په‌یوه‌ندی یه‌كێتی‌و پارتی دوور له رق‌و ریایی
گفتوگۆكانی یه‌كێتی‌و پارتی،
هه‌ردوولایه‌ن‌و ئۆپۆزسیۆن، ئه‌و بڕیار‌و هه‌ڵوێستانه‌ی هه‌تا ئێستا
ده‌ربڕاوون‌و كۆنگره رۆژنامه‌گه‌ریه‌كه‌ی به‌نده‌و میرانی،
وه‌ڵامه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن، ده‌نگوباسێكی به‌رچاوی خستۆته‌ئاراوه.
به‌شێكی ده‌نگوباسه‌كه سیاسه‌تی ره‌سمین‌و به‌شێكیشی ره‌خنه‌گرانی
فه‌یسبوك نشینانن. له‌ناو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیشدا، لێكدانه‌وه‌ی
باسه‌كان گه‌رمه.
له‌م وتاره‌دا، لام مه‌به‌ست بوو، دوور له رق‌و ریایی، هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی یه‌كێتی‌و پارتی بكه‌م، هه‌تا رای گشتی‌و به‌تایبه‌تی ئه‌ندام‌و دڵسۆزانی یه‌كێتی، پانۆرامای روداوه‌كان وه‌كو هه‌ن، دوور له ژاوه‌ژاوی راگه‌یاندن ببینن.
یه‌كێتی، ئه‌وه‌ته‌ی هه‌یه، له‌دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه، یه‌كه‌م حیزب كه ناكۆكی ئایدیۆلۆژی‌و فه‌لسه‌فی‌و سیاسی، هه‌تاڕاده‌ی (10) ساڵ شه‌ڕی ناوخۆ، له‌گه‌ڵیا هه‌بوو، پارتی دیموكراتی كوردستان بووه. ئه‌م ناكۆكیانه، به‌پێی گۆڕانكاریه‌كان، گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه؛ به‌ڵام له‌ڕووی ئایدیۆلۆژی‌و فه‌لسه‌فیه‌وه، له گه‌وهه‌ردا، جیاوازییه بنچینه‌ییه‌كان، وه‌كو خۆیان ماوون‌و ده‌شمێنن.
له‌ساڵی (1976) وه، له‌و چركه‌ساته‌وه یه‌كه‌م ده‌ستڕێژی گولله‌ی پارتی، برایم عه‌زۆ و هه‌ڤاڵه‌كانی ده‌كه‌نه یه‌كه‌مین پۆلی قوربانیانی شه‌ڕی ناوخۆ، هه‌تا سه‌روبه‌ندی ئه‌نفاله‌كان، شه‌ڕ درێژه‌ی كێشا. هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتایی پێهێنانی، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی بابه‌تی نه‌ڕه‌خسابوو، بێهوده بوون.
له‌سه‌رده‌می ئه‌نفاله‌كانه‌وه، به‌هۆی كاره‌ساتی مان‌و نه‌مان، هه‌لومه‌رجی بابه‌تی ده‌خوڵقێ، به‌ره‌ی كوردستانی داده‌مه‌زرێ، هه‌لی راپه‌ڕین ده‌قۆزرێته‌وه‌و هه‌تا ساڵی (1993) ئاشته‌وایی، هه‌ڵبژاردن، ده‌ستكه‌وته‌كانی په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت دێته‌دی. له‌مه به‌دواشه‌وه، شه‌ڕێكی نه‌گریستر، له‌نێواندا ئه‌قه‌ومێ‌و هه‌تا (1998) ده‌خایه‌نێ. له‌م قۆناغه‌شه‌وه هه‌لومه‌رجی هاوسه‌نگی هێزو دوو ئیداره‌یی ده‌ڕه‌خسێ، پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌تا 11/ی سپتامبه‌ر، كه هه‌لومه‌رجی بابه‌تی ده‌خوڵقێته‌وه‌و مه‌ترسی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ، ره‌هه‌ندێكی فراوانتری راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانی یه‌كێتی‌و پارتی، ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ردوولا.
له (27/ی ته‌موزی 2007) دا، چوار ساڵ دوای روخاندنی سه‌دام، رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی مۆرده‌كرێ. له‌دوای ئه‌م رێكه‌وتنه‌شه‌وه، په‌یوه‌ندی یه‌كێتی ده‌كه‌وێته دۆخێكی سیاسی سه‌راپا نوێ‌و هه‌ستیار له‌عێراق‌و ناوچه‌كه‌و كوردستاندا؛ له‌سه‌ر ئاستی عێراق بونیاتنانه‌وه‌ی عێراقی فیدراڵ‌و رزگاركردنی ناوچه‌كانی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دێته‌ئاراوه، یه‌كێتیش ئیتر پابه‌ندی چوارچێوه‌یه‌كی سیاسی- حوكمڕانی مۆركراو ده‌بێ‌و هه‌تاڕاده‌یه‌ك ئازادی له‌وه‌وبه‌ری نامێنێ. ئه‌مه له‌كاتێكدا، له كوردستاندا، دیارده‌و ده‌ركه‌وته‌ی نوێ سه‌رهه‌ڵده‌دات. وه‌كو: تاقیكردنه‌وه‌ی دیموكراسی‌و هه‌ڵبژاردن، پێشده‌كه‌وێ.. سه‌ره‌نجامی ئه‌م پێشكه‌وتنه، ئۆپۆزسیۆن سیاسه‌تی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ساغده‌كاته‌وه. هه‌ر له‌م ده‌ورانه‌ی سیاسی‌دا، كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی قوڵكرانه‌وه‌و گه‌یه‌ندرایه جیابونه‌وه‌ی ناوه‌ختی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كه سێ ئه‌نجامی چاوه‌ڕوانكراوی لێكه‌وته‌وه:
1- یه‌كێتی لاواز كرا‌و گۆڕانیش نه‌یتوانی ببێته به‌دیلی یه‌كێتی.
2- پارتی به‌هێزتر بوو، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی كوردستان.
3- لایه‌نه ئیسلامگه‌راكان په‌ره‌یانسه‌ندو فشاریان زیاتر خسته سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و یه‌كێتی‌و پارتی.

سه‌ره‌نجامی دوا هه‌ڵبژاردنی عێراقیش
(7/ی مارسی 2010) یه‌كێتی، هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی قورسی كرد كه ژماره‌ی
ده‌نگده‌ری له ژماره‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان پێ گرنگتر بوو،
ئه‌نجامه‌كه‌ی وا شكایه‌وه یه‌كێتی له (22) كورسی په‌رله‌مانه‌وه بۆ
(14) ئه‌ندام دابه‌زی.
یه‌كێتی، به‌و دۆخه‌و، ئه‌و رێژه كورسیانه‌و، كێشمه‌كێشه ناله‌باره‌كانی ناوخۆیی خۆیه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رپرسێك له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كان، كه‌مته‌رخه‌میه‌كان، پێشێلكاریه‌كان‌و كه‌موكوڕی دوور له پرنسیپه‌كانی یه‌كێتی، سزادرابێ، رۆژمێری سیاسی هه‌ڵده‌دایه‌وه. به‌م هۆیه‌شه‌وه، هه‌تا ده‌هات، له‌ناو كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدا، لاسه‌نگی له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی زیاتر ده‌بوو، به‌تایبه‌تی له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كان‌و زیاتریش له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كاندا. ئه‌مه جگه له فه‌رمانبه‌ران، شه‌هیدان، كه‌مئه‌ندامان، كۆچبه‌ران‌و خانه‌نشینان، یه‌كێتی هه‌تا ئێستاش غه‌دری زۆری لێكراوه. له‌وانه‌ش خراپتر، له به‌شێكی بڕیاره سیاسییه گرنگه‌كان، پێش نه‌خۆشكه‌وتنه‌كه‌ی مام جه‌لال، له ئاڵۆزبونی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدادو هه‌تا گه‌یشته ئه‌م بایكۆته‌ی وه‌زاره‌ت‌و په‌رله‌مانتارانیش له‌مدواییه‌دا، یه‌كێتی په‌راوێز خرا.
كه كابینه‌ی حه‌وت دروستكرا، لیژنه‌ی باڵای گفتوگۆی یه‌كێتی، پێش سوێندخواردنی ده‌وڵه‌تمه‌دارو كابینه‌كه‌ی، بڕیارماندا به‌ره به‌ره، ئه‌و لاسه‌نگییه نه‌هێڵین، بۆیه، كه له‌گه‌ڵ كاك نێچیرڤان‌و چه‌ندین هه‌ڤاڵی پارتی (7/2/2012) هه‌ڤاڵان (عومه‌ر فه‌تاح، حاكم قادر، ئه‌رسه‌لان باییز، عیماد ئه‌حمه‌دو مه‌لا به‌ختیار) دانیشتین‌و به‌راشكاوی پێمان گوتن:
ئه‌گه‌ر پشتیوانی مام جه‌لال‌و مه‌كته‌بی سیاسیتان، بۆ سه‌ركه‌وتنی كابینه‌كه ده‌وێ، ئاماده‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشتیوانی باقی ئۆرگان‌و قه‌واعیدو جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیتان پێویسته، دڵنیابن، هه‌تا ئه‌م لاسه‌نگییه‌ی له حكومه‌تدا هه‌یه‌و ئه‌و غه‌دره‌ی له یه‌كێتی كراوه، چاكنه‌كرێته‌وه، قه‌واعیدو جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی، نه‌ك پشتیوانی‌تان ناكات، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر خرۆشانی جه‌ماوه‌ری روبدات، به‌تایبه‌تی له هه‌ولێردا، ره‌چاوی بكه‌ن كه هه‌زاران ئه‌ندام‌و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیش بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. له خۆپشاندانه‌كه‌ی چۆماندا، وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ناوچه‌یی، بۆچونه‌كه‌مان راست ده‌رچوو. بۆ مێژووش ده‌یڵێم:
كاندیدی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌وه‌ڵامدا گوتی: هه‌قتانه. هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، بڕیاری دا كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بداته جێگره‌كه‌ی (هه‌ڤاڵ عیماد ئه‌حمه‌د)، هه‌رچی بۆ راستكردنه‌وه‌ی لاسه‌نگییه‌كه به‌باش زانی، ئه‌نجامی بدات. له‌دوای پێكهێنانی كابینه‌ی حه‌وته‌مه‌وه، له سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران‌و هه‌ندێك له وه‌زاره‌ته‌كان، رێژه‌یه‌ك گۆڕانكاری له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیدا كراوه (ئامارمان له‌به‌رده‌ستدا نییه چه‌ندو چۆنه) به‌ڵام هێشتا ئه‌و غه‌دره‌ی سه‌ر یه‌كێتی، لانه‌براوه.
جگه له‌و مه‌سه‌لانه، ته‌نانه‌ت چه‌ندین جار له كۆبونه‌وه‌ی ره‌سمیدا به پارتیمان گوتووه:
ئێوه به چ حه‌قێكه‌وه، سه‌دان پۆلیس‌و مامۆستا‌و ئاسایشتان له گه‌رمیان، به‌تایبه‌ت له‌خانه‌قین دامه‌زراندووه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیشتان بۆ كردونه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له مه‌خمور، یان له ژه‌نگار، كاری له‌وجۆره‌ی كردبێ، قسه‌كانیان ده‌سه‌لماند، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌یان هه‌تائێستاش نه‌گۆڕیوه.
له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كه‌یسی رۆژئاوای كوردستانیش، له‌چه‌ندین كۆبونه‌وه، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم‌و مه‌كته‌بی سیاسی پارتیدا، ساڵێك زیاتره، داوامان كردووه، لیژنه‌ی هاوبه‌ش پێكه‌وه‌بنێین‌و نه‌هێڵین ناكۆكی نێوان حیزبه‌كان قوڵتر بێته‌وه‌و له مه‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆ نزیك بكه‌ونه‌وه، هه‌تا ئێستاش ئه‌م پێشنیازه ره‌چاونه‌كراوه‌و هێزه‌كانی رۆژئاوای كوردستانیش، نێوانیان زیاتر ئاڵۆزاوه‌و مه‌ترسی راسته‌قینه‌ش له قه‌ومانی كوشتن‌و به‌كوشتدانی كورد، له‌و به‌شه‌ی كوردستانیش، هه‌ڕه‌شه له‌م هه‌له سیاسیه‌ی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات.
له رێڕه‌وی ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا، له‌گه‌ڵ پارتی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی، دانیشتنه‌كانمان سێ مانگ، به‌هۆی نه‌خۆشی جه‌نابی مام جه‌لاله‌وه دواكه‌وت، مانگێكه ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌و گرنگترین ئه‌رك كه رووبه‌ڕوومان بویه‌وه، مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو (په‌رله‌مان- ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و سه‌رۆكی هه‌رێم) بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، یه‌كێتی له‌به‌ر رۆشنایی گۆڕانكاریه‌كان، هه‌ندێك له سیاسه‌تی خۆی گۆڕی، وه‌كو:
1- ده‌ستور؛ بۆئه‌وه‌ی گه‌لپه‌سه‌ند بێ، پێش ئه‌وه‌ی بخرێته راپرسیه‌وه، هه‌موار بكرێته‌وه. گوتوشمانه: ته‌نها په‌یامه ئاسمانیه‌كان لامان قابیلی ده‌ستكاری نییه، هه‌موو یاسا‌و رێسایه‌ك كه ئاده‌میزاد بڕیاریان له‌سه‌رده‌دات، ده‌توانرێ بگۆڕدرێ. له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش، له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش لێكتێگه‌یشتنمان ئیمزا كردووه‌و هه‌تا ئێستاش پێوه‌ی پابه‌ندین.
2- یه‌كێتی؛ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، به لیستی سه‌ربه‌خۆ داده‌به‌زێته ناو پرۆسه‌كه‌وه.
3- پێمان باشتر بوو، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، پێكه‌وه ئه‌نجام بدرێن، نه‌ك به‌جیا.

