روانگه‌ی سوری ئاشكرایكرد تیرۆرستانی داعش توانیویانه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر
به‌شێك له‌دواهه‌مین كێڵگه نه‌وتی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی ئه‌سه‌دو به‌و
هۆیه‌شه‌وه به‌رهه‌مهێنان وه‌ستاوه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ 7/9/2015 رایگه‌یاند، رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر به‌شێك له‌كێڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وت له‌سوریا، ئه‌وه‌ش دواهه‌مین گێڵگه‌ی نه‌وتی بووه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی رژێمی سوریادا بووه به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌رهه‌مهێنان وه‌ستاوه.
رامی عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سوری بۆ رۆژنامه‌ی فرانس پرێس رایگه‌یاند: تیرۆرستان كۆنتڕۆڵی به‌شێك له‌و كێڵگه نه‌وتییه‌یان كردووه، به‌ڵام سوپای رژێم رێگریان كردووه لهپێشڕهویهكان و وه‌ستاندویانه.
رونیشیكرده‌وه: رژێمی سوریا ئاگربارانێكی زۆری تیرۆرستیان كردووه چه‌ندین جۆر چه‌كی قورسیان به‌كارهێناوه به‌و هۆیه‌وه نه‌توانراوه كۆنتڕۆڵی سه‌نته‌ری كێڵگه نه‌وتییه‌كه بكرێت له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه.
رامی عه‌بدولره‌حمان ئاماژه‌ی بهوهشكردوه: پێشڕه‌وییه‌كانی داعش بوه‌ته هۆی وه‌ستانی به‌رهه‌می ئه‌و كێڵگه نه‌وتییه‌و ده‌ستبه‌جێ ئه‌ندازیاران و كارمه‌ندان كێڵگه‌كه‌یان جێهێشتووه‌و بووه‌ته مه‌یدانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا.