19/12/2012
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم جه‌خت له باشتربوونی ته‌ندرووستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كاته‌وه
3:14 م
m11puk
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم جه‌خت له باشتربوونی ته‌ندرووستی سه‌رۆك كۆمار
ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه چاره‌سه‌ره‌كان كاریگه‌ریی باشیان
هه‌بووه.
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك له ناو نه‌خۆشخانه‌ی "مدینه
طب" له شاری به‌غدا بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه
ته‌ندرووستی سه‌رۆك كۆمار به‌ره‌و باشتربوون ده‌ڕوات و هه‌ردوو تیمه
پزیشكییه‌كه و ئه‌وانه‌شی كه له سه‌ره‌تاوه چاودێریی ته‌ندرووستی سه‌رۆك
كۆماریان كردووه، هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ره‌كان
كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر ته‌ندروستی سه‌رۆك كۆمار.
وتیشی: پێشبینیده‌كرێت له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی چاره‌سه‌ره‌كاندا، ته‌ندرووستی مام جه‌لال به‌ره‌و باشتریش بڕوات.
بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی له
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له لێدوانێكی تایبه‌تدا
راگه‌یاند: به‌پێی دوایین زانیاریی ئه‌و، كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سه
نزیكه‌كانی مام جه‌لال، سه‌رۆك كۆماری عیراق كردووه، ته‌ندرووستی رووی
له باشتربوونی زیاتر كردووه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه تیمه پزیشكییه ئه‌ڵمانییه‌كه، كه
تایبه‌ت بۆ ئاگاداربوون له باری ته‌ندرووستی سه‌رۆك كۆمار هاتوونه‌ته
به‌غدا، دڵنیاییان داوه له باشتربوونی ته‌ندروستی مام جه‌لال، به‌ڵام
پێیان باشه له ئێستادا بیبه‌نه ئه‌ڵمانیاو له‌وێ له‌ژێر چاودێریدا بێت.
بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج هۆكاری گواستنه‌وه‌ی مام جه‌لال-ی بۆ
ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه له ئێستا به‌هۆی باشبوونی باری
ته‌ندرووستییه‌وه توانای سه‌فه‌ركردنی هه‌یه، له‌كاتێكدا پێشتر
نه‌ده‌كرا سواری فڕۆكه ببێت.
سۆران كه‌ریم - كه‌لار