له‌سه‌ر ته‌وه‌ری دووه‌م‌و سێهه‌م، دوای
مشتوماڵكردنیان له‌گه‌ڵ پارتی، په‌سه‌ند كران. ته‌نانه‌ت بڕیاریش درا،
هه‌ندێك له بڕگه‌كانی هاوپه‌یمانی ستراتیژیش، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م
بڕیارانه‌ی یه‌كێتی بگونجێن، هه‌موار بكرێنه‌وه.
له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور، یه‌كێتی، نه له‌گه‌ڵ پارتیدا، به زۆرینه‌و كه‌مینه، دژی ئۆپۆزسیۆن، پێی باشه ده‌ستور بخرێته راپرسیه‌وه، نه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنیشدا، دژی پارتی، لایه‌نگری هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوره. به‌ڵكو له‌گه‌ڵ سازانی نیشتمانییه. كه پێمباشه بۆ مێژوو بیڵێم:
له دواكۆبونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی یه‌كێتی‌و پارتی‌و سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆندا، یه‌كێتی‌و پارتی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستورمان وه‌كو پرنسیپ په‌سه‌ند كرد‌و هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش، (به‌نده، مه‌حمود ئه‌حمه‌د، جه‌عفه‌ر ئیبراهیم‌و سه‌عدی پیره) چوینه لای به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ڕێزیشی په‌سه‌ندی كرد، له كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌كانی پارتی‌و یه‌كێتیشدا، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هه‌مواركردنه‌كه‌یان به‌وشێوه‌یه‌ی ده‌گونجێ، سه‌لماند. به‌ڵكو سه‌رۆك وه‌زیرانی كابینه‌ی حه‌وته‌م، دوو جاریش له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌گه‌ریدا، گوتی: پارتی هێڵی سوری بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور نییه. به‌ڵام به‌داخه‌وه، له‌لایه‌كه‌وه، راگه‌یاندنی ئۆپۆزسیۆن، ره‌چاوی ژینگه‌ی سیاسی پێویستیان له‌مباره‌وه نه‌كردو ده‌یانویست بیكه‌نه سه‌ركه‌وتنی سیاسی خۆیان، ته‌نانه‌ت كۆبونه‌وه (5) قۆڵیه‌كانیش په‌ك خران، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، به‌رپرسانی تریش هه‌ن، له هه‌ردوولا، هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوریان نه‌سه‌لماندووه.
هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور دواخرا، هه‌تا گه‌یشتینه سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.. لێره‌شدا پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم، وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی یاسایی، نه‌ك سیاسی، نه‌ك هاویه‌یمانی یه‌كێتی‌و پارتی، هاته‌وه‌ئارا، چیكه‌ش كاتمان به‌ده‌سته‌وه نه‌ما. پارتی چه‌ند جارێك، راپرسی ده‌ستوریان له‌نێوان یه‌كێتی- پارتی‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی پشتیوانی ده‌كه‌ن، پێشنیاز كرده‌وه، یه‌كێتی دیسان په‌سه‌ندی نه‌كرده‌وه‌و پێی له‌سه‌ر سازانی نیشتمانی‌و ده‌ستوری گه‌لپه‌سه‌ند داده‌گرته‌وه.
به‌پێی رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی، پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ یه‌كێتی‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ پارتییه. له دوا كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی پارتی‌و یه‌كێتی‌و له كۆبونه‌وه‌كانی پێشوشدا، یه‌كێتی، چه‌سپاندمان كه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا، له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژیدا، پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، بۆ یه‌كێتی ده‌سته‌به‌ره؛ پارتی له‌مباره‌وه گره‌نتیان دا، هه‌ڵبه‌ته له‌به‌رامبه‌ریشدا، پارتی له دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رپشكه.
ئه‌مجاره‌ش، پارتی، سه‌رۆكی هه‌رێم كاندید ده‌كه‌نه‌وه. هه‌تا ئێستاش ئۆپۆزسیۆن كاندیدی نییه. یه‌كێتی له‌م حاڵه‌ته‌دا، مادام پابه‌ندی رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژییه‌و، مادام بۆ دوای خولی ئێستای سه‌رۆك كۆماریش، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا، یه‌كێتی‌و پارتی له‌ناو كورددا زۆرینه‌یان برد، پۆستی سه‌رۆك كۆماری مسۆگه‌ر كردووه، هه‌روه‌ها، له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق نزیكه‌ی ساڵێك‌و سه‌رۆكی هه‌رێم چوار مانگی ماوه‌و ده‌بێ زوتر ئه‌نجامبدرێ، كه‌وابێ:
یه‌كێتی جارێ ناتوانێ بیر له جێگۆڕكێی سه‌رۆكه‌كان بكات، هه‌روه‌ها پارتیش ناتوانێ بڕیاری وا بدات. بۆیه یه‌كێتی ده‌بێ پشتیوانی كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن پارتیه‌وه، له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی، بكات. رێگه‌ی سێهه‌م له‌به‌رده‌مدا نییه. ده‌مێنێته‌وه سه‌ر گرفتی یاسایی‌و یاسای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌مه‌یان ئیشی پسپۆڕانی یاساییه، كه من ناتوانم قه‌زاوه‌تی تیا بكه‌م. هێنده‌ی بیستوشمانه، پێش راپرسی ده‌ستور، یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم قابیلی هه‌مواركردنه. به‌ڵام له‌ڕووی سیاسیه‌وه‌و له كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا، ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش دژی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن پارتیه‌وه، نه‌بووه. له دوا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیشدا پاراستن‌و گه‌شه‌پێدانی رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌و له راگه‌یاندنی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا راگه‌یه‌ندراوه. به‌ڵكو له سێهه‌مین كۆنگره‌و له راپۆرتی به‌ڕێز سكرتێری گشتیشدا، به‌رۆشنی پاراستنی هاوپه‌یمانی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی‌و پارتی دوپاتكراوه‌ته‌وه. خاڵێكی بنچینه‌یی رێكه‌وتنه‌كه‌ش، پۆستی دوو سه‌رۆكه‌كه‌یه.
ئێمه.. له كۆبونه‌وه‌كاندا ده‌مانزانی ئۆپۆزسیۆن به‌دوای پاساوی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌گه‌ڕێن، سه‌ره‌ڕاش له‌سه‌ر پێشنیازی یه‌كێتی كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن كران، هه‌تا له‌گه‌ڵیاندا، له‌سه‌ر پرسی ئه‌و كێشانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه، به ده‌ستورو سه‌رۆكی هه‌رێمیشه‌وه، پێكه‌وه ته‌گبیر بكه‌ین. به‌ڵام به‌داخه‌وه، نه‌ك نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجام، به‌ڵكو پرسه‌كه دیسان خرایه‌وه گره‌وی پروپاگه‌نده‌وه. پێشبینیه‌كه‌شمان راست ده‌رچوو. به‌ڵام ئه‌ركی خۆشمان بۆ راوێژكردن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا بۆ مێژوو به‌جێهێنا.
به‌ش به‌حاڵی خۆم، دوور له رق‌و مه‌رایی ده‌ڵێم: سیاسه‌ت هه‌ر بڕیاردان‌و به‌ئاره‌زوو لێدوان نییه. پێش هه‌موو شتێك سیاسه‌ت به‌رپرسیارێتییه. به‌رپرسیارێتیش، زۆرجار، له جه‌نگ‌و ئاشتیدا، بڕیاری بوێرانه‌ی ده‌وێ. هێزی به‌رپرسیارو كه‌سی به‌رپرسیاریش، ئه‌وانه‌ن له‌مێژوودا، كێشه چاره‌سه‌رده‌كه‌ن. نه‌ك كێشه‌ی بچوك بسپێرنه كێشه‌ی گه‌وره‌تر. هه‌ر لایه‌نێكی سیاسیش، گرێی ده‌ست بخاته ده‌م، ده‌بێته مایه‌ی مه‌ترسی گه‌وره.
یه‌كێتی‌و پارتی، خۆ كوده‌تامان نه‌كردووه. ته‌نها پێشنیارێكمان خستۆته به‌رده‌م لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم، په‌سه‌ندیان نه‌كردووه، ئازادن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌یه‌كی سیاسی بۆ قۆزتنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و پرسه‌كانی تر، له ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی‌و دیموكراسیه‌وه، بۆ بابه‌تی هه‌ڵبژاردن، له‌ئارادا نییه، ده‌ی بۆچی بگه‌ڕێینه‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌می نائومێدی؟ بۆچی درێژه به گفتوگۆ نه‌ده‌ین؟ له‌پاره‌وه كۆبونه‌وه پێنجقۆڵیه‌كانمان دواخست، چاكمان نه‌كردووه. ئێستاش نێوانمان خراپتر بكه‌ین، زیانی زۆرتر ده‌گه‌یه‌نین. ئه‌و پرسانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر بكه‌وینه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ریان رێكبكه‌وین، پرۆسه سیاسیه‌كه‌مان‌و ئه‌زمونه دیموكراسیه‌كه‌مان، زۆر ده‌به‌ینه‌پێشه‌وه‌و بنه‌مای سازانی نیشتمانی تۆكمه بۆ گه‌له‌كه‌مان داده‌ڕێژین. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئاڵۆزیه‌كی ناله‌بار ده‌كه‌وێته دۆخه سیاسیه‌كه‌وه. كه جگه له دوژمنانی هه‌موو لایه‌كمان، هیچ لایه‌كمان له‌سه‌ر ئاستی ستراتیژی سودی لێوه‌رناگرین. نه ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێ دۆخی میسر‌و لیبیا‌و تونس، له‌كوردستاندا كۆپی بكات‌و نه یه‌كێتی‌و پارتیش ده‌توانن پرسه ره‌هه‌نده نیشتمانیه‌كان هه‌تاهه‌تایه په‌راوێز بخه‌ن. ده‌كرێ كێشه‌ی سیاسی ساڵه‌ها دوابخرێ. به‌ڵام ناكرێ كێشه‌ی یاسایی فه‌رامۆش بكرێ. داوام وایه، تابلۆی دۆخه سیاسیه‌كه، وردتر ببینرێ. به‌ش به‌حاڵی یه‌كێتیش، با رۆشن بێ كه:
یان ده‌بێ له رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی بكشێته‌وه؛ یاخود ده‌بێ رێز له دوابڕیاری هاوپه‌یمانه‌كه‌ی، كه پارتییه، بگرێ. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا رێگه‌ی سێهه‌می له‌به‌رده‌مدا نییه. با ئه‌م پرسه‌ش، نه‌بێته كێشه‌ی جیابونه‌وه‌ی گۆڕان، له كۆبونه‌وه‌كاندا بڕیارده‌درا له راگه‌یاندندا وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه، كه وه‌ڵام ده‌درانه‌وه، هه‌ندێك له مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی خۆیان نه‌بان ده‌كردو قه‌واعدیان دژی ئه‌و هه‌ڤاڵانه هان ده‌دا كه به‌رگریان له یه‌كێتی ده‌كردو نه‌یانده‌هێشت زۆرترین كادر‌و ئه‌ندامی یه‌كێتی بكه‌وێته ژێر پروپاگه‌نده‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. هه‌ڵوێستی یه‌كێتی بانێك‌و دوو هه‌وا نییه، هه‌وای فێنكی سه‌ری ره‌ش‌و هه‌وای گه‌رمی سلێمانی!! به‌هیوام، دوور له سۆز و كار‌و كاردانه‌وه، كار له‌سه‌ر وروژاندنی هه‌ست‌و هه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌رو ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی لایه‌نه‌كانی گۆڕه‌پانه‌كه نه‌كرێ. ته‌واوی ئه‌گه‌ره‌كان‌و مه‌ترسیه‌كان بخرێته پێشچاو. هه‌موو لایه‌كیشمان یه‌كتر باش ده‌ناسین‌و باشیش یه‌كترمان تاقیكردۆته‌وه. ناشێ دوای ئه‌و هه‌موو تاقیكردنه‌وه زۆر‌و زه‌به‌نده، به پروپاگه‌نده‌و كار‌و كاردانه‌وه سه‌رمه‌ستی بڕیاری ئاره‌زومه‌ندانه بین‌و بیر له چاره‌سه‌ری گونجاو له‌م قۆناغه‌دا، نه‌كه‌ینه‌وه. له‌كۆتاییشدا بۆ ویژدانی خۆم‌و هه‌موو كوردێكی پاك، به‌پێویستی ده‌زانم بڵێم:
له‌هه‌موو ژیانی سیاسی‌و پێشمه‌رگایه‌تیمدا، خۆم له‌به‌رامبه‌ر هیچ لایه‌كدا، قه‌رزارباری شه‌هیدان‌و گه‌له‌كه‌مان نه‌كردووه. له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه دیموكراسیه‌كان‌و ئازادیه‌كان، كه‌مته‌رخه‌می له‌خۆم شك نابه‌م. بێمایه‌ش نه‌هاتومه‌ته سه‌ر حازری‌و بۆ یه‌ك ساڵیش سه‌نگه‌رم چۆڵ نه‌كردوه. غه‌دری گه‌وره‌م لێكراوه‌و غه‌درم له كه‌س نه‌كردووه. ئه‌و پۆسته حیزبیه‌ی هه‌شمه، بۆ گه‌له‌كه‌م‌و بیروباوه‌ڕمه.. نه‌ك بۆ پایه‌و پاره. با رونتریش بڵێم:
نه‌ك له‌دوای راپه‌ڕین، له هیچ كابینه‌یه‌ك داوای هیچم نه‌كردووه. به‌ڵكو له‌كاتی لێقه‌ومانی ئاڵای شۆڕشیشدا، بۆ خۆم، له‌وپه‌ڕی نه‌بونیی خۆم‌و ماڵ‌و مناڵیشمدا، داوای یه‌ك دینار‌و یه‌ك دۆلار‌و یه‌ك تومه‌نم، نه له ئێران، نه له سوریا، نه له لیبیا‌و نه له پارتی‌و نه له هیچ ده‌وڵه‌تێك‌و حیزبێكی تر نه‌كردووه. ئه‌وكاتانه‌ی ئاڵای شۆڕشیش بوم، ئاماده نه‌بوم یه‌ك نهێنی یه‌كێتی بۆ هیچ لایه‌ك بدركێنم. تایبه‌ت پارتی. نهێنی كه‌میشم لا نییه! فایلی جاسوسی هه‌ر چوار داگیركه‌ره‌كه‌ی كوردستانیش ئاشكرا ببێ، سه‌رم وه‌كو كێلی شه‌هیدان به‌رزه. بۆیه، هه‌موو ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا، له‌سه‌ر سیاسه‌تی یه‌كێتی به‌رامبه‌ر پرسه‌كانی هه‌ڵبژاردن‌و سه‌رۆكی هه‌رێم كراوون‌و ده‌كرێن. سه‌رچاوه‌ی پروپاگه‌نده‌كان له‌هه‌ركوێیه‌كه‌وه بێ‌و بۆ هه‌ر مه‌رامێكیش بێ، بێباكم‌و گه‌ردنیشیان ئازاد ده‌كه‌م. چونكه هه‌رچیه‌ك له‌باره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه راگه‌یه‌ندرابێ، بڕیاری یه‌كێتی بووه. خۆشم له به‌رپرسیارێتی بڕیار، له‌به‌ر ره‌خنه‌ی ئۆپۆزسیۆن، یان وروژاندنی سۆزی دڵسۆزان، یاخود لادان‌و بادانی ناله‌باران، نادزمه‌وه. نه له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو كێشه‌و بێشه‌یه‌ی رابوردوی نێوان یه‌كێتی‌و پارتی، رقم له پارتییه. نه له‌به‌ر ده‌ستكه‌وت‌و پله‌وپایه‌ی ئێستاش، مه‌رایی بۆ پارتی ده‌كه‌م. یه‌كێتی چۆن بڕیاری دابێ، ئاوام گه‌یاندوه‌و راگه‌یاندووه. له كۆبونه‌وه قسه‌یه‌ك ناكه‌م‌و له‌ده‌روه‌ی كۆبونه‌وه خۆم له‌به‌رپرسیارێتی بدزمه‌وه. پابه‌ندبون به بڕیاره هاوبه‌شه‌كانی یه‌كێتی‌و پارتی له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژیدا، به ئه‌رك ده‌زانم‌و سازش له‌گه‌ڵ پارتی‌و هه‌رلایه‌كی دیكه، له‌سه‌ر حسابی یه‌كێتی، بۆ ده‌ستكه‌وتی تایبه‌تی، به‌ش به‌حاڵی خۆم، شه‌رمه‌زاری سیاسییه. با ئه‌وه‌ش له‌ولاوه بوه‌ستێ، ده‌ركی پێده‌كه‌م كه به‌شێك له‌م پروپاگه‌ندانه‌ی ده‌كرێن، به‌غیلی بردنه به‌و گوتاره‌ی له ئه‌نكه‌ره‌دا بۆ مافی دیموكراسی نه‌ته‌وه‌كه‌م پێشكه‌شم كرد؛ هه‌روه‌ها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌یه له‌سه‌ر روداوه‌كانی ناوچه‌كه‌و، كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌و، قه‌یرانی بانكه‌كانی سلێمانی. به‌ڵام دڵنیاشم، پروپاگه‌نده‌ی ناڕاست، یان به‌غیلی له‌سیاسه‌تدا، چه‌شنی بڵقی سه‌ر ئاون، له‌دووره‌وه جوان ده‌نوێنن، به‌ڵام ته‌مه‌نیان زۆر كورته.
چۆن له‌كۆبونه‌وه‌كاندا، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانم له لیژنه‌ی باڵای گفتوگۆی یه‌كێتی‌و پارتی، سور بوین له‌سه‌ر مافه‌كان‌و بڕیاره‌كانی یه‌كێتی، ئاواش، پابه‌ندی ئه‌رك‌و بڕیاره هاوبه‌شه‌كانم. به ده‌ستورو پرسی سه‌رۆكی هه‌رێمیشه‌وه. چونكه:
سنوری ئازادی‌و مافی بڕیاردانی یه‌كێتی له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی ستراتیژیدا، له‌و شوێنه ته‌واوده‌بێ، كه سنوری ئازادی‌و مافی بڕیاردانی هاوپه‌یمانه‌كه‌مان ده‌ستپێده‌كات. هی یه‌كێتی‌و پارتیش، له‌و سنوره‌دا كۆتایی دێ، كه ئازادی بڕیار‌و مافی ئۆپۆزسیۆن ده‌ستپێده‌كات. هه‌روه‌ها، هی ئازادی بڕیاردانی سه‌رجه‌م حیزبه‌كانیش له ده‌ستپێكردنی ئازادی رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كاندا، كاڵ ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كانی یه‌كێتی له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژیدا باشیش نییه، با ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، دانیشتنێكی نائاسایی بكات‌و بڕیاری یه‌كلایه‌نه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنامه‌كه، پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی سێهه‌مین كۆنگره‌و راپۆرتی په‌سه‌ندكراوی سكرتێری گشتی، بدات. كه زۆرینه بڕیاری دا، هه‌نگینێ، ناچار منیش بیری لێده‌كه‌مه‌وه، چۆن بڕیار بده‌م.

