
خه‌ڵكى خۆڕاگر و دڵبریندارى كوردستان ، كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ..
به‌ناوى مه‌ڵبه‌ندى (11 ) ى ڕێكخستنى گه‌رمیانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه‌وه هاوخه‌مى خۆمان و ته‌واوى هه‌ڤاڵانى سنووره‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نین ، كه ئێمه به‌شێكین له‌و جه‌سته برینداره كه له‌وه‌ته‌ى هه‌یه خوێنى لێ ده‌تكێ ، هه‌میشه له‌وه‌رزه‌كانى ساڵدا په‌ڵه‌ى خوێن ده‌دا و هه‌رجاره‌و كاروانێك رۆفاتى ئازیزانمان له‌ژێر لمه‌وه پۆست ده‌كرێت بۆ مه‌مله‌كه‌تى ئه‌نفالستان ، ئه‌م تابلۆ تراژیدیانه وێڕاى ئه‌وه‌ى خه‌م و ئازاره‌كانمان زیاتر ئه‌كات ، وه‌لێ زیاتر هانمان ده‌دات سووربین له‌سه‌ر به‌دیهێنانى ته‌واوى مافه نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسیه‌كان ، چونكه تێكڕا دركمان به‌وه كردووه هێشتا عه‌قڵیه‌تى چه‌ق به‌ستووى ژه‌نگاوى جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژی دژی كوردان ئاماده‌یی هه‌یه ، زیندووترین نموونه له ئێستادا ئۆپه‌راسیۆنى دیجله‌یه ، هه‌ربۆیه ئه‌م ڕه‌فتاره شۆڤێنیانه داوامان لێده‌كات كه سه‌نگه‌ره‌كانمان یه‌كخه‌ین و جیاوازییه‌كانمان وه‌لانێین وه‌ك ئه‌وه‌ى له ئێستادا هه‌یه تابه‌دیهێنانى ته‌واوى مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان .
سڵاو له رۆحى فریشته‌یی ئه‌م مه‌زنه مرۆڤانه و ئه‌وانه‌ى كه‌ڵ ژیان له پێناوى ئازادى و سه‌ربه‌خۆییدا گیانیان به‌خت كرد .
مردن و سه‌رشۆڕی بۆ شه‌ڕخوازان و دوژمنانى دیموكراسی ، بژی كورد بژی ، بژی كوردستان ، نه‌مرى بۆ شه‌هیدان و قوربانیانى ئه‌نفالكراوه‌كان .
مه‌ڵبه‌ندى (11 ) ى ڕێكخستنى گه‌رمیان