تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

20‏/12‏/2012

بە هیوای چاكبوونەوە بۆ سەرۆك كۆماری عێراق مام جەلال تاڵەبانی

حزبی شیوعى كوردستان له‌ ماڵپه‌ڕى ڕێگاى كوردستانه‌وه‌ په‌یامێكیان به‌بۆنه‌ى ته‌ندروستى فه‌خامه‌تى سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ بڵاو كردۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یانه‌ :

بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە ئەو هەواڵەمان بیست كە بەڕێز: سەرۆك كۆماری عێراق و سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەرێز (مام جەلال تاڵەبانی) بە هۆی باری خراپی تەندروستیەوە، لە نەخۆشخانەیەو سەرچاوەكانی نزیك لە جەنابیان ئەوە پشت راست دەكەنەوە كە باری تەندروستی ئێستای سەرۆك كۆمار جێگیرەو هاوكات جگە لە تیمی پزیشگی تایبەت، چەندین تیمی پزیشكی تر لە ئێران و بەریتانیاو ئەڵمانیاوە گەشتوونەتە عێراق بە مەبەستی چارەسەر بۆ مام جەلال.

ئێمە لە مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان بە تێكچوونی باری تەندروستی سەرۆك كۆماری عێراق مام جەلال تاڵەبانی نیگەران و دڵتەنگ بووین و هیوای هەرچی زووتری چاكبوونەوەی بۆ دەخوازین، بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا باری تەندرووستی بگەڕێتەوە ئاستی ئاسایی خۆی لە پێناوی درێژەدان بە هەوڵ و تێكۆشانەكانی بە ئامانجی كۆتایی هێنان بە كێشەو گرفت و قەیرانەكانی عێراق و سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی و چەسپاندنی دیموكراسی و ئاشتی و پێكەوە ژیانی برایانە.


                                                       حزبی شیوعی كوردستان
                                                            مەكتەبی سیاسی
                                                            19-12-2012 

بۆ بینینى په‌یامه‌كه‌یان كرته‌ له‌سه‌ر ئه‌م ناونیشانه‌ بكه‌ن : http://bit.ly/ZkwO9p