.............................................................................................
گفتوگۆداین
به‌شی یهكهممهلا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێریی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، ئاماژه به‌وده‌كات، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به زۆرینه‌و كه‌مینه تێپه‌ڕێنرێت، چونكه ئه‌گه‌ر به‌زۆرینه‌و كه‌مینه بێت، ئه‌وا یه‌كێتی‌و پارتی‌و لایه‌نی تریش هه‌یه له‌ناو پارله‌ماندا، كه ده‌نگ بدا‌و به‌لیستی زۆرینه ده‌ستور تێپه‌ڕێنین.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان یه‌كێـتی‌و پارتی‌و رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژییه‌وه، مه‌لا به‌ختیار، ده‌ڵێت "ئێستا رۆژگارێكی زۆر جیاوازه له‌و رۆژگاره‌ی كه رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژیمان تێدا مۆركرد، بۆیه پێویستیمان به‌گه‌شه‌پێدانی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه هه‌یه".
سه‌باره‌ت به بارودۆخی عیراقیش، ناوبراو، پێیوایه، ئه‌گه‌ر شه‌ڕی تایه‌فی له‌عیراق روبدات مه‌ترسی هه‌یه بپه‌ڕێته‌وه هه‌رێم، چونكه له‌عیراق نه حوكمڕان ئه‌ركه‌كه‌ی‌و ئاراسته‌كه‌ی دیاره، نه ئۆپۆزسیۆن ئه‌ركه‌كه‌ی‌و رێگاكه‌ی‌و ئاراسته‌كه‌ی دیاره.
ئه‌م وتانه‌ی مه‌لا به‌ختیار له‌میانه‌ی دیالۆگێكی تایبه‌ت دێت، كه سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی كوردستان له‌گه‌ڵیدا سازیدابو، رۆژی 16/1/2013 به‌شی یه‌كه‌می په‌خشكرا. له‌به‌ر گرنگیی دیالۆگه‌كه‌و په‌یوه‌ندیی به‌بارودۆخی ئێستا‌و گۆڕانكارییه‌كانی هه‌رێم‌و عیراق، "چاو‌دێر" به‌پێویستی زانی ده‌قی دیالۆگه‌كه بڵاوبكاته‌وه.
*باسه‌ره‌تا
له‌وه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین، كه هه‌مو یه‌كێتییه‌كان، هه‌مو خه‌ڵكی
كوردستان‌و عیراقیش، تامه‌زرۆی هه‌واڵپرسینی باری ته‌ندروستی هه‌ڤاڵ
مام جه‌لال-ن؟.
مه‌لا به‌ختیار: خۆشبه‌ختانه باری ته‌ندروستی مام جه‌لال له‌چاو نه‌خۆشییه‌كه‌ی زۆر دڵ خۆشكه‌ره‌یه، ئه‌و تیمه پزیشكییه‌ی كه سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات‌و برای خۆشه‌ویستم دكتۆر نه‌جمه‌دین كه به‌ورده‌كارییه‌وه له‌ناو پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی جه‌نابی مام جه‌لال-دایه، سه‌فه‌ری كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوا ورده‌كاری چاره‌سه‌ره‌كه تێبگات‌و ئاگادارمان بكاته‌وه‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیشی لێ ئاگادار بكاته‌وه، خۆشبه‌ختانه باشتر بوه‌و پزیشكه‌كانیش ئومێدێكی زۆریان په‌یدا كردوه، كه له‌ماوه‌یه‌كی تردا له‌مه باشتر بێت‌و ورده ورده وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی باشی هه‌یه‌و به‌سێ زمان هه‌رچییه‌كی پێده‌ڵێن تێده‌گات.

