ڕێبوار تۆفیق بەنگینە
لەبەرواری (21.9.2013) دا پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوینەرانی هەرێمی كوردستان بەبێ سەرژمێریی دانیشتوان تێپەڕیو كەس نەیزانی بەدروستی ژمارەی دانیشتوانی ئەم هەرێمە چەندبوو؟ كارێكی سەیرە كاتێك پرۆسەی هەڵبژاردن بەبێ ئەنجامدانی سەرژمێریی دروستی دانیشتوان ئەنجام بدرێت، هەربۆیە تانەدان لەپرۆسەكەو گومان لەئەنجامی پرۆسەی دەنگدان كارێكی هەڵە نیە، هەموو بینیمان لیستی تۆماری دەنگدەران پاكو بێگەرد نەبوو، پرۆسەی دەنگدان كردارێكی ماتماتیكیەو لەخۆوەو لەسەربناغەی (مەزەنەكردن) ئەنجام نادرێت، دواتر ئەم كردارە ماتماتیكیە پێمان دەڵێت قورسایی ڕاستەقینەی هەرپارتێك چەندە!! لەدنیای شارستانیو هاوچەرخدا پرۆسەی دەنگدان لەسەر بنەمای داتاو تۆماری ژمارەی دانیشتوانو دەنگدەرانو گەشەی ساڵانەی دانیشتوان ئەنجام ئەدرێت.
هەنگاوی یەكەمی پرۆسەی هەڵبژاردن لە وڵاتان بریتیە لەئامارێكی دروست كەسەرجەم پێكهاتەكانو ژمارەی دانیشتوان بەدروستی لەخۆدەگرێتو دوورە لەهەموو كارێكی ساختەكاری. بەجۆرێك پرۆسەی ئامار بێجگە لەژمارەی دانیشتوان، خێزانو شێوازی ژیانیشیان لەخۆدەگرێت (Familien, Lebensformen Bevölkerung,).
ئامار پرۆسەی سەرژمێریكردنی دانیشتوانو دیاریكردنی ئاستی تەمەنو رێژەی بەشداربوانە لەپرۆسەی هەڵبژاردندا، ئەوكاتەی پرۆسەی ئامارئەنجام نەدرێت یان هەڵەو كەموكەڕی تێدا بێت، گۆڕەپانی ساختەكاریو فڕوفێڵ لەپرۆسەی هەڵبژاردنداو لەبەردەم پارتەسیاسیەكاندا واڵا دەبێت، بێ داتاو ژمارەی دەنگدەران كەلێنی گەورە پەیدادەبن، كەلەلایەن پارتەسیاسیەكانەوە بەفرتو فێڵو كاری ساختەكاری پڕدەكرێنەوە، بەشێوەیەكی گشتی پرۆسەی ئامار نەك بەتەنها پێویستی گرنگی پرۆسەی هەڵبژاردنە ، بەڵكو پێویستی گەورەو زیندووی حكومەتی هەرێمی كوردستانە كەلێرەوە دەتوانرێت بەرنامەڕێژیو پلان دابنرێت سەبارەت بە پێداویستی هاووڵاتیانو پرۆژە خزمەتگوزاریەكانو ..هتد، لەووڵاتان پرۆسەی ئامار پرۆسەیەكی گشتگیرەو ڕێژەی سەوزاییو درەختو گیانەوەرەكانو لایەنی دیكەی زۆری گرتۆتەوە، خۆدزینەوە لەسەرژمێریەكی دروستو ڕێژەی گەشەی دانیشتوان بەڕەگەزی نێرومێو ڕێژەو ئاستی هەموو تەمەنە جیاوازەكان ، پرۆسەیەكی ناڕێكو كرچو كاڵی دەنگدان بەدوای خۆیدا دێنێت.
پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتوان گەمەیەكی سیاسی نیە، بەڵكو ڕێگرە لەهەرهەوڵێكی ساختەكاری پارتەسیاسیەكان كەبەشدارن لەپرۆسەی دەنگداندا، لەهەرێمی كوردستان پرسی سەرژمێریی دانیشتوان بۆتە پرسێكی سیاسی!!
لەووڵاتانی خاوەن ئەزموون سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەدرێتە بەڕێوەبەری ئاماری ئەو ووڵاتە، ئەمەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كەزانیاری دروست لەسەر ژمارەی دانیشتوان، كۆی پرۆسەی هەڵبژاردن بەرەوسەركەوتن دەباتو دەبێتە پایەی سەرەكی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنێكی پاكو بێگەرد، لەهەرێمی كوردستان ئەو پایە سەرەكیە بوونی نیەو پرۆسەی دەنگدان یەك واتای هەیە، ئەویش بڵاوكردنەوەی لۆگۆی پارتەسیاسیەكانو پۆستەری كاندیدەكانە بەوجۆرەی هەموان دەیبینینو دواتر چونی هاووڵاتیانە بۆسەر سندوقی دەنگدان بێ ئەوەی داتایەكی دروستی ژمارەی دانیشتوانو ڕێژەی دەنگدەران لەبەردەستدا هەبێت، هەچ كاتێك پرۆسەی دەنگدان كردارە ماتماتیكیەكەی خۆی تەواونەكرد، ئەوا پرۆسەكە ناوەرۆكو ماهیەتی خۆی لەدەست دەدات، ئەمەیە پرۆسەی دەنگدان لای ئێمە ، ڕاستر وایە بوترێت (دەنگدان بەبێ سەرژمێریی!!).