حه‌ویجه، شه‌ڕێك له‌به‌ر ده‌رگای ماڵه‌كه‌مان
24/04/2013
ئه‌وه‌ی دوێنێی له قه‌زای حه‌ویجه‌ی سه‌ر به
پارێزگای كه‌ركوك روویدا، ناكرێت وه‌ك رووداوێكی ئاسایی ته‌ماشای
بكه‌ین، ناشكرێ پێمان وابێت له ئه‌نجامی كاردانه‌وه‌ی ناته‌ندروستی
هێزه‌كانی سوپای عیراق به‌رانبه‌ر به خۆپیشانده‌ران كه‌وته‌وه. به‌ڵكوو
پێویسته دیووه شاراوه‌كانی رووداوه‌كه بخوێنینه‌وه.
ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بینراو بیستراو
ئه‌وه‌ی له‌باره‌یه‌وه وترا ئه‌وه‌یه كه زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه
خۆپیشانده‌رانی حه‌ویجه دژی حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی له گۆڕه‌پانێكی
ئه‌و شاره مانیان گرتووه و هێزه‌كانی فرقه‌ی 12ی سه‌ربه
ئۆپه‌راسۆنه‌كانی دیجله گه‌مارۆی خۆپیشانده‌رانیانداوه و دواجار
به‌هۆی راوه‌دونانی هێزه‌كانی عیراق به‌دوای ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر،
ئه‌م رووداوه دروستبوو كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و
برینداری لێكه‌وته‌وه.
خه‌ڵكانێكیش كه له‌م دیمه‌نه قوڵتر بیریان لێی كرده‌وه به‌و جۆره وێنای ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی شه‌ڕی چاوه‌ڕوانكراوی سونه و شیعه‌یه و گواستنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی سوریایه بۆ ناو عیراق.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا هه‌ر به‌ڕاستی رووداوه‌كه ئه‌وه‌یه.؟ ئایا ئامانج له دروستكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله له ساڵی رابردوو بۆ قۆستنه‌وه‌ی هه‌لێكی له‌م جۆره نه‌بوو له ناوچه‌كانی كه‌ركوك.؟ پێویسته كورد زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه هه‌ستیاره خوڵقێندراوه‌ی به‌ر ده‌رگاكه‌ی بكات، راسته جارێ له رووكه‌شدا كێشه‌كه له نێوان سونه‌و شیعه‌دایه و گرنگه كورد نه‌بێته ته‌ره‌ف له ناكۆكی و شه‌ڕی تائیفی ئه‌م دوو پێكهاته‌یه. به‌ڵام ئایا ئامانج له ته‌قینه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان سونه و شیعه له‌به‌ر ده‌رگای ماڵی كورد چیه.؟
به‌تایبه‌تیش له دۆخێكی وه‌ك ئێستادا كه كێشه و ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا گه‌یشتۆته بنبه‌ست و له ناردنی وه‌فده یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كاندا هه‌ڵوێستی كورد به مالكی راگه‌یاندراوه كه كورد ته‌حه‌مولی ئه‌و ره‌وشه‌ی به‌غدای پێناكرێت و درێژه‌دان به‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی حوكمڕانی له به‌غدا به‌ره‌و ئه‌وه‌مان ده‌بات بڕیار له چاره‌نوسی خۆمان بده‌ین. ئه‌وان ته‌واو ئاگایان له هه‌نگاوو كاره‌كانی ئێمه‌یه و نیته‌ی راسته‌قینه‌ی دڵی كوردیان خوێندۆته‌وه، ده‌شزانن ده‌ستبه‌رداری ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش نابین و چاومان له‌سه‌رێتی له بڕیاری چاره‌نوسی خۆماندا ریشه‌ی كێشه‌كه قوڵه‌كه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ش بپچڕێنین. بۆیه هیچ گومانێك له‌وه ناكرێت كه رووداوه‌كه‌ی حه‌ویجه رووداوێكی خوڵقێنراو بێت تا مالكی به‌هۆی سه‌ركوتی سونه و خۆپیشاندانه‌كانیان و به پاساوی سه‌قامگیری ئاسایشی ناوچه‌كه پێگه‌ی سه‌ربازی خۆی له‌وناوچانه به‌هێز بكات، كه له بنه‌ڕه‌تدا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروستكرد.
