ناكۆكیمان كه‌م نییه، با میسریشی نه‌یه‌ته سه‌ر
18/8/2013
له لایه‌نگرانی ئه‌وه‌م هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان
هه‌ڵوه‌سته‌یان هه‌بێت له ئاستی رووداوه‌كانی میسردا، به‌ڵام نه‌ك تا ئه‌و
ئه‌ندازه‌ی ئه‌م قه‌ومانه‌ش ببێته خاڵێكی دیكه‌ی ناكۆكی كه ره‌وشی
سیاسیی كوردستان، زیاتر له‌وه‌ی ئاڵوده و تێكه‌وتووه و تێماوه، ئاڵوده
بكات.
هه‌ڵوه‌سته له ئاستی ئه‌و رووداوه‌دا ده‌شێ چه‌ند ته‌وه‌ره بێت:
-
هه‌ڵوه‌سته‌ی سه‌ره‌كی بۆ په‌ند وه‌رگرتن: ئه‌م رووداوانه چیمان پێ
ده‌ڵێن و ئێمه چ كه‌ڵكێكیان لێ وه‌رده‌گرین؟ باشه و خراپه‌كانی بۆ ئێمه و
بۆ ئه‌زموونی میلله‌تانی تریش له كوێن و چۆنن؟
-هه‌ڵوه‌سته‌ی
رێباز و نزیكایه‌تی سیاسی: هێزه‌كانی كوردستان له ئاسمانه‌وه نه‌هاتوون،
ئه‌وانیش چه‌ند هه‌ڵقوڵاوی كۆمه‌ڵی كوردستان و و ژینگه‌كه‌ی بن، هێنده‌ش
،هه‌ر یه‌كه‌یان، سه‌ر به مه‌كته‌بێكی فیكری و كه‌م و زۆر له ده‌وری
رێبازێكی سیاسی ده‌خولێته‌وه كه یان دیموكرات، یان ئیسلامی و ئیخوانی،
یان عه‌لمانی و نه‌ته‌وه‌یی و هه‌شمانه چه‌ند رێبازی له مانه لێك
گرێداوه و هه‌شمانه چێشتی مجێورێكه بۆ خۆی. ئاساییه به گوێره‌ی ئه‌م
مه‌كته‌بانه، له سنووری هاوسۆزی و هاو رێبازیدا، لایه‌نداری و
ته‌وه‌للابوون هه‌بێت له‌گه‌ڵ هاوێبازه‌كانیان له میسر.
- له‌م
هه‌ڵوه‌سته‌ش گرنگتر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی ئینسانی و دیموكراتخوازانه هه‌یه،
كه كوردیش مرۆڤه و كوردستانیش به‌شێكه له كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی، پێمان
خۆشه دیموكراسیی هه‌بێ، ئاڵوگۆڕ نه‌ك مۆنۆپۆڵ سه‌روه‌ری میسر و هه‌موو
دونیا بێت.
پێمان خۆشه سه‌رۆك كه به هه‌ڵبژاردن هاتبوو
مۆنۆپۆڵی ده‌سه‌ڵات نه‌كات، كه چه‌ند ملیۆنێك بۆی رژانه سه‌رجاده
دیموكراسی له سندوقدا، با سندوقی ده‌نگدانیش بێت، قه‌تیس نه‌كرێت. هه‌روا
ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌منیش بكرێت ئه‌و هه‌موو قوربانی و خوێنه نه‌بێته
نرخێكی سه‌ربار، كه‌سوپا بۆ پشتیوانی له گه‌لیش بێت زوو بچێته‌وه
بنكه‌كانی، به‌ڵام له‌وه زیاتر ده‌بێته ده‌ستتێوه‌ردان كه نه‌ك
میسرییه‌كان ، كه خۆیان به دایكی دونیا ده‌زانن و كبریائیان به قه‌ده‌ر
كۆنینه‌یی و به‌رزی ئه‌هرامه‌كانیان به‌رزه، به‌ڵكو قه‌ته‌ر و
(كۆماره‌كانی مۆز)یش ده‌ستوه‌ردانی وایان پێ ناخۆشه.
ئه‌گه‌ر
كاردانه‌وه له‌ئاستی ململانێی ناو هه‌ناوی سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵی میسری له‌و
چوارچێوه‌یه‌دا قه‌تیس بێت هه‌ر نه‌یسه یان وه‌ك میسرییه‌كان ده‌یڵێن هه‌ر
(مه‌ئدور علیه)، به‌ڵام چونكه هه‌ن له كوردستان ، له سه‌ره‌تاوه،
ئه‌م رووداوانه‌ی میسریان كرده ده‌سكه‌لای ئاماژه و توانجی سیاسیی له
ناو خودی ململانێی ناوخۆیی وڵات به‌وه‌ی له ناو كوردستاندا به دوای
هاوشێوه‌ی موباره‌ك و مورسی و سیسی و به‌رادعی و ململانێ دژواره‌كه‌ی
ئیسلامیی و عه‌لمانییه‌وه‌ن، بۆیه ئه‌و وێناكردنه‌یان لێ بووه به ڕاستی،
وه‌ك كابرای كورده‌واری كه پۆلیس له به‌غدا وه‌گیریهێنابوو هاتبوو له
پشده‌ره‌كه‌ی خۆمان یه‌خه‌ی پۆلیسێكی خۆماڵی گرتبوو گوایه: پۆلیس هه‌ر
پۆلیسه، له به‌غدا ،یان له پشده‌ر بێت.
گوێم له وتاری هه‌ینی
مزگه‌وتێك گرت كه كه‌ناڵێكی ئیسلامیی راسته‌وخۆ ده‌یگواسته‌وه،
ئه‌وه‌نده‌ی لێی تێ بگه‌م هیچی بۆ كوردستان نه‌هێشته‌وه و هه‌ستم كرد هێزی
پێشمه‌رگه چوونه‌ته قاهیره و مورسییان له‌سه‌ر ته‌خت لابردووه.
ئه‌م
جۆره خیتابه گرژه ناتوانێت سوودمه‌ند بێت بۆ ژینگه‌ی سیاسیی كوردستان،
ناشتوانێت یارمه‌تی كه‌ڵك وه‌رگرتن له چاك و خراپه‌كانی ئه‌زموونه‌كه‌ی
میسر بدات ، ناشتوانێت كۆمه‌ك به لێقه‌وماوه‌كانی هه‌ردوو به‌ره‌ی قوربانی
توندوتیژییه‌كانی ئه‌وێ بكات. به‌ڵكو ته‌نها یه‌ك شت وه‌دی دێنێت:
قه‌ومانی (میسر)یش ده‌كاته خاڵێكی دیكه‌ی ناكۆكی له كۆمه‌ڵی
كورده‌وارییدا. بۆ ئه‌م هیچ نییه بیڵێم ئه‌وه نه‌بێت كه خاڵی ناكۆكییان
كه‌م نییه تا له‌سه‌ر میسری مه‌حروسه ناكۆك بین و به‌شه‌ڕ بێین. میسر
وڵاتێكی دێرینه و گه‌له‌كه‌شی گه‌لێكی گه‌رده‌ن كێڵه، خۆیان ته‌گبیری
ناكۆكییه‌كانی ئێستا و داهاتووشیان ده‌كه‌ن. دیسانه‌وه وه‌ك میسرییه‌كان
ده‌ڵێن (الدور و الباقی علینا)..
....................................................
16/8/2013
پێداچوونه‌وه به‌ڕه‌وتی به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی
میدیای عه‌ره‌بی بۆ قه‌ومانی سوریا له‌به‌شه كوردییه‌كه‌یدا، پتر
له‌سه‌رنجێكی رۆژنامه‌وانی و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی كوردانه‌ی گه‌ره‌كه.
به‌تایبه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنی نووسه‌رانی خاوه‌ن نه‌زه‌رو بیروڕا كه هه‌موو
شتێكی دۆسێی كورد له‌سوریا به‌دووانه‌ی سه‌نگه‌ربه‌ندی (شۆڕشی سوریا- رژێمی
سوریا)وه ده‌به‌ستنه‌وه. له‌كاتێكدا دوو ساڵ دوای گواستنه‌وه‌ی (په‌تا)ی
به‌هاری عه‌ره‌بی بۆ سوریا گۆڕانی زۆر به‌سه‌ر ئه‌م سه‌نگه‌ربه‌ندییه‌دا
هاتووه، هیچ نه‌بێ له‌ڕووی هه‌ڵسه‌نگاندنی مۆڕاڵی بۆ به‌ره‌ی (شۆڕش)، جا
ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی رژێم وه‌ك خۆی مابێت كه به‌ره‌ی سه‌ركوت و دیكتاتۆرییه
ئه‌وا به‌ره‌ی یه‌كه‌م خه‌ریكه تام و بۆی شۆڤێنی و توندڕه‌وی به‌سه‌ردا
زاڵ ده‌بێت.
شۆڤێنی به‌مانای مامه‌ڵه‌یان له‌دۆسێی كورد‌و مافی
نه‌ته‌وه‌كان له‌سوریای دواڕۆژ و توندڕه‌ویش به‌مانای ئه‌وه‌ی خه‌ریكه
خه‌یاڵدانی توندڕه‌وان جێی پرۆژه‌ی دیموكراتیزه‌كردن و دادپه‌روه‌ری
ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ی به‌حیساب ته‌نگێزه‌ی بنچینه‌ی به‌هاری سوریا‌و
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه بوو له ئه‌سه‌د.
هه‌ڵسه‌نگاندنی دوو هه‌فته‌ی
رابردووی میدیای عه‌ره‌بی، وه‌ك هی دووساڵی رابردوویان، هه‌ڵسه‌نگاندنی
دابه‌شكردنی درامای ململانێكه‌یه له‌نێوان به‌ره‌ی خێر‌و شه‌ڕدا كه ده‌بێ
كوردی سوریا یه‌كیان هه‌ڵبژێرێت، ئه‌گه‌ر ئازادیخواز و گوایه له «ریزی
به‌هار و شۆڕشه».
ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه جگه له‌وه‌ی
دابه‌شكردنێكی دینی و پیرۆكردنی سه‌نگه‌ربه‌ندییه سیاسییه‌كانه كه وه‌ك
نه‌ریت هه‌میشه له‌جوڵه‌و گۆڕاندایه، ناهه‌قییه‌كه به‌رامبه‌ر كورد‌و
بزووتنه‌وه سیاسییه‌كه‌ی ده‌كرێت.
بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی
له‌سوریا و له‌ته‌واوی كوردستاندا بزووتنه‌وه گه‌لێكی مێژوو كردن و
ره‌واییان له‌ڕه‌وایی مه‌سه‌له‌ی تائێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوی كورده‌وه
وه‌رده‌گرن.
چوون له ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشگێریشدا پرس و كێشه
ره‌سه‌نه‌كان ده‌ناسرێت، مه‌سه‌له‌ی كورد ره‌وایی خۆی له‌خۆیه‌وه
وه‌رده‌گرێت، نه‌ك له‌سه‌نگه‌ربه‌ندی دیكه‌وه كه مێژووی به سه‌رهات و
قه‌ومانه‌كانی سه‌ده‌ی بیست سه‌لماندویانه زۆرجار سه‌نگه‌ربه‌ندی
نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كان سه‌نگه‌ربه‌ندی كورتخایه‌ن و په‌یوه‌ستی ئاڵوگۆڕی
حوكمڕانی و ده‌ستبه‌سه‌راگردتنی مه‌قه‌ده‌راتی ده‌وڵه‌ته تا ئه‌وه‌ی
سه‌نگه‌ربه‌ندییه‌كی جێگیر بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی پرسی ره‌سه‌نی كوردی پێ
ده‌ناسرێته‌وه.
راستێكه‌ی كورد لێقه‌وماوه له‌سوریا، وه‌ك
له‌شوێنانی تریش، ده‌نا سه‌نگه‌ری كوردایه‌تی ته‌وه‌ره‌یه‌و هی ئه‌وه‌یه
ئه‌وانی تر ته‌ڤلی بن، نه‌ك كورد په‌لكێشی پێدراوه گۆڕاوه‌كانی خۆیان
بكه‌ن.
....................................................
14/8/2013
كۆچ و ئاواره‌یی كوردانی رۆژئاوا خه‌ریكه شێوه‌ی كۆچی
به‌كۆمه‌ڵی كوردستانییان وه‌رده‌گرێت، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی
هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌ره‌ی نه‌سره‌و تیرۆریسته هاوپه‌یمانه‌كانیان. ئه‌مه‌ش
هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه كه ده‌بێ كوردایه‌تی له‌سه‌رتاسه‌ری
كوردستاندا كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی بكات و به ته‌نیا بۆ دۆسێی سوریا‌و
هه‌ڵسوڕانی كوردی ئه‌و پارچه‌یه جێنه‌هێڵرێت. كوردایه‌تی له ڕۆژئاوا
پێویستی به پشتیوانییه‌كی زۆره له‌م دۆسێیه‌دا.
ئاواره‌ی كورد
قه‌ده‌رێكی دوور و درێژی مێژووییه به تایبه‌تی له سه‌ده‌ی بیستدا كه
سه‌ده‌ی ململانێی كوردایه‌تییه له‌گه‌ڵ زوڵم و سته‌می نه‌ته‌وه‌ییدا، نابێ
لێگه‌ڕێین ببێته قه‌ده‌رێك له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كیشه‌وه.
له
ڕووی مرۆیی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه كورده‌واری باشوور له‌سه‌رێتی
باوه‌شی میهر و هاوبه‌شێتی بۆ كۆچبه‌ران بكاته‌وه، حكومه‌ت و ده‌زگا
خێرخوازه‌كانیش ته‌گبیرو ته‌داروكی فریاگوزارییان له‌سه‌ره، به‌ڵام هێزی
كوردایه‌تی ده‌بێت له‌كاردا بێت تا كۆچكردن نه‌بێته پێشه‌كییه‌ك بۆ
به‌تاڵكردنی كوردستانی رۆژئاوا له هێزی مرۆیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ره‌گ
داكوتان له‌سه‌ر خاك و خاوه‌ندارێتی له‌و به‌شه‌ی وڵاته‌كه‌مان.
دوژمنانی
كورد مه‌به‌ستیانه ئه‌مه بكه‌نه بژاره‌یه‌كی ناچاری بۆیه سیاسه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی دروست هاوكاری و پشتیوانییه له‌مانه‌وه‌و له‌گه‌یاندنی
فریاگوزاری و پشتیوانی بۆ كوردستانیانی رۆژئاوا له‌و جێیه‌ی خۆڕاگری تێدا
ده‌كه‌ن.
كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیش به‌رپرسیاری له‌سه‌ر شانه كه
ده‌ستوه‌ردانێكی مرۆییانه بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی له نیسانی ساڵی 1991 له ڕێی
بڕیاری 688ـه‌وه ناوچه‌یه‌كی ته‌ناهی بۆ كوردی باشوور جێبه‌جێكراو ساڵی
1999 له كۆسۆڤۆش تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه سه‌ركه‌وتنی
به‌ده‌ستهێنا.
كاتی خۆی زلهێزه‌كان كه ناوچه‌ی ئارامیان
دروستكرد هه‌ر له‌به‌ر خاتری كورد وایان نه‌كرد، به‌ڵكو مه‌به‌ستیان بوو
كۆچڕه‌وی سه‌ر سنووره‌كان نه‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاشتی جیهانی.
توركیای سه‌رده‌می سه‌رۆك ئۆزال له‌م ده‌ریچه‌یه‌وه توانی ببێته به‌شێك
له‌كۆششه‌كانی بڕیاری 688 و هه‌ستیاری خۆی له‌هه‌مبه‌ر دۆسێی كوردی
تێپه‌ڕێنێ. به‌م شێوه‌یه هه‌رێمی كوردستان به‌خه‌ڵك و خاكه‌كه‌یه‌وه
بووه نیشته‌نییه‌كی نموونه‌یی كه سه‌نگی هه‌یه له ئاشتی و
هاوكارییدا.له جێی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه یان بار بێت به سه‌ر كۆمه‌ڵی نێو
ده‌وڵه‌تییه‌وه.
ناچاركردنی میلله‌تان به كۆچكردنی به كۆمه‌ڵ
بژاره‌یه‌كی راست نییه، با ته‌نانه‌ت فریاگوزاریشیان فریا بخرێت، به‌ڵكو
هاوكاری له جێوه‌و دابینكردنی مانه‌وه‌و هاندانی چه‌قین و نه‌به‌به‌زین و
تواناداركردنی له قاودانی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی ، بژاره‌یه‌كی راست و
دروستتره، هه‌م بۆ جوڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌م بۆ كۆششێكی نێوده‌وڵه‌تی
ده‌ربه‌ست.
....................................................
26/7/2013
ئه‌مساڵ زیاتر له 10 زنجیره درامای میسری سحوور و
به‌ربانگه‌كانی ره‌مه‌زانی ته‌نیووه. ئه‌مه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی
گه‌وره‌ی هونه‌ری میسرییه دوای غه‌زای بێ ئامانی درامای سوری و
ئینجا توركی. دراماكانی میسر زۆر بابه‌ت و ڕه‌هه‌ندیان گرتۆته خۆ و
ململانێی نێوانیشیان له‌سه‌ر نمره‌ی یه‌كه‌مێتی تا دێ تینووتاو
ده‌سێنێت. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش درامای ژیان له درامای ناو
ستۆدیۆكان كه‌مه‌ندكێشتره. له‌نێوان سحوور و به‌ربانگدا سه‌یری دوو
درامای ژیان بكه‌ن كه ئه‌وه‌تا له گۆڕه‌پانی ته‌حریر و گۆڕه‌پانی
رابیعه‌ی عه‌دوییه راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێن. ئه‌و دوو گۆڕه‌پانه شانۆی
راسته‌قینه‌ی درامای ژیانن و هه‌موو توخمه‌كانی درامایان تێدایه. وه‌ك
هه‌ر هۆنینه‌وه‌یه‌كی درامیش، به‌رنامه و چالاكی هونه‌ری و شه‌وچه‌ره و
شیعر و وتاردان و حیكایه‌تیشیان تێدایه. هێڵی سه‌ره‌كی دراماكه‌ش
كه‌وتنی مورسی و كه‌تنی سیسی و گیرۆده‌بوونی سیاسه‌تی میسرییه له
ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵدا له‌وه‌ته‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌وێ
گیرساوه‌ته‌وه.
درامای ئه‌و دوو گۆڕه‌پانه رووداوه‌كانی ڕاستیی به‌رجه‌سته‌ن بۆیه خه‌فه‌ت و خۆشییه‌كانیشی ڕاستگۆ و له گۆشت و خوێنن.
هه‌ژده
رۆژ خۆپیشاندان ساته‌وه‌ختی دراماتیكی خستنی موباره‌ك بوو،
خۆپیشاندانێكی چه‌ند ملیۆنی باعیسی كه‌وتنی مورسی بوو. وا ئێمه له
نیوه‌ی دراماكه‌داین كه گۆڕه‌پانی رابیعه‌ی عه‌دوییه هێڵێكی دیكه‌ی
درامی دێنێته نێو هه‌قایه‌تی ژیانه‌وه: هێڵی ئیخوان له لێقه‌ومانی
نوێیاندا.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م دراما واقعییه ده‌بێ وه‌ك ره‌مه‌زان
بۆ ماوه‌ی مانگێك بێت، به‌ڵام بانگه‌وازیی ئه‌م دواییه‌ی فه‌ریق ئه‌وه‌ل
عه‌بدولفه‌تاح سیسی وه‌زیری به‌ره‌ڤانی كه داوای كرد رۆژی هه‌ینی(
ئه‌مرۆ) دراماكه پڕ ببێت له كۆمبارسی چه‌ند ملیۆنی، په‌له په‌لێكی
وای پێوه‌یه وه‌ك بڵێی هه‌م خه‌ڵكه‌كه و هه‌میش پاڵه‌وانه‌كان له
دراماكه بێزار بوون. وه‌ك دراماكانی جاران بخوازن له ئه‌ڵقه‌ی
سێزده‌یه‌مدا هه‌موو شتێك به په‌له یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
ناوه‌ڕاستی
هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیست ئوسامه ئه‌نوه‌ر عه‌كاشه شه‌وانی حلمییه‌ی
له‌درامایه‌كی ئاساییه‌وه كرده داستانێكی سێ به‌شی، دوو هێڵی سه‌ره‌كی
ململانێی دوو بنه‌ماڵه‌ی سه‌لیم ئه‌لبه‌دری و سلێمان غانم بوو، ململانێی
بۆرژوا و ده‌ره‌به‌گایه‌تی كه له‌زه‌مانی پادشاییه‌وه بۆ زه‌مانی ناسر و
سادات، له‌سۆشیالیزمه‌وه بۆ كرانه‌وه‌ی ئابووری درێژ ده‌بێته‌وه.
ئینجا
له‌زه‌مانی موباره‌كدا له‌كرانه‌وه‌ی رێژه‌یی سیاسیی‌دا ده‌گیرسێته‌وه.
له‌و وێستگه‌یه‌ی موباره‌كدا ئوسامه وازی له شه‌وانی حلمییه هێنا،
به‌ڵام گه‌لی میسر وازیان نه‌هێنا، خۆیان له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع به‌شی
چواره‌می شه‌وانی حلمییه‌یان به‌رجه‌سته‌كرد، یانی موباره‌كیان لابرد و
ئێستاش له سه‌كۆی رابیعه‌و ته‌حریره‌وه ململانێكه به شێوه‌یه‌كی تر
درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سیسی چاوه‌ڕێی پشتیوانی چه‌ند ملیۆنییه‌و ئیخوانیش كه به‌شداری سه‌ره‌كی هه‌موو دراماكانه، قسه‌ی خۆی هه‌یه.
ساڵی
1927 ئه‌تاتورك له توركیا خه‌لافه‌تی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، هه‌ر ئه‌و كات
له‌میسر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ له‌كه‌لله‌ی میسری ره‌سمی و
میسری شه‌عبی دا. ئه‌وه‌بوو حه‌سه‌ن به‌نا له‌ساڵی 1928دا ئیخوانی بۆ
هه‌ڵسانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئیسلامی راگه‌یاندو پشتی چه‌ند ساڵێكیش كه‌ڵكه‌ڵه‌ی
زیندوكردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت ئه‌ندێشه‌ی مه‌لیك فاروقی داگیركرد. ئه‌م
دوانه له داخی ره‌وتی لیبراڵی میسر به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا پاشای
نه‌حاس چوونه هاوپه‌یمانێتیشه‌وه، وڵاتیان به‌ره‌و داڕزان برد. ئه‌و
كه‌مه بژاره لیبراڵییه‌یان به میسر ره‌وا نه‌بینی و له‌وساوه تا ئێستاش
ره‌وتی لیبراڵی له‌ناو ره‌وته باوه‌كانی میسردا هه‌ر به حاڵ نوزه‌ی
لێوه دێت، پاش چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك ئه‌م ره‌وته بێ پشتیوانی عه‌سكه‌ر
ده‌رقه‌تی ره‌وتی میللیگه‌رایی ئیخوان و سه‌له‌فی و فلول نایه‌ت.
دراماكان
له‌سه‌ر شاشه روویان له‌كۆتاییه، دیارنییه دراماكه‌ی سه‌ر
گۆڕه‌پانه‌كان ئه‌مڕۆ رووی له چ په‌ره‌سه‌ندنێكی دراماتیكییه؟
ئێ دوای ئه‌وه؟
14/7/2013
دوای هه‌ڵه‌و هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنی گۆڕان، دیسانه‌وه
سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبه رووبه‌ڕووی پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه
ده‌بێته‌وه، ئێ دوای ئه‌وه؟ ئێ دوای ئه‌وه چیتان پێیه‌و به‌رنامه‌ی
حزبه‌كه‌تان بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان چییه‌و چۆنه؟.
خۆ
مژوڵكردن به‌ڕووداوه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردوو یان ته‌نانه‌ت چڵ ساڵی
رابردوو، نه دادی گۆڕان و نه دادی هیچ حزبێكی تر ده‌دات، ئه‌گه‌ر
قه‌راره دیموكراسی له‌كوردستان به نۆبه‌و شێوه‌یه‌كی ده‌وری بێت ئه‌وا
مانای وایه حزبی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌دا و به‌رنامه‌ی نێوان دوو خولی
هه‌ڵبژاردن موحاسه‌به ده‌كرێت و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. باشه
گۆڕان ئه‌و چوار ساڵه چی بۆ خه‌ڵكی كردووه‌و به‌رنامه‌ی بۆ چوار ساڵی
داهاتوو چییه؟.
ئه‌گه‌ر پرسیار له‌سه‌ر كاروباری حزبایه‌تییه ئێمه‌ش ده‌توانین بپرسین.
كوا
دیموكراسییه‌كه‌ی به‌ڵێن بوو له ناو گۆڕاندا په‌یڕه‌وی بكات؟ كوا
ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له‌ناو گۆڕان و كوا كۆنگره‌ی چه‌ند جار دواخراو و كوا
هه‌ره‌می به‌رپرسیارێتی له‌ناو گۆڕاندا؟.
كوا شێوازی نوێی حزبایه‌تی و جۆرێكی تازه له‌خیتابی میدیایی؟.
چه‌ند
له‌به‌رنامه‌ی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی گۆڕان جێبه‌جێكراوه و داخۆ
له‌به‌رنامه‌ی داهاتوودا چه‌ندی لاده‌برێ و چ ئامانجێكی نوێی ده‌خرێته
سه‌ر؟.
یاداشت و بیروه‌ری نه‌ما و هه‌مووكه‌س یاده‌وه‌ری به‌شی
ئه‌وه‌ی تێدایه كه ئاگاداری رووداوه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردوو بێت و
ده‌ورانی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردووش مێژوونووسان شه‌نوكه‌وی ده‌كه‌ن. به‌ڵام
چوار ساڵی رۆیشت و چوار ساڵی دادێت ته‌نها موڵكی هاووڵاتیانه‌و ئه‌وان
قه‌زاوه‌تی تێدا ده‌كه‌ن، هه‌ڵسه‌نگاندنی مێژوو كاری مێژوونووسانه‌و
هه‌ڵسه‌نگاندنی چوار ساڵی رۆیشت و چوار ساڵی دادێت مافێكه ته‌نها بۆ
جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر قۆرخ كراوه.
گۆڕان چی كردووه‌و چی پێیه بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه؟
هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن و قیل‌وقال هه‌ر ته‌واو ده‌بێت، ئێ دوای ئه‌وه؟.
....................................................
7/7/2013
وه‌ك بڵێی ئه‌مریكاو زلهێزه‌كانی دونیا له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی
گۆڕان په‌كیان كه‌وتبێت، سه‌ركرده‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له‌سه‌ر یه‌ك
روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌وی له میسر قه‌وما باش بوو، نه‌خێر خراپ
بوو، نه‌خێر ئه‌وه كاری ناوخۆیه‌و ئێمه هه‌قمان به‌سه‌رییه‌وه نییه.
ئه‌گه‌ر
ئیسلامییه‌كان له رووی فیكرییه‌وه خۆیان ساغ كردبێته‌وه‌و هه‌قیان بێت
داكۆكی له یه‌ك مه‌نزومه‌ی سیاسی و فیكری بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئیخوان
موسلمین كۆیان ده‌كاته‌وه، ئه‌وا گرفتی گه‌وره تووشی گۆڕان هاتووه كه
له‌سه‌ره‌تاوه خاوه‌نی مه‌نزومه‌یه‌كی فیكری نه‌بوو و زیاتر
له‌قه‌ره‌باڵغییه‌كی ناڕه‌زایی ده‌چوو تا بزووتنه‌وه‌یه‌كی دامه‌زراو،
گۆڕان له سه‌ره‌تای به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه ئه‌وه‌نده نه‌شئه‌ی بوو بۆ
گۆڕانكاری له میسر و تونس كه به‌لاغی حه‌وت خاڵی بۆ ده‌ركرد و ئه‌و
نه‌شئه‌یه تا هه‌فته‌یه‌ك پێش ئه‌م رووداوانه‌ی میسریش درێژه‌ی كێشا
وه‌ختێك سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌كه به ئاب‌و ئاشكرا وتی: ده‌ستووری هه‌رێم
بۆ زه‌مانێك نووسراوه كه موباره‌ك له‌سه‌ر حوكم بوو. له كاتێكدا رێگه
زۆره بۆ ره‌خنه‌كردنی ده‌ستووری كوردستان دوور قه‌رزكردنی مانا له میسر و
باكووری ئه‌فریقا. به‌ڵام كه له ئیخوانه‌كان قه‌وما گۆڕان تووشی شۆك هات
و نه‌یزانی چی بڵێت؟
ئه‌گه‌ر ده‌ستووره‌كه‌ی موباره‌ك خراپه
ئه‌وا بزاوتی سیاسیی میسرییه‌كان ده‌ستووره‌كه‌ی مورسیشیان ره‌تكرده‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه گۆڕان په‌رچه‌كرداری وای نواند ئه‌م هه‌موو مه‌سجه
پێچه‌وانه‌ی تێدایه.
ته‌ماشا بكه‌ن له كوردستان عه‌لمانییه‌كان
و ئیسلامییه‌كان سه‌نگه‌ربه‌ندی خۆیان روون كردۆته‌وه‌و به چاك و خراپ
ئیجتیهاد ده‌كه‌ن بۆ روونكردنه‌وه‌ی مه‌نزومه‌ی فیكری خۆیان، به‌ڵام چونكه
((گۆڕان)) فیكرێكیان نییه و له‌سه‌ر رووداوی رۆژ ده‌ژین ئه‌م به‌زمه‌یان
لێ قه‌وماوه كه له هه‌موو كایه‌یه‌كدا لێیان ده‌قه‌ومێت.
كه‌س
به گۆڕانی نه‌وتووه راتان چییه؟ به‌ڵام چونكه زۆریان له‌سه‌ر میسر گوت
و كردیانه پێخۆری زۆر هه‌نگاوی سیاسی‌یان نه‌ده‌كرا ئه‌م جاره بێده‌نگ
بن، كه بێده‌نگ نه‌بوون و زۆریان گوت، خراپیان گوت و شتی ناكۆكیشیان وت.
....................................................
ئه‌زموونه‌كه یه‌ك پاكێجه
4/7/2013
ئه‌مه چییه له‌میسر ده‌قه‌ومێت؟ ره‌نگه له‌هه‌ر میسرییه‌ك
بپرسی بتوانێت شه‌رحێكت بۆ بكات كه تایبه‌ت بێت به میسر خۆی، به‌ڵام وه‌ك
میسرییه‌كان خۆیان ده‌ڵێن میسر ئوم ئه‌لدونیایه، كێشه‌كانی دایكی دونیا
هه‌ر ده‌بێ دونیا به خۆیه‌وه مژۆڵ بكات.
میسر ئه‌مڕۆ قیبله
نومای به‌هاری عه‌ره‌بییه‌و ئه‌و بارانه‌ی له‌وێ ده‌بارێت وه‌ك ئه‌وه‌ی
بارانی مۆسكۆی جاران بێت، له هه‌ندێك مه‌مالیكی تر چه‌تری بۆ هه‌ڵده‌درێت.
هه‌رچه‌نده باهۆزی به‌هار له تونسی سه‌وزه‌وه هه‌ڵی كرد، به‌ڵام چونكه
تونس دایكی دونیا نییه، بۆیه به بارمته لای حزبی نه‌هزه
گلدراوه‌ته‌وه‌و هه‌ڵبه‌ت كه‌سیش نییه له‌وڵاتی كۆلۆنیۆله‌كه‌ی پێشووی
لیبیا بپرسێته‌وه.
له‌میسر كێشه هه‌یه، كێشه‌كه زۆر
له‌ململانێی نێوان عه‌لمانی و ئیخوانی قووڵتره وه‌ك هه‌ندێك له‌دیدگای
ئایدیۆلۆژی رووته‌وه وێنای ده‌كه‌ن، له‌سه‌ری ده‌كه‌نه‌وه یان له‌سه‌ری
دێنه جواب. پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن یان پێشی پێ ده‌گرن.
ئه‌وی له‌میسر ده‌قه‌ومێت له‌وه قووڵتره له دوالیزمی ئایدیۆلۆژیادا كورت بكرێته‌وه.
موباره‌ك
به‌خۆپیشاندانی ملیۆنی رۆیشت و پڕۆسه‌ی سیاسیی نوێ له‌وێ ده‌ستیپێكرد كه
پڕه له كۆمیدیای هه‌ڵه‌كان (وه‌ك ناوی شانۆگه‌رییه‌كی شكسپیر خه‌به‌ر
ده‌دا). مورسی له‌سه‌ر حوكمه‌و ئێستا ده‌خوازن وه‌ك موباره‌ك بڕوا، ئه‌ویش
ده‌ڵێ كه‌س له كه‌س پیاوتر نییه ملیۆنێك دێنن به ملیۆنییه‌ك پشتگیری
وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه.
ئه‌مه سه‌ر شانۆی رووداوه‌كه‌یه، به‌ڵام
ژێره‌وه‌ی شتی تر ده‌ڵێت. حوكمڕانی ئێستا به چ نرخێك هاتووه له‌وه
ده‌چێ داوای لێ بكه‌ن هه‌ر به‌و نرخه بڕوا. زمانحاڵی میسر ئه‌وه‌یه
ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان ئامرازی دیموكراسییه بۆ پێت ناخۆشه له دژی خۆت
به‌كار بێته‌وه؟ ئه‌گه‌ریش خۆپیشانده‌ران نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی بێده‌نگ
ناكه‌ن بۆچی ئه‌مه بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی موباره‌كیش راست نه‌بێت؟
وه‌ك
باوكه دامه‌زرێنه‌ره‌كانی سیاسه‌ت له كتێباندا باسیان كردووه دیموكراسی
بۆ ئه‌وه‌یه ویست و ئاواتی جه‌ماوه‌رو توێژه‌كانی بچێته ناو
داموده‌زگاكانی وڵاته‌وه‌و له‌مینبه‌ره‌كانی په‌رله‌مان، حكومه‌ت و
ئه‌نجومه‌نه‌كانی هه‌ڵبژێردراو و مینبه‌ره‌كانی تره‌وه خۆی بنوێنێت،
به‌ڵام دیموكراسی به‌هاری عه‌ره‌بی وه‌ك گه‌مه‌ی مار وپه‌یژه‌ی لێهاتووه،
هه‌ر جاره‌ی ده‌سته‌یه‌ك چه‌كی دیموكراسیی شه‌قام ده‌خه‌نه گه‌ڕ. له‌جێی
ئه‌وه‌ی شه‌قام بباته ناو ده‌زگای حوكمڕانییه‌وه ده‌زگای حوكمڕانی
ده‌باته ناو جاده‌وه. ئه‌مه‌شیان دابی خۆی ده‌خولقێنێ.
له‌گه‌مه‌ی
سیاسی‌دا هه‌ر چه‌كێك زۆر به‌كار هات ژه‌نگ هه‌ڵدێنێ و نرخی خۆی له‌ده‌ست
ده‌دات. چه‌كی جاده له‌میسر خه‌ریكه وای لێدێت. ئامرازێكی ئاسانتره له
ئاڵۆزییه‌كانی دیكه‌ی دیموكراسی و كه‌مێكیش ته‌لیسمی سیاسی تێدایه كه
ده‌زانی خۆپیشانده‌ران كێن؟ به‌ڵام نازانی ئه‌وانه‌ی تاقه‌تی خۆپیشاندانیان
نییه كێن و رێژه‌كه‌یان چه‌نده؟ له‌میسر به مانه ئێژن حزبی كه‌نه‌به،
كه ده‌كاته ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر تاكه قه‌نه‌فه دانیشتوون و هه‌ر چاودێری
دۆخه‌كه ده‌كه‌ن تا ساغ ده‌بێته‌وه.
مه‌سه‌له‌كه بۆ چه‌كی
دیموكراسی هه‌ڵبژاردن و نوێنه‌رایه‌تی وا نییه، ئه‌مه‌یان كۆششی سیاسیی
گه‌ره‌كه‌و هه‌ر به(فیكه)و چه‌پڵه‌و (ته‌پڵ) لێدان رایی نابێت. بۆیه لای
هه‌ڵپه‌كاران دیموكراسیی له ناو داموده‌زگان زه‌حمه‌ته و هی ناو جاده
دیموكراسییه‌كی ئاسان و یه‌ك رووه.
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی
ده‌خوازن چاوی لێ بكه‌ن و رۆڵه‌ی به وه‌فای دایكی دونیا بن، ئه‌زموونی
میسر یه‌ك پاكێجه‌و كه‌رت ناكرێت، ئه‌وی فه‌سڵی لاچوونی موباره‌كی پێخۆشه،
ده‌بێ پشووی درێژ بێت، فه‌سڵی لاچوونی مورسی و شكستی ئیخوانه‌كانیش
ببینێت. سوپا دژی موباره‌ك هات، وا دژی مورسیش كه‌وته كار. ئه‌م سوپایه
باوه‌ڕی به رۆڵی خۆی كرد و له دوو قۆناغدا پشتیوانی خۆپیشانده‌رانی كرد.
له‌سه‌ره‌تاوه
باسی په‌تای ئایدیۆلۆژی خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی میسرمان كرد كه دونیای
به‌سه‌ر ئێمه‌و ئه‌وانی عه‌لمانی و ئیسلامی‌دا دابه‌ش كردووه، ئه‌مه‌یان
هه‌ر نه‌یسه كه ململانێیه‌كی فیكرییه‌و ئه‌گه‌ر سه‌ری تێدا نه‌شكێ
له‌وانه‌یه ئه‌ده‌بیاتی فیكرییش ده‌وڵه‌مه‌ند بكات، به‌ڵام په‌تای له‌وه
مه‌ترسیدارتر په‌تای ئینتیقائییه‌ته، یانی گوڵبژێرێك بكه‌یت له
ڕووداوه‌كان، ئه‌وی بۆ ده‌سكه‌لای سیاسی خۆت ده‌ست ده‌دات فۆكسی بخه‌یته
سه‌ر و ئه‌وی له قه‌لبت ناخۆشه به‌ردێكی زل بنه‌یته بانی.
یه‌ك
پاكێجه: ملیۆنییه‌ك بۆ موباره‌ك، دانه‌یه‌كیش بۆ مورسی، هه‌ردووكیشی
ده‌رسه بۆ هه‌موولایه‌ك كه مه‌رج نییه كۆپی بكرێت، به‌ڵام مه‌رجه
ده‌رسی لێ وه‌ربگیرێت. له مۆدێلی زه‌مانی موباره‌كه‌وه بۆ مۆدێلی زه‌مانی
مورسی هه‌ر وڵاته‌و ده‌توانێ مۆدێلی خۆی هه‌بێ و زه‌مه‌نی خۆی ئاوه‌دان
بكاته‌وه.
....................................................
به‌ندوباوی به‌ندی حه‌وت
30/6/2013
ده‌رچوونی عیراق له‌به‌ندی حه‌وت پێشكه‌وتنێكی باشه له‌پرسی
گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری
وڵاته‌كه به‌سه‌ر موقه‌ده‌رات و داهات و ئابووری خۆی، به‌ڵام كۆتایی
هه‌موو كێشه‌كانی عیراقیش نییه. ئه‌و كێشانه‌ی له‌عیراق هه‌ن ئه‌گه‌ر
چاره نه‌كرێن په‌نگ ده‌خۆنه‌وه‌و پڕۆسه‌ی سیاسی به‌ره‌و بژاره‌ی چه‌وت و
هه‌ڵه ده‌به‌نه‌وه‌و ئینجا له‌دواییدا عیراق هیچ كه‌ڵكێك له‌گه‌ڕانه‌وه
بۆ كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رناگرێت.
پێش هه‌موو شتێك، ئه‌م
پێشكه‌وتنه موڵكی گشتی هه‌موو پڕۆسه‌ی سیاسییه نه‌ك هی لایه‌نێكی
دیاریكراو، هی كه‌ڵه‌كه‌بوونی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی عیراقه له‌ده ساڵی
رابردوودا نه‌ك هی حكومه‌تی ئێستا. ئه‌گه‌ر له‌بیرمان بێت به‌شێكی زۆری
كۆت و به‌ندكردنی عیراق له‌خانه‌ی به‌ندی حه‌وتدا په‌یوه‌ندیی به‌كێشه‌كانی
نێوان عیراق و كوێته‌وه هه‌بوو، هه‌ر ساڵی پار بوو ره‌وتێك له‌ناو
داموده‌زگای حوكمڕان خه‌ریك بوو له‌گه‌ڵ كوێت بیگه‌یه‌ننه‌وە مریشكه
ره‌شه.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌ته‌گبیری وردی خۆی داوای كرد
به‌رانبه‌ركی و جه‌مسه‌رگیری له‌گه‌ڵ وڵاتی كوێت نه‌كرێت كه‌زامداری ده‌ستی
سیاسه‌ته‌كانی رژێمی به‌عس بوو، به‌ڵكو كه‌ناڵی دیپلۆماسی بتوانێت
ناكۆكییه‌كان مشتوماڵ بكات و چاره‌سه‌ر بدۆزێته‌وه. ئێستا له‌غیابی
سه‌رۆكدا دروستی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وه‌ك هه‌ڵكۆڵینی به‌ردی
سه‌خته‌و ره‌نجی فه‌رهادی و پشووی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌ره‌ك بوو.
عیراق
هه‌روا ده‌بێ كه‌ڵكی پێویست له‌گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی
وه‌ربگرێ و به‌ناونیشانه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆیه‌وه بچێته مینبه‌ره‌كانی
دونیاوه: عیراقێكی دیموكرات و فیدراڵ و فره‌یی كه‌پابه‌ندی ده‌ستووره
ده‌نگ بۆ دراوه‌كه‌یه‌تی. ئه‌مه‌ش ره‌چه‌ته‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه
ناوخۆییه‌كانی وڵات. وڵاتێك حورمه‌تی ده‌ستووره‌كه‌ی خۆی بگرێت چاكتر لێی
راده‌بینرێت حورمه‌تی ده‌ستووری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش بگرێت.
ده‌رس
و ده‌وری رژێمه‌كه‌ی سه‌دام به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و
راستییه‌ی عیراق بۆیه كه‌وته به‌ندوباوی به‌ندی حه‌وته‌وه، چونكه
له‌گه‌ڵ كوێت قه‌ومانی، بۆیه له‌گه‌ڵ كوێت قه‌ومانی، چونكه
له‌قه‌ومانه‌كه‌ی ئێران‌دا (شه‌ڕی 8 ساڵه) سه‌روگوێلاكی شكابوو، بۆیه
چووه قه‌ومانی ئێرانه‌وه چونكه له‌قه‌ومانی شه‌توڵعه‌ره‌ب و رێككه‌وتنی
جه‌زائیردا ته‌نازولی زۆری بۆ شا كردبوو، بۆیه‌ش ئه‌و ته‌نازوله‌ی كرد،
چونكه له‌گه‌ڵ كورددا قه‌ومانی و مافه‌كانی نه‌سه‌لماندن. واتا ئه‌م
هه‌موو قه‌ومانه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌ر په‌ستانی خوێنی
ناوه‌وه‌ی عیراق بوو. كه وابێ حورمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌نده به‌حورمه‌تی
ناوخۆیی و ئه‌وه‌ی كه‌سیاسه‌تی عیراقی ببێته سیاسه‌تێكی كه‌مه‌ندكێش بۆ
هاووڵاتیان و بۆ میلله‌تان و دراوسێكانیشمان.
