داعش، كورتكراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام، گروپێكی چه‌كداری
تونده‌ڕه‌وی سه‌له‌فیه، سهربهرێكخراوی قاعیده‌یه و كار بۆ گێڕانه‌وه‌ی
خه‌لافه‌ت و جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌كات به‌زه‌بری چه‌ك.
چه‌كداره‌كانی داعش له‌هه‌ردوو وڵاتی عیراق و سوریا بڵاوبوونه‌ته‌وه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق، دوای كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك گروپی چه‌كداری سه‌له‌فی له‌عیراق بوو، له 15 مانگی 10 ساڵی 2006 ، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گروپه چه‌كداره‌كان ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادی قوره‌یشی حوسه‌ینی – یان به ئه‌میری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ڵبژارد .
دوای چه‌ندین كرده‌وه‌ی خۆكوژیی و توندوتیژیی له‌ناو عیراق ، رۆژی 19 مانگی 4 ساڵی 2010 ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادی كوژرا، دواتر گروپه‌كه ئه‌بو به‌كر به‌غدادی به ئه‌میری خۆی ده‌ستنیشان كرد.
له سه‌رده‌می ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیدا، كرده خۆكوژی و توندوتیژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق په‌ره‌ی سه‌ند و درێژه‌ی كێشا، له‌وانه ( هه‌ڵكوتانه سه‌ر بانكی مه‌ركه‌زی عیراق و وه‌زاره‌تی داد و شكاندنی گرتوخانه‌ی ئه‌بوغرێب).
دوای سه‌هه‌ڵدانی شۆڕشی سوریا كۆتایی ساڵی 2011، به‌ره‌ی نوسره به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌بو محه‌مه‌د جولانی دروست بوو، شه‌ڕی به‌ره‌ی نوسره له‌دژی سوپای رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د درێژه‌ی كێشا تا راپرۆته هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه به‌ره‌ی نوسره په‌یوه‌ندیی به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق هه‌یه.
دواتر له‌نامه‌یه‌كی ده‌نگیدا و له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی شموخ ئیسلام، ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ئه‌میری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق، رۆژی 9 مانكی 4 ئه‌مساڵ، ئاشكرایكرد كه به‌ره‌ی نوسره ته‌واوكه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراقه له‌سوریا و هه‌ر له‌و نامه ده‌نگیه‌دا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه، ناوی به‌ره‌ی نوسره و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق پێكهوهلكێنراوه و بۆته ( ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام) ،( داعش)، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م نامه‌یه‌كی ده‌نگی تیایدا ئه‌بو محه‌مه‌د جولانی سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی نوسره ره‌تی كرده‌وه كه به‌ئاگا بێت له‌و پێكه‌وه لكاندنهی به‌ره‌ی نوسره به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراقه‌وه، بۆیه به‌یعه‌تی بۆ رێكخراوی قاعیده له‌پاكستان نوێكرده‌وه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده بێبه‌ری بوونی خۆی له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام راگه‌یاند.
له‌وكاته‌وه داعش وه‌ك هێزێكی دیاری توندڕه‌و، به‌شداریی زۆربه‌ی ته‌قینه‌وه و كرده خۆكوژییه‌كانی ناو عیراق و سوریای كرد و له‌عیراق به‌رپرسیارێتی زۆربه‌ی كرده خۆكوژییه‌كانی گرتۆته ئه‌ستۆ.