به‌شی یه‌كه‌م
سوود وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانی بن لادن
ئایا داعش ته‌نها هێزێكی تیرۆریستییه؟ ئایه شه‌پۆڵێكی ئایدۆلۆژی، كلتوری، ئاینی و ئابوریه؟ یان یاریه‌كی نێو ده‌وڵه‌تیه بۆ ئاسانكردنی ئه‌و دۆخه‌ی ڕۆژئاوا به نیازی په‌رپا بوونیه‌تی؟ ئه‌م وتاره خوێندنه‌وه‌یه‌كی كورتی گرنگترین ئه‌و فاكته‌رانه‌یه كه هێزێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری به داعش به‌خشیوه، جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه
ئه‌كاته‌وه شه‌ڕی داعش شه‌ڕی نێوان شیعه و سوننه نیه و بێ ده‌نگی وڵاتانی عه‌ره‌بیش له سه‌رسوڕمانه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه به‌ڵكو داعش هه‌لێكه هه‌ندێكیان ده‌مێكه خه‌ونی پێوه ئه‌بینن.

داعش چییه؟
داعش شه‌پۆلێكی فره ڕه‌هه‌ندی،
فره جۆره، له سه‌رجه‌م ئایدۆلۆژیه توندڕه‌وه‌كان، كلتور، ئاین، هێزی
ئابوری و ته‌قه‌مه‌نی سوودمه‌ند بووه بۆ دروستكردنی شه‌پۆڵێك له توانایدا
هه‌یه به‌خێرایی چاوه‌ڕوان نه‌كراو داعشیزم له دیارده وه بگۆڕێت به
سیستم و ئایدۆلۆژیایه‌كی گشتگیر، سیستمێك ته‌نها وه‌كو هێزی سه‌ره‌كی عێراق
و سوریا خۆی نه‌چه‌قێنێت به‌ڵكو سه‌رجه‌م ناوچه‌كه به ئه‌فغانستان و
پاكستانیشه‌وه بگرێته‌وه.
ئه‌م بۆچوونه‌م له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه كه داعش هێزێكی تیرۆریستیه و ئه‌توانێت به توندڕه‌وی بگات به ئامانجه‌كانی، به‌ڵكو له‌و ده‌ركه‌وته‌ی داعش خوێندنه‌وه‌ی سیاسی، كلتوری و سایكۆلۆژی تاكی ڕۆژهه‌ڵاتی و به تایبه‌ت عه‌ره‌بی به‌ر له ده‌ركه‌وتن به هه‌ند وه‌رگرتووه و كاری له سه‌ر هه‌ر یه‌كه‌یان به جیاواز كردووه.

داعش سوودی له هه‌ڵه‌كانی ئوسامه بن لادن وه‌رگرتووه؟
له ڕووی سیاسیه‌وه داعش سوودی له هه‌ڵه‌كانی گروپه تیرۆریستیه‌كه‌ی ئوسامه بن لادن وه‌رگرتووه، له لایه‌ك بن لادن له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی تاك كاری ئه‌كرد، به دیوێكی دی‌دا له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان ئه‌دات كه‌سێتێكی تاكڕه‌و و گۆشه‌گیر له نێو كه‌نارێكی دووره ده‌ست، ده‌سه‌ڵاتی گشتگیری به‌رهه‌م نه‌هێنه‌رێت. ئه‌مه‌ش وایكردبوو نه‌توانێت له دووره‌وه پلانه‌كانی خۆی به‌و جۆره‌ی بۆی دانرابوو بپێكێت.
دیسان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب بوو، چۆن له ده‌ره‌وه‌ی كلتور و سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردن كاری ئه‌كرد، زیاتر كۆششه‌كانی له بازنه‌یه‌كی ئاینی توندا ئه‌سوڕایه‌وه، ئه‌مه وایكرد ئه‌و كاریگه‌ریه گه‌وره‌یه‌ی له نیشتمانی عه‌ره‌بیدا دروست نه‌كات، له لایه‌كی دی ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئاینی بن لادن جێگه‌ی گومانه.
ئایا بن لادن كوژراوه؟
من ئێستاش پێم وانیه بن لادن كوژرابێت و پێم وایه ئه‌مریكا به سیناریۆیه‌ك بردیه ئه‌مریكا و له‌كه‌نارێكه‌وه له‌وێ ئه‌ژی.
چۆن سیناریۆی بن لادن وه‌كو نه‌گه‌شت به بن به‌ستێكی ویستراو كه به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی ئه‌مریكا بپێكێت، ئه‌وه‌ندی ئیسلام فۆبیای له ڕۆژئاوادا بڵاوكرده‌وه، ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌مه‌ریكا فۆبیای له ڕۆژهه‌ڵاتدا بڵاوكرده‌وه.
بن لادن قسه‌ی زۆر ئه‌كرد و كرداری كه‌م بوو، ئه‌وه‌نده‌ی راگه‌یاندنی بۆ ناوبانگ ئه‌كرد و ئه‌وه‌نده‌ی ڤیدیو بڵاو ئه‌كرده‌وه ئه‌وه‌نده كرادری نه‌ئه‌كرد.

ئه‌مه‌ش دوو خاڵی لای مرۆڤ ئه‌چه‌سپاند:
یه‌ك: له ڕووی ده‌روونیه‌وه
ئه‌و مرۆڤانه‌ی به‌رده‌وام دووپاتی ئه‌كه‌نه‌وه كه ڕقیان له‌كه‌سێك،
حزبێك و لایه‌نێك و یان ده‌وڵه‌تێكه خۆیان له بنه‌مادا سیخوڕی ئه‌و
لایه‌ن و ده‌وڵه‌ته‌ن.
ئه‌و هستریایه‌ی تووشی ئه‌بن، ترسی ئاشكرا بوونه و جگه له سیاسه‌تی ڕاوكردن و زانیاری كۆكردنه‌وه. دووپاتكردنه‌وه‌ی ڕكه‌كانی بن لادن بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌راورد به كرداره‌كانی پێجه‌وانه‌ی ئه‌سه‌لماند.

دوو: ئه‌و هه‌موو ڤیدیۆ و خۆ
ده‌رخستنه بۆ وه‌رگر و بینه‌ر و ته‌نانه‌ت دواكه‌وتوانی بن لادن و
ئه‌مه‌ریكاش ئه‌سه‌لمێنێت، ئه‌مه ئه‌و ده‌رده ده‌روونییه كه (Cult of
Personality)په‌رستنی لادنیش وه‌كو سه‌دام و هیتله‌ر و مۆسۆلۆنی كێشه‌ی
خود-ڕێگه له‌دروستبوونی كاره‌كته‌رێكی كاریگه‌ر و دررێژخایه‌ن ئه‌گرێت.
بۆیه پێم وایه ئه‌مه‌ریكا نه‌یده‌ویست ئه‌زموونی سه‌ددام دووباره بكاته‌وه، ئه‌م ڕاستیانه لای داعش‌یش ڕوونه و به ئاشكرا خۆیان له‌و هه‌ڵانه‌ی بن لادن ئه‌بوێرن.
له ڕووی ئاینییه‌وه داعش كاریگه‌رتر و دان پیانراوتره له بن لادن و شیعه.. بن لادن هه‌ڵگری رێبازی وه‌هابیه.