به‌م مانایه هێزی
گه‌ڕانه‌وه‌ی عیراق بۆ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌بێت هێزی هانده‌ر بێت بۆ
چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوخۆ: ئه‌وی له‌نێوان كوردستان و به‌غدا و ئه‌وی
له‌نێوان شیعه‌و سوننه‌و ئه‌وی له‌خودی به‌غدادایه. نه‌ك هێزی ده‌سكه‌لا
بێت بۆ خۆزاڵكردنی لایه‌نێك به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا.
ئه‌م پێشكه‌وتنه بۆ هه‌موو عیراقه، بۆ هه‌موو عیراقییه‌كانه، بۆ هه‌موو پڕۆسه‌ی سیاسییه‌و ده‌بێ خێره‌كه‌ی بۆ هه‌مووان بێت.
....................................................
به‌ئامانجگرتنی توركمان له‌شوێنێكه‌وه‌یه‌و خیتابی سیاسه‌تی
توركمانی، هی به‌ره‌ی توركمانی به‌تایبه‌تی، ئاراسته‌ی شوێنێكی تر ده‌كرێت.
له‌م ناوه‌ڕاسته‌شدا هەندێك ناوه‌ند له‌به‌غدا له‌نێوان ئه‌م دوو
جه‌مسه‌ره‌دا شوێنێك بۆ سیاسه‌تی هه‌ڵه ده‌دۆزنه‌وه.
به‌ئامانجگرتنی
توركمان له‌خورماتوو له‌به‌ر توركمان بوون‌و شیعه بوونیانه، یانی هه‌ر
ده‌بێ ئه‌م جۆره به‌ئامانجگرتنه به‌و جۆره كرده‌وه تیرۆریستیانه
نه‌خشی گروپه تیرۆریستییه‌كانی پێوه‌بێت. ناسنامه‌ی تیرۆریستانی
به‌به‌رنامه‌ش له‌عیراق دیاره چ ناسنامه‌یه‌كه؟ شۆڤێنی، تایفه‌گه‌رو
ته‌عریبخوازه له‌ناوچه جێناكۆكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه.
له‌هه‌مبه‌ر
ئه‌م كرداره قێزه‌وه‌نه‌دا، هه‌ر ده‌بێ په‌رچه‌كرداری ره‌وای
توركمانه‌كان هه‌بێت، نه‌خاسمه توركمانی شیعه كه له‌ده‌می به‌عسی
سه‌دامیدا له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه وه‌كو كورد ته‌عریب‌و ته‌رحیل ده‌كران
(نموونه‌ش ئاوایی به‌شیر)و له‌ڕووی مه‌زهه‌بیشه‌وه وه‌كو شیعه
ده‌چه‌وسێنرانه‌وه.
په‌رچه‌كرداری ره‌سمی توركمان هی
سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی توركمانی بوو كه قسه‌كانی كه‌متر ئاراسته‌ی
تیرۆریستان‌و ناسنامه‌كانی بوو كه ده‌یان ساڵه كه‌ركوك‌و خورماتوو
ته‌رعریب‌و ته‌رحیل ده‌كات. به‌ئامانجگرتنی دانیشتووانی ره‌سه‌نی خورماتوو
به‌ئامانجگرتنێكی سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌ییه، بۆ قازانجی توركمان له‌دژی كورد‌و
بۆ قازانجی كورد له‌دژی توركمان نییه، به‌ڵكو بۆ قازانجی گێڕانه‌وه‌ی
ته‌عریب‌و رێبازی ته‌عریبه له‌حوكمڕانیدا كه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
كورد‌و توركمان‌و عیراقی نوێشه. ئه‌وی له‌ڕاپرسی ده‌ستووردا له
15/10/2005دا هه‌موومان له‌سه‌ری رێككه‌وتین.
خیتابی به‌ره‌ی
توركانی ده‌خوازێت پرسی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان له هه‌وادا جێبێڵێت و ده‌ست
نه‌خاته سه‌ر برینی راسته‌قینه. ئه‌مه‌ش كورتترین رێگایه بۆ
درێژه‌كێشانی ئازار و مه‌ینه‌تی توركمان له ناو كایه‌ی تیرۆر و به ئامانج
گرتندا. بۆ سیاسه‌تێكی دروست و بونیاتنه‌ر پێویسته خیتابی توركمانی رووی
له هاوپه‌یمانێتی كورد بێت له‌و ناوچانه وه‌ك ده‌ره‌نجامێكی سروشتی
ئازاری هاوبه‌ش باته‌نانه‌ت ناكۆكی له‌سه‌ر ناسنامه و ورده‌كاری تری
ره‌وشی ناوچه‌كه هه‌بێت.
له‌م بۆشاییه‌ی نێوان به ئامانجگرتنی
توركمان له‌لایه‌ك و ئاراسته‌ی ره‌خنه‌ی توركمانی كه هه‌ڵوێستی له
هه‌وادا جێهێشتووه، هه‌ندێك ناوه‌ندی به‌غدا دنه‌ی فراوانكردنی درزه‌كه
ده‌ده‌ن كه ده‌كاته ئاكامی نه‌خوازراوی درێژه‌كێشانی ئازاری توركمان به
شیعه و سوننه‌یانه‌وه. چاره‌سه‌ر هێزی توركمانی نییه كه ئه‌و ناوچه‌یه
له سایه‌ی پرۆسه‌ی ئاڵۆزی دیجله‌وه له هێزی كه‌م نییه، چاره‌سه‌ر
سیاسییه كه ده‌توانێت ئیراده بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێن و كه‌له‌به‌ری
ئه‌منی بكاته‌وه.
....................................................
وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی به‌سه‌رۆكایه‌تیی
سه‌ماحه‌تی عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم له‌كوردستانه، دیداری له‌گه‌ڵ
سه‌ركردایه‌تیی كوردستان هه‌یه‌و بێگومان باسوخواسه‌كانی له‌سه‌ر
په‌یوه‌ندی كوردستان و به‌غداو كۆی ته‌نگژه‌ی عیراق ده‌بێت، كه له‌م
دۆسێیه‌دا هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌ن له‌وانی تر نه‌رمتره‌و بۆنی شه‌ماڵی
هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی جارانی لێدێت.
به‌ڵام ئه‌م نووسینه
له‌سه‌ر ماجه‌رای گفتوگۆكانی حه‌كیم نییه له‌هه‌ولێر. هاتنه‌كه‌یان
ده‌كه‌مه بیانوو تا له‌سه‌ر ئه‌زموونی جێی سه‌رنجی ره‌وتی حه‌كیم له‌م
چه‌ند ساڵه‌دا بنووسین. ئه‌م ئه‌زموونه ده‌رسه له‌خزمه‌ت هه‌موو پڕۆسه‌ی
سیاسیی عیراق، به‌كوردستانیشه‌وه.
له‌دوای رووخانی سه‌دامه‌وه،
ئه‌نجومه‌نی باڵا تووشی دوو كۆسپی گه‌وره هات كه‌یه‌كێكیان شه‌هاده‌تی
سه‌ماحه‌تی محه‌مه‌د باقر حه‌كیم و ئه‌ویتریان فه‌وتی سه‌ماحه‌تی
عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم بوو. هه‌روا ئه‌نجومه‌ن وه‌ك هه‌موو حزبێكی پێشتر
ئۆپۆزسیۆن تووشی دائوملوكی حوكمڕانی هات و وه‌كو له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی
سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر به‌عس به‌هره‌مه‌ند بوو، پریشكی ره‌خنه‌و سه‌ركۆنه‌ی
جه‌ماوه‌ریشی به‌ركه‌وت. وه‌ك به‌شێكیش له‌ئیئتیلافی حوكمڕان ئینشیقاقیشی
تێكه‌وت و حه‌یسیاتی ئینشیقاقه‌كه‌شی هه‌مووی به‌ریئانه نه‌بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نجومه‌ن توانی ته‌نگژه‌كانی هه‌ڵمژێ و به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت.
دوای
كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی له‌هه‌ڵبژاردنی 2010دا نه‌بووه حزبی
ئه‌ژنۆشكاوی ناو ته‌یفی حوكمڕانی شیعه، نه شبووه ئۆپۆزسیۆنێكی زبر
كه‌هیچ حیساب بۆ بنه‌ماكانی پڕۆسه‌ی سیاسی نه‌كات. ئه‌نجومه‌ن ئه‌گه‌رچی
باكگراوندێكی ئیسلامی هه‌یه، به‌ڵام به‌پێی پره‌نسیپه‌كه‌ی جارانی هاوڕێ
فه‌هد (كفاح و تچامن) ره‌فتاری كرد، له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بوو له‌كۆی پڕۆسه‌كه‌و
ره‌خنه‌شی هه‌بوو له‌ئه‌دائی حكومه‌ت، له‌گه‌ڵ شیعه بوو
له‌ئیئتیلافه‌كه‌یدا، به‌ڵام ده‌زووی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورد‌و سوننه
نه‌پساند، ره‌خنه‌ی له‌ئه‌دائی پێشووی خۆشی گرت، به‌ڵام نه‌یگه‌یانده
خۆكوتانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی. رێبازێكی هێمنی ره‌چاوكرد له‌به‌غدایه‌ك
هه‌موویان شمشێریان له‌یه‌ك ده‌سوو. سه‌رئه‌نجام خه‌ڵك پاداشتی سه‌برو
ته‌حه‌مولی ئه‌وانی دایه‌وه. هه‌ڵكشانی ده‌نگه‌كانیان له‌هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، به‌ڵگه‌یه.
ئه‌م ئه‌زموونه شایانی
سڵاوه وه‌ختێك ده‌ستكه‌وته بۆ حزبه‌كه خۆی، به‌ڵام شایانی ده‌رس و ده‌ور
كردنیشه وه‌ختێك هه‌ر حزب و ره‌وتێك بخوازێت وانه وه‌ربگرێت.
ده‌رسه‌كه
هه‌ر هی ئه‌نجومه‌ن نییه، هی ده‌نگده‌رانیشه كه‌بڕیاری كۆتایی ناده‌ن و
ته‌ڵاقیان بۆ كه‌س و له‌دژی كه‌س نه‌خواردووه، ده‌ورانێك سزا ده‌ده‌ن و
ده‌ورانێكیش، ئه‌گه‌ر حزب ته‌نگژه‌كه‌ی هه‌ڵمژێ، پاداشتی ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌ماحه‌تی حه‌كیم و هاوڕێكانی به‌خێربێن
....................................................
تاڵه‌بانی و ئۆجه‌لان.. بیره‌وه‌رییه‌كانی به‌یروت
13/5/2013
بابه‌تێكی جێی خرۆشان و
هه‌ستی هه‌مه‌جۆری مرۆییه كه ببینێت بیرۆكه‌یه‌ك له‌سه‌ر زه‌مینی
واقیع ده‌جوڵێ و دوو له خاوه‌نه راسته‌قینه‌كانی ئه‌م بیرۆكه‌یه،
هه‌ریه‌كه‌یان به هۆكارێكی جیا، لێك دابڕاون و له سه‌رپه‌رشتی
راسته‌وخۆی هه‌نگاوه‌كانی بیرۆكه‌كه‌ش دوورن.
دوو كه‌سایه‌تییه‌كه تاڵه‌بانی و ئۆجه‌لان-ن و بیرۆكه‌كه‌ش ئاشتییه‌كی به‌روومه‌ته له باكووری كوردستان، ئاشتییه‌ك كه ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه له نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی دێرینی ناوچه‌كه بێنێته‌دی و رێگا بۆ ماف و ئازادییه‌كانی كوردیش بكاته‌وه.
نها سه‌رۆك تاڵه‌بانی چه‌ند مانگێكه بیماری خه‌سته‌خانه‌یه له وڵاتی ئه‌ڵمانیاو ئۆجه‌لانیش له دورگه‌ی ئیمرالی، زیندانی ژماره‌یه‌كی وڵاتی توركیایه‌و چوارده ساڵه ئازادی لێ زه‌وتكراوه.
به‌و حاڵه‌شه‌وه مادام بیرۆكه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ده‌جوڵێ كه وابێ چاره‌نووسی ئه‌م دوو سه‌ركرده‌یه، سه‌ره‌ڕای غیابی كورت و درێژیان له كایه‌كه، چاره‌نووسێكی گه‌شبینتره له چاره‌نووسی به‌شی زۆری ئه‌ندامانی یانه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد:
تاڵه‌بانی رێره‌وی چاره‌نووسه‌كه‌ی گۆڕی، وه‌كو زۆر شتی دیكه‌ی له‌ناو كوردایه‌تییدا گۆڕی، ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی به چه‌ند قۆناغێك گه‌یانده سه‌ركه‌وتن: قۆناغێك راپه‌ڕین و دامه‌زراندنی حكومه‌ت و په‌رله‌مان، قۆناغێكیش رووخانی حوكمی به‌غداو پێ سه‌لماندنی ده‌ستوورییانه‌ی ئه‌وه‌ی له ساڵی 1991 ـه‌وه بۆ كوردستان دابین بووه، بۆ دڵنیایی زیاتریش له‌گه‌ڵ ململانێكاریی سی ساڵه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌ی، مه‌سعود بارزانی، رێكه‌وت كه سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراقی فیدراڵ لای ئه‌م و ئه‌مانه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كوردستانیش لای بارزانی بێت.
ئه‌مێستا له پشووی جه‌نگاوه‌رانه‌ی خۆی ویژدانیی ئاسووده‌یه كه بۆ كورد‌و كوردستان و بۆ دیموكراسیی له عیراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، تۆڵه‌ی سه‌ركرده‌كانی رابردووشی كردۆته‌وه‌و الا‌یام دول.
تۆڵه‌ی سه‌ركرده‌كانی رابردوو
هه‌رچی ئۆجه‌لانه ئه‌وا ئه‌گه‌رچی چوارده ساڵه له بزووتنه‌وه‌كه‌ی، له میللـه‌ته‌كه‌ی، دوورخراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و توانی ئه‌م شكسته به سه‌ركه‌وتن بگۆڕێته‌وه‌و ئه‌م زیندانه بكاته كامپ دیڤیدێك بۆ ئاشتی و دیالۆگ و بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئاینده‌ی نه‌ك هه‌ر كورد به‌ڵكو توركیا‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، ئۆجه‌لان ئه‌م زیندانه‌شی هه‌روا كردۆته ئه‌كادیمیای تێڕامانی ره‌خنه‌گرانه له‌سه‌ر ره‌وتی بزووتنه‌وه‌كه‌ی و ماجه‌رای سیی ساڵی رابردووی خۆی، بۆیه ده‌زانێت له‌و كاروانه‌دا هاوڕێ و هاوكاری هه‌بوون، دیارترین هاوكاری ئه‌م كاروانه‌ش مام جه‌لال بوو، كه له‌گه‌ڵی كۆك و ناكۆك ده‌بوو.
(هیوادارم سه‌رۆك تاڵه‌بانی به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه بگه‌ڕێته‌وه‌و ئه‌و رۆژه به چاوی خۆی ببینێت كه زیاتر له 16 ساڵه له هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئاشتییه له كوردستانی باكوور تا كوردی باكوور به مافه‌كانی خۆی بگات) ئه‌مه به‌شێكی نامه‌ی ئۆجه‌لانه بۆ مام جه‌لال وه‌ك محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی له دیداری هیرۆخاندا رایگه‌یاند، ئۆجه‌لان له نامه‌كه‌یدا باكراوندێكی دۆستانه‌ش ده‌داته په‌یوه‌ندیی نێوان خۆی و مام جه‌لال، هی ئه‌و ده‌مه‌ی له لوبنان و شوێنه‌كانی تر پێكه‌وه یاده‌وه‌ریی هاوبه‌شیان زۆره، له مه‌سه‌له‌ی كورد دا پێكه‌وه هاوڕابوون و هه‌ر یه‌كه‌یان له‌رێی خۆیه‌وه (بێگومان هه‌ر یه‌كه‌شیان به شێوازی خۆی) كاریان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد كردووه.
شێوازی جیا بۆ یه‌ك ئامانج
ئاماژه‌كه‌ی ئۆجه‌لان وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی رۆژگاری پێكه‌وه ناسینی یه‌كێتی و په‌كه‌كه‌یه، زه‌مانیكه كه هه‌ڤاڵ پیرۆت، هه‌ڤاڵ عه‌لی ناسی و له‌وێوه به سورییه‌كان و فه‌له‌ستیینییه‌كان و هه‌ندێك له بزووتنه‌وه چه‌پخوازه عه‌ره‌بییه‌كانی ناساند، كلیلی ورده‌كاری ئه‌م یه‌كترناسینه لای ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی یه‌كێتییه كه له په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی له دیمه‌شق بوون، ئاوات عه‌بدولغه‌فور له فه‌سڵێكی ئه‌م كتێبه‌دا وێستگه‌یه‌كی میوانداریی كردنی ئۆجه‌لان و هاورێكانی ده‌گێرێته‌وه، ده‌بێ ئه‌و راستییه‌ش بوترێت كه ئۆجه‌لانیش دینامیكیی بوو له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی و هه‌ر ئیكتفای به هاوكاریی و ناساندنه‌كانی یه‌كێتیی نه‌كرد، به‌س خراپی ئه‌مه له‌وه‌دا بوو له قۆناغێكی هه‌شتاكاندا په‌یوه‌ندیی هه‌ردوولا پچڕانی تێكه‌وت تا كۆتایی هه‌مان ده‌یه په‌یوه‌ندییه‌كه گرێدرایه‌وه، ئه‌وه‌بوو سه‌ره‌تای ساڵی 1990 مام جه‌لال و وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی سه‌ردانی دۆڵی بیقاعی لوبنانیان كرد‌و له‌وێ مام و ئاپۆ گفتوگۆیان له‌سه‌ر رێوشوێنی پێشخستنی خه‌بات له ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدا كرد، رووداوه به په‌له‌كانی داگیركردنی كۆێت (2ی ئابی 1990) و جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو (17ی كانوونی دووه‌می 1991) كه كۆتایی دونیای دوو جه‌مسه‌ریشیی به‌رجه‌سته‌كرد، لێكترازانێكی بابه‌تیی له نێوان كوردایه‌تی باشوور‌و كوردایه‌تی باكوور دروست كرد، باشوور له راپه‌ڕینی ئاداریی 1991 و كۆره‌وی نیسانی هه‌مان ساڵه‌وه بووه خاوه‌ن كه‌یسێكی به‌هێز له دژی رژێمی ئافروه‌زه‌كراوی به‌عس له عیراق و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ دابینكرد، به پێچه‌وانه‌شه‌وه له باكوور په‌كه‌كه به خیتابی چه‌پیی رادیكاڵه‌وه به‌ره‌نگاری توركیایه‌كی ده‌كرد كه هه‌م دۆستی رۆژئاوا بوو هه‌میش وه‌كو عیراقیش ئافروزه نه‌كرابوو تا كه‌لێن بداته ده‌سته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه له سایه‌ی مانۆره‌كانی سه‌رۆكه‌كه‌ی، ئۆزال، توركیا ببووه شه‌ریكه به‌شی هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌ددامیان له كوێت ده‌ركردو ته‌نانه‌ت به‌شێكی به‌رچاوی دۆسێی ناوچه‌ی دژه فڕین، كه ده‌كاته دۆسێی كوردایه‌تی باشووریش، له‌رێی ئه‌وه‌وه رایی ده‌كرا، په‌كه‌كه به‌و گه‌رمه ته‌ریقه‌ت و به‌و رادیكاڵییه‌ته‌ی پێی ده‌ناسرا هاته ناو كه‌یسی باشووره‌وه‌و تووشی ناكۆكی هات له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی و پارتی له باشوور‌و ئه‌م ره‌وشه نه‌ك رێگه‌ی هاوكاریی و ته‌گبیری نه‌ته‌وه‌یی له نێوان هه‌ردوولا: تاڵه‌بانی و ئۆجه‌لان، به‌وپێیه‌ش له نێوان باشوور‌و باكوور گرت، به‌ڵكو جه‌بری رووداوه‌كان به‌ره‌و به‌ریه‌ككه‌وتنیشی بردن.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ ئاشتی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه رێی له‌وه نه‌گرت تاڵه‌بانی ده‌ستپێشخه‌ریی سیاسیی وه‌ده‌ست بێنێته‌وه‌و ئۆجه‌لانیش به سڵاوی گه‌رمتر جواب بداته‌وه، ئه‌مه‌ش كاتێك بوو مام جه‌لال هه‌م نامه‌ی بۆ ئۆجه‌لان نووسی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی ئاشتی بكا‌و هه‌میش نامه‌ی بۆ ئۆزال نووسی كه ئه‌و ئاماده‌یه نێوانگیریی په‌كه‌كه‌و ئۆجه‌لان بكات، مام جه‌لال نه‌یهێشت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئۆزال و توركیای سه‌رده‌می ئۆزال تۆزێك دێرین بن، یه‌كسه‌ر خستییه خزمه‌تی مه‌سه‌له‌ی كوردی باكووره‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م هاوسه‌نگییه دیبلۆماسییه نووسه‌ری تورك یوسف قه‌ره‌تاش له وتارێكدا له‌ژێر سه‌ردێری (تاڵه‌بانی و كوردستانی سه‌ربه‌خۆ)دا ده‌ڵێت:
(هه‌ر كه‌سێك له نزیكه‌وه تاڵه‌بانی بناسێت ئه‌و به یه‌كێك له شاره‌زایانی سیاسه‌تی ناوچه‌كه قبوڵ ده‌كات، سه‌رده‌مێك كه سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان جه‌نگێكی كه‌م له‌ئارادا بوو له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ی جه‌نگ، ئۆجه‌لان و ئۆزال، هاورێ بوو...) جوانتر له‌مه گوزارشتی جه‌نگیز چانداری هاورێی تاڵه‌بانییه كه گوتویه‌تی (مێژوو جگه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دیكه، ناوی تاڵه‌بانی به تایبه‌ت به هۆی ئه‌و رۆڵه‌ی له داڕشتنی په‌یوه‌ندیی كورد‌و توركیادا هه‌یبووه، هه‌رگیز له یاد ناكات).
مام جه‌لال، له بڵاوكراوه‌كانی گۆڤاری توركیا ناسی، چاپی ئیستانبوڵ، 2013 ل 9-28.
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ورده‌كاری هه‌وڵه‌كانی ئاشتی بدوێین كه ئۆجه‌لان ئاماژه به رۆڵی مام جه‌لال ده‌كات تێیداو كه سه‌ربارو دڵته‌نگی ئه‌وه‌یه نه‌خۆشییه‌كه‌ی رێی له‌وه گرتووه به‌رهه‌می ئه‌م رۆڵه‌ی ببینێت، ده‌چینه‌وه سه‌ر پشتخانی فیكریی روانینی مام جه‌لال له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد له باكوور كه مام جه‌لال به میسری كوردانی ناوده‌بات، میسریی كوردانیش ناولێنانی (ناسری)یه‌كی كورده كه ده‌رك به بایه‌خی كوردستانیی مه‌ركه‌زی له دۆسێی كوردستانی گه‌وره‌دا ده‌كات هه‌ر وه‌ك چۆن قاهیره‌ی دڵی عروبه‌و جیهانی عه‌ره‌بی بوو له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا.
تا له باكوور چاره‌سه‌ر ده‌بێت
پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هه‌ندێك روانینی مام جه‌لال له‌سه‌ر بایه‌خی كوردستانیی باكوور له كۆی مه‌سه‌له‌ی كورد دا، لێره‌دا ئیكتفا به چه‌ند نموونه‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه دیمه‌نی كوردستانی باكوور له كۆی دیمه‌نی خه‌باتی كوردایه‌تی و كاریگه‌ری ئه‌وی به ده‌ق ناوی كوردستانیی مه‌ركه‌زیی و میسری كوردانی لێ ناوه له‌سه‌ر كوردستانه‌كانی تر‌و به تایبه‌تی له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كوردستان له باشوور، ده‌ستنیشان ده‌كات.
له كتێبی (كردستان والحركة القومیة الكردیة) كه دیارترین به‌رهه‌می مام جه‌لاله له ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تیداو بنه‌مایه بۆ روانینه‌كانی له‌وه‌و دواشی، لێكۆلیار پتر له وێستگه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرێ بۆ باسوخواسی كوردستانی باكوور، ئه‌وی جێی سه‌رنجه تاڵه‌بانی ناوی باوی كوردستانی عیراق بۆ باشوور‌و كوردستانی ئێران بۆ رۆژهه‌ڵات به‌كاردێنێت، به‌ڵام بۆ باكوور هه‌ر له‌وكاته‌دا، ساڵی 1969-1970 كه ساڵی نووسین و چاپكردنی كتێبه‌كه‌یه وته‌زای كوردستانیی مه‌ركه‌زیی (ناوه‌ندیی) به‌كاردێنێت.
(سوڵتان سه‌لیمی عوسمانی سیاسه‌تێكی فێڵبازو سه‌كه‌وتووی به‌كارهێنا بۆ راكێشانی كورده‌كان به‌لای خۆیدا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌ستی ئایینی و مه‌زهه‌بی و له كۆششه‌كانی زانای ئاینی مه‌لا ئدریس، ئه‌وی ناردبووی به‌ناو كورد دا بسورێته‌وه‌و په‌یوه‌ندی به میرو جوامێره‌كانیانه‌وه بكات و هه‌ستی مه‌زهه‌بی و ئایینیان فوو بدات و بانگه‌وازیان بۆ بكات تا بچنه ژێر په‌رچه‌می خه‌لیفه‌ی عوسمانی كه دانی به سه‌ربه‌خۆیی ناوخۆیی ئه‌ماره‌ته كوردییه‌كاندا نا به گوێره‌ی فه‌رمانی هۆمایۆنی له به‌رواری ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌والی پیرۆز له ساڵی 921 ی كۆچی، به‌رامبه‌ر سه‌ره‌تای مانگی نۆفه‌مبه‌ری 1515 ی زایینی، به‌مجۆره ئه‌ماره‌ته‌كانی كوردستانی سوننی به ره‌سمی ملكه‌چی سوڵتانی عوسمانی كران، ئه‌م ملكه‌چییه ره‌سمییه كه ده‌ستپێكی سه‌پاندنی هه‌ژموونی زۆردارانه‌ی عوسمانی بوو له‌سه‌ر كوردستان چونكه زۆری پێ نه‌چوو عوسمانییه‌كان هه‌وڵیان دا بیكه‌نه ملكه‌چییه‌كی راسته‌قینه‌ی ته‌واو، ئه‌وه‌ش له رێی له‌ناوبردنی هه‌موو ئاماژه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌ماره‌ته كوردییه‌كانه‌وه، له‌ناوبردنێكی یه‌كجاره‌كی و سه‌پاندنی ناوه‌ندێتی كه به كرده‌وه مانای به تورككردنی ئیداره‌و ده‌زگاكانی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌هات به دانانی والی و فه‌رمانڕه‌وا توركه‌كان له‌جێی میرو فه‌رمانڕه‌واكانی كورد‌و ناردنی هێزی سه‌ربازی تورك بۆ كوردستان دوای له‌ناوبردنی میلیتانه كورده‌كان و سه‌پاندنی سوخره‌كێشی و چه‌وساندنه‌وه به‌سه‌ر هاووڵاتیانی كورد‌و باركردنیان به باجی قورس و ناچاركردنیان به ره‌شبگیریی بۆ سوپای سوڵتان و شه‌ڕكردن له پێناویدا.. جلال طالباني، كردستان و الحركة القومية الكردية، دار الطليعة للطباعة والنشر - بیروت ساڵی 1970 ل 69-70.
پاراستنی حوكمی خۆماڵی
له‌م ئاسته‌دا تاڵه‌بانی جیاوازیی دوو جۆر پێكه‌وه‌یی ده‌ستنیشان ده‌كات، ئه‌م یه‌كێتییه زۆره‌ملێیه پێچه‌وانه‌ی یه‌كێتی نێوان نه‌ته‌وه‌كانه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئاین یان مه‌زهه‌ب له‌گه‌ڵ پاراستنی حوكمی خۆماڵی هه‌روه‌كو رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو ئه‌و كاته‌ی كورده‌كان به ره‌سمی وه‌لائی خۆیان بۆ خه‌لیفه راگه‌یاند.
هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی یه‌كێتی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی نێوان میللـه‌تانی پێكه‌وه ژیاون له سایه‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌تدا ل ٧٠.
ئه‌مه‌ش له سه‌ده‌ی نۆزده‌وه بوو كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی به‌هێزی چه‌ك و سه‌پاندنی ناوه‌ندێتیه‌كی خنكێنه‌ری توركانه به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كی كوردستاندا جێبه‌جێ كرد، ئه‌وه بوو نه‌ته‌وه‌ی كورد، پیشی خوارده‌وه بۆ ده‌ست به خه‌ملین كردنی له شێوه‌ی هێلكه‌دانێك له قاوغی خۆیدا، به‌ڵام ئه‌م مانای ئه‌وه نییه كێشه‌ی كورد له‌وكاته‌وه ده‌ستی پێكرد كه ئه‌ماره‌ته كوردییه‌كان لایه‌نگیرییان بۆ سوڵتان ده‌رخست، به‌ڵكو له‌وكاته‌وه ده‌ستی پێكرد كه ئه‌م پرۆسه ترسناكه له سێ سه‌ده‌و نیوی پێشتره‌وه (له 1515 – 1842) پیاده‌كراو هه‌روه‌ها دوای پێكهاتنی نه‌ته‌وایه‌تی كورد له منداڵدانی كۆمه‌ڵی كوردستاندا.
له جێگه‌یه‌كدا چه‌ند ئاڕاسته‌یی له بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی ره‌خنه ده‌كات، (بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی كورد له كوردستان به‌ش به‌ش بوو، و له یه‌كتری دابڕابون، سه‌ركردایه‌تی شێخ مه‌حمود له كوردستانی عیراق جیا بوو له بزوتنه‌وه‌ی كورد له كوردستانی مه‌ركه‌زیی و له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك له گه‌ڵی ناكۆك بوو كه گرنگترینیان هه‌ڵوێست له كه‌مالیسته‌كان بوو كه شێخ مه‌حمود ماوه‌یه‌ك له‌ژێر كاریگه‌ری به‌شێك له توركخواهه‌كان پێیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تا بوو).. هه‌رچی كوردستانی ئێرانیشه...ل 99.
سه‌باره‌ت به توركیا ئه‌وا به‌ریتانیا سیاسه‌تی هیۆركردنه‌وه‌ی كورد‌و پاشان سیاسه‌تی هاندانیانی بۆ یارمه‌تیدانی خه‌لیفه‌و دووركه‌وتنه‌وه له كاری شۆڕشگێری نیشتمانی و كوردانه په‌یڕه‌و كرد، واتا سیاسه‌تی به‌كارهێنانی نه‌ته‌وایه‌تی كورد بۆ قازانجی خۆی، هه‌رچی كه‌مالیسته‌كانن ئه‌وا هه‌وڵیاندا به ناوی خه‌باتی هاوبه‌ش دژی داگیركه‌ران و دوژمنان و پاشان به ناوی ریفورمه كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوچه‌رخه‌كانه‌وه فێڵ له كورده‌كان بكه‌ن و بیانخه‌ڵه‌تێنن، دوای سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر یۆنان و ده‌سه‌ڵاتگرتنه ده‌ست له توركیا پشتیان له عه‌هدو به‌ڵێنه‌كانیان كرد‌و ده‌ستیان كرد به سیاسه‌تی تۆرانی توركاندن ئه‌و توركیایه‌ی سه‌ركرده كه‌مالیسته‌كانی ده‌یانگوت وڵاتی تورك و كورده، بووه وڵاتێكی تۆرانی كه بۆ غه‌یره تورك نییه جگه له كۆیله هیچی تر بن تێیدا به‌پێی وته‌ی وه‌زیری دادی توركی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌سعه‌د.
بۆیه كورده‌كان ناچار بوون خه‌باتی چه‌كداری به‌رپا بكه‌ن بۆ پاراستنی قه‌واره‌و بوونیان و بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پرۆسه‌كانی راگواستنی به‌كۆمه‌ڵی كورده‌كان و به‌تورككردنی كوردستان، ئه‌وه بوو شۆڕشی 1925 له دیاربه‌كرو ده‌وروبه‌ری به‌رپابوو، شۆڕشێك كه كه‌مالیزم له گۆمی خوێن و فرمێسكدا نوقمی كرد‌و به‌وپه‌ڕی دڕنده‌ییه‌وه پلیشانییه‌وه.. نه‌هرۆ گوته‌نی بۆ ماوه‌یه‌كیش بێت ل 101-102.
له‌هه‌مان ده‌وراندا مام جه‌لال ئومێدێك به په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كوردی باكوور په‌یدا ده‌كات:
له توركیاش بزووتنه‌وه‌یه‌كی گه‌شه‌كردووی چه‌پ كه كوردستانیشی گرتۆته‌وه خه‌ونی له كۆنه‌په‌رستی توركی زڕاندووه، خه‌باتی چینی كرێكاری توركیا له ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نقه‌ره‌و شاره‌كانی تر‌و خه‌باتی خوێندكارانی پێشكه‌وتنخواز دژی ئیمپرایالیزم و كۆنه‌په‌رستی ده‌ركه‌وتووه وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ به‌هێزبوونی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسی و شۆڕشگێڕی له ریزه‌كانی جه‌ماوه‌ری میللـییدا له توركیا، نه‌ته‌وایه‌تی كوردیش بوژاوه‌ته‌وه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌كی پێشكه‌وتنخوازی نوێ له ریزه‌كانی ده‌بزوێ و ده‌سته‌ی پێشه‌نگی تێیدا پارتی دیموكراتی كوردستانی لاوه كه ده‌ركه‌وتنی گه‌شه‌و خۆشی له ده‌روونمان ده‌بزوێنێ و هه‌ستی هاوكاری و برایه‌تی و هاوخه‌باتی گه‌لی كورد له سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی نیشتمانه‌كه‌ی، كوردستان، له ناوماندا ده‌لاوێنێته‌وه، ل 377-378.
كۆڕبه‌ندی بیروبۆچوونه‌كان
له فه‌سڵی كۆڕبه‌ندی بیروبۆچوونه‌كانییدا تاڵه‌بانی وه‌ك تیورسێنێكی بیروباوه‌ڕی ماوتسی تۆنگ یه‌كه‌م ده‌سته له هاوپه‌یمانه‌كانی شۆڕشی كوردستان، له به‌شه جیاجیاكانیدا به‌مجۆره دیاریده‌كات:
(گه‌لانی شۆڕشێگێرو درواسێمان وه‌ك عه‌ره‌به‌كان، ئێرانییه‌كان و توركه‌كان به تایبه‌تیش كرێكاران و جوتیاران و ئه‌و دوای ره‌نجده‌رانیان ل 442.... خه‌باتی شۆڕشگێری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ میللـه‌تانی دراوسێ و برا: عه‌ره‌ب و فارس و ئازه‌رو تورك و ئه‌وانی تر، مه‌رجێكی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی كورده له‌م قۆناغه مێژووه‌ی ئێستادا.. ل 445.
له كتێبی (گفتوگۆی شۆڕش له‌گه‌ڵ میری) كه بۆ شه‌رحی هۆكاری پچڕانی دانوستاندنی نێوان شۆڕشی نوێ و رژێمی به‌عسی عیراق نووسراوه، له چه‌ند شوێنێك په‌یوه‌ستی نێوان شۆڕشی كوردستان و مه‌سه‌له‌ی كورد له باكوور باسكراوه، دیدی تاڵه‌بانی وابوو هه‌تا شۆڕش له به‌شی كوردستانی باكوور پێشنه‌كه‌وێت ئه‌وا زه‌حمه‌ته شۆڕشی كوردستانی عیراق له دوانه‌ی شه‌ڕ، دانووستاندن.. دانووستاندن، شه‌ڕ ده‌ربازی ببێت، ئه‌م ته‌شخیسه سیزیڤییه تێفكرینێكی قووڵ ده‌رده‌خات و شرۆڤه‌ی ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌كات كه بۆچی مام جه‌لال بایه‌خی زۆر به پرسی چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورد له باكوور ده‌دات، مه‌سه‌له‌كه هه‌ر بابه‌تێكی سۆزداریی نه‌ته‌وه‌یی یان ته‌كتیكێكی كورتخایان نییه، به‌ڵكو دیدێكی ستراتیژیی بۆ مه‌سه‌له‌ی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی و بۆ خاتری جێگیربوونی چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورده له هه‌رێمی كوردستان كه هه‌تا باكوور جێگیر نه‌بێت توركیا ده‌ستبه‌رداری ئیحتواكردنی هه‌رێمی دانپیانراوی ده‌ستووری عیراق نابێت (شۆڕشی كوردستان – له كورستانی عیراقدا بووه كه به‌شێكی بچووكی كوردستانه‌و به‌شێكی كه‌می نه‌ته‌وه‌ی كورد تێیدا ده‌ژیه‌ت، هه‌روه‌ها له هه‌موو لایه‌كیشه‌وه به‌و ده‌وڵه‌تانه ئابڵوقه دراوه كه كوردستانیان به‌سه‌را دابه‌شكراوه: واته سنوورمان له‌گه‌ڵ هیچ ده‌وڵه‌تێكی ئه‌وتۆ نییه كه هیوای دۆستایه‌تییه‌كی راسته‌قینه‌ی لێبكرێت، یان ده‌وڵه‌تێك بێت كه یارمه‌تییه‌كه‌ی یاری كردن نه‌بێت به خه‌باتی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان له پێناوی به‌دینه‌هێنانی ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خه‌باته‌كه‌دا، واته گه‌ر هه‌شبێ هه‌ر بۆ ئه‌مه‌یه كه، یارییه‌كه، گه‌مه‌كه، ئه‌وه‌نده درێژه بكێشێت تا ناكۆكییه‌كانی نێوان دوو ده‌وڵه‌ته‌كه لابه‌لا ده‌كرێ، ئیتر گه‌مه‌كه ده‌بڕێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی براندنه‌وه‌ی، یان چاره‌كردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كوردیش نیاز‌و شه‌رتێكی ئه‌و یارییه بووبێت، به پێچه‌وانه‌وه هیچ یه‌ك له‌م ده‌وڵه‌تانه نیازیان نییه،و ده‌ستكه‌وتیان له‌وه‌دا نییه كه كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد ته‌نانه‌ت به ئۆتۆنۆمیش چاره‌بكرێت، چونكه كوردی خۆیان لێ ده‌وروژێنێت، هه‌ر بۆیه‌ش یه‌كێك له هه‌لومه‌رجه گرنگه‌كانی رزگاربوونی شۆڕشی كوردستانی عیراق له گێژاوی ئۆتۆنۆمی و گفتوگۆ له‌به‌رده‌ستدا نییه، واته شۆڕشی كوردستان له‌م سه‌ره‌شه‌وه ناچاركراوه كه دروشمی ئۆتۆنۆمی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆیدا به‌رزبكاته‌وه‌و هه‌میشه‌ش پاكانه بۆ خۆی بكات كه جیابوونه‌وه‌ی ناوێت و سنووری پیرۆزی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ناپسێنێت و نایه‌وێ بگۆردرێت.
گفتوگۆ وه‌ك شتێكی ناچاری
توانا‌و هێزی شۆڕشی كوردستان ئه‌وه‌نده نه‌بووه ئۆتۆنۆمییه‌كی پێ وه‌ده‌ست بهێنرێ چ جای به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌نووس، هه‌ر بۆیه‌ش له گێژاوی ئۆتۆنۆمیدا خولاوه‌ته‌وه‌و ئه‌و گێژاوه‌ش تاكه بواری هه‌ر گفتوگۆ بووه، هه‌ر بۆیه‌ش به ناچاری ملی ئه‌و رێگه‌یه‌ی گرتووه: واته گفتوگۆ بۆته شتێكی ناچاری.
3) ته‌بیعه‌تی كۆمه‌ڵی كورد، ته‌بیعه‌تی سه‌ركردایه‌تی یه‌كه‌ی، ته‌بیعه‌تی جولانه‌وه‌ی له‌وه زیاتریان له‌بارا نه‌بووه كه داوای ئۆتۆنۆمی بكه‌ن: هه‌ر بۆیه‌ش له گێژاوی ئۆتۆنۆمی و گفتوگۆدا خولاوه‌ته‌وه.
4) به‌شه‌كانی تری كوردستان له شه‌سته‌كان و هه‌فتاكاندا، هێشتا جولانه‌وه‌ی رزگاری و دیموكراتی خه‌لكه‌كه‌یان هه‌ڵنه‌چووبوو، به‌ڵكو كش و مات و كز‌و لاواز بوو... كه‌چی له كوردستانی توركیا كه به‌شی زۆری نه‌ته‌وه‌كه‌مانی تێدایه جوڵانه‌وه‌ی رزگاری و شۆڕشگێڕانه روو له نیشتنه‌وه‌و كزبوونه، هه‌ر بۆیه‌ش پێشتر نه‌یانتوانیوه هۆیه‌كی یاریده‌ده‌ری ده‌رچواندنی شۆڕشی كوردستانی عیراق بن له گێژاوی ئۆتۆنۆمی و گفتوگۆكردن.
راسته له كوردستانی توركیا هه‌موو رێكخراو و حزبه‌كانی كوردستانی داوای مافی چاره‌نووس و كوردستانی سه‌ربه‌خۆو ئازاد‌و سۆشیالست ده‌كه‌ن، به‌ڵام تاكو نه‌بنه هێزی گه‌وره‌و كاریگه‌ر ناتوانن كاربكه‌نه سه‌ر وه‌زعی به‌شه‌كانی تری كوردستان گفتوگۆی شۆرش له‌گه‌ڵ میری، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بنكه‌ی چاپه‌مه‌نی ئاسۆس، كانونی دووه‌می 1985 ل 13-14.
رێككه‌وتنی كوردستان و به‌غدا
له به‌شێكی تردا باسی هۆكاری به‌ربه‌ستكردنی رێككه‌وتنی كوردستان و به‌غدا (موفاوه‌زاته‌كه‌ی 1984) ده‌كات له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه‌و ئاماژه به هاوكاری ی.ن.ك بۆ هێزه‌كانی باكوور ده‌كات كه ئه‌وكاته جگه له په‌كه‌كه هاوكاریی حزبه‌كانی تریش كراوه، (زه‌غتی حكومه‌تی تورك له‌سه‌ر عیراق بۆپێك نه‌هاتن له‌گه‌ڵ ی.ن.ك و شۆڕشی كوردستان، به تایبه‌تی چونكه توركیا باش ده‌زانێ ی.ن.ك چییه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ تێكۆشه‌رانی كوردستان چۆنه؟ و تا چ ده‌ره‌چه‌یه‌ك هاوخه‌باتیان له‌گه‌ڵ ده‌كات ل 99).
