لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی بڕیاریدا لۆگۆی ره‌سمی ی.ن.ك بكاته
لۆگۆی هه‌ڵبژادنه‌كانی هه‌رێم، بڕیاریشیدا پێشمه‌رگه‌كانی ساڵی 1976و
فه‌رمانده‌ی لیواكان و لیژنه‌ی قه‌زاكانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان
به‌شداری له‌ده‌نگدانی دیاریكردنی كاندیداكانی یه‌كێتیدا بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ 26-6 حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژادنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به‌گفتوگۆكردن له باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی ی.ن.ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كان له‌سنوری بازنه‌و مه‌ڵبه‌نده‌كان و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی مافی ده‌نگدانیان ده‌بێت، هه‌روه‌ها باس له دیاریكردنی دروشم و لۆگۆی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
پاش گفتوگۆ و تاووتوێكردنی ته‌وه‌ره‌كان، لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن بڕیاریدا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له سنوری مه‌ڵبه‌ندو بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه حزبییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی كاندیداكانی یه‌كێتی باجی تایبه‌تیان بۆ دروستبكرێت كه دوای پرۆسه‌ی ده‌نگدان لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه.
هه‌روه‌ها بڕیاردرا پێشمه‌رگه‌كانی ساڵی 1976و فه‌رمانده‌ی لیواكان و لیژنه‌ی قه‌زاكانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان به‌شداری له ده‌نگداندا بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌لۆگۆی لیستی یه‌كێتیش بڕیاردرا ئاڕمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكرێته لۆگۆی لیسته‌كه به‌زیادكردنی ئه‌و ژماره‌یه‌ی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌درێته لیسته‌كه چ له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یاخود له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا.