داگیر‌و
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موسڵ و تكریت و به‌شێكی به‌رین له‌پارێزگای نه‌ینه‌واو
سه‌ڵاحه‌دین له‌لایه‌ن «ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عیراق و شام» (داعش) له‌ڕۆژانی
رابردوودا چه‌ندین پرسیاری جۆراوجۆری له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی ئه‌م
سه‌ركه‌وتنه خێرایانه، تواناییه‌كانی ئه‌م گرووپه‌و داهاتووی سیاسیی
عیراق به‌دوای خۆیدا هێناوه.
له‌وانه‌یه خێرایی، به‌رینایی و چۆنیه‌تیی سه‌ركه‌وتنه‌كانی داعش ته‌نیا بكرێ له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی و رێككه‌وتنێكی «نه‌نووسراو» له‌نێوان داعش و هێزه‌كانی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی سوننه كه به‌شێكی به‌رچاو له‌ئه‌ندامانی سوپای ئێستای عیراق و هێزی ئه‌فسه‌رانی راهێنراوی به‌عسی له‌خۆی ده‌گرێت، لێكبدرێته‌وه.
به‌ڵگه‌ی به‌رده‌ست و په‌یوه‌ندیدار به وته‌كانی پارێزگاری نه‌ینه‌وا - موسڵ له‌باره‌ی به‌رگرینه‌كردنی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌هه‌مبه‌ر داعش، پشتیووانی كردنی «تارق هاشمی» له‌داگیركردنی موسڵ كه ئه‌و به»راپه‌ڕینی موسڵ» وه‌سفی كردووه، هه‌روه‌ها چه‌ند زانیارییه‌ك له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی كه كه‌سی دووه‌می داعش كه به‌م دوایانه له‌موسڵ كوژرا، یه‌كێك له‌ئه‌فسه‌رانی به‌عس بووه، هه‌روه‌ها هه‌ڵواسینی وێنه‌ی چه‌ندین سه‌ركرده‌ی پێشووی به‌عس وه‌كو «عیزه‌ت دووری» له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی موسڵ و تكریت، هه‌تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌ن بۆ راستی و سه‌لماندنی ئه‌و بۆچوونانه.
ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن داعشه‌وه كۆنترۆڵكراون، به‌زۆرینه سوننه‌نشینن و دانیشتووانه‌كه‌ی لایه‌نگرانی حزب و لایه‌نه سوننه‌كانی ناو گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی ره‌سمی عیراقن كه وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی ئێستای عیراق به‌ڕێبه‌ریی نوری مالكی دێنه ئه‌ژمار.
له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزب و لایه‌نه شیعه‌كان له‌عیراق و پاش رووخانی ده‌وڵه‌تی به‌عس له‌ساڵی 2003و به‌تایبه‌تی له‌دوو خولی حكومه‌تی نوری مالكی، ئایدیۆلۆژیای فه‌رمی ده‌وڵه‌تی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌چوارچێوه‌ی پرسه مه‌زهه‌بی و تایفییه‌كاندا ده‌ستنیشان كراوه‌و ته‌نانه‌ت كه‌رت و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌رته‌شی عیراقیش به‌سه‌ر یه‌كه‌كانی «سوننه، شیعه‌و كورد» دا دابه‌شكراون. به‌م ره‌وش و دۆخه‌وه ئاساییه كه هێزه شیعه‌كانی ئه‌رته‌شی عیراق، كه به‌شێكی مه‌زن له‌یه‌كه‌كانی ئێستای ئه‌رته‌شی عیراق له‌ناوچه داگیر كراوه‌كان له‌لایه‌ن «داعش»ه‌وه پێكدێنن، هیچ ئینتیماو مه‌یلێكیان بۆ به‌رگری له‌ناوچه سوننه نشینه‌كان نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر بێت و گریمانه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌نووسراوه‌ی كه باسكرا راست بێت، پرسیارێك كه دێته پێش، ئه‌مه‌یه كه ئاخۆ هۆكاره‌كانی هاوپه‌یمانیو یه‌كگرتنی كرده‌یی له‌نێوان هێزه سیكۆلاره‌كانی عه‌ره‌بی سوننه له‌گه‌ڵ داعش، كه گرووپێكی چه‌كداری سوننه‌ی توندڕه‌وی بناژۆخوازه، چییه؟
تاوتوێی زه‌مینه‌و قۆناغی مێژوویی
وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره، پێویستی به‌تاوتوێی دوو پرسی مێژوویی‌و قۆناغی سه‌ره‌كی هه‌یه: یه‌كه‌م، چۆنیه‌تیی پێكه‌هاتنی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنی عیراق كه به‌ستێن و زه‌مینه‌ی مێژوویی كێشه‌و ململانێی ئێستای عه‌ره‌بی سوننه‌و شیعه پێكدێنێت، هه‌روه‌ها پرسی زاڵبوونی دۆخی سیاسیی ئێستایه له‌عیراق و سوریا.