له ڕووی ئاینییه‌وه داعش كاریگه‌رتر و دان پیانراوتره له بن لادن و شیعه‌ش، بن لادن كه له بنه‌مادا هه‌ڵگری ڕێبازی وه‌هابیه، به پێی دانپیانانه‌كانی جاسوسی به‌ریتانیا هامفه‌ر بۆ ڕۆژهه‌ڵات له كتێبه‌كه‌یدا به ناونیشانی یاده‌وه‌ریه‌كانی هامفه‌ر، ڕوونه كه ڕێبازی وه‌هابیزم به‌ریتانیا له سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌دا دروستی كردووه و ناوی وه‌هابیش له ناوی ئه‌و لاوه‌وه هاتووه كه هامفه‌رله به‌سره‌دا ناسیوێتی و توانیوه‌یه‌تی كاریگه‌ری له سه‌ری هه‌بیت و پلانه‌كه‌ی مه‌یسه‌ر بكات و ناوی محه‌مه‌دئیبن عه‌بدول وه‌هاب بووه. ( بیره‌وه‌ریه‌كانی هامفه‌ر ، ٢٠٠١ ) له به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی ئه‌وه وه‌هابیزم دروستكرا ناوه‌كه‌شی هه‌ڵگرت.

ئه‌م ڕێبازه له‌پێناوی
پارچه‌كردن و گۆڕینی ئیسلام بووه بۆ ڕێبازێك له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و
كاته‌ی به‌ریتانیا بگونجێت، جگه له سعودیه كه خێزانی ئه‌ل سعودیش به
هه‌مان شێوه له لایه‌ن به‌ریتانیاوه دروستكراون هیچ وڵاتێكی دی
به‌شێوه‌ی گشتی وه‌هابیزمی نه‌كردووه به ڕێباز.
ئه‌كرێت جگه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م هۆكاره‌ش له پشت په‌نابردنی بێت بۆ ئه‌فغانستان.
ئه‌م ڕاستییه لای نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ڕوونه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای مۆدێرنی عه‌ره‌ب نه‌فره‌تكردنه له ڕۆژئاوا، به‌ڵام ئه‌و ڕێبازه‌ی ڕۆژئاوا دروستیكردوه، له به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان هه‌ڵگرین به نه‌فره‌ت نه‌كراوه.
ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی كورده كه باوه‌ڕی نه‌كرد ئه‌مه‌ریكای به‌رژه‌وه‌ندیخواز په‌كه‌كه به تیرۆریست ناوزه‌دبكات، ئیتر كوردی به‌شه‌كانی دی وه‌كو ماده‌ی هۆشبه‌ر سه‌یریان ئه‌كه‌ن. وه‌هابیزمی بن لادن به شێوه‌ی ئاشكرا كاریگه‌ری نه‌بووه، به‌ڵام بێگۆمان كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ ئیماندار و دژه ڕۆژئاوایی ڕاسه‌ته‌قینه كه خۆیان دوور بگرن و ده‌ستگیری نه‌كه‌ن، به‌بوونی داعش ئه‌م كێشه‌یه‌و كیشه‌ی شیعه‌ش كه تا ئاستێكی باش له وه‌هابیزمه‌وه نزیكه لای زۆرینه‌ی عه‌ره‌ب كه بێ ده‌نگانه دژی وه‌هابیزمن چاره‌سه‌ر ئه‌بێت.

داعش ترسی فارسیزم و توركیزم له‌ناخی عه‌ره‌بدا ده‌ڕه‌وێنێته‌وه؟
له‌رووی ئایدۆلۆژییه‌وه داعش
ئه‌و ترسه‌ی فارسیزم و توركیزم له‌ناخی عه‌ره‌بدا ئه‌ڕه‌وێنێته‌وه كه
له سه‌ره‌تای ١٩٠٠-كانه‌وه له بیریان كردبوو، ئه‌و كات چه‌ند
نه‌ته‌وه‌یی و فاشیستی عه‌ره‌بی رزگاریكردن له‌و ترسه، دیارترینیان ساگع
ئه‌لحێری بوو.