ئێستاش رووداوه‌كه‌ی حه‌ویجه ده‌كاته پاساوی هێنان و په‌لكێشكردنی سوپای عیراق بۆ ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و به‌تایبه‌تیش بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی سه‌ربازی خۆی له كه‌ركوك و كۆنترۆڵكردنی بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و پێشهاتێك كه له هه‌ڵوێستی كورد بكه‌وێته‌وه، یان بۆ ناچاركردنی كورد به قبوڵكردنی ئه‌و دۆخه‌ی له عیراق ده‌گوزه‌رێت.

ئه‌وه‌ی له ئێستادا بۆ كورد پێویسته بیگرێته‌به‌ر به پله‌ی یه‌كه‌م خۆ دوورگرتنه له بوونه به‌شێك له ململانێی شیعه و سونه، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر حسابی فه‌رامۆشكردنی ناوچه كوردستانیه‌كان بێت، به‌ڵكوو پێویسته ژیریی و عه‌قڵ بخرێته‌كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تولله رێیانه‌ی به‌هۆیانه‌وه ده‌توانین هێزی زیاتری پێبه‌رینه ئه‌و ناوچانه و پێگه‌ی سه‌ربازی كورد له‌وێ به‌هێز بكه‌ین. وه خۆشمان ئاماده بكه‌ین بۆ ئه‌و ئه‌گه‌رانه كه له‌سه‌رگرتنی پیلانه‌كانی ئه‌وان و سه‌پاندنی دۆخی نه‌خوازراودا به‌سه‌رماندا سه‌پاندیان، چی بكه‌ین.؟
ئه‌م رووداوه‌ی حه‌ویجه كه شه‌ڕێكه له‌به‌ر ده‌رگای ماڵی كورد، دوورنیه بگوێزرێته‌وه ناو ماڵه‌كه‌مان و ئامانج له دروستكردنی په‌لكێشكردنی كورد بێت بۆ ناو كوره‌ی ئاگره‌كه.
كوردسات، چی بوژانه‌وه.؟
..........................................................................................
چۆن ئاسایشی كه‌ركوك بپارێزین؟
20/01/2013
سه‌رباری ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له دوو ده‌زگای ئه‌منی جیاواز له كوردستان و خواست و ویستی هاوڵاتیان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی، به‌ڵام ئه‌م دوو ده‌زگا ئه‌منیه‌ی (یه‌كێتیی و پارتی) شانازی گه‌وره‌یان هه‌یه له پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سه‌روماڵی هاوڵاتیان. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌پێشچاوی جیهان سێ پارێزگاكه‌ی ناو هه‌رێمی كوردستانی له عیراق جیاكردۆته‌وه‌و زۆرجار به عیراقه‌كه‌ی تر وێنای ده‌كه‌ن، كۆڵه‌كه و بناغه‌كه‌ی له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گۆتووه كه ئاسایش له‌م به‌شه‌دا سه‌قامگیره. ئه‌و پێشكه‌وتن و هه‌نگاوانه‌ی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیادنان و پێشكه‌وتنه ئابوریه به‌رچاوه‌ی هه‌رێم، فه‌زڵه‌كه‌ی له تۆكمه‌یی ده‌زگاكانی ئاسایش و به‌رقه‌راربوونی ئارامی هه‌رێمه‌كه‌مانه.