هه‌ژموونیی سیاسیی كه‌مایه‌تیی عه‌ره‌بی سوننه‌ی عیراق له‌ناو سیستمی ده‌وڵه‌ت و به‌تایبه‌ت ئه‌رته‌شی عیراق كه هه‌تا كاتی رووخانی ده‌وڵه‌تی سه‌دام حوسێن درێژه‌ی هه‌بوو، به‌رهه‌م و ئه‌نجامی راسته‌وخۆی سیاسه‌تی ئیداره‌ی ئیمپراتۆریی بریتانیا له‌قۆناغی پاش شه‌ڕی دووه‌می جیهانی، هه‌روه‌ها رووخانی ئیمپراتۆریی عوسمانی بوو.
له‌م قۆناغه‌دا وڵاتی نوێی عیراق به‌هۆی تێكه‌ڵ بوونی «ویلایه‌تی موسڵ‌و به‌سره»، ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌لایه‌ن بریتانیاوه پێكهات. پێهاته‌ی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنی عیراقیش پاش سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م وڵاته له‌سه‌رده‌مێكدا كه عیراق «ژێرده‌سته»، یان به‌واتایه‌كی روونتر كۆلۆنیاڵی بریتانیا بوو، بناغه‌ی دانراوه.
به‌م چه‌شنه ده‌وڵه‌ت كه سه‌رقاڵی پێكه‌اتنی حكومه‌ت بوو، به‌هۆی به‌هێزییه‌وه به‌پشتیووانی بریتانیا به‌ته‌ما بوو سه‌قامگیریی ئه‌منیه‌تی سیاسیی ناوخۆ له‌ڕاستای ئامانجه ستراتیژ‌و ژیۆپۆلیتییه‌كانی بریتانیا دابین بكات، هه‌روه‌ها به‌جۆرێكیش لاواز نه‌بێت كه ببێته مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌روه‌ریی سیاسیی بریتانیا. به‌م چه‌شنه ده‌وڵه‌تی نوێی عیراق و به‌تایبه‌ت عه‌ره‌بی سوننه زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌داو یه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانیان گرته ده‌ست. هاوچه‌شنی ئه‌م دۆخه له‌سوریا كه له‌ژێر كۆنترۆڵ و ده‌ستی فه‌ره‌نسا بوو، روویداو بووه هۆی لاوازیی سیاسی ـ سه‌ربازیی كه‌مایه‌تیی «عه‌له‌وی» له‌ناو ده‌زگای ده‌وڵه‌تی و جمگه ئابوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
زاڵبوونی دۆخی سه‌ركوت له‌عیراق و سوریا
ئه‌م دۆخه زاڵه، واته زاڵبوونی كه‌مایه‌تی به‌سه‌ر زۆرینه له‌هه‌ر دوو وڵاتی (عیراق‌و سوریا) بووه هۆی چاندنی تۆوی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی و تایفی، چونكه له‌هه‌ردوو وڵاتدا‌و پاش سه‌ربه‌خۆیی و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی بریتانیا‌و فه‌ره‌نسا، بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پێگه‌ی سیاسیی كه‌مایه‌تییه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كه ته‌نیا ده‌كرا له‌ڕێگه‌ی گرتنه‌به‌ری كرده‌وه‌ی توندوتیژیو زه‌برو زه‌نگی سیستماتیك و به‌رده‌وامه‌وه خۆیان بسه‌پێنن. ئه‌مه هه‌مان ئه‌و تاقه رێكاره بوو كه ده‌وڵه‌ته به‌عه‌سییه‌كان له‌هه‌ردوو وڵاتی عیراق و سوریا گرتیانه پێش.
