جارێكی تر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌وپه‌ڕی باوه‌ڕ به‌خۆبوونه‌وه
به دوێنێ و ئه‌مڕۆ و ئاینده‌ی خۆیه‌وه هاته‌وه به‌رده‌م ویژدانی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و داوای ته‌فویزێكی نوێیان لێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی
له چوار ساڵی داهاتوودا متمانه‌ی پێ بده‌نه‌وه‌و به‌بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژادن
ده‌رفه‌تی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی لیستی (102) كه لیستی (ئازادی و
ئاوه‌دانی-یه) پێ بده‌ن.
یه‌كێتی به‌و باوه‌ڕو متمانه‌یه‌ی مام جه‌لال وته‌نی به (خوا‌و خه‌ڵك و خودی خۆی) هه‌یه‌تی په‌یامێكی پوخت و ماناداری راگه‌یاندووه كه په‌یامه نه‌ك بۆ (هه‌ڵبژاردن) به‌ڵكو په‌یامیشه بۆ دوای هه‌ڵبژاردن، له‌به‌رئه‌وه له‌ژێر تایتڵی (په‌یامی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردن) جاڕی ئه‌وه ده‌دا كه قسه‌و كرداری یه‌كێتی یه‌كه و په‌یامی هه‌موو كاتێكی یه‌كێتی ته‌نها په‌یوه‌ستی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ستی به‌ڵێنی هه‌تاهه‌تایی و گرێبه‌ستێكی ستراتیژییه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری كوردستاندا، ستراتیژێك له پرسه گه‌وره‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورددا بۆ مافی چاره‌نووسه و له پرسه دیموكراسییه‌كه‌ی حوكمڕانیشدا سازانه له‌سه‌ر ده‌ستوور و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستووره بۆ په‌رله‌مان. تا كوردستانی ده‌ستووریی هه‌م دامه‌زراوه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی خۆی پایه‌دار بكا و هه‌میش ئه‌زموونه دیموكراسییه‌كه‌ی له‌سه‌ر دینگه‌یه‌كی پته‌وی دایكی یاساكان جێگیر بكات.
له‌به‌ر ئه‌م په‌یامه و بۆ نوێكردنه‌وه‌ی متمانه و ته‌فویزی خه‌ڵك، یه‌كێتی داوا ده‌كات هه‌مووان به تایبه‌تی كچان و كوڕانی كورده‌واری كه بۆ یه‌كه‌مجار ماف و ئه‌ركی ده‌نگدان به‌كار دێنن و ئه‌مساڵ بوونه‌ته (18) ساڵ، ده‌نگ به لیستی 102، لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كاندیده‌كانی بده‌ن.
كوردستانی نوێ