*بێگومان
كه‌سایه‌تی كاریزمای جه‌نابی مام جه‌لال‌و رابه‌رایه‌تی به‌ڕێزیان،
كاریگه‌رییه‌كی زۆر هه‌یه نه‌ك به‌ته‌نها له‌سه‌ر یه‌كێتی، به‌ڵكو
له‌سه‌ر كوردستان‌و عیراق‌و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌شه‌وه، بۆ یه‌كێتی‌و
ئێستای مام جه‌لال چیده‌ڵێن؟
مه‌لا به‌ختیار: ساڵه‌های رابردو هه‌بون، رسته‌ی شۆڕشگێڕانه‌و شتی تیۆری‌و دروشمی بریقه‌دارو مانشێتی گه‌وره گه‌وره‌یان به‌ڕای گشتی گه‌له‌كه‌مان ده‌فرۆشت، هه‌ندێ ئه‌زمونی بچوكی نه‌زۆكی لێره‌و له‌وێشیان زۆر قه‌به‌تر ده‌كرد، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه هه‌ق وایه، رابه‌رێكی گه‌وره‌ی وه‌كو مام جه‌لالیش بابچێته پرۆسه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی سكرتێری‌و رۆڵی جۆراوجۆر ده‌درایه هه‌ندێك كه‌س، پێموابێ جه‌نابی مام جه‌لال، به‌و نه‌خۆشكه‌وتنه‌ی، دیسانه‌وه گه‌وره‌یی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نواند‌و هه‌ر زۆر زو ئه‌وانه‌ی سڕییه‌وه كه ئه‌و قسانه هیچی له‌بنه‌ڕه‌تدا، بنچینه‌یان نه‌بوه‌و ده‌ریخست كه رابه‌رێكی گه‌وره‌ی مێژویی وه‌كو مام جه‌لال، ته‌نها ئه‌وه‌نییه سه‌رۆكی كۆماری عیراق‌و سكرتێری یه‌كێتیی نیشتمیانی كوردستانه، ئه‌م كه‌سایه‌تییه، ئه‌م رابه‌ره، له‌ناو ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ی ئێمه‌دا، له‌ناو ئه‌و مێژوه‌ی كه ئێمه له‌سه‌ر كایه سیاسییه‌كانی كارده‌كه‌ین‌و ئه‌زمونێكی دیموكراسی بونیات ده‌نێین، ده‌ركه‌وت ئه‌م كه‌سایه‌تییه زۆر فره ره‌هه‌ندتر‌و كاریگه‌رتره‌و ده‌سته‌به‌ری به‌دیهێنانی باقی ئامانجه‌كانیشمانه، هه‌روه‌ك باشترین كه‌سیشه كه ده‌توانێت كێشه گه‌وره‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
كێشه بچوكه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری كێشه گه‌وره‌كان، به‌ڕێزیان باشترین كه‌س بون. بۆیه هه‌ر له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كه نه‌خۆش كه‌وت، له‌ڕۆژانی سه‌ره‌تاوه، ئه‌م راستییه به‌رجه‌سته بو، كه مام جه‌لال، هێشتا قورسترین ئه‌ركه مێژوییه‌كانی له‌سه‌ر شانه، خه‌ڵكیش به‌دڵسۆزی خۆی، به په‌رۆشی خۆی تێگه‌یشت، مام جه‌لال كه نه‌خۆش كه‌وتوه، ئه‌و ئه‌ركه قورسانه ئاسان نییه بیخه‌یته‌سه‌ر شانی یه‌كێكی تر‌و رای بپه‌ڕێنێ، بۆیه په‌رۆشییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، كه هه‌ر سۆز نه‌بو، هه‌ر خۆشه‌ویستی نه‌بو، هه‌ر ئه‌وه نه‌بو جه‌نابی مام جه‌لال فراوانترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نوسه‌ران‌و خه‌ڵك‌و رایگشتی‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بو ئه‌و مێژوه رۆچۆته ناو ئه‌م مه‌سه‌لانه‌وه، به‌ڵكو ئه‌و متمانه مێژوییه گه‌وره‌یه بو، كه مام جه‌لال دروستیكردبو، بۆیه خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی ده‌كرد مام جه‌لال، بتوانێت باشتر ته‌واوی ئه‌ركه‌كان به‌دیبهێنێت، به‌نه‌خۆشكه‌وتنی به‌ڕێزیان، خه‌ڵك وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆستیان كه‌وتبێت وابو، كۆستێكی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی كه‌وتبێت وابو، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ خه‌ڵك له‌ناخی خۆیاندا نا‌ئومێد بون، كه ئه‌م پرۆسه سیاسییه به‌رده‌وام بێت، پێموایه جه‌نابی مام جه‌لال به‌ڕاستی خه‌ڵك‌و نوسه‌رانی هه‌مو زمانه‌كانی ده‌وروبه‌رمان له‌دنیاداو كاربه‌ده‌سته گه‌وره‌كانی دنیاش، له‌كاتی نه‌خۆشییه‌كه‌یدا، زیاتر له‌و كاته‌ی كه ته‌ندروستی باش بو، له‌هه‌مو لایه‌كه‌وه‌و هه‌مو فشارێكیان چوه سه‌ر، فشاری هه‌رێمایه‌تی، فشاری عیراقی، فشاری كوردستانی، فشاری ده‌ستوری، فشاری ماده‌ی 140، فشاری سیاسه‌تی نێو نه‌ته‌وه‌یی، فشاری دیپلۆماسی، ئاسایش‌و نه‌ته‌وه‌یی، فشارچوه سه‌ر هه‌مو لایه‌ك‌و مه‌ترسی په‌یدابو له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه هه‌مه‌جۆرو فره ره‌هه‌نده‌ی كه مام جه‌لال له‌ناویدا، به‌ڕاستی‌و به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر‌و قوڵ له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه كاری كردبو، كام ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی هه‌بو نه‌ترسێت، كام ده‌وڵه‌تی گه‌وره هه‌بو په‌یوه‌ندی به‌عیراق‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌بو نیگه‌ران نه‌بێت؟ كام حیزبی سیاسی هه‌بو نیگه‌ران نه‌بێت؟ كام نوسه‌ر هه‌بو نیگه‌ران نه‌بێت؟ چ رۆژنامه‌یه‌ك هه‌بو نیگه‌ران نه‌بێت؟ هه‌تا ئه‌وانه‌ی كه هه‌ندێك هه‌واڵ و قسه‌ی بێ بناغه‌و بێ سه‌رچاوه‌و نافه‌رمیی له‌سه‌ر مام جه‌لال یان له‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یڵێم، ئه‌وانیش له‌ناخی خۆیاندا نیگه‌رانن، چونكه كه‌سایه‌تی مام جه‌لال به‌جوانی به‌رجه‌سته‌بو، هیوادارین به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و متمانه گه‌وره‌یه‌ی كه له‌كانی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی وروژاندی له‌ناو خه‌ڵكدا، بتوانێت به‌شێكی تر له‌و ئامانجه گه‌وره‌و زۆر‌و زه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر مام جه‌لال هه‌ڵیانچنیوه، به‌دیبهێنێت.

*زۆرێك
هه‌بون، له‌كۆن‌و ئێستادا ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ن، كه له‌غیابی مام
جه‌لال-دا، یه‌كێتی په‌رته‌وازه ده‌بێت، یان نامێنێت، ئایا له‌غیابی مام
جه‌لال-دا، یه‌كێتیی په‌رته‌وازه بو، یه‌كێیتی نشوستی هێنا؟
مه‌لا به‌ختیار: له‌رابردودا چیان وتوه گه‌ردنیان ئازادبێت، ئێستاش كه سه‌لماندمان ئه‌و قسانه راست نییه، به‌رۆكمان به‌رناده‌ن. شتێكیش كه سه‌لمێنرا، ئیتر پێویست ناكات بنكۆڵی بكه‌یت، ئه‌وه‌تا مه‌كته‌بی سیاسی به‌یه‌كگرتویی هه‌ڵوێستی وه‌رگرتوه، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆبۆته‌وه‌و هه‌مان ئه‌و رێبازه‌مان چه‌سپانده‌وه كه مه‌كته‌بی سیاسی نه‌خشاندوێتی، هه‌مو حزبه‌كانیش تێگه‌یشتن كه مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی، یه‌كێتیی ریزه‌كانی ناو یه‌كێتیی نیشتمانی پاراستوه‌و پارێزه‌ری هه‌مان ئه‌و رێباز‌و بڕیارانه‌و هه‌مان ئه‌و په‌رژین‌و سه‌نگه‌رانه‌یه، كه جه‌نابی مام جه‌لال خۆی دایناون‌و سه‌رپه‌رشتی گه‌ڵاڵه‌كردنیانی كردوه، یه‌كێتیی، له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا سه‌لماندی، كه یه‌كێتی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره، له‌وه‌ی كه خه‌ڵك ده‌ترسێ ئه‌م لێپرسراو قسه بكات، یان ئه‌م لێپرسراو به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بكه‌وێت، شتی وا له‌ئارادا نییه. به‌ڵكو یه‌كێتی له‌ناو هه‌لومه‌رجێكی بابه‌تیانه‌دا سیاسه‌ت ده‌كات، لێپرسراوێتییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه، لێپرسراوێتییه‌كی نیشتیمانی دیموكراسی هه‌یه له‌عیراقداو لێپرسراوێتی ئه‌م ئه‌زمونه دیموكراسییه‌شی له‌كوردستانی عیراقدا هه‌یه.

