ئه‌مڕۆ 23-8 سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند: مۆسكۆ و
واشنتۆن داوایانكردوه لێكۆڵینه‌وه له‌بابه‌تی به‌كارهێنانی گازی كیمیایی
له سوریبا بكرێت، هه‌روه‌ها مۆسكۆ داوای له‌حكومه‌تی سوریا كردوه هاوكاری
تیمی لێكۆڵه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بكات له‌و ناوچانه‌ی
دیمه‌شق لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن كه باس له‌به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی
لێده‌كرێت.
لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه روسیا داوای له‌لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا كردوه گره‌نتی بده‌ن له سه‌لامه‌تی تیمه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و ناوچه‌یه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه بان كیمۆن ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر چه‌كی كیمیایی له‌سوریا به‌كارهێنرابێت و له‌حاڵه‌تی ته‌ئكید بوون له‌به‌كارهێنانی كه تاوانێكی دژ به‌مرۆڤایه‌تییه، ئه‌وا ئه‌نجامێكی مه‌ترسیداری ده‌بێت.
بان كیمۆن داواشی له‌حكومه‌تی سوریا كرد رێگه به‌تیمی لێكۆڵه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بدات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌ی غۆته كه باس ده‌كرێت چه‌كی كیمیایی تێدا به‌كارهێنراوه، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و چی تر دوانه‌كه‌ون.
پێشتریش باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌سوریا هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌ی راسپارد كه زانیاری ته‌واو له‌وباره‌یه‌وه كۆبكه‌نه‌وه.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 21ی ئه‌م مانگه فاۆكه جه‌نگیه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا ناوچه‌ی غۆته‌ی رۆژهه‌ڵاتی سوریایان به‌بۆمبی كیمیایی بۆردومان كرد.
به‌پێی ئاماره‌كانی ئیئتلافی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاش به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌ی سوپاكه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه زیاتر له هه‌زارو 300 كه‌س كوژران و شه‌ش هه‌زار كه‌سی تریش برینداربوون.