ناوه‌ڕۆكی ده‌وڵه‌تی گه‌نده‌ڵی ئابووری ئه‌م دوو وڵاته وه‌ك گه‌نده‌ڵی بواری نه‌وت له‌عیراق و گه‌نده‌ڵیی سیاسی و گه‌نده‌ڵ له‌بواری گۆڕینی دیمۆگرافیای فه‌ره‌ه‌نگی و سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌سوریا، یارمه‌تیی به‌به‌رده‌وامیی ئه‌و دۆخه له‌هه‌ردوو وڵات كرد، چونكه دۆخی سه‌ركوت بنه‌مای بنیاتنانه‌وه‌ی ناوه‌ندگه‌رایی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌چنگی ده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار مسۆگه‌رو دابین ده‌كرد.
هه‌ڵبه‌ت پشتبه‌ستن به‌گه‌نده‌ڵی و تاڵانی ئابووری له‌و دوو وڵاته له‌هه‌مانكاتدا كه ئه‌گه‌ری سه‌قامگیریی شێوازێك له(ده‌وڵه‌تی خۆش بژێو)ی ده‌سته‌به‌ر ده‌كرد كه به‌سازان له‌گه‌ڵ سیكۆلاریزمی ئایدیۆلۆژیای پان عه‌ره‌بیزمی حزبه به‌عسییه‌كان له‌سوریاو عیراق، ئه‌گه‌ری پێكه‌اتنی پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌تاڕاده‌یه‌كیش زاڵی مه‌زهه‌بی بۆ هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاتانه دابین ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م دۆخه له‌سوریا ه‌اوكات له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی شه‌ڕی سارد‌و ده‌ستپێكی ریفۆرمی ئابووریی نیۆلیبراڵ و له‌عیراقیش له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری گه‌مارۆكان له‌ساڵی 1991و سه‌ره‌نجام به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ساڵی 2003 كۆتاییان پێهات و له‌هه‌ردوو وڵات‌دا كه‌لێنه ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیدارییه‌كان ده‌ستبه‌جێ بوونه ململانێی سیاسی، مه‌زهه‌بیو تایفی‌و عه‌شیره‌تی. ئه‌م پرسه له‌عیراق ه‌اوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانی ئه‌رته‌شی حزبی به‌عس و به‌تایبه‌تی بوونی كه‌رتی ئابووری له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی كاتییه‌وه كه ئه‌مریكا ده‌ستنیشانی كردبوو، سه‌ره‌نجام زاڵبوونی هێزو لایه‌نه شیعه‌كان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی نوێ‌دا زۆر به‌رینتر بووه‌وه.
سه‌رنجدان به‌م زه‌مینه‌و دۆخه مێژوییه، هه‌لومه‌رجی ئێستای سیاسیی عیراق زیاتر ده‌خاته‌ڕوو. په‌رچه‌كرداری عه‌ره‌به سوننه‌كان به له‌ده‌ستددانی پێگه‌ی سیاسی‌یان سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێزه رۆژئاواییه‌كان له‌عیراق هاته ئاراوه. ئه‌م پرسه ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رین هێنایه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه پشت به‌هێزه شیعه‌كان ببه‌ستن كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌نۆره‌ی خۆی كه‌لێن و ململانێیه (تایفی ـ مه‌زهه‌بی)ییه‌كانی په‌ره پێدا.
لاوازیی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی سوونه‌و ده‌ركه‌وتنی سه‌له‌فیزمی داعش
بوونی ئه‌لقاعیده له‌گۆڕه‌پانی سیاسیی عیراق و ناوچه‌كه‌و لاوازیی سیاسیی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب، ئه‌گه‌ری خۆگرتن و هێژموونی ئایدیۆلۆژیكی رێژه‌یی بناژۆخوازیی توندڕه‌وی سوننه‌ی دابینكرد كه له‌پێكه‌اتنی «ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عیراق»دا ره‌نگی دایه‌وه، گرووپێك كه سه‌له‌فیی داعشه.
به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌شداریی چالاكانه‌و به‌رینی هێزه سیكۆلار‌و ناسیۆنالیسته عه‌ره‌ب سوننه‌كان و هیواو ئومێدیان به‌دابه‌شبوونی هاوسه‌نگانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتووداو هاوپه‌یمانیی به‌كرده‌وه‌ی ئه‌و گرووپ و لایه‌نانه له‌گه‌ڵ هێزه توندڕه‌وه سوننه‌كانی وه‌دوا خست. به‌ڵام كولتووری تایفه‌و عه‌شیره‌گه‌ریی هێزه شیعه‌كانو به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی مالكی و پشتیوانی نه‌ێنیانه‌ی وڵاتانی ناوچه له‌گرووپه چه‌كداره سوننه‌كان، ئه‌گه‌ری پێكه‌وه‌ژیانی سیاسیی ئه‌و هێزانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مالكی به‌ته‌واوه‌تی ره‌وانده‌وه. خۆپیشاندانی به‌رینی جه‌ماوه‌ریی عه‌ره‌به سوننه‌كان له‌چه‌ندین شاری سوننه‌نشینی عیراق له‌ساڵی پێشوو كه‌له ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی توندڕه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تی مالكی به‌روڕوو بوو، خاڵی وه‌رچه‌رخانی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا بوو.