به‌كورتی له سه‌ده‌ی هه‌ڤده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا له به‌ر ئه‌وه‌ی فارس و كلتوری فارس كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له سه‌ر ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی هه‌بوو، چوون زۆربه‌ی كه‌سه باڵاكانی ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته فارس بوون هه‌ندیكیان كورد بوون به‌ڵام بانگه‌شه‌ی زمان وكلتوری فارسیان ئه‌كرد نه‌ك كورد، ئه‌مه‌ش ترسی لای عه‌ره‌ب دروستكرد، له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و كاریگه‌رییه هه‌ڵبكشێت، ئه‌كرێت به هه‌ردوو كلتور و شوناسی عه‌ره‌بی بسڕننه‌وه.
بۆیه ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بیش هه‌وڵیاندا ببن به‌پیاوی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، به نیازی ئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ن كلتوری عه‌ره‌بی به سه‌ر ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا زاڵ بكه‌ن.

له نێویاندا ئه‌لحێری تایبتمه‌ندی له ناو توركدا داهێنه‌ری فكری شۆڤێنی عه‌ره‌ب بوو.
به تایبه‌ت له ١٩١٦-وه به ته‌واوی ڕووی له فكری عه‌ره‌بی كرد و كلتوری عه‌ره‌بی له‌و مه‌ترسیه ڕزگاركرد.
ئه‌و هێڵه ناسیونالیزمیه‌ی ئه‌و خستیه ناو عه‌ره‌به‌وه دروستكه‌ری به‌عس بوو، هه‌تا ئێستا ناوچه‌كه قه‌ره‌بووی فكری ئه‌و ئه‌ده‌ن.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، ده‌ست تێوه‌ردانی ئێران له كاروباری ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی، وه به‌ڕێوه‌بردنی سوریا و عێراق و به‌شێكی كوردستان و لوبنان و په‌یوه‌ندییه‌كانی له گه‌ڵ توركیادا ببوون به سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌مان ترسی سه‌ده‌ی هه‌ژده.
به‌بوونی داعش ئه‌و ترسه لای عه‌ره‌ب ئه‌سڕێته‌وه و پشتگیری شه‌قامی عه‌ره‌بی مسۆگه‌ر ئه‌كات له‌م ڕووه‌وه.
جگه له‌وه‌ی ئه‌م هێزه هه‌ڵگری ته‌نها یه‌ك ئایدۆلۆژی نیه، به‌ڵكو تێكه‌ڵه‌یه‌كه له فكری به‌عس، ئیسلام به هه‌موو چه‌مكه‌كانیه‌وه، هه‌ڵه‌یه پاش بینی ده‌یان په‌یڕه‌و كه له وه‌هابیزم و شیعه‌دا هه‌یه بگوترێت هه‌موو خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌م هێزه سوننییه.
ئه‌كرێت سوننی بكات به به‌هانه‌ی شه‌ڕه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی پیاوه‌كانی ئێران ده‌رپه‌ڕێنێت به‌ڵام له ڕاستیدا شه‌ڕی ئێران ئه‌كات و زۆریش نابات لایه‌نه نا سونییه‌كانیش پشتگیری ئه‌كه‌ن.
كاره‌كته‌ره‌كانی به كه‌سیكرنی مێژووی
به‌شی دووه‌م
ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ی پرۆسه‌ی به كه‌سیكردنی مێژووی جینۆساید جێبه‌جێ ئه‌كه‌ن ته‌نها ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه نین، به‌ڵكو دوو كاره‌كته‌ری دی ته‌واوی پرۆسه‌كه به‌هێز ئه‌كه‌ن ئه‌وانیش پشتیوانكاران وته‌ماشاكارانن.
سه‌باره‌ت به جینۆسایدی كورد دوو خاڵی تریش سه‌ربار ئه‌بن ئه‌وانیش ناوم ناون بكه‌ری گشتگیر و ئامانجی كارلێكراو به ئنگلیزی ‘Objecthood ئۆبجێكتهوودم هه‌ڵبژاردووه
ئه‌و كوردداندنه پڕ به واتای چه‌مكه‌كه نیه، به‌ڵام له ئێستادا وشه‌یه‌كی باشتریش له زمانی كوردیدا نادۆزمه‌وه
له‌م وتاره‌دا ڕوناكی ده‌خه‌مه سه‌ر هه‌ر یه‌كه‌یان و په‌یوه‌ندییان به دوو چه‌مكه دروستكراوه‌كه‌وه گرێ ده‌ده‌م.