ئه‌م ئارامی و سه‌قامگیریه له ئاسمانه‌وه وه‌ك دیاری نه‌به‌خشراوه به هه‌رێمی كوردستان. به‌ڵكوو هۆكاره‌كه‌ی بۆ متمانه‌ی خه‌ڵك به‌م دام و ده‌زگایانه و پلان و به‌رنامه و پێشكه‌وتوویی ئه‌جهیزه ئه‌منیه‌كانه‌وه‌یه له هه‌رێمی كوردستان. چونكه سه‌رده‌مانێك هه‌رێمی كوردستان زیاتر و زۆرتر ئامانج بوو بۆ تیرۆریستان، ئه‌گه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له ناو بازاڕ‌و جێگه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌ر پارێزگایه‌كی عیراق بۆ تیرۆریستان جۆرێك له سه‌ركێشی و ئازایه‌تی بووبێت، ئه‌وه له كوردستان له سلێمانی توانیان بچنه ژوری ماڵه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه و هه‌وڵی كوشتنی بده‌ن. له هه‌وڵێر به‌رپرسی یه‌كه‌می ده‌زگای ئه‌منی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان تیرۆركرد. سه‌رباری چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تری تیرۆریستی جیاجیا له هه‌ولێر و سلێمانی، له‌یه‌ك كاتدا له هه‌ولێر هه‌ردوو باره‌گای مه‌ڵبه‌ند و لقی یه‌كێتیی و پارتیان ته‌قانده‌وه. به‌ڵام ئایا توانیان له هه‌رێم درێژه به تیرۆر بده‌ن. بێگومان ئه‌گه‌ر پرسیار له هه‌ر كه‌سێك بكه‌ین وه‌ڵامه‌كه‌ی روونه كه نه‌خێر به‌هۆی دام و ده‌زگاكانی ئاسایش و هاوكاری خه‌ڵكه‌وه بۆیان، تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان ریشه‌كێش كرا.
گه‌رچی ئه‌گه‌ر بزانن سه‌ركه‌وتوو ده‌بن به دڵنیاییه‌وه هه‌رچی تیرۆریستی عیراق هه‌یه رووده‌كاته هه‌رێمی كوردستان، چونكه بۆ ئه‌وان دووجار ئامانجه. به‌ڵام زۆر زه‌حمه‌ته بتوانرێت خه‌رقی ئه‌و پشتوێنه و توندوتۆڵیه‌ی ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و پێم وانیه هیچ گروپێكی تیرۆریستی جورئه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێ خۆی له قه‌ره‌ی بدات.
ده‌پرسم ئایا ئه‌گه‌ر ناوچه‌كانی پێشووی سلێمانی به‌هۆی تۆكمه‌و كارامه‌یی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و متمانه‌ی خه‌ڵك پێیان، به‌و جۆره پارێزراو بێت كه بووه‌ته جێگه‌ی شانازی بۆ یه‌كێتیش.
وه ئه‌گه‌ر ناوچه‌كانی سنوری ئیداره‌ی پێشوی هه‌ولێر به‌هۆی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئه‌وێنده‌ر به‌و جۆره بووه‌ته جێی سه‌رنج. ئایا به ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌ردولا (هه‌ولێر و سلێمانی) ناتوانن ئارامی و ئاسایش بۆ كه‌ركوك بگێڕنه‌وه.؟ له كاتێكدا له دوای رزگاركردنی كه‌ركوكه‌وه زه‌مینه‌ی ئه‌وه‌یان بۆ ره‌خساوه له كه‌ركوك كاربكه‌ن.
له به‌رانبه‌ر ئه‌م ئارامی و سه‌قامگیریه‌ی ئاسایش وه‌ك شانازییه‌ك بۆ هه‌رێم، پرسیار‌و به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌شمان له ئه‌ستۆیه ئه‌ی بۆ ناتوانین دۆخی ئه‌منی كه‌ركوك بپارێزین، له كاتێكدا ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی نیشتمانی و ئه‌خلاقی و ئینسانی وا ده‌خوازێت، پاراستنی ئاسایشی كه‌ركوك بگرینه ئه‌ستۆ.
له قۆناغی یه‌كه‌مدا پێویسته چی بكه‌ین.؟ به‌ر له‌هه‌رشت ده‌بێ له‌وه تێبگه‌ین كاتێ ئه‌گه‌ر به باشه باس له ئیداره‌ی كه‌ركوك بكرێت، شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ین ده‌ڵێن كورد حوكمی ده‌كات. ئه‌ی كاتێ تیرۆر ژیان به خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌ڵده‌چنێ، نابێ خۆمان به به‌رپرسیار بزانین. كه ئه‌م تێگه‌یشتنه‌مان لادروست بوو ئێمه به‌رپرسیاری یه‌كه‌مین له پاراستنی ئاسایشی كه‌ركوك، ئه‌وه ئاسانه به‌دوای ئه‌و رێگایانه‌دا بچین كه ده‌سته‌به‌ری ئارامی كه‌ركوك ده‌كه‌ن.
هه‌نگاوی یه‌كه‌م ئه‌و ده‌زگایانه‌ی سه‌ر به به‌غدان:- ده‌بێ گۆڕانكاری له هه‌یكه‌له‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بكه‌ین، به په‌له‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه باشه تا بێ متمانه‌یی خه‌ڵك به‌م ده‌زگایانه بڕه‌وێته‌وه. چونكه له ئێستادا خه‌ڵكی كه‌ركوك هیچ متمانه‌یه‌كی به‌و ده‌زگا ئه‌منیانه نیه كه له كه‌ركوكن و سه‌ر به به‌غدان، ئه‌مه‌ش هۆكاری زۆره، به‌ڵام دیارترینیان ئه‌وه‌یه كه چه‌ندجارێك ته‌قینه‌وه و كاری تیرۆریستی له‌ناو خودی ده‌زگاكان ئه‌نجام دراون، كه ئه‌وه ئاماژه‌ی خه‌رقی گه‌وره‌ن. هه‌روه‌ها هه‌ڵاتنی 19 گه‌وره تیرۆریست له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیس و داخستنی مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه له چۆنێتی ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی هه‌ڵاتنیان. بۆیه گۆڕانكاری گرنگه تا جه‌ماوه‌ر سیقه دروست بكاته‌وه، چونكه هیچ ده‌زگایه‌كی پۆلیس یان ئه‌منی سه‌ركه‌وتوو نابێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵك متمانه‌ی پی نه‌بوو، وه ئاماده‌ی هاوكاریكردنی نه‌بوو.
ده‌بێ بیر له‌وه بكرێته‌وه خه‌ڵكی كه‌ركوك له واجیهه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بێت، كه له ئێستادا جۆرێك گلله‌یی و نیگه‌رانی خه‌ڵكی كه‌ركوك له‌وه‌یه كه زۆرێك له‌و به‌رپرسانه كه‌ركوكی نین، له كاتێكدا خه‌ڵكی زۆر باشی كه‌ركوكی هه‌ن بخرێنه ئه‌و پۆست و پله ئه‌منی و ئیداریانه‌وه. چونكه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی خه‌ڵك ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نگی نیه له‌گه‌ڵیان.
دانانی خه‌ڵكی خوێنده‌وار و ئه‌كادیمی و شاره‌زا له به‌شه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له بنكه‌كانی پۆلیس و مه‌له‌فی ئه‌منی و تیرۆر، كه له ئێستادا زۆرن ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی هیچ بڕوانامه و ته‌نانه‌ت تیایاندایه ئاستی خوێنده‌واری به‌شی نوسینی نامه‌یه‌ك ناكات.
وه‌ك باس ده‌كرێت زۆرێكیان ته‌ركیزیان لای ئه‌ركه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆیان نه‌ماوه و خه‌ریكی كاری تر و پارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندیه گه‌وره‌كانی ئه‌م و ئه‌و ده‌كه‌ن. بۆیه گۆڕانكاری پێویسته، هیچ نا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیووه ئه‌و ئامانجه به‌دی بێنن كه بۆ دامه‌زراون.
ده‌پرسم ئه‌گه‌ر له هه‌ولێر یان سلێمانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی په‌ره‌بسێنێ، ده‌زگا ئه‌منیه‌كان نه‌توانن ئه‌ركی خۆیان رایی بكه‌ن له چاودێریكردن و كۆنترۆڵكردن، حكومه‌ت چی ده‌كات.ڤ به دڵنیایه‌وه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كادری چالاكتری ئه‌منی به‌رێته ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌ركیان پاراستنی ئاسایشه.
جا با وای دابنێین ئه‌وانه‌ی كه‌ركوكیش هیچیان خراپ نین، به‌ڵام كاتێ ده‌ره‌قه‌تی پلانی تیرۆریستان نه‌یه‌ن، ئێ ئه‌وه پێویسته خه‌ڵكانێكی به‌هێزتر به‌رینه كه‌ركوك تا بتوانن له‌و ئه‌ركه‌دا سه‌ركه‌وتووبن.
