ئیلهام شاهین |
ئیلهام
شاهین هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی میسر رایگه‌یاند: خه‌ڵكی میسر باجی ئه‌وه
ده‌ده‌ن كه‌بڕوایان به‌ئیخوان كرد‌و ده‌رفه‌تیان بۆ ره‌خساندن ده‌سه‌ڵات
بگرنه‌ده‌ست، وتیشی: خیانه‌تكار حورمه‌تی خوێن ناگرێت.
ئیلهام
شاهین نیگهرانیو خه‌می قوڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و خوێنڕشتنه‌ی له میسر
ئه‌نجام دهدرێتو به‌تیرۆری گروپی ئیخوانناویبدرو وتی: ئیخوان هۆكاری
توندوتیژین له‌كۆمه‌ڵگه‌ی میسریداو ماوه‌ی ساڵێكه ده‌یانه‌وێ ده‌ست
به‌سه‌ر میسردا بگرن‌و رێگه نه‌ده‌ن گه‌لی میسرخۆی چاره‌نوسی هه‌ڵبژێرێت.
وتیشی:
به‌داخه‌وه ئێستا میسر باجی ئه‌وه ده‌دات كه‌بروایان به‌ئیخوان كردوه‌و
به‌نیه‌ت پاكیه‌وه مامه‌ڵه‌یان كرد، دلنیاشم سیسی به‌ڵێنی خۆی به‌رامبه‌ر
به‌گه‌لی میسر به‌جێده‌هێنێت چونكه پیاوێكی نیشتمانپه‌روه‌ره.
ئیلهام شاهین دوپاتیكرده‌وه: له‌داهاتودا هه‌موو شت باشده‌بێت به‌ڵام بهدوركهوتنهوهی ئیخوان.