له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پارێزگای نه‌ینه‌وا و چه‌ند شار و
شارۆچكه‌یه‌كی تری عیراق له‌لایه‌ن رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له
عیراق و شام "داعش"، جارێكی تری ناوی سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه
ده‌ركه‌وته‌وه.
شوباتی رابردوو دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م وێنه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقه‌وه، ناوی "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی" كه ناوه راسته‌قینه‌كه‌ی ئیبراهیم كوڕی عه‌واد كوڕی ئیبراهیم ئه‌لبه‌دری ئه‌لره‌زه‌وی ئه‌لحسێنی ئه‌لسامه‌رائی-یه، ناوبانگی په‌یداكرد.
ساڵی 2013 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 10 ملیۆن دۆلاری وه‌ك خه‌ڵات دیاریكرد بۆ هه‌ر كه‌سێك كه هاوكار بێت له كوشتن یان ده‌ستگیركردنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كه نازنای "ئه‌بو دوعا"یه و دووه‌م زۆرترین خه‌ڵات بوو له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه ته‌رخان بكرێت بۆ سه‌ركرده‌ی رێكخراوێكی توندڕه‌و دوای ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده.
پێشتریش به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره "13224" ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی وه‌ك تیرۆریست ناساند.
"ئه‌بو دوعا" رێكخراوێكی سووننی به‌ڕێوه‌ده‌بات كه كار بۆ گێڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی له عیراق و سوریا و وڵاتانی تری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به نازناوی "ئه‌لشێخ ئه‌لشه‌به‌ح"یش ده‌ناسرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی كه‌می خه‌ڵك ده‌موچاویان بینیوه و زۆربه‌ی جار ده‌موچاوی داده‌پۆشێت ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سه نزیكه‌كانیشدا وتووێژ ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه جیهادییه‌كان، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌دایكبووی ساڵی 1971ی شاری سامه‌ڕای باكووری عیراقه و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له دیراساتی ئیسلامی.
ناوبراو له كاتی هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر عیراق له 2003دا، له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كاندا كاریكردووه و بۆچوونه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه پێش شه‌ڕه‌كه بیروباوه‌ڕی توندڕه‌وی وه‌رگرتووه، هه‌ندێك بۆچوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه له‌كاتی زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له سه‌ربازگه‌ی "بوكا"ی ئه‌مریكی له باشووری عیراق كه له‌و كاته‌دا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كانی تێدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، بیری توندڕه‌وی وه‌رگرتووه.
سه‌ره‌ڕای بوونی زانیاری هه‌واڵگیری به‌بوونی له‌شوێنی به‌ئامانجگیراودا، ساڵی 2005 ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له هه‌وڵێكی كوشتن به هێرشێكی ئاسمانی رزگاری بوو و له شوێنه‌كه ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزرایه‌وه.
دوای چه‌ند ساڵێك له شه‌ڕكردنی له ریزی گروپه‌كانی قاعیده، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له 2010دا سه‌رۆكایه‌تی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق"ی گرته ده‌ست و دوای یه‌كگرتنی رێكخراوه‌كه له‌گه‌ڵ "جه‌بهه‌تولنه‌سره"دا ناوی رێكخراوه‌كه گۆڕا بۆ رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئسلامی له عیراق و شام "داعش".
رۆژی شه‌ممه رۆژنامه‌ی"ده‌یلی بیست"ی ئه‌مریكیی بڵاویكرده‌وه كه كاتێك له ساڵی 2009دا له گرتووخانه‌ی بوكا ئازاد كراوه، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كانی وتووه "له نیویۆرك ده‌تانبینمه‌وه"، سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له‌وكاته‌دا به گاڵته‌یان زانیوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ جموجوڵه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی رێكخراوه‌كه له عیراق، سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان وه‌ك "هه‌ڕه‌شه"ی مه‌ترسیدارترین داواكراو له جیهاندا له وته‌كه‌ی ده‌ڕوانن.