هه‌رچه‌نده زۆرجار ده‌بیستم ده‌ڵێن فڵانه حیزب یان فڵان كه‌س ناڕازیه له گۆڕین یان ئاڵوگۆڕی ده‌م و چاوه‌كان. به‌نده ئه‌م پێشنیازه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌م، كه ئه‌و بڕیاری خۆی نه‌به‌ستێته كه‌سی تره‌وه. به‌شی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌ی كه‌ركوك یه‌كێتین و زۆرینه‌ی دام و ده‌زگاكانی كه‌ركوك به ده‌ستی یه‌كێتییه‌وه‌یه، با یه‌كێتیی له به‌شه‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌ست پێبكات و گلله‌یی خه‌ڵك له‌سه‌ر خۆی نه‌هێڵێ، هه‌ر لایه‌كیش خه‌ڵكی بێ كه‌ڵك و خراپ داده‌نێت به دڵنیاییه‌وه باجه‌كه‌ی ده‌داته‌وه. وه‌ك چۆن سه‌رده‌مانێك شاری سلێمانی قه‌ڵای سه‌وزی یه‌كێتیی بوو، مامه‌ڵه‌ی هه‌ندی به‌رپرس نا به‌رپرسیارانه بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و شاره و هه‌ندێ كادری ئیعلامی یه‌كێتیی به‌رگریه‌كی كوێرانه‌یان له به‌رپرسه‌كان ده‌كرد نه‌ك خه‌ڵكه‌كه‌ی، سه‌رئه‌نجام ئه‌و هێزه‌ی یه‌كێتیی له سلێمانی بووه دژه هێز به‌رانبه‌ری و له هه‌ڵبژاردنی 25/7 یه‌كێتیی باجی هه‌ڵه‌كانی خۆیدا.
ئێستاش له كه‌ركوك كه قه‌ڵایه‌كی گرنگ و پێگه‌یه‌كی كاریگه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه، به هه‌مان دۆخدا تێده‌په‌ڕێت، خه‌ڵك نیگه‌رانی كۆمه‌ڵێ ده‌م و چاون. ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس و ئیعلامی یه‌كێتیش رۆژانه خه‌ریكی شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كان و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكن و به‌رگری كوێرانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێك ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌و دیووه‌ی تر هه‌بێت كا لێكه‌وته‌و كاریگه‌ریی به‌گژاچوونه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ پارێزگاری و به‌زۆر جوان نیشاندانی چه‌ند ده‌م و چاوێكی ناشرین، سه‌رئه‌نجام رۆژێك دێت ئه‌م هێزه‌ی كه‌ركوكیش ده‌بێته‌وه دژه‌هێز. بۆیه ده‌بی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به دیقه‌ته‌وه له مامه‌ڵه‌ی ئیعلامی خۆیی و بڕیاره‌كانی له‌و باره‌یه‌وه بڕوانێت. ئه‌گه‌ر خه‌ڵك له سلێمانی ته‌نها له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌می چه‌ند به‌رپرسێك له ئه‌ركی خزمه‌تگوزاری و قۆرخی بازاڕ و خیتابی ئیستفزازیی و دیفاعی نامه‌نتقیانه‌ی هه‌ندێ ئیعلامی بوون به دژه هێز. ئه‌وه له كه‌ركوك په‌یوه‌ندی به‌ژیان و رۆحی ئینسانه‌كانه‌وه هه‌یه. بۆیه پێویسته دیقه‌تی هه‌بێ له به‌رگرتن له‌و دۆخه.
وه‌ده‌بی فشار بخاته سه‌ر به‌شی خۆی له ئیداره‌ی كه‌ركوك ئه‌م هه‌نگاوانه بنێت.
دروستكردنی ئه‌و حه‌فره‌ی حه‌وت ساڵه هه‌ر ده‌ڵێن به چوارده‌وری كه‌ركوكدا دروست ده‌كرێت و گوایه به‌هۆیه‌وه جگه له رێگا سه‌ره‌كیه‌كان هیچ رێگه‌یه‌كی تری دزه‌كردنی تیرۆر بۆ كه‌ركوك ناهێڵێت. كۆنترۆڵكردنی بازگه‌كانی كه‌ركوك و دانانی سیسته‌می پشكنینی ئه‌لیكترۆنی، كه له ئێستادا زۆر به ئاسانی ده‌ست ده‌كه‌ون و ئیداره‌ی كه‌ركوك به‌شی زۆر له‌وه زیاتر پاره‌ی پترۆ دۆلاری له به‌رده‌سته بیكڕێت.