*ئه‌مه
خواستی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تییه، یا
هه‌لومه‌رجێكی بابه‌تی له‌ئارادایه، كه یه‌كێتیی یه‌كڕیز‌و یه‌كگرتو
بێت‌و له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشانه بڕوات، كه مه‌كته‌بی سیاسی‌و جه‌نابی مام
جه‌لال دایانڕشتوه؟
مه‌لا به‌ختیار: له‌راستیدا په‌رۆشی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، زۆر زۆر گرنگه، له‌جێگری یه‌كه‌مه‌وه بۆ دوا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، به‌ڵام له‌مه گرنگتر ئه‌و هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه‌یه كه له‌ناوچه‌كه‌و له‌عیراقدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی بابه‌تی‌و ئامانجی به‌دینه‌هاتو له‌ناو ئه‌و هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه، چ له‌ناوچه‌كه، چ له‌عیراقدا نه‌خه‌مڵێت‌و پێكنه‌یه‌ت، ئاسان نییه حزبێكی وه‌كو یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، له میحنه‌تێكی ئاوادا، به‌م ده‌ست‌و برده، وا یه‌كگرتو بێته ده‌ست، هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه‌كه لایه‌نی پڕشنگدارو دڵخۆشكه‌ری تێدایه كه ده‌توانین ئامانجی تر به‌دی بهێنین، بێگومان لایه‌نی مه‌ترسیداریشی تێدایه بۆ هه‌مو ئه‌زمونه‌كه‌مان‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان، واته ئه‌م هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه، به هه‌ردو دیوی چاك‌و به‌دیوی خراپیشدا، لێپرسراوێتیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان گه‌وره ده‌كات‌و لێپرسراوانی یه‌كێتی نیشتیمانی زیاتر به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێت، بۆیه وه‌كو مه‌كته‌بی سیاسی، له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی خۆماندا، دوای سه‌فه‌ره‌كه‌ی مام جه‌لال، به‌ڕاستی له‌راگه‌یه‌ندراوی مه‌كته‌بی سیاسی، زۆر به‌ڕونی ئه‌وه‌مان رونكرده‌وه كه چ ئه‌ركێكمان هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت چۆن به‌رده‌وام بین به‌یه‌كگرتویی له‌به‌دیهێنانی باقی ئامانجه‌كانماندا، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ته‌نها له‌چاوی ئه‌م لێپرسراو‌و ئه‌و لێپرسراو، ئه‌م پله‌و ئه‌و پایه سه‌یری یه‌كێتیی بكات، بێگومان به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چێت، به‌ڵام له‌بابه‌تی رۆژگاره‌كه‌وه سه‌یرمان بكات‌و له‌قوڵایی ئه‌و قوتابخانه فكری، فه‌لسه‌فی، ئایدۆلۆجی، سیاسی‌و حیزبییه‌وه سه‌یری بكات، كه جه‌نابی مام جه‌لال ره‌نجێكی سی‌و حه‌وت ساڵه‌ی تیادا كێشاوه‌و ئه‌زمونه‌كانی رابردوشی هه‌مو خستۆته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قوتابخانه‌یه پێكبهێنێت، ئه‌گه‌ر له‌و قوڵاییه‌وه سه‌یری بكات، بێگومان تێده‌گات كه یه‌كێتی، ده‌توانێت یه‌كێتیه‌كه‌ی بپارێزێت‌و كاره‌كته‌رێكی ئێجگار كاریگه‌ر بێت له‌قۆستنه‌وه‌ی هه‌ر فرسه‌تێك، كه بێته پێشه‌وه بۆ ئامانجه دیموكراسی‌و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانمان.

*رۆژانه
مانشێتی رۆژنامه‌كان، یا میدیاكانی كوردستان، باس له‌قۆناغێكی نوێ
ده‌كه‌ن، كه ناوی ده‌نێن قۆناغێكی نوێی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان!
زۆر پرسیار هه‌یه له‌سه‌ر یه‌كێتی‌و رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیجی،
یه‌كێتیی‌و ئۆپۆزسیۆن، یه‌كێتیی‌و ده‌سه‌ڵات له‌به‌غدا، ئایا ئه‌م
دۆخه‌ی ئێستا یه‌كێتیی تێدایه، گۆڕانێكی ستراتیجی ده‌كرێت، له‌روئیای
ستراتیجی یه‌كێتیدا به‌رامبه‌ر به‌و مه‌سه‌لانه؟
مه‌لا به‌ختیار: بێگومان پێش ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، له‌گه‌ڵ پارتی هاوپه‌یمانمان له‌گفتوگۆیه‌كی تێر‌و ته‌سه‌لدا بوین، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر، یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان مه‌سه‌له‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی بو له‌نێوانماندا، هه‌ندێك تێبینیمان هه‌بو بۆ گه‌شه‌پێدانی، پێشكه‌ش به‌براده‌رانی پارتی-مان كرد، براده‌رانی پارتی-ش تێبینییه‌كانی ئێمه‌یان هه‌ڵسه‌نگاندو كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ریان پێشكه‌ش كردین، ئێمه‌ش ته‌وه‌ره‌كانی خۆمان‌و ئه‌وانه‌ی هه‌ڤاڵانی پارتی-مان داوه به‌كۆمه‌ڵێك له‌پسپۆران هه‌ڵیانسه‌نگاندوه، هه‌ڤاڵانی پارتیش به‌هه‌مانشێوه وایان كردوه، له‌و كاته‌ی كه سه‌رقاڵی ئه‌مه بوین، جه‌نابی مام جه‌لال دوچاری ئه‌م نه‌خۆشییه بو، ئێستا ره‌نگه ئیتر له‌هه‌فته‌ی ئاینده‌دا، ئه‌گه‌ر بارودۆخی عیراق كه‌مێك هاوكاریمان بكات، (10) رۆژی تر (15) رۆژی تر ئه‌وا ده‌چینه‌وه سه‌ر رێچكه‌كه‌ی جاران، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند ته‌وه‌رانه‌ی كه هه‌ردولامان، داومانه به‌چه‌ندین پسپۆر‌و تێروته‌سه‌ل قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، بكه‌وینه گفتوگۆ بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ستراتیژی گه‌شه پێبده‌ین، چونكه ئه‌و كاته جه‌نابی مام جه‌لال-یش ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی بینیبو، ئه‌و ئومێده‌ی هه‌ڵچنراوه، یان ئه‌و ئومێده‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی گه‌شه پێبده‌ین، به‌ڕاستی ئومێدێكی جوانه، خۆشمان ده‌مێكه، ده‌توانم بڵێم ساڵكیش ده‌بێ، هه‌م له‌كوردستانی نوێ‌و هه‌م له‌ته‌له‌فزیۆن‌و رۆژنامه‌كانی تریش، ئه‌م بابه‌ته قسه‌ی له‌سه‌ركراوه، خۆشتان ده‌زانن كه ئێستا رۆژگارێكی زۆر جیاوازه له‌و رۆژگاره‌ی كه رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژیمان تێدا مۆركرد، هه‌م له‌رۆژهه‌ڵات، هه‌م له‌عیراق، هه‌م له‌كوردستان دۆخێكی نوێ هاتۆته پێشه‌وه، كه پێویستیمان به‌و گه‌شه‌پێدانه‌ی رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی هه‌یه.

*
سه‌باره‌ت به یه‌كێتیی نیشتمانی و لایه‌نه‌كانی تر، ئه‌وه‌ی كه
ناوده‌برێت به یه‌كێتی‌و گۆڕان له‌پاش رێككه‌وتننامه‌ی ده‌باشان، ئایا چۆن
درێژه به‌م گفتوگۆیانه ده‌درێت؟
مه‌لا به‌ختیار: به‌ڵی، ئێمه له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی ده‌باشان، كۆبونه‌وه‌ی تریشمان كردوه‌و قسه‌مان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تر كردوه، وه‌كو یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ گۆڕان-دا، خۆمان له‌قۆناغێكی نوێی گفتوگۆدا ده‌بینین، بۆ ئه‌و قۆناغه نوێیه‌ی گفتوگۆ، ئامانجێكی سیاسی له‌به‌رده‌ممان دایه، بۆ ئه‌و ئامانجه سیاسییه‌ش كه چۆن پێی ده‌گه‌یه‌ین‌و چۆن ده‌گه‌ینه هه‌ندێك خاڵی هاوبه‌ش، له‌ڕاستیدا جارێ ورده‌كارییه‌كه‌ی ماوه، به‌شبه‌حاڵی خۆمان، ئێستاش ده‌یڵێینه‌وه، بێگومان ئه‌م هه‌مو جیاوازیی‌و جیابونه‌وه‌و كێشمه‌كێشه‌ی له‌نێوان ئێمه‌و گۆڕان رویدا، بێ لایه‌نی سلبی‌و بێ ناخۆشی نه‌بوه له‌نێوانماندا، به‌ڵام نابێت ئه‌و ئاسه‌وارانه له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان‌و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانماندا ببن به‌كۆسپی هه‌میشه‌یی، به‌پێچه‌وانه‌وه پێمانوایه ئه‌گه‌ر وردتر‌و تۆزێك خێراتر له‌سه‌ر مه‌سه‌له سیاسییه‌كان له‌چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراوی خۆیدا قسه بكه‌ین، بێگومان رێكه‌وتن له‌نێوان ئێمه‌و گۆڕان، ده‌ربه‌ستییه‌ك بۆ ئێمه‌و گۆڕان دروستده‌كات، چیی له‌سه‌ر گۆڕانه جێبه‌جێی بكات، چی گۆڕان-یش داوای ده‌كات ئێمه قبوڵی بكه‌ین‌و ئێمه‌ش چیمان له‌سه‌ره، جێبه‌جێی بكه‌ین‌و چیشمان داوایه له‌گۆڕان، گۆڕانیش هه‌قه قبوڵی بكات، ئه‌م نه‌بونی یان نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجامه‌ی جۆرێك له‌ڕێككه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك له‌نێوان ئێمه‌و گۆڕان-دا، خۆی له‌خۆیدا كاریگه‌ری سلبی هه‌یه، هه‌تا له‌سه‌ر هه‌ندێك داخوازی هه‌ردولامان، به‌تایبه‌تی تر بۆ گۆڕان كه داخوازییان هه‌یه، چونكه ئێمه له‌ده‌سه‌ڵاتداین، هه‌تا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه، بۆیه وه‌ك یه‌كێتیی، زۆرمان لامه‌به‌سته بكه‌وینه گفتوگۆ تاسه‌ره‌نجام بزانین ده‌گه‌ینه چ ئه‌نجامێك.