یه‌كه‌م ئه‌نجامده‌ران
بكه‌ری جینۆساید یه‌كسان نیه به یه‌ك كه‌س.
بیانووی یه‌ك كه‌س بوون هاوته‌ریب نیه له‌گه‌ڵ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و سه‌ركردایه‌تی كردن‌دا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ڕیوه‌بردن و سیستمێكی دیكتاتۆری و تاك ڕه‌ویش بێت، ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی سایكۆلۆژییه‌وه له تاكی دیكتاتۆر یان تونوتیژ به گشتی بنواڕین، تێده‌گه‌ین ئه‌م جۆره تاكانه ترسنۆكن، جێی باوه‌ڕن به خودی خۆیان و هه‌ستی كه‌مسه‌رییان لایه.
ئه‌م جۆره كاره‌كته‌ره له‌و تاكانه‌ی توندوتیژیان دكتاتۆر نین، زیاتر راوێژ ئه‌كه‌ن و راران له هه‌نگاو نانی هه‌نگاودا، به‌ڵام ڕاوێژه‌كان و ڕاوێژكاره‌كانیان ئاشكرا نین.
چوون ئاشكرادنیان هه‌ست به‌كه‌م سه‌رییان زیاد ئه‌كات و ته‌ونی وه‌همیی یه‌كتا عه‌قڵییان هه‌ڵئه‌وه‌شێنێته‌وه.
ئه‌مه ڕاسته بۆ هه‌موو دیكتاتۆره‌كان وئه‌وانه‌ش به‌ره‌و لوتكه‌ی دیكتاتۆری مل ئه‌نێن.

پرسی سه‌دام سه‌باره‌ت به‌كورد
ئه‌گه‌ر به‌راوردی ژیان و مه‌رگی سه‌دام بكه‌ین ئه‌و ئارگیومێنته‌ی سه‌ره‌وه‌مان بۆ ئه‌سه‌لمێنێت.
سه‌دام ئه‌وه‌نده له هه‌نگاو نانه بكوژكاره‌كانی ئه‌ترسا و رارا بوو هه‌رچی ساحیر و وه‌هم ساز و پاراسیكۆلۆجیست هه‌بوون ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر منالێش بوونایه له خۆی كۆكردبوونه‌وه، له گه‌ڵیدا ده‌ژیان و به‌ر له هه‌ر هه‌نگاوێك پرسی پێئه‌كردن، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌و پاراسیكۆپاتانه ته‌نها ته‌مه‌نی نۆ ساڵ بووه كاتێك سه‌دام بردویه‌تی بۆ كوێت و بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌كان و وڵاته‌كه‌ی پێشان بدات، له پێناوی ئه‌وه‌ی مناڵه‌كه بتوانیت دیده‌بینی هه‌بێت بۆ شوێنكه و پێشیبنی بۆ بكات به‌ر له‌وه‌ی به‌و كاره‌كه هه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت له‌و شه‌ڕه و داگیركاریه‌ی له مێشكی‌دا بوو براوه ئه‌بێت یان دۆڕاو سه‌لاحه‌دین، ٢٠١٢.
ئاشكرایه له گه‌ڵ ئه‌م مناڵه‌دا پرسی به ده‌یانی تریش له‌م جۆره كاره‌كته‌ره و ڕاوێژكار و باوه‌ڕپێكراوانه‌ی خۆی كردووه، چوون كاتێك مرۆڤ ئه‌بێت به كویله‌ی ترس، ئیتر عه‌قڵ به وه‌هم ئه‌سپێرێت و توانای بیر كردنه‌وه و بڕیاردانی لاواز ئه‌بێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆرینه له به‌ڵێ و خاترجه‌می بڕیاره‌كانی و ختۆره بكوژییه‌كانی ئه‌و نه‌بوونایه مه‌رج نیه ئه‌و كاره‌ی بكردایه.