دانانی سیسته‌می كامێرای چاودێری و به‌ستنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی پێكه‌وه.
دروستكردنی یه‌كه‌یه‌كی هێزی تایبه‌ت سه‌ر به پارێزگا بێت وه‌ك هێزێكی ئاماده بۆ كۆنتۆڵكردن و هه‌ر ئه‌گه‌رێكی كاری تیرۆریستی.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییانه‌دا ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه زۆرینه‌ی كورده و پارێزگاری كه‌ركوك پێكه‌وه داوایه‌ك ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ هاوكاری كردنیان له پاراستنی ئه‌منیه‌تی كه‌ركوك.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی ئازادیه‌وه ئاسایشی هه‌ردولا (هه‌ولێر و سلێمانی) له كه‌ركوك هه‌ن و زۆر باندی تیرۆریستی گه‌وره‌یان ده‌ستگیركردووه و رێگه‌یان له ئه‌نجامدانی زۆر كاری تیرۆریستی گرتووه و قوربانیه‌كی بێشوماریان له‌و پێناوه‌دا به‌خشیووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر به ره‌سمی ئاسایشی كه‌ركوك نه‌خراوه‌ته ئه‌ستۆیان، ئه‌وه حاڵی كه‌ركوكه به به‌رچاومانه‌وه كه رۆژانه چی رووده‌دات.
بۆیه له ئێستاداو دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت عیراق له مه‌له‌فی ئه‌منی شكستی هێناوه و به‌تایبه‌تیش له كه‌ركوك ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوكی سه‌ر به به‌غدا مه‌ترسی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه خه‌رقكرابن. بیانویه‌كی باشه بۆ ئیداره و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك داوایه‌ك پێشكه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات تا مه‌له‌فی ئه‌منی كه‌ركوك بگرنه ئه‌ستۆ و ئه‌و ئه‌ركه به ئاسایشی كه‌ركوك بسپێردرێت.
پێویسته هه‌ردوو ده‌زگای ئه‌منی هه‌ولێر سلێمانی، ئه‌و ئه‌جهیزه ئه‌منیانه‌ی هه‌یانه بیخه‌نه خزمه‌تی پاراستنی ئاسایشی كه‌ركوكه‌وه. كه به‌شی زۆری كاره تیرۆریستیه‌كان ئه‌مڕۆ به‌هۆی كارئاسانی سیسته‌می ته‌كنه‌لۆجیاوه به‌ڕێوه ده‌چێت وه‌ك ته‌له‌فون و په‌یوه‌ندی ئینته‌رنێتی، پێویسته جۆری ده‌زگای ئه‌لیكترۆنی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایانه بۆ كه‌ركوك ده‌سته‌به‌ر بكرێت بۆ رێگری له كاری تیرۆر و دۆزینه‌وه و ناسینه‌وه‌ی تیرۆریستان.
ئه‌گه‌ر به‌م ده‌ستپێكه‌وه قورسایی خۆمان بخه‌ینه سه‌ر كه‌ركوك ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه تیرۆریستان كه‌ركوك جێده‌هێڵن، ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌ك ئێستا و رابردوو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین به‌دڵنیایه‌وه گه‌راو رایه‌ڵه‌ی تۆكمه تر دروست ده‌كه‌ن و دواجار ئه‌وان ده‌توانن له كه‌ركوكه‌وه ئاسایش و ئارامی و سه‌قامگیری سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمیش بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه.
...........................................................................................
دڵنیام مام جه‌لال دێته‌وه
08/01/2013
ئه‌گه‌ر زۆرێكیشمان باوه‌ڕمان وابووبێت كه مام جه‌لال به‌حوكمی ئه‌و
ته‌مه‌نه دورودرێژه‌ی له خه‌باتی رزگاری نیشتمانیدا له گرتنه
ده‌ستی تفه‌نگێكه‌وه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك تا رابه‌رایه‌تیكردنی
بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له قۆناغه سه‌خت و دژواره‌كان، به‌شی
ئه‌وه خۆشویستن و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ دروستكردووه كه هه‌میشه وه‌ك
كه‌سی ژماره یه‌ك له‌ناو میلله‌ته‌كه‌یدا ته‌ماشا بكرێت.