*ئه‌و
جۆره سه‌ردانه په‌رۆش ئامێزانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ لای
یه‌كێتیی نیشتمانی، یا سه‌ردانه‌كانی گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌كگرتوی
ئیسلامی، چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ ناڵێین قه‌یران، به‌ڵام له‌م قۆناغه
نوێیه‌ی یه‌كێتیدا ئه‌م جۆره له‌په‌یوه‌ندی‌و نزیكبونه‌وانه چۆن
هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
مه‌لا به‌ختیار: پێزانینێكی زۆرمان هه‌یه بۆ ئه‌و په‌رۆشییه‌ی پارتی هاوپه‌یمانمان له‌دوای نه‌خۆشییه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال، پێزانینمان هه‌یه بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم كاك مه‌سعود‌و به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كاك نێچیرڤان بارزانی‌و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان كردیان، دوجار جه‌نابی كاك مه‌سعود ته‌شریفی هێناوه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی‌و بۆ لای خانمی یه‌كه‌می عیراق، ئه‌مه جێگای پێزانینێكی زۆره، ده‌توانم بڵێم ژینگه‌یه‌كی جوانتری له‌متمانه‌ی سیاسی گشتی له‌نێوانماندا دروستكردوه. ئه‌مه زۆر گرنگه، به‌ڵام بێگومان به هه‌ڤاڵانی پارتیمان وتوه‌و ئێستاش ده‌یڵێینه‌وه، رێزگرتن له‌بڕیاری سه‌ربه‌خۆی سیاسی (ی.ن.ك) مه‌حه‌كه له‌لامان، ئه‌مه‌ش ئه‌و كاته جوانتر به‌رجه‌سته ده‌بێت كه هاتینه سه‌ر جێبه‌جێكردنی هه‌ر بڕیارێك یان په‌سه‌ندكردنی هه‌ر بڕیارێك كه په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی یه‌كێتیه‌وه هه‌بێ. هه‌روه‌ها ئێمه‌و هه‌ڤاڵانی پارتی، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌یس له‌گفتوگۆدا بوین، له‌وانه پێشمه‌رگه، خانه‌نشین، له‌سه‌ر رێژه‌ی چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ته‌كان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌سه‌ر ئه‌مانه له‌گفتوگۆی هه‌ڤاڵانه‌و به‌په‌رۆشه‌وه قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وانه ده‌كرد كه ئه‌گه‌ر لاسه‌نگییه‌ك له كاروباره‌كاندا هه‌یه، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك نێچیرڤان‌و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان، چ وه‌زاره‌تی نه‌وت بێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێت، له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌مانه دابنیشین‌و لێپرسراوانه چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزینه‌وه، كه ببێته مایه‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان‌و ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانیشمان پته‌و بو، بێگومان باشتر ده‌توانین باقی ئه‌ركه‌كانمان رابپه‌ڕێنین‌و ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌دوا هه‌ڵبژاردندا به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكمان داوه‌و ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی پێشكه‌شمان كردوه، هه‌ست بكه‌ین ئه‌و لاسه‌نگییه له‌نێوانماندا نه‌ماوه‌و هاوسه‌نگییه‌كی باش له‌نێوانماندا دروستبوه، بێگومان حه‌ماسه‌تی یه‌كێتی له‌باشتر به‌دیهێنانی ئه‌ركه نیشتمانییه‌كان، حه‌ماسه‌تی كادره‌كان له‌پۆسته جیاوازه‌كانی حكومه‌تدا باشتر به‌دیده‌هێنێ‌و پشتیوانییه‌كی زۆرتری یه‌كێتی نیشتمانیی دابین ده‌كات.

*گفتوگۆیه‌كی
راوێژكاری له‌نێوان لایه‌نه‌كانی كوردستاندا هه‌یه‌و یه‌كێتی زۆر
چالاكانه له‌م گفتوگۆیانه‌دا به‌شداره، ئایا ئامانج له‌م گفتوگۆیانه
چییه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی كوردستاندا، به‌ئۆپۆزسیۆن‌و ئه‌وانه‌ی
له‌ده‌سه‌ڵاتیشدان، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی سێ لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن
كۆبونه‌وه‌و دیسان هه‌ڵوێستی نوێی خۆیان‌و داواكاری خۆیان ده‌رباره‌ی
هه‌ندی گۆڕانكاری ده‌ربڕی، له‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستورو پرسه
نیشتمانییه‌كان؟
مه‌لا به‌ختیار: مه‌سه‌له‌ی كۆبونه‌وه شتێكی ئاساییه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن دابنیشن، ماوه‌یه‌كیش كه دانه‌نیشتون، ده‌مانزانی هه‌ندێك بیركردنه‌وه‌ی جیاواز له‌نێوانیاندا هه‌یه، پێمانخۆشه ئه‌زمون له‌ڕابردو وه‌بگرن‌و هه‌ڵسه‌نگاندی وردیان هه‌بێت، كه له‌چوارچێوه‌ی لێپرسراوێتییه‌كی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا لێپرسراوێتییه‌كی یاسایی‌و سیاسی، ئه‌رك‌و مافی خۆیان دیاری بكه‌ن، ئه‌مه‌مان زۆر پێخۆشه، نه‌ك له‌دوای ئه‌زمونی دو ساڵ، كه 17ی شوبات دێته‌وه، بكرێته پێوه‌ر، چونكه ئه‌وه دوه‌مین ساڵی ئه‌زمونی 17ی شوباته نه‌ك ئه‌م دو ساڵ‌و سێ ساڵه‌ی كه تێپه‌ڕیوه، هه‌ر وا به‌ڕاگوزه‌ر تێبپه‌ڕێ، چونكه ئه‌مه‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌وێ، ناكرێ ئه‌وان وا بزانن هه‌مو رۆژێك‌و هه‌مو ساڵێك‌و له‌هه‌مو سه‌عاتێكداو له‌هه‌مو دوڕیان‌و روداوێكدا، هه‌روا بزانن تۆپه‌كه ته‌نها له‌گۆڕه‌پانی ئێمه‌دایه، چونكه له‌ده‌سه‌ڵاتداین، چه‌ند ئێمه لێپرسراوێتییمان هه‌یه، ئه‌وانیش هه‌روا لێپرسراوێتییان هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ئۆپۆزسیۆنن، مافیان هه‌یه‌و ئه‌ركیشیان هه‌یه. ئێمه‌ش مافمان هه‌یه‌و ئه‌ركمان هه‌یه، ئه‌وان ناتوانن خۆیان له‌ئه‌رك دابماڵن‌و هه‌مو قورساییه‌كه بخه‌نه سه‌ر شانی ئێمه، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌ستوریش، بێگومان پێمانوایه ده‌بێت رێوشوێنی وای بدۆزینه‌وه كه ته‌وافوقێكی ته‌واوی له‌سه‌ر بكه‌ین، وه‌كو یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ زۆرینه‌و كه‌مینه نین، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ زۆرینه‌و كه‌مینه بین، ئه‌وا ئێمه‌و پارتی‌و لایه‌نی تریش هه‌یه له‌ناو پارله‌ماندا، كه ده‌نگمان بداتێ‌و لیستی زۆرینه دابین بكه‌ین‌و ده‌ستور تێپه‌ڕێنین، وه‌كو چۆن ئیخوان موسلمینی میسر، زۆرینه‌ی ده‌نگده‌رانیان نه‌ك زۆرینه‌ی میلله‌ت، كه ده‌كاته (36%)ی ده‌نگده‌ری هه‌مو میسریان دابین كردوه، ده‌ستوریشیان تێپه‌ڕاند، له‌ڕاستیدا ئێمه ئه‌و هه‌ڵه‌یه ناكه‌ین، خۆمان به‌هێزێكی دیموكرات ده‌زانین‌و پێمانوایه ده‌ستور ته‌وافوقی سیاسی‌و په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تییه، تێكهه‌ڵچون له‌نێوان ته‌وافوقی سیاسی‌و په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت، ته‌وافوقی سیاسیش به‌و مانایه‌ی كه ده‌بێت زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حزبه سیاسییه‌كان رێكبكه‌ون‌و په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌بێت رێژه‌یه‌كی زۆر له‌میلله‌ته‌كه ئه‌و ده‌ستوره‌ی قبوڵ بێت، له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوین، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش گفتوگۆ ده‌كه‌ین، له‌به‌رئه‌وه نه له‌گه‌ڵ پارتی به‌زۆرینه‌و كه‌مینه تێیده‌په‌ڕێنین، نه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنیش ئاماده‌ین به‌زۆرینه‌و كه‌مینه تێیپه‌ڕێنین. پشو درێژ ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكی باش به‌دیبهێنین، پشومان كورت ناكه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ی بڕیارێكی كۆنكرێتی بده‌ین، كه ئه‌نجامه‌كانی ئاینده به‌زیان بۆ هه‌مو لایه‌كمان بشكێته‌وه، ئه‌مه سه‌باره‌ت به‌ده‌ستور، سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی تریش، كه ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه، كۆبونه‌وه له‌نێوان ئێمه‌و له‌نێوان ئه‌وان‌و له‌نێوان حزبه‌كانی تری وه‌كو شیوعی، سۆشیالیست، زه‌حمه‌تكێشان، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ پسپۆر‌و خوێنده‌وار‌و نوسه‌ر، كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌دا زۆر گرنگه، به‌ڵام له‌دوا ئه‌نجامدا، ده‌بێت كۆبونه‌وه‌كان له‌نێوان هه‌مو لایه‌نه‌كاندا بێت‌و له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌كاندا ده‌ستپێبكات، به‌شبه‌حاڵی خۆم باوه‌ڕموایه، ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه ره‌نگه سودی هه‌بێت، په‌كخستنیشی له‌ساڵی رابردوه‌وه، تائێستا زیانێكی زۆری گه‌یاندوه. ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆبونه‌وانه سودی نییه، ئه‌وا ئۆپۆزسیۆن بچن له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم دابنیشن‌و چیان هه‌یه له‌گه‌ڵیدا باس بكه‌ن، چونكه به‌شبه‌حاڵی خۆم، باوه‌ڕموایه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوریش، جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌م گوێ ده‌گرێ‌و هه‌م گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ر پێشنیازێك ده‌كات، كه ئۆپۆزسیۆن راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان باسی بكات.