ئه‌مه له كاتێكدا له لایه‌ن هه‌موو سیاسیه‌كانی جیهان ڕاوێژ یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانیان، ته‌نانه‌ت ئه‌نام په‌ڕله‌مانێك نا‌بینیت ڕاوێژكارێكی نه‌بێت به تایبه‌ت ڕاوێژكاری كۆمۆنیكه‌یشن له هه‌موو یه‌كه‌یه‌كی و ئۆفیسێكی سیاسی‌دا هه‌یه.
جینۆسایدی كورد لای سه‌دام، چۆن بووه و به چ شێوه‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی گرتووه
به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌دام به هۆشیاری سیاسی و ڕاوێژ لای سیاسی رۆژهه‌ڵاتی خه‌ڵمێنراوه.
بۆ سه‌لماندی ئه‌و خاڵه‌ی دواییم ئه‌تبه‌مه‌وه بۆ یه‌كه‌م ختوره و خه‌یاڵی جینۆسایدی كورد لای سه‌دام، چۆن بووه و به چ شێوه‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی گرتووه .
له ١٩٦٨ دا كه ئه‌وكات له عێراقدا كێشه‌ی سیاسی زۆر كه‌م و دژایه‌تی كوردیش به‌و زه‌قییه نه‌بووه، سه‌دامیش ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌می عێراق نه‌بووه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی وگرنگدا له گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی ده‌ستنیشانكراوی سه‌ركردایه‌تی و متمانه‌پێكراوانی خۆی سه‌دام ئه‌پرسێت و به شێوه‌یه‌ك فۆرمیلای پرسیاره‌كانی ئه‌كات كه گوێی له ڕای ئه‌وانیتر بێت بۆچوونیان وه‌ربگرێت، ئه‌كۆڵێته‌وه له ئه‌گه‌ری ڕێگه چاره‌یه‌كی دروست بۆ بنبڕكردنی كورد وه‌كو توخمێكی مرۆیی و كۆتایی پێ هێنانیان، نه‌ك ته‌نها له ناوبردنی سیاسی و ده‌ژه‌كارانی.
سه‌دام هه‌وڵیدا ره‌چه‌ڵه‌كی كورد نه‌یه‌ڵێت
پرسیاری له ماده‌یه‌كی كیمیاوی كردووه كه ببێت به هۆی نه‌زۆكی لای خه‌ڵك، پاشان پرسیویه‌تی ڕای چیه گه‌ر ئه‌و ماده كیمیاویه بكه‌نه ته‌نكی ئاوی ئه‌و شار و ناوچانه‌ی كوردی تێدایه و به‌و شێوه‌یه له گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا كورد بن بڕ ئه‌بێت ئه‌گه‌ر نه‌توانن مناڵیان ببێت.
پاشان له ئه‌گه‌ری كاریگه‌ری ماده‌كه‌ی و كاتی داواكراوی ئه‌و پرۆسه‌ی پرسیوه.
وه‌كو ئه‌وه‌ی به به‌كارهینانی ئه‌و ته‌كنیكه چه‌ند نه‌وه‌ی تر ئه‌كرێت بن بڕ ببن به ته‌واوی؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و ماده‌یه كاریگه‌ر بێت و كورد مناڵی نه‌بێت تا چه‌ند هزراندنێكی سه‌ركه‌وتوو و كارێكی پراكتیكیه؟ یاسین، لاپه‌ره ٩٩-١٠٠
وه‌ڵامی ئه‌و شێوه پرسه له شوێنی دروست و له لایه‌ن ڕاوێژكار و باوه‌ڕپێكراوی دروسته‌وه بدرێته‌وه، سه‌ره‌تا داوای كاتی بیركردنه‌وه و ڕاڤه‌كردنی مه‌سه‌له‌كه ئه‌كه‌ن.