به‌ڵام كه‌سمان ئه‌وه‌مان نه‌ده‌زانی كه به‌و راده‌یه چۆته ناو دڵ و ده‌رونی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه. نه‌خۆشكه‌وتنی ئه‌مجاره‌ی و په‌رۆشی و ئه‌و ده‌ربڕینه میلییه‌ی خه‌ڵك بۆ مام، ئه‌و راستیه‌ی ده‌رخست كه مام جه‌لال نه‌ك ته‌نها لای حیزبه‌كه‌ی، نه‌ك ته‌نها لای دۆست و هاوپه‌یمان و هاو خه‌باته‌كانی، به‌ڵكوو لای ئه‌وانه‌ش خۆشه‌ویسته كه نه‌یاری حیزبه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت نه‌یاری بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیشن.
خه‌ڵكانێك نیگه‌رانی و په‌رۆشیان ده‌ربڕی، كه ره‌نگه پێشتر له زهنی خه‌ڵكیدا وا ده‌ركه‌وتبێت ئه‌وانه به مه‌رگی سه‌ركرده‌كانی كورد دڵشاد ده‌بن و شكستی حیزبه‌كانیان ده‌رگای كامه‌رانی بۆ ئه‌وان ده‌كاته‌وه. كه‌چی پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و تێڕوانینانه له‌پێشی كه‌سه نزیك و دڵسۆزه‌كانی مام جه‌لاله‌وه گوێمان له نیگه‌رانی و خه‌می ئه‌وانه بوو كه پێشتر له‌مام جده‌لال نیگه‌ران بوون. ئه‌مه به‌ده‌ر له‌وه‌ی ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه كه مام جه‌لال وه‌ك كه‌سێتی خۆی: كه‌سێكی خۆشه‌ویست بووه و هیچ كه‌س نیه نیگه‌رانی له‌م پیاوه گه‌یشتبێته سه‌ر ئێسك. به‌ڵكوو راستیه‌كی تریشی ده‌رخست كه درككردن و چاوه‌ڕوانی خه‌ڵك بووه له پێویستی بوون و تواناكانی مام جه‌لال.
به واتای ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك دركیان به‌و راستیه كردووه وه‌ك چۆن له رابردوودا مام جه‌لال پێویستیی تێپه‌ڕاندنی زۆر قۆناغی سه‌ختی میلله‌ته‌كه‌مان بووه، بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستاش كه كورد له لێواری په‌ڕینه‌وه‌دایه، پێویستمان به مام جه‌لال هه‌یه.
پێم وایه به‌ده‌ر له خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی خۆی و به‌ده‌ر له‌و رێز‌و پێزانینه‌ی میلله‌ت بۆ خه‌باتی ئه‌م پیاوه، په‌رۆشیه‌كه‌ی خه‌ڵك له پێویستی بوونییه‌وه‌یه.
ئه‌مه به‌ده‌ر له هه‌ستێكیش بۆ مام جه‌لال كه دوای زیاتر له شه‌ست ساڵ خه‌باتی بێ ووچان، شایسته‌ی ئه‌وه نیه به نه‌خۆشی و له‌ناو جێ‌دا بكه‌وێت. ئه‌م پیاوه ده‌بێ به پێوه بمرێت.
وه‌ك چۆن خۆی زۆرجار ده‌یووت واده‌ی مردن به‌ده‌ستی خوایه، به‌ڵام مرۆڤ ده‌بێ خۆی برٍیاربدات كامیان هه‌ڵده‌بژێرێت مردنی ناو جێگه‌ی گه‌رم، یان سه‌نگه‌ری تێكۆشان.؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی بۆ خه‌بات به‌هێزه، له‌سه‌ر جێگه ناكه‌وێ و دڵنیام دێته‌وه ده‌ست ده‌كاته‌وه به خه‌بات‌و له سه‌نگه‌ری تێكۆشاندا ده‌مرێ نه‌ك له نه‌خۆشخانه.