ئینجا باكراوندێكی داگیر‌و دابه‌شكردنی كوردستان له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست باس ده‌كات، (له دوای شه‌ری جیهانی یه‌كه‌مه‌وه، دیسان كوردستان دابه‌شكرایه‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌سه‌ر چوار لادا: به‌شێكی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیا مایه‌وه، به‌شێكی له بن ده‌سه‌ڵاتی ئێران‌دا مایه‌وه، دووبه‌شه‌كه‌ی تریش خرانه بن ده‌ستی فه‌ره‌نسه‌و ئینگلیزه‌وه، كوردستانی عیراق به‌ر ئینگلیز كه‌وت هه‌رچه‌نده په‌یمانی سیڤه‌ر ئه‌و هه‌قه‌ی دابوو به خه‌ڵكی كوردستانی عیراق كه بچنه‌وه ناو ئه‌و كوردستانه ئۆتۆنۆمه‌ی بڕیاربوو له كوردستانی توركیادا پێكبێت و هه‌قی ئه‌وه‌شی هه‌بێت كه بریاری سه‌ربه‌خۆبوونی كوردستانه‌كه‌شی بدات، هه‌رچه‌نده حكومه‌تی ئینگلیز‌و عیراق له پایزی 1922 دا سه‌لماندیان كه كوردستانی عیراق حكومه‌تی خۆی دامه‌زرێنێت و نوێنه‌رانی خۆی بنێرێته به‌غدا بۆ دیاریكردنی سنوور‌و په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق، به‌ڵام پیلان و نه‌خشه‌كانی ئیستیعماری به‌ریتانی و ده‌ستكه‌وته‌كانی كۆمپانیاكانی ئیحتیكاری نه‌وت وایان گه‌ره‌ك بوو كه كوردستانی عیراق به زۆری زۆردار بخرێته سه‌ر ده‌وڵه‌تی نیمچه موسته‌عمه‌ره‌ی عیراق كه توند به پاشكۆی ئیستیعماری به‌ریتانیاوه گرێ درابوو ل 108).
نامه‌كه‌ی مام بۆ ئۆجه‌لان و ئۆزال
نامه‌كه‌ی مام جه‌لال له سه‌ره‌تای 1992 دا وێستگه‌یه‌كی گرنگه له ده‌ستنیشانكردنی وه‌رگۆڕانه‌كانی دونیا دوای كه‌وتنی ئۆردوگای رۆژهه‌ڵات و ده‌ركه‌وتنی ئه‌دگاره‌كانی سیستمی نوێی جیهانی، له‌و نامه‌یه‌دا مام جه‌لال ئه‌وه باس ده‌كات هه‌لومه‌رجه‌كه گۆڕاوه‌و ئه‌مه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنی بژاره‌كانی به‌رده‌م كوردایه‌تی گه‌ره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌وه‌ش شێوازی نوێی خه‌بات بدۆزێته‌وه.
مام جه‌لال له نامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: (خۆشه‌ویستم ئاپۆ.... ده‌مه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌وه ئه‌م راستیانه‌ت بۆ ئاشكرا بكه‌م...... پێویسته سه‌ركردایه‌تی كورد، له سیستمی نوێی نێوده‌وڵه‌تی بگات، چونكه فاكته‌رێكی گرنگه له دیاریكردنی سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ته‌نانه‌ت له دیاریكردنی شێوه‌كه‌ی، كه‌واته فاكته‌رێكی گرنگه له دیاریكردنی په‌یوه‌ندی ئه‌و وڵاتانه به مه‌سه‌له‌ی كورد‌و هه‌ڵوێستیان له به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردیش.... له پڕێكدا جیهان گۆڕا، به ڕووخانی گروپی سۆڤێت و بڵاوبونه‌وه‌ی دیموكراسی لیبرالی له ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات و هه‌ڵكردنی شنه‌بای گۆڕان به‌ره‌و دیموكراسی و مافی مرۆڤ له جیهاندا...... كه‌واته خواستی سیستمی نوێی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌و دیموكراسی و ئازادی ده‌ستكه‌وتێكی شه‌رعییه، نه‌ك له به‌رچاوی ره‌شی ئێمه‌و میللـه‌تانمان، به‌ڵام ئه‌و راستییه ناشا‌رێته‌وه كه خزمه‌ت به میللـه‌تانمان ده‌كات كه گیرۆده‌ی ده‌ستی دیكتاتۆریین... شكستخواردنی ئه‌زموونی سۆڤێت ئه‌نجامی ئه‌رێنی و نه‌رێنی زۆری هه‌یه، له‌نێو ئه‌رێنییه‌كاندا قوڵتركردنه‌وه‌ی گوتاری دیموكراتی، مافی مرۆڤ، مافی گه‌لان له دیاریكردنی چاره‌نوسیان به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه، پاشان داڕوخانی و ته‌زای پیرۆزیی سنووره دیاریكراوه‌كان... زمانی سه‌رده‌م، زمانی دیالۆگ و ناچاركردنی نه‌یاره له قبوڵكردنی دیالۆگ، تاكه رێگه‌شه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
له‌و نامه‌یه‌دا كه گۆڤاری (k21) له ژماره‌ی (16) بڵاویكردۆته‌وه، تاڵه‌بانی به تایبه‌تی تر له سه‌ر باكوور‌و هه‌لومه‌رجی نوێی خه‌بات له‌وێ قسه ده‌كات و پێشنیازی بۆ ده‌ستپێشخه‌ریی په‌كه‌كه هه‌بوو (سه‌باره‌ت به كوردستانی توركیا، رێگه به خۆم ده‌ده‌م ئه‌م تێبینیه برایانه بخه‌مه‌ڕوو.... پێویستی بایه‌خدان به خه‌باتی سیاسی، په‌رله‌مانی، راگه‌یاندن، رێكخراوه‌یی و جه‌ماوه‌ریی ئاشكرا هاوشانی خه‌باتی چه‌كداری، كه ئێستا به ته‌نها رێگه دانانرێت....).
به ئاشكرا داوام لێ‌كردن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن و دانوستان بكه‌ن، راگرتنی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان رابگه‌یه‌نن بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ یان به‌لای كه‌مه‌وه شه‌ش مانگ كه قابیلی نوێكردنه‌وه بێت، له‌و ماوه‌یه‌شدا دیالۆگ بكه‌ن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌و دیموكراسیانه بده‌ن).

گۆڤاری (K21) ژ: 16، به‌رگی یه‌كه‌م 12/12/2012- هه‌ولێر ل 22.
دیالۆگه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه بێت: دیالۆگێكی نهێنی یان ئاشكرا له نێوان په‌كه‌كه‌و حكومه‌تی توركیا بكرێت، دیالۆگ له نێوان نۆێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی توركیا‌و حكومه‌تدا، ئه‌وه‌ش سوودی زۆری بۆ خۆتان و حزبه‌كه‌تان ده‌بێت.
به ئۆجه‌لان بڵێ با سیاسه‌ت بكات
به‌ڵام ئه‌و كاته زه‌مینه له‌بار نه‌بوو ئۆجه‌لان به‌پیر ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بێت، هێشتا په‌كه‌كه گه‌رمه ته‌ریقه‌ت بوو، نه‌دیده‌ویست ئه‌وه بسله‌مێنێ دۆخی خه‌باتی شۆڕشگێری گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، تاڵه‌بانی له ئه‌زموونی دوو شۆرشی چه‌كدارییه‌وه ده‌هاته‌وه‌و ئۆجه‌لانیش تازه شۆڕشێكی فراوانی به‌رپا كردبوو، ئه‌و ده‌م گوتبووی (من سڵ له‌وجۆره نامانه ده‌كه‌مه‌وه) و داواشی له تاڵه‌بانی كردبوو (واز له دروشمه‌كانی سیستمی نوێی جیهانی و پشتیوانی ئه‌مه‌ریكاو ئازادی بۆ كورده‌كان بێنێت) و ته‌ڤلی خه‌باتی چه‌كداری و كۆششه‌كانی به‌رخودان بێت.

میخائیل م.جونتر الاكراد
ومستقبل تركیا، ترجمه الدكتوره سعاد محمد ابراهیم خچر، مركز كردستان
للدراسات الاستراتجیه السلیمانیه 2007، ل 174.
به بۆچوونی من هۆكارێكی تریش له‌م پرسه‌دا رۆڵی هه‌یه، له بنچینه‌دا ئۆجه‌لان له‌رێی حزبه كوردییه ره‌سمییه‌كه‌ی ناو په‌رله‌مانی توركیا‌و سیاسه‌تمه‌دارانی ناوه‌وه‌ی وڵاته‌وه له هه‌موو ئه‌و كه‌ره‌سته دیموكراتیی و په‌رله‌مانییانه به‌هره‌مه‌ند بوو و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئه‌و دیموكراسییه‌شی ده‌بینی كه زوو سیاسه‌تكارانی كورد ده‌ستگیرده‌كران و حزبه‌كانیان داده‌خرا، به‌ڵام دیاره مام جه‌لال مه‌به‌ستی بوو ئۆجه‌لان و په‌كه‌كه خۆیان ئه‌و خه‌باته پێشبخه‌ن نه‌ك له‌رێی هێڵی دووه‌مه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنێكی په‌نهانه بۆ ئه‌و وزه‌یه‌ی په‌كه‌كه هه‌یه‌تی بۆ پێشخستنی زووتری خه‌باته‌كه.
هه‌رچۆنێك ئه‌م پێكناكۆك بوونه درێژه‌ی نه‌كێشا، سه‌ره‌نجام ئۆجه‌لانیش ده‌ستپێشخه‌ریی ئاشتی راگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی نامه‌یه‌كی بۆ سه‌رۆك ئۆزال و به‌هه‌مان ناوه‌ڕۆكیش نامه‌ی بۆ سلێمان ده‌میریل سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا‌و حیكمه‌ت چه‌تین سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش نووسی كه ئه‌مه ده‌قی نامه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێز سه‌رۆك ئۆزاڵ:
به بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزی موسڵمانانه‌وه پیرۆزبایی خۆمتان پێراده‌گه‌یه‌نم كه ئه‌و مانگه هه‌موو ساڵێك به خێر‌و به‌ره‌كه‌ت به‌سه‌ر گه‌لی توركیادا تێپه‌ر بێت.
به پێوه‌ستیشم زانی كه ئه‌و خاڵه تایبه‌تیانه‌ی خواره‌وه بۆ به‌ڕێزتان بخه‌مه‌روو:_
یه‌كه‌م: چاوم به به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان كه‌وت و به یه‌كه‌وه هه‌موو مه‌سه‌له‌كانمان خسته‌ڕوو و به تێروته‌سه‌لی گفتوگۆمان له‌سه‌ر كردن، هه‌روه‌ها ئه‌و پێشنیارانه‌ی خۆشم پێڕاگه‌یاند كه لای هه‌مووان ئاشكرایه‌و پێشووتریش به به‌ڕێزتانم راگه‌یاندبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان ئه‌و كاته ره‌تیكردنه‌وه‌و ئه‌و هه‌له‌ی له‌ده‌ستدا.
دوای ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئۆج ئالان له‌مباره‌یه‌وه كه‌وتینه گله‌یی و گازه‌نده له یه‌كتری.
دووه‌م: عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كوردییه‌وه ره‌زامه‌ندی خۆی پیشان داوه كه به شێوه‌ی روون و ئاشكرا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بدوێ و ئه‌م خاڵانه بخاته روو:
1- بنبڕكردن و ئیدانه‌ركدنی تیرۆر به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه.
2- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی برا كورد‌و تورك به شێوازێكی سیاسیانه، نه‌ك به رێگه‌ی په‌نا بردنه‌به‌ر شه‌ڕو توندوتیژی.
3- ئاماده‌بوونی بۆ گفتوگۆكردنی ئاشتیانه‌و، وه‌ستاندنی چالاكییه سه‌ربازییه‌كان.
4- ئۆج ئالان داوای ئه‌نجامدانی دانوستاندن ناكات له نێوان حكومه‌ت و حزبه‌كه‌ی (پ.ك.ك) به‌ڵكو پێی باشه كه حكومه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه كورده‌كانی په‌رله‌مانی توركیا گفتوگۆ بكات.
5- پاراستنی یه‌كێتی خاكی توركیا‌و گرنگیدان به پته‌وكردنی برایه‌تی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد‌و تورك.
6- دروشمی جیابوونه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه‌و دروشمی دیموكراسی په‌سه‌ند ده‌كات، كه له سایه‌یدا مافه‌كانی مرۆڤ و مافه رۆشنبیری و ئیدارییه‌كان بپارێزرێن.
7- داوای پیاده‌كردنی چالاكی سیاسی و حزبایه‌تی ده‌كات له سنووری دیموكراتیه‌ت و یاسادا.
سێیه‌م: من وای ده‌بینم كه ده‌كرێ ململانێ و ناكۆكی پشتگوێ بخرێن، عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالانم هان دا‌و داوام لێ‌كرد كه گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی بۆ بكا‌و نیازپاكی خۆی به رۆژنامه‌كانی جیهان رابگه‌یه‌نێت به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی پێدام كه ئامۆژگارییه‌كانم جێبه‌جێ بكات.
سه‌رۆكی به‌ڕێز:
ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی تازه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالانتان په‌سه‌ند كرد ئه‌وا من ئاماده‌یی ته‌واوم هه‌یه كه خزمه‌ت به گه‌لی توركی خۆشه‌ویست بگه‌یه‌نم، له پێناو دابینكردنی ته‌بایی له نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد‌و توركدا، كه په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی به یه‌كیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه جوانترین پیرۆزبایی خۆمتان پێ راده‌گه‌یه‌نم.
برای دڵسۆزتان جه‌لال تاڵه‌بانی، شام 5/ئادار 1993
كوردستانی نوێ ژماره 346 له رۆژی 21-3-1993 كه له رۆژنامه‌ی (گونده‌م)
ژماره‌ی رۆژی 11/3/1993 وه‌ریگرتووه
رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له رۆژی 15/3/1993 له ژماره 341 دا نووسیوویه‌تی: (شیاوی وتنه ئه‌م هه‌واڵانه دوابه‌دوای هه‌واڵی ئه‌و كۆبوونه‌وانه دێن كه هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سكرتێری گشتی ی.ن.ك له شام له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی په‌كه‌كه كردوونی، هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كان وا راده‌گه‌یه‌نن كه جه‌لال تاڵه‌بانی خه‌ریكی سازكردنی فه‌زاێكی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی ناوبژیوانی نێوان په‌كه‌كه‌و حكومه‌تی توركیا بكات).
ئه‌وه بوو ئاپۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له رۆژی... ئاگربڕی راگه‌یاند، بۆ ماوه‌یه‌كی تاقیكردنه‌وه، ئۆزال جگه له‌وه‌ی داوای كردبوو درێژه به ئاگربڕ بدات به مام جه‌لالی وتبوو پێی بڵێ بۆچی نایه‌ته‌وه سیاسه‌ت بكات؟
بیرۆكه‌و ئاره‌زووی ئاشتی هه‌بوو، به‌ڵام هێشتا ئیراده‌یه‌كی به‌هێزو زه‌مینه‌ی قبوڵكردنی راستییه كوردییه‌كه نه‌بوو، به‌داخه‌وه مه‌رگی له‌ناكاوی ئۆزال و زاڵبوونی ئیراده‌ی چه‌ك پڕۆسه‌كه‌ی ئه‌وكاتی په‌كخست، ئه‌م ته‌جره‌به‌یه ئه‌گه‌رچی سه‌ری نه‌گرت به‌ڵام ئۆجه‌لانی راهێنا له‌گه‌ڵ ته‌كتیكی ئاگربڕو نه‌رمی نیشاندان بۆیه له چه‌ند قۆناغێكدا ئاگر بڕی راگه‌یاند.
خوله چۆنایه‌تییه‌كه‌ی دانووستاندن
له ساڵی 2002 ـه‌وه قۆناغێكی تری هه‌وڵه‌كانی تاڵه‌بانی ده‌ستی پێكرد، قۆناغی نهێنی، درێژخایان و به‌سه‌بر، دوور له مشتومڕی راگه‌یاندنه‌كان، ئه‌م قۆناغه هه‌م ئاره‌زووییه‌كی په‌كه‌كه‌و هه‌میش ئیراده‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی نوێباوی له پشته‌وه بوو كه حزبی داد‌و گه‌شه‌پێدان بوو، ئه‌مه‌شیان له بێومێدی په‌كه‌كه‌دا گه‌یشته ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له ساڵی 2006 دا، كاتی خۆی مام جه‌لال به كامه‌ران قه‌ره‌داخی گوتبوو منیش هه‌ستده‌كه‌م ئۆزال بیرۆكه‌ی تازه‌ی پێیه، وه‌ختێك داد‌و گه‌شه‌پێدانیش هاتنه‌سه‌ر حوكم زۆر زوو ته‌شخیسی ئه‌وه‌ی كرد ئیسلامییه‌كان و به تایبه‌تیش ئاك پارتی قۆناغی كه‌مالیزم ده‌پێچێته‌وه كه نكووڵی له بوونی كورد ده‌كرد، داننانی ئه‌ردۆگان به مه‌سه‌له‌ی كورد‌و كرانه‌وه‌ی ئاك پارتی به رووی كورد دا له‌وه گیرسایه‌وه په‌كه‌كه‌ش ده‌ستپێشخه‌ری بكات بۆ ناردنه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌ك له گه‌ریلاكانی به‌ڵام شێوازی كه‌رنه‌ڤاڵی گه‌ڕانه‌وه‌كه، ده‌وڵه‌تی ترساند بۆیه دانوستاندنی ژێر به‌ژێری ئۆسلۆ بووه ده‌ریچه‌یه‌كی تر كه ئه‌ویش ئاشكرا بوو له وه‌ختێكدا دیار بوو كه ئه‌ردۆگان له هه‌ندێك جومگه‌ی كرانه‌وه پاشگه‌ز بۆته‌وه.
مام جه‌لال له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان قسه‌ی كرد كه لێبۆردن بۆ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ده‌ربكات، پێی گوتبوو وه‌كو موسڵمانێك هه‌قی وایه وه‌ك پێغمبه‌ر بكه‌یت كه چووه‌وه بۆ مه‌كه‌ی پیرۆز لێبۆردنی بۆ هه‌مووان ده‌ركرد حه‌سه‌ن جه‌مال له وتارێكدا ده‌ڵێت له میانی قسه‌كانیداو به‌و مه‌رجه‌ی نه‌ینوسمه‌وه تاڵه‌بانی وای پێوتم )مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا دیدارێكم له‌گه‌ڵ ئه‌ردوغان ئه‌نجامدا پێمگوت: په‌كه‌كه هاتونه‌ته لام و وتویانه ئاماده‌ن چه‌ك دانێن، كاتێك ئه‌مه‌ی گوت خۆی به‌لای مندا نوشتانه‌وه‌و گوتی باسی ئاگر به‌ست ناكه‌م، باسی چه‌كدانان ده‌كه‌م، بۆ ئه‌مه‌ش دوو مه‌رجیان هه‌بوو، یه‌كێكیان: لێبۆردنی گشتی و ئه‌وی تریان پێناسه‌كردنه‌وه‌ی چه‌مكی هاوڵاتی له ده‌ستوورداو سڕینه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی هاوڵاتی تورك، ئه‌ردوغان باسی له‌وه كرد كه لێبوردنی گشتی كارێكی ئاسان نییه‌و رای گشتی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ی ئه‌مه نییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌و كه‌سێكی نه‌ته‌وه په‌رست نییه، به‌ڵكو موسڵمانه‌و هه‌مووان به برای خۆی ده‌زانێت......)، مام جه‌لال، له بڵاوكراوه‌كانی توركیا ناسی، ل22.
تاڵه‌بانی هه‌ر بێ ئومێد نه‌بوو له هه‌وڵه‌كانی، ئه‌و هه‌میشه رای وابوو كلیلی مه‌سه‌له‌كه لای ئۆجه‌لانه، جه‌نگیز چاندار شایه‌تی ئه‌م قسه‌یه‌ی دا (چه‌ندین جار له مام جه‌لال-م بیستووه به هاوتا توركه‌كانی ده‌وت دانوستان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان-دا مه‌سه‌له‌كه زووتر به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌بات، دیداری چاندار له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ له رۆژی 4/3/2013 (ئه‌و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا كه ئه‌م ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر رۆڵی ئۆجه‌لان به كه‌ناڵی ژێربه‌ژێری دیبلۆماسی بڵێت، به‌ڵكو به ئاشكرا له میدیاكانیشه‌وه وتی: مه‌سجی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران نارد (براكه‌م ئه‌ردۆگان كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌و ئاشتی بۆ شاخه‌كان بێنه.. ئیتر كاتی شاخ نه‌ماوه، كاتی سیاسه‌ت كردنه له‌ژێر چه‌تری په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوان به ده‌نگی خه‌ڵك... برا خۆشه‌ویسته‌كه‌م.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد هه‌م بۆ توركیا‌و هه‌م بۆ ناوچه‌كه ده‌بێته مایه‌ی سه‌قامگیری، هاوكات ده‌نگی زیاتری سه‌ر سندوقه‌كانیش به تۆ ده‌به‌خشێت.. دیداری حه‌سه‌ن جه‌مال له‌گه‌ڵ مام جه‌لال بۆ رۆژنامه‌ی میلییه‌ت، له كوردستانی نوێوه رۆژی 18/11/2012
بۆ زه‌مینه‌سازی ئه‌مه‌ش مام جه‌لال رای وابوو ئۆجه‌لان له زیندانه‌كه‌یه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ شوێنێكی تر وه‌ك ئه‌وه‌ی به چه‌ند قۆناغێك له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی باشووری ئه‌فریقا، نیلسۆن ماندێلا، كرا، ئه‌و كه به‌داخ بوو بۆ زیندانیكردنی سه‌ركرده‌یه‌ك كه تاوانه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه خه‌باتی بۆ میللـه‌ته‌كه‌ی كردووه، له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌دابوو هه‌ڵمه‌تێك به‌رپا بكات بۆ ئیمزا كۆكردنه‌وه بۆ ئازادكردنی ئۆجه‌لان، خۆم گوێم لێی بووه كه گوتی (یانی چییه سه‌ركرده‌یه‌ك 14 ساڵ زیندان بكرێت ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌باتی بۆ مافی میللـه‌ته‌كه‌ی كردووه. كه‌ی له‌م سه‌ده‌یه‌دا ئه‌مه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌كه‌دا ده‌گونجێت).
به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتیی له ئه‌نقه‌ره كه هه‌موو به‌ڵگه‌كانی میانگیری نێوان په‌كه‌كه‌و ده‌وڵه‌تی لایه، له نامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت (په‌كه‌كه جارێكی تر داوای له مام كرد ته‌داخول بكات و هه‌وڵ بدات له‌گه‌ڵ توركه‌كان گفتوگۆكانی ئۆسلۆ زیندو بكرێنه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ قسه‌و گفتوگۆ له‌مه‌ڕ ئاشتی ده‌ست پێبكاته‌وه، ئه‌م توندوتیژییه‌ی كه له نێوان هه‌ردوولاو ئیزۆله كردنی ئۆچه‌لان دروستبوو بوو هه‌ڵبگیرێت و نه‌فه‌سێك بێته‌وه به‌ر وه‌زعه‌كه‌و توركیاش هه‌ندێ هه‌نگاوی جددی بنێت و په‌كه‌كه‌ش ده‌ڵێن ئاماده‌ین هه‌ندێ شتی جددی بكه‌ین).
مام ئه‌ردۆگانی هاندابوو (تۆ پیاوێكی جه‌سوریت ئیش به پیاوی جه‌سور ده‌كرێ، هه‌قه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ی و من ئاماده‌م هاوكاریت بكه‌م.. باشترین كه‌س بۆ گفتوگۆ ئۆچه‌لانه، پێشنیازی بۆ كردبوو: بونی كورد له ده‌ستوور، دانانی ئۆچه‌لان له خانوویه‌ك و مه‌سه‌له‌ی عه‌فوی عام و پاشانیش چه‌كدانان و هه‌ندێ شتی تر) ئه‌مانه نه‌خشه رێگاكه بوون.
وه‌فدێك بۆ ئیمرالی
ئیتر ده‌رنجامی ئه‌و هه‌وڵه ژێر به‌ژێرانه كه ماجه‌لال داوای كردبوو نێچیرڤان بازرانی ده‌توانێت رۆڵی چالاكی تێدا ببینێت، گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌وه كرا وه‌فدێك بچێته لای ئۆجه‌لان له ئیمراڵی.
سه‌ره‌تای ساڵی نوێ له رۆژی 3-1-2013 موژده‌ی قۆناغی چۆنایه‌تی ئاشتی بوو وه‌ختێك ئه‌حمه‌د تورك و ئایلا ئه‌كات، سه‌ردانی ئۆچه‌لانیان كرد، به‌هرۆز گه‌ڵاڵی ده‌ڵێت:
له دانیشتنی نێوان ئۆچه‌لان و ئه‌حمه‌دو ئایلا ئه‌كات، ئۆچه‌لان سڵاوڕێزی زۆری بۆ مام نارد‌و ته‌مه‌نای زووچاكبونه‌وه‌ی بۆ مام خواست و وتبوی مام زۆر له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا كاریكردووه‌و خۆزگه نه‌خۆش نه‌كه‌وتبایه، چونكه مام ده‌ورێكی باڵای هه‌بوه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌داو ده‌یتوانی زیاتر یارمه‌تیمان بكات.
وه‌ك ده‌بینرێت سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگییه‌كان به‌ڵام تاڵه‌بانی هه‌وڵه‌كانی خۆی په‌ك نه‌خست تا به‌م رۆژه گه‌یشت كه توركیا رۆڵی شایانی سه‌رۆكی په‌كه‌كه‌ی قبوڵكرد، نه‌ورۆزی ئامه‌د له ساڵی 2013 به‌م بانگه‌وازه ده‌نگی دایه‌وه كه ئۆجه‌لان گوتی: (ئه‌مڕۆ سه‌رده‌مێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات، له سه‌رده‌می شه‌ڕی چه‌كه‌وه، ده‌رگا به‌ڕووی سیاسه‌تی دیموكراتیدا ده‌كرێته‌وه،... ئه‌مه سه‌رده‌مێكه كه تێیدا كورده‌كان دووباره ئه‌سڵیان، ره‌چه‌ڵه‌كیان و ناسنامه‌یان به‌ده‌ستده‌هێننه‌وه... تێكڕا گه‌یشتینه ئه‌و خاڵه‌ی با چیتر چه‌كه‌كان بێده‌نگ ببن و فیكره‌كان بكه‌ونه لێدوان، ئیدی سه‌رده‌مێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات، چه‌ك نا، به‌ڵكو سیاسه‌ت ده‌كه‌وێته كار..... چیتر سه‌رده‌می پێكدادان و چاو مۆڕكردنه‌وه له یه‌كتری به‌سه‌رچوو، ئێستا سه‌رده‌می باوه‌ش به‌یه‌كدا كردن و یه‌كتری قبووڵكردن هاتۆته ئاراوه).
ئه‌مه‌ش رێك ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه كه مام جه‌لال له نامه‌كه‌ی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا داوایكرد، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه سه‌رده‌مێك كه باكوور ببێته خاوه‌ن حه‌یسیه‌تی خۆی و پشتێوانی باشووریش بێت وه‌ك كوردستانێكی مه‌ركه‌زیی و وه‌ك میسری كوردان كه رۆڵی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا شایان و بونیاتنه‌ر بێت.
ئه‌وكاته كات زیارتر ده‌بێت بۆ وه‌بیرهاتنه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی ئۆجه‌لان و مام جه‌لال له به‌یروت و شوێنه‌كانی تریش.
(سا ئه‌و كاته به هه‌توانی ئازادی، سارێژ ده‌بێ برینی نامورادی)؟
له كوردستانی نوێ-وه

وێستگەیەکی ئاشتی لەهەرێم
3/3/2013
كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه سلێمانی نێوه‌ندی پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی
دێرین بوو، پرسی كوردستانی باكوور كه ئه‌مڕۆ به‌هۆی دانوستانی سێ كوچكه‌ی
ئیمرالی (ئه‌نقه‌ره، قه‌ندیل)ه‌وه له رۆژه‌ڤی دره‌وشانه‌وه‌دایه.
كۆششه‌كانی
ئاشتی كه سه‌رۆك تاڵه‌بانی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵێكی شانازیی
دوو ده‌یه‌ییان تێدا گێڕاوه، ئه‌مڕۆ خه‌ریكه به‌ر ده‌گرێ و سه‌ره‌ڕای
به‌ربه‌سته‌كانی رێگای، بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه.
سێ رۆژی
رابردوو وه‌فدی به‌ده‌په له‌سلێمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی و دوو له حزبه‌كانی
ئۆپۆزسیۆن: گۆڕان و یه‌كگرتووش كۆبوونه‌وه‌و ئه‌مڕۆش له‌هه‌ولێری پایته‌خت
دیداره‌كانیان درێژه پێده‌ده‌ن و به‌م جۆره كۆده‌نگییه‌ك بۆ پشتیوانی
هه‌رێمی كوردستان بۆ پرسی ئاشتی له باكوور دابین ده‌كه‌ن.
پشتیوانی
باشوور له‌ئاشتی و چاره‌سه‌ری سیاسیی مه‌سه‌له‌ی كورد دڵنیایی زیاتر
ده‌دات به سیاسه‌تی كوردی له توركیا كه له‌م پرسه‌دا ته‌نها نییه‌و
قووڵایی نه‌ته‌وه‌ییش یارمه‌تی ده‌دا. له‌هه‌مان كاتدا چاره‌سه‌ر له
دیاربه‌كر وه‌ك هه‌میشه رێگا بۆ په‌یوه‌ندی باشی هه‌رێم و توركیا ته‌ختتر
ده‌كات مادام رێگای هه‌ولێر بۆ ئه‌نقه‌ره به دیاربه‌كردا گوزه‌ر ده‌كات و
رێگای پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر راسته.
دیداره‌كانی سلێمانی له‌م
ئاستەدا بایه‌خێكی زۆری هه‌یه، ته‌ڤگه‌ری میوان خۆی له چه‌ند
ئاڕاسته‌یه‌كی سیاسیی باكوور پێكهاتووه كه یه‌كێتی كاریان له
هه‌ڵبژاردنی پێشووی توركیا (هه‌ڵبژاردنی 2011) له‌ژێر ناوی (به‌ره‌ی ره‌نج
و ئازادی) تاقیكرده‌وه و نهاش یه‌كێتی كار بۆ ئاشتی نێوان (ئیمرالی –
ئه‌نقه‌ره – قه‌ندیل) تاقیده‌كه‌نه‌وه، بۆیه دیداری ئه‌م ته‌ڤگه‌ره
له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی و له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ره‌هه‌ندی
فره‌یی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه.
سلێمانی
كه چه‌ند ساڵێكه گیرۆده‌ی دۆزینه‌وه‌ی فۆرمه‌ڵه‌یه‌كی گونجاوی
ئیداره‌دانی ویستی فره‌یی و پێویستی یه‌كێتیی ریزه‌كانه له‌نێوان
حزبه‌كانی حوكمڕان و ئۆپۆزسیۆندا له‌ڕێی باوه‌ش كردنه‌وه به پرسه
گه‌وره‌كه‌ی نه‌ته‌وه له چه‌ند رۆژی رابردوودا باوه‌شی بۆ رابردووی
دره‌وشاوه‌ی خۆشی كرده‌وه. رابردووی كوردایه‌تییه‌كی ئاسۆ فراوان كه
جیاوازییه رۆژانه‌ییه‌كان تێپه‌ڕێنێ و وه‌ك هه‌میشه ناوه‌ندێكی گرنگی
سیاسه‌تی كوردستانیی بێت. له هه‌رێم تا میسری كوردان.
كوردستان
سه‌رتاسه‌ر له ئاستانه‌ی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌دایه كه پێویستی به
یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی هه‌یه. هه‌رێمی كوردستان كه له دوو
ده‌یه‌ی رابردوودا سه‌رمه‌شقی ئه‌زموونێكی حوكمرانی بوو بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد
له‌م ده‌ورانه‌شدا قه‌ده‌ری وایه سه‌رمه‌شقی یه‌كڕیزیش بێت، له‌ماوه‌ی
داهاتوودا ئێمه له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له خانه‌قین، خورماتوو،
مه‌خمور، شێخان و شه‌نگاڵ په‌راوه‌یه‌كی یه‌ك ریزی له یه‌ك لیستی فراوان و
یه‌كگرتوودا ده‌كه‌ین كه ده‌شێ ئه‌ویش بچێته‌سه‌ر خه‌زینی یه‌كێتی
نه‌ته‌وه‌یی. ئی دیكه‌شمان گه‌ره‌كه.
....................................................
28/2/2013
( 1 )
له‌م ئاسته‌دا كه
گفتوگۆی نێوان ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان عه‌بدوڵڵا
ئۆجه‌لان چه‌ند هه‌نگاوێك چۆته پێشه‌وه جگه له‌وێستگه‌ی ئیمرالی كه
شوێنی به‌ندكردنی ئۆجه‌لانه، سێ كوچكه‌ی تریش له‌سه‌ر هێڵی رۆڵگێڕانن:
قه‌ندیل وه‌ك پێگه‌ی سه‌ربازی سه‌ركردایه‌تی PKK، PKKی ئه‌وروپاو
به‌ده‌په‌ش له‌ناوه‌وه. ئه‌م كاره‌كته‌رانه هه‌موویان له‌به‌ره‌ی
ته‌فگەری كورده‌وه یارمه‌تیده‌ری یه‌كترین بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه
له‌هه‌مبه‌ر ده‌وڵه‌تدا. به‌ڵام فره وێستگه‌یی وه‌ك چۆن له‌باریدایه هێزی
سیاسی كورد فره‌و بژاره‌ی چاره‌سه‌ری ده‌وڵه‌مه‌ند بكات ئه‌واش
له‌باریدایه له‌غیابی هه‌ماهه‌نگ و هاوكاریدا درزی شێوان و ئاڕاسته‌ی جیا‌و
به‌ریه‌ككه‌وتنی سیاسه‌تیشی لێ بكه‌وێته‌وه. ئه‌م مه‌ترسییه هه‌ر
مه‌ترسیش نییه بۆ ره‌وتی پڕۆسه‌ی ئاشتییه‌كه، به‌ڵكو مه‌ترسیشه بۆ دیدی
كورد له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری. به مانای ئه‌وه‌ی بنمیچی داواكاری كورد چی
ده‌بێت؟
ئه‌وی له ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی باشووردا پێی
ده‌گوترا: (لایه‌نی كه‌می داخوازی و لانی زۆری داخوازی) له‌م هه‌موو
وێستگه‌ی كاریگه‌رییەدا چۆن داده‌ڕێژرێ و قسه‌ی كورد له‌م به‌ستێنه‌دا چۆن
یه‌ك ده‌خرێت.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وی تا ئێستا گوێمان لێ بووه
ئه‌وه‌یه هه‌ر سێ وێستگه‌ی قه‌ندیل، ئه‌وروپاو ناوه‌وه (به‌ده‌په)
ده‌ڵێن ئێمه پابه‌ندی رێنمایی و بڕیاری ئۆجه‌لانین، به‌ڵام ئه‌مه تا ئه‌و
رێوشوێنه راسته كه په‌یوه‌ندی به هه‌نگاوه‌كانی ئاشتی و بیناكردنی
متمانه‌وه هه‌یه.
له دۆسێی داخوازییه‌كانیشدا ریزبه‌ندی كوردایه‌تی پێویستی به ته‌داروكاتی زۆر ده‌بێت تا بتوانێت خیتابی داخوازییه‌كان رێك بخات.
به‌واتایه‌كی
تر له‌قۆناغی ئاشتی (یه‌ك موخاتب) ریتمی ئه‌وانی تر هه‌ڵده‌سوڕێنێ كه
ئه‌ویش ئۆجه‌لانه له‌قۆناغی داخوازییه‌كاندا پێویست به داڕشتنی (یه‌ك
خیتابی) ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی په‌خشی كورد یه‌ك بێت و ده‌وڵه‌تیش لێی تێبگاو
كاغه‌زو دۆسێكانی خۆی به گوێره‌ی ئه‌مه رێكبخاته‌وه.
پێشبینی داخوازییه‌كان
-بۆ
به‌ده‌په داخوازییه‌كان بریتییه له زه‌مینه‌سازی بۆ داڕشتنی داخوازی
كورد و له‌م پێناوه‌شدا ویستی زمان ناساندن و هه‌ندێك داخوازی ره‌مزی تر بۆ
ئه‌وه‌ن ناسنامه‌ی كورد به ڕه‌سمیی ده‌ربكه‌وێت و له‌م راستییه
ره‌سمییه‌وه داوا نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێنه پێشه‌وه.
-بۆ PKK به
هه‌ردوو وێستگه‌ی قه‌ندیل و ئه‌وروپاوه، سازكردنی زه‌مینه‌ی خه‌باتی
سیاسییه له‌ناوه‌وه، یانی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌و خه‌باته سیاسییه
نه‌مێنێ تا بۆ پاراستنی مۆركی نه‌ته‌وه‌یی خۆی چه‌ك هه‌ڵگرتنی پێویست
نه‌بێت.
-بۆ ئۆجه‌لان: جێبه‌جێكردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه
دوای دابینكردنی ئه‌و زه‌مینه‌سازییانه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش بێ
ده‌ستكرانه‌وه‌ی شه‌خسی و سیاسی خودی خۆی ، له‌سه‌ر مۆدێلی ئازادكردنی
ماندێلا، نایه‌ته‌دی.
ئۆجه‌لان له‌چه‌ند وێستگه‌دا ئه‌گه‌رچی
ده‌ستكاری به‌رنامه‌ی داخوازییه‌كانی خۆی كردووه له ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆوه بۆ كۆنفیدراڵی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، بۆ چاره‌سه‌ری ئاستی
جیاجیا له‌ناو سنووری توركیادا( كه ئه‌مه‌ش له فیدراڵییه‌وه بۆ ئۆتۆنۆمی
و ئیداره‌ی زاتیی ده‌گرێته‌وه) به‌ڵام له هه‌موو وێستگه‌كانی
ده‌ستكاریدا قه‌واره یان یه‌كه‌یه‌كی كوردی بۆ پیاده‌كردنی ویستی
نه‌ته‌وه‌یی و ناسنامه‌ی كوردستانیی ره‌نگی داوه‌ته‌وه، تێزه‌كانی
وێستگه‌ی یه‌كه‌می ئۆجه‌لان تا ده‌ستگیركردنی له ڕۆژه‌ڤی ئه‌مرۆدا نییه،
به‌ڵام وێستگه‌ی دووه‌می به تایبه‌تی به‌رگریینامه جیاجیاكانی له ساڵی
1999ه‌وه بۆ 2011، ده‌توانێ لائیحه‌ی داخوازییه سیاسییەكان گه‌ڵاڵه بكات
به جۆرێك ده‌وڵه‌تی توركیاش نه‌توانێت حاشایان لێ بكات، چونكه
تێزه‌كانی ئه‌م قۆناغی دووه‌مه هه‌موویان له چوارچێوه‌ی سنووری جوگرافی
ئێستای توركیا و گۆڕانكاری و گه‌شه‌پێدانی پێكهاته‌ی كۆماری توركیا دان و
هیچ بیانوویه‌ك بۆ ته‌وه‌للابوون له مامه‌ڵه و موزاكه‌ره پێوه‌كردنیان
نییه.
ناكرێ لێره‌دا روپێوێكی ته‌واوی گه‌ڵاڵه جیاجیاكانی تێزی
قۆناغی دووه‌می بكه‌ین كه بریتین له نووسراوه جۆربه‌جۆره‌كانی، ئه‌وی
له‌زیندان نووسیونی و پێكدێت له به‌رگرینامه‌كه‌ی ساڵی 1999و
به‌رگرینامه‌كه‌ی بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپاو بانگه‌وازه‌كه‌ی بۆ حكومه‌تی توركیا
له قۆناغی كرانه‌وه‌ی حزبی داد‌و گه‌شه‌پێدان به‌ڕووی كورددا. هه‌روه‌ها
پێكدێت له‌ژماره‌یه‌ك كتێب كه به درێژایی (15)ساڵ زیندانیكردنی له
ئیمرالی نووسیونی. هه‌موو تێزه‌كانی ئه‌م قۆناغه وه‌كو گوتمان چاره‌سه‌رن
له سنووری كۆماری توركیادا ، بۆیه له چه‌ند هه‌ڵسه‌نگاندنێكدا زوو زوو
ده‌چێته‌وه سه‌ر ده‌ورانی پێكهاتنی كۆمار له‌بیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا‌و
بۆ ئه‌مه‌ش زۆر له‌سه‌ر تێز‌و پێشنیازه‌كانی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك
راده‌وستێ و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كات.
ئۆجه‌لان له‌م
نووسراوانه‌دا به‌ڵگه‌كانی ئه‌تاتورك له‌سه‌ر سه‌لماندنی پرسی كورد به‌كار
دێنێت بۆ ره‌وایی پێدانی هه‌بوونی مه‌سه‌له‌ی كورد و پێویستی
چاره‌سه‌ركردنیشی.
ئۆجه‌لان چۆن باسی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كرد
له‌ناو
كه‌رنه‌ڤاڵی خۆشی و شادی به ئه‌زموونكردنی یه‌كه‌م دیداری نوێنه‌رانی
كورد له ئیمرالی لێدوانێكی ئه‌حمه‌د تورك كه له‌گه‌ڵ ئایسه‌ل تۆغلوك
قسه‌ی ئۆجه‌لانیان بۆ ئاشتی و چاره‌سه‌ری هێنابوو، سه‌رنجڕاكێش و گرانایی
زۆری هه‌بوو. هه‌رچه‌نده میدیاكانی توركیا كه‌متر شرۆڤه‌یان له‌سه‌ر كرد.
تورك له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی پێشنیازه‌كانی ئۆجه‌لان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان باسی مۆدێلی په‌رله‌مانی توركیامان
كرد كه له‌سه‌ره‌تای بیسته‌كان ده‌رچووه، وه‌كو چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی
كورد له‌م قۆناغه‌دا.
بڕیاری ناوبراویش له‌بیسته‌كانی سه‌ده‌ی
بیست له سه‌رده‌می مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك ده‌رچووه‌و ده‌رفه‌ت بۆ جۆرێك
له جۆره‌كانی حوكمڕانی خۆجێیی بۆ كورد ده‌ڕه‌خسێنێ.
....................................................مورافه‌عه له‌سه‌ر كه‌ركوك،مورافه‌عه‌یە له‌سه‌ر سنووری كوردستان
رۆژی مورافه‌عه‌كه‌ی مام جه‌لال رۆژێكی گرنگه، وێستگه‌یه‌كی
چۆنایه‌تیشه له چه‌ندین وێستگه‌ی خه‌باتی مام له رێی كوردستانێتی
كه‌ركوك و دیاریكردنی سنووری كوردستانی جنوبی و پێشینه‌ی پێكهاتنی
ده‌وڵه‌تی عیراق له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا.
ئه‌م مورافه‌عه‌یه هی
پارێزه‌ر و سه‌ركرده‌یه‌كه بایه‌خی به‌ڵگه و حوجه‌ی مێژوویی بۆ
چاره‌سه‌ری پرسی مێژوویی ده‌خاته بواری پراكتیكه‌وه.
ساڵی
1926 باشووری كوردستان (ویلایه‌تی موسڵ – كوردستانی جنوبی) به چه‌ند
مه‌رجی دابینكردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌لكێنرێت به عیراقه‌وه.