*پێتانوانییه
كۆبونه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆی پێنج قۆڵی هه‌یه، گۆڕان كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتو،
به‌جیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه، له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتیش
هه‌روه‌ها، به‌ڵام بۆ به‌یه‌كه‌وه كۆ نابنه‌وه؟
مه‌لا به‌ختیار: ده‌مه‌وێ له‌ته‌واوی قسه‌كانمدا ئه‌وه بڵێم، كه ئه‌مانه‌ش جارێ نه‌بێ، یائه‌نجامدانی دوابكه‌وێ، ئه‌وا بافراكسیۆنه‌كان له‌پارله‌مان دابنیشن بۆ گفتوگۆ‌و كارئاسانی بۆ ره‌هه‌نده نیشتمانییه‌كان بكه‌ن، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گرێیه‌ك په‌یدا بوه له‌نێوان كۆبونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كه‌دا، یا سێ قۆڵییه‌كه، یا(هه‌مو قۆڵییه‌كان)، كه هه‌مو حزبه‌كان به‌یه‌كه‌وه دابنیشن، ئه‌مه‌ش هاتۆته ئاراوه، ده‌كرێت هه‌مومان به‌یه‌كه‌وه دابنیشین، به‌ڵام من بۆ خۆم باوه‌ڕموایه، كه كێشه‌كان له‌نێوان یه‌كێتی‌و پارتی‌و سێ حزبه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆندا هه‌یه، ئێمه له‌گه‌ڵ سۆسیالیست، له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی، له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشان، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تردا، ئه‌و كێشه یائه‌و گرێ كوێره‌مان نییه هه‌تا ئێستا ئه‌وه بكه‌ین به‌مه‌رجێكی زۆر قوڕس، ئه‌گه‌ر پێكه‌وه دانیشین باشتره، ئه‌گه‌ر پێكه‌وه دانه‌نیشتین، با یه‌ك دو كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن دانیشین، كه بارودۆخه‌كه چوه پێشه‌وه‌و كه‌شێكی باشترهاته ئاراوه‌و ئۆپۆزسیۆن متمانه‌یان په‌یداكرد، ئێمه متمانه‌مان په‌یداكرد، ئه‌وكاته ده‌توانین فراوانتریشی بكه‌ین، به‌ڵام باپێشتر مه‌رجی پێشوه‌خته نه‌كه‌ین به‌دیوارێكی پۆڵایین له‌به‌رده‌م كۆبونه‌وه‌كاندا، وه‌ك وتیشت هه‌مو لایه‌ك داده‌نیشین، ئێمه‌و گۆڕان داده‌نیشین، هێزه ئیسلامییه‌كان‌و ئێمه دانیشتوین، پارتی‌و گۆڕان دانیشتون، هێزه ئیسلامییه‌كان‌و پارتی دانیشتون، ئه‌م هه‌مو دانیشتنانه هه‌یه، هه‌ر ئه‌وه ماوه بابڵێین ده‌لاقه‌ی دانیشتنی فراوانتر‌و فه‌رمی بۆ بدۆزینه‌وه، هه‌ر دانیشتنیش چاره‌سه‌ره، چونكه دڵنیام ئێستاش دانه‌نیشین، دو مانگی تر ده‌بێت دانیشین، تا زوتریش دابنیشین باشتره، به‌تایبه‌تی له‌ئێستادا خۆمان هه‌لومه‌رجی عیراق ده‌بینین، كه به‌چ قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، به‌چ قۆناغێكی ئاڵۆز‌و ته‌نانه‌ت ترسناكیشدا تێده‌په‌ڕین، كه‌واته ئێمه گرێی ده‌ست بۆ بخه‌ینه ده‌م؟ بۆچی پێشوه‌خت دانه‌نیشین‌و كۆنه‌بینه‌وه؟ رێكه‌وتنی سیاسیش بكه‌ین، ئیش بۆ ره‌هه‌نده نیشتمانیه‌كانیش بكه‌ین، خۆشمان ئاماده بكه‌ین بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك باش یان خراپ، كه له‌عیراق یان له‌ناوچه‌كه‌دا روبه‌ڕومان ده‌بێته‌وه.

*ئاماژه‌تان
به‌ئه‌گه‌ره‌كانی كوردستان كرد، وه‌ك ده‌شڵێن ئێستا كوردستان له‌ژێر
شه‌پۆلێكی پاڵه‌په‌ستۆدایه، چ له‌سیاسی، چ له‌ده‌وروبه‌ر‌و هه‌روه‌ها
له‌عیراقیشدا، ئێستا ئه‌م دۆخه‌ی كه كوردستانی تێدایه، به‌ڕای یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان، چ دۆخێكه؟ كه چه‌ند به‌یاننامه‌و
رونكردنه‌وه‌یه‌كیشتان له‌سه‌ر بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام ئێستا قۆناغه‌كه
گه‌یشتۆته كوێ؟
مه‌لا به‌ختیار: قۆناغه‌كه له‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، یان ئه‌و پارێزگایانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی ئۆپۆزسیۆن گه‌یشتوینه‌ته ئه‌نجامێكی باش و لیستی هاوبه‌شمان هه‌یه، له‌مانگی چواردا كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كرێت به‌یه‌كه‌وه داده‌به‌زین، به‌ڵام له‌ناو سێ پارێزگایه‌كه‌ی تر، تائێستا، كێشه‌ی چاره‌سه‌رنه‌كراوی قوڵمان هه‌یه، هه‌مو ئه‌و پرسانه‌ی پێیده‌ڵێن پرسی ره‌هه‌ندی نیشتمانی، مافی مرۆڤ، كۆمسیۆنی باڵا، یاسای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن، بودجه‌ی حزبه‌كان، لیژنه‌ی نه‌زاهه، له‌گه‌ڵ دایكی هه‌مو ئه‌م كێشانه‌و دایكی هه‌مو یاساكانیش كه ده‌ستوره، جارێ له‌سه‌ر هیچ له‌مانه رێكنه‌كه‌وتوین، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، یه‌ك‌و دو نییه، به‌ڕاستی ئه‌م كێشانه زۆره‌و كاتێكی زۆریشمان له‌ده‌ستچوه. كۆبونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كانمان په‌كخست‌و زیانی لێداین، هه‌ندێك كۆبونه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرێت، براده‌رانی گۆڕان به‌مه‌رجی پێشوه‌خته‌وه قسه ده‌كه‌ن‌و نایه‌نه كۆبونه‌وه‌كان، بێبه‌ش ده‌بین له‌ڕایه‌كانی ئه‌وان، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا هاتن پرۆژه‌یه‌كی باشیان پێشكه‌ش كرد، له‌كاك مه‌سعود-ه‌وه بۆ دوا حزب پرۆژه‌كه‌یانی قبوڵكرد، كه‌واته ئاماده‌بون به‌پرۆژه‌ی جیاواز‌و به‌ڕه‌خنه‌شه‌وه، باشتره له‌ئاماده‌نه‌بون، ئه‌م كاتانه كه له‌ده‌ست ده‌ده‌ین، زیانی ئه‌زمونه‌كه‌مانی تێدایه، زیانی ده‌سه‌ڵات‌و زیانی ئۆپۆزسیۆنیشی تێدایه. باجدیتر قسه له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه و په‌رۆشتر قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه بكرێت، باكه‌مێك له‌خۆمان ببورین‌و هه‌ندێك بڕیاری حزبی، ساڵانی رابردو هه‌یه، پیابچینه‌وه. پیاچونه‌وه‌و وانه وه‌رگرتن له‌هه‌ر پیاچونه‌وه‌یه‌ك، مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه بۆ میلله‌تێكی وه‌كو ئێمه، چونكه تاكه ده‌سته‌به‌ر هه‌تا ئێستا، یه‌كێتی ریزه‌كانمانه، ئێستا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پشتیوانمان هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌مان باشه‌و قۆناغه‌كه‌مان چۆته پێشه‌وه، به‌ڵام تاكه ده‌سته‌به‌ری چاره‌نوسساز هه‌ر یه‌كێتی ریزه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مانه، یه‌كێتی ریزه‌كانی میلله‌ته‌كه‌شمان به‌وه نایه‌ته‌دی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه له‌ده‌سه‌ڵاتین، هه‌رچی بمانه‌وێت ده‌بێت وابێت، به‌وه‌ش نایه‌ته‌دی ئۆپۆزسیۆن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌و خه‌ریكه ورده ورده ده‌چینه هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی كوردستان، ورده ورده ئاڵۆزی بخه‌نه بارودۆخه‌كه‌وه یان سوربن له‌سه‌ر هه‌ندێك بیروڕا، ده‌كرێ ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه سور نه‌بن، به‌ڵكو له‌ئاینده‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه سوربن، چاره‌سه‌ركردن‌و چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه‌و پرسانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه، با نه‌یبه‌ستینه‌وه به‌پڕوپاگه‌نده‌ی حزبی‌و به‌كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ‌و كۆنه‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگ، جاری واهه‌یه ئه‌گه‌ر تۆ له‌پرسی ده‌ستوردا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنی، سه‌ركه‌وتنێكی مێژویی به‌ده‌ستبێنی، مافی نه‌وه‌كانی ئایینده هه‌مو دابینده‌كه‌یت، با له‌هه‌ڵبژاردنیشدا نه‌توانی ئه‌و ده‌نگانه به‌ده‌ستبهێنیت كه‌خۆت ده‌ته‌وێت، یابه‌پڕوپاگه‌نده ده‌توانی به‌دی بهێنیت. به‌پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی نا بابه‌تی، ده‌نگی زۆریش به‌ده‌ستبهێنیت، زو كاریگه‌ری پڕوپاگه‌نده‌كه ده‌ڕه‌وێته‌وه‌و ده‌نگه‌كانت كه‌مده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پته‌وی رێككه‌وتن، په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی، رێككه‌وتنی سیاسی، یا ده‌ستور، یا ره‌هه‌نده‌كانی تری نیشتمانی بتوانی بگه‌یه‌ته ئه‌نجام، به‌ڕاستی میلله‌ت له‌هه‌مومان باشتر تێده‌گات، سه‌ره‌نجام له‌هه‌ڵبژاردنیشدا هه‌مو لایه‌كمان هێنده‌ی ئه‌وه‌ی به‌شداربوین له‌چۆنێتی یه‌كاڵاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ش متمانه‌ی زیاتر به‌ده‌ستده‌هێنین. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، هه‌تا هه‌ڵی په‌سێرین، هه‌تا دوای بخه‌ین، هه‌تا گرێكوێره‌كانی كوێرتر بكه‌ین، زیانمان پێده‌گات.

