به
مه‌به‌ستی خۆدزینه‌وه له ڕه‌خنه‌ی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ،
ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه بڕیاریاندا شێوازی له‌سێداره‌دان له
وڵاته‌كه‌یاندا بگۆڕن.
پێشتر
له‌سێداره‌دان یان كوشتنی تاوانباران له ڕێگه‌ی مل په‌ڕاندن به شمشێر
له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا ئه‌نجام ده‌درا، كه ئه‌وه‌ش بوه هۆی نیگهرانیو
ڕه‌خنه‌ی توندی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی
عه‌ره‌بستانی سعودی بڕیاریاندا به گۆڕینی ئه‌و شێوازه.
به‌پێی
رۆژنامه‌ی عه‌ره‌ب نیوزی سعودی كه به زمانی ئینگلیزی بڵاو ده‌كرێته‌وه،
له‌مه‌ودوا تاوانباران له‌و وڵاته له‌ڕێگه‌ی گولە باران كردنه‌وه
ده‌كوژرێن، هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌شی گێڕاوه‌ته‌وه بۆ كه‌م بونه‌وه‌ی ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه مل دهپهڕێننو به سه‌یاف یان شمشێرباز ناوده‌برێن.