كێ هه‌یه ئه‌و راستیانه نه‌زانێ
كه كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاشتیخواز هه‌میشه هه‌وڵیداوه له‌ڕێگه‌ی
خه‌باتێكی ڕه‌واوه بگاته ئامانجه‌كانی خۆی، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه
له‌تاریكیدا بیرده‌كه‌نه‌وه له‌كاتێكدا لاف له‌پێشكه‌وتنیش ده‌ده‌ن.
رۆژنامه‌ی (الثورة)و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
به‌رله 26 ساڵ پێش ئێستا‌و له‌یه‌كه‌م لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه روو زه‌رده‌كه‌ی»الثورة»(1) زمانحاڵی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د حسێن-ی نووسه‌ری ده‌رباری به‌عس‌و به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی كوێت كه هه‌میشه له‌و رۆژنامه‌یه‌دا به‌ئاره‌زووی خۆی ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی به‌ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و كاتی عیراق‌و هێزه شۆڕشگێڕه‌كان داخی دڵی خۆی هه‌ڵڕشتوه، به‌جۆرێ له‌و ده‌مانه‌ی كه كۆنگریس-ی ئه‌مریكی به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌ن بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی رژێمی عێراقی له‌ناوچوو سه‌باره‌ت به‌كیمیابارانكردنی خه‌ڵكی گونده‌كانی كوردستان‌و شاری هه‌ڵه‌بجه ئیدی له‌دوای ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌وه میدیاكانی به‌عس ده‌كه‌ونه هێرش‌و په‌لامارو ئه‌وه‌ی نه‌شێ كردوویانه له‌پێناوی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی میدیاكانی رۆژئاوا‌و ئه‌مریكا.
نووسه‌ر عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د حسێن له‌ژماره(6684)ی رۆژنامه‌ی»الثورة» رێککەوتی (14/9/1988) رۆژی چوارشه‌ممه له‌یه‌كه‌م لاپه‌ڕه‌دا له‌ژێر ناونیشانی»ندرك سر الحملة الخبیثة» كه ته‌رخانی كردوه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یی میدیاكانی ئه‌مریكاو رۆژئاوا تیایدا ده‌ڵێ» ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ چاوه‌ڕێی چی بكات له‌عیراق له‌كاتێكدا ده‌بینێ هه‌ندێ به‌كرێگیراو به‌پاڵپشتی ئێران‌و به‌كرێگیراوانی عه‌ره‌ب وه‌كو حافز ئه‌سه‌دو داروده‌سته‌كه‌ی دژی ده‌وه‌ستنه‌وه، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ چاوه‌ڕێی چی بكات له‌به‌رامبه‌ر به‌و یاخی‌و لاده‌ره تێكده‌رانه كه سه‌هیونه‌یه‌ت‌و ئێران پشتیوانیان ده‌كات»، پاشان نووسه‌ری ده‌ربار درێژه به‌نووسینه‌كه‌ی ده‌دات و ده‌ڵێ»ئایا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن كه عیراق داوا له‌جه‌لال تاڵه‌بانی خیانه‌تكاری داخ له‌دڵ بكات له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات دابنیشێ له‌به‌غداد؟، ئایا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن كه په‌یمانی پێی داون به‌ده‌سه‌ڵات وه‌رگرتن له‌عیراق له‌بری خومه‌ینی‌و داره‌ده‌سته‌كانی».
ترسی به‌عس له‌تاڵه‌بانی
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌و ڕستانه دۆكۆمێنتێكن‌و پێمان ده‌ڵێن كه «مام جه‌لال» له‌كاتی خۆیدا چه‌ند مه‌ترسی بووه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌عس‌و ده‌یانه‌ویست خه‌باتی «مام جه‌لال» ببه‌ستنه‌وه به‌ئێران‌و سه‌هیونیه‌ت‌و رایگشتی وه‌ها بجوڵێنن كه له‌یه‌ككاتدا به‌ئه‌مریكا بڵێن ئێوه دژایه‌تی ئێران ده‌كه‌ن‌و «مام»یش له‌به‌ره‌ی ئێرانه، هه‌روه‌ها ده‌شیانه‌وێ به‌رایگشتی عه‌ره‌ب بڵێن كه «مام» به‌كرێگیراوی سه‌هیونیه‌ته‌و نابێ پشتیوانی لێبكرێ، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌تا به‌عس له‌و ده‌مانه‌وه له‌هه‌وڵ‌و خه‌باتی «مام جه‌لال» ترساون‌و پێی ده‌ڵێن تۆ ده‌ته‌وێ له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات له‌به‌غدا دابنیشی‌و ئێمه‌ش ناهێڵین ئه‌و خه‌ونه‌ت بێته‌دی.