ئه‌م لكاندنه ئه‌و كاته شه‌رعییه‌تی عوسبه‌تولئومه‌م وه‌رده‌گرێت كه
پادشایی عیراق و مه‌نداتی ئینگلیز به‌ڵێن ده‌ده‌ن مافی كورد له عیراقدا
زامن بكرێت. كه دوایی ئه‌و مافه نه‌درا عیراق شه‌رعییه‌تێكی هه‌شتا
ساڵه‌ی ژێر پرسیاره و به‌م نیگه‌رانییه‌وه مێژووییه‌كی ره‌ش و خوێناوی
به‌ڕێكرد تا حوكمڕانییه‌كه‌ی له 9-ی نیسانی 2003 دا داری له‌سه‌ر به‌ردی
نه‌ما.
عیراقی رۆژگاری مورافه‌عه‌كه ( 9ی شوباتی 2004) چانسێكی
تر بوو كه بۆ كورد‌و عه‌ره‌ب هه‌ڵكه‌وت تا سه‌رله‌نوێ عیراق وا
دابمه‌زرێننه‌وه هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووباره نه‌كاته‌وه‌و عیراقێك بێت
كوردستان وه‌ك خۆی به ناسنامه‌ی كوردستانیی و سنووریی حه‌ڵاڵی خۆیه‌وه
بناسێنێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه مام جه‌لال داوایكرد به گوێره‌ی
نه‌خشه‌ی مێژوو، به‌ڵگه‌كانی ده‌رودراوسێ و نووسراوه به ئیعتیباره‌كانی
مێژوونووس و گه‌ڕیده‌كان و تۆماری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م عیراقه رێكبخرێته‌وه
به جۆرێك جوگرافیای ره‌سمی و مێژووی راسته‌قینه ئاشتبكرێنه‌وه، فیدراڵی
و یه‌كێتییه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه پێك بێت كه نه‌خشه‌رێی
ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌ركوك و ناوچه ته‌عبیركراوه‌كان له‌گه‌ڵدا
هاوپێچ بێت.
عیراقی ده‌ستووری به خۆیی و سنوور و
ده‌ستوورییه‌وه رێك ئه‌و عیراقه‌یه كه پارێزه‌ره‌كه‌ی كورد له رۆژی
مورافه‌عه‌كه‌دا بانگه‌وازی بۆ كرد (عیراقێكی فیدرالی كه مادده‌ی 140
سنووره‌كانی ره‌نگرێژ بكات)، ئه‌و عیراقه ده‌توانێ له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی
واقیعیش پێك بێت ئه‌گه‌ر میراتگره‌كانی ئه‌مڕۆی میراتگری دووپاتكردنه‌وه‌ی
هه‌ڵه‌كانی نه‌بن.
مێژووی مام جه‌لال له بزووتنه‌وه‌ی
كوردایه‌تی و دیموكراتیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌و داخوازییانه‌ی له رۆژی
مورافه‌عه‌كه‌دا خرانه‌ڕوو چه‌ندین وێستگه‌ی پرشنگداری خه‌بات بۆ ره‌وایی
كوردستانێتی كه‌ركوكی تێدایه.
له‌و وێستگانه‌ش ده‌شێ ناوی
كتێبه مورافه‌عه‌یه‌كی باس بكه‌ین كه كتێبی (أغد و ديمقراطي و حرمان شعب
حتى من حق الحلم)ه و ساڵی 1987 چاپكراوه.
ئه‌و كتێبه
مورافه‌عه‌یه‌كه له چیاكانی كوردستانه‌وه، به زمانی شۆڕشگێڕیی و پاڵپشت
به به‌ڵگه‌و ئاماژه مێژووییه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كوردستان و شێوه‌ی
لكاندنی به عیراق و شێوه‌ی چاره‌سه‌ر كردنی پرسه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی
مافی چاره‌نووس. وێستگه‌یه‌كی تریش ناساندنی هاواری كه‌ركوك بوو به كۆڕ‌و
كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و زلهێزه‌كانیش له
هه‌موو سه‌فه‌رێكی دیپلۆماسی مام بۆ پایته‌خته‌كانی بڕیار به‌ده‌ست.
وێستگه‌یه‌كی
تر وێستگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی فراوان و ده‌وری و ساڵانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال
بوو له یادی رزگاركردنی كه‌ركوكدا كه له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا كتێب و
ئاماژه و به‌ڵگه‌ی كوردستانێتی كه‌ركوكی وه‌ك راستی مێژوو ده‌هێنایه‌وه‌و
نه‌وه‌یه‌كی زیندووی خه‌ڵكی كوردستانی به‌م تێڕوانینانه گۆشده‌كرد كه
ئه‌گه‌ر رۆژی عیراقی دیموكرات و ئازاد هات چۆن مورافه‌عه ئاساكه‌ی خۆی
داكۆكی له خه‌ڵك و خاكی كوردستان بكه‌ن.
رۆژی مورافه‌عه
مێژووییه‌كه رۆژێكی گه‌وره‌یه، رۆژێكه له دیرۆكێكی دوور‌و درێژی خه‌باتی
سیاسیی دیپلۆماسیی، رۆشنبیریی، به‌ڵگه‌نامه‌یی و نووسراو و نه‌خشه‌كێشان و
نه‌خشه نیشاندانی مام جه‌لال كه له هه‌موو ئاسته‌كاندا كردویه‌تی.
وه‌كو خۆی له هێنانه‌وه‌ی نموونه‌ی زمانه‌وانه عه‌ره‌بییه‌كه‌دا باسی
ده‌كرد (وفي قلبي شیی‌ء من حتى) هه‌میشه ده‌یگوت (وفي قلبي شیی‌ء من
كركوك).
ئه‌مڕۆ یادكردنه‌وه‌ی رۆژی مورافه‌عه‌كه ئیلهامبه‌خشه
بۆ به‌رده‌وامی خه‌بات له‌ڕێی كوردستانێتی كه‌ركوك و رێكخستنه‌وه‌ی عیراق
به‌جۆرێك شوێنی كوردستانی راسته‌قینه‌و مێژوویی تێدا ببێته‌وه بێ گوێدانه
به‌ربه‌سته‌كانی ئه‌مڕۆ، وه‌گه‌ر نا گه‌لی كوردستان ته‌نها ئه‌وكاته (دوا
رۆژی) دیموكراتی به دیموكراسی ده‌زانێت كه مافی خه‌ونی فێنككه‌ره‌وه‌ی
دڵی تێدا ره‌چاوكرا بێت هه‌روه‌كو مام له كتێبی (اغد ديموقراطي)دا
ئاماژه‌ی پێداوه.
رۆژی مورافه‌عه‌كه، رۆژی هیوای زوو
گه‌ڕانه‌وه‌ی خاوه‌نی مورافه‌عه‌كه‌شه تا درێژه به مورافه‌عه‌كه‌ی بدات و
(حتی) كه‌ركوك له باوه‌شی راستی مێژوویی و سنووری راسته‌قینه‌ی خۆی،
كوردستانی جنوبی، ده‌گیرسێته‌وه.
....................................................
كۆمه‌ك بۆ نه‌ته‌وه
7/2/2013
نه‌ته‌وه به پرسێكی ره‌مزی دروست ده‌بێت، بڵێسه‌یه‌كی
به‌سه تا رۆحی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كڵپه بسه‌نێت، وه‌كو نه‌ورۆزێكی كوردستانیی
ئاگاهی بدات كه به‌ڵێ زوحاكی زوڵم و سته‌م له‌گیانه‌ڵادایه و به‌هاری
بنده‌سته‌كان هاكه ده‌ستی پێكرد.
نه‌ته‌وه‌یه‌ك دوای سه‌ده‌یه‌ك
زوڵم و سته‌م به‌شێوه‌ی جیاجیا گوزارشت له‌خۆی ده‌كاته‌وه. سه‌ده‌ی
بیستویه‌كه‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌كردار یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی خۆی نیشان
ده‌داو ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ره‌مزی ده‌نوێنێ، دوور له‌سیناریۆی پێشوه‌خت
و ئیحترافی دونیای سیاسه‌ت.
بۆنه‌ی ئه‌م باسه به‌ربڵاوی
به‌پیره‌وه‌هاتنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی هاوكاری كوردستانیانی رۆئاوایه كه
كوردسات ده‌ستی پێكردو هه‌موو كوردستانیی ته‌نیه‌وه. ئه‌م وێستگه‌یه
به‌ر له‌هه‌ر شتێك پێویستییه‌كی روحی له‌هاوكاری مرۆییانه،
نه‌ته‌وه‌ییانه بۆ ئاواره‌كانی كوردستانی رۆژئاوا (باشووری بچووك) جێبه‌جێ
ده‌كات، به‌ڵام دوورتر له‌و بازنه خێرخوازییه ده‌ست له‌ملانێ و
باوه‌شپێداكردنێكی نه‌ته‌وه‌ییه كه‌ڕۆژی تراژیدیای بومه‌له‌زه‌كه‌ی شاری
وانمان وه‌بیردێنێته‌وه.
كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ باشووری بچووك
هه‌ر كۆمه‌ك و هاوكاری نییه به‌ئاواره‌كانیان، به‌ڵكو كۆمه‌ك و هاوكاریشه
به‌بوژاندنه‌وه‌ی گیانی نه‌ته‌وه‌یی له‌زه‌مانێكدا ده‌گوترێ گوایه
زه‌مانی نه‌ته‌وه نه‌ماوه‌و كورد دره‌نگ هاتووه، له‌زه‌مانێكدا كه
ئه‌وانه‌ی تاقه‌تی نه‌ته‌وه‌و كوردایه‌تییان نه‌ماوه تیورزه‌ی
ناوچه‌گه‌رێتی و گه‌ڕه‌كچێتی ده‌كه‌ن. جا با سه‌یری مه‌غزای هه‌واڵی
میدیاكان بكه‌ن كه رووماڵی هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كه‌ن:
-هه‌واڵێك
له ئۆردوگای نه‌سر و باریكه‌وه باسی له كۆمه‌كی ئاواره‌كانی كوردستانی
رۆژهه‌ڵات ده‌كات كه له قووتی ده‌می خۆیان بۆ برا رۆژئاواییه‌كانیان
ده‌گرنه‌وه.
-هه‌واڵێك له‌كه‌ركوكه‌وه كه دانیشتووانه‌كه‌ی
به‌سه‌ر زامی ته‌قینه‌وه‌و ته‌عریب، به‌سه‌ر زامی هێشتا ساڕێژنه‌بووی
ئاواره‌یی و راگوێزراندا زاڵ ده‌بن و كۆمه‌ك بۆ براكانیان ده‌نێرن كه
هه‌مان ده‌ردی ته‌عریب و ته‌بعیسیان له‌سوریا بینیوه‌و، وه‌ك جارانی
ئه‌وان، ئاواره‌ی نیشتمانیی خۆیانن.
-هه‌واڵێك له‌سلێمانییه‌وه
كه منداڵانی قوتابخانه‌كان هه‌قیان به‌سه‌ر چه‌له‌حانێی داستانی
(ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات)ه‌وه نییه‌و له‌ده‌خیله‌و خه‌رجی رۆژانه‌یان
دووسه‌دو په‌نجاو پێنج سه‌د دیناری خڕده‌كه‌نه‌وه بۆ برا كرمانجه‌كانیان.
ئه‌مانه
هه‌واڵی كورتن، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی بووژاندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌دڵ و
ده‌روونمدا كاریین و به‌هه‌موومان ده‌ڵێن نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌رێوه‌یه
كه‌داوای شوێنی خۆی ده‌كات له ته‌ك دراوسێكانی.
....................................................حیوار له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د
6/2/2013
سه‌ركرده‌ی ئیئتیلافی نیشتمانیی سوریا، مه‌عاز ئه‌لخه‌تیب
ئاستێكی به‌رزی به‌رپرسیاری و په‌رۆشی بۆ پاراستنی سه‌روماڵی سورییه‌كانی
له‌خۆی نیشاندا. خه‌تیب داوای له‌ڕژێمی ئه‌سه‌د كرد بیرۆكه‌ی گفتوگۆ‌و
موفاوه‌زات بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیه‌تی
كه‌ده‌خوازێ ته‌نگژه‌ی وڵات چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌م بانگه‌وازه‌ی خه‌تیب
جورئه‌ت و ئازایه‌تییه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ی دووه‌م گردبوونه‌وه‌ی
به‌رفراوانی ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی له‌سوریا. به‌تایبه‌تی له‌دۆخێكدا به‌شی
زۆری پشتگیریكاران هه‌ڵوێستی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه له‌سه‌ر
كه‌وتنی ئه‌سه‌دو جێگرتنه‌وه‌ی به‌ده‌سه‌ڵاتێكی دیفاكتۆی ئۆپۆزسیۆن بینا
كردووه.
ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر سه‌رمایه‌ی
قینی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌ئه‌سه‌د خۆی پته‌و ده‌كا ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر
لێوه‌شاوه‌یی و ستراتیژیی سیاسی خودی خۆی ناژێت.
ئه‌وه قینه
له‌ئه‌سه‌د نه‌ك خۆشه‌ویستی بۆ ئۆپۆزسیۆن، كه‌پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی
دابینكردووه، ئێستا كه خه‌تیب وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی تازه ده‌ركه‌وتووی
ئۆپۆزسیۆن ئه‌م سه‌رمایه جێ له‌قه بخاته سه‌ر مه‌حه‌ك و بۆ گفتوگۆ
له‌گه‌ڵ دیمه‌شق به‌كاری بێنێت نه‌قله‌یه‌كی جێی سه‌رنجه له‌شه‌تره‌نجی
ململانێ له‌سه‌ر سوریا.
ئه‌م هه‌نگاوه ئازایه‌تییه نه‌ك
له‌به‌رئه‌وه‌ی رژێم شایانی چانسێكی تره بۆ ده‌رباز بوون له‌ته‌نگژه درێژ
خایه‌نه‌كه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م درێژخایه‌نییه به‌نرخێكی زۆر
له‌سه‌ر گه‌لی سوریا كه‌وتووه‌و تا رۆژی بانگه‌وازی خه‌تیب (60) هه‌زار
كه‌س بوونه‌ته قوربانی و ته‌له‌فێكی زۆری ماددی و مه‌عنه‌وی دروستكردووه.
بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئۆپۆزسیۆنیش رژێمی بایكۆت و ئه‌فرۆزه كرا‌و
لێی چاوه‌ڕوان ناكرێت له‌میانی ململانێ بۆ مانه‌وه حیساب له‌سه‌ر ناوبانگی
خۆی یان كۆنترۆڵكردنی بنمیچی توندوتیژی بكات. ده‌وڵه‌تانیش، به‌زلهێزو
مامناوه‌ندییانه‌وه، ته‌نها له‌چاوی جه‌مسه‌رگیریی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه
سه‌یری دۆسێی سوریا ده‌كه‌ن. بۆیه ده‌بێ ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ی ده‌خوازێت
ئه‌لته‌رناتیڤ بێت بڕێكی به‌رچاوی خاوه‌ندارێـتی و په‌رۆشی بۆ ئه‌و
میلله‌ته نیشان بدات كه‌بۆ ئه‌و راپه‌ڕیووه‌و به‌ناوی ئه‌وه‌وه شۆڕش
ده‌كات.
له‌بیرمان نه‌چێت كه‌دوو هه‌فته‌ی رابردوو باڵانسی
ململانێی سه‌ربازی به‌لای به‌خۆداڕاگه‌یشتنی سوپای رژێمدا شكاندییه‌وه‌و
ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كدار دوورتر‌و قورس‌تر كردووه، له‌م ئاسته‌دا
زێده‌بایی كوژراو بریندار‌و لێقه‌وماو هه‌ر گه‌لی سوریا ده‌یدات.
مه‌عاز
خه‌تیب له‌هه‌مبه‌ر هێرشی شه‌ریكه‌كانی دیكه‌ی له‌ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆندا
ناچار بوو مه‌به‌ستی دانوستاندن روون بكاته‌وه كه‌مانای ده‌ستبه‌ردار بوون
له‌ئامانجه سیاسییه‌كان نایه‌ت، به‌ڵكو ته‌حه‌ددایه‌كه بۆ ئه‌سه‌د
كه‌دوو ساڵه رایگه‌یاندووه ئه‌و ئاماده‌یه دیالۆگ بكات، به‌ڵام
(ئیرهابییه‌كان) ناهێڵن و ده‌وڵه‌ته‌كانیش لێناگه‌ڕێن دیالۆگ بكه‌ین،
ئه‌مانه‌ش وشه‌گه‌لێكی ئاڵۆز بوون و هیچ حیوارێكیان دروست نه‌كرد.
خه‌تیب
به‌سه‌ر ئازاره‌كانی ئۆپۆزسیۆندا باز ده‌دات بۆ فریاكه‌وتنی ئازاری
میلله‌ته‌كه‌ی و تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م رێگایه‌ی ده‌كرێ كۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تیش هاوكاری بێت تا ئازار‌و مه‌ینه‌تی خه‌ڵكی سوریا كه‌م
بكاته‌وه.
داخۆ ئه‌مه‌ی به‌جورئه‌ت بۆ حسێب ده‌كرێت یان وه‌ك سازشێكی سه‌رخۆر ده‌بێته فه‌سلێك له‌درامای دوور‌و درێژی سوریا؟.
....................................................
چه‌قبه‌ستن له‌سه‌نگه‌ره‌كاندا
5/2/2013
حكومه‌تی عیراق نایه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌مه
پوخته‌ی ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌یه كه دوا كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
پێی گه‌یشتووه.
حكومه‌تی عیراقیش یانی بازنه‌ی چڕی ده‌وری
سه‌رۆك وه‌زیران كه پێكهاتووه له نووسینگه‌كه‌ی و وه‌زیره‌كانی
ده‌وڵه‌تی قانون. به‌واتایه‌كی تر كێشه‌كانی عیراق له سایه‌ی حوكمی
ده‌وڵه‌تی قانون و كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداش هه‌روا درێژه‌یان ده‌بێت.
له حاڵه‌تی وادا هه‌ڵوێستی راست و دروست چییه؟
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی
مه‌كته‌بی سیاسی پابه‌ندبوون به ده‌ستوورو رێككه‌وتنه‌كانی پێشوو كردۆته
نه‌خشه‌ڕێ، ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی مه‌بده‌ئی گرنگه. چونكه هه‌م له‌گه‌ڵ
راست و دروستی گرێبه‌ستی سیاسی عیراق و هه‌میش له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی كورد
ده‌گونجێت.
به‌ڵام ئه‌مه شتێكه هه‌م له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی
بازنه‌ی حكومه‌تی عیراق ناگونجێت و هه‌میش ئه‌وان ئه‌م هه‌موو
ته‌نگژانه‌یان دروست كرد بۆ ئه‌وه‌ی «ده‌ستكه‌وتیان» هه‌بێت، ئیتر چۆن هه‌ر
له‌به‌ر ته‌شخیسی كورد ده‌ستبه‌رداری ئه‌و (ده‌ستكه‌وتانه) ده‌بن و
ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خاڵی سفر له شه‌تڕه‌نجی ململانێكه؟ حكومه‌تی عیراق
ئه‌م هه‌موو پێشێلكارییه‌ی به هه‌ڵه نه‌كرد، به ئه‌نقه‌ست بوو بۆ
ئه‌وه‌ی پێگه‌ی ململانێكارانه‌ی خۆی له ئاست ململانێكارانی دیكه‌ی وڵات‌دا
به‌هێز بكات.
كه‌واته هه‌ردوولا له سه‌نگه‌ری خۆیاندا چه‌قیون
كه سه‌نگه‌ری كوردستان ره‌واو ئه‌وی به‌غداش ناڕه‌وایه. به‌ڵام سه‌نگه‌ر
هه‌ر سه‌نگه‌ره‌و خاوه‌نه‌كه‌ی نرخی بۆ داوه تا قایمی كردووه‌و نرخی
زیاتریش ده‌دات تا بیپارێزێ.
له حاڵه‌تی چه‌قبه‌ستنی سه‌نگه‌ره‌كاندا. چاره‌سه‌ر چییه؟
-هێزی
سێیه‌م بێته كایه‌وه كه جێی باوه‌ڕی هه‌ردوولا بێت. خه‌یاڵ بۆ (UN)
ده‌چێت، به‌ڵام (UN) له‌وه خاوتره كه بورغییه‌كانی ئه‌م ته‌نگژه‌یه‌ی پێ
شل بكرێته‌وه، درێژه‌ی پێده‌دا تا بورغییه‌كان ژه‌نگ هه‌ڵدێنن و ده‌بنه
گۆشت و ئێسقانی ته‌نگژه‌كه.
-هێزی دۆست یاخود گوشاری ئیقلیمی؟
ئه‌مه‌شیان نه‌خشه‌ی عیراق له چوارچێوه‌ی دیمه‌نه گشتییه‌كه‌ی به‌هاری
عه‌ره‌بیدا ده‌بینێت. كه هێشتا دیمه‌نه‌كه له‌سه‌ر گرته‌یه‌ك
نه‌نیشتۆته‌وه، ئاماده نییه یه‌ده‌كی كۆششی خۆی به جددی به كاربێنێت.
-هێزی گۆڕانكاری له بابه‌ت هه‌ڵبژاردنی نوێ و ریزبه‌ندی ململانێی هه‌ڵبژاردن؟
به‌ڵام
ژینگه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی له‌سه‌ر سه‌ر و سه‌رچاوان
بێت پێشه‌كی و ته‌داروكاتی ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی ته‌نگژه‌ی گه‌ره‌كه،
وه‌گه‌رنا خۆشی ده‌بێته به‌شێك له‌ته‌نگژه‌كه. بێ له‌مه‌ش جه‌مسه‌رگیری و
سه‌نگه‌ربه‌ندییه‌ك كه ته‌نگژه سێ گۆشه‌ییه‌كه دروستی كردووه
(به‌غدا-كوردستان، به‌غدا-سوننه، سوننه-كوردستان) په‌راوێزی بزاوتی سیاسی
زۆر كه‌م كردۆته‌وه‌و دوور نییه سه‌ره‌نجامی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك، با پاك و
بێگه‌ردو جوانیش بێت، هه‌ر هه‌مان نه‌خشه‌ی سیاسیمان بۆ به‌رهه‌م
بێنێته‌وه، یان شتێك نزیك له‌وه‌ی ئێستا.
-رێگایه‌كی دیكه
ئه‌وه‌یه سیاسی موتاره‌كه ره‌چاو بكرێت تا به‌لانسی هێز ده‌گۆڕێت و
هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ته‌نگژه، دوای پشوویه‌كی كورت یان درێژخایه‌ن،
سه‌ر له نوێ تێهه‌ڵچنه‌وه و به‌گیانێكی تره‌وه بكه‌ونه وێزه‌ی
ئیراده‌ی یه‌كتری.
گرفتی گه‌وره‌ی ئه‌م موتاره‌كه‌یه ئه‌وه‌یه
نه‌فه‌سی ئیستنزافی شۆڕشگێڕی (سه‌بری ئینقلابی) ده‌وێت له‌ژینگه‌یه‌كدا
شۆڕش و گۆڕانكارییه‌كان مه‌وجی ده‌ریان و هێشتا هه‌دادانیان بۆ نییه، جگه
له‌وه موتاره‌كه رێككه‌وتنی جه‌نتڵمانی نه‌نووسراوی لایه‌نه‌كانی
ته‌نگژه‌كه ده‌خوازێت كه هه‌مووان بزانن سنووری بزاوتیان له كوێیه‌و
ته‌جاوزی سه‌نگه‌ری یه‌كتری نه‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش بۆ حاڵه‌تی عیراق ناشێ كه
به‌غدا نه‌ك رێككه‌وتنی جه‌نتڵمانی رێككه‌وتنی مۆركراویش فه‌رامۆش ده‌كات.
له بنچینه‌شدا زهنیه‌تی به‌غدا وایه سا به‌ڵكو تاقه‌ت و توانای نه‌یارانی
په‌كی بكه‌وێت و ئه‌و له(سه‌وڵه‌یه‌كی فورسان)دا زه‌فه‌ریان پێ ببات.
ده‌مێنێته‌وه
گره‌وكردن له‌سه‌ر فاكته‌ری گۆڕانكاری هه‌ژێنه‌ر وه‌ك په‌ره‌سه‌ندنی
بزاوتی ناڕه‌زایی ده‌ڤه‌ری سوننه‌نشین كه نوری مالكی تێدا سه‌غڵه‌ت بێت و
باڵانسی هێز له‌جێی خۆی بله‌قێت، ئه‌مه‌ش فیعلێكه باشییه‌كه‌ی
گۆڕانكارییه‌كه‌یه‌و خراپییه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌م گۆڕانكارییه خه‌ڵكی تر
ده‌یكاو دیارنییه ئه‌وی خه‌ڵكی تر ده‌یكه‌ن به قازانجی خه‌ڵكی كوردستان
ته‌واو ده‌بێت.
له دۆخی وادا پاراستنی ئیراده‌و باوه‌ڕداری به
ڕه‌وایی مه‌سه‌له‌كه‌مان زۆر گرنگه، هێزه سیاسییه‌كانیش وه‌ك تیمی
فتبۆڵێن وان كه ئه‌گه‌ر خول و پاڵه‌وانێتی نه‌بێت، ئۆردوگای مه‌شق و
راهێنان و یاریی دۆستانه‌ی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی به‌هره‌و توانستی ژه‌نگ
هه‌ڵنه‌هێنێت. كوردستانیش له‌ناوخۆدا خۆ رێكخستنه‌وه‌و سازانی نه‌ته‌وه‌یی
پێویسته كه ده‌شێ ئه‌مه مه‌شق بێت بۆ پاڵه‌وانێتی داهاتوو و یاریی
دۆستانه‌ش بێت له‌ناوخۆدا به‌و ئیعتباره‌ی ناكۆكی ناوخۆیی (ناكۆكی
دۆستانه)یه. وه‌ڵڵاهو ئه‌عله‌م.
....................................................هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌كی رۆژئاوا
3/2/2013
ده‌سته‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند، شاعیر‌و رووناكبیرو كه‌سایه‌تی
خۆشه‌ویستی كوردستان به‌شدارن له هه‌ڵمه‌تێكی كه‌ناڵی كوردسات-دا بۆ
كۆمه‌ككردنی ئاواره‌كانی رۆژئاوا كه ماوه‌یه‌كه میوانی وڵاتی خۆیان،
هه‌رێمی كوردستانی باشوورن. ئه‌مه‌ش باشترین ده‌ربڕینه له‌سه‌ر رۆڵی
ده‌سته‌بژێرو نه‌ته‌وه له شه‌ئنی گشتی و رۆڵی به‌رپرسارێتی
كۆمه‌ڵایه‌تی میدیا له خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و له
هاندانی كاری چاكه‌و خێرخوازی، به‌تایبه‌تی چاكه‌و خێرخوازییه‌ك كه
ئه‌ركێكی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانییش رایی بكات.
ئاواره‌بوونی
كوردانی رۆژئاوا ده‌ره‌نجامی دۆخی شه‌ڕو شۆر، ئابلۆقه‌و برسێتی و
بێكارییه كه هه‌موو سوریا‌و به تایبه‌تیش كوردستانی رۆژئاوای
گرتۆته‌وه.
له جه‌نگه‌كاندا، جا جه‌نگێكی ره‌وا بن بۆ
ئازادی، یا جه‌نگی سته‌مكاران بێت بۆ خۆسه‌پاندن و ده‌سه‌ڵاتداریی،
هه‌میشه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌بنه قوربانی یه‌كه‌م و مه‌نزومه‌یه‌ك
په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی، كه ژیانی ساده‌و ئاساییانی
رێكخستووه، ده‌شێوێ و له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وشێته‌وه. ئه‌مه‌ی سوریا
له‌م دابی جه‌نگ و مالوێرانیه به‌ده‌ر نییه، ئاواره‌كانی سوریا وه‌ك
حاڵه‌تێكی سروشتی جوگرافیا‌و ئایدیۆلۆژیا‌و بنه‌چه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و
مه‌زهه‌بی به‌سه‌ر توركیا‌و ئوردن و لوبنان و كه‌نداودا دابه‌ش ده‌بن،
ئه‌دی كوردی داماو كوێیی هه‌یه جگه له‌م كوردستانه رزگاره‌ی جێی
ئومێدی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه؟
هه‌موومان له باشوور، له هه‌موو
نه‌وه‌كان و بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان، ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌رییمان دیووه
كه ئه‌وی كۆڕه‌وه‌كه ترۆپكی ئاواره‌بوونی كورد بوو له مێژوودا،
هه‌موو یادگاری تاڵ و شیرینی ئاواره‌یی كوردستانی رۆژهه‌ڵات و باكوورمان
له یاده‌و بینیومانه. بۆیه ئێمه زیاتر له خه‌ڵكی تر له‌م
لێقه‌ومانه تێده‌گه‌ین و هیچ ئاوه‌دانی و گه‌شه‌و خۆپته‌وكردنێكی
ئه‌مڕۆمان ناتوانێت ئازاری ئه‌و یاده‌وه‌ری و ناخۆشیانه‌مان له‌بیر
بباته‌وه. به‌تایبه‌تی كوردستانی رزگار، یانی كوردستانی خاوه‌ن خۆی
كه هه‌ر ده‌بێ خاوه‌ندارێتی له مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بكات و، با
به‌ڕاشكاویش بیڵێین، به‌شێكی زۆر كه‌می ئه‌و قه‌رزه هه‌رگیز قه‌ره‌بوو
نه‌كراوه بداته‌وه كه كوردستانی رۆژئاوا به‌سه‌ر هه‌ردوو شۆڕشی
گه‌وره‌ی ئه‌یلول و نوێوه هه‌یه‌تی وه‌ختێك به سه‌رو ماڵ و گیان شۆڕشی
كوردستانیان له باوه‌ش گرت. ئه‌و قه‌رزه هه‌ر قه‌زری ده‌سته‌بژێری
سیاسیی كوردستانی رۆژئاوا نییه لای سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی باشوور،
به‌ڵكو قه‌رزی به‌شێكی نه‌ته‌وه‌یه لای به‌شێكی تری نه‌ته‌وه‌و ئێستا
كاتێتی هیمه‌تی دانه‌وه‌ی بكه‌ین.
بۆیه ئه‌م ئه‌ركه
ئه‌ركی هه‌موومانه، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی له كوردساته‌وه بوو، به‌ڵام
كۆتاییه‌كه‌ی ده‌بێ هه‌موو كوردستان بگرێته‌وه. نابێ بهێڵین ئه‌م رۆڵه
مۆدێرن و جوانه‌ی شاعیر‌و هونه‌رمه‌ندانی كوردستانیش له نیوه‌ی رێگا
سارد ببێته‌وه‌و په‌كی بكه‌وێت، به‌ڵكو بكرێته بۆنه‌یه‌ك بۆ جێگیركردنی
دابونه‌ریتی وا كه ئه‌وان هه‌ر داهێنه‌ری مه‌زنی بواره‌كه‌ی خۆیان
نه‌بن، به‌ڵكو سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وییان خه‌زێنێك بێت بۆ
ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی نه‌ته‌وه له هه‌موو بوارێكدا.
كۆمه‌ككردنی كوردستانییانی رۆژئاوا كۆمه‌ككردنی خۆمانه، كۆمه‌ككردنی بوژاندنه‌وه‌ی كوردایه‌تی سه‌رتاسه‌ره.
....................................................عه‌شیره‌ته‌كان كـێـشـه‌یـان نیـیـه
1/2/2013
رۆژی 28ی ئه‌م مانگه‌ی به‌سه‌رچوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق دووه‌مین كۆنگره‌ی شێخی عه‌شیره‌ته‌كانی له‌عیراق كرد.
ئه‌مه
دووه‌مین كۆنگره‌ی له‌و چه‌شنه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه ده‌نا ره‌نگه
وه‌زاره‌تی به‌رگری و مه‌كته‌بی سه‌رۆك وه‌زیرانیش به‌شی خۆیان كۆنگره‌و
كۆڕ‌و سمینار بۆ عه‌شیره‌ته‌كان بكه‌ن. ره‌نگه ئامارێكی وردی ئه‌م جۆره
كۆنگرانه‌ی له هه‌شت ساڵی رابردوو بۆ عه‌شیره‌ته‌كان، شێخ و
موریده‌كانیان، بۆ ئیسناد‌و موساڵه‌حه‌ی وه‌ته‌نی كراون ته‌نها له‌ئه‌رشیفی
ته‌له‌فزیۆنی عیراقییه‌دا هه‌بێت، ئه‌گینا له ژماردن نایه‌ن. هه‌موو ئه‌و
كۆنگرانه‌ش له ژێر تایتڵی یه‌كێتیی ریزه‌كانی گه‌ل، به‌ره‌نگاری تیرۆر و
پشتیوانی برایه‌تی مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌كان كراون. خه‌رجییه‌كی زۆر
له‌پاره‌ی گشتی و خه‌رجییه‌كی زۆرتر له كات و مژولی ده‌وڵه‌ت و كاتی شێخ و
سه‌رۆك هۆزه‌كانی شیعه و سوننه به هه‌ده‌ر دراون و هیچ ئامانجێكمان
له‌سه‌ر زه‌مینی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی، به
وه‌دیهاتوویی، نه‌بینیووه.
كه‌س ناخوازێ له‌ڕۆڵ و پێگه‌ی شێخی
عه‌شیره‌ته‌كانی عیراق، به شیعه‌و سوننه‌یانه‌وه، كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ره‌مزو ده‌ركه‌وتووه‌كانی دیكه‌ی وڵات له‌هه‌موو
كایه‌كانی ژیاندا خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی
به‌غدا بخوازێت ئه‌م خه‌زێنه بپارێزێ و كۆمه‌ڵگه‌ی فره ره‌نگی عیراقی پێ
ده‌وڵه‌مه‌ند بكات. به‌ڵام چونكه مه‌به‌ست له‌م جۆره كۆنگره‌و
خڕبوونه‌وانه مانۆڕی سیاسی و خۆ دزینه‌وه‌یه له‌ئه‌ركه فیعلییه‌كانی
ده‌وڵه‌تداریی و به‌رپرسیارێتییه نیشتمانییه‌كه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی
راسته‌قینه، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌یه: وڵاتێكی لێكترازاو و
پڕ له ئاشووب كه شێخ و سه‌رۆك هۆزه‌كانی، پێش موریدو خه‌ڵكه
ئاساییه‌كه‌ی، لێی به گله‌یین، هه‌ندێكیان له داخا كونجی قه‌ناعه‌تیان
گرتووه‌و هه‌ندێكی تریشییان وا له كۆڕی خۆپیشاندانه‌كانی سوننه‌دا.
كه‌مێكیشییان، كه‌مێكی زۆر كه‌میشیان، له كۆنگره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا
بوون و گوێیان له وتاری وه‌كیلی وه‌زاره‌ت عه‌دنان ئه‌سه‌دی ده‌گرت.
ئه‌گه‌ر
وه‌زیری ناوخۆ خودان پێوستی سیادی و سیاسیی بێت كه ناچار بێت بۆ
دابینكردنی ئه‌منییه‌ت هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ته‌كان و
كۆمه‌ڵگه‌كان و ئه‌فراده‌كانیشدا بكات، ئه‌وا ئیشی وه‌كیلی وه‌زاره‌ت هه‌ر
زۆر تقه‌نی و پیشه‌ییه‌و هه‌ق نییه خۆی به‌م جۆره مانۆڕانه‌وه سه‌رقاڵ
بكات، یان بكرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێ سپێردراوه.
له عیراق
سه‌رۆك هۆزو سه‌ركرده‌ی عه‌شیره‌ته‌كان كێشه‌یان نییه، دابی جوانی
عه‌شیره‌تی وایه كه لێكیش بترازێن سوڵح و ده‌ستماچكردن و ریش لێك سواندن
پێكیان دێنێته‌وه، نه‌ك كۆنگره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ. له عیراق سه‌رۆك و
سكرتێری حزبه‌كان و سه‌رۆك فراكسیۆن و سه‌رۆكی داموده‌زگاكانی وڵات
كێشه‌یان له نێواندا هه‌یه، له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ریاسه‌ت ناكۆكن. ئیشی
وه‌زاره‌تی ناوخۆش ئه‌وه‌یه هه‌ر ئه‌منیه‌ت بپارێزێ و لێنه‌گه‌ڕێ
ناكۆكه سیاسییه‌كان ناكۆكی ئه‌منی بخوڵقێنن و ئه‌منیه‌ت بۆ هه‌مووان
به‌رقه‌رار بێت به لایه‌نگرانی (ده‌وڵه‌تی قانوون) و ده‌وڵه‌تی
مافه‌كانیشه‌وه..
....................................................
سۆراخی ڕاستی سوپا
31/1/2013
لیژنه‌ی سۆراخكردنی ڕاستییه‌كان له واقیعه‌كه‌ی فه‌للوجه‌دا راسپارده ده‌دات به سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان كه سوپا له فه‌للوجه بكێشێته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامێكی سروشتی هه‌ڵسوكه‌وتی سوپایه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران و بزاوتی مه‌ده‌نییدا.
ئه‌م سوپایه هه‌مان ئه‌و سوپایه‌یه كه كوردستان رایگه‌یاند رێ ناده‌ین بێته كه‌ركوكه‌وه، هه‌مان ئه‌و سوپایه‌یه له وه‌ختی دانوستاندنی نێوان لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و حكومه‌تی ئیتیحادیدا، ده‌خوازێ فه‌وج فه‌وج و ده‌سته ده‌سته دزه بكاته ناو شاری جێی ناكۆكی و بگره ته‌واوی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران له گوتاری هه‌ڕه‌شه‌دا كردییه نیه‌تێكی ستراتیژیی، گوایه ده‌ستووری عیراق هه‌مووی جێبه‌جێ كراوه و هه‌ر ئه‌م «بڕگه سه‌ربازییه»ی ماوه.
ئه‌م سوپایه هه‌مان ئه‌و سوپایه‌یه به چه‌ند هه‌فته پێش ئێستا خۆپیشانده‌رانی موسڵیش داوایانكرد شار به‌ده‌ر بكرێت. دوێنێش پارێزگاری موسڵ ئه‌سیل نجێفی به‌شێوه‌ی نوتقێكی لایه‌ق و ره‌سمیی هه‌مان داخوازی دووپاتكرده‌وه وه‌ختێك ئاگاهی دا سوپا به‌ڕه‌فتاری ناجۆر خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی بێزار ده‌كات.
ئه‌م سوپایه به‌قه‌ده‌ر خۆپیشانده‌رانیش به سه‌بر و ته‌حه‌مول نییه، ئه‌وان له‌و پشوودرێژ ترن ، هه‌رچه‌نده له سوپا تووڕه ترن!
ئه‌م سوپای عیراقه، سوپای عیراقی ئیتیحادییه كه بڕیار بوو نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كان بكا، وه‌ك ده‌زگایه‌كی هه‌ستیار هاوسه‌نگی ڕابگرێ و پیشه‌یی و مه‌سله‌كیی و داكۆكیكار بێت له گه‌لی عیراق له هه‌مبه‌ر بێگانه و ئه‌غیاردا، ئه‌م سوپایه ئه‌وی سه‌دام نییه، ئه‌وی عیراقی نوێیه كه بڕیار بوو ده‌ست له‌كاروباری سیاسیی وه‌رنه‌دا و نه بێته به‌شێك له قودره‌تمه‌ندی حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی به هه‌ڵبژاردن دێن و هه‌ر به‌ویش ده‌ڕۆن.
ئه‌م سوپایه ته‌نانه‌ت له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی تیرۆر و ململانێی گه‌رمی شیعه و سوننه‌شدا كه‌س نه‌یده‌گوت با له شاره‌كان بچێته ده‌ره‌وه، سوننه یه‌ك لیست گله‌یی هه‌بوو به‌س قه‌ت نه‌یده‌گوت با سوپا بچێته ده‌ره‌وه، كورد هاواری بوو سوپا هاوسه‌نگی تێدا نییه، به‌ڵام نه‌یگوت ئه‌م سوپایه وه‌ك ئه‌وی جارانه، ته‌نانه‌ت له‌گه‌رمه‌ی ته‌نگژه‌ی خانه‌قیندا(ساڵی 2008 ) كوردستان رۆڵه‌كانی هان ده‌دا بچنه ریزی ئه‌و سوپایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به فیعلی سوپای ئیتیحادی بێت. به‌ڵام كارێك به‌م سوپایه كرا كه هه‌ر ناوه‌كه‌ی ئیتیحادی بێت، ئه‌م سوپایه وا ره‌نگی سیاسه‌تی له خۆگرت كه له گه‌رمه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی سوپای پێشوودا، كه زۆربه‌یان به‌عسی و سوننه‌شن، وا ده‌بینی سوننه‌كان پێش كورده‌كان ده‌ڵێن: با بچێته ده‌ره‌وه.
ئه‌م سوپایه وا مه‌ركه‌زیی و گروپی و حزبیی كراوه ته‌نه‌نات موسڵ، ئه‌و شاره‌ی به‌كارگه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئه‌فسه‌ر و عه‌سكه‌ر ده‌زانرا، ئێستا له سوپا ته‌وه‌للایه و له جێی به‌شی هاوسه‌نگ، داوای كشانه‌وه‌ی ده‌كات.
كه‌س سوپای ناوێت له شار، با ته‌نانه‌ت ناوی ئیتیحادیش بێت، مادام هه‌مان نییه‌تی سوپای مه‌ركه‌زی هه‌بێت.

شه‌مه‌ندۆفێری ئاشتی له توركیا
30/1/2013
شه‌ڕ له‌دیمه‌شق و تۆزه‌كه‌ی له‌سه‌رێكانی
29/1/2013شه‌مه‌ندۆفێری ئاشتی له توركیا
30/1/2013
له توركیا پڕۆسه‌ی ئاشتی به‌رده‌وامه، باشیش به‌رده‌وامه
چونكه ئه‌مجاره ئیراده‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌و ئامانجه، به‌ڵام ئاشتی
جێگیركردن جیایه له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان. ئاشتی جێگیركردن سه‌ره‌تایه‌كی
بچووكه بۆ چاره‌سه‌ری دوور مه‌ودای پرسی كورد له توركیا‌و داڕشتنه‌وه‌ی
پرسی ناسنامه‌و چه‌رده‌یه‌ك مافی دیموكراتی و یه‌كسانی.
ئاشتی رێگه به گه‌شه‌كردنێكی سروشتی مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌دا و ئینجا له‌كه‌شێكی دروستدا ده‌گاته ئامانجی چاره‌سه‌ری.
بۆ
ئه‌و چاره‌سه‌رییه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك پشوویان درێژبێت، ئه‌وی زیاتر
له‌سه‌د ساڵه شێوێنراوه به شه‌و و رۆژێك راست ناكرێته‌وه.