هه‌روه‌ك به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ست ده‌یسه‌لمێنن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و پارێزگاكاندا له‌لایه‌ن هه‌موو گرووپه‌كانه‌وه به‌دوایین شانس و ده‌رفه‌تی پێكه‌وژیانی سیاسیی عیراق له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا، به‌ڵام ئومێدێكی ئه‌وتۆی به‌عه‌ره‌بی سوننه‌و هێزه كوردییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان نه‌داوه.

به بنبه‌ست گه‌یشتنی داعش له‌سوریاو گه‌ڕانه‌وه بۆ عیراق
له‌م كێشمه‌كێشانه‌دا گرووپی داعش كه‌له به‌ره‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا گه‌یشتۆته بنبه‌ستی سه‌ربازی و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د به‌شه‌ڕ هاتووه، دیسان بۆ جارێكی تر بای دایه‌وه بۆ پێگه‌وه‌و زێدی سه‌ره‌كی خۆی، واته عیراق. ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ش سه‌ره‌تا زیاتر لۆژیكی سه‌ربازی له‌پشت بوو، واته هێزی پشتی به‌ره‌ی بۆ دابینكردنی پێداویستی و چه‌كو ته‌قه‌مه‌نی و لۆجستیكی هه‌بوو، كه بووه هۆی داگیر‌و كۆنترۆڵكردنی شاره‌كانی رومادی و فه‌لووجه كه سوپا هێزه‌و ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تی مالكی هه‌تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه له‌ژێر كۆنترۆڵی داعیش رزگاریان بكه‌ین.
به‌ڵام وا دیاره هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دوایانه‌و ترسی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عه‌ره‌بی سوننه له‌ده‌سه‌ڵاتی دووباره‌ی مالكی، ئه‌وانی ناچار كردووه كه هاوپه‌یمانییه‌كی تاكتیكی له‌گه‌ڵ داعش پێك بێنن، پرسێك هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێكرا ده‌كرێ هێرشه به‌رینه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی داعش و سه‌ركه‌وتنه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كانی پێ شرۆڤه بكرێت.
هه‌لێكی ناسك بۆ پێگه‌ی كورد‌و ده‌سكه‌وتی به‌نرخی نه‌ته‌وه‌یی
له‌م نێوه‌دا كورده‌كان ئینتیمایه‌كیان به‌تێكه‌هڵچوون و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سه‌ربازی نییه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه داعش بیه‌وێ هێرشی راسته‌وخۆ بكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كه‌له دۆخی ئێستا له‌باری توانایی سه‌ربازییه‌وه‌و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هێزی به‌وره‌و پۆشته‌و په‌رداخی پێشمه‌رگه به‌كرده‌یه‌كی نه‌گونج دێته به‌رچاو.
به هاتنه ئارای ئه‌م دۆخه هه‌ستیاره، زۆرینه‌ی خه‌ڵك له‌هه‌رێمی كوردستان خوازیارن به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌هێزی تۆكمه‌و پۆشته‌ی «پێشمه‌رگه» ناوچه دابڕینراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وه‌ربگرنه‌وه، یان لانیكه‌م ئیمتیازی گه‌وه‌رتر له‌ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی وه‌ربگرن، به‌تایبه‌ت به‌ته‌مای یه‌كلا كردنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی فرۆشی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانن به‌بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له‌م باره‌وه حزبه سه‌ره‌كییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش به‌هه‌ڵوێستی شیاو و به‌ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌و ده‌سكه‌وت و جموجۆڵه سیاسی و سه‌ربازییانه‌ی كه له‌ڕۆژانی رابردوودا كردوویه‌تی، پێگه‌ی سیاسی و ستراتیژیی خۆی هێنده‌ی دیكه به‌هێزتر كردووه‌و هه‌تاڕاده‌یه‌كی زۆر له‌پارێزگای كه‌ركوك و له‌ده‌روبه‌ری نه‌ینواو موسڵ و دیاله ئارامی و سه‌قامگیرییه‌كی دابینكردووه‌و به وه‌ده‌رنانی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه سه‌رنجی راگه‌یه‌نه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كانی بۆ لای خۆی راكێشاوه. به‌ڕای چاودێرانی سیاسی ئه‌مه یه‌كێك له‌ده‌رفه‌ت و هه‌له زێڕینه‌كانه بۆ كورد له‌باشووری كوردستان هاتۆته پێش‌و ده‌بێ سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد به‌وریایییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه بجووڵێنه‌وه‌و ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ست هاتوون، بیانپارێزێت.
