
باسكردنی
كه‌سێتی جه‌لال تاڵه‌بانی، چ وه‌ك سه‌رۆككۆماری عیراق، یان سكرتێری
گشتیی یه‌كێتی به‌بێ ئاوڕدانه‌وه‌ی له‌مێژوی لانیكهمی 60 ساڵه‌ی
هه‌رێمی كوردستان‌و بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێری كورد ناكامڵه، چونكه
تاڵه‌بانی له‌ماوه‌ی زیاتر له‌شه‌ش ده‌یه‌ی رابردوی كوردستانی عیراقدا
رۆڵی میحوهریو ئه‌ساسی له‌ڕوداوه مێژویی‌و سیاسییه‌كاندا بینیوه‌و
هه‌ڵگری جۆرێكی جیاواز له‌خه‌باتی سیاسی‌و چه‌كداری بوه، به‌تایبه‌تی
له‌ناوه‌ڕاستی هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه كاتێك شۆڕشی كورد
دوچاری نسكۆ هاتو دوژمنانی كوردیش له‌وپه‌ڕی بههێزیدابون، تاڵه‌بانی
جاڕی سه‌رده‌مێكی نوێی شه‌ڕی چهكداریداو دواتریش شۆڕشی كورد
گه‌یشته بڕێكی باشی خواسته نهتهوهییو نیشتمانییه‌كانی.
ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی
جارێكی تری تاڵه‌بانی له‌مكاته‌دا هه‌ڵگری زۆر ئاماژه‌و
لێكدانه‌وه‌ی جیاوازه، كه به‌كورتی ده‌توانرێت له‌سه‌ر ئاستی ههرێمو
پێگه‌و داهاتوی یه‌كێتی، چی له‌سه‌ر ئاستی عیراق‌و ناوچه‌كه، چونكه
یارو نه‌یاره‌كانی شایه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ده‌ن، كه تاڵه‌بانی ته‌نها
كه‌سی راگری هه‌مو باڵانسه ناوخۆیی‌و عیراقییهكانهو ده‌توانێت
له‌زۆر ڕوه‌وه، رۆڵی یهكلایكهرهوه بگێڕێت‌و زۆر گرێی نه‌كراوه
بكاته‌وه، كه دیارترینیان.
1-ناوخۆیی:
بڵاوبونه‌وه‌ی وێنه نوێیه‌كانی تاڵه‌بانی له‌مكاته‌دا، له‌سه‌ر ئاستی
هه‌رێمی كوردستان‌و به‌تایبه‌تی به‌نسبه‌ت یه‌كێتیه‌وه، كه تازه
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ئه‌نجامێكی خراپه‌وه بوهتهوهو بڕیاره‌یشه
نزیكه‌ی 40 رۆژی تر كۆنگره‌ی چواره‌م ببه‌ستێت ئێجگار گرنگه، چونكه
نزیكه‌ی 38 ساڵه تاڵه‌بانی سكرتێری یه‌كێتییه‌وه‌و هیچ كه‌سێكیش
ناتوانێت به‌هه‌مان هێزو رۆڵه‌وه جێگای بگرێته‌وه‌و له‌غیابی ئه‌ویشدا
ڕه‌نگه نهكۆنگڕهو نه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه ده‌رمانی ده‌رده‌كانی
یه‌كێتی نه‌كه‌ن‌و هیچ جۆرێكی چاكسازیش له‌مكاته‌دا ئه‌وه‌ندی هه‌بونی
تاڵه‌بانی بۆ یه‌كێتی گرنگ نه‌بێ، بۆیه بۆ ئه‌م قۆناغه مانه‌وه‌ی
تاڵه‌بانی زامنی پاراستنی یه‌ك قه‌واره‌ی یه‌كێتییه‌و ئه‌و
گریمانانهیش به‌تاڵده‌كاته‌وه، كه باس له‌تێكچونی شیرازه‌ی یه‌كێتی
ده‌كات، چونكه ئه‌و حزبه به‌هه‌مو باڵ‌و پێكهاته‌كانیه‌وه له‌سه‌ر
كه‌سێتی سكرتێره‌كه‌ی رێكن.
2-عیراقی‌و
ناوچه‌یی: گرنگی تاڵه‌بانی له‌نێو عیراق‌و ناوچهكهیشدا هیچی
له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كه‌مترنیه، له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه
به‌نسبه‌ت پرسه نیشتیمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌تی دوای
زه‌قبونه‌وه‌ی زیاتری ته‌نگه‌ژه‌و قه‌یرانه ئهمنیو سیاسییه‌كانی
عیراق‌و پرسی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی مالكی‌و ئه‌گه‌ری به‌شداری كورد
له‌حكومه‌تی نوێی عیراقدا‌و ناكۆكی هێزه سیاسییه‌كانی كورد له‌سه‌ر
چۆنیهتیو یه‌كڕیزی به‌شداری سیاسی، جگه لهخهستبونهوهی زیاتری
قوڕی ململانێ تایفییه‌كانی ناوچه‌كه‌و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كورد‌و
قوڵبونه‌وه‌ی ناكۆكی هه‌ندێ له‌هێزه سیاسییه‌كانی كورد‌و زیاتربونی
مه‌دای ململانێی حزبی، كه ڕه‌نگه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی
سه‌ره‌تای كۆتاییه‌كانیان ده‌ستپێبكات.
ئەحمەد عەبدوڵڵا
ئەحمەد عەبدوڵڵا