*ئه‌م مه‌ترسییانه چین كه له‌سه‌ر كوردستانن‌و وا ده‌كات هه‌مو لایه‌نه‌كان ئه‌م تێڕوانیه‌نه‌یان هه‌بێت؟
مه‌لا به‌ختیار: جاچ مه‌ترسییه‌ك نییه، ده‌مه‌وێت به‌نوكته‌یه‌ك چاوپێكه‌وتنه‌كه خۆشتر بكه‌م، كوردێك ئینهیاری به‌دو لێكۆڵه‌ری ئه‌ڵمانی كردوه؟ به‌ڵام چۆن؟ لێی ده‌پرسن له‌كوێوه هاتویت؟ وه‌ڵامده‌داته‌وه جا له‌كوێوه نه‌هاتوم! ئه‌ی چه‌ندت خه‌رج كردوه؟ جا چه‌ندم خه‌رج نه‌كردوه! ئه‌ی كێ تۆی هێناوه؟ جا كێ منی نه‌هێناوه! به‌چ فڕۆكه‌یه‌ك هاتویت، جا به‌چ فڕۆكه‌یه‌ك نه‌هاتوم! ئه‌ی له‌چه‌ند وڵاته‌وه هاتویت؟ جا له‌چه‌ند وڵاته‌وه نه‌هاتوم! به‌مشێوه‌یه لێكۆڵه‌ره‌كان هیچیان ده‌ست نه‌كوتبو، ئێمه‌ش بۆ ره‌هه‌نده نیشتیمانییه‌كان كێشه‌مان هه‌یه، ئه‌وه ده‌وروبه‌رو هه‌رێمه‌كان، ئه‌وه عیراق، ئه‌وه سوننه، ئه‌وه ئه‌نبار‌و ئه‌وه كه‌ركوك‌و ئه‌وه خانه‌قین، ئه‌وه شنگال‌و ناوچه‌كانمان، ئه‌وه بودجه، موچه، ئه‌وه عه‌مه‌لیاتی دیجله، ئه‌مه هه‌مو ئه‌و كێشانه‌ی كه ده‌وروبه‌رمانی گرتوه. ئه‌وه شیعه له‌ناو خۆیدا ده‌بینین، ئه‌وه پارله‌مان، كه ئایا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه یان هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، حكومه‌تی ته‌سریفی هی مالیكی ده‌بێت یان كاتی ده‌بێت..؟
باشه كه‌واته ئه‌م ئه‌زمونه‌ی ئێمه چۆن له‌مه‌ترسیدا نییه، به‌چوارده‌وری خۆماندا ده‌ڕوانین، هه‌ر رویه‌كی له‌بارودۆخی سیاسی‌و له‌باری ئه‌منییه‌وه، له‌باری سه‌ربازییه‌وه، له‌باری ئابورییه‌وه، له‌باری دابینكردنی بودجه‌و پێویستییه‌كانه‌وه، مه‌ترسیمان هه‌یه، ئێستا به‌تایبه‌تی بیرتان نه‌چێت، عیراق به‌یه‌كێك له‌ترسناكترین قۆناغه‌كاندا تێپه‌ڕده‌بێت. من ده‌پرسم: ئێمه هه‌رێمێكی ناو چوارچێوه‌ی عیراقین، یان هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆین؟ ئه‌گه‌ر عیراق به ترسناكترین قۆناغی شه‌ڕی تائیفیدا تێبپه‌ڕێت، چه‌ندێك پڕشنگی ئه‌و شه‌ڕه به‌ر ئێمه ده‌كه‌وێت؟! یه‌كه‌مینجار ئه‌م ترسناكییه له‌نه‌ینه‌واوه ده‌ستپێده‌كات‌و ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ دیاله‌و ده‌چێته تكریت‌و له‌وێشه‌وه دێت بۆ كوردستان، هه‌ولێرو موسڵ چه‌ند له‌یه‌كه‌وه دورن، كه‌ركوك‌و سلێمانی چه‌ند له‌یه‌كه‌وه دورن، بۆیه ده‌بێت به‌ڕاستی دركێكی قوڵی ئه‌م بارودۆخه بكه‌ین.

*سه‌باره‌ت
به‌كوردو به‌غدا، باس له‌وه ده‌كرێت كه پاش ده ساڵ له‌ڕوخانی رژێمی
رابردو و پرۆسه‌ی ئازادی، عیراق (10) ساڵه نه‌كه‌وتۆته‌وه سه‌رخۆی،
پێتانوایه ئه‌زمونی ته‌وافقی له‌عیراقدا سه‌ری گرتوه؟
-هه‌تا ئێستا سه‌ری نه‌گرتوه، به‌ڵام ئایا ته‌وافقی عیراقی سودی هه‌بوه؟! به‌ڵێ سوده‌كه‌ی ئه‌وه‌بو شه‌ڕی ئه‌هلی دروست نه‌بو، شه‌ڕی تائیفی دروست نه‌بوه، تائێستاش مێزگردی دانیشتنه‌كان، كۆبونه‌وه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، كۆبونه‌وه‌كان له‌ناو پارله‌مان، كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ حزبه‌كان، رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان ئه‌مانه هه‌مو له ئارادان‌و پێموایه زاده‌ی ئه‌و ته‌وافقه‌كه‌یه كه هه‌یه، به‌ڵام ئایا ته‌وافق له‌حوكمڕانیدا سه‌ری گرتوه؟ نه‌خێر سه‌ری نه‌گرتوه.

*ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كیی كێشه‌كانی عیراقه؟
مه‌لا به‌ختیار: ئه‌مه یه‌كێكه له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كێشه‌كان، له‌عیراقی ئێمه‌دا نه‌حوكمڕان ئه‌ركه‌كه‌ی‌و ئاراسته‌كه‌ی دیاره، نه ئۆپۆزسیۆن ئه‌ركه‌كه‌ی‌و رێگاكه‌ی‌و ئاراسته‌كه‌ی دیاره، بۆ نمونه (العراقیه) له‌ده‌سه‌ڵاته‌و له‌ده‌سه‌ڵاتیش نییه، له‌پارله‌مانه‌و له‌پارله‌مانیش نییه! له‌ئه‌نباره‌و له‌به‌غدا-یشه، له‌نه‌ینه‌وایه‌و له‌حكومه‌تیشدایه. شیعه، ده‌وڵه‌تی یاسا، له‌حوكمایه‌و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌شی له‌سه‌ر شیعه هه‌یه، له‌حوكمایه‌و مه‌ترسییه‌كیی گه‌وره‌شی له‌سه‌ر ئیخوان موسلمین-ی ناوچه‌كه هه‌یه، له‌حوكمایه‌و قیاده‌ی عه‌مه‌لیاتی دیجله‌ش دروستده‌كات..!
له‌م ماوه زۆره‌دا، ئه‌م هه‌مو ئاڵۆزییه دروستبوه، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی ته‌وافقی نه‌یتوانیوه بنه‌ما دابنێت، بنه‌مایه‌ك بۆ حوكمڕانی له‌یاساكان، له‌تشریعی یاسای تازه‌كان، بنه‌مایه‌ك بۆ ئابوری‌و، بۆ خزمه‌تكردن‌و، بۆ متمانه‌و بۆ له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن دروستبكات، كۆبونه‌وه ده‌كه‌ن، رێككه‌وتن ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی بنه‌مای نییه، به‌یه‌ك كێشه‌ی بچوك، هه‌موی لێك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌شه سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، دینی‌و یاساییه‌ی كه پێویسته بۆ حكومه‌تی ته‌وافقی، جارێ ئه‌و كه‌شه له‌م وڵاته‌دا نه‌خوڵقاوه.

*چاره‌سه‌ر
چییه؟حكومه‌تێكی زۆرینه بڕوا، هه‌ڵبژاردنێكی پێشه‌وه‌خت بكرێت؟
یه‌كێتیی نیشتمانیی سیناریۆی زۆری پێشكه‌ش كرد بۆ چاره‌سه‌ر
له‌عیراقدا، به‌ڵام یه‌كێتیی كام له‌و سیناریۆیانه‌ی پێ باشه؟
مه‌لا به‌ختیار: وه‌كو یه‌كێتی، تائێستا ئه‌و ستراتیجی ته‌وافقه نه‌گۆڕاوه، پێش ئه‌وه‌شی له‌ئه‌نبارو ئه‌و ناوچانه بارودۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه بگۆڕێت، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا‌و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تمه‌داری عیراقدا كێشه‌ی زۆرمان هه‌یه، پێده‌چێت ئه‌ویش ئه‌گه‌ر چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، نیگه‌رانییه‌كی زۆری هه‌بێت، به‌ڵام ئێمه كێشه‌مان هه‌یه، كێشه‌كه‌شمان ئه‌وه‌یه، تائێستا ده‌ستور وه‌كو پێویست جێبه‌جێ نه‌بوه، له‌ساڵی (2007)ه‌وه ده‌بوایه ماده‌ی (140) جێبه‌جێ بكرایه، به‌ڵام جێبه‌جێ ناكرێت! جێبه‌جێ نه‌كردنیشی ئێمه‌نین، ئه‌وه حكومه‌ته. ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بیه‌وێت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا جێبه‌جێی ده‌كات، له‌ماوه‌یه‌كی كاتی دیاریكراوداو له‌شه‌ش مانگدا جێبه‌جێی ده‌كات، عه‌ره‌بی هاورده‌كراو ئه‌وه پاره، ئه‌وه زه‌وی‌و پێداویستی تر، كوردی ده‌ربه‌ده‌ركراو، مه‌سیحی ده‌ربه‌ده‌ر كرا‌و، توركمانی ده‌ربه‌ده‌ر كرا‌و، فه‌رمو بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆتان. سنوری كوردستان دیاری بكرێت، ئه‌مه كه‌ی كرده‌یه‌كی ئه‌وه‌ند قورس‌و گرانه ئه‌گه‌ر نییه‌ت پاكبێت‌و ستراتیجێكی وردبین بۆ چاره‌سه‌ركردن هه‌بێت، ساڵی (2003 بۆ 2007) چوار ساڵه‌كه ته‌واو بو، جێبه‌جێ نه‌بو، ساڵی (2007)یش بۆ ئێستا ئه‌وه شه‌ش ساڵی تریش تێپه‌ڕی‌و جێبه‌جێ نه‌بو! كه‌واته ئه‌مه كێ لێی به‌رپرسیاره، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت لێی به‌رپرسیار نه‌بێت؟!

*ئه‌وان
باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه حكومه‌ت یه‌كێتیی تێدایه، پارتی تێدایه،
عیراقییه‌شی تێدایه، ئه‌وكاته به‌ته‌نها شیعه نییه؟
مه‌لا به‌ختیار: ئه‌ركی ئێمه وه‌كو حكومه‌ت له‌سه‌ر ئاستی عیراق چییه جێبه‌جێمان كردوه، ئه‌ركی كورد‌و یه‌كێتیی‌و پارتی‌و لایه‌نه‌كانی تریش، له‌عیراقدا پابه‌ندبون به‌ده‌ستور ئێمه ئاڵا هه‌ڵگری بوین، رێگه‌نه‌دان به‌وه‌ی كه ناكۆكییه‌كان بگاته شه‌ڕی ئه‌هلی، ئێمه رۆڵێكی گه‌وره‌مان تێدابینیوه، هه‌رچی كۆبونه‌وه كراوه له‌نێوان به‌ڕێز ده‌وڵمه‌تمه‌داری عیراق، له‌نیوان عه‌لاوی‌و حزبه سیاسییه‌كانی تری عیراق، له‌به‌غدا كرابێ، جه‌نابی مام جه‌لال سه‌رپه‌رشتیكردوه، له‌كوردستان كرابێت جه‌نابی كاك مه‌سعود سه‌رپه‌رشتی كردوه، وه‌زیره‌كانی ئێمه له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی، له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌وه‌زاره‌ته‌كانی تر پابه‌ندن به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، خزمه‌ته‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، وه‌زیری بازرگانی هه‌مو مانێگ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستده‌هێنێت له‌ده‌ستپاكی، له‌پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كانی خۆی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌روا ئیشه‌كانی خۆی زۆر به‌باشی ده‌كات، وه‌زیره‌كانی تر هه‌روا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق، یه‌كێكه له‌وه‌زیره باشه‌كانی عیراق، كه‌ده‌توانێت سه‌ركه‌وتو بێت له‌ئیشوكاره‌كانی خۆیدا. ئه‌ركی ئه‌وانیش ئه‌وه‌یه مادده‌ی ده‌ستوری (140) له‌ناوچه‌كانی ئێمه جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر حزب‌و سه‌ركرده‌یه‌ك قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، به‌ده‌م ده‌ڵێن هه‌مومان پابه‌ندی ده‌ستورین، به‌ڵام هیچیان پابه‌ندنین، چونكه جێبه‌جێكردنی ده‌ستور له‌ورده‌كارییه‌كانیدایه، نه‌ك بیخه‌یته گیرفانت‌و هه‌مو جارێك بیانویه‌ك بدۆزیته‌وه‌و ئه‌م به‌ند بكه‌یت به‌دژ به‌ندێكی تردا، له‌وانه مادده‌ی (140)، مادده‌یه‌كی رونه‌و هیچ مادده‌یه‌كی ناتوانێت به‌تاڵی بكاته‌وه.