1- منداڵێك له برسا خه‌ریكه ده‌مرێت و له‌و لاوه داڵه‌كه
چاوهرِی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی مناڵه‌كه بمرێت و ئه‌میش بیخوات، ئه‌مه له
یه‌كێك له وڵاته ئهفهریقییهكان گیراوه كه وێنه‌گر له دوای گرتنی
ئه‌م وێنه‌یه خۆی كوشت.
وێنه‌گر- كیڤن كارته‌ر
وێنه‌گر- كیڤن كارته‌ر
2- ئه‌م كه‌سه‌ی كه سه‌ری داپۆشراوه زیندانییه‌كی عیراقییه كه ده‌یه‌وێت كورِه 4 ساڵه‌كه‌ی دڵخۆش بكات، مناڵه‌كه ده‌ترسا كه باوكی سه‌ری داپۆشرابوو وه ده‌ستی به‌سترا بوو، بۆیه باوكه‌كه داوای له پاسه‌وانه ئه‌مریكییه‌كان كرد كه ده‌ستی بكه‌نه‌وه هه‌تا بتوانێت منداڵه‌كه‌ی ئاسوده بكات
وێنه‌گر - جین مارك بۆوجو
3- چه‌ند ساتێك زۆر به ئازاره، ئه‌مه له خۆپشاندانی دژی حكومه‌تی باشوری ڤێتنام روویدا، ئه‌م كه‌سه ئاگری له خۆی به‌رداو به هێمنی مرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ جوڵه‌یه‌ك بكات و هیچ هاوارێك بكات وێنه‌گر به‌هۆی ئه‌م وێنه‌یه‌وه خه‌ڵاتی پوڵیتزهری برده‌وه.
وێنه گر / ماڵكۆم براون
4- له ساڵی 1984 كاره‌ساتێك له هیندستان رِوویدا كه به كاره‌ساتی بهۆپاڵ گاز به ناو بانگه، به هه‌زاران كه‌س كۆچی دواییان كرد، هه‌مووشیان به هۆی گازێكی كوشنده‌وه مردن، له‌م كاته‌دا باوكێك خه‌ریكی ناشتنی مناڵهكهیهتی.
وێنه‌گر / رِاگو رِای
5- ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه رِهنگی له هاورِێكانی خوێندنگاكه‌ی ناچێت، ئه‌م كچه ناوی دۆرۆسییه كه به حاڵێكی زۆر ناخۆش له ساڵی 1957 خوێندنی ته‌واو كرد.
وێنه‌گر / دۆگلاس مارتن
6-دایكێك له باكوری كوردستان كه به‌دیار ته‌رمی 5 مناڵه شه‌هیده‌كه‌یه‌وه ده‌گری، له ساڵی 1983 ئه‌م وێنه‌یه له‌و ساڵه‌دا به وێنه‌ی رِۆژنامهكانی ساڵ هه‌ڵبژێردرا.
وێنه‌گر / موسته‌فا بۆزده‌میر.
7-خۆیان هه‌ڵدایه خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ئاگر رِزگارییان ببێت، دایكێك و مناڵێك له په‌نجه‌ره‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه خۆیان فرِێدایه خواره‌وه، چونكه شوقه‌كه‌یان ئاگری گرتبوو، به هه‌ر حاڵ دایكه‌كه زووتر كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام بووه هۆی ئه‌وه‌ی مناڵه‌كه زیندوو بێت، چونكه مناڵه‌كه كه‌وته سه‌ر جه‌سته مردووه‌كه‌ی دایكی.
وێنه‌گر / ستانلی فۆرمان
8- ئه‌م مناڵه‌ی له ئاوه‌كه‌دایه مردووه، ئه‌م وێنه‌یه له ساڵی 1984 دا گیراوه كاتێك بوركانی نێڤادۆ لویز ته‌قییه‌وه‌و وێرانكارییه‌كی زۆری به دوای خۆیدا هێنا، ئۆماریا سانچێزی ته‌مه‌ن 13 ساڵ ئه‌م مناڵه‌ی وێنه‌كه‌یه كه بووه یه‌كێك له قوربانییه‌كانی بوركانه‌كه.
وێنه‌گر / فران فۆرنیه‌ر
9- ئه‌مه وێنه‌ی مناڵێكه كه هێشتا له دایكنهبووه و له نێو رِهحمی دایكیدایه، له كاتی نه‌شته‌رگه‌ری كه وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره په‌نجه‌ی دكتۆره‌كه‌ی گرتووه.
وێنه‌گر / مایكڵ كلانسی
10- ئه‌م وێنه‌یه باشوری ڤێتنامه و كاتی شه‌ری نێوان ئه‌مریكا و ڤێتنامه كه وڵاتی ڤێتنام كه‌وتبووه به‌ر لێشاوی ناپاڵمهكانی ئه‌مریكا به‌بێ گوێ دانه ئه‌وه‌ی كه چه‌نده‌ها كه‌سی بێ تاوان له‌و شهرِهدا كوژرا.
وێنه‌گر/ نی‌ك كه خه‌ڵاتی پوڵیتزهری برده‌وه به‌م وێنه‌یه.
سه‌رچاوه / Eyes popping
PUKmedia و/ رِههێڵ مه‌حمود