به‌ڵام چۆنه كه پرۆسه‌ی ئاشتی باش ده‌چێته پێشه‌وه؟ به‌ڵگه‌كان زۆرن، ئه‌مانه سه‌ره‌كییه‌كانیین:
-له‌ئاگربڕی
ساڵی 1993دا، وه‌ختێك به‌ڕێز ئۆجه‌لان به ناوبژیوانی به‌ڕێز سه‌رۆك
تاڵه‌بانی په‌یامی ئاشتی بۆ ره‌حمه‌تی سه‌رۆك ئۆزال نارد، چالاكی وه‌ك
ئه‌وه‌ی كوشتنی سه‌ربازه مۆڵه‌تپێدراوه‌كان ئاگڕبره‌كه‌ی دوایی پێ هێنا،
به‌ڵام ئه‌مجاره شه‌ڕ له‌به‌ره‌ی شه‌ڕ هه‌یه، تیرۆر له‌پاریس گێچه‌ڵ
ده‌نێته‌وه به‌ڵام چونكه ئیراده‌ی ئاشتی هه‌یه كه‌س ناڵێ با گفتوگۆ
رابوه‌ستێ تا شه‌ڕ و تیرۆر را ده‌وه‌ستێ.
-دوو لێدوانی لابه‌لا،
گفتوگۆ جیددی و شێنه‌ییه‌كه‌ی ئۆسلۆی په‌كخست كه ره‌شنووسیی بۆ
ئیمزاكردنیش ئاماده كرد بوو، ئه‌مجاره هه‌موو ته‌ره‌فه‌كان توند
ده‌په‌یڤن و یه‌كتری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌ڵام چونكه ویستێك بۆ ئاشتی
هه‌یه ده‌بینرێت له په‌نای لێدوانێكی توندیشدا به‌ڵامێكی شێنه‌یی هه‌یه
كه به‌ڵێ سه‌ره‌ڕای ئه‌م ره‌خنانه‌ش ئێمه پابه‌ندی گفتوگۆ و ئاشتین.
-هه‌ردوو
لایه‌نی پرۆسه‌كه: ده‌وڵه‌تی توركیا‌و كورد به سێ لایه‌نی موخاتبییه‌وه
(ئۆجه‌لان، قه‌ندیل و به‌ده‌په‌شه‌وه) بنمیچی جیاجیای داخوازی له یه‌كتری
به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام چونكه پێویستییه‌ك بۆ ئاشتی هه‌یه وا
ده‌بینین به ئاگاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بنمیچی وه‌ختی پێگه‌یشتنی ئاشتی
ده‌كه‌ن و ناخوازن گه‌شبینییه‌كی خه‌یاڵپڵاوی په‌خش بكه‌ن. راسته دۆسێی
كورد له توركیا، هیچ نه‌بێ له‌سیاسه‌تی ره‌سمیدا، وه‌ك دۆسێیه‌كی ناوخۆیی
وێنا ده‌كرێت به‌ڵام له‌به‌ر په‌ره‌سه‌ندنه ئیقلمییه‌كان و له‌به‌ر
به‌شداری توركیا له‌پتر له‌دۆسێیه‌كی ئیقلمیدا هه‌ردوولا ده‌زانن چوونه
پێشه‌وه له ئاشتی چه‌ند قازانجی تێدایه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌شدا.
له‌ناوخۆ:
ئاشتی ئارامی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی دێنێ و رێگه به گه‌شه‌یه‌كی سروشتی
مه‌سه‌له‌ی كورد به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی پرسی ناسنامه‌ی كورد ده‌دا .
له‌ده‌ره‌وه‌یش:
دۆسێی سوریا و گۆڕه‌پانی كوردستانه‌كه‌ی، كه ئێستا سه‌رزه‌مینی
به‌ریه‌ككه‌وتنه له نێوانیان، ده‌بێته نێوه‌ندێك بۆ قازانجی هاوبه‌شی
ئاڵوگۆڕی كه‌ڵك و سوودمه‌ندی. ئه‌م قازانجه هه‌ر له‌وێ ناوه‌ستێ، به‌ڵكو
باڵده‌كێشێ به‌سه‌ر هێمنایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كه چه‌ند ساڵ
له‌به‌رزه‌خی په‌یوه‌ندی سه‌لبی و په‌یوه‌ندی ئیجابی به هه‌ردوولاوه گیری
خوارد بوو.
بێگومان له‌م ئاسته‌دا وه‌ك چۆن بنمیچی به‌رزی
پێشبینی له‌ئاشتی ناوخۆیی توركیا هه‌ڵه‌یه، ئه‌مه بۆ هه‌رێمی كوردستانیش
راسته كه نابێ هه‌ردوولاو ئێمه‌ش وا بزانین ئیتر گیروگرفت نامێنێ و
ئه‌وی هه‌یه هه‌ر به‌لای باشی و ده‌سكه‌وتدا ده‌شكێته‌وه.
شه‌مه‌ندۆفێری
ئاشتی كه‌وتۆته رێ، ده‌بێ هه‌موولایه‌ك سواری بن، باشترین شت بۆ ئه‌وه‌ی
بگاته مه‌نزڵ، ئه‌وه‌یه سروشتی شه‌مه‌ندۆفێرمان له‌بیر بێت: راسته رێ و
پێچاو پێچ، رێك‌وپێك و شێنه‌یی و وێستگه‌ی جیاجیای دابه‌زین و سه‌ركه‌وتن و
ئینجا به‌رده‌وامێتی و ئومێدی چاره‌سه‌ری.
....................................................شه‌ڕ له‌دیمه‌شق و تۆزه‌كه‌ی له‌سه‌رێكانی
گه‌شتینه قۆناغێك ئه‌گه‌ر ناوی سوپای ئازادی سوریا بێت له زه‌ینی كورددا ته‌نها په‌لاماردانی كورد و كوردستان ره‌نگ ده‌داته‌وه.
سوپای
ئازادی سوریا ئه‌وه‌نده‌ی له پڕۆسه‌ی شه‌ڕكردن دژی كورد‌و هێزه‌كانی
كوردستانی رۆژئاوادا ناوی دێت كه‌متر له‌وه وه‌ك شه‌ڕوانێكی ئازادیخواز
دژی رژێمی ئه‌سه‌د خۆی له میدیای كوردیدا نمایان ده‌كات.
ئه‌مه‌ش
مانای وایه ئه‌م سوپایه سه‌رگه‌ردانه‌و نازانێ ناكۆكی سه‌ره‌كی و ناكۆكی
لاوه‌كی دیاری بكات. ته‌نانه‌ت له‌ڕوانگه‌یه‌كی موجه‌ره‌دی سوریاییشه‌وه.
قه‌ینا كێشه‌یان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كورد له‌ڕۆژئاوا هه‌یه، به‌ڵام وای
لێ بێت شه‌ڕ له‌سه‌رێكانی گه‌رمتر بێت له‌شه‌ڕی به‌ره‌ی دیمه‌شق مانای
وایه ئه‌م هێزه كه هێشتا نه‌هاتۆته سه‌ر حوكم خۆی تێكه‌ڵی ئه‌جێندای
قودره‌تمه‌ندی ئیقلیمی دژی كورد كردووه.
سه‌رێكانی ته‌نها شانۆی
شه‌ڕی كوردایه‌تی و ئۆپۆزسیۆنی سوریا نییه كه له‌سه‌ر ناوچه‌ی پاوانكردن
به شه‌ڕ بێت یان به‌هۆی گولله‌یه‌كی وێڵه‌وه پێكدادانیان لێ بقه‌ومێ و
ناوبژیوانێك ده‌ست نه‌كه‌وێت لێكیان بكاته‌وه. سه‌رێكانی شانۆی له گیرفان
كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداره له
هه‌مبه‌ر كورد ئه‌گه‌ر حوكمیان كه‌فته ده‌ست.
له‌ڕه‌وتی
ئۆپۆسیۆن بووندا سوپای ئازادی سوریا وه‌ك موجاهیدینی خه‌ڵقی لێ قه‌وماوه
له په‌یوه‌ند به جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان له دژی سه‌دام حسێندا ، لێی
تێكچووه‌و سه‌رگه‌ردان بووه، موجاهیدین له (1991)دا شه‌ڕی كوردستانی
راپه‌ڕیوی كرد و بۆ قازانجی به‌عسی سه‌دام، گه‌رمیانی له خوێن گه‌وزاند.
سوپای ئازادی سوریاش شه‌ڕی كورد ده‌كات له به‌ره‌ی رۆژئاواوه.
زوڵمی
سوپای ئازاد له سه‌رێكانی هه‌ر زوڵم نییه له‌كورد، به‌ڵكو زوڵمێكه
له‌گه‌لی سوریاش كه ئۆپۆزسیۆنه چه‌كدارییه‌كه‌ی له جێی ئه‌وه‌ی
جوگرافیای كوردستان جێ بێڵێ كه هیچ نه‌بێ زۆرتر ئارامه بۆ هه‌موو
سورییه‌كان جگه له‌كورده‌كه‌شی، خۆی به‌و واره‌وه مژوڵ كردووه‌و نرخی
خوێن به كورد‌و عه‌ره‌ب ده‌دات. وزه‌ی به‌ره‌نگاری له شه‌ڕێكی هه‌ڵه‌دا
خه‌رج ده‌كات.
كه‌س نه‌یوتووه كه‌س بۆی نییه له‌گه‌ڵ كورد
ناكۆك بێت، ناكۆكی سیاسی هه‌ر ده‌بێ و هه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام له‌دۆخی وه‌ك
ئه‌وه‌ی سوریای شۆڕشدا ناكۆكی له‌گه‌ڵ كورد هی ئه‌وه‌یه ناكۆكی لاوه‌كی
بێت و له‌وه زیاتر باری لێ هه‌ڵنه‌گیرێت، رێی راست ئه‌وه‌یه ناكۆكی
سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بێت مادام ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه ئیدعا ده‌كات
ئه‌لته‌رناتیفی ئاینده‌یه‌تی، ئه‌سه‌د له‌دیمه‌شقه، نه‌ك سه‌رێكانی و
رژێمه‌كه‌ش له ناوجه‌رگه‌ی پایته‌ختی ئه‌مه‌ویدایه، نه‌ك له قامیشلو و
عامودا.
....................................................له خۆوه بۆ گشت
28/1/2013
سه‌ره‌تای چاره‌سه‌ر له كوێوه ده‌ست پێده‌كات؟
له
كۆمه‌ڵگه‌ی فره پێكهاته و فره ئاراسته‌دا چاره‌سه‌ر به خیتابی گشتی و
هولامی دابین نابێت. چاره‌سه‌ر به تێگه‌یشتن له ورده‌كاری كۆمه‌ڵگه و
تێگه‌یشتن له داخوازییه لۆكاڵییه‌كان ده‌بێت. ده‌كرێت له خیتابی
لۆكاڵییه‌وه بۆ خیتابی گشتی له ئاستی وڵات هه‌نگاو بنرێت. به‌ڵام
پێچه‌وانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌یه.
له كۆمه‌ڵگه فره‌ییه‌كاندا ده‌بێت
پێكهاته‌كان بایی ئه‌وه‌نده موته‌وازیع و واقیعی بن كه له پێشدا به‌شی
خۆیان و دیدی خۆیان بناسنه‌وه، له به‌شه‌وه بۆ گشت، له به‌شی خۆیان بۆ
به‌شی گشتیی وڵات بڕۆن. ئه‌مه باشترین رێگه‌چاره‌یه بۆ ده‌رده‌كه‌ی
عیراق.
زیاتر له هه‌شتا ساڵ سوننه خیتابی نیشتمانی‌یان بۆ خۆیان
پاوان كردبوو، به ناوی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان، شیعه و سوننه،
موسڵمان و مه‌سیحییه‌وه قسه‌یان ده‌كرد و له جێی ئه‌وانیش بڕیاریان
ده‌دا. ده ساڵه خیتابی نیشتمانیی پاوانی شیعه‌یه. به ناوی عیراق،
نیشتمانه‌وه گوزارشت ده‌كه‌ن و به‌م دواییه ده‌وڵه‌تی یاسا خیتابی
عه‌ره‌بیشی له سوننه‌كان رفاند. به شێنه‌یی برا عه‌ره‌به‌كانمان به ناوی
كوردیشه‌وه بیر ده‌كه‌نه‌وه و قسه ده‌كه‌ن و بڕیار ده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر
هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك بتوانێت داخوازی پێكهاته‌كه‌ی خۆی چڕبكاته‌وه كۆی
ئه‌وانه ده‌بنه پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیری نیشتمانیی له ئاستی وڵات‌دا. له جێی
ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان خیتابی نیشتمانیی پاوان بكات و ئه‌وانی تر له
گه‌ڵاڵه‌كردنی دوور بخاته‌وه. ده‌ستووری عیراق راسته به رێككه‌وتنی
پێكهاته‌كان له سه‌ره‌وه گه‌ڵاڵه بوو، به‌ڵام بنچینه‌یه‌كی باشی بۆ
دروستكردنی ناسنامه‌یه‌كی نیشتمانیی دامه‌زراند كه له‌سه‌ر هه‌مه‌ڕه‌نگی
كۆمه‌ڵگه و یه‌كێتیی وڵات بنیات نرابێت.
به‌ڵام چونكه خیتابی
سیاسیی پێكهاته‌كان نه‌گۆڕاوه، ئه‌م بنچینه دیموكراتییه یاساییه
له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع نه‌چه‌سپاوه. سا به‌ڵكو واقیعی تاڵ شیعه و سوننه
ناچار بكات بێنه پای نه‌خشه ڕێی ده‌ستووره‌وه كه دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات
و بنه‌مای فیدراڵی دابین كردووه.
ئه‌گه‌ر بزاوتی خۆپیشاندانی
سوننه‌كان بتوانێت سه‌ركردایه‌تی ناوچه‌یی دروست بكات كه له‌سه‌ر بنه‌مای
پێویستی خه‌ڵكه‌كه‌یان پێك بێت، ئه‌وا عیراق چانسێكی نوێی بۆ په‌یدا ده‌بێت
كه پڕۆژه‌ی فیدراڵی جێبه‌جێ بكات.
چونكه سوننه‌كان به
عه‌مه‌لی ده‌گه‌نه خیتابێكی واقیعی بۆ ئاتاجی سیاسیی و ئیداری ناوچه‌كانی
خۆیان و ده‌ستبه‌رداری خیتابی ئیحتكاری نیشتمانیی ده‌بن. له تایبه‌تمه‌ندی
خۆیانه‌وه بۆ گشتێتی عیراق ده‌ڕۆن. له‌م رێگایه‌شدا له‌گه‌ڵ
عیراقییه‌كانی تر ده‌كه‌ونه دانوستاندن له جێی ئه‌وه‌ی تووشی به‌ر
یه‌ككه‌وتن بێن. ئه‌مه سه‌ره‌تای راسته‌قینه‌ی فیدراڵی ده‌بێت له پارێزگا
و هه‌رێم و ویلایه‌ته‌كانه‌وه بۆ گشتیی عیراق. كه خۆشی فیدراڵی
پێكهاتووه له یه‌كێتی به‌شه‌كان و یه‌كبوون له پایته‌ختێكی ئیتحادییدا.
واقیع
به سووننه‌كان ده‌ڵێت پاوانخوازی خیتابی نیشتمانیی ره‌وینه‌وه و ترس
لێنیشتنی هاوبه‌شه‌كانی وڵاتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وه گه‌ڵاڵه‌كردنی
پڕۆژه‌ی داخوازییه لۆكاڵییه‌كانه كه به‌ره‌و پڕۆژه‌ی هاوبه‌شێتی له
وڵات و له حكومڕانییان ده‌بات.
....................................................
گرنگتر له‌ته‌شخیس
25/1/2013
ره‌وشی كوردستان گرنگه، چونكه كوردستانه‌كه‌ی خۆمانه،
به‌ڵام ره‌وشی به‌غداش گرنگه چونكه ئه‌م كوردستانه‌ی پێوه گرێدراوه و
هێشتا ئێمه به‌شێكین لێی. وڵاتانی سه‌ربه‌خۆ و به‌ركه‌ماڵ كه هه‌ڕه‌شه‌ی
له بابه‌ت ئه‌وه‌ی كوردستانیشیان له‌سه‌ر نییه ناتوانن خۆیان له
په‌ره‌سه‌ندن و به‌سه‌رهاته‌كانی دراوسێكانیان نه‌بان بكه‌ن و نا دیده‌ی
بگرن. ئیتر ئێمه چۆن ده‌توانین وا بكه‌ین كه سه‌د دا‌و و ده‌زوو
په‌یوه‌ستی چاره‌نووسی عیراقی كردووین.
بۆیه ره‌وشی عیراق ده‌بێ جێی بایه‌خی كوردان بێت.
له
بیرمانه هه‌تا به‌غدا له‌گه‌ڵ ده‌ڤه‌ری سوننه‌نشین لێی نه‌قه‌وما بوو
له‌گه‌ڵ ئێمه گرژ ومۆن بوو. ئه‌وه ململانێی به‌غداو ئه‌نباره كه وا
یكرد رووبه‌ڕووبوونه‌وه له به‌ره‌ی كه‌ركوك كه‌مێك بنیشێته‌وه، بێ
چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
خۆپیشاندانی سوننه‌كان بووه به‌ربه‌ستی
به‌ر یه‌ككه‌وتنی كوردستان و به‌غدا، ئه‌گینا به‌غدا هه‌ر ئه‌وه‌نده
ده‌رفه‌تی هه‌بێت كه‌مێك سه‌ر هه‌ڵبڕێ بۆ ئه‌وه‌یه‌تی له پشت ئاپووره‌ی
خۆپیشاندانه‌كانه‌وه دیمه‌نی ململانێی كوردستان ببینێ و وه‌ك نه‌زیری
ناكۆكی له‌گه‌ڵ ئێمه په‌خشی بكاته‌وه.كه وابێ ئێمه په‌یوه‌نددارین
به‌وه‌ی عاقیبه‌تی به‌غدا بزانین.
جاران ئه‌م ئه‌ركه قورسه
سه‌رۆك تاڵه‌بانی پێی ڕا ده‌بوو، هه‌م چاوی له به‌شه‌كه‌ی كورد بوو و
هه‌میش به‌لانسی عیراقییه‌كانی را ده‌گرت.
غیابی سه‌رۆك به
ئه‌ندازه‌ی حزووری، پێویستی ئاماده‌گی بۆ شیعه‌و سوننه دووپات كرده‌وه.
وه‌كو عیراقییه‌كان له به‌غدا نه‌یانتوانیوه كێشه‌كانیان چاره بكه‌ن
نه‌شیانتوانی ته‌نانه‌ت له‌و ئاسته‌دا رایگرن كه سه‌رۆك تاڵه‌بانی، پێش
سه‌فه‌ری بۆ ئه‌ڵمانیا ،دابینی كردبوو.
ئه‌م فڕكان فڕكانه‌ی
به‌غدا له وه‌ختێكدایه ناوچه‌كه‌ش پڕ گرفت و به‌ر یه‌ككه‌وتنه‌و سێبه‌ری
ئیقلییمیش به سیمای كاره‌كته‌ره‌كانی ململانێی به‌غداوه دیاره.
ئایا
شتێكی چاكه ئێمه چاوه‌ڕێی یه‌كلابوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی به‌غدا بین كه
به‌غداش چاوه‌ڕێی یه‌كلابوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئیقلییمه‌و ئیتر دواجار به
هه‌ردووكیان كار له ئێمه‌ی چاوه‌ڕوانكراو بكه‌ن؟
كوردستان
دۆخه‌كه‌ی وا ته‌شخیس كردووه كه حوكمڕانی عیراق پێویستی به
ڕاستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌و هه‌یه. ئه‌مه‌ش ته‌خشیسێكی راسته، به‌ڵام كێ
له‌گه‌ڵ كورد شان ده‌داته به‌ری كه سوننه پێیوایه مه‌سه‌له له
ڕاستكردنه‌وه ترازه‌وه بۆ پێویستی وه‌رگۆڕانی به‌هاریی و ده‌وڵه‌تی
قانوویش پێیوایه هیچ شتێك گێر نه‌بووه تا ڕاست بكرێته‌وه، له دیدی
شیعه‌وه ئه‌وی هه‌یه جه‌مسه‌رگیریی تایفه‌گه‌رییه بۆیه هاوپه‌یمانی
نیشتمانیش پاڵی داوه‌ته پاڵ ده‌وڵه‌تی قانوونه‌وه‌و له‌به‌رده‌م
جه‌مسه‌رگیری سوننه‌دا داكۆكی له ناسنامه‌ی شیعه ده‌كات كه ئه‌مه‌ش
راسته‌وخۆ ده‌چێته گیرفانی (قانوونه)ه‌وه. یانی به‌غدا چاوه‌ڕێی
چاره‌نووسی ئیقلیمه‌و ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی چاره‌نووسی به‌غداین.
كوردستان ده‌ڵێ بۆ پرۆژه‌ی راستكردنه‌وه‌ی حوكمڕانی نامه‌مان بۆ هاوپه‌یمانی نیشتمانی نووسیووه‌و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌وانین.
به‌ڵام
كه پریشكی به‌غدا بێت چاوه‌ڕێی روونكردنه‌وه‌ی ئێمه ناكات، بۆیه
كوردستان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره خراپه‌كانی به‌غدا پێویستی به
كاریش هه‌یه.ته‌شخیس گرنگه، كاری كرده‌ش له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و
ته‌شخیسه‌دا گرنگتره.
....................................................
ئۆپۆزسیۆن و حوكمڕان 24/1/2013
ده‌شێ له باسوخواسی دانوستاندن و ململانێی نێوان حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و حكومڕاندا سێ توخمی سه‌ره‌كی ده‌ست نیشان بكه‌ین:
-چاكسازی سیاسیی.
-یاسا بنه‌ره‌تییه‌كانی شێوه‌ی حوكمڕانی له ئاینده‌ی وڵات دیاری ده‌كه‌ن.
-مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی له په‌یوه‌ند به به‌غدا و سیاسه‌تی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.
ئه‌مانه‌ش ئامانجی ره‌وان با هه‌ردوولا دیدیشیان له‌سه‌ری جیاواز بێت
چاكسازی
سیاسیی به كه‌ره‌سته‌كانی حوكمڕانی و ئیراده‌ی حوكمڕانه‌كان دروست ده‌بێت
و ره‌نگی ئه‌وانه ده‌گرێت كه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن نه‌ك ره‌نگی ئه‌وانه‌ی
هیوای بۆ ده‌خوازن ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن بخوازێت به دیدی ئه‌و جێبه‌جێ ببێت
بێگومان ئه‌م ویسته نرخی خۆی هه‌یه. نرخی ئه‌وه‌ی خۆشی له سه‌ركه‌وتن
و، خوانه خواسته، شكستی ئه‌م وێستگه یان ئه‌ویتریدا به‌شداربێت.
به‌سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بڵێ سه‌ركه‌وتنی چاكسازی و له قۆناغی شكستێكی
نه‌خوازروایشدا گوشاره‌كه‌ی بۆ هه‌ڵڵا نه‌بێت به‌ڵكو بۆ راستكردنه‌وه
بێت. چاودێرییه‌كه‌ی بۆ ره‌قابه‌ت بێت نه‌ك بۆ ره‌قیبی و كه‌ره‌سته‌ی
ململانێ.
له حاڵی وادا حوكمڕانه‌كان ده‌بێ به فیعلی ئه‌م
چاكسازییه جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌شداری فیعلی ئۆپۆزسیۆن له‌م پرۆسه‌یه به
هه‌ند وه‌ربگرن. چونكه ئۆپۆزسیۆن كه به‌شداری فیعلی كرد سه‌رمایه‌ی
مه‌عنه‌وی خۆی له ناو ده‌نگده‌رانی خۆی ده‌خاته ژێر مه‌حه‌كه‌وه و بۆ
ئه‌مه ده‌بێ كردار ببینن. چونكه به‌وه ده‌توانێت وه‌به‌رهێنانی ئیجابی
له‌و كرداره بكات و قه‌ناعه‌ت به بازنه‌ی ده‌نگده‌ری خۆی بێنێت.
-یاسا
بنه‌ره‌تییه‌كان بریتین له ده‌ستووری وڵات و ئه‌و یاسایانه‌ی ده‌بنه
حه‌كه‌م و ناوبژیوان له پرۆسه‌ی سیاسیی و حكومڕانیدا. به ته‌نها ده‌ستوور
نییه و به ته‌نهاش ئه‌و یاسایانه نین. پێكه‌وه‌ن و هه‌موویان گرنگن.
سازان له‌سه‌ر ئه‌م شتانه پێویستن.
ده‌ستوور گرێبه‌ستی
نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانین. نه هی ئه‌وه‌یه حكومڕان هه‌روا تێی په‌رێنێ و
نه‌هی ئه‌وه‌شه بكرێته كه‌ره‌سته‌ی ململانێی رۆژانه‌ی ئۆپۆزسیۆن. سازانی
ده‌وێت، به‌ڵام سازانێكی فیعلی و به‌رپرسیارانه.
یاسا ناوبژیوانه‌كانیش بریتین له:
- ته‌شریعاتی دابین كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ململانێی ركابه‌ره سیاسییه‌كان رێكده‌خه‌ن (كۆمسیۆن و یاسای هه‌ڵبژاردن... هتد) .
-یاسای حوكمڕانی دروست و دادپه‌ره‌وه‌رانه (چاودێری دارایی، نه‌زاهه و سه‌ربه‌خۆیی دادپه‌روه‌ری...).
ئه‌مانه
ناوبژیوانن له نێوان ركابه‌ره سیاسییه‌كان و له نێوان دامه‌زراوه‌كانی
ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌شدا. ئه‌گه‌ر سازانیان له‌سه‌ر كرا ئیتر نابێ ببنه
ده‌سكه‌لای ململانێی رۆژانه و گومانیان له‌سه‌ر بكرێت. چونكه كه گومان
له‌سه‌ر ناوبژیوانه‌كان هه‌بێت گه‌مه‌ی دیموكراسی و ململانێی شه‌ئنی گشتی
تووشی گومڕایی سیاسیی ده‌بێت.
-مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه پرسی هه‌موو
كورده، سازان و یه‌كێتیی ناوماڵی كوردی گه‌ره‌كه، به‌ڵام:
-وه‌ك چۆن سازانی ده‌وێت، ده‌بێ ئه‌و سازانه خۆی ئامانجه‌كه نه‌بێت. ئامانجه‌كه خودی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌سه‌ركردنێتی.
-یه‌كێتیی
ماڵی كوردستانیی پێش ئه‌وه‌ی پێویستی بێت بۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و
ململانێ له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ باشی و خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیانی كوردستان
پێویسته.
-یه‌كێتی ماڵی كوردستانیی نابێت وه‌ك پێشمه‌رجی
كاركردن بۆ مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كه ده‌ربكه‌وێت چونكه ئه‌و كاته وا
دێته به‌رچاو كه (مه‌رجی یه‌كریزی كورد) كاره‌كته‌رێكی خودپه‌سه‌نده و
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی به بارمته گرتووه و پێمان ده‌ڵێ (یان چاكسازی
ناوخۆیی بكه‌ن، یان مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی بارمته‌یه).
-راسته
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ركی حزبه‌كانی حوكمڕانه، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنیش
زیاتر له پشتیوانی ناوخۆیی له‌سه‌ره، به‌شداری فیعلیشی پێویسته و مه‌رج
نییه ئه‌م به‌شدارییه فیعلییه هه‌ر به (هاتنه سه‌ر حوكمیان) مه‌یسه‌ر
ببێت. شێوه‌ی به‌شداری فیعلی زۆره چونكه مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی
شه‌ئنێكی نه‌ته‌وه‌ییه و ده‌بێ هه‌مووان خاوه‌ندارێتی لێ بكه‌ن.
چاكسازی
شایانی كوردستانییانه نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر یه‌كێتی ماڵی كورد، به‌ڵكو
له‌به‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌به‌ر ئاینده‌ی كوردستان خۆشی. مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وه‌ییش ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌ییه و ناكرێ هیچ پێشمه‌رجێكی بۆ دابنرێت.
....................................................
ده‌رمانی ده‌رده‌كه‌ی عیراق
22/1/2013
چۆن له‌ته‌نگژه‌ی عیراق تێده‌گه‌ین، هه‌ر ده‌بێ له‌وێوه
چاره‌سه‌ری بكه‌ین. تێگه‌یشتنی گشتی له‌سه‌ر ده‌ردی وڵات چۆنه، ده‌بێ
به‌و تێگه‌یشتنه‌وه ده‌رمانی بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر پێمان وایه ئه‌م
ره‌وشه (ئه‌نجام)ـه چاره‌سه‌ره‌كه جیاوازه‌و ئه‌گه‌ر وای ده‌بینین ئه‌م
ره‌وشه (سه‌ره‌تا)یه چاره‌سه‌ر جۆرێكی تره.
(سه‌ره‌تا)ی ته‌نگژه‌كه به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێت كه به‌ری پێ بگرین تا هه‌ونه‌كا و له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر نه‌بێت.
به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وشه (ئه‌نجام)ی كۆمه‌ڵێك ته‌نگژه‌و گرێی تر بێت ئه‌وا
ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تا، بۆ هۆكار یان هۆكار گه‌لێك ره‌وشه‌كه‌یان
به‌م (ئه‌نجامه)، به‌م رۆژه گه‌یاند.
با له گه‌وره‌كان
گه‌ڕێین، منداڵی ژیر كه یاری به میكانۆ ده‌كات و ته‌لارێك له‌سه‌ر
نه‌خشه‌یه‌ك دروست ده‌كات. ته‌لاره‌كه له كوێ بچه‌قێ و له نه‌خشه
جیاواز بێت هه‌ڵوێسته ده‌كات له‌به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ردا:
ئه‌گه‌ر
بێ سه‌بر و حه‌وسه‌ڵه بێت هه‌موو كه‌رته‌كان به‌سه‌ریه‌كدا دەڕوخێنێ و
نه ته‌لار ده‌هێڵێ و نه كۆشك ده‌مێنێ. ئه‌گه‌ر جگه له ژیریی سه‌بر و
تاقه‌تی هه‌بێت كه‌رت كه‌رت میكانۆكه ده‌كاته‌وه‌و له كوێ هه‌ڵه‌ی بینی
چاكی ده‌كات و جارێكی تر، به پێی نه‌خشه‌كه، ته‌لار به‌رز ده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌ر
پێمان وایه عیراق ته‌لارێكی به‌رزه‌و له جێیه‌ك خشت و بلۆكی به هه‌ڵه
دانراوه با له‌وێ ده‌ستنیشانی بكه‌ین، جارێكی تر تێهه‌ڵچینه‌وه‌و بیناكه
به‌پێی نه‌خشه‌ی به‌رده‌ستمان، كه له حاڵه‌تی عیراقدا ده‌ستووری
په‌سه‌ند كراوه، ته‌واو بكه‌ین. به‌مه ده‌زانین هۆكاری ته‌نگژه‌كه‌ی
ئه‌مڕۆ به‌ردێكی عاسێ یان خشتێكی خراپ بڕاوه‌و ده‌شێ چاكی بكه‌ینه‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر كێشه له بنچینه‌كه، له بنته‌مه‌ڵه‌كه‌وه بێت كه
هه‌رچی لێبكه‌یت ئه‌م نه‌خشه رێگایه‌ت به ده‌سته‌وه نه‌دات چاره‌سه‌ر
چییه؟
به‌شێك له عیراقییه‌كان، به‌تایبه‌تی عیراقییه ده‌ست
رۆیشتووه‌كانی حوكمڕانی، چونكه ناخوازن ده‌ست له (ئه‌نجام) بده‌ن كه
خۆیان له‌و ئه‌نجامه ته‌راویلكه‌یه سووندمه‌ندن، له هه‌مان كاتیش‌دا
له‌به‌ر كۆنینه‌یی ته‌نگژه‌ی عیراق ناتوانن ده‌ستنیشانی چه‌وتی
بنته‌مه‌ڵه‌كه بكه‌ن، بۆیه به ناوقه‌دی عیراقه‌وه ئاڵاون، نه
لێده‌گه‌ڕێن كه‌س (هۆكار)ـه‌كه ده‌ست نیشان بكات و نه ده‌خوازن كه‌س
(ئه‌نجام)ـه‌كه له‌سه‌ر ترۆپكی ته‌نگژه لابدات.
چونكه ئه‌و
(ئه‌نجام)ـه با نه‌زیری به‌سه‌ر یه‌كدا كه‌وتنی عیراقیش بێت بۆ ئه‌وان
لوتكه‌ی ئاواته كه خۆیان له لوتكه‌كه‌ی دانیشتوون. ئه‌وانه ناچنه‌وه
بنته‌مه‌ڵه‌كه تا ته‌خت و نه‌رمانی بكه‌ن به چه‌شنێك بۆ بیناكردنی
ته‌لارێكی شایان ده‌ست بدات.
ناشیانه‌وێ كه‌س له لوتكه‌وه
كه‌رت به كه‌رتی ته‌نگژه‌كه لابدات و بچنه‌وه شوێنی هه‌ڵه‌كه. بۆیه
ده‌خوازن نه‌خشه‌كه بدڕێنن، ده‌خوازن ده‌ستووره‌كه له‌توپه‌ت كه‌ن و
ته‌لاره‌كه به‌سه‌ر بنته‌مه‌ڵه‌كه‌دا بڕوخێنن.
چۆن سه‌یری
كێشه‌كه بكه‌یت چاره‌سه‌رییه‌كه‌ت وا دێته‌وه. كورت سه‌یری بكه‌یت
چاره‌سه‌رییه‌كه كورتی دێنێت، قووڵ سه‌یری بكه‌یت چاره‌سه‌رییه‌كه
یه‌كجاری و ستراتیژی ده‌بێت.
....................................................
له‌كه‌نداو كردیانه هه‌ڵڵا، له‌سوریا ده‌چه‌قن
21/1/2013
هێشتا حوكمڕانی ئیخوانه‌كان له‌میسرو تونس جێگیر نه‌بوو،
له‌خه‌لیج لێیان كه‌وتنه ته‌قه. ئه‌مه‌ش مانای وایه ته‌قه له‌سوریا
ماوه‌یه‌كی زۆرتر ده‌خایه‌نێت و دوور نییه لێكترازانی پاره‌و ئایدیۆلۆژیا
(هاوپه‌یمانێتی كه‌نداو و ئیخوان) له‌شوێنێكدا په‌كی بكه‌وێت و ئاڕاسته‌ی
پێچه‌وانه‌ی خۆی ده‌ست پێ بكات.
سعودییه قۆناغی رۆمانسی
پێكهاتن، له‌وه‌رزێكی حه‌جدا، پێشوازی له حه‌سه‌ن به‌ننا كرد، مورشیدی
ئیخوان شتێك زیاتر له‌وێ وه‌عزیداو قسه‌ی كرد. ده‌سه‌ڵاتی پادشایی سعودیه
لێی زویر بوون، له‌و رۆژه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییه كه‌نداوییه ئیخوانییه
سازگار و ناسازه.
سازگاره: وه‌ختێك ئیخوانه‌كان ده‌بنه مایه‌ی
كزكردنی لیبرال و دیموكراته‌كان له‌دونیای عه‌ره‌بدا تا ڕاده‌ی گه‌یشتنه
كورسی له ماجه‌رای به‌هاری عه‌ره‌بیدا.
ناسازه: وه‌ختێك رۆنی
رژاو له درزی ده‌رگاوه دێته به‌ر هه‌یوان و ژووری تایبه‌تیش. كه‌نداو
ده‌ڵێت وڵاتانی خۆم (داری سه‌لام) و ئه‌وانی تر (داری حه‌رب)ن، بۆیه
هاوكاری ئیخوانم له داری حه‌رب و له داری سه‌لام خۆم ئیسلامم، ئیتر بۆ
ئیسلامیی سه‌حراوی خۆرسكانه به ئیسلامی ئیخوانی بگۆڕمه‌وه؟
ئیخوان
به ئاشكرا حاشا له ڕۆنی رژاو ده‌كات و له دڵه‌وه‌ش پێی خۆشه ئه‌م
قه‌ڵای كه‌نداوه كه به فه‌زڵی ئه‌وان چه‌ندین ده‌یه‌یه له هه‌ڕه‌شه‌ی
دیموكراسی و لیبرالیزم و چه‌پ و ناسیۆنالیزمی مۆدێرن پارێزراوه بكه‌وێت و
زێڕو زیوی حه‌شاردراوی نێو خشته‌كانی بكه‌وێته كۆشی ئیخوانه‌وه تا له
جیهاد بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌ژار و داماون بخرێته‌گه‌ڕ.
ئه‌م
سامانی كه‌نداوه ئه‌وه‌نده‌ی لێی خه‌رج ده‌كرێت سه‌د ئه‌وه‌نده‌ش خه‌وی
پێوه ده‌بینرێت. سه‌دام، عه‌لی باباكه‌ی به‌غدا، به‌و خه‌ونه‌وه چووه
ئه‌شكه‌وتی خه‌زێنه‌ی كه‌نداوه‌وه تا سه‌ری تیاچوو، فه‌تح له‌و كانیاوه‌ی
خوارد كه سیحری ئاوه سوێره‌كه‌ی له دڵدا كارییه، به‌ڵام تێرت ناكات،
بۆیه كه سه‌دام چووه كوێت جیهادی فه‌له‌ستینی ته‌ماعی زیاتری كرد دواجار
نرخه‌كه‌ی ده‌ستی كاری هه‌رزانی فه‌له‌ستینی له كه‌نداو دایان.
ئه‌مریكاو
رۆژئاواش ته‌ماعیان چووه تراویلكه‌ی سامانی كه‌نداو، دوایی ده‌ركه‌وت هیچ
گوڵێك بێ دڕك نییه‌و هیچ نه‌وتێك بێ بن لادن و قاعیده یه‌ك قوڵپی قازانج
نادات. یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر شاهیدی قه‌ولی فه‌سیحه.
جاران
ده‌نگێكی كز هه‌بوو گوایه ف.ئه.له‌نین له ناكاو ، له‌ئه‌ڵمانیاوه، خۆی
كرد به شۆڕشی بورژوای روسیاداو به‌ره‌و سۆڤێتاتی پرۆلیتاریا ملی پێوه نا
(ساڵی 1917)، ئێستا فیلمی دیكۆمنتاری زۆر و زه‌وه‌ند له‌سه‌ر ئه‌و
باسوخواسه ده‌كرێت، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌نین به شه‌مه‌ندۆفه‌رێكی
ئه‌ڵمانی رێی له‌وه نه‌گرت دوو ساڵ دوای ئه‌وه (ساڵی 1919) رۆزا
لۆكسمبۆرگ و هاوڕێكانی له حزبی سۆسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا وه‌ك له‌نین
شۆڕشی پرۆلیتاریایان تاقی بكه‌نه‌وه.
له جه‌نگی جیهانی
دووه‌مدا حكومه‌تی پرۆلیتاریا تۆڵه‌ی به‌رودوای له ئه‌ڵمانیای خاوه‌نی
شه‌مه‌ندۆفه‌ره‌كه كرده‌وه‌و ستالین قاژی كردن و به‌رلینی كرده پایته‌ختی
(پرۆلیتاریای ئه‌ڵمانیا).
له به‌هاری عه‌ره‌بیدا كه‌نداو
ده‌یان بانگخوازی نارده‌وه تا ده‌ست به سه‌ر دیمه‌نی كۆتایی شۆڕشی
گه‌نجاندا بگرن و بیخه‌نه كۆشی «پرۆلیتاریا»ی ئیخوانه‌وه. ئه‌مه سه‌ری
گرت. ئێستا شه‌مه‌ندۆفه‌ره‌كه ملی رێی پێچه‌وانه‌ی گرتووه‌و رووی له
كه‌نداوه.
بێگومان سه‌حرای عه‌ره‌بی خاكی به پیتی ئاماده‌یه
بۆ ئیخوان. كه‌نداو ئۆكسفۆردو ئه‌زهه‌رێكی نییه، كه‌نداو بورجی به‌رزو
نه‌وتی رژاوی هه‌یه. نه‌وتی رژاو و رۆنی دزه‌پێكراو كه تێكه‌ڵ بن وه‌ك
تێكه‌ڵبوونی دۆو دۆشاوه، هه‌موو شتێك به‌سه‌ر یه‌كدا ده‌ده‌ن. بۆیه له
غیابی مه‌نزومه‌یه‌كی فیكری پته‌ودا به‌رخودان له‌هه‌مبه‌ر ئیخوان له
ده‌زگای پۆلیسی دوبه‌یه‌وه دێت.
ئه‌وی كردمان شرۆڤه‌یه‌كی
چه‌پگه‌رایی نه‌بوو بۆ ئه‌م زۆرانبازییه تازه‌یه. ئه‌مه به‌راورد بوو
له نێوان ره‌وتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیا له‌دوو ده‌ورانی لێك جیا.
مادام هه‌ر وا هاتین با هیلالی به‌راورده‌كه ته‌واو بكه‌ین:
هه‌موو
شه‌پۆلێكی به‌تین زۆر ده‌ڕواو زۆر ده‌خوا تا به‌ربه‌ستی بۆ داده‌نرێت و
له شوێنێك ده‌گیرسێته‌وه، كه (كوبا) زلله‌ی له بنا گوێی ئه‌مریكا دا،
قه‌ڵای سه‌رمایه‌داری وه‌ئاگاهاته‌وه، ئیتر چه‌په‌كان چه‌ند له پۆلیڤیاو
نیكاراگوا و مه‌كسیك هه‌وڵیاندا نه‌یانتوانی (كوبا) یه‌كی تر بخوڵقێنن كه
خالیس هی خۆیان بێت. ئه‌می له فه‌نزویلاو مه‌كسیك و به‌رازیل و پاراگوای
ده‌قه‌ومێت ته‌قه‌لایه‌و قه‌د وه‌ك (كوبا) جێگیر نابێت.
جا
وه‌ختێك ئیخوانه‌كان (كوبا)ی خۆیان له میسر‌و تونس دامه‌زراند كه‌نداو
وه‌ئاگاهاتۆته‌وه. تازه به‌تازه په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زن.
له‌م كه‌ینوبه‌ینه‌دا (سوریا) وه‌ك پۆلیڤیای لێدێت، نرخی ئه‌م وه‌ئاگاهاتنه‌وه‌یه ده‌دات و ئیخوان له‌وێ ده‌چه‌قن، والله أعلم.
....................................................
20/1/2013
ده‌سته‌ی یه‌كه‌می ده‌ستگیراوه‌كانی سوننه له‌عیراق
ئازادكران و چوونه‌وه ماڵی خۆیان. جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق حسێن
شه‌هرستانی به‌ناوی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه داوای لێبوردنی لێ‌كردن و سه‌رو
قورئانێكی پیرۆزی خه‌ڵاتكردن. هه‌روه‌ك رۆژنامه‌ی ره‌سمی ده‌وڵه‌ت سه‌باح
له‌لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌میدا نووسیویه‌تی.
تائێره پرۆسه‌كه ئیجابییه و شایانی ده‌ستخۆشییه كه‌ده‌وڵه‌ت بێ‌تاوان به‌ردا و به‌ناوی ره‌سمیشه‌وه داوای لێبوردنییان لێ بكات.
به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرسیاركردن له‌هه‌واڵی وادا ته‌نها پرسیار نییه بۆ
وروژاندنی رۆژنامه‌وانیی، به‌ڵكو ده‌ست ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه پرۆڤه
بۆ پڕۆژه‌ی «راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حوكمڕانی له‌عیراق». هه‌روه‌ك
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وپارتی داوای ده‌كه‌ن.
