یه‌كێك له كۆشكه‌كانى سه‌دام له شارى تكریت |
:
وه‌زیری گه‌شتوگوزاری عێراق ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری عێراق
به‌نیازه یه‌كێك له‌كۆشكه‌كانی رژێمی پێشووی به‌عس بكاته مۆزه‌خانه‌یه‌ك
بۆ خستنه‌ڕووی كه‌ره‌سته‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان كه له‌سه‌رده‌می ئه‌و رژێمه
به‌كارده‌هێنران، ئه‌مه جگه له‌كه‌ره‌سته تایبه‌ته‌كانی سه‌دام حوسێن.
لیوا
سمێسم، وه‌زیری گه‌شتوگوزاری عێراق به(تۆڕی میدیایی عێراق)ی
راگه‌یاندووه: وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار ماوهیهكهسهرقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی
كه‌ره‌سته تایبه‌ته‌كانی سه‌دام حوسێنهو توانیویه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆر
له‌و كه‌ره‌ستانه له‌كۆگاكانی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بدۆزێته‌وه،
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی كه‌ره‌سته‌كانیش له هێزه‌كانی ئه‌مریكا
بهدهستهێنراونهتهوه.
وه‌زیری
گه‌شتوگوزاری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: بڕیاره له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی
(به‌غدا، پایته‌ختی رۆشنبیری) مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خستنه‌ڕووی
كه‌ره‌سه‌كانی عه‌بدولكه‌ریم قاسم، سه‌رۆك وه‌زیری پێشووتری عێراق كه ٢٧٠
كه‌ره‌سته له‌خۆ ده‌گرێت له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌ڕووی هاووڵاتیان
بكرێته‌وه.
ڕونیشی
كرده‌وه: پێشتر پێشنازێك خرایه‌ڕوو بۆ بهمۆزهخانهكردنی به‌ندیخانه‌ی
نوگره سه‌لمان، به‌ڵام به‌هۆی دووری به‌ندیخانه‌كه لهئاوهدانییهوه
ئه‌گه‌رێك هه‌یه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی پێشنیازه‌كه.