ئارام قادر خەبات كوڕی فەرماندەو تێكۆشەری كۆچكردوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نامەیەكی مام جەلال سەرۆك كۆماری عیراق و سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بڵاوكردوەتەوە كە مێژووەكەی بۆ 36 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوەو بۆ قادر خەباتی ناردوە.
مام جەلال لەنامەكەیدا بۆ قادر خەبات نوسیویەتی:
1978/6/6
هەڤاڵ قادر خەباتی تێكۆشەر، سڵاوێكی شۆڕشگێرانەی گەرم، شادی و سەركەوتنتانم داوایە.
گەر دوژمن نیازی هاتنی هەبێت، ئەبێ هەمومان پێكەوە بكشێینەوە بۆ ئەو دیو. بۆیە پێویستە ئەم شتانەی خوارەوە دەست بەجێ بكەیت.

1- فیشەكو شتی خۆتان بشارنەوە.
2- نان بكەن بۆ خۆتان، بەشی دوو رۆژ.
3- ئێستە چەند هەڤاڵێك بچن بۆ قەسرێ و بێنەوە بەدەنگوباسەوە پێش رۆژهەڵات بگەنەوە لاتان.
4- شتەكانی خۆتان بەرنەسەر چاكەكە ئەوەی بۆتان ناشاردرێتەوە.

هەروەها پێویستە كە
1- بەیانی زوو خۆت و چەكدارەكانتان پێش سەعات شەش بگەنە لای ئێمە تاكو پێكەوە پلانی شەڕكردن و كشانەوە دابنێین.
2- تەنها چەند بێ چەكێك لەلای بارەگاكەتان بەجێ بهێڵن. بەوانیش بڵێن گەر بو بەتەقە یان دوژمن هات بۆ لای ئێمە بێن.
نابێ ئەمانە فەرامۆش بكەیت. گەر بەلاتەوە پەسند نیە تكایە وەرامم بدەرەوە هەر ئێستە.
برای دڵسۆزتان
مام جەلال