سه‌باح
نووسیویه‌تی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی راسپارد په‌له
نه‌كه‌ن له‌گرتنی خه‌ڵك، به‌ڵكو تاوانبارانی ڕاسته‌قینه بگرن كه‌تاوانیان
ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی عیراق كردووه.
پرسیار لێره‌وه دێت: جێگری
سه‌رۆك وه‌زیران راسپارده ده‌دات یان ده‌شتوانێ لێپرسینه‌وه‌ش بكات ؟
ئیجرائات له‌حاڵه‌تی وادا ده‌بێ چۆن بێت كه له‌رێی به‌هه‌ڵه گرتنی
كۆمه‌ڵێك كه‌سه‌وه له‌به‌ها و بایه‌خی ده‌ستگیركردنی تیرۆریست و
تاوانبارانی راسته‌قینه‌ش كه‌م ده‌بێته‌وه؟
له‌یه‌ك وه‌جبه‌دا،
دیسان وه‌ك سه‌باح نووسیویه‌تی، (335) كه‌س كه‌یسه‌كانیان وه‌ك بێ‌تاوان
یه‌كلایی بۆته‌وه، تیایاندا هه‌یه له‌وانه‌ش ناوی مه‌هدی ساڵح (ته‌مه‌ن
42 ساڵ) دێت كه (4) ساڵه گیراوه و تازه به‌ر ده‌بێت. باشه 4 ساڵ
نه‌توانرێت كه‌یسێك یه‌كلایی بكرێته‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه نییه كه‌ده‌بێ
(ڕاستكردنه‌وه‌ی حوكمڕانی) هه‌ر ئێستا ده‌ستی پێبكرێت؟
ئه‌گه‌ر
ئه‌وانه له‌سه‌ر ناهه‌ق گیراون نه‌ده‌بوا له‌چوار رۆژ زیاتر بمێننه‌وه و
ئه‌گه‌ریش له‌سه‌ر ئیرهاب گیراون هه‌ق نییه چوار سه‌د ساڵی تریش به‌ر
بدرێن.
كێ بڕیار له‌سه‌ر گرتن و كێش بڕیار له‌سه‌ر ئازادكردن
ده‌دات؟ ئه‌گه‌ر بێ‌تاوان له‌قه‌ره‌باڵه‌غی گه‌ڕان به‌دوای تاوانباردا
بگیرێت، داخۆ پاش چوارساڵ نابێته پڕۆژه‌ی قین هه‌ڵگرتن له‌ده‌وڵه‌ت و
له‌پڕۆسه‌ی سیاسیی؟ جا ئیتر با دوایی تاوانباری راسته‌قینه‌ش هه‌ر بگیرێت
كه‌سه‌ره‌نجام چوار ساڵ زیندانی هه‌وێنی دروستبوونی ته‌وه‌للابوونی تر بێت
له‌دوڵه‌ت.
شه‌هرستانی خۆی قوربانییه‌كی زیندانییه له‌زه‌مانی
سه‌ددامدا، ده‌زانێ ئازاری زیندانكردنی بێ‌تاوان چه‌ند ناخۆشه. ئه‌م جۆره
كه‌یسه بچووكانه ده‌وڵه‌تان دێننه له‌رزه.
....................................................
18/1/2013
ئامانجی سیاسیی له‌پشت ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوك و
خورماتووه‌وه چییه؟ وه‌ڵامه ئاسانه‌كه ئه‌وه‌یه كه‌بڵێین تیرۆر
كوێره، نه نه‌ته‌وه ده‌زانێ و نه ئامانجێكی سیاسی دیاریكراو. یان
ڕاستر وایه بڵێین ئامانجی سیاسیش هه‌بێت ئه‌وا له‌كۆی كرده‌وه
تیرۆریستییه‌كاندا خۆی حه‌شار داوه نه‌ك ته‌نها له یه‌ك كرده‌وه‌دا. واتا
ده‌شێ عاقیبه‌تی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له‌شوێن و كاتی جیاوازدا
ده‌ره‌نجامێكی سیاسی بۆ ئه‌وان دابین ده‌كات.
به‌ڵام تیرۆریسته‌كان خۆیان كێن؟ هه‌ر ئه‌و به‌شه له‌قاعیده‌و گروپه توندڕه‌وه‌كانن كه ته‌به‌نی هه‌موو كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ده‌كه‌ن؟ یان ئه‌وانه‌ی ئه‌م كرده‌وانه ده‌كه‌ن به‌عسییه كۆنه‌كان و شۆڤێنییه‌كانن و تۆڕی په‌یوه‌ندیی جه‌هه‌ننه‌می له‌گه‌ڵ قاعیده پێكه‌وه‌یان گرێده‌دات؟
به‌ڵام ئێستا شتێكی ئاڵۆزتر په‌یدا بووه، له‌هه‌لومه‌رجێكدا كه له‌چه‌ند په‌نجه‌ره‌وه فه‌زای سیاسی دژی كورد هانده‌درێت داخۆ ده‌بێ تایتڵی شۆڤێنییه‌كان كێ بگرێته‌وه؟
ئه‌مانه هه‌مووی پرسیارن و مه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه. جا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی تیرۆر پێكه‌وه‌ن و دۆزینه‌وه‌ی یه‌كێكیان ده‌زووی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وی تری پێوه گرێدراوه، بۆیه زه‌حمه‌ته وه‌ك هه‌ر تاوانێكی تر چاوه‌ڕێ بین ته‌واوی چیرۆكی هه‌ریه‌ك له‌وێستگه‌كانی تیرۆر، به‌تایبه‌تی له‌كه‌ركوك، بزانین.
ده‌زگا ئه‌منییه‌كان قسه‌ی خۆیان هه‌یه، بۆ نموونه چه‌ند ته‌قینه‌وه كراون ره‌نگه ده‌یانی تر پووچه‌ڵكرابنه‌وه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه ئیتر وه‌ك كرده‌وه ناژمێردرێن.
كوردستانیش و به‌غداش قسه‌یان هه‌یه كه‌درزو كه‌لێنی ئه‌منی له‌كوێوه دروست ده‌بن. فره‌یی له‌كه‌ركوك كه له‌شێنه‌ییدا ده‌وڵه‌مه‌ندییه ده‌شێ له‌ته‌نگانه‌دا ده‌رفه‌تی درز بدات. یاخود له‌ناوخۆدا فه‌زای ناڕه‌زایی به‌شی ئه‌وه‌ی تێدایه گه‌را بۆ تیرۆر دابنێت و تیرۆریستان ئه‌وه‌نده‌ی پێویستیانه هاوكاری له‌ژینگه‌ی محه‌لی وه‌ربگرن كه‌مه‌رج نییه هه‌موو جارێك ئه‌و هاوكارییه پاڵپشتی بێت، به‌ڵكو هه‌ندێك جار بێ په‌روا بوون و ته‌وه‌للا بوون له‌پڕۆسه‌ی سیاسی وا له‌گروپێك ده‌كات دڵی به‌ڕه‌وشی ئه‌منی شاره‌كه خۆش نه‌بێ و خاوه‌ندارێتی لێ نه‌كات.
له‌وانه‌یه له‌و درزه‌وه ئیرهاب گورزی خۆی بووه‌شێنێت.
زه‌حمه‌ته به‌مزووانه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌ستبكه‌ون، به‌ڵام ئه‌وی زه‌حمه‌ت نییه كه ببینرێت و بناسرێت ئه‌وه‌یه هاووڵاتیان، له‌هه‌موو پێكهاته‌كان، هه‌مووجار نرخی خوێن و فرمێسك ده‌ده‌ن و ئومێدیان به‌وه‌یه ئه‌م نرخه بایی ئه‌وه بێت رۆژێك چاره‌نووسی كه‌ركوك یه‌كلایی ببێته‌وه‌و قۆناغی ئینتیقالی له‌وێ له‌میوانه‌وه نه‌بێته خاوه‌ن ماڵێكی ره‌زاگران.
له‌ڕۆژی ئومێدی وادا زانینی چیرۆكی تیرۆره‌كان و سزادانی بكه‌ران ئاسووده‌یی به‌قوربانییان و كه‌سوكاریان ده‌به‌خشێ.

17/1/2013
یه‌كێك له‌نیشانه‌كانی گۆڕانكاری سیاسی گه‌وره له ناوچه‌كه
ئه‌وه‌یه نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كان خۆیان له‌سه‌ر كورد‌و شوێنی
له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ‌دا قسه ده‌كه‌ن. هیچ تابۆیه‌ك نه‌ماوه له
زهنیه‌تی ده‌سته‌بژێری رووناكبیری نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كاندا. باسی
هه‌مووشتێكی كورد‌و كوردستان ده‌كه‌ن و له‌چیه‌تی مه‌سه‌له‌ی كورد‌و دیمه‌نی
داهاتووی نه‌ته‌وایه‌تی كورد له‌پاڵ نه‌ته‌وه‌كانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس
ده‌پرسنه‌وه.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ده‌سته‌یه‌ك نووسه‌ر و رووناكبیری كورد میوانی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی بوون، قارداشه‌كان موراد به‌ڵگه و عومه‌ر لاچینه‌ر و ئه‌ركان تۆفان ئاماژه‌یان به‌م دیارده‌یه كرد و خۆشیان به كراوه‌یی قسه‌یان هه‌بوو.
مه‌رج نییه وا تێبگه‌ین هه‌رچی ده‌یڵێین له قازانجی ئێمه‌یه یان هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسی راستییه كوردییه‌كه ده‌كه‌ن، واتای ئه‌وه بێت لایه‌نگری گێڕانه‌وه‌ی كوردن بۆ رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌و چۆنێتی گیرسانه‌وه‌ی له سه‌ر شێوه‌ی ئێستای كه شێوه‌یه‌كه به‌دڵی كورد نییه، ئه‌وی گرنگه نه‌مانی تابۆیه له باسوخواسه‌كانیاندا.
رۆژنامه‌كانی به‌غداش، ئه‌وی ده‌وڵه‌تییه و ئه‌وی بێ خاوه‌نی سیاسی یان سێبه‌ری ره‌وشه سیاسییه‌كانن ، بوێری ده‌ده‌نه به‌ر خۆیان ناسنامه و داخوازی كورد تاوتوێ ده‌كه‌ن و واقیعی به‌رجه‌سته‌ی دابه‌ش و زوڵملێكراوی كورد دێننه زمان.
وه‌ك چه‌ند رۆژێك پێش ئێستاش نووسیبووم كه‌ناڵی جه‌زیره كه رۆڵی له هه‌راشبوونی زهنیه‌تی میللی عه‌ره‌ب هه‌یه ده‌ستپێشخه‌ری كرد و كۆڕبه‌ندی بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌ست.
له ڕۆژنامه‌كانی توركیاش هه‌ر مه‌پرسه له سه‌ر چی و چی قسه ده‌كه‌ن. ئه‌و پێشبینییه‌ی پێی وابوو تا مه‌سه‌له‌ی كورد له توركیا نه‌بزوێ چاره‌سه‌ری گشتی پرسی كورد كامڵ نابێت، پێشبینی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بوو، وه‌راست كه‌وته‌وه. وه‌ك مه‌سه‌له‌كه بزوا ئێستا له پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ی نكۆڵی له به‌شێكی به‌نده‌كانی خوا به‌ناوی كورده‌وه ده‌كرد میدیاكان، رای گشتی تورك بۆ قبوڵكردنی راستییه كوردییه‌كه ئاماده ده‌كه‌ن.
چه‌ندین ده‌یه‌یه ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی كه گفتوگۆی ره‌هه‌نده‌كانی مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌كات ده‌ڵێت: مه‌سه‌له‌ی كورد له یه‌ك كاتدا یه‌ك مه‌سه‌له و چوار مه‌سه‌له‌شه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ته‌ئكیدكردنه‌وه له وه‌ك یه‌كی مه‌سه‌له‌ی كورد‌و تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌ر به‌شێكێتی. ئێشتا رۆژنامه‌یه‌كی وه‌كو حوڕیه‌ت ده‌یلی نیوز ده‌ڵێ حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه هێشتا له پرسی كورددا یه‌كن. ناونیشانی وتاره‌كه‌ی فیردا ئوزیر له (حوریه‌ت) كه‌مه‌ندكێشه ((سه‌یركردنی كورد له ناوچه‌كه وه‌ك یه‌ك جه‌سته)) ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت پرسی كورد پێكه‌وه گرێدراوه و چه‌ند كورد لێكی بكه‌ن له دیدی ناوچه‌كه‌وه یه‌ك پرسه. وتار ده‌ڵێ ((چاوی مرۆڤ له یه‌كه‌م نیگادا شته‌كان به تێكڕایی ده‌بینێت پێش ئه‌وه‌ی له ورده‌كارییه‌كه‌ی رابمێنێت. ئه‌م شته سه‌باره‌ت به روانین بۆ كوردی ناوچه‌كه‌ش ڕاسته)له‌به‌ر ئه‌م راستییه هه‌موو لایه‌ك كه‌وتوونه‌ته خۆ بۆ ئه‌گه‌ری جێكردنه‌وه‌ی كورد له دیمه‌نه گشتییه‌كه‌دا داخۆ چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌گه‌ره‌دا به‌رخورد بكه‌ن.

ئه‌ی كورد خۆی چی ده‌ڵێت؟
....................................................
كه‌یسی سێ ژن، كه‌یسی نه‌ته‌وه؟
....................................................
15/1/2013
تیرۆركردنی سێ ژنه تێكۆشه‌ری كورد له سه‌ر كێ حیساب ده‌بێت؟
له‌سه‌ر
گۆڕه‌پانی تیرۆره‌كه؟ له سه‌ر یه‌ك له دوولایه‌نی ململانێی سیاسی، یان
له‌سه‌ر هێزی په‌نهانی وا كه حه‌ز به‌ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی ناكه‌ن؟
به‌ئه‌ندازه‌ی
ترسێك كه بۆ په‌ككه‌وتنی پڕۆسه‌ی ئاشتی هه‌یه ده‌ره‌نجامی ئه‌م تیرۆره،
ترسێكی دوو قاتیش هه‌یه كه‌پڕۆسه‌ی ئاشتی خوێنی ئه‌م سێ ژنه به‌هه‌ده‌ر
بدات. یانی له‌پیلانێكی بێده‌نگیدا جێ په‌نجه‌ی تاوان بشاردرێته‌وه
گوایه بۆ ئه‌وه‌ی رێڕه‌وی ئاشتی نه‌شه‌مزێ.
به‌ڵێ وایه ئاشتی
گرنگه، وایه كه‌كۆتایی هاتنی ململانێیه‌ك ده‌یان هه‌زار كوژراو‌و
برینداری لێ كه‌وتۆته‌وه‌و كه‌وتنه‌سه‌ر شه‌مه‌ندۆفه‌ری كێشه‌یه‌ك چه‌ندین
ده‌یه‌یه خه‌بات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌كرێت گه‌لێك گرنگه، به‌ڵام
به‌ڕاستی خوێنی سووری سێ ژنه تێكۆشه‌ری كوردیش ئاوی سه‌بیل نییه هه‌روا
رێی رێبواران ئاوپرژێن بكات.
جاران ئه‌وروپا په‌ناگه بوو بۆ
تێكۆشه‌رانی رێی ئازادی، به‌تایبه‌تی بۆ تێكۆشه‌رانی كورد كه‌ناوچه‌كه
خۆشی پێیان نایه، وا ئه‌م ده‌ورانه‌ش ده‌بینین كه بڵێین ئه‌وروپاش كه
لانكی ئازادی و قانونپارێزییه له‌حاندی مرۆڤی كورددا بێ خه‌م و خوێن
سارده. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر دۆسێی ئه‌و مرۆڤه كورده په‌یوه‌ستی خه‌باتی
سیاسیی نه‌ته‌وایه‌تی بێت بێ ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی له چ بنه‌چه‌یه‌كی
حزبییه‌وه هاتووه.
ئه‌نگێزه‌ی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری ئه‌و
سێ خانمه‌ی له‌ته‌مه‌نیشدا نوێنه‌رایه‌تی دوو نه‌وه له‌تێكۆشانی سیاسیی
ده‌كه‌ن، مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد بووه. شه‌رت بێ ئه‌گه‌ر
دۆسێكه‌یان هی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌بووایه ئێستا له‌ڕۆژئاوا سه‌دان
كه‌مپینیان بۆ ده‌كردن و رووبارێك فرمێسكی تیمساحییان بۆ هه‌ڵده‌ڕشتن.
بێگومان
هێشتا زووه حوكم له‌سه‌ر لایه‌نی بكوژ بدرێت، یان ته‌نانه‌ت ره‌خنه له
فه‌ره‌نساش بگیرێت كه پایته‌خته‌كه‌ی شانۆی تاوانه‌كه بوو، به‌ڵام
سابقه‌ی كورد كوشتن و نه‌پرسینه‌وه له‌بكوژه‌كان دڵه‌خورپێی له‌دڵی هه‌موو
كوردێك دروست كردووه.له‌وه‌ش گرنگتر شه‌هیدكردنی ئه‌م سێ خوشكه
به‌روومه‌ته ده‌بێ وێستگه‌یه‌ك بێت بۆ تێرامان و بیركردنه‌وه له‌پێگه‌ی
قانوونی و مه‌عنه‌وی ره‌وه‌ندی تێكۆشه‌رانی كوردستانیی له‌ئه‌وروپا. یانی
ئێمه له‌ده‌ره‌وه ئاوا بێكه‌سین وه‌ك بێكه‌سیمان له‌ناوچه‌ی گڕگرتووی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا؟ یانی تێكۆشانی سیاسیی سێ ژنی ئازا‌و ئازادی كورد
سه‌نگ و ده‌نگ بۆ كورد له‌پاریس دروست ناكه‌ن كه له‌ته‌نهاییدا زه‌فه‌ریان
پێ نه‌به‌ن؟
ئایا له‌ئه‌وروپا كێشه‌ی كورد چۆن ده‌ناسن و چۆن
سه‌یری تێكۆشانی خانمانی كورد ده‌كه‌ن؟ خانمانێك بۆ مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وه‌كه‌یان تێده‌كۆشن بێ ئه‌وه‌ی، به‌ڕاشكاوی بیڵێین، ئه‌وه‌یان زامن
كردبێت سبه‌ی له‌سایه‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رفرازو وڵاتی رزگاری خۆیاندا
مافه‌كانیان دابین كرابێت وه‌كو ژن كه شایانی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌رین.
نه‌ته‌وه‌ی
كورد له‌چی ئاستێكی پێگه‌یین و دامه‌زراوه‌یی دایه تابتوانێت
خاوه‌ندارێتی له‌كه‌یسی سێ ژنی ئازادیخواز‌و نه‌ته‌وه‌خوازی خۆی بكات؟
ئه‌م كه‌یسه ته‌نها كه‌یسێك نییه بۆ پاریس یان بۆ تورك و PKK، ئه‌مه كه‌یسی تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ نه‌ته‌وه‌ش.
....................................................
14/1/2013
با هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی ئیشتراك بكه‌ن له كوردستانی نوێ‌دا
سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی جه‌زیره سه‌ر به‌تۆڕی كه‌ناڵی
جه‌زیره دوو رۆژی بۆ سیمناری مه‌سه‌له‌ی كورد ته‌رخان كردووه. دوێنێ
(جه‌زیره – موباشر) به‌شێكی دانیشتنی رۆژی یه‌كه‌می په‌خش كرد‌و بێگومان
وه‌ك نه‌ریت دوایی سه‌رجه‌م دانیشتنه‌كانی په‌خش ده‌كه‌ن و وه‌ك هه‌موو
به‌رهه‌مه‌كانی سه‌نته‌ره‌كه ده‌كرێته كتێبێكی به‌ڵگه‌نامه‌ییش.
ره‌نگه
ئه‌و پرسیاره ته‌قلیدی بێت كه بۆچی جه‌زیره دوو رۆژ بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد
ته‌رخان ده‌كات؟ هه‌مووشمان جه‌زیره‌مان وا ناسیووه‌و كاردانه‌وه‌شمان
به‌رامبه‌ر جه‌زیره وا بینیووه كه هه‌موو ئه‌گه‌رێك هه‌ڵبگرێت. ئه‌گه‌ری
ئه‌وه مه‌به‌ستێكی خراپیان هه‌بێ و ئه‌گه‌رێكی تریش نه‌خێر مه‌سه‌له‌ی
كورد رووداوێكی گه‌وره‌یه له‌ناوچه‌كه‌و هه‌ر كه‌ناڵێكی سه‌نگینیش بخوازێت
ئه‌ركی میدیایی خۆی جێبه‌جێ بكات ده‌بێت رووماڵی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكات و
مشوری ورده‌كارییه‌كانی بخوات.
به‌و دیوه‌دا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی
جه‌زیره ئیجابییه‌و ده‌ستخۆشی هه‌ڵده‌گرێت. جاران خوا خوامان بوو
رادیۆیه‌ك، رۆژنامه‌یه‌ك ناومان بێنێت با ته‌نانه‌ت قسه‌شمان پێ بڵێت،
ئێستا كه‌ناڵێك دوو رۆژ بۆ مه‌سه‌له‌كه‌مان ته‌رخان بكات و ئه‌فه‌ندی و
لێكۆڵیاری عه‌ره‌ب و كورد له‌پایته‌ختێكی عه‌ره‌بی كۆبكاته‌وه‌و
لایه‌نه‌كانی كورد‌و كوردستانێتی تاوتوێ بكات بۆچی خراپه؟ بۆ به‌ڵگه‌ی
ئه‌وه نه‌بێت ئیتر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێگه‌یشتووه‌و عه‌ره‌ب و رۆم و
عه‌جه‌میش بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه. داگیركه‌رانی بێگانه‌و ناوچه‌یی سه‌ده‌ی
بیسته‌میان به‌چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد به‌سه‌ر برد‌و ئێستا له‌سه‌روبه‌ندی
سه‌دساڵه‌ی سایكس-بیكۆدا پێداچوونه‌وه به‌و تۆماره خه‌مناكه‌دا بكه‌ن
ده‌بێ پێمان خۆش بێت و خۆشمان ئاماده‌بین تا ئه‌گه‌ر ته‌گبیری تر بۆ
ناوچه‌كه كرا قسه‌ی ئێمه‌شی تێدابێت و نه‌هێڵین بێ كورد له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی
نوێ بگیرسێته‌وه.
دانیشتنی یه‌كه‌م قسه‌ی باش و هی بێ تامیشی
تێدا كرا‌و هه‌موو دیالۆگێكی فره ئاراسته‌ش هه‌روایه. ره‌نگی باوی
گفتوگۆكان زاڵبوونی هه‌ناسه‌ی ئیسلامیی بوو، به‌ڵام ره‌وتی نه‌ته‌وه‌یی
كوردی و هی عه‌ره‌بیش قسه‌یان تێدا هه‌بوو.
ئه‌مه‌ش شتێكی
چاوه‌ڕوانكراوه له‌سیاسه‌تی میدیایی جه‌زیره كه هه‌وڵ ده‌دات داشی
ئیسلامییه‌كان سوار بكات و ده‌ركه‌وته‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی، روو
له‌به‌هاری ئیسلامیش، چێژی جه‌زیره‌ی له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته نه‌وسنتر
كردووه.
عه‌ره‌ب، كه جه‌زیره كه‌ناڵی ئه‌وانه، له دوو وڵاتی
عیراق و سوریا په‌یوه‌ندارن به‌مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه‌و سیاسه‌تی ئیسلامیی
جه‌زیره‌ش هه‌قی ئه‌وه‌ی ده‌داتێ له‌سه‌ر كورد له‌ئێران و تورانیش قسه
بكات، بۆیه له‌كۆی باسه‌كه‌دا ده‌توانین بڵێین جه‌زیره خێری بنووسێت كه
ئه‌م ده‌رگایه‌ی كرده‌وه. با ئه‌وانی تریش چاوی لێ بكه‌ن، با كورد خۆشی
به دڵی خۆی، سیمینار بۆ مه‌سه‌له‌كه‌ی خۆی بكات، خۆ له‌كه‌ناڵمان كه‌م
نییه.
.................................................... 11/1/2013
سبه‌ی یادی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێیه، یادێكه پیرۆزی
خوێنه‌ران و پیرۆزی هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیشه، چونكه ئه‌م رۆژنامه‌یه
هه‌میشه له‌سه‌ر دوو دینگه‌ی خاوه‌ندارێتی یه‌كێتی و یه‌كێتییه‌كان له
لایه‌ك و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیش له لایه‌كی تر دامه‌زراوه، به‌وان
سه‌ربه‌رز و بۆ خزمه‌تی ئه‌وانیش هاتۆته كایه‌وه.
ئێمه چیمان
له خوێنه‌ران و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌وێت؟ ئه‌وه‌مان ده‌وێت رۆژنامه‌كه‌ی
خۆیان وه‌ك هه‌میشه له باوه‌ش بگرن و هانمان بده‌ن له‌م بازاڕه
قه‌ره‌باڵه‌غه‌ی رۆژنامه‌وانییدا هه‌میشه سه‌نگینی و راستگۆیی خۆمان
بپارێزین و له ژێر هیچ پاڵه په‌ستۆیه‌كدا له ده‌ستی نه‌ده‌ین. به‌مه‌ش
كوردستانی نوێ ره‌واجی زیاتری ده‌بێت و ده‌توانێت خزمه‌تی زیاتریش بكات.
ئه‌ی
چیمان له هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی ده‌وێت؟ چیمان له یه‌كێتییه دڵسۆزه‌كان
گه‌ره‌كه كه توێژی هه‌رە خوێنده‌واری نێوه‌ندی سیاسیی و رۆشنبیریی
كوردستانن؟
ئێمه ئیشتراكمان له یه‌كێتییه‌كان ده‌وێت!
ده‌خوازین هه‌موو خوێنده‌واره‌كانی یه‌كێتی هه‌م وه‌ك ئه‌ركێكی هه‌ڤاڵانه و
هه‌م وه‌كو ئه‌ركێكی خوێنده‌واری و رۆشنبیریی ئابوونه له كوردستانی
نوێ بكه‌نه‌وه و ئاره‌زوومه‌ندانه پاڵپشتی ماددی و مه‌عنه‌وی رۆژنامه‌ی
حزبه‌كه‌ی خۆیان بن.
به گوێره‌ی وردترین ئامار ژماره‌ی
ئه‌ندامانی یه‌كێتی خۆی له قه‌ره‌ی (400) چوارسه‌د هه‌زار ئه‌ندام
ده‌دات، با جه‌ماوه‌ر و دۆستی یه‌كێتییش بۆ ته‌نگانه بمێنن. ئه‌م ژماره
تێكۆشه‌ره حه‌ریفه ئه‌گه‌ر نیوه‌شی خوێنده‌وار بێت و له‌م نیوه‌یه
نیوه‌یان خۆرسكانه ئابوونه‌ی كوردستانی نوێ بده‌ن مانای وایه ئێمه
ده‌توانین تیراژی رۆژنامه‌كه بكه‌ینه (100) هه‌زار دانه.بڵێین ئه‌مه
خه‌ونه و له نیوه‌یدا بگیرسێینه‌وه، له‌سه‌ر په‌نجا هه‌زار ئیشتراك. بۆ
نا؟
ئه‌مه چی به دوای خۆیدا دێنێت؟ ریكلام و ئاگاداری زیاتر
له‌وه‌ی ئێستا و ئه‌ركێكی گه‌وره‌تری خزمه‌تیش ده‌خاته ئه‌ستۆی (كوردستانی
نوێ) كه ناچار بێت سه‌د قاتی ئێستا خۆی رێكبخات و باشتر ببێت و دوا جار
ئه‌ركی قورسی ته‌مویل و دارایی‌ش له كۆڵ یه‌كێتی ده‌كاته‌وه‌و ده‌كرێ له
بوارێكی تردا خه‌رج بكرێت.
چیتر؟ هێشتا بیرۆكه‌مان ماوه،
ئه‌گه‌ر هه‌ر كۆمیته و مه‌ڵبه‌ندێكی یه‌كێتی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ببێته
نووسینگه‌یه‌كی خۆبه‌خش كه هاوكاری كوردستانی بكه‌ن، كێشه و گرفتی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له سنووری خۆیان بنێرن و له‌كوردستانی نوێ بڵاوبێته‌وه،
ئایا به‌مه كوردستانی نوێ نابێته گه‌وره‌ترین رۆژنامه‌ی میللی
سه‌رتاسه‌ریی كوردستان وه‌كو هه‌موومان ئاواتی بۆ ده‌خوازین؟ ئایا به‌مه‌ش
مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كانی یه‌كێتی نابنه ئاوێنه‌ی راسته‌قینه‌ی گه‌یاندنی
كێشه‌كانی خه‌ڵك به میدیا.
هه‌ڤاڵان با ناوی خوای لێ بنێین و
یادی 21 ساڵه بكه‌ینه بۆنه‌ی گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی ئابوونه‌كردن له
رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا.
....................................................
ئیمزاكان هی كێن؟
10/1/2013
ئه‌گه‌ر لێدوانه‌كانی عزه‌ت دووری له‌گه‌ڵ لێدوانی هه‌ندێك
لێپرسراوی شۆڤێنی ئه‌مڕۆ له عیراق تێكه‌ڵ بكه‌ین، ئیمزای ئه‌و و ئه‌و
به‌رپرسانه له‌سه‌ر لێدوانه‌كان لابده‌ین، سه‌رمان سوورده‌مێنێ و كرمانج
گوته‌نی تووشی (شاشی) ده‌بین.
ناوی به‌رپرسه‌كان ناهێنم چونكه
ئه‌سڵ له‌م وتاره تانه لێدان نییه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانكردنی
حاڵه‌ته‌كه‌یه.حاڵه‌تێك ناوم لێناوه تێكه‌ڵ بوونی عیراقی كۆن و عیراقی
نوێ.
قسه‌كانی دووری له‌سه‌ر كه‌ركوك و كوردستان سه‌رنج راكێشن.
ئه‌م به‌عسییه ئێژێ قبوڵ ناكه‌ین حكومه‌تی عیراق په‌لاماری برا
كورده‌كانمان بدات و ئه‌گه‌ر وا بكه‌ن ئێمه داكۆكی له كوردستان ده‌كه‌ین.
ئینجا روو ده‌كاته سه‌ربازه‌كانی «ئه‌وی پێی ده‌گوترێت ئۆپه‌راسیۆنی
دیجله» كه نه‌كه‌ن به ناوی عروبه‌ی كه‌ركوكه‌وه شه‌ڕی كورد بكه‌ن ،
به‌و شه‌ڕه ده‌ڵێت: شه‌ڕێكی ره‌وا له‌پێناو ئامانجێكی ناڕه‌وادا (حق یراد
به باطل)..
یه‌عنی لێره‌ش كه به‌حیساب داكۆكی له كورد ده‌كات
هێشتاش شه‌ڕی عروبه له‌سه‌ر كه‌ركوك به ره‌وا ده‌زانێت. ره‌واییه‌كی
ئه‌وتۆ كه ته‌نانه‌ت پێی ناخۆشه شه‌ره‌فی به عروبه كردن به‌ر
جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله بكه‌وێت.
ئه‌وه كه عزه‌ت
دووری ڕای وا بێت له‌سه‌ر كه‌ركوك و ته‌نانه‌ت له نمایشی داكۆكی كردن له
كورد و ره‌خنه‌گرتن له حكومه‌تی ئێستای عیراقیشدا، به عروبه‌كردنی
كه‌ركوكی له‌بیر نه‌چێت، شتێكی تازه نییه. ئه‌وه به‌عسه و به‌عسیش
هه‌روای كردووه.
له‌بیرمه جارێكیان هه‌ڤاڵ مام جه‌لال باسێكی
تێڕوانینی به‌عسی له‌سه‌ر كه‌ركوك كرد‌و وتی: له كاتی موفاوه‌زاتی 1991دا
باسی ده‌رد و ئازاری ته‌عریبم بۆ عزه‌ت دووری ده‌كرد كه ئیتر ده‌بێ واز
له‌م زه‌ڵموزۆره بێنن، هه‌زاران كه‌س ده‌ربه‌ده‌ركراون و هه‌زاران
عه‌ره‌بی وافددتان له جێیان داناوه. دووری له وه‌ڵامدا وتی: ئوستاز
جه‌لال! تۆ هه‌ر باسی موعاناتی خۆت ده‌كه‌یت، ئه‌ی من بۆ ناڵێی؟ ئه‌و
عه‌ره‌بانه دێنین، پاره‌یان ده‌ده‌ینێ تا خانوو بكه‌ن، وه‌زیفه و
ئیمتیازیان ده‌ده‌ینێ، كه‌چی به‌فشه هه‌یكه‌لی خانوو ده‌كه‌ن و ناچنه
ناوی. ئه‌وانه داخیان خستۆته دڵمه‌وه))).
دووری به‌عسییه‌و
به‌عسیش سه‌به‌بكاری سه‌ره‌كی ته‌عریبه له كه‌ركوك و ته‌بعیس له
كوردستان و دیكتاتۆری له ته‌واوی عیراقدا. حه‌یفێ ئه‌مڕۆ ته‌عریب به
جۆرێكی تر له‌سه‌ر كه‌لتووری دووری درێژه بكێشێ و عیراقی كۆن و نوێ وا
تێكه‌ڵ ببێت به لابردنی ئیمزا نه‌زانرێت كامه قسه‌ی دووری و كامه قسه‌ی
«نیو شۆڤێنییەكانه»؟.
....................................................
كێشه‌كانمان هی پێشكه‌وتنن
9/1/2013
كوردستان بێ كێشه نییه به‌ڵام به‌شێكی كێشه‌كانی به‌ڵگه‌ی
دروستی ره‌وشه‌كه‌یه، كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستان، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه پێ
به پێ له‌سه‌ر ره‌وتی خۆمان به‌رده‌وامین، به‌ڵگه‌ی گه‌شه‌كردنێتی و
هه‌موو گه‌شه‌كردنێكیش كێشه‌ی قۆناغی خۆی له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت.
ئه‌مڕۆ
كه سه‌یری ره‌وشی گشتیی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین له گه‌لێك بواردا گرفت و
كێماسی ده‌بینین، له میدیاكان و له نێوه‌ندی سیاسی‌دا باسی ئه‌م كێشه و
گرفتانه‌ش ده‌كرێت. ئه‌مانه هه‌مووی به‌شێكن له دابونه‌ریتی پڕۆسه‌ی
سیاسیی دروست و دیموكرات و هیچ خه‌وشێكی تێدا نییه با ته‌نانه‌ت تێبینی و
سه‌رنج له‌سه‌ر شێوه‌ی باسوخواسه‌كان و زمانی باسكردنی هه‌بێت. به‌ڵام
هێڵه گشتییه‌كه دڵخۆشكه‌ره و نابێ لێی بسڵه‌مێنه‌وه.
كه‌سێك
كه له ده‌ره‌وه بێته وڵاته‌كه‌مان ترسی لێ ده‌نیشێ كه ئه‌م هه‌موو بێ
ئومێدییه میدیاییه ده‌بینێت. ره‌نگه گه‌شبینه‌كانی وه‌كو ئێمه مانان
پێمان خۆش بێت باسێكی شته باشه‌كانیش بكرێت، به‌ڵام بیرمه‌ندێكی رۆژئاوایی
چاكی نووسیبوو كه سه‌یری ئه‌و هه‌موو باسوخواسه ره‌خنه‌ییه‌مان ده‌كرد
له‌سه‌ر ئه‌مریكا پێمان وابوو سبه‌ی نا دوو سبه‌ی ده‌ڕوخێ، كه‌چی یه‌كێتی
سۆڤێت رووخا كه به گوێره‌ی میدیاكه‌ی و ده‌سته‌بژێره ره‌سمییه‌كه‌ی
هه‌موو شتێكی نۆرماڵ و وڵات شامی شه‌ریف بوو كه‌چی له هێكرا رووخا!
باسی
گیر وگرفته‌كانمان ده‌كه‌ین كه‌واته ناڕوخێین و دۆخی وڵاته‌كه‌مان باشه.
به‌ڵگه‌یه‌كی بچكۆله‌ی باشی ره‌وشه‌كه گۆڕانی به‌رده‌وامی گرفت و
كێشه‌كانه. تازه‌یی گرفت و كێشه‌كانی ئه‌مڕۆ كه له كێشه و گرفته‌كانی
ده ساڵ پێش ئێستا ناچن گه‌واهی گه‌شه‌كردن و چوونه نێو قۆناغێكی نوێیه.
قۆناغێكی وا كه داوای هیمه‌تی كاركردنمان لێ ده‌كات و سه‌ره‌نجام كرداری
گه‌شه‌كردنی تازه‌تر و ...ئێ بێگومان ده‌ركه‌وتنی كێشه و گرفتی تازه‌تر.
كوردستان
ئێستا كه له هه‌موو بواره‌كانی ژیان و بوژانه‌وه‌دا پاچی بیناكردن و
بێڵی ئاوه‌دانی ده‌ست داوه‌تێ له هه‌موو وێستگه‌یه‌كدا گرفت ده‌بینێت و
ئاڵۆزی دێنه رێی. ئه‌م گرفت و ئاڵۆزیانه به‌خێربێن مادام ئاماژه‌ی خێر و
پێشكه‌وتنن.
روو له هه‌ر كوێ ده‌كه‌یت باسوخواسی گرفته‌كانه.
تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی ئه‌مه بۆ چاككردن بێت ترسی نییه، خۆی به‌ڵگه‌یه‌كی تری
پێشكه‌وتنمانه.
رێكخستنی ئه‌م ره‌وته چی گه‌ره‌كه؟ ئه‌وه‌ی
گه‌ره‌كه نه‌خشه‌دارێژه‌رانی وڵات بایی ئه‌وه‌نده ئه‌زموونیان كه‌ڵه‌كه
كردبێت كه بتوانن به شێوه‌یه‌كی وه‌ستایانه به‌ر به ته‌شه‌نه‌كردنی
موزاعه‌فاته‌كانی هه‌ر گه‌شه‌كردنێك بگرن، له شوێنی خۆیدا ئیحتوا بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی گه‌ره‌كه هه‌موو ناوه‌نده خوێنده‌واره‌كانی وڵاته‌كه‌شمان له
ده‌سته‌بژێری سیاسیی و رۆشنبیریی و ناوه‌نده زانستی و ئه‌كادیمییه‌كان
دیدیان ستراتیژی بكه‌ن تا له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردندا پێشبینی كێشه تازه‌كان
بكه‌ن و پێشنیازه‌كانیان پێش كێشه‌كان بداته‌وه.
....................................................
ئه‌ندێشه‌كه خراپه
8/1/2013
ساڵی 2006 له‌عیراق به‌فیعلی شه‌ڕی تایفی هه‌بوو، له‌شه‌قام و
كۆڵانه‌كان خه‌ڵك له‌سه‌ر ناسنامه ده‌كوژران، ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ و
هه‌ڵكوتانه سه‌ر خه‌ڵك له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه دیمه‌نێكی رۆژانه‌ی
ململانێی سیاسیی عیراق بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، چونكه عیراقییه‌كان
ئیراده‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان هه‌بوو، چونكه ده‌سته‌بژێری سیاسیی
له‌گه‌ڵ پێكه‌وه‌یی و شه‌راكه‌تدا بوون كه‌س نه‌یده‌سه‌لماند كه‌ئه‌وی
ده‌قه‌ومێ شه‌ڕی ناوخۆییه‌و كوشتن له‌سه‌ر ناسنامه جێبه‌جێكردنی
كرداره‌كی شه‌ڕی تایفه‌گه‌رییه.
دوو ساڵ دوای ئه‌وه، ساڵی
2008، هێزه‌كانی سوپای عیراق به‌بیانووی ئۆپه‌راسیۆنی به‌شائیرولخه‌یره‌وه
بۆ «راونانی تیرۆریستان» هاتنه خانه‌قین، خه‌ریك بوو به‌ر یه‌ككه‌وتن
له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراقدا بقه‌ومێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
له‌مینبه‌ره‌كانی میدیاوه كه‌س هه‌ڕه‌شه‌ی له‌كه‌س نه‌كردو كه‌س نه‌یوت
شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌یه. چونكه ئومێد به‌هاوبه‌شێتی و هه‌ڵكردن
هه‌بوو.
به‌ڵام ئێستا له‌دوو واقیعه‌ی به‌ر یه‌ككه‌وتنی سیاسی‌دا
له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، له‌نێوان سوننه‌و به‌غدا هێشتا هیچ
رووینه‌داوه‌و مه‌سه‌له‌كه له‌چێوه‌ی سیجالێكی سیاسیدایه. كه‌چی وا
له‌به‌غداوه گوێمان له‌و كه‌ڕه‌نای شه‌ڕ ده‌بێت. شه‌ڕ شه‌ڕی سیاسییه
له‌نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی ئیتیحادی كه‌چی ده‌هۆڵی شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و
هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی یه‌كگرتووی عه‌ره‌ب له‌دژی كورد ده‌كرێت. شه‌ڕ شه‌ڕی
داخوازییه له‌نێوان پارێزگاكان و پایته‌ختدا كه‌چی هه‌ر له‌ئێستاوه
موژده‌ی شه‌ڕێكی تایفه‌گه‌ری لێده‌درێت.
به‌غدای ره‌سمی
به‌ئاشكرا ده‌ڵێ ئه‌م دۆخه چوار بژاره‌ی له‌پێش داناوین: یان دابه‌شكردن،
یان شه‌ڕی ناوخۆ، یان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و یاخود دیالۆگ بۆ
چاره‌سه‌ركردن.
باشه بۆ ده‌بێت به‌غدای ره‌سمی، نه‌ك
شرۆڤه‌كاران و سیاسه‌تكارانی ده‌ره‌وه، راسته‌وخۆ ناوی شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و
شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری بێنن؟
ده‌وڵه‌تی به‌رپرس ده‌بێت ده‌وڵه‌تێك
بێت پێداگری له‌سه‌ر بژاره باشه‌كانی وه‌ك دیالۆگ دیموكراسی و ئاشتی بكات،
نه‌ك پێشبینی شه‌ڕو دابه‌شكردن بكات و ئه‌مه‌ش به‌ئاشكرا رابگه‌یه‌نێت.
ئه‌مه
بابه‌تێكی جێی سه‌رنجه كه به‌غدای ره‌سمی له‌دوا خاڵه‌وه ده‌ستپێده‌كات
نه‌ك له‌خاڵه به‌رده‌سته‌كانی چاره‌سه‌ری. ئه‌گه‌ر نییه‌تێك نییه بۆ
هه‌ڕه‌شه‌و نییه‌تێك نییه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بژاره‌كانی چاره‌سه‌ری بۆچی
به‌غدای ره‌سمی خۆی كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات ده‌م و زار‌و گوێی
عیراقییه‌كان به‌مجۆره بژاردانه رابێن؟
پێشتر چونكه ستراتیژیی
عیراقی نوێ بۆ فیدراڵی و فره‌یی و پێكه‌وه ژیان بوو، ره‌وشه‌كه له‌سه‌ر
زه‌مینی واقیع چه‌ند تاڵ و ناخۆش و بارگاوی بوو، به‌ڵام له‌ئه‌ندێشه‌ی
ده‌سته‌بژێری سیاسی‌دا له‌بزی شیرین و موژده‌ی خۆشی هه‌بوو، ئێستا له‌سه‌ر
زه‌مینی واقیع كوشتار‌و ته‌له‌ف نییه، به‌ڵام ئه‌ندێشه‌كه چرای ئومێدی كز
بووه.
