‌ڵ رێزماندا
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان16/5/2014