پاشان هه‌موو زیانه مادیه‌كان به هۆی ئه‌و ماده‌یه‌وه، وه هه‌موو ئه‌و زیانه ئابوری و كشتوكاڵیه‌كاڵیانه‌ی كه كورد به‌رهه‌م هێنابوون ئه‌خرایه روو.
ناڵێم زیانی مرۆیی چونكه ئه‌م پرسه له بنه‌مادا پرسی زیانی مرۆییه بووه.
داهاتووی سیاسی ناوخۆ و ده‌ره‌كی و جێ له‌ق بوونی عیراق له هاوكێشه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان، ڕێكخراوه‌كانی مافه مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستیه‌كانی دنیادا ده‌خرانه روو.
له دوو ستوندا قازانج و زیانه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه بۆ عیراق و خودی سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌خرایه روو، پاشان پێی ئه‌وترا له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هاوكێشانه بڕیار بده.
به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی ژینگه و كلتوری سه‌دام پڕاو پڕ بوون له مرۆڤی هاوشێوه به‌بێ كاتگوزاردن و وه‌ڵامی ڕاسته‌خۆیان هه‌بووه، ته‌نها ئه‌و كوردانه‌ی له ساردا ده‌ژین له ته‌نكی ئاو ده‌خۆنه‌وه و ئه‌و كوردانه‌ی لادێ نشینن له ئاوی سه‌رچاوه‌كان ئه‌خۆنه‌وه و كیمیاوی كاریگه‌ری نابێت.
خاڵی دووه‌میان ئه‌وه بوو گوایه ئه‌و پرۆسه‌یه زۆر درێژ خایه‌نه و پرۆسه‌یه‌كی گورج نیه بۆیه به‌جێ نیه لا ١٠٠

ئه‌و وڵامانه بۆ سه‌دام ته‌نها
داواكردن و دڵنیانكرنه‌وه‌ی نه‌بووه له‌و كاره‌ی ئه‌یكات، به‌ڵكو ڕێگه‌ی
ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی و جینۆسایده‌شی پێشان ئه‌دات كه بیست ساڵ پاش ئه‌و
كۆبونه‌وه‌یه گرتییه به‌ر.
لێره‌دا ده‌رئه‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر سه‌دام به قسه‌ی پشتیوانكارانی بكردبایه، یان ئه‌كرێت باردۆخه‌كه‌ی له بار بوایه ده‌بوو زۆر زووتر به‌و كاره هه‌ستێت.
تاوانباره سیاسیه‌كان له سێ قوناغی پێش، كاتی كاره‌سات و دوای كاره‌ساتدا، سێ جۆر كاره‌كته‌ر پشتیوانیان لێئه‌كات. هه‌ر یه‌ك له‌م قۆناغانه جۆری جیاوازی پشتگیری تۆمار ئه‌كات به جیاوازی ئه‌و ژینگه، باری كلتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ردوو جه‌مسه‌ر تاوانبار و قوربانی.
سه‌رچاوه‌كان:
١- سه‌لاحه‌دین، ئه‌حمه‌د ( ٢٠١٢) ئه‌و عراقیه‌ی توانای پاراسایكۆلۆجی هه‌بوو ١٢ ساڵ له گه‌ڵ سه‌دامدا ژیا
https://www.youtube.com/watch?v=u3vM3L4m5UM
٢-ياسين باقر 2012 (الاجتثاث) دكتاتوريات العقيدة الواحدة في العراق، من الألف الثالث قبل الميلاد، وإلى الألف الثالث بعد الميلاد.

ده‌زگای ئاراس ، كردستان
PUKmedia
كازیوه ساڵح