....................................................
مه‌ته‌ڵه‌كه‌ی عیراق
7/1/2013
بێگومان ده‌بێ كورد سیاسه‌تێكی هه‌بێت بۆ ئه‌م ره‌وشه‌ی عیراق، بێگومان ناشبێ ئه‌م سیاسه‌ته ئێستا وا بكه‌وێته‌وه كه كورد خۆی به لایه‌كی دوو پێكهاته‌ی تری عیراقدا ساغ كردۆته‌وه. هه‌ردوو پێكهاته لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێییان هه‌یه به نیسبه‌ت داخوازییه‌كانی كورد‌و دیموكراتیزه‌كردنی عیراقیشه‌وه. ئه‌م پرسه مه‌بده‌ئییه قه‌ت نابێته رێگر له مامه‌ڵه و ده‌ستوپه‌نجه نه‌رم كردن له‌گه‌ڵ هیچ كامێكیان.
به شێنه‌یی، كورد كاری ده‌كرد لایه‌نی ئیجابی هه‌ر لایه‌نێكیان به‌سه‌ر لایه‌نی سه‌لبیاندا زاڵ بكات و هانیان بدات بۆ داخوازییه‌كانی كورد چاكبن و بێنه پای په‌سه‌ند كردنییه‌وه. هه‌ندێك وێستگه باش چووین و هه‌ندێكیش به‌ردی ره‌قمان هه‌ڵده‌كۆڵی. به‌ڵام له وه‌ختی وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌كاندا ره‌نگه ده‌رفه‌تی ئه‌م خواپێداوییه‌مان نه‌بێت، بۆیه كورد پێویسته خۆی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده بكات. ئه‌مه قسه‌یه‌كی گشتییه به‌ڵام ده‌ربڕی هێڵی گشتی سیاسه‌تی كوردستانیشه.
هێڵی گشتیی سیاسه‌تی كوردستانیی داخوازییه (جێگیره‌كان)ی كورده به ره‌چاوكردنی فاكته‌ره (گۆڕاوه‌كان). وه‌ستایی له ئیداره‌دانی په‌یوه‌ندی دیالێكتیكی نێوان (جێگیره‌كان) و (گۆڕاوه‌كان) له ته‌نگژه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت. گه‌لێك ته‌نگژه وه‌ستایی كوردی ده‌رخستووه و هیوا وایه ئه‌مجاره‌ش وا بێت.
بژاره‌كانی به‌رده‌م كورد وه‌ك ئه‌وانه‌ی به‌رده‌می شیعه و سوننه‌ش كه‌من، به‌ڵام ته‌جره‌به‌كانی هه‌موو لایه‌ك زۆرن. له نێوه‌ندی ده‌سته‌بژێری كورددا چه‌ند ساڵێك بوو گفتوگۆكان له دوو ته‌وه‌ره‌دا چڕ بووبوونه‌وه:
-با كورد شیعه و سوننه ئاشت بكاته‌وه تا زوو بپه‌رژێینه سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی خۆمان له‌گه‌ڵیاندا.
-با كورد هه‌قی به‌سه‌ر كه‌سیانه‌وه نه‌بێت، لاوازترینیان ویسته‌كانی ئێمه ده‌سه‌لمێنێ.
به‌ڵام له راستیدا سیاسه‌ت له چاوه‌ڕوانی براوه و دۆڕاوی ململانێكادا ناكاته سیاسه‌تی ده‌ستپێشخه‌رانه، ده‌كاته چاوه‌ڕوانی ده‌سته‌وه‌ستان ئامێز. كورد له‌ناو ئه‌م گێژاوه‌دا ناتوانێ له پێگه‌ی ده‌سته‌وه‌ستانه‌وه چاوه‌ڕێی گۆدۆ بكات.
ئینجا با باسه‌كه كۆ بكه‌ینه‌وه:
-به‌شی ئه‌وه چاوه‌ڕێبین كه بزانین ئه‌دگاری قۆناغی داهاتوو چۆن ده‌بێت و له خۆڕا خۆمان نه‌ده‌ینه پاڵێكه‌وه.
-چاوه‌ڕوانییه‌كه به ئاگاییه‌وه بێت و یه‌ده‌گی وزه و ره‌مان هه‌بێت.
-ده‌ست به پرنسیپه‌كانی خۆمانه‌وه بگرین كه داخوازییه سه‌لمێنراوه‌كانی كورده له ناو پرۆسه‌ی سیاسیی عیراقی فیدراڵی خاوه‌ن ده‌ستووردا.
به‌م سێ توخمه‌وه ده‌توانین له‌گه‌ڵ موفاجه‌ئه‌شدا مامه‌ڵه بكه‌ین.
....................................................
ئاشتی له‌دیاربه‌كر
6/1/2013
عیراقی هیواو... كار
4/1/2013
عیراقی كه‌مه‌ندكێش؟
30/12/2012
ستران عه‌بدوڵلا 28/12/2012
پشووی كورتی جه‌نگاوه‌ر
ستران عه‌بدوڵلا 20/12/2012
ستران عه‌بدوڵلا 14/12/2012
ستران عه‌بدوڵلا 31/8/2012
شۆڤێنیزم دیسانه‌وه قوربانی گه‌ره‌كه
6/1/2013
ئه‌گه‌ر خولی نوێی (كرانه‌وه)ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان
به‌ڕووی دۆسێی كورددا سه‌ر بگرێت ئه‌وا توركیا بازێكی چۆنایه‌تی ده‌دات
له‌دابینكردنی ئاشتی ناوخۆیی له‌وه‌ختێكدا نه‌ك ره‌وشی ناوخۆیی وڵات به‌ڵكو
ره‌وشی ناوخۆیی هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه گرێدراوی یه‌كتری و درێژكراوه‌ی
هه‌رێمایه‌تی هه‌یه. به‌و ئاشتییه ناوخۆییه داشی توركیا له‌چه‌ندین
ئاستدا سوار ده‌بێت.
جه‌نگێكی بێ ئاسۆ
له‌نیوه‌ی
دووه‌می ده‌یه‌ی حوكمڕانی داد‌و گه‌شه‌پێداندا، رێك له‌ساڵی (2007)ه‌وه،
به‌رێز ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك وه‌زیران، كرانه‌وه‌ی كوردی، کە دوایی کردی
به‌كرانه‌وه‌ی دیموكراتی، راگه‌یاندو ئه‌وی به‌ده‌ستهات له‌لابردنی ره‌وشی
ئاوا‌رته تا كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی شه‌شه‌می ته‌ره‌ته به‌رهه‌می ئه‌و
قۆناغه بوو، له‌گه‌ڵ باسوخواسی گۆڕینی سیستمی سیاسی بۆ سه‌رۆكایه‌تی و
ده‌ركه‌وتنی سه‌نگێكی گه‌وره‌ی به‌ره‌ی كوردایه‌تی له هه‌ڵبژاردنی
(2011)دا كه‌سه‌رۆك وه‌زیرانی له‌جه‌ماوه‌ری باكوور ته‌وه‌للا كرد، ئه‌م
كرانه‌وه‌یه په‌كی كه‌وت. شه‌ڕ له‌به‌ره‌ی شه‌ڕ و ململانێی توند
له‌شاره‌كان بووه سیمای دوو ساڵی پێشوو، به‌تایبه‌تی له‌و دۆسێیه‌ی
له‌میدیای توركیادا به‌ناوی كه‌جه‌كه رۆیشتووه. ئه‌م ته‌نگژه‌یه له‌باری
دابوو بۆ ئه‌مساڵیش درێژه بكێشێ. ئه‌وه‌تا گۆڤاری فۆرن پۆله‌سی
له‌ژماره‌ی كانوونی دووه‌میدا ململانێی تورك و كوردی وه‌ك ده شه‌ڕی
چاوه‌ڕوان كرا‌و كه‌هه‌ڕه‌شه له‌ئارامی دونیا ده‌كات له‌ساڵی (2012) دا،
ناساندووه. گۆڤاره‌كه ده‌ڵێ شه‌ڕی ده‌وڵه‌ت و PKK ته‌نها له‌نیوه‌ی
(2011)ه‌وه (870) كه‌سی كردووه به‌سووته‌مه‌نی جه‌نگێكی بێ ئاسۆ.
چڕبوونه‌وه‌ی ململانێكه‌ش كارێكی كردووه تا دێت حزبی په‌رله‌مانیی
به‌ده‌په‌ش له سه‌نگه‌ری PKK جێ ده‌گرێت.
په‌كخستنی ئۆسلۆ
به‌ڵام
وه‌ك یاسر عه‌ره‌فات ده‌یگوت: (اشتدي يا أزمة تنفرجي) له‌لوتكه‌ی
ته‌نگژه‌دا هه‌ندێك راستی ده‌رده‌كه‌ون كه‌شێنه‌یی ناتوانێت ئه‌نگێزه‌ی
ده‌رخستنیان بێت. ده‌ره‌نجامی خوێن په‌ستانی ره‌وشه‌كه له‌پایزی رابردوودا
كوردستانییان له‌باكوور گه‌وره‌ترین چالاكی مانگرتنی زیندانیانیان
به‌رپاكرد. چالاكییه‌ك كه گه‌یشته ترۆپك و رجا و تكای ده‌وڵه‌ت فایده‌ی
نه‌بوو تا به‌ڕێز ئۆجه‌لان رایسپاردن كۆتایی پێ بێنن. ئه‌مه یه‌ك
له‌چه‌ندین وێستگه بوو كه بۆ ئه‌نقه‌ره‌ی ده‌رخست كلیلی چاره‌سه‌ر لای
ئۆجه‌لانه و ئۆجه‌لانیش له‌ئیمرالییه.
توركیا كه‌ره‌سته‌ی
ده‌ستپێكردنه‌وه‌یه‌كی چۆنایه‌تی له‌به‌ر ده‌ستدایه له‌وانه‌ش:
زنجیره‌یه‌ك گفتوگۆ له‌ئۆسلۆ كه به‌ربه‌ستی بێ مانا په‌كی خست، بڕیارێكی
كۆنگره‌ی حزبی حوكمڕان كه‌ده‌یگوت ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌چینه ئیمرالی،
ئاماده‌گی ئۆجه‌لان بۆ رۆڵگێڕانێكی ئه‌وتۆ كه سه‌نگی شایانی ئه‌ویش
ده‌ربخات، پێ سپاردنی ئه‌ركی موخاتب له‌لایه‌ن قه‌ندیل و به‌ده‌په به‌و.
ئه‌مانه هه‌مووی زه‌مینه‌سازی ئه‌وه‌یان تێدایه كه ئه‌وی پساوه له
گفتوگۆكانی ئۆسلۆ ده‌ست پێ بكاته‌وه. له‌سێ دیداری جیادا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د
تورك، گولتان كیشاناك، سڕی ساكیك، هه‌ر سێكیان پێیان گوتم ئۆجه‌لان
نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی ئێمه‌ش ده‌كات، چونكه زیاتر له سێ ملیۆن ئیمزای
ته‌فویزی بۆ كۆكراوه‌و به‌ری چه‌ند رۆژێكیش به‌ڕێز موراد قه‌ره‌یه‌ڵان له
په‌یامی ساڵی نوێ‌دا گوتی ئیمزای زیاتر له سێ ملیۆن كه‌س نوێنه‌رایه‌تی
ئیراده‌ی ئێمه‌ش ده‌كات.
رۆڵی سه‌رۆك تاڵه‌بانی
له‌ناو
ئه‌م پڕۆسه‌یه‌دا رۆڵی به‌ڕێز سه‌رۆك تاڵه‌بانی-ش له‌دۆخی سێبه‌ره‌وه
ئیتر دێته به‌ر خۆره‌تاو، هه‌ردوولا ده‌وڵه‌ت و ته‌ڤگه‌ری كوردی باكوور،
چه‌ند ساڵێكه به‌ڕێز مام جه‌لال-یان وه‌ك ناوبژیوانێكی نه‌زیه قبوڵ
كردووه. دوا وێستگه‌ی هه‌وڵه‌كانی له‌كه‌ناڵی دیپلۆماسییه‌وه گواسته‌وه
بۆ په‌یامی دۆستایه‌تی ئاشكرا وه‌ختێك چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر
له‌نه‌خۆشكه‌وتنی له‌ڕێگه‌ی ریپۆرتاژێكی تێروته‌سه‌لی حه‌سه‌ن جه‌مال-ه‌وه
په‌یامێكی به‌ناوی (برام ئەردۆگان) نارد كه‌پێشنیازی نه‌خشه رێیه‌ك بوو
بۆ ئه‌وه‌ی كورده‌كان له‌چیاكان بێنێته خواره‌وه‌و مافه‌كانیان پێ بدات.
ئێستا
زنجیره دیداره‌كانی ئیمرالی له‌دیتنی وه‌فدی ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ دیتنی
به‌ڕێز ئه‌حمه‌د تورك و نوێنه‌رایه‌تی كورد خه‌به‌ری خۆشن بۆ سه‌رۆك
تاڵه‌بانی له‌پشووی ئه‌ڵمانیایدا، دوای ئه‌وه‌ی موژده له‌دۆسێیه
عیراقییه‌كه سڕكراوه‌و به‌تێكڕایی گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ وێستگه‌ی (لاخبر،
لاشربت، لاحامض حلو).
نادیاری پڕۆسه‌كه
وێستگه‌ی
ئه‌مجاره‌ی (كرانه‌وه) توركییه‌كه چۆنایه‌تییه، چونكه له‌وه‌ی
یه‌كه‌مدا حكومه‌تی داد‌و گه‌شه‌پێدان به‌ته‌نها خۆی هه‌نگاوی ده‌نا، له‌م
وێستگه‌ی ده‌یه‌ی دووه‌می حوكمیدا ئه‌م حزبه حوكمڕانه موخاتبـی قبوڵه
بۆئه‌وه‌ی ئه‌و (ده‌ستكه‌وتانه)ی ده‌یدات كه‌سێك هه‌بێ وه‌ری بگرێت و
خاوه‌ندارێتی لێ بكات تا له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تیش داخوازی خۆی لێ داوا
بكات و پڕۆسه‌كه (دان) و (ستاندن) بێت.
ئه‌گه‌رچی هێشتا دیار
نییه ئه‌م پرۆسه‌یه له كوێ ده‌گیرسێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له شوێنێكی
باش دابمه‌زرێت ئه‌وا توركیا وه‌ك له ئاشتی ناوخۆدا قازانج ده‌كات له
ئاستی سه‌نگه‌ربه‌ندی هه‌رێمیشدا قازانجی ده‌بێت. به‌تایبه‌تی له‌دۆسێی
سوریا‌و درێژبووه هه‌رێمایه‌تییه‌كه‌ی ره‌وشی سوریا له‌ئێستاو له‌دوای
ئه‌سه‌دیش، چونكه ئاشتی توركیا‌و فاكته‌ری كوردی هه‌ر له‌دیاربه‌كر ره‌نگ
ناداته‌وه.
هه‌موو لایه‌ك به‌ئاگاهییه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكدا
مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، ته‌جره‌به‌ش وه‌ك چۆن وانه‌و په‌ند دابین ده‌كات هه‌روا
ترس و دڵه‌ڕاوكێش به‌رهه‌م دێنێت، نه‌خاسمه ته‌جره‌به‌ی داخدار: ساڵی 1992
هێشتا ئۆجه‌لان له بیقاع بوو، ئۆزال له چوارچێوه‌ی داننان به «ڕاستییه
كوردییه‌كه»دا یه‌ك بینه له رێی مام جه‌لال-ه‌وه داوای درێژكردنه‌وه‌ی
ئاگربڕی لێ ده‌كرد. كه‌شه‌كه باش بوو تا چالاكی كوشتنی سه‌ربازی مۆڵه‌ت
پێدراو هه‌موو شتێكی (زیرۆ) كرد، ساڵی 2009 كرانه‌وه‌ی كاروانی دیموكراتی
گه‌یشته ترۆپك پێش ئه‌وه‌ی شێوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی كاروانی گه‌ریلاكان بۆ
باكوور به‌هانه بداته ده‌ست جه‌مسه‌رگیری ناسیۆنالیستی له توركیا.
گفتوگۆكانی
ئۆسلۆش ئه‌جیندای نووسراوی باش بوون، ئۆپه‌راسیۆنی دۆسێی كه‌جه‌كه‌و
كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی سێوی رێككه‌وتنه‌كه‌ی به‌ردایه‌وه پێش
ئه‌وه‌ی پێبگات. له‌وێ خه‌ریك بوو سه‌ری ئه‌م هاكان فیدانه‌ی حاڵی حازر
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ده‌كات ببێته قۆچی قوربانی. ئێستاش هه‌ر ته‌ڵقه
ته‌نوره‌یه‌كی لاسار ده‌توانێت ریسی داناكانی ئاشتی بكاته‌وه به خوری،
بۆیه چاكترین گفتوگۆكانی نێوان دوو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌ك ئه‌و گفتوگۆیانه‌ن
په‌راوێزێكیان بۆ ئه‌گه‌ری لاساری لێره‌و له‌وێ دابین كردووه، ئه‌مه چانس
به گفتوگۆیه‌كی دامه‌زراو ده‌دات.
....................................................عیراقی هیواو... كار
4/1/2013
له‌بیره‌وه‌ریی ده ساڵه‌ی پرۆسه‌ی رزگاری عیراق نزیك
ده‌بینه‌وه‌و دۆخی وڵاته‌كه وه‌ك ئه‌وه وایه گه‌ڕابێته‌وه بۆ
چوارچێوه‌ی یه‌كه‌می، هۆكاری ئه‌مه‌ش زۆره ، گرنگترینیان تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی
دوو قۆناغه له ژیانی سیاسی ئه‌م وڵاته‌دا : عیراقی كۆن و عیراقی نوێ.
پرۆسه‌ی
گۆڕانكاری سیاسیی بۆ ئه‌وه نه‌بوو شه‌خسێك به شه‌خسێكی تر بگۆڕدرێته‌وه
كه كه‌ره‌سته‌كانی هێز بۆ یه‌ك ئاڕاسته و یه‌ك ئه‌ندێشه‌ی سیاسی به‌كار
بێنێت. پرۆسه‌كه بۆ ئه‌وه بوو چه‌ند به‌ها و نێرینێكی نوێ جێی ئه‌و
به‌ها و نێرینانه بگرێته‌وه كه حوكمی عیراقی سه‌ددام حسێنی ده‌كرد.
عیراقی سه‌ددام خۆشی گوشاوه‌ی هه‌موو خراپه‌كارییه بۆماوه‌ییه‌كانی
ده‌وڵه‌تی مۆدێرنی عیراق بوو له سه‌ره‌تای فه‌یسه‌ڵه‌وه تا قاسم و دوو
عارفه‌كه و بۆ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر.
به‌ها و نێرینی نوێ خۆی
له چه‌ندین ئامرازی ده‌ستووریدا رێكخست و ده‌سه‌ڵاته جیاجیاكانی به
چه‌ندین فلته‌ری یاسایی لێك جیاكرده‌وه تا ئه‌مانیش به ده‌وری خۆیان هێز
دابه‌ش بكه‌ن و چاودێری یه‌كترییش بن، وه‌گه‌ر نا خۆ له سه‌رده‌می
سه‌ددامیشدا حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دادگا‌و خوا پێم نه‌گرێت
رۆژنامه‌گه‌رییش هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مانه هیچ نه‌بوون جگه له كه‌ره‌سته‌ی
هێز به‌ده‌ستی سه‌ددامه‌وه بۆ په‌راوێزخستن و په‌كخستن و خه‌ساندنیش.
ئه‌گه‌ر عیراقی نوێش وا بكات نوێیه‌كه‌ی له‌كوێیه؟ هه‌ر ئاوی سارده‌كه‌ی
خۆمانه‌و مای باردی پێ ده‌ڵێن.
عیراقی نوێ چۆن ده‌بێ پاساوی
ته‌عریب بداته‌وه؟ خۆ عیراقی كۆنیش ناوی رۆمانسی له‌م پرۆسه‌یه نابوو،
بۆ نموونه: گه‌شه‌پێدان، به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیی، ناوچه‌ی هه‌ستیاری
ستراتیژی... هتد. ناو عه‌یبـی نییه، ناوه‌ڕۆك به‌ڵایه، ده‌نا پرۆسه‌ی
ته‌عریب له جه‌زائیر پرۆسه‌یه‌كی پێشكه‌وتنخواز بوو بۆ سڕینه‌وه‌ی
ئاسه‌واری داگیركاری كه له نموونه‌ی شۆڕشی جه‌زائیردا بریتی‌بوو له
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی به فه‌ره‌نسایی كردن. مامۆستای كوردیش هه‌بوون كه
چوونه جه‌زائیرو به‌شدارییان له‌و پرۆسه‌ی ته‌عریبه‌دا كرد بێ ئه‌وه‌ی
فه‌ره‌نسییه‌كان له كورد‌و له جه‌زائیرییه‌كان زوویربن.
عیراقی
نوێ نوێیه‌تییه‌كه‌ی له كوێدایه كه له جێی نه‌جه‌ف و دیوانییه‌ی
ده‌ورانی سه‌ددام ئه‌مجاره ئه‌نبار به سه‌نترالیزمی حوكم كۆتوبه‌ند
بكرێت؟ عیراقی نوێ له كوێیه كه به بیانووی تۆڵه‌كردنه‌وه له سوننه‌ی
ئه‌نبار و موسڵ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌ی به‌سره‌و نه‌جه‌ف
و دیوانییه په‌ك بخرێت؟ عیراقی نوێیه له‌كوێیه ئه‌گه‌ر به بیانووی
تۆڵه‌كردنه‌وه له كوردستان پرۆسه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی شیعه‌ستان و سوننه‌ستان
دوا بخرێت؟
گوایه سا به‌ڵكو به بڕینی له 17% بودجه‌ی هه‌رێم و
وشككردنی نه‌وتی كورد‌و ره‌وتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی (عیراقه‌كه‌ی تر) بتوانن
مایه‌و سه‌رمایه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراقی عه‌ره‌بی دابین بكه‌ن؟
ئه‌گه‌ر دونیا قاعیده‌و نه‌زم و ئوسولی و حسابی با پێش له 17% پرسیاری
ئه‌وه ده‌كرا ئه‌دی خێره له 83%ی بودجه هیچ به‌ره‌كه‌تێكی تێدا نییه
بۆ ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان؟
كورد ئه‌مه‌ی به‌خۆی گوتووه: خوا
كێ‌و نه‌بینێ به‌فری تێ ناكات. ئه‌م ره‌خنه زاتییه‌ی كورد بۆ برا
عه‌ره‌به‌كانیش ده‌ست ده‌دات، عیراقی كۆنیش وای ده‌زانی كوێتی گه‌شه‌كردوو
باعیسی پاشكه‌وتوویی عیراقه، بۆیه په‌لاماری دا. هه‌موو كه‌س ده‌یزانی
كوێت نه‌وتی كه‌ركوك و به‌سراشی نییه.
ئه‌و عیراقه كۆنه ئه‌م
وانه به‌لاش و خێرخوازیانه‌ی ده‌ور نه‌كرده‌وه، بۆیه هیوا به (عیراقی
هیوا و ئاشتی) بوو ، بزانێت ده‌رده له‌كوێیه؟
عیراقی نوێ
تێكه‌ڵ به عیراقی كۆن بووه، بۆیه ژێرخانی به‌غدا به‌رگه‌ی بارانی
راستییه‌كان ناگرێت، عیراق وه‌ك ڤینیسیا ژێر ئاو ده‌بێت بێ ئه‌وه‌ی وه‌ك
ڤینیسیاش ببێته قیبله‌ی ئاواتی دونیا.
عیراقی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی
نوێ بێت ده‌بێ كه‌ره‌سته‌كانی ده‌وڵه‌تداریی بۆ بیناكردنه‌وه‌ی وڵات
به‌كاربێنێت نه‌ك بیكاته موقه‌ده‌راتێك بۆ زاڵكردنی پێكهاته‌یه‌ك به سه‌ر
ئه‌وانی تردا . وه‌ك ده ساڵه وا ده‌كرێت، وه‌ك له هه‌شتا ساڵه‌ی ره‌وتی
عیراقی كۆندا وا كرا بوو.
....................................................عیراقی كه‌مه‌ندكێش؟
30/12/2012
دیقه‌ت له‌م لێدوانانه بده‌ن
- ئه‌گه‌ر برا كورده‌كان ده‌خوازن ده‌توانن جیاببنه‌وه. خوا حافیزیان بێت.
-ئه‌گه‌ر لیستی عیراقییه ئاره‌زوو ده‌كا ده‌توانێت له‌حكومه‌ت بكشێته‌وه، ماڵئاوا.
-گه‌لی عیراق هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی پێ ناخۆشه ته‌نانه‌ت له‌كوردستانیش، چ جای له‌فه‌للوجه.
-با سه‌فیری توركیا له عیراق ده‌ر بكه‌ین.
-كورد پابه‌ند نابێ به ده‌ستووره‌وه، بۆچی پۆستی باڵایان هه‌بێت؟
ئه‌م لێدوانانه هه‌مووی گوتراون و تۆماركراون و به‌شێكن له‌ناونیشانه‌كانی بارگرژی دۆخی سیاسی به‌غدا.
خاڵی ناوكۆیی نێوان ئه‌م لێدوانانه چین؟
هه‌موویان
له‌جێی ئه‌وه‌ی یارمه‌تی كه‌مه‌ندكێشكردنی عیراقییه‌كان بده‌ن به‌روه‌و
یه‌كێتیی پرۆسه‌ی سیاسی و خڕبوونه‌وه له‌ده‌وری ئامانجی هاوبه‌ش، ده‌بنه
باعیسی نه‌فرین و ته‌وه‌للا بوون.
ئه‌وانه‌ی به‌م تۆنه قسه
ده‌كه‌ن ناتوانن سیاسه‌تێكی كه‌مه‌ندكێش به‌رهه‌م بێنن كه خه‌ڵك هان بدات
لێیان نزیك ببێته‌وه و دیالۆگیان له‌گه‌ڵدا بكات.
ئه‌مه‌ش ره‌وتێكی پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و خودی حزب و ئیئتیلافی حوكمڕانه.
حكومه‌ته‌كان
وه‌ك نه‌ریت ئه‌و زمان و ده‌ربڕینانه به‌كار ده‌به‌ن كه هه‌رچی زیاتره
پێكهات و گروپه‌كان دێنێته پای سازان و هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ خۆیاندا. ئه‌مه
به‌ڵگه‌ی سه‌ركه‌وتنی ناوه‌ندی حوكم و گره‌نتی روونه‌دانی به‌ر یه‌ككه‌وتن و
كه‌نالیزكردنی جیاوازییه له‌نێوان حكومه‌ت و ره‌خنه‌گره‌كانیدا.
حكومه‌ته‌كان له‌شێنه‌ییدا زمانی هاوبه‌شی و هانده‌ر ده‌دۆزنه‌وه، خۆ له‌ته‌نگژه‌دا هه‌روه‌تر.
لێدوانی
كه‌مه‌ندكێش ده‌ربه‌ستی حكومه‌ت بۆ ئاشتی و دیالۆگ ده‌سه‌لمێنێ و تا دێت
بازنه‌ی نه‌یار و ره‌خنه‌گره‌كانی كه‌م ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی
دو‌ژمنێك كه‌متر دۆستێكی زیاتر.
ئه‌م جۆره ده‌ربڕین و تۆنه
تونده به‌ڵگه‌ی ڕاشكاوی و شه‌فافیه‌ت نییه وه‌ك هه‌ندێك جاڕسكردن و
ته‌وه‌للاكردنی هاوبه‌شه‌كان به سیجالی سیاسی و ده‌ربڕین راشكاوی وێنا
ده‌كه‌ن، راشكاوی شتێكه‌و بێ منه‌ت كردنی خه‌ڵك و ته‌حه‌دداكردنی وروژێنه‌ر
شتێكی تره.
ته‌ره‌كردنی پێكهاته و گروپه‌كانی تر له‌ڕێی
جاڕسكردنیان ژینگه‌ی سیاسی به‌ره‌و كه‌مه‌ندكێش و ده‌وره‌دانی به‌غدای
پایته‌ختی سیاسی نابات . به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌وه‌للایان ده‌كات و تووشی
نه‌فرینیان ده‌كات.
په‌یامی كه‌مه‌ندكێش به‌شێكی چاره‌سه‌ره.
....................................................
بــهغــداو ژاپــۆن
ستران عه‌بدوڵلا 28/12/2012
دوای ساڵی 1991 نووسه‌ری عیراقی كه‌نعان مه‌كیه له
نووسینێكی سه‌رنجڕاكێشدا داوای كرد عیراقی دوای سه‌ددام ته‌به‌نی
ده‌ستوورێكی شێوه ژاپۆنی بكات كه عیراق له سوپای پڕچه‌ك و كه‌شوهه‌وای
شه‌ڕ دوور بخاته‌وه. هه‌ر وه‌ختێك دۆخ له‌عیراقدا ده‌گاته به‌ر
یه‌ككه‌وتن ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ته‌نگژه‌ی هه‌رێم و به‌غدا قه‌وما، ئه‌و
پێشنیازه‌ی مه‌كییه‌م وه‌بیردێته‌وه. سه‌یركه‌ن ئێمه چه‌ند له‌خه‌ون و
ئه‌ندێشه‌ی جارانی دووركه‌وتووینه‌ته‌وه؟ وه‌ختێك عیراقییه‌كان له
ئۆپۆزسیۆن بوون چه‌ند پێشنیازی جوان له ئارادا بوو، ئێستاش له‌چ حاڵێكی خۆ
پڕچه‌ككردنی سوپاداین؟
عیراقی تازه وا تێكه‌ڵی عیراقی كۆن
بۆوه كه نازانی دژی كام به‌هاو پێوه‌ری سیاسی ململانێمان كرد‌و كام به‌ها
وپێوه‌ری نوێمان جێگیركردووه؟
له رێككه‌وتنی سۆفا بۆ رێكخستنی
كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عیراق به‌غدا به‌حاڵ قه‌ناعه‌تی كرد ئه‌وه
جێگیربكرێت سوپا بۆ ململانێی ناوخۆیی به‌كار نه‌برێت. ساڵێك به‌سه‌ر
كشانه‌وه‌دا تێنه‌په‌ڕی ده‌بابه‌كان جێگای دیالۆگیان گرته‌وه‌و تازه وا
ده‌ستوپه‌نجه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی هێوركردنه‌وه نه‌رم ده‌كرێت.
مه‌كییه
ئه‌م پێشنیازه‌ی له ده‌ستووری ژاپۆنه‌وه هێنابوو. بڕگه‌ی (9)ی ده‌ستووری
ئاشتی كه (هیوا كینیو)شی پێده‌ڵێن رێگه به ژاپۆن نادات شه‌ڕ بكات.
كه‌چی نها زۆرینه‌ی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ژاپۆن ، له‌په‌نا ململانێ له‌گه‌ڵ
چین له‌سه‌ر دوورگه جێ ناكۆكه‌كان، تێزی گۆڕینی ئه‌م ده‌ستووره
ده‌خه‌نه ڕوو.
په‌كین ناڕازییه له‌م ده‌ستكارییه چونكه
مانای زیندوكردنه‌وه‌ی مه‌یلی عه‌سكارتاریی ژاپۆن ده‌گه‌یه‌نێت
له‌وه‌ختێكدا په‌كین و تۆكیۆ ململانێی دوورگه‌كان ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی
ره‌سمیی (گه‌ل) كه زمانحاڵی حكومه‌تی كۆمۆنیستی چینه ئه‌م ترسه‌ی
به‌ئاشكرا ده‌ربڕیوه‌و باگراوندێكی مێژوویشی پێداوه كه چین و فلپین و
چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا پاوانی عه‌سكه‌رتاریای ئیمپراتۆریای ژاپۆن
بوون له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا. یانی هه‌مان ئه‌و جه‌نگه‌ی یاده‌وه‌ری
چینییه‌كان ده‌بزوێنێ باعیسی ئه‌وه‌بوو هاوپه‌یمانه‌كان ئه‌م ده‌ستووره بۆ
ژاپۆن دابنێن.
ئایا مۆدێلی ده‌سته‌مۆكردنی مه‌یلی عه‌سكه‌رتاریی
ده‌كوژێته‌وه؟ مۆدێلێك كه عیراقییه‌ك بۆ دوا رۆژی وڵاته‌كه‌ی خۆی
پێشنیازی كرد، نها له‌نیشته‌نی خۆیدا لێی پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه. ئایا ئه‌م
جۆره ئه‌ندێشه‌ی داوا ده‌كات سوپا ته‌یار نه‌بێ بیرۆكه‌یه‌كی رۆمانسییه؟
فه‌رقێك
هه‌ر هه‌یه ژاپۆن له (1947) به‌م ده‌ستووره ده‌ژی و هه‌رچی خه‌رجی
جه‌نگی هه‌بوو خستییه خزمه‌تی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژی و بازدانی
ئابوورییه‌وه، ئینجا تازه پێداچوونه‌وه ده‌كات. عیراق كه‌متر له‌ده
ساڵی دوای سه‌ددامی به‌ڕێكرد كۆششی بۆ خۆپڕچه‌ككدرن و عه‌سكه‌رتاری
له‌جاران به تین تره.
به‌غدا له‌كۆتایی تۆكیۆوه ده‌ست پێده‌كات!
....................................................پشووی كورتی جه‌نگاوه‌ر
ستران عه‌بدوڵلا 20/12/2012
دوای جێگیربوونی باری ته‌ندروستی، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك مام جه‌لال
بۆ به‌دواداچوونی چاره‌سه‌ری ده‌چێته ئه‌ڵمانیا، سه‌رۆك تاڵه‌بانی خۆی
به‌ته‌نیا ناچێت، جگه له تیمی پزیشكی هاوڕێی‌و جگه له
هاوسه‌فه‌ره‌كانی له‌فڕۆكه‌دا، دڵ‌و ده‌روون‌و هیواو چاوه‌ڕوانییه‌كانی
گه‌لی كورد له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا، گه‌لی عیراق‌و
دیموكراسیخوازانی ناوچه‌كه‌و جیهانیش هاوسه‌فه‌ری وین.
سه‌رۆك
كۆمار به ته‌نیا ناچێته سه‌ردانی چاره‌سه‌ری، مافی چاره‌نووس‌و
دیموكراسی‌و فیدرالی‌و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سۆشیالیزمێكی دیموكرات‌و
مرۆڤدۆستانه، كه‌ركوك‌و ده‌سته‌خوشكه‌كانی، ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی‌و
سه‌ربه‌ستییه گشتییه‌كان‌و ده‌یان‌و سه‌دان چه‌مك‌و ده‌ه‌سته‌واژه‌ی جوانی
كوردانه‌ش كه داهێنراوی بیری تیژ‌و ئه‌زموونی مێژوویی (مام)ن، له‌گه‌ڵی
ده‌چن و هاوده‌م‌و هاوڕازی ده‌بن تا به‌سه‌لامه‌تی دێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی
ئه‌و به‌ته‌نیا نه‌ته‌وه‌یه‌كه، به ته‌نیا شۆڕشێك‌و ته‌جره‌به‌یه‌كــی
ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌ڵقوڵاوی دیرۆكی چه‌وساندنه‌وه‌و بن ده‌ستیی كورده كه
زیاتر له شه‌ست ساڵه به پێوه‌یه‌و كێوێكی به‌رزی كۆڵنه‌دانه قه‌ت نه‌وی
نه‌بووه‌و نابێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌م سه‌ردانە كورتخایه‌نەی
چاره‌سه‌رییدا، نه‌ته‌وه‌یه‌ك‌و شۆڕشێك‌و چاوه‌ڕوانییه‌كی گه‌وره هه‌ڤاڵی
دڵسۆزیین‌و دۆستی به وه‌فای پشووی كورتی جه‌نگاوه‌رە دێرین و هه‌میشه
به‌هاره‌كه‌ی ئازادیین.
مه‌رجه‌عه باڵاكان له چیدا له‌گه‌ڵ
گه‌وره‌كانی كۆشكی سپی‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه له‌وه‌دا نه‌بێت مامیان پێ (صمام
الامان)ه؟ شیعه‌ی نه‌جه‌ف‌و سوننه‌ی رومادی له چیدا كۆكن جگه له‌وه‌ی
سه‌رۆك تاڵه‌بانییان پێ حەكه‌م‌و داوه‌رێكی جێی باوه‌ڕ بێت؟
له‌چین‌و
ماچین تا پایته‌خته‌كانی سۆشیال دیموكرات، له‌ڕوانینی شۆڕگێڕی‌و ئیراده‌ی
گۆڕانكاریی شێنه‌یی ئه‌م سه‌ركرده مێژووییه‌ی ئاینده به چاوی
گه‌شبینییه‌وه ده‌ببینێت، دۆست‌و نزیكن و به‌رهه‌می ته‌جره‌به‌ی گه‌لانن
كه شایانی رێز‌و شایانی كه‌ڵك لێوه‌رگرتنن بێ لاسایی‌و كۆپی كردن.
له‌م
جه‌رگه‌ی وه‌رزی به‌هاری عه‌ره‌بییه‌دا ئێران‌و توران ته‌گبیری له‌گه‌ڵ
ده‌كه‌ن، UNو سۆشیال ئینته‌رناسیونال مه‌شوه‌ره‌و راگۆڕینه‌وه‌ی مام-یان
مه‌به‌سته.
یه‌كێتییه‌كان به‌ر له‌هه‌موو كه‌س ئیره‌یی به
وانه ده‌به‌ن به‌شیان له سه‌رۆك تاڵه‌بانی هه‌یه و دایكی شه‌هید‌و
خانووه قوڕه‌كان به‌راتی دڵنیایی حزوری ئه‌ویان گه‌ره‌كه.
له
ئۆپۆزسیۆن تا حوكمڕان ، له خه‌ڵكی ئاسایی و فه‌رمانبه‌ر و مامۆساتی
مه‌دره‌سه تا مامۆستای ئاینی وسه‌رۆك هۆز و چین وتوێژه جیاجیاكان تا
كوڕان وكچانی نه‌وه‌ی فه‌یسبووك له‌سه‌ر دوعا وهیوا بۆ سه‌رۆكه‌كه‌یان
كۆكن.
له‌چه‌می رێزانه‌وه، تا زه‌ڵێ، تا كۆشكی سه‌لام له
به‌غدا ده‌یان جڵدی مێژوو و سه‌دان رووبار‌و دۆڵ و چیای داستانی
ئازادیخوازیی هه‌یه، ئه‌مانه هه‌مووی هاوسه‌فه‌ری چاره‌سه‌ری مام-ن و
له‌گه‌ڵی ده‌بن تا دێته‌وه.
ئه‌مه قه‌ره‌باڵغترین پشووی جه‌نگاوه‌ره له مێژووی نزیكی كوردستان‌و عیراقدا.
پشووی خێر وخۆشی و سه‌فه‌ری زوو گه‌ڕانه‌وه بێت.
....................................................
شه‌وی دیجله
ستران عه‌بدوڵلا 14/12/2012
هه‌موو جارێك ته‌نگ پێهه‌ڵچنینه‌كه به كورد ده‌ستپێده‌كات و
ئینجا له ته‌واوی عیراقییه‌كان ده‌قه‌ومێت. هه‌موو جارێك مه‌یلی
دیكتاتۆری له سه‌ره‌تادا مه‌یلێكه ده‌كرێ چاره‌سه‌ر بكرێت و به‌ری پێ
بگیرێت، به‌ڵام چونكه کورد یه‌كه‌م ئامانجی‌و کوردستانیش یه‌كه‌م هه‌نگاوی
په‌لاماردانێتی بۆیه ئه‌م مه‌یله له غه‌فڵه‌تێكدا ده‌بێته راستییه‌كی
دیكتاتۆری تاڵ، ده‌بێته خۆره‌ی گیانی عیراقییه‌كان، به شیعه و سوننه،
به كورد و عه‌ره‌ب و توركمان ومه‌سیحییانه‌وه، به ئیسلامی و شیوعی و
دیموكراتخوازیانه‌وه، هه‌موویان ده‌ماشێنێته‌وه و وه‌ك نه‌هه‌نگێكی سته‌م
حه‌په‌لۆشیان ده‌كات.
له پێشدا به‌غدای به‌عس له كوردایه‌تی
دا، ئینجا له بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و ره‌وتی دیموكراتیی و ته‌نانه‌ت
قه‌ومییه‌كانیش. ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه له كورد قه‌ومان، سێ ساڵی پێ
نه‌چوو بلدۆزه‌ری سته‌م گۆڕی به كۆمه‌ڵی بۆ شیعه‌كان هه‌ڵكه‌ند. شیعه
نه‌ما ئینجا كه‌وتنه گیانی ئه‌فسه‌رانی سوننه و ته‌نانه‌ت باجی خوێن
نرخێك بوو گه‌یشته به‌ر هه‌یوانی دیكتاتۆر خۆشی. دیكتاتۆریی «داكوباب»ی
نییه، نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و هۆزی نییه، له سنفێكی تایبه‌تی به‌شه‌ره و
بۆ ده‌ركه‌وتنی یارمه‌تی ناوێت، هیچی ناوێت هه‌ر ئه‌وه‌ی به‌سه له
زوڵموزۆره‌كه‌ی بێده‌نگ بیت و ده‌ست به كڵاوی خۆته‌وه بگری تا با
نه‌یبات، جا به خۆتت نه‌زانیووه نه‌ك كڵاو، سه‌ریشت هی خۆت نییه.
عیراق
زۆرجار به‌م ده‌ورانه‌دا تێپه‌ریووه و ئێستاش نۆبه‌ی ده‌ورانێكی تره.
مه‌یلی سته‌م ده‌یه‌وێت زه‌فه‌ر به كورد به‌رێت و هه‌ر ئێستا كه پاشقول
له كورد ده‌گرێت، دۆزه‌خی بۆ عیراقییه‌كانی تر داخستووه.
به‌شێكی
ده‌سته‌بژێری عیراقی ئه‌م ئه‌زموونه ده‌ناسن، ئه‌م مه‌یله
سته‌مكارانه‌یان بۆن كردووه، بۆیه لێی بێده‌نگ نابن و له‌سه‌ری وه جواب
هاتوون. به‌شی به‌رچاویشی له‌به‌ر ئه‌م جه‌مسه‌رگیرییه له خه‌وی
غه‌فڵه‌تدان ئه‌وانیش به ئاگا دێنه‌وه و ده‌بێ یارمه‌تی ئه‌وانیش بده‌ین
كه وه‌خه‌به‌ر بێنه‌وه.
ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ كورددا
هاوپه‌یمانێتی دژی سته‌م پێكدێنن. ئه‌وانه دۆستی كوردن به‌ڵام به‌ری هه‌ر
تشت له‌به‌ر خۆیان وا ده‌كه‌ن. ده‌زانن هه‌موو جارێك به كورد ده‌ست
پێده‌كات و ئینجا ته‌نگ به دیموكراسی و ئازادی ئه‌وانیش هه‌ڵده‌چنرێت و...
شه‌وی دیجله نوته‌ك ده‌بێته‌وه.
....................................................
