.jpg)
لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی
دەنگدانەكەوە، د.بێستون قادر زەنگەنە پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی
لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە PUKmediaی راگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا 55
پەرلەمانتاری سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانیەكان بەشداری كۆبوونەوەكەی ئەمشەو
بوون بۆ یەكلایكردنەوەی كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق.
وتیشی: دواتر پرۆسەی دەنگدان بۆ
یەكلایكردنەوەی كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لەنێوان د.فوئاد مەعسوم و
د.بەرهەم ساڵح دەستیپێكردو د.فوئاد 30 دەنگی بەدەستهێناو د.بەرهەم-یش 23
دەنگ و دەنگی دوو پەرلەمانتاریش بەپوچەڵ ئەژماركراو د.فوئاد مەعسوم وەك
تاكە كاندیدی كوتلە كوردستانیەكان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق دیاریكرا.
بڕیارە سبەینێ كۆبوونەوەی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت و لەكۆبوونەوەكەشدا سەرۆك كۆماری
عیراق هەڵببژێردرێت كە ئەو پۆستە بەپێی تەوافوقی نێوان لایەنەكان پشكی
كوردەو لەنێو كوردیشدا پشكی یەكێتیەو بۆ ئەو پۆستەش د.فوئاد مەعسوم كاندیدی
كورد دەبێت.