
لە لایەكی ترەوە : هەردوو تیپی ئاشتی نوێ و ئایندە بە هاوبەشی و بە هاوكاری ماڵی گەنجانی كەلار سەر بە سەنتەری رووناكبیری ئێڵ بەگی جاف خولێكی تۆپی پێیان كردەوە بۆ ( 16) تیپی میللییی شاری كەلار بە ناوی خولی شەهید ( ساڵح حاجی حەسەن )رۆژی 31/ 7/ ( 5)ی ئێوارە لە یاریگای چیمەنی شەهید ساڵح حاجی حەسەن بە ئامادەبوونی هەڤاڵ محمد عەبدووڵڵا سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 11ی رێكخستنی گەرمیانی ( ی . ن . ك ) نوێنەرانی حكومی و حزبی و جەماوەرێكی وەرزشی لە وەرزشكاران و وەرزشدۆستان یەكەم یاری دەستپێكردنی خولەكە لە نێوان هەردوو تیپی ( پێشمەرگەی كەلاركۆن و ئاشتی )دا ئەنجامدرا یارییەكە ئاستێكی باشی هەبوو ( 2 – 1 ) تیپی پێشمەرگەی كەلاركۆن یارییەكەی بردەوەو یارییەكانی خولەكەش بەردەوامن .
هادی ئەحمەد