عیراق له‌به‌رده‌م قۆناغ و پێكهاته‌ی نوێی سیاسی‌دا
به‌م چه‌شنه وا دێته به‌رچاو سیناریۆی دابه‌شبوونی عیراق به‌سێ هه‌رێمی شیعه له‌باشوور، سوونه له‌ناوه‌ندو باكووری رۆژهه‌ڵات و كورد له‌باكوور كه‌له هاوكێشه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عیراق له‌ساڵی 2003 گونجێنرابوو، سه‌ره‌نجام ببێته واقیعی تازه‌ی سیاسی. هه‌ڵبه‌ت به‌م جیاوازییه‌وه كه هێزی سه‌له‌فیزمی ئایدیۆلۆژیكی داعش لایه‌نی سوننه به‌ره‌و هه‌وڵدان بۆ په‌یوه‌ستبوون به‌ناوچه سوننه‌نشینه‌كانی سوریا‌و ته‌نانه‌ت ئوردنیش پاڵ پێوه بنێت. ده‌بێ ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش نه‌كه‌ین كه ناوی كامڵی داعش «ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عیراق‌و شام»ه.
به‌پێی دۆخی زاڵی ئێستا، ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردان و هاتنه ناوه‌وه‌ی دووباره‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی ئه‌مریكا زۆر لاوازه. به‌پشت به‌ستن بڕیاری ئه‌مریكا له‌مه‌ڕ به‌شداری نه‌كردنی هێزی سه‌ربازیی له‌پرسی سوریا، ئه‌م روانگه‌یه به‌ته‌واوه‌تی روون‌و ئاشكرا ده‌بێته‌وه، ئه‌م پرسه‌ش له‌گرتنه‌به‌ری ستراتیژیی سیاسی ـ سه‌ربازیی گرووپی «داعش»دا هه‌تا ئێستا زۆر كاریگه‌ر بووه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌رۆژانی داهاتوودا داعش رووبه‌ڕووی شكستی سه‌ربازی نه‌بێته‌وه، كرده‌یه‌ك كه ره‌وتی رووداوه‌كانی مه‌یدانی شه‌ڕ به‌دووری ده‌زانێت، له‌وانه‌یه ئێران و توركیا هه‌ڵوێست و په‌رچه‌كرداریان هه‌بێت. ئه‌م ئه‌گه‌ره یارمه‌تی یه‌كده‌نگی و هاوئاراسته‌یی سیاسه‌ته ناوچه‌ییه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا ده‌كاتو ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا نیگه‌رانی ده‌وڵه‌ته سوننه‌كانی ناوچه‌و یه‌ك له‌وان عه‌ره‌بستانی سعوودی زیاتر ده‌كات.
له‌م نێوه‌دا ئه‌وه‌ی روون و ئاشكرایه، قۆناغی گواستنه‌وه‌ی پاش رووخانی ده‌وڵه‌تی سه‌دام حوسێن به‌خێرایی خه‌ریكه ده‌گاته خاڵی كۆتایی خۆی و به‌ڕای كارناسانی سیاسه‌تی ناوچه عیراق به‌ره‌و پێكهاته‌یه‌كی نوێی سیاسی هه‌نگاو ده‌نێت و به‌قۆناغێكی نوێ دێته ئه‌ژمار. دینامیزمی سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تیی ناوخۆیی عیراق چه‌نده له‌ئاستی خۆیدا كاریگه‌ریی هه‌بێت و لق‌و پۆی لێبێته‌وه، هێنده‌ش كاریگه‌ریی ئه‌م ره‌وته ئاڵۆزه له‌سه‌ر هێزه‌كان، راده‌ی گوشار‌و ده‌ستێوه‌ردانه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت.
ئاماده‌كردنی/ شه‌ریف فه‌لاح

كوردستانی نوێ