یه‌كێتی بێ هه‌مه‌ڕه‌نگی توركیا
ستران عه‌بدوڵلا 31/8/2012
یادی 30-ی ئاب بۆ كۆماری توركیا یادی ((سه‌ركه‌وتن)) و
بۆنه‌یه‌كی نیشتمانییه. توركه‌كان هه‌ر ساڵ یادی ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مساڵیش
یاده‌كه له دۆخێك‌دا ده‌كه‌نه‌وه كه وڵاته‌كه له دۆخی سێ پێشهاتی
نوێ‌دا ده‌ژی:
-به بنبه‌ست گه‌یشتنی نه‌خشه‌رێی مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی دادوگه‌شه‌پێدان له‌گه‌ڵ پرسی كورددا.
-لاواز بوونی رۆڵی سوپا، به‌رپاكاری ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی وا یادی ده‌كرێته‌وه.
-ده‌ركه‌وته‌كانی
به‌هاری عه‌ره‌بی كه رۆڵێكی ئیقلیمی ئاڵۆزی به توركیا داوه و
((دادوگه‌شه‌پێدان))ی به سیمای عوسمانلی ره‌نگرێژكردووه تا ئه‌وه‌ی بۆنی
باوكه دامه‌زرێنه‌ره‌كانی كۆماری جێی یادكردنه‌وه‌ی لێ بێت.
دیارنییه
كۆمه‌ڵی توركیا چۆن یاده‌كه‌ی ئه‌مساڵ، له‌م هه‌لومه‌رجه سێ
كوچكه‌یه‌دا، هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، به‌ڵام بۆ ده‌سته‌بژێره سیاسییه‌كان ئه‌م
یاده بۆنه بوو بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی هیچ له زیهنییه‌تی بنچینه‌یی
نه‌گۆڕاوه ئه‌گه‌رچی به‌ری چه‌ند ساڵی ئاك پارتی هه‌وڵێكی خۆراپسكانی
هه‌بوو كه له نیوه‌ی رێ پسا له جێی ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بێت بۆ
پێداچوونه‌وه.
سه‌رۆك گویل له په‌یامی یاده‌كه‌دا وتوویه‌تی:
هه‌زار ساڵ كه‌س نه‌یوێراوه پێشێڵی یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ییمان بكات و ئه‌وانه‌شی هه‌وڵی وا ده‌ده‌ن شكست ده‌خۆن.
سه‌رۆك
وه‌زیر، ئۆ‌ردۆگان، باوه‌ڕی وایه كه توركیا و گه‌له‌كه‌ی به‌سه‌ر (تیرۆر)
و هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی برایه‌تیمانیان كردۆته ئامانج، سه‌رده‌كه‌ون.
سه‌رۆكی
په‌رله‌مان جه‌میل چیچه‌ك پێی وایه (رێكخراوی تیرۆریستی) ناتوانێ
(ئامانجه‌كانی سه‌ربخا و له‌مپه‌ر له به‌رده‌م رێگای پێشكه‌وتنمان
دابنێت).
سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆن كلیچكدار ئۆغلو راشكاوتر ده‌په‌یڤێ:
یه‌ك ده‌ست ده‌بین بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی (تیرۆر) كه ده‌خوازێ
فیتنه‌گێڕی له ناو گه‌لدا بڵاوبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش له رێی پاراستنی
برایه‌تی و یه‌كێتیمان.
هه‌رچی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌ركرده‌ی
دووه‌می ئۆپۆزسیۆن و سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی ئه‌وا وتی:
ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستیانه زیان له یه‌كێتی و پێكه‌وه‌یی ئێمه بده‌ن با
په‌ند و ده‌رس له سه‌ركه‌وتنی 30-ی ئاب وه‌ربگرن.
ئه‌گه‌ر له
په‌راوێزی دوا قسه‌ی باخچه‌لییه‌وه هه‌ڵكشێین بۆ سه‌ره‌وه تا گوته‌ی
سه‌ركرده‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنن، ده‌توانین بێژین هه‌موو بۆنه‌یه‌كی مێژوویی
ده‌رفه‌ته بۆ په‌ند و ده‌رس تا باشتر ئاینده ره‌سم بكه‌ین، خاڵی هاوبه‌شی
هه‌موو گوتاره‌كان یه‌كێتی (تاك ره‌هه‌ندی) توركیا و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
(PKK)یه. ئه‌گه‌ر چه‌ند وێستگه‌ی مامه‌ڵه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ PKK
چییه‌تییه‌كی بۆ ئه‌و رێكخراوه دابین كردبێت كه هه‌رچۆنێك بێت
(كێشه‌یه‌كی) هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمار و هه‌وڵ ده‌دات نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و
كێشه‌یه‌ش بكات، پێده‌چێت خیتابی حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن له‌وه‌دا یه‌كی
گرتبێته‌وه كه تا ئێستاش یه‌كێتی توركیا هاوتا ده‌كه‌ن به توركیایه‌كی
بێ فره‌یی و بێ فره ره‌نگی، توركیایه‌ك زیاتر له نه‌وه‌د ساڵه یادی
سه‌ركه‌وتنی 30-ی ئاب ده‌كاته‌وه و بۆ ئه‌مساڵیش هه‌ر له دیتنی تاك
ره‌هه‌ندی (یه‌كێتی وڵاته‌وه)، ره‌هه‌ندی فره‌یی له بۆشاییدا بۆ خه‌ڵكی
تر جێهێشتووه كه رێكخراوی PKKه‌ش رێك ده‌خوازێت نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و
په‌راوێزو بۆشاییه بكات.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا یادی 30-ی ئابی
ئه‌مساڵیش به‌و خیتابه تاك ره‌هه‌ندییه، به ناراسته‌وخۆ، ئه‌و
ره‌وایه‌تییه‌ی بۆ ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه، به PKK نه‌داوه‌ته‌وه؟
....................................................شۆڤێنیزم دیسانه‌وه قوربانی گه‌ره‌كه
ستران عه‌بدوڵلا
27/8/2012
(1 له 2)
ئه‌وه به‌ره‌ی شۆڤێنییه‌كان له‌عیراق دیارن و ئه‌م مه‌یله دژه كوردانه‌یان له‌زۆر ده‌رفه‌تدا ده‌رخستووه. رووداوه‌كان بۆ ئه‌م ته‌یفه سیاسییه هه‌ر بایی ئه‌وه‌نده گرنگن ببنه بۆنه‌و ده‌رفه‌ت بۆ په‌لاماردانی كورد‌و هێرشكردنه سه‌ر كوردستان. جا جارێك بیانوویان نه‌وت و جارێكی تر پێشمه‌رگه‌و گه‌لێك جاریش ئه‌وی له‌میدیادا ناوی (پێدرێژی كورد له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان)یان لێ ناوه.
ئه‌م حه‌كایه‌ته كۆنه
مێژووی جه‌ده‌لی كورد له‌گه‌ڵ گروپی شۆڤێنی له‌نێوه‌نده سیاسییه عه‌ره‌بییه‌كانی عیراق، چ ئه‌وانه‌ی له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مانن و چ ئه‌وانه‌ی هه‌ژموونێكیان له‌گۆڕه‌پانی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌یه‌و ئه‌م هه‌ژموونه‌ش بۆ نیه‌تی خراپی ته‌كفیركردنی كورد‌و ته‌خوینكردنی به‌كاردێنن، مێژوویه‌كی كۆنه له‌ده‌ورانی پادشایی، له‌ده‌ورانی جه‌مهوری تا ده‌ورانی سه‌دامی كه‌هیچ تاریفێكی سیاسیی نایگرێته‌وه‌و ئینجا بۆ ده‌ورانی ئه‌مڕۆی عیراقی نوێ، خۆیان نمایان كردووه. ئه‌م مێژووه بۆ كورد ئه‌زموونی كه‌ڵه‌كه كردووه تا ئه‌و راده‌ی داخوازییه‌كانی خۆی ئه‌زبه‌ر كردووه. به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی جه‌ده‌لیان ده‌گه‌یه‌ننه سنووری نكۆڵی‌كردن و كه‌لله‌ڕه‌قی هه‌موو جارێك له‌سفره‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن وه‌ك بڵێی هیچ ده‌رسێكیان له‌مێژووی فرمێسك و خوێنی رابردوو وه‌رنه‌گرتووه. هه‌ر ده‌ورانێك دیلیتی یاده‌وه‌ری ده‌ورانی پێشوو ده‌كات و ئه‌زموونه‌كانی بۆ دواڕۆژ هه‌ڵناگرێت. تا ئه‌و راده‌ی، بێ موباله‌غه، ده‌توانین خه‌یاڵ بكه‌ین ده‌وڵه‌تی عیراق له‌پرسی كورد‌و دۆسێی كوردستاندا بێ یاده‌وه‌ره‌رییه‌و هه‌ر زه‌مانێك تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یه‌كی گه‌ره‌كه.
ده‌ورانه‌كان ده‌وڵه‌ته‌كه به‌میرات وه‌رده‌گرن، به‌ڵام یاده‌وه‌رییه‌كه‌ی یه‌كسان ده‌كه‌ن به‌زیرۆو خه‌رجییه‌كی زۆری تر له‌ئه‌زموون و تێگه‌یشتن به‌خه‌سار ده‌ده‌ن. ده‌نا ئه‌زموونی عیراق له‌گه‌ڵ كوردی خۆیی ده‌ریده‌خات جه‌ده‌لی وا هه‌میشه سه‌ری بۆ به‌ریه‌ككه‌وتن و به‌ر یه‌ككه‌وتنیش سه‌ری بۆ پێكدادانی توند كێشاوه. سه‌یری ئه‌م بیانوانه كه له‌كورد ده‌گیرێت بكه‌ن و به‌بیانووه‌كانی سه‌رده‌می لكاندنی كوردستانی جنوبی به‌عیراقی ئینگلیزییه‌وه به‌راوردی بكه‌ن. سه‌یری ده‌ورانی قاسم و هه‌ر دوو عارفی برا و هه‌ر دوو تكریتییه‌كه‌و ئینجا ئه‌م رۆژگاره‌ی عیراقی تازه بكه‌ن كه‌چۆن هه‌موو ته‌سعیده‌كان سه‌ره‌تا بوون بۆ لێك ترازان و نێوان ناخۆشی. یاده‌وه‌ری كورد ئه‌م به‌راوردانه ده‌زانێ، چونكه خوێنی تێدا رژاوه، به‌ڵام له‌به‌ره‌ی ئه‌و به‌ره‌وه نایزانن، چونكه سووریشیان لێ هاتبـێ هه‌ر فرمێسكی خوێنین بوو و له‌گه‌ڵ جۆگه‌له‌ی خوێنی كوردان هه‌رگیز پێوانه ناكرێت.
چه‌ند ساڵه هاوارمانه
چه‌ند ساڵه هاوارمانه كه‌برایان ئه‌م شه‌مه‌ندۆفه‌ره‌ی ناوی پڕۆسه‌ی سیاسیی عیراقه له‌سه‌ر سكه‌ی خۆی دابنێن بۆئه‌وه‌ی قه‌ومانی ناخۆش و له‌ڕێ لادان رێڕه‌وه‌كه‌مان لێ نه‌شێوێنێ كه‌چی هه‌ر جاره‌ی به‌بیانوویه‌كه‌وه ئیشه‌كان په‌كده‌خه‌ن.
جا ئه‌گه‌ر سه‌رژمێری كرابا ئێستا كام كورد ده‌یتوانی ژماره‌ی خۆی زیاد بكا‌و كام عه‌ره‌بیش ده‌یتوانی حاشا له‌پشكی له‌سه‌دی كوردستان بكات به‌و جۆره‌ی سه‌رژمێرییه‌كی ڕاست و دروست ده‌ری ده‌خات. سه‌رژمێری یه‌ك له‌خاڵه جه‌وهه‌رییه‌كانی لیستی نه‌خشه‌ڕێی چاره‌سه‌ری پڕۆسه‌ی سیاسییه كه‌چی جارێ به‌بیانووی ته‌كنیكی و جارێكی تر به‌بیانووی به‌سیاسی نه‌كردنی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری و دواجاریش به‌بیانووی ناله‌باری ره‌وشه سیاسییه‌كه ئه‌م ئیستحقاقه یاساییه زانستییه‌ی بۆ هه‌موو گه‌شه‌پێدان و به‌رنامه‌ڕێژییه‌ك پێویسته په‌كده‌خه‌ن.
خۆیان په‌كیده‌خه‌ن و ئینجا هه‌موو وه‌رزێكی گفتوگۆی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر بودجه‌و رێژه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان ئه‌م پشكه‌ی كورد ده‌كه‌نه زه‌قنه‌بووت.
گوایه 17% زۆره‌و گوایه كورد له‌وه كه‌متره كه‌خۆیان ناساندووه له‌كاتێكدا خۆیان بێ سه‌رژمێری و زانینی رێژه‌یان ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا گرتووه. ئه‌ی مه‌گه‌ر سه‌رژمێری ئه‌و جه‌ده‌له نابڕێنێته‌وه وه‌ئه‌گه‌ر ئێوه لێبگه‌ڕێن له‌كات و ساتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت؟
نه‌وت و كه‌ركوك و پێشمه‌رگایه‌تی
له‌و نێوانه‌دا
ئه‌گه‌ر قسه‌یان له‌سه‌ر نه‌وت و غازه ئایا ئه‌وه كورده ناهێڵێ ئه‌و پرسه له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری ده‌ستوور بگیرسێته‌وه‌و یاساكه ده‌ربچێت یان ئه‌وان بۆ به‌رگرتن له‌مافی كورد ته‌نانه‌ت به‌شوێن ته‌زكیه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكاو سه‌روتاری ئه‌م رۆژنامه‌ی ئه‌مریكی و ئه‌وی دیكه‌ی به‌ریتانیین؟
ئه‌گه‌ر له‌دۆسێی ئه‌منیدا پێشمه‌رگه به‌چاوی كوڕ‌و برازای سوپای عیراق سه‌یر بكرێت و به به‌شێك له‌مه‌نزومه‌ی دیفاعی عیراق بزانرێت ئایا ئیتر پێویست به‌واقیعه‌ی خانه‌قین و زومار ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كانی پێشووتر كراون جێبه‌جێبكرێت له‌باری چه‌كداركردنی پێشمه‌رگه‌و ده‌ستبه‌رداربوون له‌مه‌یلی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه سیاسییه‌كان به‌ده‌سكه‌لای سه‌ربازی، وه‌ك له‌ده‌ستووردا هاتووه‌و وه‌ك له‌خاڵێكی رێككه‌وتنی سۆفادا باسكراوه، ئیتر بۆچی دووبه‌ره له‌مه‌نزومه‌ی دیفاع ده‌بینین؟ ئه‌گه‌ر پابه‌ندی نه‌خشه‌ڕێی ماده‌ی 140 بن بۆچی له‌چاره‌نووسی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان ده‌ترسن و باسوخواسی پێدرێژی كوردی بۆ چییه؟
به‌ڵام شۆڤێنییه‌كان باسوخواسه‌كان له‌كلكه‌وه ده‌گرن له‌جێی ئه‌وه‌ی له‌پێشه‌وه رووبه‌ڕووی ببنه‌وه، ئه‌مه‌ش چونكه كورد وته‌نی (دزی ماڵی شێواوی ده‌وێت) ماڵی شێواوی وا بتوانن بیانوو به‌كورد بگرن و تاوانی په‌ككه‌وتنی چاره‌سه‌ری و نه‌خشه‌ڕێگا ده‌ستووورییه‌كانیش بخه‌نه ئه‌ستۆ.
له‌بنچینه‌دا ئه‌وان په‌كخستنی پڕۆسه‌كه‌یان گه‌ره‌كه بۆئه‌وه‌ی دوایی بیخه‌نه گه‌رده‌نی كورده‌وه‌و فه‌زای تۆمه‌تباركردن بسازێنن و له‌وێشه‌وه هه‌م شكستی خۆیان لای عیراقییه‌كان بشارنه‌وه‌و هه‌میش به‌تۆمه‌تباركردنی كورد سیاسه‌تی كوردستانیش بخه‌نه پێگه‌ی داكۆكی له‌خۆكردنه‌وه له‌جێی ئه‌وه‌ی له‌پێگه‌ی ئیستحقاقه جێبه‌جێنه‌كراوه‌كانییه‌وه كارتی ره‌وایی و له‌سه‌ر هه‌ق بوون راكێشێ و له‌سه‌ر مێزی جه‌ده‌ل و گفتوگۆ حوجه‌و بیانووی به‌هێز بێت.

15/8/2012
كوردستانیش وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی تری دونیا كۆمه‌ڵێكی پڕ
زیندوێتییه وسیاسه‌ت له شوێنێك ناگیرسێته‌وه و ململانێش كرۆكی پێكدێنێت.
بۆیه پێشبینی كردنی راوه‌ستان و مه‌نگی و نه‌مانی ململانێی
ئاره‌زووییه‌كی رۆمانسییه ، به‌لام پێداگری له سه‌ر ئه‌م ئاره‌زووه
سه‌رده‌كێشێ بۆ خۆسه‌پاندن
له جوله‌ی سیاسیی كوردستان یه‌كێتی و
پارتی له‌سه‌ر زۆرشت ناكۆكن و ئه‌م ناكۆكییه به نوشته‌ی رێككه‌وتنی
ستراتیژی ده‌پارێزین. پارتی و گۆڕان له‌سه‌ره‌تای ململانێدان و هێشتا تۆزی
ململانێ تونده‌كه‌ی دووه‌میان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌نیشتۆته‌وه. به‌ری چه‌ند
رۆژێكیش ته‌ماشای به‌رنامه‌یه‌كی تیڤیم كرد باسوخواسه‌كه‌ی له‌سه‌ر
یه‌كریزی ئۆپۆزسیۆن بوو، یه‌كگرتوو گله‌یی له كۆمه‌ڵ و هه‌ردوكیشیان
گه‌له‌ییان له گۆڕان هه‌یه و هه‌رسێكیشیان ناوه ناوه پێداگری له سه‌ر
«یه‌كریزی» ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر یه‌كێتی و پارتی كه ئه‌وانیش ته‌ئكید
له‌سه‌ر «یه‌كریزی» ده‌كه‌نه‌وه له به‌رامبه‌ر «یه‌كریزی» ئۆپۆزسیۆندا.
ته‌بعه‌ن باسی ململانێی ناوخۆیی هه‌ر حزبێكیش له‌وانه ناكه‌م.
كێشه‌كه
له كوێدایه؟ له‌وه‌دا نییه كه هه‌ڵه‌یه دوو حزبی حكومڕان یان سێ
حزبی ئۆپۆزسیۆن له ناوخۆیان و له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناكۆك بن. كێشه ئه‌وه‌یه
ئه‌سپه‌شێی سیاسه‌تیان پێ راڤه ناكرێت به‌و جۆره‌ی ئیداره‌ی ململانێكه‌ی
پێ بكه‌ن و له‌گه‌ڵ جیاوازییه‌كانیان هه‌ڵبكه‌ن، هه‌ندێك له‌و
جیاوازییانه چاره بكه‌ن، هه‌ندێكی ده‌ریچه‌ی نه‌رمونیان كردنی بۆ
بدۆزنه‌وه و هه‌ندێكیش بۆ زه‌مه‌ن جێبهێڵن به‌ڵكو یان چاره‌یان بكات یان
ریزبه‌ندی تریان لێ دروست بكات. بۆچی نا؟
كێشه ناكۆكی نییه، كێشه هه‌ڵنه‌كردنه له‌گه‌ڵ ناكۆكی و له‌گه‌ڵ میكانیزمه‌كانی ئیداره‌دانی.
....................................................
ستران عه‌بدوڵلا
14/8/2012
ژه‌نه‌راڵه‌كان دێن و ده‌ڕۆن،هه‌روه‌ها عه‌قدیده‌كانی جه‌یشیش، به‌ڵام مافی نه‌ته‌وه‌كان جێگیره و ئه‌گه‌ر له وێستگه‌یه‌كیشدا په‌كی بكه‌وێت له‌دوا مه‌نزڵدا ده‌وره‌ی خۆی ته‌واو ده‌كات و هه‌موومان پێی شاد ده‌بین.
ژه‌نه‌ڕاڵی سیاسییاوی له حكومڕانی بێت یان له ئۆپۆزسیۆن ،نه‌خاسمه ژه‌نه‌ڕاڵی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست، هه‌ر لووتبه‌رزه و له ئه‌ستێره‌كانی سه‌رشانییه‌وه ده‌ڕوانێته دونیا و خۆر و مانگه‌كانی. ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانی سوپای سوریای ئازادیش هه‌ر دیسان شێتی ئه‌ستێره‌كانی سه‌رشانیانن با ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگه سه‌ربازییه‌كه‌یان پێكه‌وه دوورابێ و نووسابێت و بۆ ریكلامی سیاسیی له‌به‌ر كرابێت.
دیدارێكی عه‌قید ریاز ئه‌لئه‌سعه‌د «سه‌رۆك ئه‌ركانی «سوپای سوریای ئازادم خوێنده‌وه كه له هه‌مان فه‌رهه‌نگی «ژه‌نه‌ڕاڵه» ناسیۆنالیسته‌كه‌ی شه‌سته‌كانه‌وه، مولازم محه‌مه‌د ته‌لب هیلاله‌وه وه‌رگیراوه. پڕه له نابێ و ناكرێ، نابێ فیدراڵی هه‌بێ و نابێ وا بكرێت. ئه‌م هه‌موو ژه‌هره‌ش به هه‌نگوینی ((برا كورده‌كانمان))یان ئاڵوده كردووه. ئه‌م ئه‌ستێره له شانه كوڕی هه‌مان فه‌زای هیلالی عه‌ره‌بییه و بۆ زه‌مانی دوای ئه‌سه‌د تیفتیفه دراوه‌ته‌وه.
ژه‌نه‌ڕاڵه‌كان دێن و ده‌ڕۆن، له مێژووی رۆم و عه‌جه‌م و عه‌ره‌بیشدا زۆر میدالیا به ناوی شه‌ڕی كوردستانه‌وه وه‌رگیراون و زۆر ژه‌نه‌ڕال وه‌ك ژه‌نه‌راڵ باقر ته‌ڕ و وشكیان پێكه‌وه سووتان. رۆژێ دێ ئه‌م میدالیانه ده‌بنه ده‌سكه‌لای یه‌خه‌گیریی له‌گه‌ڵ پێشێڵی مافه‌كان له ژێر هه‌ر په‌رده و ناوێك‌دا بێت: جا تایتڵی خه‌زانی به‌عسی یان ناونیشانی به‌هاری عه‌ره‌بی
مافی نه‌ته‌وه‌كان وه‌ك نه‌به‌ردی وایه ، زۆر له‌وه گرنگترن بدرێته ده‌ست ژه‌نه‌ڕاڵه‌كان.

13/8/2012
منیش تێبینیم هه‌یه له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ گه‌شتیار و هاتووچۆكارانی پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له به‌غدا و ناوچه عره‌بییه‌كانه‌وه دێن. پێم وایه بێ ئه‌وه‌ی شانازی ئارامی و ئه‌منیه‌تی خۆمان له ده‌ست بده‌ین ده‌كرێ ته‌كنییكی تر بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاموشۆكاران و میوانان بدۆزینه‌وه. ده‌زگا ئه‌منییه‌كانمان شاره‌زایی ئه‌وتۆیان هه‌یه كه بێ ئاڵۆزی و دواخستن له‌گه‌ڵ كه‌یسی گومانلێكراواندا مامه‌ڵه بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ختێك ئه‌م تێبینیانه له راوێژكاره‌كانی حكومه‌تی به‌غداوه دێت له داخا سه‌رنجه‌كانی خۆم ده‌پێچمه‌وه و ناچارم بێمه قسه.
راوێژكارێكی حكومه‌ت ده‌ڵێ ئیجرائاته‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیاندا ئیستفزازییه. هه‌ر ئه‌م قسه‌یه خۆی ئیستفزازییه. وه‌گه‌رنا ئه‌م ئیجرائاتانه ده‌مێكه هه‌ن، بۆچی ئێستا بووه چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌كی تر له دۆسێی ناكۆكییه‌كانی به‌غدا و هه‌رێم؟
ئه‌وه‌ی نیشانی ده‌دا ئه‌م لێدوانه هیچ په‌یوه‌ندی به په‌رۆشی میللییه‌وه نییه دوا قسه‌ی راوێژكاره‌كه‌یه كه ده‌ڵێ له هه‌ر دانوستاندێكدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئه‌م كێشانه‌ش باس ده‌كه‌ین. وه‌ك بلێی ئێمه ئه‌نجوومه‌نی دانوستاندن بۆ ئه‌وه داده‌مه‌زرێنین نه‌ك پرسی نه‌وت و كه‌ركوك و پێشمه‌رگه. ده‌خوازن سه‌رقاڵی ئه‌م لێدوانه ئیستیفزازییه بین له سه‌ر گوایه ئه‌و ئیجراتانه ئیستیفزازییه.
به‌م جۆره بیركردنه‌وانه به بیانووی سه‌ربه‌خۆیی ئیجرائاتی هه‌رێمه‌وه ده‌خوازن كوردستان نه‌ك وه‌ك پارێزگا به‌ڵكو وه‌ك قایمقامیه‌تێكیش ده‌ستی نه‌ڕوا له بڕیاری ئیداریدا.
هه‌رێم ده‌توانێت ئه‌م بیانووه‌شیان ببڕێت، به‌ڵام باری ئه‌منی شوێنه‌كانی تری عیراق هی ئه‌وه‌ن هه‌رێم بیانكاته نموونه ؟

12/8/2012
له عیراق میدیا له شوێنه‌كه و سیاسه‌ت له شوێنێكی تر، له‌م په‌ستێنه‌دا كوردستانیش به‌شێكه له عیراق.
چه‌ند هه‌فته‌یه میدیاكان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن له په‌رله‌مان لێپرسینه‌وه له مالكی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كرێ. كه‌چی وه‌ك ده‌ركه‌وتووه كه‌س داخوازی لێپرسینه‌وه‌ی ره‌سمی پێشكه‌ش نه‌كردووه. دوو هه‌فته پێش ئێستا گوترا سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانی ئیتیحادی میوانداری ده‌كرێت. سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ رێگرتن له قیلوقاڵ و موزایه‌ده ئاماده‌یی خۆی نیشاندا كه بچێته په‌رله‌مان و راستییه‌كان ئاشكرا بكات. كه‌چی وا ئێستا میدیاكان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه كه‌س به ره‌سمی داخوازی وای پێشكه‌ش نه‌كردووه.
ئه‌ی كه‌وایه ئه‌م بڵقی سه‌ر ئاوانه له كوێوه دێن و كێ لێیان به‌رپرسیاره؟
ئه‌گه‌ر رووداو به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی نه‌قه‌وماون بۆچی دزه ده‌كه‌نه نێو میدیاكانه‌وه؟
له عیراق میدیاكان وه‌ك سه‌كۆیه‌كی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له راڕه‌وه‌كانی سیاسه‌تدا ده‌قه‌ومێت مامه‌ڵه ناكرێت. میدیا سه‌كۆیه‌ك نییه بۆ ئه‌وشتانه‌ی روویان داوه، به‌ڵكو سه‌كۆیه‌كه بۆ تاقیكردنه‌وه و فوو پیاكردنی هه‌ندێك بالۆنی سیاسیی. سیاسییه‌كان له جێی ئه‌وه‌ی مینبه‌ره ره‌سمییه‌كانی سیاسه‌ت وه‌ك حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌كۆ حزبییه‌كان بكه‌نه گۆڕه‌پانی دانوستانی سیاسیی میدیاكانیان كردۆته تاقه مینبه‌ر.
به‌ڵێ وایه له میدیای هه‌موو دونیادا رێژه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌م بڵقی سه‌ر ئاو و فوو پیاكردنه به‌ڵام وای لێ بێت رێژه‌كه بگاته 90% و میدیاش ببێته تاقه مینبه‌ری سیاسه‌تكردن ئه‌وا مانای وایه سیاسه‌ت گیرۆده‌ی ده‌ستی میدیا و میدیاش به سیاسه‌ت ئاڵوده بووه.

7/8/2012
ئه‌م هه‌فته‌یه باسی گه‌رموگور له میدیادا ئه‌وه‌یه كێ یه‌كه‌م ودووه‌مه له كوردستان.له‌و نێوانه‌شدا قسه له‌سه‌ر ره‌قمه‌كه‌ی یه‌كێتیش ده‌كرێت و هه‌ر یه‌كه‌ی له تریبیۆنه‌وه رایه‌ك ده‌ڵێ و به‌شی خۆی له دیموكراسییه‌كه‌ی كوردستان به‌كار دێنێت و هه‌قیشێتی.
ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م بابه‌ته له میدیاكاندا بابه‌تێكی وروژێنه‌ری خۆشه، به‌لام له‌سه‌ر زه‌میی واقیع و به ره‌چاوكردنی كه‌شی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان بابه‌تێكی بارگاوییه به ئیلتباس. ئایا پێوه‌ر ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه كه هاوپه‌یمانێتی ویه‌ك لیستی تێدایه یان پێوه‌ر خوردكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانه كه كورسی و مورسی هه‌ر لایه‌ك ده‌ژمێرێت؟
لێره رایه‌كی شه‌خسی تر ئێژم كه ته‌نها هی خۆمه،هی ئه‌م سووچه‌یه له ئه‌سڵی 24 لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كه: پێم وایه ته‌جره‌به‌ی چه‌ند ساڵی رابردووی عیراق سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كورسی و ره‌قمه‌كانی سه‌نگی سیاسی دیاری ناكه‌ن. له هه‌موو وێستگه‌كانی هه‌ڵبژاردن له عیراقدا شیعه یه‌كه‌م بوون و ده‌بن، كه‌چی سه‌نگی كورد له ئاشتی و ناكۆكی به‌غدادا سه‌نگێكی گه‌وره‌یه، ره‌قم له چاویا هیچ نییه.
ئه‌مه له كوردستانیش هه‌ر ڕاسته، هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگی رێزلێگیراوی خه‌ڵك ده‌رده‌خه‌ن، به‌لام هه‌ڵبژاردنی پێشوو و هه‌ڵبژاردنی داهاتووش حسێبیان له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئه‌وانه‌ش هه‌ر ده‌نگی خه‌ڵكی بوون و ده‌بن.
ئه‌گه‌ر یه‌كێتی (37) ساڵی رابردووش بخه‌ینه لاوه ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوو ده‌رخه‌ری قورسایی گه‌وره‌ن بۆ یه‌كێتی كه سه‌رتۆپه‌كه‌ی رۆڵی سه‌رۆك تاڵه‌بانییه.
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌شێ له كورتی بیبرینه‌وه :ره‌قم هه‌یه، به‌س ره‌نگه له دوای خانه‌ی یه‌كێتییه‌وه ده‌ست پێ بكات.

سیاسه‌تی ژیر له باشوور به نیسبه‌ت كوردستانی سوریا ئه‌وه‌یه یارمه‌تی كوردانی ئه‌وێ بدات تواناسازی خودكه‌فایی گه‌شه پێبده‌ن و قۆناغی یه‌كه‌می دیموكراسی سوریا بۆ به هێزكردنی كوردایه‌تی ئه‌وێ، بۆ گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و هوشیاركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌كار بێنن چونكه كوردایه‌تی له‌وێ به جۆش و خرۆشه به‌ڵام ده‌بێ ئه‌م جۆش و خرۆشه بكرێته فاكته‌رێكی چۆنایه‌تی كه ده‌رەقه‌تی ململانێكه بێت له سوریای دیموكراسیدا. به‌تایبه‌تی چونكه سه‌ختی ململانێكه له دوای ئه‌سه‌د هیچی كه‌متر نییه له ده‌می دیكتاتۆری ئه‌سه‌ددا.
به واتایه‌كی تر نابێ تووشی شاشی ئه‌وه‌بین وا بزانین سوریای دیموكراسیی یه‌كسانه به دابینكردنی مافه‌كانی كورد، به‌ڵكو ده‌بێ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌یری بكه‌ین كه وێستگه‌ی دیموكراسیی سه‌كۆیه‌كه بۆ باسكردنی مه‌سه‌له‌ی كورد، ده‌رفه‌تێكه بۆ گه‌شه‌كردنی سیاسه‌تی كوردایه‌تی. ده‌رفه‌تێكه بۆ ناسینه‌وه‌ی كوردی سوریا بۆ خودی خۆی و بۆ كێشه‌ی خۆی كه نه كێشه‌یه‌كی گشتگیری سورییه و نه كێشه‌یه‌كی وابه‌سته‌ی كێشه‌ی كوردستانه‌كانی تر و حزبه‌كانیانه. ده‌رفه‌تی دیموكراسیی له كوردستانی سوریا گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی مه‌یدانی و كادر و هه‌ڵسوڕاوی دیموكراتی ده‌كات كه ده‌بێته یه‌ده‌ك بۆ بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا.
ده‌بێ كوردستانی سوریا ئاگاداری ئه‌وه‌ش بێت چۆن به قودره‌تمه‌ندی تایبه‌تی ماددی ومه‌عنه‌وی به‌شه كوردستانه‌كه‌ی خۆی كۆنترۆڵ بكات و به ئاسانی مل بۆ ده‌زگاكانی سوریای دیموكراتی نه‌دات. چونكه با ئه‌و داموده‌زگایانه دیموكراسیش بن، سه‌ره‌نجام گوزارشتن له ناسیۆنالیزمی سوری و ناتوانن نوێنه‌رایه‌تی خه‌یاڵدانی كوردایه‌تی كوردی سوریا بكه‌ن. گرنگه عه‌شیره‌ته كورده‌كان و بنه‌ماڵه ناوداره‌كانی ئه‌وێ خۆیان به‌هێز بكه‌ن و كارێك بكه‌ن كه حیساب بۆ كرا‌و بن، چونكه له قۆناغی دوای روخانی دیكتاتۆری و به‌ره‌و دیموكراسییدا ناوه‌نده‌كانی هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر جار ده‌توانن ببنه ئه‌یقۆنه بۆ پاراستنی نه‌ته‌وه و دابینكردنی هێز بۆی. كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانی به‌س نین بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه زیاتر بۆ ماف وئازادییه كه‌سییه‌كان گرنگن به‌ڵام ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و ماڵباته سه‌نگینه‌كان گه‌لێك جار ده‌توانن قوده‌رتمه‌ندیی بگرنه ده‌ست ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی «یاسا» و نه‌خشه‌كانی ده‌وڵه‌تی نوێی سوریا كه هه‌ر چۆنێكی ته‌ماشای بكه‌یت ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌به‌كانی سوریایه.
سوریای دوای ئه‌سه‌د ته‌نها نیشتمانی ململانێی دیموكراتی نییه، به‌ڵكو نیشتمانیی ململانێی هێز و قودره‌تمه‌ندی و پێكادادانی دامه‌زراوه‌كان و ناوچه‌كانی نفوزه به‌و شێوه‌یه‌ی وه‌كو لوبنانی لێ دێت: فیدرالیزمێك له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع.

6/8/2012
له وه‌رچه‌رخانه‌كاندا هه‌ر كه‌س فریا ده‌كه‌وێت به ناوی نه‌ته‌وه و گروڵه مه‌زهه‌بییه‌كه‌ی خۆیه‌وه قسه بكات با ته‌نانه‌ت زمانی سیاسیی و دیبلۆماسی به‌تانییه‌كی شاراوه بێت و له ژێریدا كه‌ینوبه‌ینی تێدا حه‌شار دابێت.
ناوچه‌كه له وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌دایه و هه‌ر لایه‌نه‌و هه‌وڵده‌دا به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك یان فراوانی گروڵه‌كه‌ی خۆی دابین بكات.
له‌و قۆناغه هه‌ستیاره وه‌رچه‌رخێنه‌ره‌دا ده‌ژین كه هه‌ر لایه‌ن كه‌ره‌سته و قودره‌تمه‌ندی به‌رده‌ستی كه ده‌شێ هی ناونیشانی تریش بێت بۆ قازانجی خۆی به‌كار دێنێت.
راسته ڵێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان هه‌یه و سنوور كێشراوه و عورفی دیبلۆماسیی و یاسای نێوده‌وڵه‌تی نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه هه‌موو شتێكی رێكخستووه، به‌ڵام چونكه خراڵی رێكخستووه لایه‌نه‌كان خۆیان به مه‌غدور ده‌زانن بۆیه ده‌بینین هه‌موو كاغه‌زه‌كان خه‌ریكه تێكه‌ڵ ده‌بن و شڵرزه‌ییه‌ك به هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌مووانه‌وه دیاره.
ده‌وڵه‌ته‌كان ئه‌مرۆ قودره‌تمه‌ندی ده‌وڵه‌ت بۆ ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و تایفه‌ی سه‌رده‌ستی خۆیان به‌كار دێنن و ئه‌مه‌ش باعیسی ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنانه‌یه كه ئه‌مرۆ ده‌قه‌ومێت، ئه‌م ڵێكهاته‌ی مه‌زهه‌بی ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی تر به ڵێی به‌رژه‌وه‌ندی مه‌زهه‌بی خۆی و ڵێكهاته‌ی هاوشێوه‌ی خۆی له وڵاته‌كه‌ی تردا ره‌فتار ده‌كات.
له دۆسێی كوردیشدا ده‌بینین هه‌ر ده‌وڵه‌ته به گوێره‌ی مه‌ترسییه‌كانی كوردی خۆی و كوردی ده‌ره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ باسوخواسه‌كاندا ده‌كات، بێگومان ئه‌مه‌ش ڵه‌رچه‌كرداری دروست كردووه.
ئه‌م دۆخه وا ده‌مێنێت تا داده‌گیرسێت یاخود ده‌گیرسێته‌وه. تا ئه‌و كاته‌ش هه‌ریه‌كه داشی به‌رده‌ستی، كه داشی ده‌وڵه‌تداریین، بۆ ده‌سته و نه‌ته‌وه‌ی خۆی ده‌جوڵێنێ.

5/8/2012
كاتی خۆی سه‌رۆك بۆش پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی گه‌وره‌ی خسته‌روو. له دونیای عه‌ره‌ب و رۆژهه‌ڵات به گشتی ئه‌م پرۆژه‌یه وا وێناكرا كه هیچ نییه جگه له چه‌ند ته‌گبیرێكی ئه‌مریكا بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی ئه‌لته‌بیب و جێكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی نامۆی ئیسرائیل له دونیای عه‌ره‌بدا. بۆیه دژی وه‌ستانه‌وه. زیاتر ئه‌وانه‌ش دژی وه‌ستانه‌وه كه ده‌سته‌بژێری حكومڕانن و ئه‌ندێشه‌ی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانیان هه‌یه.
كه‌چی له هه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندێكدا بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره دوا چانسی سیستمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو بۆ خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی دوای 11ی سێپته‌مبه‌ر.
پرۆژه‌كه‌ی بۆش بۆ ئه‌وه بوو ده‌سته‌بژێری حوكمڕان به‌و جۆره‌ی خۆیان هه‌ن بمێننه‌وه، به‌ڵام ده‌ست به پرۆسه‌یه‌كی چاكسازی ئابووری، سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن، هه‌روه‌ك سنووری ده‌وڵه‌ته‌كانیش وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه به‌و جۆره‌ی مافی نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كان بدرێت بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری دیزاینی جوگرافیای سیاسیی بكرێت. سازانێكی مامناوه‌ندی بوو
پرۆژه‌كه‌ی بوش دوا ده‌رفه‌ت بوو بۆ گۆرانكارییه‌كی بێ مه‌زه‌ره‌ت كه چینی حوكمڕان و نه‌ته‌وه حوكمڕانه‌كان به كه‌مێك چاكسازییه‌وه بمێننه‌وه.
به قه‌سه‌ی بوشیان نه‌كرد و وه‌ك كاوبۆیه‌كی ئه‌مریكایی كه ده‌خوازێت به ده‌مانچه و په‌ت ڕاوه‌شاندن گۆڕانكاری بكات، وێنایان كرد.
بوش رۆیی، به‌هاری عه‌ره‌بی و جه‌مسه‌رگیریی ناوچه‌كه به كه‌مترین خه‌رجی ئه‌مریكا و زۆرترین ئازاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌سكه‌وتی خسته كۆشی ئۆباماوه . جا دوای كه‌وتنی چینی حوكمڕان دوور نییه دیزاینی جوگرافیای ناوچه‌كه‌شی به دواوه بێت .

26/7/2012
ئه‌نجوومه‌نی خانه‌قین بڕیاری دیموكراسیی خۆیدا كه داوای
جێگیركردن، مانه‌وه و پته‌وكردنی ئاماده‌گی پێشمه‌رگه ده‌كات له
خانه‌قیندا. ئه‌مه بڕیارێكی چاوه‌ڕوان كراوه له‌و شاره كوردستانییه‌ی
به هه‌موو شێوه‌كانی گوزارشتكردن ده‌خوازێت خۆی به كوردستانه‌وه گرێ
بدات.
ده‌یان ساڵه خانه‌قین به دڵ و به گیان، به به‌شداری
له شۆڕش و به‌رخودان له دژی ته‌عریب و راگوێزان ئه‌م په‌یوه‌ستبوونه‌ی
خۆی دووپات ده‌كاته‌وه.
دوای رووخانی سه‌ددام هێشتا عیراق بێ
حكومه‌ت بوو خانه‌قین گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی ئیمزاكردنی بۆ گه‌ڕانه‌وه
به‌رپاكرد. راپرسییه‌كی میللی بوو بۆ مێژوو و بووه كه‌ره‌سته‌یه‌كی
دیموكراسیی له به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیدا كه زوو بنه و
باره‌گای ته‌عریبی پێچایه‌وه و ئه‌وه‌ی كرد كه ده‌بوایه له هه‌موو
شارێكی دیكه‌ی له كوردستان دابڕاو بكرابایه.
له
هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خانه‌قین گفتی خۆی دا و له ته‌نگژه‌ی چه‌ند ساڵی پێش
ئێستاشدا وه‌ك كوردی گه‌ردنی له كێوی بێستوون مه‌حكه‌متر بوو. ئێستاش به
ئاشكرا داوای پێشمه‌رگه ده‌كات.
خانه‌قین وه‌زمانی كوردی
هه‌موو شتێكی وت. ماوه‌ته‌وه سیاسه‌تی ره‌سمی كوردایه‌تی بگه‌ڕێته‌وه بۆ
قۆناغی ده‌ستپێشخه‌ری گه‌رموگوڕ. ژوورێكی عه‌مه‌لیاتی به‌رده‌وام بۆ
خانه‌قین و گه‌رمه‌سێر پێویسته كه ته‌نها ژووری ئیداره‌دانی كاروباری
پێشمه‌رگه نه‌بێت، به‌ڵكو ژووری بیركردنه‌وه و ته‌كبیری ستراتیژییش بێت.
سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان و به‌تایبه‌تیش یه‌كێتی حزورێكی به‌رده‌وامیان له‌و
شاره هه‌بێت. ئه‌وێش كوردستانه ومه‌یدانێكی گیانبازی راسته‌قینه‌یه بۆ
كوردایه‌تی.
به‌ڵكو سا خانه‌قین كوردستان له‌م متبوونه سیاسییه راچڵه‌كێنێ و ئه‌نگێزه‌ی تێهه‌ڵچوونێكی نه‌ته‌وه‌یی نوێ بێت.