هه‌رچی جموجۆڵی ئه‌وكاتی «مام»بوو بۆ وروژاندنی رای گشتی جیهانی بوو به‌رامبه‌ر به مه‌رگه‌سات‌و ئه‌نفال‌و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و گونده‌كانی كوردستان، بۆیه راگه‌یاندنه‌كانی به‌عس له‌وكاته‌دا كه‌وتبوونه خۆیان بۆ به‌ناشرینكردنی هه‌وڵه‌كانی»مام جه‌لال»و هاوڕێكانی له‌به‌رامبه‌ر به‌خه‌باتی دیبلۆماسی‌و سیاسی ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه شێلگیرانه ناوچه‌كه‌و جیهانیان هێنابووه سه‌ر هێڵ‌و ده‌یانویست جیهان له‌جینۆسایدكردنی كورد وه‌ئاگابهێننه‌وه تا به‌عس‌و رژێمه دڕنده‌كه‌ی زیاتر بناسرێ له‌رووی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه.
پاداشته‌كه‌ی، داگیركردنی وڵاته‌كه‌ی بوو
عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د-ی نووسه‌ری كوێتی كه دواتر رژێمی به‌عس پاداشتی هه‌موو نووسینه‌كانی به‌له‌شكركێشی‌و داگیركردنی كوێت له‌ساڵی 1990 دایه‌وه زۆر نامه‌ردانه ده‌یه‌وێ له‌ئه‌رزش‌و خه‌باتی «مام جه‌لال» كه‌مبكاته‌وه له‌و نووسینه‌یدا به‌تایبه‌تی كه‌ده‌ڵێ»هل تنتظر ان یطلب العراق من جلال الطالباني الخائن المارق ان یتربع علی عرش بغداد»
لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م رسته‌یه بۆ ئێستا دۆكۆمێنتێكه‌و پێمان ده‌ڵێ به‌ڵێ ئه‌وه خودی «مام جه‌لال»بوو كه عه‌رشی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدای وه‌رگرت له‌رێگای هه‌ڵبژاردن‌و پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیه‌وه له6/4/2005 وه‌جارێكیتریش له22/4/2006 بۆ جاری سێیه‌میش له 12/11/ 2010له‌رێگای هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رده‌وه له‌ناو پارله‌مانی عیراق نه‌ك وه‌ك ده‌سه‌ڵاته فشۆڵه‌كه‌ی نووسه‌ر كه به‌ئینقلاب هاتنه سه‌ر حوكم‌و له‌ماوه‌ی 35 ساڵی حوكمی به‌عسدا عیراق بوو به‌زیندانێكی گه‌وره بۆ هه‌موو عیراقیه‌كان به‌كوردو عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و كلدوئاشوریه‌وه، به‌ڵێ ئه‌وه خه‌بات‌و ره‌نجی فیداكاریانه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو ره‌نجی ئه‌نفالكراوان‌و تێكۆشه‌رانی رێگای رزگاری بوو ئێوه‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ربازییه‌كانی فڕێدایه زبڵدانی مێژووه‌وه له9/4/2003 بۆ هه‌تا هه‌تایه بوون به‌په‌ندو عیبره‌ت بۆ ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆریه‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهان، به‌ڵی ئه‌ی نووسه‌رو هاوبیره‌كانت تۆ ده‌تویست عیراق به‌ره‌و دواوه به‌ریت‌و «مام جه‌لال»و هاوڕێكانیشی ده‌یانویست عیراق راستبكه‌نه‌وه له‌و هه‌موو هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕیه‌ی حوكمی به‌عس‌و 8ساڵ شه‌ڕی عیراق‌و شه‌ڕی كه‌نداو جگه له‌خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد‌و سه‌رانسه‌ری گه‌لانی عیراقی ئازادیخواز.
ئه‌ی عه‌بدوڵڵای كوڕی ئه‌حمه‌د*، ئه‌وی رۆژێ ئێوه «مام»تان به‌خیانتكار ناوده‌بردو ده‌تانویست خه‌ڵكی ئازادیخوازی عیراق فریوبده‌ن به‌ره‌فتارو گوفتاره‌كانتان، به‌ڵام «مام» گه‌یشته عه‌رشی ده‌سه‌ڵات‌و ئێوه‌و هاوبیره‌كانیشتان جگه له‌شه‌رمه‌زاری مێژوو هیچی ترتان بۆ نه‌مایه‌وه.

ئه‌سعه‌د جه‌باری
له (كوردستانی نوێ) وه
له (كوردستانی نوێ) وه